1

بابه‌ت: " گەشتی بیستانە "

ئەمجارەیان کەمێک بە کورتی باسی دەکەم وەکو گەشتی چۆمان نییە !


چاو زەرد و رەوشت و ئەنداز و ئەحمەد ئاغا ( کاشما) و عمر لافاو بە سەیارەی رەوشتی گەشتینە پێش بەنزینخانەی مهتاب smile لەسەر رێگای کەرکووک - هەولێر لە فلکەی دارەتوو  ، هەر یەکە لە ( سانی و رزگار و فەقێ ئەحمەد ) لەوێ بوون کە سانی و رزگار بەیەکەوە گەشت بوونە ئەوێ و فەقێش دواتر گەشتبووە ئەوێ ، ئیدی ئێمە هاتینە خوارەوە لە سەیارە ئەو سێیانەمان بینی و چاک و چۆنی و ماج ئەو شتانەمان کرد smile لەگەل یەک دواتر کاک کامەرانی سەلما بە تەکسیە زەرد و سپیەکان هات و شەرەفخان و حوسێن کوردۆش هاتن بە سەیارەی شەرەفخانی ئیدی یەکدریمان دایە بەر تەوقان smile . . .


ئینجا هەلۆکە و ئیدریس شێخانی هاتن بە سەیارەی ئیدریس ، ئەمن و مامۆستا شەیداش هەر لە پەیوەندی بەردەوام دابووین تا مامۆستا هاتە پێش مەڵبەندی ٣ی یەکێتی ، پێم وتبوو ئێمە لەوێین ئەویش لەوێ دابەزی بوو ئەمنیش پێم وت بە پێیان وەرە دوو دەقە رێیە ئەویش هەندەک هات و تەلەفۆنی کرد گۆتم کاکە تەکسی بگرە ئەویش گرتبووی بە ٢ هەزاری ، تا مامۆستا گەیشتە لامان ، چەندین قسەی  جۆراوجۆرمان کرد گرنگترینیان باسکردنی قوچەبڵباس و ئەدمینەکانی بوو لەو کاتەدا ئەمن و شەرەفخان شەرەکمان کرد لەگەل یەک smile وە دواتر تەلەفۆنم لە کۆسرەت کرد هەوالێکم بۆی نارد smile

ئینجا مامۆستا هات بەخۆی و بە قاتە کوردیەکەی smile هەندەکیش لەمن توورە ببو ، پاشان شەرەفخان تیللی لۆ کاپتن کرد ئەویش گۆتی برۆن ئەمن بەخۆم دێم ، ئەمەش بە ناوی خودا بە رێکەوتین و ( من و کاشمان وئەنداز و لافاو  لەگەل رەوشت بووین ) وە ( فەقێ ئەحمەد و  رزگار و حوسین و کامەرانی سەلما لەگەل شەرەفخان بوون ) وە هەلۆکە و مامۆستا شەیدا و سانی لەگەل ئیدریس بوون ) بە رێکەوتین و رەوشت لە رێگا پۆستێکی بلاوکردەوە نوسی بووی دوو ئەندامی قوچە بەشەرهاتن وە ئیدریس و برادەن لەگەلی بوون رێگایان غەرەت کردبوو رۆیشتبوون و ئێمەش لەگەل جەمەعەتی شەرەفخانی چاوەرێمان کرد تا گەرانەوە لە فولکەی مرتکە لە رێگای کەرکووک- هەولیر


ئیدی بە رێگای بیستانە دا رۆشتین لە گەرمەی قسەکردن دابووین لە رێگا سەیارەکی وەنەوشە وەکی چۆلەکەی بەلامان تێپەری و هەموومانی لە ناوی تۆزی وەردا هەستمان کرد کە کاپتن بوو بەلام خێرابوو زۆر وە دواتر گەیشتینەوە یەک لە ناو گوندێک وابزانم ناوی ( بیستانە ) بوو ئیدی لەگەل یەک رۆشتین تا گەشتینە بیستانە . . .

