1

بابه‌ت: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

سەرەتا هیوادارم هەمووی بخوێننەوە
لەبەر ئەوەی زیاتر لە ٣ سەعات بەم بابەتەوە خەریک بووم smile ، تاوەکو ئەم هەموو روداوەم بیرهاتەوە و هەندێکشم بیر نەماوە
- ببورن کە هیج وێنەیەکی تیا نییە ئەو بابەتە ، وێنەکان گشتی لای کاپتن و شەرەفخان و سانی و مامۆستان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[size=24]ئینجا  ( بەناوی خودای گەورە )
[/size]
سەرەتا لە کاتژمێر ٢ ی تەواو لە رۆژی چوارشەممە من و هەڵۆکە بە یەک گەیشتین لە بەردەم مزگەوتی ( مزگەوتی حاجی مراد ) لە ٦٠م لە هەولێر ، دوای چاک و چۆنی تەلەفۆن بۆ هەلۆکە هات کاپتن بوو وتی وەرنە ئەم دیوی شەقامەکە ئێمە لەوێندەرین من و هەلۆکەش بە پردەکە پەرینەوە ئەم بەر لەسەر پردەکە باسی یەکێک لە ئەندامانی ئەم یانەیەمان کرد ، ئینجا چوینە لای برادەران کە بریتی بوون لە کاپتن کە سایق بوو وە مامۆستا شەیدا کە لە سەکن بوو وە سانیش لە دواوە دانیشت بوو .  . .

دوای چاک و چۆنی لەو برایانەمان ئێمەش کەل و پەلی خۆمان لە سندوق دانا و سواری سەیارە بووین من لە ناوەراست هەڵۆکەش لە دەستە راستم و سانیش لە دەستە چەپم کە رۆیشتین کاپتن وتی سندوق کراوەتەوە دیار بوو  کە هەلۆکە داینەخستبوو ، ئینجا کاپتن هاتە خوارەوە و دایخست  و پاشان چووین بۆ بەردەم قوتابخانەی احمدی خانی لە هەولێر کە شەرەفخان و سامان لەوێندەر بوون دوای ئەوەی کە چووین بۆ ئەوێندەر سەیارەیەک زۆر بە سەیری سوورایەوە لە ترافیک لایت برادەران بیریان ماوە ، smile دوای ئەوە سامان و شەرەفخان  لە ناو سەیارە بوون و دوای ئەوە ئەوان هاتن لەگەڵ ئێمە رۆیشتین کە من و شەرەفخان لە دواوە بووین و ( هەلۆکە و مامۆستا شەیدا و سامان ) لە ناوەراست وە ( کاپتن و سانیش ) لە پێشەوە بوون .
دوای ئەوە چوینە بەردەم ماڵی کاپتن و ماڵی باوکی کاپتن

ئینجا بەرێکەوتین لە دوای هەندێک قسەی خۆش و وتەی سەیر سەیر کاپتن وتی مۆبایلم بیر چووە ( وتیشی وابزانم لە سندوقە big_smile )  کە هاتە خوارەوە سەیری کرد دیار بوو لە سندووق بوو smile
ئینجا کاپتن هاتەوە و ئێمەش باسی هەندێک لە ئەندامان مان کرد کە هاتینە سەر کۆسرەت برادەرێک وتی ( کۆسرەت بۆیە نەهات لەگەڵ مان ، چونکە بەیانی پێنج شەممە دایکی سەری کۆسرەت دەشوات smile هاهاها ) ئیدی بەم بەزمە زۆر پێکەنین هەمومان . . .

ئیدی لە رێگا کاپتن زۆر تەلەفۆنی بۆ دەهات دیار بوو برادەرێکی بەند کرابوو smile smile smile
پاشان کە گەشتینە مەسیف لە سەیتەرەکە وتیان برۆن بۆ تەفتیشات ئێمەش کە چووین وتیان نفوسەکانتان کە کاپتن نفوسەکەی خۆی دا یەکێک لە سەربازەکان ئەویش سەیری کرد و وتی ئێوە هەمووتان یاریزانن
ئینجا سەربازێکی تر هات و وتی تۆ سەرهەنگ نیت ؟ ، کاپتنیش وتی نا برایمە smile smile smile ، دیار بوو کاپتنی ناسیبۆوە . . .
ئینجا رۆشتنین لە رێگا زۆر فاولمان دا تا گەیشتینە کۆڕێ  ، دابەزین بۆ نوێژی عەسر کە نوێژمان کرد بە جەمەعەت ( خوا لێمان قبوڵ بکا ، لەگەڵ هی ئێوەش ) ، هاتینەوە ناو سەیارە بە فوول تەبریدەوە رۆشتین بۆ چۆمان ، لە رێگا تا گەشتینە چۆمان کاپتن هەر دەیوت بۆ راست برۆم یان چەپ هەلۆکەش دەیوت بۆ ...........
تا گەشتینە چۆمان هەر ئەم بەزمە بەردەوام بوو . . .

بەشێک لەو فاولانەی کە لە رێگا لەگەڵ ئەندامان کردمان
١- کاپتن فاولی دا لە گوتنی وشەی رەفع کە وشەی رەفزی بە کار هێنا
٢- هەڵۆکە لە باتی بڵێ ئەو گەلابە وەرگەراوە بە سەر ئەم دوکانە ، وتی ( گەلابەکە ڕژاوەتە سەر ئەو دوکانە )
٣- ئینجا با بێینە سەر باسەکەی تەزویر کردنی وەرەقەی بایەع ی ماڵی شەرەفخان هاهاها ( شەرەفخان بۆ یەک جار تا ئێستا چووەتە قەزای خەبات بۆ ئەوەی وەرەقەی بایەع یان تەزویر بکات ) زۆرمان لێیکرد تا پێمان بڵێ لە کوێ تەزویری کردەوە بەڵام هەر نەیوت smile ئەوەش خزمی ماڵی مامۆستا هاوڕێ big_smile
٤- مامۆستا شەیدا لە رێگا چەند باسێکی خۆشی بۆ گێراینەوە ، لەوانەش
A- ببابەتی سەودایەکە  کە تیایدا  دوو مامۆستا کور بە دوو مامۆستای کچ  گۆردرابوونەوە
B-  دەرهێنانی زمانی یەکێک لە مامۆستاکان لە لایەن مامۆستا شەیدا بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ ئەو مامۆستا بەرۆۆژوە یان نا .
C- وشەی چۆمان بە ( سێ نوقتە دەنووسرێ یان یەک نوقتە ) ، مدێرێک ئەو فاولەی دابوو
تێبینی :- ئەو باسانەی مامۆستا شەیدام بە باشی بیر نەماوە ، ئەگەر خۆی بە تەواوی باسی بکات ، سوپاسی دەکەم

ئینجا لەناو چۆمان
لە بەردەم مزگەوتێک ڕامان گرت و هاتینە خوارەوە بۆ نوێژی مەغریب
لە بەردەم مزگەوتەکە دوو کوڕ راوەستابوون وەکو مافیاکان سەیری ئێمەیان دەکرد وا دیار بوو ئامۆزای هەلۆکە بوون کە کلیلی خانوویەکیان دا بە هەلۆکە ( ئەو خانوەی کە بڕیار بوو لێی نیشتەجێ بین ، یەک دوو روداوی زۆر خۆشی تیایە ئەم خانوە smile smile ) ، پاشان نوێژمان کرد لە مزگەوتەکە کە بۆریچی یەک  چییەکە جیرانی مزگەوتەکە بوو ناوی رەفعەت بوو بەلام نوسیبوویان رەفحەت smile smile ( تەبعەن زریان چآو زەردیش ئەو هەڵانەی زۆرە ) ، ئینجا رۆشتین بۆ چێشتخانەیەک کە ناوی هەڵگورد بوو ، دوای ئەوەی ئەو برادەرە هات بۆ لامان وتی چی دەخۆن ئیدی نەگەیشتینە ئەنجام ناچار چوو وەرە و کاغەزێکی هێنا کە دیار بوو هی کاندیدەکانی یەکێک لە حیزبەکان بوو ( حیزبی ........... کوردستان ) پاشان کە داواکارییەکانمان کرد کە بەم شێوەیە بوو :-
سەرهەنگ ( کفتە و برنجی سادە )
مامۆستا ( کەباب )
هەلۆکە ( کفتە و برنج )
شەرەفخان ( کفتە و برنج ، سەرەتا شەرەفخان وتی خۆش نییە کفتەکان بەلام دواتر قاپەکەشی خوارد نەک کفتەکە )
سانی ( هاوار بە ماڵم بەس برنجی سادەی خوارد )
من و سامانیش ( کەباب )
لەگەڵ برنجێکی زیادە بۆ هەموومان
تێبینی :- بە باشی بیرم نەماوە کە برادەران چییان خوارد بە تەواوی

ئینجا کاپتن چوو بۆ لای ئەو برادەرانەی کە چێشتخانەکە بوون
تا هاتەوە من وەرەقەیەکم دەرهێنا و کاپتنیش دەستی کرد بە ناوسینی یادگاریەکان کە بە رستەی ( بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ) دەستی پێکرد کە فۆنتەکەشی زۆر سەیر بوو وتی ئەوە هەمان فۆنتی YSM  ـــە
کە زۆرێک لە برادەرانیش نوسراوی خۆیان کرد ( وەرەقەکەش لای هەلۆکەیە )
دوای ئەوە نانەکە هات و بێ ئێوە ناخۆش کەوتینە سەر نانەکە ( وەکوو ................ smile smile smile )

لە کاتی نان خواردن شەرەفخان نوسراوێکی بینی و پرسی ئەوە نوسراوە ( ڤارنا یان وارنا ) ئێمەش هەموو خوێندمانەوە و وەلامی شەرەفخان مان داوە کە تا ئێستاش نەگەشتینە ئەنجامی کۆتایی smile smile
ئینجا نان مان خوارد و ( ................. پارەی نانەکەی دا بە ئەو برادەرەی کە لە چێشتخانەکە بوو )
ئینجا رۆشتین بۆ ناوچەی ( باسان ) کە ئەو خانوە بوو کە هەلۆکە کلیلەکەی وەرگرت بوو کە رێگایەکی دووووووور و کورتمان بڕی big_smile  چوین بۆ خانوەکە
لە خانوەکەدا
کارەبا نەبوو تەبعەن smile ، بۆنێک دەهات لە ژوورەوە کە  برادەران وتیان ئەوە گندۆرەیە مردار بوەتەوە
لە هەموو خانەوەکەش یەک گلۆپ هەبوو ، ئیشیشی نەدەکرد ( من و شەرەفخانیش لە دەرەوەی خانوەکە هەندێک پەسیرەمان ( ترێ ترشەکە ) خوارد smile smile ، کاپتنیش زۆر بە متەئسیری خۆی هەڵدا بۆ پەسیرە کە چی زۆر بە ئاسانیش دەستی دەگەشتێ خۆشی وتی ئەوە بۆ خۆم هەڵدا ؟
لە ژوورەوەدا :- سەلاجەیەک هەبوو کە دەرگای نەبوو smile smile لە ناو سەلاجەکە قەلەم بڕ دانرابوو لەگەڵ چەند شتێکی تر کە هی وتن نین smile لە سەر سەلاجەکە نزیکەی ٥٠ تا ٧٥ نانی تیری دانرابوو کە بە پارچە پەرۆیەکی سپی داپۆشرابوو کە هەمووشی دانەپۆشتبوو ، لە سەرەوەی سەلاجەکە ژاژی هەڵواسرابوو لە دەستە چەپی سەلاجەکەش هەنگوین دانرابوو smile ، بەس من سەیری ژوورەکەی ترم نەکرد برادەران سەیریان کرد بۆیە نازانم چی لەو ژوور بوو
یا الله هاوارە لە ناکاو کەسێکی فووووول قەڵەو هاتە ژوورەوە کەس من راستی لێشی ترسام smile لەو تاریکەیەی کەسێک بێ تە ژوورەوە smile ناخۆشە کە دیار بوو کورە ئامۆزای هەڵۆکە بوو ناوی ( ژیار ) بوو وە وێنەیەکی زۆر سەیری هاهاها لە یەخەی خۆی دابوو کە هی گوتن نییە smile smile ،،، پاشان ئێمەش چاک و چۆنیمان لەگەڵ کرد و دوای مشت و مڕێکی زۆۆۆۆۆر ناچار ئەوێمان جێهێشت لەبەر بێ کارەبایی ( بەینی خۆشمان بێ کاپتن دەترسا لەوێ دەی وت ئێرە مار و شتی لێیە smile smile )
رۆشتین بۆ هەمان ئەو مزگەوتەی کە نوێژی مەغریبمان لێ کرد بۆ ئەوەی نوێژی عیشای لێ بکەین
لە ناو مزگەتەکە ئەوەی نەم بیست بوو بیستم smile smile
یەکێک قسە هەرە خۆش و باوەکان سامان وتی ( برادەران نوێژ بە جەمەعەت ناکەن بەس .......... بە جەمەعەت دەکەن ) هاهاهاهااهاها باوەر بکەن ئێستاش کە بیردێتەوە زۆر خۆش بوو smile
پاشان رۆشتین بۆ ماڵی خزمێکی هەلۆکە لە تەنیشت مزگەوتەکە بۆ ئەوەی سەیری یاری ( بەرشە و ئەیاکس ) بکەین ، لە ماڵی ئەو خوا خێربنووسیە smile کاپتن دەم نا دەم پەرداخە ئاوێکی دەخواردەوە smile smile کە وابزانم  ١٠ پەرداخ دەبوو لە ٢ سەعاتێ  دا ، پاشان هەنجیر  و سێو و هتد هات بۆمان ، تەڕت کەم و قوت دەم کاپتن کەتە سەر هەنجیر و بای هەموو ئەندامان خواردی smile بەلام تا ئێستاش دۆلکە ئاوەکەیان بۆ شەرەفخان نەهێنا smile
هەر لە وێندەر ئەو پۆستەی کۆسرەتمان بینی کە نووسیبووی ( فەیسبوک بێ زریان و سامان ، وەکو ئەوەیە ٢٢ لاعیب یاری بکەن بە بێ تۆپ ) smile smile smile ئینجا باسی کورێکی ئەو ماڵەیان کرد دەیان وت دەنگی زۆر گەورەیە لە بانگدان smile
بەرشەش ٤ و هیج بردیەوە smile
پاشان رۆشتین و هەلۆکەش ئاتاری هێنا لەگەڵ خۆی ( پلەی ٢ )
چووین مۆتەمان خوارد smile smile smile دوای ئەوە سوراینەوە بۆ ماڵی خوشکی هەلۆکە کە شوێنێک نەبوو سەیارەی لێ رابگرین و شەرەفخانیش پارچە بەردێکی لابرد لە شوێنێکی زۆر عەساس smile کە تا ئێستاش شوێنەکەی جآک نەکردەوە ، چووین بۆ ماڵی خوشکی هەلۆکە و دەستمان کرد بە قسەی عەنتیکە و سەیر و تەبعەن ١٢ی لایدابوو smile
یەک دوو باسی خۆش لەو کاتەدا
- سامان وتی  ئەرێ ئەوە چییە ئەوەندە دەجوولێیەوە سەرەفخان دەڵێی تەلەنتەری دەسوورێنیەوە smile
- سەرهەنگ وتی هەموو جارێ کە دەچمە لای دارەکەی YSM لە شەرەبۆتی گەورە دەبینم هەندێک لەچکی ئافرەتانی پێوەیە smile ، سامانیش وتی ئەی بۆ ئەو لەچکانە ناهێنیەوە بۆ کچەتیمەکانی ........... smile smile smile
- لەو کاتەدا سەرهەنگ ڤیدیۆیەکی بلاونەکراوەی ئەحۆلی نیشانداین بە ( MacBook ) ــەکەی خۆی کە ریکلام بۆ YSM دەکات smile smile
شتی تریشمان باس کرد کە بیرم نەماوە و دواتر خەوتین smile
_____________________________________________
بەیانییەکەی
کە لە خەو هەڵساین و دوای زۆرێک لە چاوەروانی کە کاپتن هەرنەدەستا بە پاردانیش smile smile
چووین مەتبەخ و نانمان خوارد کە نانەکە بریتی بوو لە ( سەموون و چایەکی زۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆر خۆش smile و ماست و هێلکەی خۆماڵی بەڵام لەسەر پەلکی هێلکەکە تاخیری دروستکردن و بەسەرچوونی لەسەر بوو smile smile smile یەعنی خۆماڵی نەبوو smile لەگەڵ مرەبای باینجانی smile ،،،، دەستی خوشکی هەڵۆکەش خۆشبێ ) پاشان ئەندامان باسی یەکێک لە ئەندامی یانەیان کرد وتیان فلان ئەندام ............  ناوی چییە ؟ کەس مان وەلامی دەقاودەقمان نەداوە ! smile smile وەلامەکەشمان بریتی بوو لە .............. smile
دواتر خۆمان ئامدەکرد و رۆشتین بۆ سەر چیایەکی بەرز ( ببورن ناوی ئەو شوێنەم بیرنەماوە ) دوای لەوێ هەندێک جیز = گوێز یان خوارد لەوێ شەرەفخان و سەرهەنگ و هاتینە خوارەوە و لە قەراغ چیایەکە ماڵیکمان بینی کە زۆۆۆر سەیر بوو سەرتاپای چواردەوری ماڵەکەی خۆیانیان کردبووە ئاڵای یەکێک لەو حزبانەکەی کوردستان

پاشان رۆشتین بۆ ناوچەیەکی تر کە ( ببورن ناوی ئەو شوێنەشم بیرم نەماوە ) لەوێ من وهەلۆکە چووینە ناو ئەشکەوتێک بەلام بردادەرانی تر نەهاتن ! وابزانم دەترسان
ئیدی هەر لە وێندەر شەرەفخان کەتنێکی کرد هاهاها هەلۆکە بیری ماوە smile
دواتر هەندێک وێنە و شتمان بەردا ( گرت ) لەگەڵ ڤیدیۆیەک کە کاپتن وتی بۆ ( ساڵیادی یانەیە ) و ئینجا چووین بۆ ناوچەیەکی تر کە وابزانم ( سوهراب ) بوو دڵنیا نیم بەڵام لەوێ نەماینەوە لە رێگا لەسەر شاخ نوسراوێکمان بینی نوسرابوو ( کۆسرەت ) هاهاها ئەو حیشمەتە نازانم چۆن گەیشتبووە ئەو شوێنە
ئیدی کاپتن باسی یەکێک لە گۆرانی بێژەکانی کرد وتی هۆنراوەکەی بە هەڵە کردووە بە گۆرانی و هەلۆکەش پاشان صدارەی مەجلیسەکەی گرتە دەست و هەندی قسە کرد باوەر بکەن ئێستاش سەرم دێشێ smile smile smile
و چووینەوە بۆ ناوچەی باسان لەوێ یەک فەردە رسممان گرت و لەوێش سانی قاچێکی خۆی لەسەر دانا هەر وتی رسمم بگرن رسمم بگرن ، کاپتن و هەلۆکەش چوون نانی نیوەرۆیان هێنا لە ماڵی خوشکی هەلۆکە و نان مان خوارد و ویستمان نوێژ بکەین برادەرێک چووبو دەست نوێژ هەڵگرێ لەو کاتەدا گوێزێکی دزی smile smile smile smile

ئیدی گەراینەوە بۆ چۆمان و چووین بۆ یاری بەرامبەر چۆمان
لە یارییەکەدا ئەستێرەی یارییەکە سانی بوو کە یەک دەجالە گۆلی چواند smile
وە کاپتنیش یارییەکەی زۆر شازیکرد  کە وابزانم ٢ گۆلیشی کرد
تەبعەن بە خۆشم گۆلچی بووم smile جەمەعەت دەیان گۆت گۆلچیاتیت باشە بەس وابزانم بە تعلیق وەیان دە گۆت
وە مامۆستا و هەلۆکە بەراستی دوو بەرگریکاری زۆر نایاب بوون جێگای دەست و لاقیان دیار بوو لە یارییەکە
برادەرێکیش لە چۆمان هات یاری بۆ کردنین کاک ( گەیلان ) یارییەکی جوانی کرد
کاک شەرەفخانیش بە خۆ و بە پانتۆرەوە هاتبووە ناو گەمەی smile smile وابزانم تۆپێکیشی لە عامود دا smile
ئەنجامەکەشی ( چۆمان ٤ - ٧   YSM )

ئیدی دوای ئەوە وردە وردە دەستمان بە گەرانەوە کرد لۆ هەولێرێ ، لە رێگاش هەلۆکە لە پێشەوە بوو لەگەڵ کاپتن ، تەبعەن هەلۆکە زۆر یارمەتی کاپتنی دا لە لێخورینی سەیارە بە تەمابووین سوکانەکیش بۆ ئەو تەرهیم بکەین بۆ ئەوەی ببێت بە دوو سایق وە زۆر خراپیش پێی لە گاعیە ( سکلێتەر ) نابوو ، هێندەر نەمابوو بیشکێنێ ،
لە رێگا پێش ئەوەی بگەینەوە رەواندز  زۆر بە سەیری سەیارەیەک سورایەوە لە پێشمان ( شتێکی ناخۆش بوو )

وە لە رێگا کاپتن باسی دکتۆر زاکیر نایک ی بۆ کردین
وە ئیدی رۆشتین تا گەیشتینەوە ناوچەی ( شەکرۆک ) پێش ئەوەی بگەیە شەقلاوە
لەوێ نوێژمان کرد و تەبعەن بە خۆشم فاولەکم دا لەوێندەر بەس برادەران کەسیان نەیانزانی smile

وە شەرەفخان گۆتی کاپتن  سەیارە رابگرە ( هەندەک شت بکرە بۆ ماڵی خۆتان ) smile smile ئیدی کاپتنیش بە ناچاری سەیارەی راگرت و هەندێک شتی کڕی بۆ ماڵەوە ، بەس بەداخەوە ( کاپتن ، هەندێک شتی بۆ ئێمە کڕێ ، لۆ من و سامان و هەلۆکە و سانی )
وە گەیشتینەوە هەولێر و  من و هەلۆکەش لە بەرامبەر وەزارەتی رۆشنبیری هاتینە خوارەوە ..  .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەوە چیرۆکەکە لای من بە کۆتا هات smile

وە لێرەوە دەمەوێ سوپاسی هەر یەکە لە
- کاپتن بکەم کە بەراستی زۆر ماندوو بوم لەگەڵمان چ بە خۆی و چ بە لێخورێنی سەیارە
- وە خوشکی هەلۆکەی کە شەو لە ماڵی ئەوان ماینەوە
- کاک ژیاری گووڵ زۆر ماندوو بو لەگەڵمان
- کاک شاکار کە چووین لە ماڵی ئەوان سەیری یارییمان کرد
وە لەگەڵ رێز و خۆشەویستم بۆ تەواوی ئەندامان

