بابهت: " گەشتی بیستانە "
ئەمجارەیان کەمێک بە کورتی باسی دەکەم وەکو گەشتی چۆمان نییە !
چاو زەرد و رەوشت و ئەنداز و ئەحمەد ئاغا ( کاشما) و عمر لافاو بە سەیارەی رەوشتی گەشتینە پێش بەنزینخانەی مهتاب لەسەر رێگای کەرکووک - هەولێر لە فلکەی دارەتوو ، هەر یەکە لە ( سانی و رزگار و فەقێ ئەحمەد ) لەوێ بوون کە سانی و رزگار بەیەکەوە گەشت بوونە ئەوێ و فەقێش دواتر گەشتبووە ئەوێ ، ئیدی ئێمە هاتینە خوارەوە لە سەیارە ئەو سێیانەمان بینی و چاک و چۆنی و ماج ئەو شتانەمان کرد لەگەل یەک دواتر کاک کامەرانی سەلما بە تەکسیە زەرد و سپیەکان هات و شەرەفخان و حوسێن کوردۆش هاتن بە سەیارەی شەرەفخانی ئیدی یەکدریمان دایە بەر تەوقان . . .
ئینجا هەلۆکە و ئیدریس شێخانی هاتن بە سەیارەی ئیدریس ، ئەمن و مامۆستا شەیداش هەر لە پەیوەندی بەردەوام دابووین تا مامۆستا هاتە پێش مەڵبەندی ٣ی یەکێتی ، پێم وتبوو ئێمە لەوێین ئەویش لەوێ دابەزی بوو ئەمنیش پێم وت بە پێیان وەرە دوو دەقە رێیە ئەویش هەندەک هات و تەلەفۆنی کرد گۆتم کاکە تەکسی بگرە ئەویش گرتبووی بە ٢ هەزاری ، تا مامۆستا گەیشتە لامان ، چەندین قسەی جۆراوجۆرمان کرد گرنگترینیان باسکردنی قوچەبڵباس و ئەدمینەکانی بوو لەو کاتەدا ئەمن و شەرەفخان شەرەکمان کرد لەگەل یەک وە دواتر تەلەفۆنم لە کۆسرەت کرد هەوالێکم بۆی نارد
ئینجا مامۆستا هات بەخۆی و بە قاتە کوردیەکەی هەندەکیش لەمن توورە ببو ، پاشان شەرەفخان تیللی لۆ کاپتن کرد ئەویش گۆتی برۆن ئەمن بەخۆم دێم ، ئەمەش بە ناوی خودا بە رێکەوتین و ( من و کاشمان وئەنداز و لافاو لەگەل رەوشت بووین ) وە ( فەقێ ئەحمەد و رزگار و حوسین و کامەرانی سەلما لەگەل شەرەفخان بوون ) وە هەلۆکە و مامۆستا شەیدا و سانی لەگەل ئیدریس بوون ) بە رێکەوتین و رەوشت لە رێگا پۆستێکی بلاوکردەوە نوسی بووی دوو ئەندامی قوچە بەشەرهاتن وە ئیدریس و برادەن لەگەلی بوون رێگایان غەرەت کردبوو رۆیشتبوون و ئێمەش لەگەل جەمەعەتی شەرەفخانی چاوەرێمان کرد تا گەرانەوە لە فولکەی مرتکە لە رێگای کەرکووک- هەولیر
ئیدی بە رێگای بیستانە دا رۆشتین لە گەرمەی قسەکردن دابووین لە رێگا سەیارەکی وەنەوشە وەکی چۆلەکەی بەلامان تێپەری و هەموومانی لە ناوی تۆزی وەردا هەستمان کرد کە کاپتن بوو بەلام خێرابوو زۆر وە دواتر گەیشتینەوە یەک لە ناو گوندێک وابزانم ناوی ( بیستانە ) بوو ئیدی لەگەل یەک رۆشتین تا گەشتینە بیستانە . . .
