هـــــــــــــاو   ســــــــه‌فـــــــــــــــه‌ر

نومزانى بو تةنيام ئةبيتة فرميســــــــك وزان
لةجاوما بةجيم ديلى ري ئةكرى بى ناونيشان

بوهه‌نسكى بةسوزم نةبويتة هاوســــــــةفةرم
نةبويتة ئةستيرةيةك منـــــــيش بتدةم لةسةرم

وه‌ك بةفــةر  هاتيت ولةناخــــم توايتـــــــــــــةوة
شيرن بوى دةستم بوبردى تالى بوى نةخورايتةوة

وةك بةفررزايتةناوبشكوى نـــــــــــــاخ وهةستم
بادةى ئةم عشقةم بوشى بويةلاى تو بةت مةستم

جةخماخةوبريسكةى تودونياى بو روناك كردم
بةلام جى بكةم بةتيشكى ساتيك روناكيت مردم

وةك و روزى تةم خومارزينت كردم بةم خوماره‌
هةرجى رابوو بةجارى وةك ومن خةســــــــــاره‌

تةنيا هةنسكى حةزين دوا سةرنجى ئةشــــــكانة
ئيستا لةكوشةى دلتــــــــا كى تر وةك من ميوانة


نوسينةوةى  رةحـــــــــــــمة

380

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئاخ ! گـــــوڵـــــم گوڵـــی سپــیم
جــــیا بونه‌وه‌ت خۆشه‌ویستیكه‌ت له‌ لام وون ناكــات
برژانگه‌كانت وه‌ك ره‌شـــــــــه‌بــــــا وایــه‌ كه‌ســـــه‌یری
جێژوان ئه‌كه‌م وا هه‌ست ئه‌كه‌م خوێنی لێ ئه‌بارێت
سه‌یری بكه‌ !
مــــــــن ئامـــــــــاده‌م هـــــه‌ر كه‌ له‌ بــاوشت ئه‌گرم
وا هه‌ست ئــــــه‌كــــــــــه‌م به‌ره‌و ئاسمــان ئــــه‌فڕم
كه‌ مــــــاچت ئه‌كـــــــــه‌م لــــــــه‌ هۆش خۆم ئه‌چم
بێ تۆ بۆ من هــــــه‌ر ســـــــاتێك مــــــــــــــــردنێكه‌
ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ نه‌یمـــه‌ لات رۆژی مــــردنمه گوڵــــم‌

381

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

بێزار نابم


ئـەگـەر ئـاگـری دوری تـۆ هـەمـوو جـەسـتـەم بـسـوتێنـێ‌
مـەحـاڵـە دڵ لێـت بـێـزار بـێ و واز لـە ئـەویـنـی تۆ بێنێ‌
ئــەگــەر هات و ڕۆژێ مردم بــــەم زام و داخ وئێــشــەوە
بێ‌ شك بە كوشـتەی دەستـی تــۆم ڕۆحـم بـۆلای تـۆ دیـَتـەوە
بەڵام گــیانـــە تاكو ماوی قەت مەكـە پــەیمـان شــكێنـی
جـار جـار سەرێ‌ به‌ له‌ گۆڕم بـــە ئـــاشــكــرا یـا نــهــێنی

سامان سه‌نگاوی

382

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

گه‌واڵه‌ی به‌هار هه‌ر ساتێك و دوو ساته‌
به‌ڵام خۆشه‌ويستی من بۆت هه‌موو كاته‌

به‌ده‌س خۆم نيه‌ بيرو هۆشم له‌لاته‌
كه‌ به‌م جۆره‌ شێت و شه‌يدای سه‌رتاپاته‌

ئه‌شكێ به‌رد ئه‌گه‌ر خۆی دا له‌ ره‌قی دڵت
خونچه‌ش ده‌گری كه‌ ببينی خونچه‌ گوڵت

بولبول شه‌يدايه‌ پشوودا له‌سه‌ر چڵت
نێرگز به‌ئاواته‌ بڕوێ له‌سه‌ر گڵت

قوربانی رۆيشتنی له‌نجه‌و لارت بم
شه‌يدای پرچی لوولی به‌ چه‌شنی مارت بم

تاكه‌ی سووتاوی شيرينی سه‌ر زارت بم
تاكه‌ی هه‌ر به‌ خه‌ياڵ من دۆست و يارت بم
********************************