پاشان لە بیستانە چەند شوێنێکمان کرد و لە شوێنێک وەستاین و قسەمان دەکرد لە ناکاو جەمەعەتی ژیار بندیان بە تەنیشتمان داهاتن smile و شەرەفخانیش چووبو شوێنێکی دۆزیبۆوە لەو کاتەدا شەرەفخان قسەی لەگەل یەکێکمان کرد و ئەویش گۆتی ئەوە شەرەفخان وەرگەرایە بە سەیارە big_smile دواتر چووین بۆ لای شەرەفخان لە رێگا شوێنێکی گونجاوترمان دۆزیەوە و کاپتنیش چوو شەرەفخانی هینا لای ئێمە تا کاپتن گەرایەوە من و ئەنداز دەستشکانەوەمان کرد بەس ئەنداز پاشەکشەی کرد دەیزانی لێی دەبەمەوە ئیدی بە دەم قسەکردنەوە بوین و دانیشتووین و بە سریە رسمان دەگرت و ئینجا نامەیەک بۆ کاپتن هات کە ناوی ( ئەژین خان ) بوو ئیدی هەموو دەیان وت ئەو نامەیە زریان چاو زەرد ناردیتی سوپاس بۆ خوا لەوێ خەتی نێت نەبوو ئەگینا بە رەسمی دەیان وت زریان ناردیتی

پاشان نوێژمان عەسرمان کرد بە جەمەعەت کە ( شێخ ئەنداز حی صدامیانی ) نوێژی عەسری بۆ کردین دوای ئێمەش فەقێ نوێژی بۆ ئەوانی دیکە کرد
بەلام شەرەفخان شەکری نەهێنابوو خێزانێکیش لێمان نزیکبوون وە لە کاتەدا ئەوان دەرۆشتن منیش یەک بە خۆم هاوارم کرد هۆپ کاکە هۆپ smile وتی فەرموو وتم کاکە شەکرمان بدەنێ ئەگەر لەلاتانە smile والله ئیدی شەکرداینێ باجیەکە ، هەندەکیش ترسابوون وتیان دەبی چمان کردبی ئاوا هاواریان کرد ،، من و رەوشت شەکرەکەمان هێنا

ئیدی دوای ئەوەش شەرەفخان بوو بە کابان و چوو گۆشتی بۆ ورد کردین و مام رەوشتیش کێکی بۆ هێناین و خواردمان و مام ئیدریس شێخانیش کێکێکی زۆۆر تایبەتی ئۆکرانی هێناو ئەویشمان خوارد smile ئیدی بە دەم قسەکردنەوە و بین تا گەشتینە بەشی گۆرانی وتن رەوشت و عمر لافاو  و یەک دوو شتی نایابیان وت و ئەمنیش سێوە مێوم وت دوای ئەوەی زۆۆۆۆۆر داوایان لێ کردم smile
دوای ئەوە هەر یەکە لە ئەنداز نوکتەی خۆشناو و رزگار نوکتەی پێلاو و باینجانی بۆ وتین ، با خۆیان ئەو دوو وتەیە باس بکەن بە تێر و تەسەلی

دواتر تەنزیلیان پێکرد smile و ئەمن و حوسێن هەندۆکەک شایی مان کرد smile و ٤-٥ برادەری دیکەش سەیری ڤیدیۆیەکیا دەکرد لەولا و ئەوانی دیکەش بە رەژوو و مەقەلە خەریک بوون و ئینجا ٣ وێنەی فول کۆمیدیان گرت کە یەکێک لە برادەران سوال دەکات ئەوانی دیکەش پارەی دەدەنێ . . .

