سوودێكی زۆری هه‌یه‌: رۆژانه‌ پێش نانی به‌یانی ئاو بخۆ
دوورگه‌- زانكۆی یابان له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ ئاوخواردنه‌وه‌ی پێش نانی به‌یانیان سوودێكی پزیشكی زۆری هه‌یه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئاوخواردنی به‌یانیان پێش نان خواردن ده‌بێته‌ هۆی به‌دوور بوون و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رئێشه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خێرا لێدانی دڵ و ره‌بۆ و سیل و ئازاری له‌ش و گه‌ده‌ و شه‌كره‌ و چاو و ته‌نانه‌ت شێرپه‌نجه‌ش. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌بێت مرۆڤ به‌یانیان ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجام بدات:
یه‌كه‌م: به‌یانیان پێش ئه‌وه‌ی ددانت بشۆیت 4 په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌.
دووه‌م: ئینجا ددانه‌كانت بشۆ و تا 45 ده‌قیقه‌ هیچ شتێك مه‌خۆ.
سێیه‌م: ئینجا له‌ دوای 45 ده‌قیقه‌ ده‌توانیت شت بخۆیت

به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ زانكۆی‌ ڤاله‌نسیا ئه‌نجام دراوه‌  ده‌ركه‌وتوه‌ مانه‌وه‌ی‌ پیاوێك بۆماوه‌ی‌ 5 ده‌قیقه‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنێكێكی‌ سه‌رنج راكێش  رێژه‌ی‌ كرۆتیزۆڵ له‌ خوێنی‌ پیاوه‌كه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .
رۆژنامه‌ی‌ ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی‌  بلاویكردوه‌ته‌وه‌  كورتیزول  بریتیه‌ له‌ هۆرمۆنی‌ له‌باربردن له‌ جه‌سته‌دا ، رونیشیكردوته‌وه‌  جه‌سته‌ له‌كاتی‌  توشبونی‌ به‌ حاله‌تی‌ له‌باربردنی‌ جه‌سته‌یی‌ یاخود ده‌روونی‌  په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵه‌وه‌.
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌له‌نیوان 84 پیاودا ئه‌نجام دراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ژنێكی‌ جواندا  له‌ ژوورێكدا ده‌مێننه‌وه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ دروست ده‌بێت و به‌لاَم به‌ بوونی‌ پیاوێكی‌ دیكه‌ له‌هه‌مان ژووردا باری‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌یی‌ هه‌ردوو پیاوه‌كه‌ ئاسایی‌ ده‌بێت .
توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك پیاو له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌گونجێن و خۆیان به‌ جوانتر ده‌زانن به‌لاَم  له‌زۆربه‌ی‌ پیاوه‌كاندا حاله‌تی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كرۆتیزۆڵ تۆمار ده‌كرێت .


سلێمانی

759

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

Ledwan _ s نووسی:

بة هيوام ئةو كةسانى كة تاكو ئيستا جكةرة دةكيشن وازى لئ دةهينن بؤ ئةوةى بة خويان اسراحةت بكةن و ئيمةش اسراحةت بكةين

ئةو كجةرة كيشانة بة رائى من شتيكى زور زور بئ ماناية تةنها لة زةرة هيجى تر نية ,,

دةستةكانت خؤش بيت هةناسؤكة بؤ ئامادةكردنى ئةو بابةتة جوانة

بة هيواى سةركةوتن بؤ تؤ لة كارى روزانت ناشرينى قةرةجؤكة هههه

ده‌ست خۆش

ده‌ست خوش هه‌ناسه‌خان بابه‌تیكی گرنگ و به‌سوده‌

762

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

dest xosh

763

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

زۆر خۆش بوون ده‌ستت خۆش بێت

ئه‌نفلۆنزا له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای داوه‌

نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا به‌ توندی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر که‌مپی مه‌شق و ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند یاریزانێک تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌بوون پێش ڕۆژێک له‌ یاریه‌که‌یان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای بۆ ده‌ستنیشانکردننی پله‌ی سێهه‌م و چواره‌می جامی جیهانی . هه‌ریه‌که‌ له‌ فیلیپ لام و لۆکاس پۆدۆلسکی له‌ گرنگترین ئه‌و یاریزانانه‌ن که‌ تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ هاتوون ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ خودی خواکیم لۆفی ڕاهێنه‌ر.  میرۆسلاڤ کلۆزه‌ش تووشی ئازار هاتووه‌ له‌ پشتی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌توانێت به‌شداری له‌و یاریه‌ بکات که‌ گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئه‌و به‌ تایبه‌ت گه‌ر بتوانێت گۆڵێک تۆماربکات و ڕیکۆردی زۆرترین گۆل له‌ جامی جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌ی به‌ڕازیلی رۆنالدۆ به‌هاوبه‌شی دابه‌ش بکات.

ئۆلیڤه‌ر بێرهۆڤی به‌ڕێووبه‌ری هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی : ئه‌نفلۆنزوا به‌ توندی هێرشی کردوینه‌ته‌ سه‌ر ، له‌وانه‌یه‌ هۆکاره‌که‌ی که‌ش و هه‌وابێت یاخود نائومێدی بێت له‌ دۆڕانمان به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ، لۆف ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌که‌وه‌ به‌ڵام ده‌سته‌ی پزیشکی یارمه‌تیانداوه‌ و هیوادارین ئاماده‌بێت بۆ یاریه‌که‌ ، ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر کلۆزه‌ که‌ ده‌توانێت یاریبکات یاخود نا ، لام یش به‌هه‌مان شێوه‌ چونکه‌ نامانه‌وێت به‌ پێکانه‌وه‌ یاری پێبکه‌ین.


یاریگا

765

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

یارى بێ په‌یمان

لــه‌ تۆدڵم شكاوه‌ ئه‌ى یارى بێ په‌یمان
سه‌رم سووڕماوه‌له‌ ئازار وخه‌ مـوژان
گـــــــه ‌رئه‌ زانى تۆئاواپه‌ یمان شكێنى
هه‌رگیزتۆم نه‌ ئه ‌كردبه‌ خـۆشه‌ویسـتى
نــــــازانـــم تــۆبــۆچـــى ئاوابێ پـاكانه‌
بــه‌جێت هێشتم لـاتـداله‌ڕێ ى په‌ یمانه‌
ئێــستاش بـــڕۆنه‌فره‌ت له‌تۆبێ په‌یمان
نــــامه‌وێ بتبینم بـــچێژم ئازارى ژیان


kozhin

766

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

خۆشه‌ویستی له‌ نه‌رم و نییانی ئاٿره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه‌، له‌ هی پیاو زیاد ده‌کات......جان پۆڵ رێچسته‌ر


ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی که‌ ته‌نها به‌شێکه‌ له‌ ژیانی پیاو، ته‌واوی مێژووی ئافره‌ته..............مادام دۆستایل



خۆشه‌ویستی له‌ نه‌رم و نییانی ئاٿره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه‌، له‌ هی پیاو زیاد ده‌کات......جان پۆڵ رێچسته‌ر

ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه‌ ، په‌له‌ بکه‌ له‌ گوتنی


مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه‌ که‌ ژیانی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دروست بکات

ئازادی بیرکردنه‌وه‌ و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته‌ هۆی ئاوه‌دانی ولات


وتوویژی خۆت براده‌رانه‌ ده‌ست پی بکه‌


جوانترین شعر له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان لایه‌ لایه‌ی دایکانه‌

به‌ خۆڕاگری به‌ هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت

ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه‌ پێشکه‌ش بکرێت

به‌ هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته‌ خاوه‌نی هه‌موو شتێک

767

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ئه‌وشته‌ی که‌ نامان کوژیت به‌هێزمان ده‌کات...........نیشته‌

چه‌نه‌بازی و زۆر بڵێیی جیگای زمان ره‌وانی ناگریته‌وه‌..........جه‌لال ژاژله‌یی

به‌رهه‌ڵستی و توره‌یمان به‌ ئارامیمانه‌وه‌ به‌نده‌...........جوهر
خۆشه‌ویستی رێگای درۆی حه‌ڵاڵ ده‌دات............ئه‌حلام مه‌نسور

ژنی‌ ژێر ماڵ پیاو دروست ده‌كات ، بێ ئه‌قڵیش ده‌یڕوخێنێ............ (( سوله‌یمانی‌ كوڕی‌ داود )) سه‌لامی‌ خوای‌ له‌سه‌ر



ژن ، كیسه‌ی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئافره‌ت بیبینێ ، به‌ڵام پیاو ده‌یشارێته‌وه‌ تاكو ژنه‌كه‌ی‌ نه‌بینێ



ژن ئه‌وه‌ی‌ بۆی‌ ده‌كرێ نایبینێ ، ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌بینێ كه‌ بۆ ئه‌و ناكرێ .............. جۆرج كۆرتلین



زمان ، نینۆك ، فرمێسك ، له‌ خۆچوون .................ئیتاڵی‌ ژن چوار چه‌كی‌ هه‌یه‌

بێ ناوی زۆر باشتره‌ له‌ به‌دناوی...............بولد جیرالد

ئه‌وه‌ی یه‌کێ ڕاوبنێ ،خۆشی ناحه‌سێته‌وه‌............ خاندی

مرۆڤ ده‌بێته‌ شاعیر ئه‌گه‌ر توشی خۆشه‌ویستی بێت...........ئافڵاتون



له‌ هاورێیه‌تی دا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌بینین که‌ ده‌شێ هاورێکانمان ئازار بده‌ن، له‌ خۆشه‌ویستیشدا ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌بینین که‌ ئێمه‌ ئازار ده‌ده‌ن...........لابدۆیێر

768

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

هه‌زاران ڕیگه‌ ئه‌تگه‌یه‌نێته‌ خۆش به‌ختی م گه‌ر یه‌کێ له‌وان به‌سترا ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵبژێره‌ ....... یۆرسن





دنیا بۆ پیاو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌ ، بۆ ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک دنیایه‌که‌ ..........ئاناتۆل فرانس

ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وڵدان ماندوو نه‌بێ سه‌ره‌نجام سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت ........بتهۆڤن


سه‌روه‌ت له‌ شه‌ڕدا و سه‌رکه‌وتنت له‌ عه‌شقدا هۆکاری به‌خته‌وه‌ریه‌ .......... مۆلێر


چێژ له‌ به‌هار نه‌به‌یت دووچاری خه‌زان ئه‌بیت ........شکسپیر

واز هینان له‌ ئازادی واز هینانه‌ له‌ ژیان.......رۆسۆ

پیاو ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ دایکییان دروستیان کردون.............بلزاک

769

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ئیمان سه‌برو لێبوردنه‌

هه‌موو ئافره‌تێکی جوان مه‌رج نیه چاك بێت.. به‌ڵام ئافره‌تی جوان له به‌ر چاوانه ئافره‌تی ژیرو داناو به‌ره‌وشت له‌به‌ر دڵانه.... ناپلیۆن



ئافره‌تی چاك و ته‌ندروستی چاك گه‌نجینه‌ی پیاوه ...... جۆن رای
من هیچ له‌نهێنی خوا نازانم.. به‌ڵام زۆرشت ده‌رباره‌ی مرۆڤ ده‌زانم...... بوزا
ا


ئه‌وانه‌ی خۆشه ویستیه‌كانیان ده‌رناخه‌ن وه‌ك ئه‌وانه وان كه خۆشه‌ویستی ناكه‌ن....شكسپیر


ئه و ئازاره‌ی ناتوانیت لێی ره‌د بیت لێی را ی دێت...... شكسپیر



یاسا نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی بونی عــه‌‌قڵه ..... سوقرات


دڵی ئافره‌ت گه‌وره‌ترین سه‌ڕچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵ سۆزیه ...... سوقرات


باشترین شت له لێقه‌وماندا بیر كردنه‌وه‌یه........ سوقرات




من بیر ده‌كه‌مه‌وه كه‌واته من هه‌م........ دیكارت
بروام كرد كه هیچ شتێك نیه به‌قه‌د بیركردنه‌وه ئازار كێش بێت .....‌ئـــاراگۆن




هه‌ر ده‌نگێ له‌ سروشته‌وه‌ بێت جۆرێک مۆسیقیه‌ ، به‌ڵام هه‌موو که‌س ناتوانێ ده‌رکی پێ بکات .....باخ


دۆستی ئێوه‌ که‌سێکه‌ که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانتان بزانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشی بوێن ......په‌رمۆدا به‌ترا



هیچ شتێک گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت ئه‌وه‌ ئێمه‌ین که‌ ده‌گۆڕێین .......هنری دیوید

770

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش هه‌ر بژی به‌ڕازیل

771

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆر سوپاس

زۆر سوپاس

773

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆر سوپاس

774

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆر سوپاس

زۆر سوپاس

ده‌ست خۆش ته‌مه‌نت هه‌ر درێژ بێت

777

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

778

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

779

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

780

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش

781

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

کاکه‌ دیار گیان
کلیک له‌ سه‌ر Upload to mediafire بکه‌
دواتر کلیک له‌سه‌ر Click here to select files for up load
بکه‌
ئینجا له‌ ناو کومپیوته‌ره‌که‌ت ڤیدوکه‌ بێنه‌
دواتر کلیک له‌سه‌ر Begin upolading files
ئینجا جاوه‌رێ بکه‌ تا ڤیدوکه‌ت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

782

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

كاکه‌ دیار گیان فه‌رموو
http://www.mediafire.com/

783

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

784

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

پاش ستەمە گەورەكەی مەكسیك،(ڕۆسێتی) وازی هێنا

ناوبژیوانی بەتوانا و بەئەزموونی نێودەوڵەتی (ڕۆسێتی) ئیتاڵی بڕیاری وازهێنانی لە كاری ناوبژیوانێتی بەگشتی هێنا.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا (ڕۆسێتی) گووتی بریاری وازهێنانم بەڕاوێژكردن بووە لەگەڵ هاوسەركەمداو، پەیوەندی بە تەمەن و باری تەندروستی و باری كۆمەڵایەتی خۆمەوە هەیە.

هەروەها جەختی كردەوە كە بڕیارەكەی هیچ پەیوەندییەكی بە هەژماركردنی ئەو گۆڵە نادروستەوە نییە كە بۆ (كارلۆس تێڤێز)ـی هەژمار كرد لەكاتی یاری نێوان ئەرژەنتین و مەكسیكدا لە میانەی یارییەكانی قۆناغی شازدەی مۆندیالدا.

جێی باسە بەهۆی هەژماركردنی ئەو گۆڵەوە (ڕۆسێتی) لەلایەن "فیفا"ـەوە سزا درا و لە بەڕێوەبردنی یارییە نێودەوڵەتییەكان بێبەش كرا. هەر بۆیە پێدەچێت بڕیاری وازهێنانی پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە سزاكەی "فیفا"ـەوە هەبێت.


هه‌ولێر

785

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

(فێرناندۆ تۆرێس) بۆ چێڵسی


راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی رۆژنامەی ئینگلتەرا ئاماژەیان بەوە دا كە یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەر لیگ رێوشوێنەكانی واژوكردنی بۆندێكی لەگەڵ هێرشبەری ئیسپانیی یانەی لیڤەرپوول فێرناندۆ تۆرێس تەواو كردووە و لە دوای مۆندیالی 2010 بە شێوەیەكی فەرمی بۆندەكەی رادەگەیندرێت.

فێرناندۆ تۆرێس لە مۆندیالی 2010 لەگەڵ ئیسپانیا بەشداریی كردووە و تیپەكەی گەیشتۆتە یاریی كۆتایی، بەڵام ئەو ئاستێكی بڕواپێكەری پێشكەش نەكردووە و تا ئێستا جەماوەری ئیسپانیا لێی رازی نین.
تۆرێس لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ناوی بە چەند یانەكەوە پەیوەست كرا كە گوایە روو دەكاتە یەكێك لەو یانانە، دوای رۆیشتنی راهێنەری ئیسپانی رافائیل بینتیزیش لە یانەی لیڤەرپوول، ئەگەرەكانی رۆیشتنی تۆرێس لە لیڤەرپوول زیاتر بوو.

چوونی تۆرێس بەرەو یانەی لیڤەرپوول، دەبێتە چوونی دووەم یاریزانی یانەی لیڤەرپوول بۆ یانەی چێڵسی، ئەمەش دوای چوونی یاریزانی ئیسرائیلی یانەی لیڤەرپوول یوسی بنیعون بەرەو یانەی چیڵسی بە بەهای 5 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی.

hewlYr

زۆر سوپاس

787

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئاخ بۆ مرۆڤ

له‌دووره‌وه‌ كه‌ده‌مناسی
لێی نزیك بوومه‌وه‌ تا نزیكترین ماوه‌و كات
چه‌نده‌ حه‌زبه ‌بینینی ئه‌كه‌م
كه‌چی هه‌رگیز نه‌مبینی
ئاخ!خۆزگه‌ ئه‌مبینی
تاكو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تێڕوانینم سه‌راپای ناخم پاك بكردایه‌ته‌وه‌و
دڵی پڕ خه‌راباتم بگه‌شایه‌ته‌وه‌و
سه‌رابی دڵم پڕ گوڵ بكردایه‌.

ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ گومان له‌چی ده‌كه‌ن
له‌له‌دایك نه‌بوویه‌كی دروست نه‌بوویه‌كی یه‌كه‌مێكی بێ سه‌ره‌تایه‌كی كۆتایه‌كهی بێ كۆتایه‌كی ئاماده‌ بوو له‌هه‌موو شوێنێك
ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته!‌ ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته! ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته! به‌ڕاستی جێی گومانه‌
به‌لای گوڵێكی سووردا تێ په‌ڕیم سیس بوونی پێوه‌ دیاربوو
به‌لای كۆتره‌ ڕه‌شه‌ باڵ  سپیه‌كه‌مدا تێپه‌ڕیم غه‌مباری پێوه‌ دیاربوو
بۆلای ئه‌ستێره‌كان گه‌شتم كرد تووڕه‌ییان پێوه‌ دیابوو
به‌ناو ناخمدا گه‌ڕام پڕهیوایی و ترسی تێدابوو
كه‌لێیانم پرسی هه‌موویان یه‌ك ده‌ردیان هه‌بوو
له‌ وه‌ڵامیشدا گومانی عه‌قڵیه‌ت بوو
چونكه‌ گومان له‌ جوانترین زات ده‌كه‌ن
به‌ڵام نا گه‌ر ئێستا گه‌ر ئێستا گومان كه‌م بووبێته‌وه‌ ئه‌وا بێ گوێرایه‌ڵی زۆربووه‌.

ئه‌ی زاتی حه‌ق
چاوه‌كانم حه‌ز به‌بینینت ئه‌كه‌ن
خۆ له‌هه‌موو شوێنێ ئه‌تبینن
به‌ڵام له‌دوای بینینی ڕاسته‌قینه‌ی خودی خۆتن
ئای! واوه‌یلا بۆخۆم و چاوه‌كانم
باشه‌ چۆن ده‌توانن ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ ببینن
چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ ئه‌گرن
دوای ئه‌وه‌ی شاخه‌كان له‌به‌ری داده‌رووخێنو ده‌توێنه‌وه‌
ئای! حه‌زم لێیه‌ ده‌ستێكم به‌سینه‌دا بێنی تاكو هه‌رچی خه‌راباتی دڵ و ناخم هه‌یه‌ هه‌مووی له‌ناو بچێ و
له‌خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و عه‌شقتدا بتوێمه‌وه‌و رۆحم ئاوێته‌ت بێ.

زۆر گه‌ڕام به‌دوای جوانیه‌كانتدا
تاله‌جوانیه‌كانت به‌خته‌وه‌ریم ده‌ستكه‌وێت و بتدۆزمه‌وه‌
گه‌ڵاو گوڵی ڕووه‌كه‌كان له‌گه‌ڵم خه‌نده‌ ده‌كه‌ن
خۆشی بۆدڵم بانگ ده‌كه‌ن
چه‌نده‌ خۆشه‌ ئه‌وه‌من تۆم دۆزیه‌وه‌
هه‌رله‌تۆشدا خۆم دۆزیه‌وه‌
جارێكی تر چاوم به‌دونیا هه‌ڵێناوه‌
ئه‌وه‌من چی ده‌بینم؟
ئه‌و هه‌موو قه‌شه‌نگیه‌
ئه‌و هه‌موو عه‌شقه‌
وادیاره‌ خۆرو مانگیشت شه‌یدایه‌
ئه‌وه‌ چیه‌ هه‌موو شتێك یادت ئه‌كه‌ن
ئه‌و هه‌موو عه‌شقه‌یان له‌كوێوه‌ هێناوه‌
تاكو منی وێڵیش به‌ده‌ستهی بێنم
به‌ڵام بۆ هه‌موو مرۆڤێك عه‌شقت نیه؟
ئاخ بۆمرۆڤ ئه‌وه‌ چ سه‌رگه‌ردانیه‌كو بێ ئاگاییه‌كه‌؟
خۆده‌یانه‌وێ زاتی پاكت تووڕه‌ بكه‌ن
ئاخ! ئاخ! ئاخ! بۆمرۆڤ!
چۆن گومڕاییی به‌ ئه‌وینی حه‌زره‌تی حه‌ق ده‌گۆڕنه‌وه‌
ئاخ! بــــۆ مرۆڤ
ئاخ بۆ بێ وه‌فاترین بوونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌وی!.
          موسلیم غه‌مگین

788

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئاخ بۆ مرۆڤ

له‌دووره‌وه‌ كه‌ده‌مناسی
لێی نزیك بوومه‌وه‌ تا نزیكترین ماوه‌و كات
چه‌نده‌ حه‌زبه ‌بینینی ئه‌كه‌م
كه‌چی هه‌رگیز نه‌مبینی
ئاخ!خۆزگه‌ ئه‌مبینی
تاكو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تێڕوانینم سه‌راپای ناخم پاك بكردایه‌ته‌وه‌و
دڵی پڕ خه‌راباتم بگه‌شایه‌ته‌وه‌و
سه‌رابی دڵم پڕ گوڵ بكردایه‌.

ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ گومان له‌چی ده‌كه‌ن
له‌له‌دایك نه‌بوویه‌كی دروست نه‌بوویه‌كی یه‌كه‌مێكی بێ سه‌ره‌تایه‌كی كۆتایه‌كهی بێ كۆتایه‌كی ئاماده‌ بوو له‌هه‌موو شوێنێك
ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته!‌ ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته! ئای له‌م عه‌قڵیه‌ته! به‌ڕاستی جێی گومانه‌
به‌لای گوڵێكی سووردا تێ په‌ڕیم سیس بوونی پێوه‌ دیاربوو
به‌لای كۆتره‌ ڕه‌شه‌ باڵ  سپیه‌كه‌مدا تێپه‌ڕیم غه‌مباری پێوه‌ دیاربوو
بۆلای ئه‌ستێره‌كان گه‌شتم كرد تووڕه‌ییان پێوه‌ دیابوو
به‌ناو ناخمدا گه‌ڕام پڕهیوایی و ترسی تێدابوو
كه‌لێیانم پرسی هه‌موویان یه‌ك ده‌ردیان هه‌بوو
له‌ وه‌ڵامیشدا گومانی عه‌قڵیه‌ت بوو
چونكه‌ گومان له‌ جوانترین زات ده‌كه‌ن
به‌ڵام نا گه‌ر ئێستا گه‌ر ئێستا گومان كه‌م بووبێته‌وه‌ ئه‌وا بێ گوێرایه‌ڵی زۆربووه‌.

ئه‌ی زاتی حه‌ق
چاوه‌كانم حه‌ز به‌بینینت ئه‌كه‌ن
خۆ له‌هه‌موو شوێنێ ئه‌تبینن
به‌ڵام له‌دوای بینینی ڕاسته‌قینه‌ی خودی خۆتن
ئای! واوه‌یلا بۆخۆم و چاوه‌كانم
باشه‌ چۆن ده‌توانن ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ ببینن
چۆن به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو جوانیه‌ ئه‌گرن
دوای ئه‌وه‌ی شاخه‌كان له‌به‌ری داده‌رووخێنو ده‌توێنه‌وه‌
ئای! حه‌زم لێیه‌ ده‌ستێكم به‌سینه‌دا بێنی تاكو هه‌رچی خه‌راباتی دڵ و ناخم هه‌یه‌ هه‌

789

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌گه‌ر چی هاوارمه‌ بتبینم،كه‌ به‌رده‌وام ئه‌حزانمه‌
كــرداری بــونــی تـۆ ،لـه‌هه‌مــووكــاتــی ئاوازمــه‌
تامه‌زرۆم بگه‌مه‌گه‌وره‌ترین ئــارامـیت،كه‌ ئـه‌كــری
مــنـم ئه‌وه‌نده‌ سه‌ختم،كه‌ دلـم لــه‌ هـــامـــونه‌

viyan

790

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

رۆژگارى دڵشکاو
ئەى ئەوى خەونەى بەجێت هێشتم، تا هەمیشە نایەیتە دى
چـۆن ئەستێرەى شـەوانت بم، کـە تۆ خـۆر و مانگم نەبى
چۆن بتوانم لە ناو هەورا، تیشکى هەتاو بناسمەوە
وەکو شەپۆلى بآ ئارام ، کەنارى خۆم بدۆزمەوە
دەمن چیبکەم نامورادى دەست، لە خۆزگەى من هەڵناگرآ
هەتا شووشەى دڵم نەشکآ ، وردە ماسى ڕۆحم نامرآ
ئەى ئەو دڵەى لە سینەما ئێستاش وەکو جاران ماوى
بۆ نازانى لە گریان و پێکەنینم بەجآ ماوى
من و تۆ وەک دوو گەڵا بوین، پاییز زووتر منى وەران
تۆ رۆژگارى دڵشکاو بوى، شەوى چاوت منى تۆران
باوەڕمەکە لەشەوى خەم، چراى خنکاو هەڵکەمەوە
خۆ من خەونى مناڵێک نیم ، دڵم بە تۆ ژیرکەمەوە
Ahmad Mhamad

791

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ده‌ست خۆش

هۆڵندا 1-0  ئیسپانیا

زۆر سوپاس ئینشاالله سه‌رده‌که‌وی

794

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس

795

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

پێنوسى ته‌مه‌ن.!




پۆشاكى ته‌مه‌ن پاك و سپى بوو كه‌پێم به‌خشرا

دڵێكى پاكى پرِ له‌ خواویستى تیادا نه‌خشێنرا


ساتى ژیانم سات به‌سات ئه‌رِۆیشت كراس پیس ئه‌بوو

ئاوێنه‌ى پاكى رِووح و ده‌روونم وێڵ و لێڵ ده‌بوو


وێستگه‌ى پیریش هاته‌پێش وپرچى ته‌مه‌ن ئه‌هۆنمه‌وه‌

هه‌رتاڵێكى سپى بووه‌ رِه‌شى گوناه ئه‌بینمه‌وه‌


ده‌سته‌كانم گوناه بارن به‌رزنابنه‌وه‌ بۆ ه‌ئاسمان

چاوه‌كانیش تىَ رِاماون له‌ گوناهى زۆرى جاران


پێنووسى ته‌مه‌نم نوسرا له‌ گشت ساتى به‌رپرسیارم

بێ ئاگا بووم ژیان كورته ‌ ئه‌مێستاكه‌ په‌شیمانم


په‌روه‌ردگار ئێستا هاتووم دڵى پرِ خه‌م له‌ئامێزى میهرت بگرى

لێخۆش بوونى پىَ ببه‌خشى و گوناهه‌كانیشى بسرِى



سه‌ربه‌ست محمد

796

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

نامە

نامەیەکت بۆ نوسیوم ، تا ئێستا چەن گوڵت دیوە؟
هەتا ئێستا چەن گەڵاى دار ، لەبەر پێتا هەڵوەریوە؟
چەن هێلانەت لە کۆڵناوە ، کە رەشەبا وێرانى کرد؟
چەن شەپۆلى شێتت بینى ، لە دەریاوە سەریانهەڵگرت؟
بۆت نوسیوم چرپەو نیگات بۆم بنوسەو بۆم بنێرە
خەمت دەکرآ بە گۆرانى هەتا بەمن دەگا لێرە
منیش هاتم بۆ تۆم نوسى ، هەناسەکەم زوو دێمەوە
نەبا وەکو بەفرى بەهار لە ناو ئەشکا بتوێمەوە
.............. .......... .............. ............. ..............
احمد محمد

797

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

له‌ دوای ته‌واو بوونی خوولی ئه‌مریكی ئه‌وا ماڵپه‌ڕی Goal.com پێكهاته‌ی نموونه‌یی ده‌ست نیشان كرد.

دۆنۆڤان ڕیكێتس (لۆس ئانجلۆس گالاكسی)

عومه‌ر گۆنزالێس (لۆس ئانجلۆس گالاكسی) – نات بۆڕچێرز (ڕیال سالت لیك) – تۆد دۆنیڤانت (لۆس ئانجلۆس گالاكسی)

لاندۆن دۆنۆڤان (لۆس ئانجلۆس گالاكسی) – دواین دی ڕۆزاریۆ (تۆرنتۆ) – دێڤد فێرێرا (دالاس) – خاڤیێر مۆڕالێس (ڕیال سالت لیك) – سیباستیان لی تۆخ (فیلادیلفیا یونیون)

ئێدسۆن بودڵ (لۆس ئانجلۆس گالاكسی)  – خوان پابلۆ ئانخێل (نیویۆڕك ڕێد بوڵز)

یاریگا

798

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

پالێوراوان بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی ئه‌دیداس ده‌ست نیشان كران
سكرتێری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی جێڕۆمی ڤالكه‌ وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئه‌دیداسی وه‌رزشی هێربێرت هانیێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی 10 پاڵێوراوی ده‌ست نیشان كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی جامی جیهانی 2010،

خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی كۆمپانیای ئه‌دیداس خه‌ڵاتێكی فه‌رمیه‌ له‌ لایه‌ن فیفا وه‌ ده‌به‌خشرێته‌ باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌.هه‌ر ده‌ یاریزانه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌ی ته‌كتیكی فیفا و كۆمه‌ڵێك له‌ شاره‌زایان له‌ بواری تۆپی پێ وه‌ك كالوشا بوالا و كریستیان كاریمبۆ و جۆمۆ سۆنۆ و جێرارد هولیێ ده‌ست نیشان كران.

پاڵێوراوه‌كان  بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ئه‌مانه‌ن :

دیێگۆ فۆڕلان (ئۆڕۆگوای ،درێس #10) ، ، ئاساموا گیان (گانا ،درێس #3) ، ، ئاندریێس ئینیێستا (ئیسپانیا ، درێس #6) ، ، لیۆنێل میسی (ئه‌ڕجه‌نتین ، درێس #10) ، مه‌سعود ئۆزێل (ئه‌ڵمانیا ، درێس #8) ، ئاریێن ڕۆبێن (هۆڵه‌ندا ، درێس #11) ، ، باستیان شڤاینشتایگێر (ئه‌ڵمانیا ، درێس #7) ، ویسلی سنایدێر (هۆڵه‌ندا ، درێس #10) ، دێڤد ڤیا (ئیسپانیا ، درێس #7) ، چاڤی هێرناندێز (ئیسپانیا ، درێس 8#).

خاوه‌نی خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ دوای كۆتایی پێهاتنی یاری كۆتایی له‌ 11ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست نیشان ده‌كرێن.

براوه‌كانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین ـی ئه‌دیداس له‌ ڕابردوو:

جامی جیهانی 1982 (ئیسپانیا) : پاولۆ ڕۆسی (ئیتاڵیا)
جامی جیهانی 1986 (مه‌كسیك) : دیێگۆ مارادۆنا (ئه‌ڕجه‌نتین)
جامی جیهانی 1990 (ئیتاڵیا) : سیلڤاتۆر سچێلاچی (ئیتاڵیا)
جامی جیهانی 1994 (ئه‌مریكا) : ڕۆماریۆ (به‌ڕازیل)
جامی جیهانی 1998 (فه‌ڕه‌نسا) : ڕۆنالدۆ (به‌ڕازیل)
جامی جیهانی 2002 (كۆریا و یابان) : ئۆلیڤێر كان (ئه‌ڵمانیا)
جامی جیهانی 2006 (ئه‌ڵمانیا) : زێنه‌دین زێدان (فه‌ڕه‌نسا)

یاریگا