نازانم

زۆر سوپاس

385

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ست خۆش

زۆر سوپاس

لەگەڵ گەیشتنی هەر جۆر و مۆدێلێكی ئۆتۆمبێل بۆ كوردستان، نێوی هونەرمەندێكی بەسەردا دەبڕێ . كڕیاران و فرۆشیاران دەڵێن ناوی هەندێك لەو ئۆتۆمبێلانە لەبەرئەوەی ناوەكانیان قورسن، خەڵك ناوی هونەرمەندانیان لێدەنێن.
لەگەڵ پەخشكردنی زنجیرە درامای ئارەزوو، تەكسی كوردستان دەركەوت، هەر زوو ناوی (سەباو) لە تەكسی تۆیۆتا كرۆلا نرا. سەباو كاراكتەرێكی نێو دراماكە بوو، كە رۆڵێكی تێكدەرانەی هەبوو. بە بۆچوونی شوفێرانی تاكسییە كۆنەكان، تاكسی كوردستان گرفتی زۆری بۆ دروستكردن بۆیە ناویان لێنا سەباو.
ساڵی رابردوو لەكاتی كۆتایی هاتنی پەخشی درامای (گەردەلوول)، ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندكرۆز مۆدیلی 2009 گەیشتە بازاڕەكانی كوردستان، هەر زوو ئۆتۆمبێلەكە ناونرا (وەنەوشە)، كە وەنەوشە لە درامای گەردەلوول رۆڵێكی بەرچاوی دەبینی، هاووڵاتیان دەڵێن ئۆتۆمبێلەكە جوان  و دڵگیرە بۆیە بەنێوی وەنەوشەیان كردووە.
ناولێنانی ئۆتۆمبێڵ بەناوی هونەرمەند یان كەسایەتییەكان لە كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی نەوەدەكان. تائێستا دیار نییە كێ ئەو ناوانەی لەو ئۆتۆمبێلانە ناوە، بەڵام ئەوانەی لە سلێمانی ناونراون بەنێوی هونەرمەندانی سلێمانی، ئەوانەی هەولێریش بەنێوی هونەرمەندانی هەولێر ناونراون، یاخود ناوی سەكردەو كەسایەتی و هونەرمەندی جیهانییان لێنراوە.
فارس محەممەد، 36 ساڵ، كە دەمێكە كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكات لە نێو پێشانگاكانی هەولێر، سەرەتای نێولێنانی ئۆتۆمبێل بە نێوی هونەرمەند و كەسایەتییەكانی لە كوردستان گەڕاندووە بۆ ساڵی 2002 و گوتی "ئەوكات بە ئۆتۆمبێلی لاندگرۆزەریان دەگوت مۆنیكا، چونكە ئۆتۆمبێلێكی جوان بوو، مۆنیكاش كچێكی جوان بوو". مۆنیكا لوینسكی، كارمەندێكی جوانی كۆشكی سپی بوو لە سەردەمی سەرۆكایەتی بیل كلنتن دا، كە كلنتنی بە رابواردن لەگەڵی تۆمەتبار كرد. بەڵام لەڕاستیدا، پێش ئەوەشی مۆدێلێكی پێشتری لاندگرۆزەر بەنێوی لەیلا علوی سینەماكاری میسرییەوە نێونرابوو.
بەشێك لە فرۆشیاران هۆكاری ئەو نێولێنانە دەگەڕێننەوە بۆ قورسی ناوی هەندێك لەو ئۆتۆمبێلانە. كەلعی عەلی، 59ساڵ، خاوەنی پێشانگای هۆزان لە هەولێر، دەڵێت "هەندێك ئۆتۆمبێل كە دێن ناوی قورسیان لێیە، بۆیە ناوێكی شایستەی لێدەنێن، بۆ ئەوەی لەسەر زاران ئاسان بێ".
هەندێك لە هونەرمەندانیش ئەو ناونانەیان بەلاوە ئاساییە. عارەب عوسمان، كە حەیرانبێژێكی دیاری كوردە، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری بچووكی بەناو كراوە، ئەو لەوبارەوە بە(رووداو)ی راگەیاند"هەرچەندە من ئاگاداری ئەو ناولێنانە نیم، بەڵام بەلای منەوە ئاساییە و پێشی دڵگران نابم"، وەك بڵێی لە جۆری ئەو ئۆتۆمبێلە ناڕازیبێ كە بەنێوی ئەوەوە نێونراوە گوتی "ئەو ئۆتۆمبێلەی بەناوی وەنەوشە كراوە زۆر جوانە".
كۆمەڵناسانیش ئەو ناولێنانە بە كارێكی دروست نازانن  و دەڵێن رەنگە هەندێك لە هونەرمەندان پێیانناخۆش بێ. نێرگز حەمەسور، كۆمەڵناس لەو بارەیەوە دەڵێت "هاووڵاتیان كاتێك دەبینن یەكێك خاوەن كەسایەتییەكی دیارە ئۆتۆمبێلێكی بەنێو دەكەن، بەڵام رەنگە زۆرجار ئەو كەسە یان ئەو هونەرمەندە ناولێنانەكەی پێناخۆش بێ".
گۆرانیبێژ دەشنێ موراد پێی ناخۆشە ئۆتۆمبێلێكی بەناو بكرێت،"هەرچەندە ئەو ناونانە دەبێتە رێلامێك بۆ زیاتر ناساندنی هونەرمەند، بەڵام من پێم خراپە ناوی هونەرمەندان لەئۆتۆمبێل بنرێ، چونكە هونەرمەند زۆر لەوە گەورەترە ناوی لە ئۆتۆمبێلێك بنرێت"، بەڵام دەڵێ حەزدەكات شەقامێكی بەنێو بكرێ " بەومەرجەی شەقامەكە تایبەت بێ بە وەرزشوانان".
هونەرمەند عەتا قەرەداخیش بێزارە لەو دیاردەیە و دەڵێت "زیاتر لە 20 وڵات گەڕاوم لە هیچیان نەمبینیوە ناوی هونەرمەند لە ئۆتۆمبێڵ بنرێ، تەنیا لە كوردستان نەبێ، دیارە ئەوەش پەیوەندی بە ئاستی رۆشنبیری خەڵكەوە هەیە".قەرەداخی دەڵێت ئەگەر سەرمایەدار بووایە هوتێلێكی بەنێو سەید عەلی ئەسغەری كوردستانی یان رێستورانتێكی بەنێوی ماملێ دروستدەكرد.
ئێستا ئۆتۆمبێڵی لانسەر قەمەرە بەنێوی د.بەلقیس دۆسكی كراوە، بەڵام ئەو رەتیكردەوە كە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێڵەی هەبێ و گوتی "من ئۆتۆمبێڵم هەر نییە"، ئەو كە مامۆستای كۆلیژی هونەرە جوانەكانە بە پاس هاتووچۆی كۆلیژ دەكات. سەبارەت بە ناونانی ئەو ئۆتۆمبێلەش بە ناوی ئەو گوتی "خەڵك ئازادە دەمكەنە تەیارەو سەیارە، چونكە تۆ ناتوانی رێگری لەو خەڵكانە بكەی كە ناوی دكتۆرە بەلقیس بەكارمەهێنن دیارە ئەوان لەخۆشەویستیان ناوی من بەكاردەهێنن بۆ ئۆتۆمبێل، بەڵام نازانم چ ئۆتۆمبێلێكیان بەناو كردووم".

ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەنێوی هونەرمەندان و كەسایەتییەكان كراون:
\- ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 1999 بەنێوی لەیلا علوی كراوە.
-لاندگرۆزەری مۆدێل 2001 بەنێوی مۆنیكا كراوە.
- مۆدیل 2009 ی لاندگرۆزەر ناونراوە وەنەوشە، مۆدیل 2010 بەنێوی عەزیز وەیسی كراوە.
- لانسەر 2009 بەنێوی د.بەلقیس كراوە.
- ئۆتۆمبێلی پیكاب تۆیۆتا جۆری هیلوكس مۆدیل 2005 بەنێوی هونەرمەند مەرزییە فەریقی كراوە.
- ئۆتۆمبێلی هافی مۆتۆر، مۆدێل 2009 چینی، كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری قەبارە بچووكی خڕە، بەنێوی هونەرمەند عارەب عوسمان كراوە.
- ئۆتۆمبێلی گلایزەر جۆری c300 مۆدیل 2008، بەنێوی ئۆباما كراوە
سه‌رچاوه‌ی تیشک

ده‌ست خۆش

ژن هێنانی گه‌نجان ده‌بێته‌ هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی گوناه له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ...
مفتی سعودیه‌: ژن هێنانی گه‌نجان ده‌بێته‌ هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی گوناه له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا ...
له‌ میانه‌ی وتارێكیدا، كه‌ له‌ مه‌راسیمی ژنهێنانی به‌كۆمه‌ڵ پێشكه‌شی كرد، موفتی سعودیه‌ به‌ڕێز شێخ عه‌بدلعه‌زیز عه‌بدوڵڵا ئال شێخ گه‌وره‌ موفتی ئه‌و وڵاته‌ هۆشداری دا، به‌وه‌ی كه‌ ژن نه‌هێنانی گه‌نجان ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا...

