من هیچ پرسیارێكم لێ نیه ته‌نها هیوای ئیمانێكی پاك و له‌شێك ساغی بۆ ئه‌خوازم ..
زۆۆۆر سوپاست ئه‌كه‌م ، له‌گه‌ڵ ئێوه ان شا‌ء الله
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Lana Dawd
من هیچ پرسیارێكم لێ نیه ته‌نها هیوای ئیمانێكی پاك و له‌شێك ساغی بۆ ئه‌خوازم ..
زۆۆۆر سوپاست ئه‌كه‌م ، له‌گه‌ڵ ئێوه ان شا‌ء الله
[size=22]زۆر به خێر بێی ته‌نها هیوام سه‌ركه‌وتنی جه نابته له گشت بوار ه كانی ژیانتدا إن شاءالله سه‌ركه‌وتوی دونیا‌و قیامه‌ت ئه بیت[/size]
زۆۆۆر سوپاس مامۆستا ، له‌گه‌ڵ تۆيا ان شا‌ء الله سه‌رفراز بيت
هيوام به‌خته‌وه‌رى ئێوه‌ى به‌رێزه
زۆر به‌خێر بیت ،منیش پرسارێكت لێده‌كه‌م
تاچه‌ند حـهزبهوهرزش ده‌كـه‌ی ؟ ئایه تۆ وه‌ك خـاتوونێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه دای كچـان بچنه بواری وه‌رزشیه‌وه ؟.
زۆۆۆر سوپاس برام ...
خۆم زۆر حه‌زم به وه‌رزش نيه وه‌ك سه‌يركردن به‌ڵام حه‌زم پێببوه به‌ژدار بم له بواره‌كانى وه‌رزشدا به‌ڵام رێك نه‌كه‌وتوه ... زۆۆۆريش به‌لامه‌وه ئاساييه كچان به‌ژدار بن و بچنه بوارى وه‌رزشه‌وه
تەنهادەست خۆشی لە خاتولانە دەکەم پرسیارەکانی هاوڕێیانم بینی پێویست بەدوبارەکردنەوە ناکات
زۆۆر سوپاست ئه‌كه‌م ... هيوام بهختهوهريتانه ..
میوانێکی خۆشه‌ویست و رۆح سوک و قسه خۆشی یانه‌که‌مانی زۆر به خێرێت لانه گیان
هیوادارم ئه‌م هه‌فته‌یه ماندوو نه‌بیت به‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمان..
منیش چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه .................۱- پێت وایه کاتێک ئه‌ندام بابه‌تێک ئاماده ده‌کات ئه‌و بابه‌ته پێویسته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خۆی بێت
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی ئاماده‌ی ئه‌کات باس له سیفه‌تێکی جوان بکات به‌ڵام ئه‌و سیفه‌ته له خۆ‌یا نه‌بێت تۆ ئه‌وه چۆن لێک ده‌ده‌یته‌وه؟؟۲- له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك که‌سێك ئه‌که‌ی به هاوڕێت ؟ واتا پێوه‌ری تۆ بۆ هاوڕێیه‌تی چیه ؟
۳ـ ئه‌گه‌ر سیناریۆی ژیان به‌ویست وئاره‌زوی تۆ بنوسرایه چۆن ئه‌م سیناریۆیهت دا ئه‌ڕشت ؟
٤ـ ئه‌گه‌ر رۆژیك ببیت به نه‌وره‌سی په‌یامی مرۆڤایه‌تی حه‌زده‌که‌یت چ په‌یامێک بهێنیت؟
۵ـ لانه کارتی سور له ئاستی کێدا به‌رز ئه‌که‌یته‌وه؟
۷ـ به‌کێ ئه‌ڵێیت مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌تواناو سه‌رکه‌وتوو؟؟؟
۸ـ کۆنفۆشیۆس ده‌لیت : له‌سێ رێگاوه ده‌توانین زانایی و ئاواز وه‌ربگرین : یه‌که‌م بیرکردنه‌وه وردبونه‌وه که ره‌سه‌نترین رێگایه ، دووه‌م چاولێکه‌ری که ئاسانترین رێگایه ،
سێیه‌م ئه‌زمونی ته‌جروبه که تاڵترین رێگایه ، لانه گیان پێمان بلێ له په‌یره‌وانی کام له‌م رێگایانهیت ؟؟
۹ـ ئه‌توانی پێناسه‌ی ســلێمانیم بۆ بکه‌یت؟
۱۰ـ چ ستایلێکی هۆنراوەت بە دڵە ؟ لە شاعیرە کلاسیکیەکان بە کێ سەرسامی ؟
۱۱ـ (گریــــانم بۆ كـــهسێك دێت كــه هیچ نـــازانێت ، پێكـــهنینم بۆ كه‌سێك دێت كـــه زانـــایه و بێ هه‌ڵوێسته) ئایا تا چه‌ند ئه‌م ووته‌یه به ڕاست ئه‌زانیت و هۆكــــاری ڕاستیهكــهی چیه...؟
۱۲ـ بێ ده‌نگی ئهوزهنگهیهی که‌زۆر جاربهردهوام بوونی کاره‌ساته‌و زۆرجاریش لێدانی بۆکردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی گفتووگۆو ههنگاوێکهبۆبهختهوهری هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆئه‌م دێڕه چی یه؟؟؟
۱۳ـ ئه‌م دوو شته لای تۆ چی ئه‌گه‌یه‌نێ ( پێکه‌نینی مناڵ ..... گریانی پیاو ) ؟
۱٤ـ ئه‌گه‌ر پێت بڵیم ئازادیت پرسیارێک تهرکبکه له پرسیاره‌کانی من کام پرسیار ته‌رک ده‌که‌یت؟
۱۵ـ له‌وه زیاتر چاوکانت ماندوو نه‌که‌م کۆتا پرسیارم (ئایا گرانترین وه‌ڵام بۆت وه‌ڵامی کام پرسیار بوو؟)
لانه گیان دووباره به خیر بییت سه‌رچاوان
هیوادارم ماندوو نه‌بیت له‌وه‌لام دانه‌وه‌ى پرسیاره‌کان ...............
ئه‌گه‌ر پرسیاری ترم لا دروست بوو ده‌گه‌رێمه‌وه لات ..........................
زۆۆر سوپاس ئازيزى دڵم ... هه‌ميشه ئێوه بوون هۆكارى خۆشبهختيم گيان ... خۆشحاڵم به پرسيارى هه‌مووى ئه‌زيزم :
1- زۆرجار من پێم وايه ره‌نگدانه‌وه‌ى ناخى خۆى بێت چونكه گه‌ر شتێك له ناخيا هه‌بوو ئه‌وا لاشى جوان ئه‌بێت ، به‌ڵام مهرجيش نيه وابێت ! به‌تايبه‌ت له‌م سه‌رده‌مى تهكنهلۆژيهدا كه زۆر ده‌گمه‌ن سروشت و ئه‌سڵى مرۆڤه‌كان ده‌ره‌كه‌وێت ، تا بكرێت شتێك دانێيت له خۆتا ره‌نگ بداته‌وه باشتر چونكه ئه‌وه وا ئه‌كات ئه‌و مرۆڤه ده‌ركه‌وێت كه چۆنه !
2- زۆر جار پێوه‌رم ئه‌وه‌يه كه له زۆر سيفهتا له خۆم بچێت ، به‌ڵام زۆرجار لا ئيرادى كه‌سێك نزيك ئه‌بێت لێت و ئه‌بێته هاورێت كه قه‌ت ته‌سه‌ورت نه‌كردووه . من هاورێ به پێى ئه‌زموون و قسه كردن بۆم ده‌ره‌كه‌وێت چۆنه بۆيه زۆر مه‌رجم نيه بۆ هاورێيه‌تى گرنگ ئه‌وه‌يه مرۆڤێكى باش بێت
3- هه‌رچه‌ن ئه‌وه روونادات به‌ڵام هه‌موو كه‌س به باش‌ترين شێوه بۆ خۆى دا ئه‌رشت ، منيش به‌و جۆره دامئهرشت كه چوارده‌ورم دڵخۆش بكه‌م ئه‌و كاته خۆم !
