1

بابه‌ت: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

خوای گەورە دەفەرموێ:
{وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ * يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِن سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلاَ سَاء مَا يَحْكُمُونَ} النحل:58-59
واتە: هەركاتێكیش مژدەى كچێ بۆ یەكێك لەمانە بچێ، روخسارى ڕەش هەڵدەگەڕێ و لەبەر خۆیەوە پیش دەخواتەوە، لە مەینەتى ئەو هەواڵەى پێى دراوە، لە هۆزى خۆى تەرە دەبێ، ئاخۆ بە سوكایەتى بەخێوى بكا، یان دە ناخى ئاخى ڕاكا؟ ئاى چەند خراپ پێ ڕادەگەن!
هەروەها دەفەرموێ:
{لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ *أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ} الشورى:49-50
واتە: لەو ئاسمانانە و زەمینە فەرمانڕەوا هەر خودایە و چى بخوازێ دروسى دەكا؛ بە یەكێ كچ دەبەخشێت و بە یەكێ كوڕ؛ ئیتر بە مەیلى خۆیەتى، یان دوانەیەكى كوڕ و كچیان دەداتێ، هێندێكیشیان كە مەیلى لێ بێ، نەزۆك دەكا. هەر خۆى زانایە و توانایە.
((كان رجل عند ابن عمر وله بنات، فتمنى موتهن، فغضب أبن عمر فقال: أنت ترزقهن؟!)).
[ كتێبی الأدب المفرد للبخاري.]
واتە: پیاوێك لە لای ئیبن عومەر دەبێ و چەند كچێكی دەبێ، ئاواتی مردنیان بۆ دەخوازێ. ئیبن عومەریش توڕە بو گوتی: تۆ رزق و رۆزی ئەو كچانە دەدەی؟!(*)
=============================
(*) كچ بەخششی خوایە دەیبەخشێ، هەركەسێ بە بونی كچ دڵتەنگ بێ، ئەوا دژی ویستی خوا دەوەستێ و نیشانەی ناڕەزایى یە بەرامبەر بە خوا، چونكە كوڕ و كچ هەردوكیان دروستكراوی خوان و خوای گەورەش بە مرۆڤی داناون. لەبەر ئەوە ئەو كەسەی ئەم رەفتارەی لێ رو بدات خۆی توشی خەشم و توڕەیی و عەزابی خوا دەكات.
ئەوەی جێی داخە لە كۆمەڵگەكەمان ئەم دیاردەیە بڵاوە و تەشەنەی كردوە، كە پێچەوانەی یاسای خوا و سوننەتی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم. ئەم دیاردەیەش، كە لە ناو ئێمە بە شێوەیەكی زەق دەبینرێ، نیشانەی نا ئاشنایی و دورییانە لە راستەڕێی ئیسلام. ئەگینا كچ و كوڕ لە مرۆڤایەتی دا جیاوازیان چى یە؟ كاتێك كە كچ بە پەروەردەیەكی ئیسلام پێ دەگەیەنی، لەوانەیە لە كوڕەكەت زیاتر بەكەڵك خۆت و كۆمەڵگەكەت بێ و ئافرەتێكی لەخواترس و تەقوادار و خاوەن رەوشت و ئاكار بەرزی لێ دەربچێ. لەلای خوای گەورە سەنگی مەحەك لەخواترسانە نەك كوڕایەتی.
لە مێژوی ئیسلام دا چەندەها ئافرەتى زانا و دانا و قورئان لەبەر و شەرع زان و قوربانی دەر و ئازا دەركەوتن. تەنانەت سورەتێك بە ناوی ئافرەتان دابەزیوە، سورەتێكیش بە ناوی یەك ئافرەت دابەزیوە، كە خاتو (مریم)ە و خوای گەورە بە رێزەوە باسی دەكات.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

2

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

ده‌س خۆش براكه‌م بابه‌ته‌كه‌ت به‌سووده‌

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

[size=24]ده‌سته‌كانت  خۆش[/size]

4

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

ده‌ستت خۆش برام .

5

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

ده‌ست خۆش براکه‌م بابه‌ته‌که‌ت زۆر جوان و به‌ سود بوو..
خوای گه‌وره‌ باداشتت بداته‌وه‌ ...

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

6

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

La xwa Bazyad bèt am dyaridaya zoor kambwa dastt xosh

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

xwe   gawra   btan  parezet,ba hiwae   swd  wargrtn.

http://i13.servimg.com/u/f13/11/03/32/71/847b7f11.jpg

8

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌س خۆش براكه‌م بابه‌ته‌كه‌ت به‌سووده‌

[size=24]   
ئازیز، له‌ مه‌یلی هاتن و له‌ هه‌وای مانه‌وه‌م و سوتانمدا مه‌گه‌ر وه‌ك په‌روانه‌ نه‌بووم
هه‌ستم هێنده‌ برینداره‌ که‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵتدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم.!!
[/size]

9

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

خوا به‌خێری بنووسێ، بابه‌تێكی گرنگه‌.

10

وه‌ڵام: ئەو كەسانەی بە بونی كچ دڵ تەنگ دەبن .

من شةو و روز دوعام دةكرد خوا كجيكم بى ببةخشيت
الحمدلله ئاواتةكةمى هيناية دى . سوباس بؤ خوا

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg