بابهت: شیرین: بەلێ ماموستاگیان...!
مامۆستا بە توڕەیی دەفتەری فرێ دایە سەر مێزەکەو ھاواری کرد شیرین:
کچەکە کەمێک خوی کۆکردەوەو سەری شورکردەوەو بە ھێواشی خوی گەیاندە پێش مێزی ماموستاکەی و بە
دەنگێکی نزم وتی : بەلێ ماموستاگیان
مامۆستا کە زور تورە بوو وە چاوی بریبویە نێو چاوە مەزلومەکانی کچە بچوکەکە ھاواری کرد :
چەن جار پێم وتی وانەکانت بە خاوێنی بنووسە ھەموو دەفتەرەکەت رەش و خەت خەتی مەکە ؟ ئەو دەفتەرە چیە
شتی کۆنی تیایە ؟؟
سبەینێ دایکت لەگەڵ خوت دێنی تا لەبارەی خاوێنیت قسەی لەگەل بکەم.
شیرین لێوەکانی بزواند و دوو فرمێسکی لەسەر روومەتی سریەوەو بە ھێواشی وتی :
ماموستا دایکم نەخوشی سەرەتانی ھەیە بەلام باوکم وتی کوتایی مانگ پارەی کرێکاریم وەرئەگرم
ئەوکات دایکم ئەبەین بۆ نەخۆشخانە کە چیتر خوێن لە قورگی نەھێت.
دواتر دەتوانین بو خوشکە بچکولەکەم شیری وشک بکرین تا شەوان لە برسان نەگرێیت.
دوای ئەو باوکی بەرێزم ..بەلێنی بە من داوە کە ئەگەر پارەی بەشی کرد بو منیش دەفتەرێک بکرێت تا من ناچار
نەبم
دەفتەرە کۆنەکانی برام پاک بکەمەوەو وانەکانمی لەسەر بنوسم .
ئەوکات من بەلێن دەدەم وانەکانم بە خاوێنی بنوسم بێ ئەوەی ھیج ھەلەی تیابێت .......
مامۆستا گیان ئێستا داوای لێبوردنم ھەیە بەو شێوازەی ئێستا ناتوانم لەمە زیاتر پێشکەشی تۆی بەرێز کەم
مامۆستا جاوەکانی پرفرمێسک بوونەیتوانی جیتر گوێ لە شیرین بگرێت ھەستا جویە دەرەوە تا تێر گریا
بەرێزان زۆر جار ئێمە بریار لە شتێک ئەدەین بێ ئەوەی بیری لێبکەینەوە ..........................
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm