1

بابه‌ت: (إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا) - (ولا يزيد في العمر إلا البر)

(إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا) - (ولا يزيد في العمر إلا البر)

کۆمێنتەکە: ئایەت دەڵێ ئەجەل دواناخرێ و فەرموودەیش دەڵێ دەتوانی بەو چەند شتە تەمەنت درێژ بکەیت، ئەمە چۆن؟!

من:
فەرموودە و ئایەت هەمیشە کۆکن، چونکە: وما ينطق عن الهوى إن هو إلا وحي يوحى [النجم: ٣و٤] ئینجا سەبارەت بەو باسەوە خودای گەورە دەفەرموێت: (وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا [المنافقون:11]
لە پاڵیدا پێغەمبەریشمان دروودی خوای لەسەر بێت ئەویش دەفەرموێت: [لا يرد القدر إلا الدعاء، ولا يزيد في العمر إلا البر]
یان [من أحب أن يبسط له في رزقه وأن ينسأ له في أجله فليصل رحمه]

لەبارەی ئەمەوە خودای باڵادەست زانیاری پێشینەی بۆ کەسەکە هەیە لە لەدایك بوون تامردنی، ئەو دەزانێ کە ئەو ئینسانە دوای هاتنە دونیای و پێگەیشتنی دەست دەگرێ بەو هۆکارانەی زیادەیەک دەخەنە تەمەنەوە كە بریتین لە: (صلة الرحم و بر الوالدين و كثرة الدعاء) لەوێدا بەر لە جێگیر بوون و نووسینی وادەی ئەجەلەكەی زیادەیەك دەچێتە سەر تەمەنی و ئینجا ئەجەلەکەی دیاری دەکرێ کە درەنگ و زووی بۆ نییە.

زانینی خوا هەمیشە لەپێش نووسین و وشک بوونی قەڵەمەکەیشەوەیە! یانی هەبوونی ئەو ئایەتە بەو مانایە نییە کە لەو بەروارە دەمرێت و فەرموودەكەیش بڵێت ئەمانە بكە بۆ گۆڕینی بەرواری مردنەكەت و دواخستنی ئەجەل، نا.
مردن دواخرانەکە بەر لە جێگیر بوونی ئەجەلەکەیە بەزیاد كردنی زیادەیەك بۆ سەر تەمەنت.

شيخ حنبلي مرعي بن يوسف لە کتێبێکی بچوکدا لەبارەی ئەمەوە دواوە.

*بابەت لە درێژەدان و هەم لەچاککاریدایە