بابه‌ت: دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد
دایكی كازم ساهير كۆچی دوای كرد
قاهیره- سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ هه‌ینی دایكی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی عێراقی كازم ساهیر له ته‌منێكی گه‌وره‌دا ماڵئاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ئیلاف، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند رایگه‌یاند كه دایكی كازم ساهیر له‌م دوو مانگه‌ی دوایی به‌هۆی پیرییه‌وه تووشی چه‌ند نه‌خۆشیێك هاتبوو و هونه‌رمه‌ند به‌رده‌وام له‌گه‌ڵی بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گرێبه‌ستێكی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ستبوو بۆ سازكردنی 10 ئاهه‌نگ و هه‌فته‌ی رابردوو به‌ره‌و ئه‌و وڵاته چوو و برِیار وابوو ئهمرِۆ یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی له لاس فیگاس ساز بكات، هه‌ر ئهمرِۆش هه‌واڵی مردنی دایكی پێ گه‌یندرا.
كازم ساهیر به‌ر له 10 ساڵ باوكی كۆچی دوایی كرد و له‌و كاته‌دا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری، به‌ڵام تا كاره‌كانی ئه‌نجام نه‌دا نهگهرِایهوه، بۆ مردنی دایكیشی تا ئێستا دیار نییه كه دهگهرِێتهوه یان نا.