پاشان هەموومان دەستمان کرد بە نان خواردن ( بێ ئێوە خۆش  smile ) لەو کاتەدا من و ئەحمەد کاشما شتێکمان کرد کە برادەران دەبی گەردەنمان ئازاد بکەن چونکە هەستیان پێ نەکرد smile

ئینجا دوای نان خواردن چایەمان خوارد و دانیشتین قسەمان کرد و برادەرانیش شتی سەیر سەیریان باس دەکرد بە تایبەتی کاپتن دوای ئەوەش وردە وردە دەستمان کرد بە گەرانەوە ، لە سەیتەرەی کەرکووک وتیان نفوسمان بدەنێ رەوشتیش ئیجازەی نیودەوڵەتی دایێ ئەویش نەیزانی بیخوێنێتەوە ئینجا نفوسی دایێ و ئێمەش دامانێ و وتی خۆ دەمانچەشتان پێ نییە smile . . .
ئیدی گەراینەوە هەولێر بە سەلامەتی

بەشێک لە وێنەکان
http://ysm21.net/viewtopic.php?pid=262807#p262807

هیوادارم برادەران زانیاری زیادە بخەنە سەر ئەم بابەتە


ئیتر سوپاس

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

هه‌میشه‌ له‌ خۆشی و شادیدا بژین هاوڕێیان
به‌ هیوای گه‌شتی زیاتر و نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌ندامان له‌یه‌كتره‌وه‌

جاسم شوانی /facebook
https://www.facebook.com/jg.ali3

3

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

ده‌ست خۆش ماندووبووی

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5a585b272e.jpg

4

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

[size=22]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی
لۆ باسی ئه‌وه‌ت نه‌كردیه‌ شه‌ره‌فخان شه‌كری نه‌هینا بوو  خێزانێك ده‌گه‌رانه‌وه‌ له‌دووره‌وه‌ هاوارتان كرد ئه‌رێ شه‌كرتان له‌كنه‌ شه‌كر ئه‌وانیش گوتیان ئا ره‌وشت و چاو زه‌رد چوون شه‌ كره‌كه‌یان هێنا یه‌ك قوتی شه‌ كر بوو[/size]

5

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

دەست خۆش مامۆستا ئەویشم داخیل کرد

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

6

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

ده‌ست خۆش کاك زریان به‌راستی رۆژێکی زۆۆر خۆش بوو به‌راستی هاورێیانێکی زۆۆر خۆشه‌ویستم هه‌ن پیویستی به‌ سوپاس گوزاری هه‌یه‌ له‌ خوا که‌ ئه‌م هاورێ باشانه‌ی بۆم ناردووه‌ رێزم بۆ یه‌که‌ به‌یه‌که‌تان هه‌یه‌ چاوتان ماچ ده‌که‌مماچ ده‌که‌م

[center]زۆر شتی من هەیە لای خۆت گلت داوەتەوە
خەو.. خۆراک.. خەیاڵ.. بیرکردنەوە و هۆش
پێم بڵی کەی دەبمەوە خاوەنیان !!
[/center]

7

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

دەستت خۆش بیت مامە زرۆ گیان هەموو هاتەوە یادم بەخوای رۆژیکی خۆش بوو ^___^

بەس کورە ئیستا بلێــــم :

[ پاشان هەموومان دەستمان کرد بە نان خواردن ( بێ ئێوە خۆش   ) لەو کاتەدا من و ئەحمەد کاشما شتێکمان کرد کە برادەران دەبی گەردەنمان ئازاد بکەن چونکە هەستیان پێ نەکرد ]


هاهاهاهاها چ بەزمیــكت کرد ئینجا مامە سەرهەنگ تورە بووو  وابزانم وتی زریان و احمد دەزانن لە ناو مەجلیس نەبیت ٢ کەس لەبن گوێ یەک قسە بکەن هاهاهاهاها بڵێـــم چی بووو هاهاهاهاهاهاهاهاها  ^_^

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

8

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

ده‌سته‌كانت خۆشبێت برا شیرینه‌كه‌م .
زۆر جوان دیمه‌نه‌كانت نوسیوه‌ته‌وه‌ .

