بابه‌ت: كاردانه‌وه‌ی ئێمه چی بوو به‌نسبه‌ت ( هه‌لگورد و شاخه‌وان ) !
[size=16]سه‌لامی خوا له‌هه‌موو لایه‌ك
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من به‌هۆی كه‌می كاته‌وه دهنالم و نه‌متوانیوه به‌ژداری له‌ڕێكخستنی سایتی سه‌ره‌كی و بینینی بابه‌ته‌كانی یانه بكه‌م به‌ڵام براده‌ران له‌شتێك ئاگاداری‌یان كردمه‌وه ئه‌ویش كێشه‌ی نێوان ( هه‌لگورد و شاخه‌وان )ــه .
زۆر كه‌س له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه په‌له‌ی كرد له‌بڕیاردان كه نه‌ده‌بوو بڕیاری وه‌ها شێوه بدرێ ، ئه‌وه‌ی من پێشبینیم بۆی نه‌كردبوو بینیم له‌كرده‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌سی ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌ی هه‌ڵگورد و شاخه‌وان !! به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی رویدا ڕۆیی به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگه ئه‌وه‌یه چ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ین ؟! بۆ ئه‌مه‌شیان ئێمه چاره‌سه‌رمان دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باسی چاره‌سه‌ر بكه‌ین ده‌بێ هه‌ڵه‌ی هه‌ردوولا باس بكه‌ین ، مه‌به‌ستم شاخه‌وان و هه‌ڵگورده .
هه‌له‌ی شاخه‌وان :
1- ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئیستا كاتیك من وه‌كو سه‌رهه‌نگ به سهرپهرشتیارانم وت " هه‌ر بابه‌تێكی نه‌شیاوتان بینی یان هه‌ر بابه‌تێك پیویستی به‌داخستن بوو كاره‌كه ئه‌نجام مه‌ده‌ن و دایمهخهن یان مه‌یسڕنه‌وه سه‌ره‌تا بیهێننه به‌شی ( به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی یانه‌ی س.م ) ئینجا بریای له‌سه‌ر ئه‌ده‌ین ". ئه‌وه‌بوو كاك شاخه‌وان ئه‌وه‌ی نه‌كرد بۆیه به‌هه‌ڵه‌ی داده‌نێین .
2 - كه سه‌رپه‌رشتیارێك قسه ده‌كات به‌ناوی خۆیه‌وه قسه ناكات به‌لكو به‌ناوی یانه‌وه قسه ده‌كات ئیدی یانه‌ش سنوری كه‌س نابه‌زێنێ و هه‌میشه به‌نه‌رم و نیانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌جوڵێته‌وه, كه ئه‌و كاره‌ی یانه‌ش سیاسه‌تیكی قبوڵ كرا‌و و پێویسته له‌پێناو به‌رده‌وام بوونی به‌ڵام كاك شاخه‌وان له‌یه‌ك نوسنی پیش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه دابخات نه‌رمی له‌بابه‌ته‌كه‌ی نه‌ده‌بینرا
* جگه له‌مانه‌ش شاخه‌وان هه‌ر زوو به‌خۆی داچویهوه و په‌یامێكی نوسی كه ووشه‌ی ( لێبوردنی ) لی ده‌تكا ، كه ئه‌مه‌یان گه‌وره‌یی بوو بۆ یانه و بۆ خودی خۆشی كه كه‌سیك داوای لیبوردن بكات له‌كه‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ش خوراویش بوو .
هه‌ڵه‌ی هه‌ڵگورد :
1 - وه‌كو ناوه‌ڕۆكی په‌یامی تایبه‌تی هه‌ندێك خۆشه‌ویست وا هاتبوو كه ئه‌و شته‌ی هه‌لگورد نوسیویه‌تی بۆ شڤان شتێكی وه‌ها نه‌بووه كه پیویست به‌داخستن یان سڕینه‌وه بكات ، منیش كه په‌یامه‌كه‌م خوینده‌وه هه‌روابوو ، به‌ڵام لێره هه‌ڵگورد ده‌یتوانی ئاگاداری ئه‌وانی تر بكاته‌وه كه غه‌درم لێ كراوه و بابه‌تم سڕاوه‌ته‌وه یان داخراوه ئه‌وسا ئیمه‌ش له‌نێوانی خۆمان كیشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌كرد ، به‌لام هه‌له‌كه‌ی هه‌لگورد لێره ئه‌وه‌یه كه په‌یامی نوسیوه سه‌باره‌ت به‌و شته‌و هه‌موو ئه‌ندامانی لی ئاگادار كردۆته‌وه ، كه ئه‌مه‌ش شتێكی قبوڵ نه‌كراوه تۆ كێشه فراوان بكه‌یت و كه‌سێكی وه‌كو كاك ڕه‌وشتیش بهێنیته ناو باسه‌كه .
2 - هه‌ست بریندار كردنی كه‌سێك یان ڕه‌خنه‌یه‌كی عه‌مدی ئه‌مانه‌ش ده‌چنه بازنه‌ی قبوڵ نه‌كردن له‌لایه‌ن یانه‌وه ، كاك هه‌ڵگوردیش زیاتر لهجاریك ئه‌وه‌ی بهشاخهوان وتووه كه تۆ منال و مافی ئه‌وه‌ت نه‌بووه به‌سه‌ر منه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی بیت ، بۆیه به‌ناوی یانه‌وه ئه‌مه‌ش به‌هه‌ڵه ده‌زانین.
بڕیاری یانه بۆ هه‌ردوو به‌ڕێز هه‌ڵگورد و شاخه‌وان ئه‌وه‌یه كهههردوولا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و سڕ بكرێن چونكه هه‌ردوو هه‌له‌یان هه‌بووه له‌و شته‌ی كه ڕویدا ، به‌ڵام زیاتر بوار بۆ سه‌رپه‌رشتیاران دهرهخسینین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش قسه له‌سه‌ر ئه‌و شته بكه‌ن .
* تیبینی : له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونی ستایلی نوێی سایتی سه‌ره‌كی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی به پله‌و چۆنیه‌تی ڕیزكردنی ئاستی ئه‌ندامان ده‌كه‌ین .
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم هیوادارین وه‌كو یانه چاره‌سه‌ره‌كه‌مان گونجاو بوبیت
له‌خوداوه داوای سه‌ركه‌وتن و یه‌ك ڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان و به‌تایبه‌تی موسلمانان و گه‌لی كورد ده‌خوازین .[/size]