بابهت: " چیرۆکی گەشتەکەمان بۆ چۆمان "
سەرەتا هیوادارم هەمووی بخوێننەوە
لەبەر ئەوەی زیاتر لە ٣ سەعات بەم بابەتەوە خەریک بووم ، تاوەکو ئەم هەموو روداوەم بیرهاتەوە و هەندێکشم بیر نەماوە
- ببورن کە هیج وێنەیەکی تیا نییە ئەو بابەتە ، وێنەکان گشتی لای کاپتن و شەرەفخان و سانی و مامۆستان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[size=24]ئینجا ( بەناوی خودای گەورە )
[/size]
سەرەتا لە کاتژمێر ٢ ی تەواو لە رۆژی چوارشەممە من و هەڵۆکە بە یەک گەیشتین لە بەردەم مزگەوتی ( مزگەوتی حاجی مراد ) لە ٦٠م لە هەولێر ، دوای چاک و چۆنی تەلەفۆن بۆ هەلۆکە هات کاپتن بوو وتی وەرنە ئەم دیوی شەقامەکە ئێمە لەوێندەرین من و هەلۆکەش بە پردەکە پەرینەوە ئەم بەر لەسەر پردەکە باسی یەکێک لە ئەندامانی ئەم یانەیەمان کرد ، ئینجا چوینە لای برادەران کە بریتی بوون لە کاپتن کە سایق بوو وە مامۆستا شەیدا کە لە سەکن بوو وە سانیش لە دواوە دانیشت بوو . . .
دوای چاک و چۆنی لەو برایانەمان ئێمەش کەل و پەلی خۆمان لە سندوق دانا و سواری سەیارە بووین من لە ناوەراست هەڵۆکەش لە دەستە راستم و سانیش لە دەستە چەپم کە رۆیشتین کاپتن وتی سندوق کراوەتەوە دیار بوو کە هەلۆکە داینەخستبوو ، ئینجا کاپتن هاتە خوارەوە و دایخست و پاشان چووین بۆ بەردەم قوتابخانەی احمدی خانی لە هەولێر کە شەرەفخان و سامان لەوێندەر بوون دوای ئەوەی کە چووین بۆ ئەوێندەر سەیارەیەک زۆر بە سەیری سوورایەوە لە ترافیک لایت برادەران بیریان ماوە ، دوای ئەوە سامان و شەرەفخان لە ناو سەیارە بوون و دوای ئەوە ئەوان هاتن لەگەڵ ئێمە رۆیشتین کە من و شەرەفخان لە دواوە بووین و ( هەلۆکە و مامۆستا شەیدا و سامان ) لە ناوەراست وە ( کاپتن و سانیش ) لە پێشەوە بوون .
دوای ئەوە چوینە بەردەم ماڵی کاپتن و ماڵی باوکی کاپتن
ئینجا بەرێکەوتین لە دوای هەندێک قسەی خۆش و وتەی سەیر سەیر کاپتن وتی مۆبایلم بیر چووە ( وتیشی وابزانم لە سندوقە ) کە هاتە خوارەوە سەیری کرد دیار بوو لە سندووق بوو
ئینجا کاپتن هاتەوە و ئێمەش باسی هەندێک لە ئەندامان مان کرد کە هاتینە سەر کۆسرەت برادەرێک وتی ( کۆسرەت بۆیە نەهات لەگەڵ مان ، چونکە بەیانی پێنج شەممە دایکی سەری کۆسرەت دەشوات هاهاها ) ئیدی بەم بەزمە زۆر پێکەنین هەمومان . . .
ئیدی لە رێگا کاپتن زۆر تەلەفۆنی بۆ دەهات دیار بوو برادەرێکی بەند کرابوو
پاشان کە گەشتینە مەسیف لە سەیتەرەکە وتیان برۆن بۆ تەفتیشات ئێمەش کە چووین وتیان نفوسەکانتان کە کاپتن نفوسەکەی خۆی دا یەکێک لە سەربازەکان ئەویش سەیری کرد و وتی ئێوە هەمووتان یاریزانن
ئینجا سەربازێکی تر هات و وتی تۆ سەرهەنگ نیت ؟ ، کاپتنیش وتی نا برایمە ، دیار بوو کاپتنی ناسیبۆوە . . .