داوای لێبوردنیش دەکەم کە هەندێ رووداوم بە تەواوی بیرنەماوە یان باسم نەکردووە . . .
- داوای لێبوردنێکی تایبەتیش لەو ئەندامانە دەکەم کە نەهاتن لەگەڵمان بە هەر هۆکارێک بێ


لەگەڵ رێزم smile بۆ هەمووان

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

سـه‌ره‌تـا ده‌ست خۆش زۆر باشت باس كـردیه‌
ده‌ربـاره‌ی یارییه‌كه‌ وه‌الله‌ به‌خۆتـان ده‌زانن چم به‌سه‌رهـات له‌ نـاو ئـاو كه‌پێم بریندار بوو سه‌ره‌تـا هـه‌ر نه‌م ده‌توانی برۆم له‌به‌رم پێم زۆری خینی لێهـات ، باش بوو تۆزێك وه‌ستا ووتم ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك قاچ یارم كـردبێ ده‌بێ یاری بكه‌م یارم كـرد و 3 گۆڵیشم كـرد شان به‌شانی كـاك سه‌رهـه‌نگ كه‌ 3 گۆڵی كـرد ئه‌وه‌ی دیكه‌ 1 گۆڵ مامۆستا شه‌یدا بوو .7 به‌ 5 براوه‌ بووین
بۆ یه‌ بوومه‌ ئه‌ستێره‌ چونكـه‌ به‌ یه‌ك قاچ یاریم كـرد ههههههههههها

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

3

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

هه‌موویت باس كرد خۆ نه‌ش هاتمایه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وابوو له‌گه‌ڵتان بم هههههه

یاخوا ده‌سته‌كانت خۆش بێت مام زریان گیان خۆشترین سه‌یران بوو له‌ژیانم ببوره‌ ئه‌و كاته‌ی كاپتن وێنه‌ی ده‌گرت ئاگام لێ نه‌بوو ده‌به‌ ئاوه‌كه‌م دانا نه‌مزانی جێ خۆی نه‌گرتوه‌ رێك رشایه‌ ژێرت به‌س باش بوو زوو هه‌ستای big_smile

ته‌بعه‌ن من و تۆ یادگاری زۆر خۆشمان هه‌بوو له‌م سه‌یرانه‌ هه‌موی هی باس كردن نیه‌ هههههههه

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

4

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

ده‌ستت خۆشبێ زۆر به‌باشی باست كردووه‌ هه‌مووی هاته‌ پێش چاوم كه‌ چۆن بووه‌ big_smile
به‌هیوای سه‌فه‌ری زیاتر.

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

5

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

دواتر قسةى خؤم دةكةم smile

6

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

هه‌موویم خوێنده‌وه‌ و دانه دانه‌ مه‌شهه‌ده‌كانیم ئه‌هاته‌وه‌ پێش چاو .
ده‌سته‌كانت خۆشبێ برایه‌كه‌م ،بابه‌ته‌كه‌ ماندووبوونی پێوه‌ دیار بوووووووووو .

7

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

به‌راستی گه‌شتێکی شازتان ئه‌نجام داوه‌
زۆر زۆر خۆش بووه‌ ان شالله‌ هه‌ر وا له‌ خۆشی ده‌بن هاورێ خۆشه‌ويسته‌کانم
دڵم خۆشه‌ که‌ ئیوه‌ دڵ خۆشن به‌ گه‌شته‌که‌تان.

8

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

زؤرترين شةت كةخوينبيتمة وة لة نيت ئةوة  بابةتة بوو
هاتة نيوةشم خويندوة

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

9

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

[size=20]ده‌ سته‌ كانت خۆش هه‌موویم خوێنده‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌كه‌ی ئه‌گه‌رامه‌وه‌ هه‌مان شوێن خۆم و ئێوه‌شم ئه‌ هاته‌وه‌ به‌ر چاو زۆر باشت باس كردبوو ماندونه‌بی ماندوبونی پێوه‌ دیاره‌[/size]
[size=20] به‌ڵام باسی گۆران جوندیت نه‌كردبوو كه‌یه‌كێك گوتی نازانم به‌ند بێژه‌كه‌ ناوی چیه‌ هه‌ر به‌خۆی گوتی وابزانم گۆران جوندیه‌ له‌گه‌ڵ گۆران ئینجیباتی بوو[/size]
[size=20]دواتر باسی كفته‌كه‌ی شه‌ره‌فخانی وایزانی كفه‌كه‌ وه‌كو كفته‌ی ماله‌وه‌یه‌ نه‌یزانی كفته‌كه‌ له‌گه‌ڵ قیمه‌كه‌ی شێلراوه‌ و تێكه‌ڵ كراوه‌ بۆیه‌ گوتی خۆشه‌ به‌ ڵام پێی نهكرا هه‌موو ی بخوات كه‌رته‌كی دا كاك((((.......)))) گوتی خۆشه‌ بیخۆ[/size]
[size=22]شتێكی تر ئه‌و فاوله‌ی تۆدایتت له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌ی لۆ باست نه‌كردیه‌ ئه‌وه‌ قبوڵ نیه‌ دواتر ئینقلابت له‌سه‌ر ده‌كه‌ین[/size]
[size=20]شتێكی تر كه‌  براده‌رێك ته‌له‌فۆنی بۆ هات پێیان گوت كوره‌ نه‌چیه‌ ناو زێی كه‌ڵه‌كێ ده‌ڵێن زۆر گه‌وره‌یه‌ چۆمان له‌كێ و زێی كه‌له‌كێ له‌ كێ[/size]
[size=20]باسی  سه‌ودایه‌كه‌ی
له‌گوندی به‌رسیرین سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران مودیرێك هه‌بوو زۆر كۆمیدی بوو به‌ناو بانگه‌ كه‌چومه‌ لای بینیم كورته‌ك و شه‌روالیكی له‌به‌ر بوو جه‌مه‌دانی له‌سه‌ر بوو كابرایه‌كی بالابه‌رزی به‌ هه‌یكه‌ل بوو پووته‌كی توكنیشی له‌ پێ بوو چونكه‌ زستانان دونیا زۆر سارده‌ له‌ولای گوتی فه‌رموو منیش گوتم هاتیمه‌ لێره‌ ببمه‌ مامۆستا ئه‌ویش كاغه‌زێكی هێنا و ئوه‌ش نوسراوه‌كه‌یتی به‌وێنه‌ تا ئێستاش ماومه‌ له‌ ساڵی 2004 بوو من ئه‌و شتانه‌ به‌ یادگاری هه‌ڵ ئه‌گرم
[/size]
http://smn21.com/up/uploads/jpg/8705a6f8c0.jpg

[size=22]دواتر ئه‌و مامۆستا یه‌ شتێكی زۆر سه‌یری كردبوو كه‌لێی ده‌گێرنه‌وه‌ ده‌ڵێن جارێك دوو مامۆستای پیاوی بۆ هاتبوو ئه‌ویش حه‌زی ده‌كرد مامۆستایه‌كان ئافره‌ت بن مه‌به‌ستم كچ بن
نوسراوێكی نوسی بوو ئه‌مه‌ ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه‌
[/size]
........................
[size=20]بۆ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێڕ
بابه‌ت/ سه‌ودا
داوا له‌به‌ڕێزتان ئه‌كه‌ین ئه‌م دوو مامۆستایه‌ پیاوه‌مان لۆ بگۆرن به‌دوو مامۆستای ئافره‌تی پرچ زه‌ردی چاو شینی جوان
[/size]
.....................
[size=20]یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م ره‌مه‌زانه‌  له‌بازاربووم شتم ئه‌كڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی تر له‌و كاته‌ی پێش مه‌غریب بوو مودیره‌كه‌مان به‌ سه‌یاره‌ به‌وێ داهات قسه‌یه‌كی به‌ مامۆستاكه‌ی تر گووت منیش گوتم كازمانت ده‌ربینه‌ والله‌ ئه‌ویش زمانی ده‌رهێنا پێ ده‌چوو به‌رۆژوو بێت ...[/size]

10

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

Wae baba chawm mande bu. baraste safareke xosh buwa. Hewadarmhar laxosheda bn

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

11

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

ئینجا کاپتن هاتەوە و ئێمەش باسی هەندێک لە ئەندامان مان کرد کە هاتینە سەر کۆسرەت برادەرێک وتی ( کۆسرەت بۆیە نەهات لەگەڵ مان ، چونکە بەیانی پێنج شەممە دایکی سەری کۆسرەت دەشوات  هاهاها ) ئیدی بەم بەزمە زۆر پێکەنین هەمومان . . .

خێره‌کیی گه‌وره‌م لۆ نوسرایه‌ باورکه‌ن ههههههههههههههههههههههه چاومانن

شتێکی تر

کاپتن ترسان له‌ماری لۆمه‌ باسکرد  ئێستا کاپتن له‌وه‌هم دا ده‌ژی ئه‌مه‌ش نه‌حه‌قی نیه‌ چونکه‌ له‌مندالی ترساوه‌

به‌عام سه‌فره‌یه‌کی خۆشبووه‌ منیش حه‌زم ده‌کرد بێم به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌منی تێکدا

سه‌رفرازززززززززززز بن

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

12

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

سوپاس لۆ هەمووان

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

13

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

جارێ پێش هه‌موو شتێ به‌خوا ئافه‌رم تاقه‌تى چاكت هه‌بووه‌ زريان وا ئه‌وه‌نه‌ به‌ ته‌فاسيل باست كردووه‌ ههههههه به‌خوا چاوم يه‌شێت .. جار جاره‌ قۆپيم ئه‌كرد هه‌نێكم ئه‌په‌راند نه‌م ئه‌خوێنده‌وه‌ هههههههههههههههه
ياخوا به‌ خۆشيتان بێت ... هه‌ميشه‌ دڵخۆش و سه‌رفراز بن .... smile

چه‌نێك دوور بم بێخه‌مبه‌ لێم
له‌هه‌ركوێ بيت نزيكيت لێم

14

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

هیچت له‌بیر نه‌چووه‌ به‌س داڕشتنه‌كه‌ت كه‌مێ بێزاركه‌ره‌ smile (توڕه‌ مه‌به‌ ئه‌وی بتگرێنێ ئه‌و براده‌رته‌!) به‌س ئه‌و په‌نده‌ له‌كوڕه‌وه‌ بۆ كوڕو له‌ كچه‌وه‌ بۆ كچ ده‌بێ smile به‌هه‌رحاڵ ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كه‌م لۆ ئه‌و ماندوو بوونه‌ی كردیتت، دڵنیام ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ر به‌ هه‌ڵواسراوی ده‌هێڵنه‌وه‌. برایه‌كه‌م ته‌مه‌نت درێژ بێت و دنیایه‌ك گه‌شتی تر بكه‌ی ئین شائه‌ڵا.

15

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

ان شاء الله سةفةريكى خؤشتان ئةنجام داوة . لة ش ساخ و سةلامةت بن

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

16

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

والله‌ زرۆکه‌ وا باست کرد وامزانی خۆشم هاتووم ده‌ستت خۆش بیت برام به‌هیوا به‌رداوام بون له‌ گه‌شت ^_^

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

17

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

Lana Dawd نووسی:

جارێ پێش هه‌موو شتێ به‌خوا ئافه‌رم تاقه‌تى چاكت هه‌بووه‌ زريان وا ئه‌وه‌نه‌ به‌ ته‌فاسيل باست كردووه‌ ههههههه به‌خوا چاوم يه‌شێت .. جار جاره‌ قۆپيم ئه‌كرد هه‌نێكم ئه‌په‌راند نه‌م ئه‌خوێنده‌وه‌ هههههههههههههههه
ياخوا به‌ خۆشيتان بێت ... هه‌ميشه‌ دڵخۆش و سه‌رفراز بن .... smile

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

18

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

Sarhang Muhsin نووسی:

داڕشتنه‌كه‌ت كه‌مێ بێزاركه‌ره‌ smile (توڕه‌ مه‌به‌ ئه‌وی بتگرێنێ ئه‌و براده‌رته‌!) به‌س ئه‌و په‌نده‌ له‌كوڕه‌وه‌ بۆ كوڕو له‌ كچه‌وه‌ بۆ كچ ده‌بێ smile

ئەک دەست و چآوت خۆش ، ئەوەم زۆر بە دڵییە کە تێبینیت لەسەری هەبووە smile ، هەمیشە حەز دەکەم کەسێک هەبێ تێبینی یان رەخنەی لە بابەتەکانم هەبێ ، نەک هەر دەست خۆشێک بنوسێت و تەواو smile smile
بەس خۆزگە بتنوسیبا کە هۆیەکەی چییە بووەتە بێزارکەر بۆ ئەوەی هەوڵ بدەم سوودی لی وەربگرم لۆۆ جاری داهاتوو smile

بژیەیت smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

19

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

سوپاس لۆ ئەوانی دیکەش کە پەیامیان نوسیوە smile

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

20

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

به‌ هیوام خۆشتان گوزیراندبێ و خه‌متان ناشتبێ... هه‌میشه‌ وه‌ك ده‌سته‌ گوڵێكی وشك نه‌كردوو بمێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌و قامكه‌ برایه‌

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

21

وه‌ڵام: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "

عافییه‌ رۆكه‌ زۆر هیلاك بووی و پوخت و زۆر چاكت ئاماده‌ كردییه‌ گوڵۆكه‌
به‌س دوو سێ ناوی هه‌ڵه‌ی تیدایه‌
سوهرابی چ كووره‌؟
ئه‌وێ سه‌كران بوو
كوره‌كه‌ش ه‌ یاری لۆمان كرد ریكان بوو نه‌ك گه‌یلان
قه‌ینا ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌
به‌راستی گه‌شتێكی بێوێنه‌ بوو
ماندوو  نه‌بی و چاوه‌كه‌تمانی