4- په‌يامى خۆشه‌ويستى !
5- كه‌سى درۆزن ! كه‌سى له خۆبايى !
6- ژماره 6 بير چووه ههههههههههههههههه
7- به هه‌ر مرۆڤێك كه توانايه‌كى كهميشى هه‌بێت ئه‌ڵێم سه‌ركه‌وتوو ، چونكه هه‌موو كه‌س له سفره‌وه ده‌ست پێئه‌كات و ئه‌گاته ئه‌وپه‌رى پله
8- ئه‌كرێت يه‌كه‌م و دووه‌م ، به‌ڵام زۆر رقم له لاسايى كردنه‌وه‌يه له هه‌موو شتێكا !
9- سلێمانى ئه‌و شاره‌ى چ هه‌ڵه‌كانم و چ خه‌ونه‌كانم لێره بوون ! به گشتى ئه‌كرێت بڵێم دڵگيرترين شاره ..
10- جاران زۆر رقم له شيعر بوو ، به‌س ئێستا وا نيم ، ئه‌و شيعرانهى كه كورتن و مانادارن بۆ نمونه عمر جلال به تايبه‌ت كتێبى سفر ... وه شاعيرانى وه‌كو نالى و محوى دووباره بوونه‌وه‌يان نيه ...
11- تا رادهيهك راسته ، زانايه‌ك كه هه‌ڵوێستى نه‌بێت و هه‌موو شتێكيش بزانێت هيچ جياوازى نيه له‌گه‌ڵ نهزانێكا ، وه نهزانيش بۆهيه ئه‌كرێت بوترێت گريانم بۆى يه‌ت چونكه نازانێ كه له چ ژيانێكه ئه‌گه‌ر نا هه‌وڵى ئه‌دا زۆر شت بزانێت
12- بێده‌نگى زۆر جوانه به‌ڵام كاتێك بزانى كه‌ى بێده‌نگ ئهبيت ، چونكه له كاتێكا ئه‌بێت بدوێين بێده‌نگ بوون كاره‌ساته ! به‌ڵام زۆرجاريش بێده‌نگ بوون پێويسته چونكه زۆر پرسيار هه‌يه ته‌نها بێده‌نگى پێويسته !
13- پێكه‌نينى منداڵ ئه‌وپه‌رى دڵخۆشيى بۆم ... گريانى پياو خه‌ريكه بروام پێى نامێنێ !!!! له‌وانه‌يه خۆشه‌ويستى بێت !
14- هيچيان
15- ئه‌وه‌ى پێناسه‌ى سلێمانى !!
نه‌وه‌ڵا ماندوو نه‌بووم هه‌ر چاوم يايه ئێش هههههههههههه
به‌ساقه‌و بم دڵه‌كه‌م له خزمه‌تى تۆى گوڵام
ان الله مع صابرين !
ده‌ست خۆش بێگومان وايه ..
dast xooosh bet ...
هه‌موو عه‌قڵى هه‌يه به‌ڵام ...
نازانين كه‌ى به‌كارى ئههێنين !
Farhad نووسی:ده‌سته‌كانت خۆش لانه خان ،به ڕاستی بابه‌ته‌كانت زۆر جوانن و ئه‌وه‌ی جوانتریشی كردوون وه‌رگێڕانی بابه‌ته‌كانه له‌لایه‌ن خۆته‌وه .
به‌هیوای به‌رده‌وامبوون.
زۆۆۆر سوپاس برا گيان ... مه‌منونم
زۆر سوپاس كۆسره‌ت ، ئێوه جوان ئه‌بينن
زۆر سوپاست ئه‌كه‌م ...
ده‌ستى تۆ خۆش بێت
به‌خێربێی خوشکه
له‌و ماوه‌ی که منت ناسیه چ تێبینك و شتێک هه‌یه پیم بلیی و چت پێ باشه و چت پێ خراپه
وه ئامۆژگاریت لۆ من چیه
وه حه‌ز ده‌که‌ی چم پێ بلیی
زۆر سوپاس برام ..