ئینجا رۆشتنین لە رێگا زۆر فاولمان دا تا گەیشتینە کۆڕێ ، دابەزین بۆ نوێژی عەسر کە نوێژمان کرد بە جەمەعەت ( خوا لێمان قبوڵ بکا ، لەگەڵ هی ئێوەش ) ، هاتینەوە ناو سەیارە بە فوول تەبریدەوە رۆشتین بۆ چۆمان ، لە رێگا تا گەشتینە چۆمان کاپتن هەر دەیوت بۆ راست برۆم یان چەپ هەلۆکەش دەیوت بۆ ...........
تا گەشتینە چۆمان هەر ئەم بەزمە بەردەوام بوو . . .
بەشێک لەو فاولانەی کە لە رێگا لەگەڵ ئەندامان کردمان
١- کاپتن فاولی دا لە گوتنی وشەی رەفع کە وشەی رەفزی بە کار هێنا
٢- هەڵۆکە لە باتی بڵێ ئەو گەلابە وەرگەراوە بە سەر ئەم دوکانە ، وتی ( گەلابەکە ڕژاوەتە سەر ئەو دوکانە )
٣- ئینجا با بێینە سەر باسەکەی تەزویر کردنی وەرەقەی بایەع ی ماڵی شەرەفخان هاهاها ( شەرەفخان بۆ یەک جار تا ئێستا چووەتە قەزای خەبات بۆ ئەوەی وەرەقەی بایەع یان تەزویر بکات ) زۆرمان لێیکرد تا پێمان بڵێ لە کوێ تەزویری کردەوە بەڵام هەر نەیوت ئەوەش خزمی ماڵی مامۆستا هاوڕێ
٤- مامۆستا شەیدا لە رێگا چەند باسێکی خۆشی بۆ گێراینەوە ، لەوانەش
A- ببابەتی سەودایەکە کە تیایدا دوو مامۆستا کور بە دوو مامۆستای کچ گۆردرابوونەوە
B- دەرهێنانی زمانی یەکێک لە مامۆستاکان لە لایەن مامۆستا شەیدا بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ ئەو مامۆستا بەرۆۆژوە یان نا .
C- وشەی چۆمان بە ( سێ نوقتە دەنووسرێ یان یەک نوقتە ) ، مدێرێک ئەو فاولەی دابوو
تێبینی :- ئەو باسانەی مامۆستا شەیدام بە باشی بیر نەماوە ، ئەگەر خۆی بە تەواوی باسی بکات ، سوپاسی دەکەم
ئینجا لەناو چۆمان
لە بەردەم مزگەوتێک ڕامان گرت و هاتینە خوارەوە بۆ نوێژی مەغریب
لە بەردەم مزگەوتەکە دوو کوڕ راوەستابوون وەکو مافیاکان سەیری ئێمەیان دەکرد وا دیار بوو ئامۆزای هەلۆکە بوون کە کلیلی خانوویەکیان دا بە هەلۆکە ( ئەو خانوەی کە بڕیار بوو لێی نیشتەجێ بین ، یەک دوو روداوی زۆر خۆشی تیایە ئەم خانوە ) ، پاشان نوێژمان کرد لە مزگەوتەکە کە بۆریچی یەک چییەکە جیرانی مزگەوتەکە بوو ناوی رەفعەت بوو بەلام نوسیبوویان رەفحەت ( تەبعەن زریان چآو زەردیش ئەو هەڵانەی زۆرە ) ، ئینجا رۆشتین بۆ چێشتخانەیەک کە ناوی هەڵگورد بوو ، دوای ئەوەی ئەو برادەرە هات بۆ لامان وتی چی دەخۆن ئیدی نەگەیشتینە ئەنجام ناچار چوو وەرە و کاغەزێکی هێنا کە دیار بوو هی کاندیدەکانی یەکێک لە حیزبەکان بوو ( حیزبی ........... کوردستان ) پاشان کە داواکارییەکانمان کرد کە بەم شێوەیە بوو :-
سەرهەنگ ( کفتە و برنجی سادە )
مامۆستا ( کەباب )
هەلۆکە ( کفتە و برنج )
شەرەفخان ( کفتە و برنج ، سەرەتا شەرەفخان وتی خۆش نییە کفتەکان بەلام دواتر قاپەکەشی خوارد نەک کفتەکە )
سانی ( هاوار بە ماڵم بەس برنجی سادەی خوارد )
من و سامانیش ( کەباب )
لەگەڵ برنجێکی زیادە بۆ هەموومان
تێبینی :- بە باشی بیرم نەماوە کە برادەران چییان خوارد بە تەواوی
ئینجا کاپتن چوو بۆ لای ئەو برادەرانەی کە چێشتخانەکە بوون
تا هاتەوە من وەرەقەیەکم دەرهێنا و کاپتنیش دەستی کرد بە ناوسینی یادگاریەکان کە بە رستەی ( بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان ) دەستی پێکرد کە فۆنتەکەشی زۆر سەیر بوو وتی ئەوە هەمان فۆنتی YSM ـــە
کە زۆرێک لە برادەرانیش نوسراوی خۆیان کرد ( وەرەقەکەش لای هەلۆکەیە )
دوای ئەوە نانەکە هات و بێ ئێوە ناخۆش کەوتینە سەر نانەکە ( وەکوو ................ )
لە کاتی نان خواردن شەرەفخان نوسراوێکی بینی و پرسی ئەوە نوسراوە ( ڤارنا یان وارنا ) ئێمەش هەموو خوێندمانەوە و وەلامی شەرەفخان مان داوە کە تا ئێستاش نەگەشتینە ئەنجامی کۆتایی
ئینجا نان مان خوارد و ( ................. پارەی نانەکەی دا بە ئەو برادەرەی کە لە چێشتخانەکە بوو )
ئینجا رۆشتین بۆ ناوچەی ( باسان ) کە ئەو خانوە بوو کە هەلۆکە کلیلەکەی وەرگرت بوو کە رێگایەکی دووووووور و کورتمان بڕی چوین بۆ خانوەکە
لە خانوەکەدا
کارەبا نەبوو تەبعەن ، بۆنێک دەهات لە ژوورەوە کە برادەران وتیان ئەوە گندۆرەیە مردار بوەتەوە
لە هەموو خانەوەکەش یەک گلۆپ هەبوو ، ئیشیشی نەدەکرد ( من و شەرەفخانیش لە دەرەوەی خانوەکە هەندێک پەسیرەمان ( ترێ ترشەکە ) خوارد ، کاپتنیش زۆر بە متەئسیری خۆی هەڵدا بۆ پەسیرە کە چی زۆر بە ئاسانیش دەستی دەگەشتێ خۆشی وتی ئەوە بۆ خۆم هەڵدا ؟
لە ژوورەوەدا :- سەلاجەیەک هەبوو کە دەرگای نەبوو لە ناو سەلاجەکە قەلەم بڕ دانرابوو لەگەڵ چەند شتێکی تر کە هی وتن نین لە سەر سەلاجەکە نزیکەی ٥٠ تا ٧٥ نانی تیری دانرابوو کە بە پارچە پەرۆیەکی سپی داپۆشرابوو کە هەمووشی دانەپۆشتبوو ، لە سەرەوەی سەلاجەکە ژاژی هەڵواسرابوو لە دەستە چەپی سەلاجەکەش هەنگوین دانرابوو ، بەس من سەیری ژوورەکەی ترم نەکرد برادەران سەیریان کرد بۆیە نازانم چی لەو ژوور بوو
یا الله هاوارە لە ناکاو کەسێکی فووووول قەڵەو هاتە ژوورەوە کەس من راستی لێشی ترسام لەو تاریکەیەی کەسێک بێ تە ژوورەوە ناخۆشە کە دیار بوو کورە ئامۆزای هەڵۆکە بوو ناوی ( ژیار ) بوو وە وێنەیەکی زۆر سەیری هاهاها لە یەخەی خۆی دابوو کە هی گوتن نییە ،،، پاشان ئێمەش چاک و چۆنیمان لەگەڵ کرد و دوای مشت و مڕێکی زۆۆۆۆۆر ناچار ئەوێمان جێهێشت لەبەر بێ کارەبایی ( بەینی خۆشمان بێ کاپتن دەترسا لەوێ دەی وت ئێرە مار و شتی لێیە )
رۆشتین بۆ هەمان ئەو مزگەوتەی کە نوێژی مەغریبمان لێ کرد بۆ ئەوەی نوێژی عیشای لێ بکەین
لە ناو مزگەتەکە ئەوەی نەم بیست بوو بیستم
یەکێک قسە هەرە خۆش و باوەکان سامان وتی ( برادەران نوێژ بە جەمەعەت ناکەن بەس .......... بە جەمەعەت دەکەن ) هاهاهاهااهاها باوەر بکەن ئێستاش کە بیردێتەوە زۆر خۆش بوو
پاشان رۆشتین بۆ ماڵی خزمێکی هەلۆکە لە تەنیشت مزگەوتەکە بۆ ئەوەی سەیری یاری ( بەرشە و ئەیاکس ) بکەین ، لە ماڵی ئەو خوا خێربنووسیە کاپتن دەم نا دەم پەرداخە ئاوێکی دەخواردەوە کە وابزانم ١٠ پەرداخ دەبوو لە ٢ سەعاتێ دا ، پاشان هەنجیر و سێو و هتد هات بۆمان ، تەڕت کەم و قوت دەم کاپتن کەتە سەر هەنجیر و بای هەموو ئەندامان خواردی بەلام تا ئێستاش دۆلکە ئاوەکەیان بۆ شەرەفخان نەهێنا
هەر لە وێندەر ئەو پۆستەی کۆسرەتمان بینی کە نووسیبووی ( فەیسبوک بێ زریان و سامان ، وەکو ئەوەیە ٢٢ لاعیب یاری بکەن بە بێ تۆپ ) ئینجا باسی کورێکی ئەو ماڵەیان کرد دەیان وت دەنگی زۆر گەورەیە لە بانگدان
بەرشەش ٤ و هیج بردیەوە
پاشان رۆشتین و هەلۆکەش ئاتاری هێنا لەگەڵ خۆی ( پلەی ٢ )
چووین مۆتەمان خوارد دوای ئەوە سوراینەوە بۆ ماڵی خوشکی هەلۆکە کە شوێنێک نەبوو سەیارەی لێ رابگرین و شەرەفخانیش پارچە بەردێکی لابرد لە شوێنێکی زۆر عەساس کە تا ئێستاش شوێنەکەی جآک نەکردەوە ، چووین بۆ ماڵی خوشکی هەلۆکە و دەستمان کرد بە قسەی عەنتیکە و سەیر و تەبعەن ١٢ی لایدابوو
یەک دوو باسی خۆش لەو کاتەدا
- سامان وتی ئەرێ ئەوە چییە ئەوەندە دەجوولێیەوە سەرەفخان دەڵێی تەلەنتەری دەسوورێنیەوە
- سەرهەنگ وتی هەموو جارێ کە دەچمە لای دارەکەی YSM لە شەرەبۆتی گەورە دەبینم هەندێک لەچکی ئافرەتانی پێوەیە ، سامانیش وتی ئەی بۆ ئەو لەچکانە ناهێنیەوە بۆ کچەتیمەکانی ...........
- لەو کاتەدا سەرهەنگ ڤیدیۆیەکی بلاونەکراوەی ئەحۆلی نیشانداین بە ( MacBook ) ــەکەی خۆی کە ریکلام بۆ YSM دەکات
شتی تریشمان باس کرد کە بیرم نەماوە و دواتر خەوتین
_____________________________________________
بەیانییەکەی
کە لە خەو هەڵساین و دوای زۆرێک لە چاوەروانی کە کاپتن هەرنەدەستا بە پاردانیش
چووین مەتبەخ و نانمان خوارد کە نانەکە بریتی بوو لە ( سەموون و چایەکی زۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆر خۆش و ماست و هێلکەی خۆماڵی بەڵام لەسەر پەلکی هێلکەکە تاخیری دروستکردن و بەسەرچوونی لەسەر بوو یەعنی خۆماڵی نەبوو لەگەڵ مرەبای باینجانی ،،،، دەستی خوشکی هەڵۆکەش خۆشبێ ) پاشان ئەندامان باسی یەکێک لە ئەندامی یانەیان کرد وتیان فلان ئەندام ............ ناوی چییە ؟ کەس مان وەلامی دەقاودەقمان نەداوە ! وەلامەکەشمان بریتی بوو لە ..............
دواتر خۆمان ئامدەکرد و رۆشتین بۆ سەر چیایەکی بەرز ( ببورن ناوی ئەو شوێنەم بیرنەماوە ) دوای لەوێ هەندێک جیز = گوێز یان خوارد لەوێ شەرەفخان و سەرهەنگ و هاتینە خوارەوە و لە قەراغ چیایەکە ماڵیکمان بینی کە زۆۆۆر سەیر بوو سەرتاپای چواردەوری ماڵەکەی خۆیانیان کردبووە ئاڵای یەکێک لەو حزبانەکەی کوردستان
پاشان رۆشتین بۆ ناوچەیەکی تر کە ( ببورن ناوی ئەو شوێنەشم بیرم نەماوە ) لەوێ من وهەلۆکە چووینە ناو ئەشکەوتێک بەلام بردادەرانی تر نەهاتن ! وابزانم دەترسان
ئیدی هەر لە وێندەر شەرەفخان کەتنێکی کرد هاهاها هەلۆکە بیری ماوە
دواتر هەندێک وێنە و شتمان بەردا ( گرت ) لەگەڵ ڤیدیۆیەک کە کاپتن وتی بۆ ( ساڵیادی یانەیە ) و ئینجا چووین بۆ ناوچەیەکی تر کە وابزانم ( سوهراب ) بوو دڵنیا نیم بەڵام لەوێ نەماینەوە لە رێگا لەسەر شاخ نوسراوێکمان بینی نوسرابوو ( کۆسرەت ) هاهاها ئەو حیشمەتە نازانم چۆن گەیشتبووە ئەو شوێنە
ئیدی کاپتن باسی یەکێک لە گۆرانی بێژەکانی کرد وتی هۆنراوەکەی بە هەڵە کردووە بە گۆرانی و هەلۆکەش پاشان صدارەی مەجلیسەکەی گرتە دەست و هەندی قسە کرد باوەر بکەن ئێستاش سەرم دێشێ
و چووینەوە بۆ ناوچەی باسان لەوێ یەک فەردە رسممان گرت و لەوێش سانی قاچێکی خۆی لەسەر دانا هەر وتی رسمم بگرن رسمم بگرن ، کاپتن و هەلۆکەش چوون نانی نیوەرۆیان هێنا لە ماڵی خوشکی هەلۆکە و نان مان خوارد و ویستمان نوێژ بکەین برادەرێک چووبو دەست نوێژ هەڵگرێ لەو کاتەدا گوێزێکی دزی
ئیدی گەراینەوە بۆ چۆمان و چووین بۆ یاری بەرامبەر چۆمان