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوای له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان كرد، كه‌ هاوكاری بنوێنن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان زوو ژن بهێنن‌و راشیگه‌یان: كه‌ پێویسته‌ خه‌رجی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌ تا گه‌نجان بتوانن گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی(وه‌ته‌ن)ی سعودی، گه‌وره‌ موفتی سعودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی خاوه‌ن تایبه‌ت مه‌ندی خۆیه‌تی، له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێ‌ گیانی هاوكاری‌و به‌زه‌یی پێك هاتنه‌وه‌‌و خێرو چاكه‌ له‌ناویاندا هه‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باس كردووه‌: كه‌ پرۆسه‌ی پرۆسه‌ی ژن هێنان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا، له‌سه‌ری هه‌مووشیه‌وه‌ گرنگیه‌ بۆ گه‌نج، كه‌ بتوانێ‌ به‌و هۆیه‌وه‌ خۆی له‌ خراپه‌ بپارێزێ‌، جا هه‌ركاتێ‌ ئه‌و مه‌رامه‌ هاته‌ جێ‌، ئه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ش تاوانی له‌ناو كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌م ته‌رحه‌ی شێخی ناوبراو له‌ میانه‌ی به‌ژداری كردنی هات، له‌ خولی پێنجه‌می ژنهێنانی به‌كۆمه‌ڵ، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری بۆ هاوكاری ژنهێنان‌و چاودێری خێزان بۆ (200) كچ‌و كوڕی پارێزگای تائیفی وڵاتی سعودیه‌ی ئه‌نجامدا، كه‌ پارێزگاری ئه‌و شاره‌‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای قه‌زای ئه‌و وڵاته‌‌و چه‌ندین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی فه‌توا‌و به‌رپرسی ئیداری ئاماده‌ی بوون.

سايتى یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

زۆر راسته‌

زۆر سه‌یره‌

392

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

ههههههههههههههههه
زۆر سوپاس

http://peyamner.com/filesbank/news/fullsize/170710092628.jpg
Peyamner PNA - "ئه‌میتاب باچان" ئه‌سێتره‌ی بۆلیوودی به‌شداری له‌ پرۆژه‌یه‌كی سینه‌مایی ده‌كات، تیایدا رۆڵی خۆی ده‌گێرێت.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "فارس نیوز"، "كارێن جۆهه‌ر" به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ناوداری هیندی بۆ به‌رهه‌مهێنانی نوێترین به‌رهه‌می خۆی داوای له‌ "ئه‌میتاب باچان" كردووه‌ كه‌ رۆڵی خۆی له‌ ناو فیلمه‌كه‌ی بگێرێت. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ برِیار وایه‌ "باچان" له‌ فیلمه‌كه‌ی "كارێن جۆهه‌ر" رۆڵی "ئه‌میتاب باچان" ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مای بۆلیوود بگێرێت.

ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ له‌ وتوێژێكدا رایگه‌یاند، رۆڵی "باچان" له‌و فیلمه‌دا زۆر تایبه‌ته‌ و ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌ فیلمه‌كه‌دا رۆڵی خۆی ده‌گێرێت. "كارن جۆهه‌ر" راشیگه‌یاند: "كاری نووسینی سیناریۆ كۆتایی پێهاتووه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ ناوێكم بۆ ئه‌و فیلمه‌ هه‌ڵنه‌بژاردووه‌".

كاری وێنه‌گرتن بۆ ئه‌و فیلمه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی وه‌رزی پاییز ده‌ست پێده‌كات، تاكو ئێستا ئه‌كته‌رانی دیكه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ سینه‌مایی ده‌ستنیشان نه‌كراون.

"ئه‌میتاب باچان" به‌رله‌وه‌ش له‌ دوو به‌رهه‌می سینه‌مایی له‌گه‌ل "كارێن حۆهه‌ر" كاری كردووه‌، فیلمه‌كانی "هیچ كاتێك باسی چوون مه‌كه‌" و "هه‌ندێك جار خۆشحاڵی، هه‌ندێك جار خه‌م"، ئه‌و دوو فیلمه‌ له‌كاتی نمایشكردنیان پێشوازییه‌كی به‌رچاویان لێكرا و داهاتێكی زۆریان به‌ده‌ست هێنا.

دوایین فیلمی "باچان" له‌ سینه‌ماكانی هیندستان، فیلمی سینه‌مایی "ده‌ هاوسه‌ر" بوو كه‌ داهاتێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێنا. ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ ئێستا گرێبه‌ستی رۆڵگێران له‌ (8) فیلمی سینه‌مایی مۆر كردووه‌.