ئه‌وه‌نه‌ى من ناسيومى ئه‌وه‌ى زۆرم پێ باشه زۆۆۆۆۆر به ده‌گمه‌ن توره ئهبيت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى خراپه زۆر كه‌له ره‌قى !
ئه‌وه‌ى خۆت ئهيڵێى هه‌ر ئه‌وه‌يه ... ئه‌وه‌ش له هه‌نێ شتا باش نيه دڵنيابه ...
ئامۆژگاريم بۆت ئه‌وه‌يه كه پێش به‌خته‌وه‌رى خۆت و پێش باشى خۆت خۆشبه‌ختى به‌رامبه‌رت بوێت برام
هيوام بهختهوهريته ، ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بلێم ئه‌وه‌ى زۆر جار قسه‌م له‌گه‌ڵ كردووى و له باره‌ى هه‌ندێك شت له پێش هه‌موو كه‌س له‌به‌ر تۆم بووه نه‌ك كه‌سى تر چونكه جێگه‌ى براكهمت هه‌يه بۆيه هه‌رگيز زه‌ره‌رى تۆم ناوێت براى به‌وه‌فام ...
Lana Dawd نووسی:Sarhang Muhsin نووسی:زۆر به‌خێربێیت من هه‌موو جارێ یه‌ك دوو پرسیاری ئاماده‌كراو هه‌بووه به‌س ئه‌وه ده‌بینم براده‌ران كردوویانه. ئیدی پێم خۆش بوو شتێك له‌هه‌موو میواندارییه‌كان هه‌بووبا، ئه‌ویش هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسیاركه‌ر له‌لایه‌ن میوانداری كرا‌و. به‌خته‌وه‌ر بیت.
هيوام به‌خته‌وه‌رى تۆشه ، زۆر سوپاست ئه‌كه‌م
شتێكى باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێتوتم با تۆ یه‌كه‌م جارت بێت لهمیوانداریكراوهكان، فه‌رموو هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ من؟ یان ده‌ته‌وێ ئامۆژگاری چیم بكه‌ی؟
هه‌رچه‌نه من زۆر ناتناسم ئهوهنى ناسيبێتيم له يانه ناسيومى به حوكمى ئه‌وه‌ى زۆر حه‌زم به يارى نيه و سويرى ناكه‌م بۆيه نهمناسيوى ...
به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنم پێم وايه كه‌سێكى زۆر ئاڵۆزى و ساده نيت !
وه بێ توره بوون هههههه هه‌ست ئه‌كه‌م كه‌مێ زۆر نا له خۆبايى بوونت تيايه جا نازانم ههههه ...
وه زۆريش عاشقيت ! به‌سه ئه‌وه‌نه ...
هيچ ئامۆژگاريهكم نيه حه‌دم نيه ئامۆژگارى كه‌س بكه‌م .. به تايبه‌ت كه من كه‌سێ زۆر نهيناسم
هەرچەندەماوەیەکی زۆرە لەیانە دابراوم من ئەم خاتوونە و هیچ ئەندامێک ناناسم
بەڵام خۆشحالم گەر بتوانم بە یەک پرسیارێش بێت بەژداربم
بەخێر هاتنی گەرمی ئەکەم بۆ ژوانی یانە بەخێرهاتی لــانـــە خانمن یەک پرسیارم هەیە / چی بە بێوەفایان دەڵیی ؟
زۆر سوپاسشت ئه‌كه‌م به‌رێزم منيش ماوه‌يه‌كى كه‌مه لێره‌م ...
خۆشحاڵم به پرسيارهكهشت ...
- پێيان ئه‌ڵێم ئه‌بێت له پاى چى بێوه‌فا بن ! ئه‌بێت بێوهفايى چيت بۆ به‌رهه‌م بهێنێت !!
دووباره زۆۆۆر مه‌منونم
زۆر به‌خێربێیت من هه‌موو جارێ یه‌ك دوو پرسیاری ئاماده‌كراو هه‌بووه به‌س ئه‌وه ده‌بینم براده‌ران كردوویانه.
ئیدی پێم خۆش بوو شتێك له‌هه‌موو میواندارییه‌كان هه‌بووبا، ئه‌ویش هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسیاركه‌ر له‌لایه‌ن میوانداری كرا‌و.به‌خته‌وه‌ر بیت.
