بابه‌ت: دوو ڕۆژی ماوه بۆ كۆتایی دونیا!!
دو ڕۆژی ماوه بۆ كۆتایی دونیا‌و.. تازه ده‌ركی كردووه كه هیچ نه‌ژیاوه,ڕۆژ ژمێری ژیانی پڕ بوه‌ته‌وه و........ ته‌نها دوڕۆژ ! دوڕۆژی ده‌ست لێنه‌دراوی بۆ ماوه‌ته‌وه!!! په‌رێشان بوو , به‌شڵه‌ژاوی ی و به‌توڕه‌ی یه‌وه چریه خودا تا ڕۆژێك زیاتر بۆ ژیان وه‌ربگرێت ..
هاواری كرد‌و قسه‌ی بێ سه‌روبه‌ری كرد....
خوداوه‌ند بێ وه‌ڵام بوو, قیڕاندی و ههراوجهنجاڵی وه‌ڕێخست !!
خوداوه‌ند بێ ده‌نگ بوو,ئاسمان و زه‌وی تێك وپێك دا!!
خودا بێ وه‌ڵام بوو!!
كه‌وت به‌سه‌ر ده‌ست و پێ ی فریشته‌و مرۆڤدا ...!
خودا هه‌ر بێ وه‌ڵام بوو...!
كوفری كرد‌و به‌رماڵی فڕێ‌دا خودا بێ ده‌نگ بوو.... پاشان دڵی پڕبوو ده‌ستی به‌گریان كرد‌و سوجده‌ی برد!!! خوداوه‌ند بێده‌نگی شكاند‌و فه‌رمووی !! ئه‌ی به‌نده‌ی خۆم ! تۆ یه‌ك ڕۆژی تریشت له‌ده‌ست چوو ، وه هه‌موو ڕۆژه‌كه‌ت بهشتی پڕوو پوچ له‌ده‌ستدا! ته‌نها ڕۆژێكت ماوه,وه‌ره‌و ته‌نها ئه‌م ڕۆژه بژی !!
به‌ده‌م ههنسكهكانیهوه وتی : به‌ڵام به‌یه‌ك ڕۆژ ئه‌توانم چی بكه‌م؟ خوداوه‌ند فه‌رمووی : ئه‌و كه‌سه‌ی كه چێژی ڕۆژێك له‌ژیان تاقی بكاته‌وه !! وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌زار ساڵ ژیا بێت !! وهئهوكهسهی ئه‌مڕۆی خۆی نه‌دۆزێته‌وه هه‌زار ساڵیش كه‌ڵكی بۆی نیه .. ئه‌و كات به‌شی ڕۆژێك ژیانی خسته ناو مشتی یه‌وه و فه‌رمووی : ئێستا بڕۆ و یه‌ك ڕۆژ بۆ خۆت بژی !!
به‌ڵام ئه‌و مات و سه‌رسام سه‌یری ژیانه‌كه‌ی ده‌كرد كه له‌ناو له‌پی ده‌سته‌كانیدا ده‌دره‌وشایه‌وه ....!
ده‌ترسا ببزوێت , ده‌ترسا بكه‌وێته ڕێ , ئه‌ترسا ژیان له‌نێوان په‌نجه‌كانیدا بچۆڕێت ... تۆزێك وه‌ستاو پاشان به‌خۆیی وت: كاتێك من سبهینێیهكم نیه !! هه‌ڵگرتنی ئه‌م تاكه ڕۆژه له‌ژیان چ سودێكی بۆمن هه‌یه ؟ لێگه‌ڕێ با ئه‌م مشته ژیانه به‌جوانی سه‌رف بكه‌م.
ئه‌وكات ده‌ستی به‌ڕاكردن كرد , ژیانی به‌سه‌رو ڕویا پرژاند , ژیانی نۆش كرد , ژیانی بۆنكرد ,واهاتهوه هۆش خۆی كه بینی ئه‌توانێ تا ئه‌وپه‌ڕی دونیا ڕابكات , ئه‌توانێت بفڕێت , ئه‌توانێ پێ له‌سه‌ر خۆر دانێ , ئه‌توانێ ...!!
ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا بینای به‌رزی دروست نه‌كرد , نه‌بویه خاوه‌نی پارچه زه‌ویه‌ك , پله‌و پایه‌یه‌كی به‌ده‌ست نه‌هێنا, به‌ڵام هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستی به‌په‌لی دره‌ختێكدا هێنا , له‌سه‌ر چیمه‌نێك ڕاكشا ! پێڵاو درویهكی تهماشاكرد ! سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و هه‌وره‌كانی بینی ! و سه‌لامی بۆ ئه‌وانه كرد كه نه‌یان ده‌ناسی ! وهلهناخی دڵه‌وه دوعای بۆ ئه‌وانه كرد كه خۆشیان نه‌ده‌ویست ..... ئه‌و له‌و ڕۆژه‌دا ئاشتی به‌رپا كرد‌و ,,, پێكه‌نی و دڵ ئارام بوو , چێژی له‌ژیان برد‌و دڵی خۆش بوو !! عاشق بوو تێپه‌ڕی و ته‌واوبوو ,, ئه‌و ته‌نها له‌و ڕۆژه‌دا ژیا ,,,,,,,!!!!
سبه‌ینێ ی ئه‌و ڕۆژه فریشته‌كان له ڕۆژ ژمێری خوادا نوسیان ,,,,,,,!!!
( ئه‌و ئه‌مڕۆ گیانی سپارد , كه‌سێك كه هه‌زار ساڵ ژیا) !!
نوسینی : خاتوو عیرفان نه‌زه‌ر ئاهاری
ئه‌گه‌ر يه‌ك رۆژت مابێت له ژيان به راشكاوى چى ئهكهيت له‌و رۆژهيا ؟؟؟ له‌وانه‌يه كه‌سمان ئه‌وه نه‌زانين كه يه‌ك رۆژت ماوه يان نا ، به‌ڵام گه‌ر بزانين و بير بكه‌ينه‌وه ئه‌كرێت پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وه رووبدات ئه شته بكه‌ين
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm