1

بابه‌ت: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

[center][size=20]چۆن له بیری خۆمت به‌رمه‌وه؟؟


http://www.kurdup.com/uploads/a97ef7fd03.jpg

نازانم چۆن بۆ چركه‌یه‌ك
تۆ له بیری خۆم به‌رمه‌وه
به كام په‌نجه‌ی هه‌ڵوه‌ریوم
له‌و جێژوانه سارد و سڕه
جێ پایه‌كت بسڕمه‌وه
به كام هه‌ست و به كام ویژدان
په‌ڕه‌ی گوڵێ هه‌ڵگرمه‌وه
بۆ كام هیوا بۆ كام ئامانج
تێبكۆشم به‌بێ هوده
ڕێی دۆزه‌خێ ببڕمه‌وه
چۆن به‌جێی بێڵم ئه‌م ژوانه
كام یادگاری سه‌بووریم بێت
به ته‌نیایی چرا هه‌ڵكه‌م
جارێكی تر نه‌تبینمه‌وه
له كام شنه و ڕه‌شه‌بادا
هه‌ناسه‌كه‌ت هه‌ڵمژمه‌وه
له كام هاژه، خوڕه‌ی تاڤگه
چرپه‌ی ده‌نگت ببیستمه‌وه
له كام باخی گوێ ڕووباردا
چرۆیه‌ك تر بدۆزمه‌وه
له كام به‌هاری بێ گوڵدا
هه‌وارێ تر هه‌ڵده‌مه‌وه
به كام چامه‌م به كام خامه‌م
ماڵێكی تر ڕازێنمه‌وه
فرمێسكم خوێنی تیانه‌ما
ده‌رونم به‌فری لێ بڕا
تا په‌ڕه‌یه نه‌خشێنمه‌وه
ڕووخسارم نه‌شئه‌ی تیانه‌ما
به ده‌ردێ تر بتلێمه‌وه
دڵنیابه له‌م دۆزه‌خه
هه‌ر ناوی تۆ ئه‌جوومه‌وه
بڕۆ ئازیز خودات له‌گه‌ڵ
با به ته‌نیا بمێنمه‌وه
مۆمێكم بیست و حه‌وت ساڵ ئه‌سوتێم
با بیستی تر بتوێمه‌وه



دڵــسۆز[/size][/center]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

2

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

ده‌ستت خۆش بێ سۆلیانا خان
به‌راستی هه‌ستێکی جوانه‌ چه‌ند جاره‌ک خوێندمه‌وه‌
به‌هیوام سه‌رکه‌توو و ته‌مه‌ن درێژ بیت

3

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

زۆر سوپاس به ڕیز کاك هێمن
تۆشه سه رکه وتووبیت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

4

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

دةستخؤش

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

5

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

[size=16]گه‌ر ده‌ته‌وێ له‌بیری خۆتم به‌ریته‌وه‌
وه‌ره‌ بمكوژه‌ به‌ گولـله‌یێ
یا ناوم له‌ڕیزی هه‌بووان
بسڕێته‌وه‌ به‌ فڵچه‌یێ

یان به‌دابڕانی یه‌كجاریت
ئالوده‌ی مه‌یخانه‌م بكه‌
به‌ویش ده‌ڵێم وه‌ك پیشه‌ی خۆت
ئۆڤه‌ری شێتخانه‌م بكه‌ [/size]:) smile

* هه‌ڵبژاردنت جوانه‌، له‌ش ساغی بۆتۆ و بۆ خاوه‌ن شیعریش.

6

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

7

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

[size=16][/size]زؤؤؤؤؤؤؤؤؤر جوانة دةستةكانت خؤش بيت

http://www.orkutguys.com/comments/beautiful/images/beautiful.gif
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!

8

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

dast xosh  sarparishtyare gawraw   barez

http://www.kurdup.com/uploads/8ed11c9885.jpg
رؤز نية يادت نةمدوينئ بير لةجوانيت نةكةمةوة
دل بةبئ تؤسةرى هةلكرت بووبة قوربانى ئاشقةوة
خةم لةدواى تؤ بوو بةهاوريم واجاوى نيكام دائةخا
بةنيازة تاهةتا لامبئ لةكةل مندا سةرسبى بكا
هةموو دونياشةم خانةبئ ئةشقى جاوم نابريتةوة
دةركاي دلم بةتؤ نةبئ بةكةسى تر ناكريتةوة
هةميشةلةكؤرى كريان فرميسكى خةم ئةخؤمةوة
تاريكيم لةئاميزى كرت ئةم دورية كةى كؤتاى دئ
تةنهاى واشيتى كردم تةنها بؤنى خةمم بؤدئ
نازانم كةى ئةو رؤزة دئ تةنها بؤنى تؤم بؤدى؟؟؟؟؟؟؟
[email protected]

9

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

ســــــوپـــــــاس دڵی گیان smile

http://smn21.com/up/uploads/jpg/675f00d0ae.jpg

10

وه‌ڵام: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟

[size=16]چیرۆک نیم كه‌ بیگێڕیه‌وه‌،
گۆرانی نیم كه‌ بیڵێی،
ده‌نگ نیم كه‌ بیبیسی،
یان شتێكی ئه‌و تۆ كه‌ بیبینی،
یان شتێكی ئه‌وتۆ كه‌ بیزانی...

من ده‌ردی هاوبه‌شم،
هاوارم‌ كه‌م  ؟؟؟؟؟؟؟
[/size]

ده‌ست خۆش