هيوام به‌خته‌وه‌رى تۆشه ، زۆر سوپاست ئه‌كه‌م
شتێكى باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت
سه‌ره‌تا به‌خیرهاتنی خاتوو لانه ده‌که‌م بۆ سه‌رکورسی ئیعتراف به‌هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
منیس چه‌ند پرسیارێک هه‌موو پرسیاره‌کان ئه‌ندامانم نه‌خوێندۆته‌وه ئه‌گه‌ر دوابارهش بوون ببوره
1-ئاستی خوێندت چۆنبوو؟
2هیچ ساڵێک ساقیت بویت یان یه‌که‌م بویت؟
3-سه‌یری تۆپی پێ ده‌که‌ی؟
4-ئه‌گه‌ر بڵێن سبه‌ی ده‌جال دێته لای مالتان چی ده‌که‌ی؟
5-حه‌زت له‌چ ژیانێکه ژیانێکی شێتانه یان فه‌یله‌سوفانه؟
به‌خێرهاتنت ده‌که‌م دوباره سه‌رکه‌وتووبی
زۆۆر سوپاس هيوام به‌رده‌وامى ئێوه‌ى ئهزيزه ...
1- به گشتى زۆر خراپ نه‌بووم له 6 80 هه‌بوو ، به‌س له جاميعه زۆر باش نه‌بووم چونكه رقم له به‌شه‌كه‌م بوو ، كۆتايى ساڵيش ده‌ره‌جه‌م ( ناوه‌ند ) بوو .
2- هيچ ساڵێك نه‌بووه بكه‌وم به‌سله پۆلى 6 نه‌بێت ئه‌ويش خۆم خۆم هێشته‌وه بۆ ده‌ره‌جه . هيچ ساڵێكيش يه‌كه‌م نه‌بووم خراپه هههههه
3- نه‌وه‌ڵا سه‌يرى تۆپى پێ ناكه‌م به‌س عاله‌مى نه‌بێت ئه‌ويش زۆر كه‌م ، به‌س خۆم له مه‌كته‌ب بووم ياريمان كردووه كچان هههههه .
4- هيچ ناكه‌م با به‌خێر بێت ، متمانه‌ت به خۆت هه‌بێت هيچ شتێك گرنگ نيه ته‌نها پشت به خوا به‌ستن و كرده‌وه‌كانت !
5- ژيانى شێتانه خۆشه به‌ڵام ناكرێت وا بيت ، بۆيه حه‌ز به ژيانێكى ناوه‌ند له نێو ههردووكيانا .
زۆۆر سوپاس هيوام سه‌ركه‌وتوويى تۆيه
زۆر به‌خێربێی خوشكه بچوكه‌كه‌م ، هیوای ته‌مه‌ن درێژیت لۆ ده‌خوازم ،خودای گه‌وره لێت رازیبێ
هه‌رچه‌نده كێشه‌یه‌كی بچوك له نێوانمان ڕوی دا به‌ڵام دوای یه‌كترمان عه‌فو كردهیچ پرسیاره‌كم له‌و كاته‌دا به مێشكدا نه‌هات . ئه‌گه‌ر پرسیارم لا دروست بوو ئه‌گه‌ڕێمه‌وه .
زۆۆر سوپاس براى ئه‌زيزم ... زۆۆر سوپاس له‌گه‌ڵ ئێوه ان شا‌ء الله ته‌مه‌نت پر خێر بێت
راست ئه‌كه‌ى هيچ نيه كه‌س بێ كێشه نابێت گرنگ ئه‌وه‌يه دڵمان له يه‌ك نهيهشێت
باشه برام چۆنت پێ باشه وا
زۆۆر سوپاس برا گيان بێگومان وايه ، دهيستى تۆ خۆش
Lana Dawd نووسی:پێى وتم : سه‌يرى چاوه‌كان بكه له تۆ بچوكترن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو جيهان هه‌ڵئه‌گرن ![s] زۆۆۆۆۆر جوانه[/s]17
زۆۆۆۆۆۆر سوپاس
سڵاوی خوات لێبێ ..
به‌خێربێی بۆ ژووری میوانداری
پرسیاره‌كانم
-ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بڕیارتدا كتێبێك بنووسی ،له‌سه‌ر چ بابه‌تێك ده‌ینوسی ؟وه ناوی ده‌نێی چی؟
-ئه‌گه‌ر بتتوانیبا بگه‌ڕابایه‌ته‌وه ناو مێژوو ،حه‌زت ده‌كرد چ كه‌سایه‌تیه‌ك ببینی ؟بۆ؟
-ئه‌گه‌ر منداڵێكی بچووك كه هێشتا هیچ ده‌رباره‌ی ژیان نازانێ بێنمه لات تا یه‌ك ئامۆژگاری بكه‌ی(یا وانه‌یه‌كی فێربكه‌ی)چی پێده‌ڵێی؟
-پـێت وایه چ سیفه‌تێك یان شتێك له تۆدا هه‌یه‌و له كه‌سانی دی جیات ده‌كاته‌وه؟
-پێت وایه خه‌ڵكی چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌رباره‌ی به ڕێزت ؟
-گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له كه‌سایه‌تیت چی بووه ؟
-زۆرترین ڕه‌خنه كه ئاڕاسته‌ت ده‌كرێ چیه؟پێت وایه ڕه‌خنه‌كه له جێی خۆیه‌تی؟
ههرلهخۆشیدا بی.
سڵاوى خوا له تۆش بێت ...
مه‌منونم ...
- هه‌رچه‌نه بيرم له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵام له‌وانه‌يه له‌سه‌ر زۆرێك له‌وه‌ى له ژيانى خۆم رووى داوه بينوسم ، ناوىشى ئه‌نێم سفر !
- حه‌زم لێ نيه وه‌ك هيچ كه‌س بم هه‌رچه‌ند ئه‌وانه‌ى مێژوو گه‌وره و ناودار بن ، قه‌ت خۆزگه‌م نه‌خواستووه وه‌ك فڵانه كه‌س بم ! چونكه ئه‌كرێت ده‌رس له‌وانى تر وه‌رگرى به‌س وه‌ك كه‌س مه‌به وه‌ك خۆت به !
- پێى ئه‌ڵێم هه‌رگيز نه‌كه‌ى له راده‌به‌ده‌ر دڵت پاك بێت ، نه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س تێكه‌ڵ ببيت ، نه‌كه‌ى زياد له راده ميهره‌بان بيت ، پێى ئه‌ڵێم هه‌رگيز مه‌هێڵه په‌يوه‌ست بيت به يه‌ك كه‌سه‌وه !
- زۆر زياد له پێويست متمانه به كه‌سه‌كان ئه‌كه‌م ، پێم وايه كه‌م كه‌س هه‌بێت وابێت ,,, هه‌رچه‌نه قه‌ت خۆم به جياواز دانانێم له كه‌س .
- ناتوانم ئه‌و برياره بده‌م ، چونكه هه‌ن به باش ئهمبينن ههنيش به خراپ ... هتد ,,, ئه‌وه ده‌وروبه‌رمه ئه‌بێت ئه‌وه له‌سه‌ر من بڵێن
- گۆرانكاريهكى زۆر گه‌وره‌ى وا روى نهياوه له ژيانم كه بلێم منى زۆۆۆۆر گۆريوه !
- ئه‌وه‌نه‌ى كه ره‌خنه به رووبه‌روو پێم وتراوه ئه‌وه بووه زۆر كراوه‌م ، پێم وايه له جێى خۆيه‌تى تا رادهيهك چوونكه ئه‌كرێت من نيه‌تم پاك بێت به‌ڵام مه‌رج نيه به‌رامبه‌ر وابێت ...
سوپاس بۆ پرسياره ناوازه‌كانت ، به‌خته‌وه‌ر بيت
ده‌سته‌كانت خۆش لانه خان ،به ڕاستی بابه‌ته‌كانت زۆر جوانن و ئه‌وه‌ی جوانتریشی كردوون وه‌رگێڕانی بابه‌ته‌كانه له‌لایه‌ن خۆته‌وه .
