بابه‌ت: چــــۆن لـــــه بـــیــری خـــۆمــت بـــه رمـــه وه ؟؟
[center][size=20]چۆن له بیری خۆمت به‌رمه‌وه؟؟
نازانم چۆن بۆ چركه‌یه‌ك
تۆ له بیری خۆم به‌رمه‌وه
به كام په‌نجه‌ی هه‌ڵوه‌ریوم
له‌و جێژوانه سارد و سڕه
جێ پایهكت بسڕمه‌وه
به كام هه‌ست و به كام ویژدان
په‌ڕه‌ی گوڵێ هه‌ڵگرمه‌وه
بۆ كام هیوا بۆ كام ئامانج
تێبكۆش‌م به‌بێ هوده
ڕێی دۆزه‌خێ ببڕمه‌وه
چۆن به‌جێی بێڵم ئه‌م ژوانه
كام یادگاری سه‌بووریم بێت
به ته‌نیایی چرا هه‌ڵكه‌م
جارێكی تر نه‌تبینمه‌وه
له كام شنه و ڕه‌شه‌بادا
هه‌ناسه‌كه‌ت ههڵمژمهوه
له كام هاژه، خوڕه‌ی تاڤگه
چرپه‌ی ده‌نگت ببیستمه‌وه
له كام باخی گوێ ڕووباردا
چرۆیهك تر بدۆزمه‌وه
له كام به‌هاری بێ گوڵدا
هه‌وارێ تر هه‌ڵده‌مه‌وه
به كام چامهم به كام خامه‌م
ماڵێكی تر ڕازێنمهوه
فرمێسكم خوێنی تیانه‌ما
ده‌رونم به‌فری لێ بڕا
تا په‌ڕه‌یه نهخشێنمهوه
ڕووخسارم نه‌شئه‌ی تیانه‌ما
به ده‌ردێ تر بتلێمه‌وه
دڵنیابه له‌م دۆزه‌خه
هه‌ر ناوی تۆ ئهجوومهوه
بڕۆ ئازیز خودات له‌گه‌ڵ
با به ته‌نیا بمێنمه‌وه
مۆمێكم بیست و حه‌وت ساڵ ئه‌سوتێم
با بیستی تر بتوێمه‌وه
دڵــسۆز[/size][/center]