SAWSAN نووسی:سه‌ره‌تا زۆر به‌خێر بێیت کاکه شه‌ڕه‌فخان سوپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی که پێت به‌خشین بهوهیوام کاتێکی خۆش به‌ریته سه‌ر و به پرسیاره‌کانمان ماندوت نه‌که‌ین.......
منیش دەموێت لەم میوانداریه لەگەڵتدا بەشدار بم بە چەند پرسیارێک هیوام وایە ماندوت نەکەم بە پرسیارەکانم..
۱- کاک شه‌ڕه‌فخان که‌سێکی هادئ دیاره ! ئایا وایه ؟ تا چه‌ند ئه‌توانیت خۆت له توره بوون بپارێزی ؟
۲- سوپاس بۆ خوا که‌سێکی به ئیلتیزام دیاری . تا چه‌ند له‌گه‌ڵ دینه‌که‌ت کۆکیت و ئیلتزاماتت هه‌یه ؟
۳- سوپاس بۆخودای مه‌زن ئێستا ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ڕێگای راستیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و بوون به‌مسوڵمان له‌زیادبووندایه تۆ چ هه‌ستێكت هه‌یه كه ئه‌م لێشاوه ده‌بینی؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێ كه‌س به‌نێو مسوڵمانن خاوه‌نی ئه‌م دینه پاكهن به‌لام به‌داخه‌وه دژایه‌تی ئه‌م دینهئهكهن ئه‌ی چ به‌م جۆرهكهسانه ده‌ڵێی؟
٤- جارێک له یێکێک له بابه‌ته‌کانت نوسی بوت قه‌ت بروا ناکه‌م بتوانم یانه جێ بێڵم، ئایا پێش نوسینی ئه‌و بابه‌ته
قه‌ت به‌بیرت داهاتبوو یانه جێبێلی؟چ شتێک وای لێکردی ئه‌م بابه‌ته بنوسی؟
٥- به که‌سایه‌تی کام ئه‌ندامی یانه سه‌رسامیت؟ تکایه ده‌ستنیشانی بکه، چونکه ئه‌گه‌ر بڵێیت هه‌مووی تۆ هه‌موو ئه‌ندامان ناناسیت چۆن به که‌سایه‌تی سه‌رسامیت بێگومان هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه به که‌سایه‌تی چه‌ند که‌سیک سه‌رسامین له‌یانه ..
٦- گه‌ر مێژوی ته‌مه‌نت له‌سه‌ر پارچهوهرهقهیهک بنوسیته‌وه چ ته‌مه‌نێکت پره له یاده‌وه‌ری خۆش ؟
۷- هه‌ریه‌ک له ئێمه له‌م ژیانه ده‌ژیه‌ت وه‌ک ئه‌کته‌رێکی ناو دراما،به‌ڕێزتان حه‌ز ده‌که‌ن چ ده‌روێک ببینن و کۆتایی دراماکه به‌چی کۆتایی بێت؟
۸- ڕونکردنه‌وه‌و بۆچونی تۆ چیه له سه‌ر ئه‌م وتانه؟
•مرۆڤه گه‌وره‌کان ئه‌وانه نین که هیچ کات شکستیان نه‌چێشتووه ،
گه‌وره‌کان ئه‌وانه‌ن له دوای شکست ، سه‌رکه‌وتوو بون!
•له په‌یوه‌ندی نێوان دوو که‌سدا ، کاتێک هیچ کێشه‌یه‌ک نیه
ئه‌وه به دڵنیایه‌وه که‌سێک له‌و دوانه هه‌موو قسه‌کانی دڵی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه !
۹- قه‌ڵه‌مێك بده‌مه ده‌ستت چیم بۆ ده‌نوسی وچ ئامۆژگارییه‌كت بۆمن هه‌یه؟
ده‌مه‌وێت لێره کۆتای به پرسیاره‌کانم بێنم و ئیتر ماندو بون به‌سه ههههه
ئه‌خوازم که ئاسوده‌بیت و هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر بیت براکه‌م........................
زۆر سوپاس خوشكه كه‌م ،بۆ ئه‌م میوانداریه ، من هه‌رگیز له خزمه‌ت كردن ماندوونهبوومه و ماندوش نابم .
ده‌رگای پرسیاهكان واڵایه هه‌ركه‌س هه‌ر پرسیارێكی هه‌یه ئازاده بیكات ،منیش به ئازادی و ڕه‌ئی خۆم وڵامه‌كانتان ئه‌ده‌مه‌وه .
1 - ئیتر بڵێم چ !!! وا تۆ وا ده‌رێی و به‌ڵام من پێم وایه كه‌سێكم زۆر قسه ئه‌كه‌م و هه‌میشه ئه‌و شوێنه‌ی لێمه من قسه‌ی تیا ئه‌كه‌م ،ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان هاوته‌مه‌نی خۆم بن .
من زۆر توڕه ئه‌بم ئه‌وكاته‌ش كه توڕه ئه‌بم شتێك هه‌ر ئه‌شكێنم .... ، چه‌ن جار مۆبایل و كۆمپیته‌ر و شتی ترم شكاندوه .....
2- سوپاس بۆ خوا وه زۆر خۆشحاڵیشم كه خودای گه‌وره منی به موسڵمانی خه‌ڵق كردوه زۆر جار بیریش له‌وه ئه‌كه‌مه‌وه ،هه‌میشه سوپاسی خودای گه‌وره‌ش ئه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه منی به موسڵمانی خه‌ڵق كردوه .