به‌هیوای به‌رده‌وامبوون.
ده‌ستى تۆش خۆش بێت كاك فه‌رهاد ، ئێوه جوان بينن
زۆۆۆر سوپاست ئه‌كه‌م
مه‌منونم ..
ان شا‌ء الله پشتيوان به خوا به‌رده‌وام ئه‌بم
ئەک بە خێرهاتی
ئهك سوپاسهەنۆکەک پرسیارم هەیە و وەلامیشی بدەوە باشە
له خزمه‌تام هه‌مووى جواب ئهيهمهوه ..١- چۆن ئەم یانەیەت ناسی ؟
له رێى سه‌وسه‌نه‌وه زياتر ناسيم ، پێشتر لێزمه وتى كه له يانهيهكان به‌س نه‌مزانى ئه‌مه‌يه به‌ڵام سه‌وسه‌ن به ته‌واوى پێى ناساندم .٢- حەز دەکەی لە دوای تۆ کێ میوانداری بکرێت ؟
گوێ نايهمێ هه‌ر كه‌س بێت ، كه‌سێك نيه بڵێم حه‌زه‌كه‌م ئه‌و بێت ..٣- ئەم یانەیە چ پێناسەیەکت هەیە بۆی ؟
بۆ من يانه بريتيه له ناساندنى كه‌سانێك كه زۆۆۆر سودم وه‌رگرتووه لێيان ، وه‌ك ههرچىم هه‌بێت هه‌ر سوپاسى خوا بكه‌م چونكه كه‌سانى له من زۆر خراپتر هه‌ن و هه‌ميشه‌ش پێئه‌كه‌نن ! وه زۆر شتى تر ئه‌كرێت بڵێم يانه زۆر شتى فێر كردم !٤- چ ئاواتێکت هەبوو کە لە دەستت چوو ؟
ئاواتم ئه‌وه بوو بچمه كوليهى هه‌نده‌سه‌ى ميعمارى ( بيناسازى ) به‌س نه‌كرا !٥- کێ ناوی (لانە) ـــی لە تۆ ناوە ؟
دايكم٦- ئاو چ رەنگە ؟
- ره‌نگى نيه٧- ئەیان وت تۆش ئەندامی قوچەبڵباس بووی ، وایە ؟
نه‌وه‌ڵا ئه‌سڵى نيه ، وابزانم به‌هۆى منه‌وه بوو قوچه رۆى ههههئیدی لۆ پێشەوە ؛)
هه‌ر وا ئه‌بێت
سڵاو له سه‌رپه‌رشتیار كه ئه‌ندامیكی چاڵاك و دیاری ده‌ست نیشان كرد.
به‌خێرهاتی لانه خان هیوای ته‌مه‌ن دریژی و به‌خته‌وه‌ری قهرهباڵغت بۆ ده‌خوازم.
حه‌زم كرد ته‌نها ده‌ستخۆشیت لێ بكه‌م و هیوای كاری چاك و جوانترت لێ بخوازم، به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆشی:
-چ به‌شێكت ته‌واو كرد ئه‌مساڵ؟
-ئایا ئه‌و به‌شه‌ی كه ته‌واوت كرد به‌دڵی خۆت بوو؟
به ته‌مای پرسیار نه‌بووم به‌ڵام چی بكه‌م وه‌ك شیعر خۆی ده‌خزێنێت!!!
-ئایا له خوێندنه‌وه و چێشت لێناندا وه‌ك ئه‌م ماڵه چاڵاكیت؟
له كۆتاییدا ئه‌م بۆشاییه (.....................) به وشه‌یه‌ك پڕ بكه‌وه كه پرۆتین ده‌دات به بوونتدووباره سه‌ركه‌فتی بی، هیڤیدارم عومرت درێژ بی و ژ هه‌ردوو دنیا به‌ختیار بیت
زۆر زۆر سوپاس كاك جاسمى ئه‌زيز ... هيوام خۆشبه‌ختى تۆيه
ده‌ستى ئێوه خۆش بێت كه ئێمه وا ئه‌بينن ...
