بابه‌ت: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ پیر نه‌بیت، ئه‌وه سپێناغ بخۆ
[size=24] لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ڤیتامین (كه‌ی) سوودێكی پزیشكی و ته‌ندروستی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خواردنی ڤیتامین (كه‌ی) وا ده‌كات كه مرۆڤ به‌جوان و جحێڵی بمێنێته‌وه و دره‌نگتر پیر بێت. وێڕای ئه‌مانه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كه ئامۆژگاری ئه‌وه‌مان ده‌كات كه (سپێناخ) بخۆین، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڤیتامین (كه‌ی)ه. شایانی ئاماژه بۆكردنه كه ژماره‌یه‌ك له زانایانی په‌یمانگای سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی ئۆكلندی ئه‌مریكی بۆ منداڵان ئه‌م لێۆڵینه‌وه‌یان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر جۆیس ماككین ئه‌نجامداوه.[/size]