3- قه‌سه‌م به‌خوا هه‌ر كات هه‌واڵی موسڵمان بوونی كه‌سێ ئه‌زانم ، ئه‌وه‌نه دڵ خۆش ئه‌بم ،كه بۆ هیچ شتێكی‌تر ئاوا دڵ خۆش نه‌بوومه ،ده‌رباره‌ی هه‌ندێ كه‌س كه دژایه‌تی ئه‌م دینه ئه‌كه‌ن وه له نێو موسڵمانانن ،ئه‌وانه كه‌سی دۆڕاون ،هه‌رگیز له ئیسلام حاڵی نه‌بوونه یان ئه‌بو جهل ئاسایهك نایانه‌وێ باوه‌ڕ به ڕاسته‌یه‌كانی ناو ئه‌و ئیسلامه بكه‌ن .
4- به‌خوا خوشكێ خۆشه‌ویستم بۆ ئێوه وای لێكردم ئه‌مه بنوسم ،ڕۆژێكیان زۆر له ئایه خان (1) توڕه بووم ،چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵ ئارێز بوه شه‌ره قسه‌مان منی له گروپی یانه له فه‌یس بووك ده‌ركرد بڕیارمدا هه‌رگیز سه‌ردانی ئه‌م یانه نه‌كه‌مه‌وه به‌ڵام كاك هه‌ڵوێس بۆ ڕێگرم ،ئه‌جینا چۆن كلیكم له‌سه‌ر زه‌ربی قه‌بات بوون كرد هه‌رزگیز نهم یانه‌م بۆ جارێكی‌تر ن ئه‌كرده‌وه ، له یانهیهكیتریش توڕه بووم وه‌كو یانه‌ی سه‌رهه‌نگ بوو بۆم به‌ڵام كه توڕه بووم ئیتر ماڵ ئاوایم لێ كردن ....... (1) به‌ڵام ئێستا هیچم له‌به‌ر دڵ نه‌ماوه به‌رامبه‌ر ئایه ،وه‌ك خوشكێكی بچوكی خۆمه له‌لام .
5- ده‌رباره‌ی سه‌رسامیم به كه‌سایه‌تیه‌كانی یانه
كاك هه‌ڵوێست زاده .
ئه‌وانیتریش بۆمن هه‌موو وه‌كو یه‌كن .زۆرم خۆش ئه‌وێن ،به هاوڕێ یهتیتان سه‌ر به‌رزم .
6-ته‌مه‌نی من پڕه له یادگاری خۆش هه‌ر زه‌مه‌نێك به جۆرێك به‌ڵام ئه‌وكاتانه‌ی له قوتابخانه بووم تایبه‌ت پۆلی سێ یه‌می ناوه‌ندی به‌ڕاستی ساڵێكی خۆش بوو له‌گه‌ڵ ئاخر ساڵی خوێندنم .ئه‌م دوو ساڵه هه‌رگیز له پاد ناكه‌ن.
7- ئه‌گه‌ر من له درامایه‌ك به‌ژداری بكه‌م ،حه‌ز ئه‌كه‌م ڕۆڵی كه‌سێكی به‌به‌زه‌ی ببینم .
حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌میشه یارمه‌تی خه‌ڵكی بده‌م ،له خزمه‌ت خوشك و برا كانم بم بم له‌م وڵاته ،ئه‌گه‌ر پشتی من بشێت بۆ پردێك ئه‌وه ئاماده‌م ببم په پردێك بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی خوشك و براكانم له‌م وڵاته .
8-ده‌رباره‌ی وته‌ی یه‌كه‌م : زۆر ڕاسته ، زۆر به‌سه‌ر هاتیشمان بیستوه ده‌رباره‌ی شكست خواردنی گه‌وره‌كان و پاشان هه‌ڵسانه‌وه‌یان ده‌ركردنی ناو بانگیان .
نازانم چ بڵێم !!! له‌وانه‌یه هاوڕێ هه‌بووبێ له‌گه‌ڵ هاوڕێ یهكهیتری ئه‌مه له نێوانیادا هه‌بێ به‌ڵام هاوڕێش هه‌بووه بچوكترین نێهنیان له‌لایه‌ك یه‌ك باس كردوه .من خۆم له‌وانه‌م .
9- ئه‌گه‌ر به قه‌ڵم بۆت بنوسم ئه‌وه تۆ هه‌رگیز ئه‌و وتانه نابینی كه من بۆتۆ یان ئه‌نوسم به‌ڵام ئه‌گه‌ر به كیبۆردی كۆمپیته‌ره‌كه‌م بێت ئه‌وه ئه‌یانبینی ھھھھھھھھھ
بڕوابونت به‌خۆت وات لێ ئه‌كا به‌سه‌ر هه‌موو ناخۆشیه‌كاندا زاڵ بیت ، بڕوات به هه‌موو ئهوكارانهبێت كه ئهیانكهی ،هه‌ر كارێكیشت پێ ڕا‌سپێردرا به‌جددی بیكه ،(ئامۆژگاری باوكم بۆمن ) منیش به تۆی ئه‌ڵێمه‌وه .
هه‌میشه خوات له بیربێت ،نه‌كه‌ی له‌كاتی ئه‌وپه‌ڕی ناخۆشیا ،یان ئه‌وپه‌ڕی خۆشی ئه‌وت لهیادچێت ،چونكه ئه‌و تۆی هه‌میشه له بیره .
نانا من قه‌ت ماندوو نابم ،ئه‌گه‌ر پرسیاری تریشت ههبووووووووووو دوای بیكه كورهبابه ئه‌و هه‌موو پرسیاره چ بووووو چ وه‌ڵا ئه‌من كاتێ یه‌كێ مێوادنداری ئه‌كرێ نازانم چ پرسیاره‌كی لێبكه‌م ئه‌وجاره ئه‌و پرسیارانه ئه‌بم كۆپیان ئه‌كه‌م لۆی
منیش ... هیوای سه‌ركه‌وتنت لۆ ئه‌خوازم .بهختهوربیت .