9

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

ئه‌ک ده‌ستت خۆشبێت به‌خوا خۆشبو ")

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

10

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

[size=22]زریان وابزانم تۆ له‌وێ نه‌بوین من هاتمه‌ لای جه‌ماعه‌ت كاپتنیش دانیشتبوو ئه‌و كێكه‌ی كاك أدریس هینابووی دانه‌یه‌كم خوارد أدریس گۆتی كاپتن ئه‌و ده‌سته‌ ساغه‌كه‌ی لۆخۆت ببه‌ گۆتی نا ئه‌من ئه‌و شتانه‌ ناخۆم ته‌ركم كردیه‌ گۆتم لۆ گۆتی شرینه‌ وه‌زنم زیاد ده‌كات... له‌و قسانه‌ بوین مام ره‌وشت كێكه‌كه‌ی هینا كاپتن گۆتی ألله‌  مام ره‌وشت پارچه‌ی كرد سه‌رهه‌نگ گۆتی به‌شه‌زۆره‌كه‌ به‌به‌رمن كه‌وی باشه‌ گۆتم كاپتن ئه‌توو تازه‌ گۆتت شرینیم ته‌رك كردیه‌ ناخۆم  كێشم زیاد ده‌كاتن گۆتی نا  ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ عامێ برۆ شامێ وابزانم له‌هه‌مووشیان زیاتری خوارد[/size]

11

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

هه‌میشه‌ له‌ خۆشی و شادیدا بژین هاوڕێیان

ئه‌کرێ له‌ گه‌ڵ ئاسمان ڕێککه‌وین دوووباڵی ئه‌فسوناویم باتێ...تا بۆ لای بفڕم؟! ئه‌شێ ده‌ریا له‌ گه‌ڵما هه‌ند میهرابان بێت نه‌هێڵێ قوڵای بمخنکێنێ .شه‌پۆله‌کانیش ئارام کاته‌وه‌ ...تا له‌ لای له‌نگه‌ربگرم ئه‌وه‌ی که‌ ئاسته‌مه‌و ناکرێ ..ئه‌ی یار مه‌ودای نێوان...ڕۆحی من و دڵی تۆیه‌ نازانم چۆن هه‌نگاو بنێم و چۆن بیبڕم ؟!
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm

12

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

به‌ناوی خوا.
له‌وێش وام وت: گه‌شت و كۆبوونه‌وه‌ی وا به‌ پاره‌ش ناكڕدرێ، خوا هه‌موو لایه‌ك سه‌رفرازی دنیاو قیامه‌ت بكا.
سوپاسیش بۆ سه‌رپه‌رشتیار و (ڕاپۆرت نووسی یانه‌).

13

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

به‌هیوای ئه‌وه‌ی دایم له‌شادی  و خۆشی دابن

ماندونه‌بی زریان ..:)

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

14

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

Sarhang Muhsin نووسی:

به‌ناوی خوا.
له‌وێش وام وت: گه‌شت و كۆبوونه‌وه‌ی وا به‌ پاره‌ش ناكڕدرێ، خوا هه‌موو لایه‌ك سه‌رفرازی دنیاو قیامه‌ت بكا.
سوپاسیش بۆ سه‌رپه‌رشتیار و (ڕاپۆرت نووسی یانه‌).

گه‌شت و كۆبوونه‌وه‌ی وا به‌ پاره‌ش ناكڕدرێ،

زۆر جوانه‌ کاپتن

ده‌ست خۆش زریان

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

15

وه‌ڵام: " گەشتی بیستانە "

الله له‌و گه‌شته‌ خۆشه‌ خۆزگه‌ ئه‌منیش له‌وێ ده‌بووم hmm big_smile سه‌فه‌رێكی خۆشتان كردییه‌ وه‌ڵا ئه‌وه‌ چییه‌ شه‌كرتان نه‌هینابوو هههههه

له‌گه‌ڵ مام زریان .... به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ^_^