لە یارییەکەدا ئەستێرەی یارییەکە سانی بوو کە یەک دەجالە گۆلی چواند
وە کاپتنیش یارییەکەی زۆر شازیکرد کە وابزانم ٢ گۆلیشی کرد
تەبعەن بە خۆشم گۆلچی بووم جەمەعەت دەیان گۆت گۆلچیاتیت باشە بەس وابزانم بە تعلیق وەیان دە گۆت
وە مامۆستا و هەلۆکە بەراستی دوو بەرگریکاری زۆر نایاب بوون جێگای دەست و لاقیان دیار بوو لە یارییەکە
برادەرێکیش لە چۆمان هات یاری بۆ کردنین کاک ( گەیلان ) یارییەکی جوانی کرد
کاک شەرەفخانیش بە خۆ و بە پانتۆرەوە هاتبووە ناو گەمەی وابزانم تۆپێکیشی لە عامود دا
ئەنجامەکەشی ( چۆمان ٤ - ٧ YSM )
ئیدی دوای ئەوە وردە وردە دەستمان بە گەرانەوە کرد لۆ هەولێرێ ، لە رێگاش هەلۆکە لە پێشەوە بوو لەگەڵ کاپتن ، تەبعەن هەلۆکە زۆر یارمەتی کاپتنی دا لە لێخورینی سەیارە بە تەمابووین سوکانەکیش بۆ ئەو تەرهیم بکەین بۆ ئەوەی ببێت بە دوو سایق وە زۆر خراپیش پێی لە گاعیە ( سکلێتەر ) نابوو ، هێندەر نەمابوو بیشکێنێ ،
لە رێگا پێش ئەوەی بگەینەوە رەواندز زۆر بە سەیری سەیارەیەک سورایەوە لە پێشمان ( شتێکی ناخۆش بوو )
وە لە رێگا کاپتن باسی دکتۆر زاکیر نایک ی بۆ کردین
وە ئیدی رۆشتین تا گەیشتینەوە ناوچەی ( شەکرۆک ) پێش ئەوەی بگەیە شەقلاوە
لەوێ نوێژمان کرد و تەبعەن بە خۆشم فاولەکم دا لەوێندەر بەس برادەران کەسیان نەیانزانی
وە شەرەفخان گۆتی کاپتن سەیارە رابگرە ( هەندەک شت بکرە بۆ ماڵی خۆتان ) ئیدی کاپتنیش بە ناچاری سەیارەی راگرت و هەندێک شتی کڕی بۆ ماڵەوە ، بەس بەداخەوە ( کاپتن ، هەندێک شتی بۆ ئێمە کڕێ ، لۆ من و سامان و هەلۆکە و سانی )
وە گەیشتینەوە هەولێر و من و هەلۆکەش لە بەرامبەر وەزارەتی رۆشنبیری هاتینە خوارەوە .. .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێرەوە چیرۆکەکە لای من بە کۆتا هات
وە لێرەوە دەمەوێ سوپاسی هەر یەکە لە
- کاپتن بکەم کە بەراستی زۆر ماندوو بوم لەگەڵمان چ بە خۆی و چ بە لێخورێنی سەیارە
- وە خوشکی هەلۆکەی کە شەو لە ماڵی ئەوان ماینەوە
- کاک ژیاری گووڵ زۆر ماندوو بو لەگەڵمان
- کاک شاکار کە چووین لە ماڵی ئەوان سەیری یارییمان کرد
وە لەگەڵ رێز و خۆشەویستم بۆ تەواوی ئەندامان
داوای لێبوردنیش دەکەم کە هەندێ رووداوم بە تەواوی بیرنەماوە یان باسم نەکردووە . . .
- داوای لێبوردنێکی تایبەتیش لەو ئەندامانە دەکەم کە نەهاتن لەگەڵمان بە هەر هۆکارێک بێ
لەگەڵ رێزم بۆ هەمووان
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