پاشان لە بیستانە چەند شوێنێکمان کرد و لە شوێنێک وەستاین و قسەمان دەکرد لە ناکاو جەمەعەتی ژیار بندیان بە تەنیشتمان داهاتن و شەرەفخانیش چووبو شوێنێکی دۆزیبۆوە لەو کاتەدا شەرەفخان قسەی لەگەل یەکێکمان کرد و ئەویش گۆتی ئەوە شەرەفخان وەرگەرایە بە سەیارە دواتر چووین بۆ لای شەرەفخان لە رێگا شوێنێکی گونجاوترمان دۆزیەوە و کاپتنیش چوو شەرەفخانی هینا لای ئێمە تا کاپتن گەرایەوە من و ئەنداز دەستشکانەوەمان کرد بەس ئەنداز پاشەکشەی کرد دەیزانی لێی دەبەمەوە ئیدی بە دەم قسەکردنەوە بوین و دانیشتووین و بە سریە رسمان دەگرت و ئینجا نامەیەک بۆ کاپتن هات کە ناوی ( ئەژین خان ) بوو ئیدی هەموو دەیان وت ئەو نامەیە زریان چاو زەرد ناردیتی سوپاس بۆ خوا لەوێ خەتی نێت نەبوو ئەگینا بە رەسمی دەیان وت زریان ناردیتی
پاشان نوێژمان عەسرمان کرد بە جەمەعەت کە ( شێخ ئەنداز حی صدامیانی ) نوێژی عەسری بۆ کردین دوای ئێمەش فەقێ نوێژی بۆ ئەوانی دیکە کرد
بەلام شەرەفخان شەکری نەهێنابوو خێزانێکیش لێمان نزیکبوون وە لە کاتەدا ئەوان دەرۆشتن منیش یەک بە خۆم هاوارم کرد هۆپ کاکە هۆپ وتی فەرموو وتم کاکە شەکرمان بدەنێ ئەگەر لەلاتانە والله ئیدی شەکرداینێ باجیەکە ، هەندەکیش ترسابوون وتیان دەبی چمان کردبی ئاوا هاواریان کرد ،، من و رەوشت شەکرەکەمان هێنا
ئیدی دوای ئەوەش شەرەفخان بوو بە کابان و چوو گۆشتی بۆ ورد کردین و مام رەوشتیش کێکی بۆ هێناین و خواردمان و مام ئیدریس شێخانیش کێکێکی زۆۆر تایبەتی ئۆکرانی هێناو ئەویشمان خوارد ئیدی بە دەم قسەکردنەوە و بین تا گەشتینە بەشی گۆرانی وتن رەوشت و عمر لافاو و یەک دوو شتی نایابیان وت و ئەمنیش سێوە مێوم وت دوای ئەوەی زۆۆۆۆۆر داوایان لێ کردم
دوای ئەوە هەر یەکە لە ئەنداز نوکتەی خۆشناو و رزگار نوکتەی پێلاو و باینجانی بۆ وتین ، با خۆیان ئەو دوو وتەیە باس بکەن بە تێر و تەسەلی
دواتر تەنزیلیان پێکرد و ئەمن و حوسێن هەندۆکەک شایی مان کرد و ٤-٥ برادەری دیکەش سەیری ڤیدیۆیەکیا دەکرد لەولا و ئەوانی دیکەش بە رەژوو و مەقەلە خەریک بوون و ئینجا ٣ وێنەی فول کۆمیدیان گرت کە یەکێک لە برادەران سوال دەکات ئەوانی دیکەش پارەی دەدەنێ . . .
پاشان هەموومان دەستمان کرد بە نان خواردن ( بێ ئێوە خۆش ) لەو کاتەدا من و ئەحمەد کاشما شتێکمان کرد کە برادەران دەبی گەردەنمان ئازاد بکەن چونکە هەستیان پێ نەکرد
ئینجا دوای نان خواردن چایەمان خوارد و دانیشتین قسەمان کرد و برادەرانیش شتی سەیر سەیریان باس دەکرد بە تایبەتی کاپتن دوای ئەوەش وردە وردە دەستمان کرد بە گەرانەوە ، لە سەیتەرەی کەرکووک وتیان نفوسمان بدەنێ رەوشتیش ئیجازەی نیودەوڵەتی دایێ ئەویش نەیزانی بیخوێنێتەوە ئینجا نفوسی دایێ و ئێمەش دامانێ و وتی خۆ دەمانچەشتان پێ نییە . . .
ئیدی گەراینەوە هەولێر بە سەلامەتی
بەشێک لە وێنەکان
http://ysm21.net/viewtopic.php?pid=262807#p262807
هیوادارم برادەران زانیاری زیادە بخەنە سەر ئەم بابەتە
ئیتر سوپاس
ئهوهيه كه پێكهنين بخهيته سهر لێوى كهسانێك ،
كه بيرى پێكهنين ئهكهن . . . ツ