1

بابه‌ت: دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد

http://www.kurdupload.com/main/uploads/f77f3647bb.bmp
دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد 

قاهیره‌- سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ هه‌ینی دایكی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی عێراقی كازم ساهیر له‌ ته‌منێكی گه‌وره‌دا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئیلاف، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند رایگه‌یاند كه‌ دایكی كازم ساهیر له‌م دوو مانگه‌ی دوایی به‌هۆی پیرییه‌وه‌ تووشی چه‌ند نه‌خۆشیێك هاتبوو و هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام له‌گه‌ڵی بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێكی له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ستبوو بۆ سازكردنی 10 ئاهه‌نگ و هه‌فته‌ی رابردوو به‌ره‌و ئه‌و وڵاته‌ چوو و برِیار وابوو ئه‌مرِۆ یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی له‌ لاس فیگاس ساز بكات، هه‌ر ئه‌مرِۆش هه‌واڵی مردنی دایكی پێ گه‌یندرا.

كازم ساهیر به‌ر له‌ 10 ساڵ باوكی كۆچی دوایی كرد و له‌و كاته‌دا له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری، به‌ڵام تا كاره‌كانی ئه‌نجام نه‌دا نه‌گه‌رِایه‌وه‌، بۆ مردنی دایكیشی تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ یان نا.

http://www.kurdupload.com/images/TCBlS1353050143/domenal-da4ed3248d.gif

2

وه‌ڵام: دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد

[size=16]xua le xosh be[/size]

3

وه‌ڵام: دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد

[size=16]خوا ليى خوش بيت,,زور سوباس بو هه واله كه هه ربزيت[/size]

http://www.iraqup.com/up/20110814/4P0b0-fcQE_512336087.jpg

4

وه‌ڵام: دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد

اناللة و انا ا لة راجعون خواى مه زن ره حمى بيبكات

5

وه‌ڵام: دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌

خودای گه‌وره‌ لێێ خۆش بێت

6

وه‌ڵام: دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد

خوا ليى خؤش بيت