394

(33 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

به‌ رای من Kurdistan  Speda Zagros

395

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئه‌و زانیارییانه‌ی که لێکۆڵه‌ڕانی ئه‌مریکی به‌ده‌ستیانهێناوه نیشانیده‌ده‌ن که سه‌هۆڵی ناوچه جه‌مسه‌رییه‌کانی زه‌وی له خراپترین ئاستی خۆیدایه و گه‌یشتووه‌ته ناسکترین حاڵه‌تی خۆی و گه‌رما له زۆربه‌ی‌ شوێنه‌کانی زه‌وی به شێوه‌یه‌کی بێوێنه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ساڵی 2010 ده‌بێته گه‌رمترین ساڵێک که له مێژوودا تۆمار کرابێت.به پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه که له رێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه کراون رۆژانه 40 هه‌زار کیلۆمه‌تری دووجا له‌م سه‌هۆڵانه ده‌توێنه‌وه، به پێی راپۆرتێک که بڕیاره گۆڤاریJournal Geophysics  بڵاویبکاته‌وه ده‌وترێت، زه‌وی له 12 مانگی رابردوودا 6 پله گه‌رمتر له ساڵانی 1950 تاوه‌کوو 1980 ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئاستی گه‌رمای گشتیی زه‌وی له ساڵی 2005 زیاتر ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی گاردیا‌ن له زمانی جیمز هانسێن وه‌کو به‌رپرسی ئاماده‌کاری ئه‌م راپۆرته ده‌نوسێت: به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمای زه‌وی به شێوه‌یه‌کی گشتیی 10 ساڵ جارێک رووده‌دات و زانیارییه‌کانی ئێمه نیشانی ده‌ده‌ن، که هه‌ر 10 ساڵ جارێک 15 تاوه‌کو 20 پله‌ی سه‌نتی ‌گراد زه‌وی گه‌رمتر ده‌بێت، لێکۆڵینه‌وه‌کانی ناوه‌ندی ناسا-ش ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه ده‌سه‌لمێنن و نیشانیده‌ده‌ن که 4 مانگی رابردوو له چاو ساڵانی پێشوو که ئاستی گه‌رمایان تۆمارکراوه گه‌رمتر بووه.

ناوه‌ندی که‌شناسی ئه‌مریکا رایگه‌یاندووه، که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مساڵ 14 تا 123 باوبۆرانی ده‌ریایی رووبدات که 14 یان به خێراییه‌کی زیاتر له 180 کیلۆمه‌تر له‌سه‌عاتێكدا ده‌بێت، که زۆر مه‌ترسیدارن و زیانی گه‌وره‌یان لێده‌که‌وێته‌وه.

dvd4kurd

396

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

زۆر سوپاس

397

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

زۆر سوپاس

398

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

زۆر سوپاس

399

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

ده‌ست خۆش

ده‌ست خۆش

402

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ست خۆش

ده‌ست خۆش

ده‌ست خۆش

405

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ست خۆش

406

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

407

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌ست خۆش

408

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

بـــــــۆ خــۆشه‌ویـستـه‌کــــه‌م. ..

به‌نامه‌یه‌کی رازاوه‌ به‌ئاسپـایی ئه‌م شـــه‌و دێـــمه‌ بـــاوه‌شـــی تۆ
به‌ئاوازێک که‌ بولــبولێـــک خۆزگـــه‌یـــه‌تــی بـــۆ گفتوگـۆ ده‌هـێمه‌گۆ

لێوێک له‌پیت هه‌ڵئه‌ده‌م و له‌ژێریه‌وه‌ ســه‌دان مــاچت بۆ راده‌خـــه‌م
وشه‌یه‌کیش ئه‌کــه‌م بــه‌ قــۆڵ بیخه‌ ژێرسه‌ر تاله‌ماندوویت ده‌ربکه‌م

له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ردێـرێکا بـــه‌ناسکی مـــاچێک له‌یه‌که‌م پیت بکه‌
چۆن هه‌ر پیتێک به‌ماچه‌وه‌ له‌لێوه‌کـــانم ‌ تکــاوه‌ کـــاڵــیان مــه‌کـــه‌

له‌دوا ووشه‌ که‌ ووتوومه‌ من هه‌میشه‌ بیرت ده‌که‌م گـــوێ رادێـرم
ئه‌گه‌ر توانیت وه‌ڵامم ده‌ بڵێ ئازیز هه‌مان شتت پــێ ئه‌ســـــپێرم

دواتر نامه‌ی په‌یمانه‌که‌ت بخه‌ باغه‌ڵ نه‌ی تاسێنی و نه‌یگه‌چرێنـی
وا هه‌ست بکه‌ که‌من خۆمم له‌باوه‌شت له‌گه‌ڵ ماچا هه‌ر بیدوێنی


ئه‌ومیوانیه‌ی خه‌یاڵی مـــن قبول بکه‌ که‌ لــه‌نـــامه‌یه‌ک پێته‌گـــا
بۆ هه‌میشه‌ له‌یادت بــــێ ئه‌و دڵه‌ی من له‌مه‌ زیاتر بیرت ده‌کـــا




به‌ڵێن

409

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

بۆ کچه‌ شۆخێک...
له‌وه‌ته‌ی که،
‌ناسینی کچه‌ شوخێکی وه‌ک تۆ یه‌خه‌ی گرتووم
من که‌سێکی جیا‌وازترم له‌وه‌ی هه‌بووم به‌ر له‌ئێستا
له‌و کاته‌وه‌ی که‌ دڵی تۆ مامۆستامه‌ زۆر زیره‌کتر دێمه‌ به‌رچاو
له‌و ساتانه‌ی که‌ شاعیربووم له‌گه‌ڵ دێرو له‌گه‌ڵ رسته‌
هه‌وڵ ئه‌ده‌م باسی هه‌موو لاشه‌ت بکه‌م له‌شعرێکا
تا شعره‌که‌م هه‌نده‌ جوان بێ به‌ته‌واوی له‌تۆ بچێ.
که‌ده‌شزانم بێج له‌جوانی ئه‌و شۆخه‌ی من
چ جوانیێک سه‌روتر نیه‌ له‌نێوشۆخان تاکه‌سێکیش
شعرێکی جوان له‌من جوانتر بنه‌خشێنێ.



كاك به‌لێنی گول

410

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

پێت دام دڵگه‌شی
چیم لێت داوا كرد پێمت به‌خشی
دوورت خستمه‌وه‌ له‌ ڕووڕه‌شی
ژیان به‌م دینه‌ پاكه‌وه‌ جوانه‌
هه‌موو كاتێك چاوه‌ڕێم بمبه‌خشی

هه‌ر ناخۆشیه‌ك كه‌ببینم له‌ ژیان
هۆكه‌یه‌تی گوناه و تاوان
چاوه‌ڕێی لێبووردنتم خوایه‌گیان
له‌و گوناهانه‌ی كردوومه‌ له‌ژیان

هه‌ر تۆ ده‌رت هێنام له‌نه‌فامی
پیشت به‌خشیم ژیانی كامه‌رانی
هه‌رتۆ ژیانت بۆ كردم به‌به‌هه‌شت
پێت دام دڵ گه‌شی و خۆشگوزه‌رانی.

411

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh

412

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

باوکێک زیاتره‌ له‌سه‌د مامۆستا..جۆرج هێربه‌ت
*****
ئه‌وه‌ی له‌باوکی بچێ زوڵم ناکا،هه‌موو دارێکی چاک به‌ری چاک ده‌دا.. ولیام لانگله‌ند
*****
چ شانازیه‌ک گه‌وره‌تره‌ لای کوڕ جگه‌ له‌شکۆمه‌ندی باوکی

یاڕه‌فتاری به‌رزی کوڕ به‌لای باوکه‌وه‌..سۆفۆ کلیس

*****

مناڵات خۆیان حه‌زده‌که‌ن که‌وه‌ک باوانیان بن و ئه‌وه‌ بکه‌ن که‌ئه‌وان ئه‌یکه‌ن..ولیام کۆبت

*****

چه‌نده‌ کچه‌که‌ت بچوک بێت باشتر ده‌توانی خۆشی بوێ..هۆب

*****

له‌ناو هه‌موو به‌خششه‌کانی سروشت بۆتوخمی مرۆڤ.چی له‌مناڵ خۆشتره‌ له‌لای.. شیشرۆن

*****

ته‌نها پێکه‌نینێ لای مناڵ ڕۆژێکی پیرۆز به‌به‌ره‌که‌ت ترئه‌کا..ئه‌نگه‌ر سۆن

*****

مناڵ گوڵێکه‌ که‌ هێشتا په‌ڕه‌ ناسکه‌کانی نه‌کراونه‌ته‌وه‌..بایرۆن

*****

ئه‌و که‌سه‌ چه‌ند به‌خته‌وه‌ره‌ که‌به‌منداڵه‌کانی دڵشاده‌..تۆماس فۆڵه‌ر

*****

هیچ شتێک له‌کچۆڵه‌یه‌ک خۆشه‌ویسترنیه‌ له‌لای باوکێکی پیر..یۆربیه‌یس

*****

خوشکه‌که‌م ده‌بێته‌ فریشته‌یه‌کی فریاد ڕه‌سی..شکسپیر

*****

مناڵان پێویستیان به‌نمونه‌ هه‌یه‌ زیاتر وه‌ک له‌ڕه‌خنه‌ گرتن..جۆزف جوبیر

*****

ئاماده‌کردنی ئاوات بنگردی

413

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

کۆمەڵێک وتەی ناودارانی جیهان ،

وته‌یه‌كی سوقرات (( ئه‌وكه‌سه‌ ئاقڵه‌ كه‌ بزانێ ئه‌قڵی كه‌مه‌))

هیگڵ ((جیا له‌ خودی مێژوو دادوه‌رێكی تر له‌م جیاهه‌نه‌ نییه‌))

لاوتزو ((ده‌رگای چاك پێویستی به‌ قوفڵ نییه‌))

تۆماس پێن ((سپیه‌تی به‌فر چاوه‌كانمان نوقمی ته‌ماشاكردن ده‌كات))

كانت ((ده‌وڵه‌مه‌ندترین و تایبه‌تمه‌ندترین جیاكه‌ره‌وه‌كانی مرۆڤ عه‌قڵه‌))

لینین ((هێزی ئاسایی ده‌یان ملیۆن كه‌س له‌ هێزیضكی كتوپڕ مه‌ترسیدارتره‌))

نیلسۆن ماندێلا (( هێرشی ئاژه‌ڵێكی دڕنده‌ به‌ده‌ستێكی بێ چه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه‌))

گیرگه‌كۆر ((یه‌كه‌مین شت كه‌ ئێمه‌ تێیده‌گه‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێیناگه‌ین))

نیچه‌ (( له‌پێناو دروست كردنی په‌رستگایه‌ك ده‌بێ په‌رستگایه‌كی تر بڕووخێنین))

ئه‌رستۆ ((سه‌رسوڕمان سه‌ره‌تای زانست و زانینه‌))

نیچه‌ ((به‌ته‌مام ئاقڵ بم چونكه‌ خۆم ئه‌وه‌م ده‌وێت نه‌ك كه‌سێك داوای ئه‌وه‌م لێبكات))

زانایه‌ك ((توندوتیژی توندوتیژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌))

كانت ((هه‌رچی مرۆڤه‌ ناتوانێت ئه‌دای ئه‌ڕكی خۆی بكات گه‌ر ئازاد نه‌بێت))

دیۆیێ ((یاسا له‌ لۆژیكه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌ به‌ڵكو له‌ ئه‌زموونه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌))

هیگڵ ((ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بێت ده‌بێته‌ شه‌ڕی هه‌مووان دژی هه‌مووان))

فابیانه‌كان ((ئه‌گه‌ربزماری بازنه‌یی له‌ ناو كونی بازنه‌یی و بزمار ی چوارگۆشه‌ له‌ناو كونی چوارگۆشه‌ دابنرێت ئه‌وكاته‌ ده‌گه‌ینه‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرن))

په‌ندی چینی ((ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو نادادوه‌رییه‌كانی جیهان بگه‌یت له‌وانه‌یه‌ له‌ نێو ڕقدا بمریت))

نیچه‌ ((ملهوڕ كه‌سێكه‌ بۆ لێكردنه‌وه‌ی سێوێك داره‌كه‌ له‌ ڕه‌گه‌وه‌ ده‌ربهێنێت))

پێغه‌مبه‌ری جوله‌كه‌  ((ئه‌وه‌ی له‌ دواین ڕۆژه‌كان دێن  ئه‌وانه‌ن كه‌ شمشێره‌كانیان ده‌كه‌ن به‌ بزمار و ڕمه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌داس))

په‌ندی چینی ((یه‌ك دیمه‌ن له‌ هه‌زار وشه‌ قسه‌كردن به‌سوودتره‌))

ئانتونی ڕابینز ((ڕێگا بده‌ن پرسیارێكتان لێ بكه‌م؟ به‌منداڵی چه‌ند كه‌وتوون به‌ ئه‌رزا تا به‌سه‌رپێ كه‌وتوون بێگومان زۆر كه‌وتوون بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژیانی گه‌وره‌یشدا  ئه‌وشته‌ بكه‌ین به‌ پێوه‌ر  ئه‌وا سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره‌))

ئانتونی ڕابینز ((ژیانی مرۆڤ له‌ ژێر دوو هێزدایه‌ كه‌ مرۆڤ بۆ خۆیان كێش ده‌كه‌ن یه‌كه‌م هێز ڕاكردنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌حه‌تی و دووه‌میان تامه‌زرۆی گه‌یشتنه‌ به‌ خۆشی))

ئه‌لیكسانده‌ر وول ((ڕأستگۆیی كه‌ مرۆڤ له‌ قسه‌كانی به‌ كاری ده‌بات ئاواز و ڕه‌نگ و بۆنی خۆی هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ درۆ گوتندا ئه‌م ئاواز و  ڕه‌نگ و بۆنه‌ نامێنێ))

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا (( ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نییه‌ كه‌ مرۆڤ چی بڵێ به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ به‌ چ شێوه‌یه‌ك بیڵێ))

پونگ  ((داهاتووی مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه‌))

كانت ((له‌ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا وا هه‌ڵسوكه‌وت مه‌كه‌ن كه‌ گوایه‌ ئامرازن به‌ڵكو وا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه‌ ئامانجن))

بوونگه‌راكان ((پره‌نسیپه‌ زۆر داماڵراوه‌كان له‌ دیاریكردنی كاردا نووشستی دێنن))

گاریر ((قایڵ بوون به‌ تاڵترین واقیعیه‌ت به‌رگری له‌ زیانی گه‌وره‌ ده‌كات))

ئه‌دیسۆن ((له‌ دونیادا حه‌شارگه‌یه‌ك نییه‌ مرۆڤ په‌نای بۆبه‌رێت بۆئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ئازار نه‌گرێت))

دیزرائیلی ((ژیان زۆر بچووكتره‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌ بچووكیان ئه‌زانین ))

شۆپنهاوه‌ر ((خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان بۆ كاره‌ساتی چارناچاری گرنگترین توێشووی سه‌فه‌ری ژیانه‌))

براندون (( بۆ شووشه‌ی شكاو و شیری ڕژاو ئاخ هه‌ڵمه‌كێشن))

ماركۆس ئوریلیۆس ((ژیان پاڵێوراو و هه‌ڵێنجراوی بیركردنه‌وه‌مانه‌))

ناپلیۆن ((من ته‌نانه‌ت شه‌ش ڕۆژی خۆشم له‌ ژیاندا نه‌بووه‌))

ئه‌رستۆ ((مرۆڤی ڕاسته‌قینه‌ به‌ چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا خۆشحاڵ ده‌بێت به‌ڵام كه‌ خه‌ڵكی چاكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زار ئه‌بێت))

دیل كارنگی ((خۆت چاك بناسه‌ جگه‌ له‌تۆ كه‌سێكی تر له‌م جیهانه‌ له‌تۆ ناچێت))

دیل كارنگی ((لاسایی كه‌سانی تر مه‌كه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ خۆت بناسی و له‌ 100%  خۆت هه‌ر خۆت بیت))

ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان ((گوڵی بێ دڕك له‌ ژیاندا نییه‌))


نوسین
ئاماده‌کردنی: کاک سەرباز

414

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

به‌ نوێژ مه‌ڵێ ئیشم هه‌یه‌ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
به‌ ئیش  بڵێ نوێژم  هه‌یه !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!‌

له‌وانه‌ وته‌که‌ زۆر ساده‌ بێت به‌ڵام زۆر که‌م هه‌یه‌ له‌به‌ر ئیش نوێژه‌که‌ی دوا نه‌خات ، یا خۆی مه‌شغوڵ ده‌کات!!!یا ده‌ڵێ تۆزێکی تر ده‌یکه‌م !!یا ده‌ڵێ هێشتا زووه‌!!یا ده‌ڵێ  ئێستا بانگی فه‌رموو!!
وته‌یه‌کی تر هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێن (هه‌موو شتێک کاتی خۆی خۆشه‌)
وه‌ نوێژیژ کاتی بۆ دانراوه‌ له‌ کاتی خۆیدا چێژی لێ وه‌رده‌گرین .


به‌ هیوای ئه‌وه‌ی که‌ سودی لێوه‌رگرن

http://shad86.persiangig.com/image/2.jpg
http://shad86.persiangig.com/image/3.jpg
http://shad86.persiangig.com/image/4.jpg
http://shad86.persiangig.com/image/5.jpg
http://shad86.persiangig.com/image/6.jpg

هیوادارم به‌دلتان بێت

ئیستا ده‌بیته‌وه‌ ئایه‌ خان

http://kurdup.com/up/download.php?filen … 04f81c.mp3

418

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

http://www.youtube.com/watch?v=JtW9BuGp … ObkpK6EOD8

419

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

حه‌زم کرد ئه‌م گوریانیه‌ لیره‌ دانیم بۆ هاوریانم
لیره‌ داگره‌
http://uploads.ueuo.com/download.php?id=42

http://webchinupload.com/files/egg---100310.jpg
رۆژانه‌ خواردنی یه‌ك هێلكه‌ ده‌بێته‌ هۆی یارمه‌تیدانت به‌وه‌ی‌ كێشی له‌شت زیاد نه‌كات.
زانایانی ئه‌مریكی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هێلكه‌ له‌و خواردنه‌ به‌سودانه‌یه‌ ناهێڵێت كۆلسترۆڵ له‌ خوێندا زیاد بكات و كێشی له‌شیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
زانایان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ قه‌ڵه‌ون و رێژه‌ی پرۆتین له‌ له‌شیاندا زیاده‌، هێلكه‌ بخۆن، كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڤیتامین دی تێدایه‌.
هه‌روه‌ك یه‌ك هێلكه‌ 80 كالۆرییه‌و ڤیتامین بی 12ی تێدایه‌و كاریگه‌ریی چه‌وری له‌له‌شدا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
به‌پێی  لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، هێلكه‌ زۆر سودی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان كه‌ پێویسته‌ به‌شێوه‌ی به‌رنامه‌، رۆژانه‌ یه‌ك هێلكه‌ بدرێت به‌ منداڵ.