- علوم سياسهم ته‌واو كردووه .
- نه‌وه‌ڵا به دڵى خۆم نه‌بوو ئێستاش بۆيه ناخوێنمه‌وه تيايا چونكه زۆرم رق له سياسه‌ته .
- به‌خوا له چێشت لێنان زۆر باش نيم دايكم و خوشكى گه‌وره‌م له ماڵ هه‌يه من به‌ر عه‌فوات كه‌وتووم هههههه له كتێبيش جاران زۆر لاواز بووم به‌س وا خه‌ريكه به‌ره‌و باشى ئه‌رۆم و زۆر زياتر چالاك بووم له كتێب خوێندنه‌وه .
- (( هيوام به خواى گه‌وره )) به‌راستى ئه‌وه به‌هێزم ئه‌كات گه‌رنا زۆر لاواز ئه‌بووم !
زۆۆۆر سوپاس له‌گه‌ڵ تۆيا ان شا‌ء الله ، ته‌مه‌نت پر نور بێت براى من
zooooooooor zooooor jwan bw barasty dast xooosh bet !
زۆۆر سه‌رنج راكێشه !
ده‌ست خۆش ...
زۆر جوانه بژیت لانه
زۆۆر سوپاس چاوت جوان ئه‌بينێ سامان
سڵاو ..
سه‌ره‌تا ده‌س خۆشی لهسهوسهن خان ئه‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م سفره خوانه عه‌فو ئه‌م میوانداریه گه‌رم و گوڕه
وه‌ك سه‌وسه‌ن وتی لانه :-ئه‌و که‌سه‌ی به ماویکی زۆر که‌م توانی جێگای خۆی له دڵی ئێمه‌دا بکاته‌وه. به بابه‌ته جوانه‌کانی هه‌میشه یانه‌ی ڕازاندۆته‌وه بابه‌ته‌کانی به بایه‌خ و جوان ههلسهنگێندراون دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێو روحی ئێمه‌دا ،
من هیچ پرسیارێكم لێ نیه ته‌نها هیوای ئیمانێكی پاك و له‌شێك ساغی بۆ ئه‌خوازم ..
زۆۆۆر سوپاست ئه‌كه‌م كاكه سامان گيان ، ئێوه‌ش جێگه‌ى خۆتان له دڵما كردوه‌ته‌وه ،
هيوام به‌خته‌وه‌رى تۆيه ... مه‌منونم سامان
زۆۆر سوپاس ..
ده‌ستى تۆ خۆش
سلاوو
زۆر به‌خێربێت خوشکه گيان
ئايا هيچ جار هاتوويت بۆ هه‌ولێر...؟
پێت وايه خه‌لکی کوردستان کهيفيان به‌يه‌ك ناێت وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌موويان له‌گه‌ل يه‌ك ڕاست نينه
چه‌ند داخوازيت هاتووه چاو زه‌ق هاهاهاها
ئه‌و جله‌ی له‌به‌ری ده‌که‌يت له يه‌ك شوێن دهيکريت..؟به‌خێربێت بۆ کورسی ئيعتراف
زۆۆر سوپاس برالهم ..
-به‌لێ 3 جار هاتوومه‌ته هه‌ولێر ، دووجار له‌گه‌ڵ ته‌له‌به ، جارێك له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانم ..
- پێم وا نيه ئه‌وه په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بێت خه‌ڵكى كوردستان يان شوێنێكى ترن به‌ڵكو مرۆڤه‌كان ده‌ور ئه‌بينن كه وا بن يان نا ، هه‌مووشى وا نيه !
- ههههههههه ئيتر هاتووه تۆ بۆچى بزانى سه‌ر خر هههههه
- نه‌وه‌ڵا هه‌ر جاره‌و له شوێنێ ئهيكرم گوێ نايهمێ گرنگ لام جوان بێت مه‌رج نيه شوێنه‌كه كوێيه
زۆر سوپاس
سلام وعلیك به خێربی
پۆلی چه‌ندی
كام بابهتهسهرنجی راكێشای
چه كتابهكت ته‌واو كردیه
عليك سلام .. زۆۆر سوپاس
ئه‌مساڵ ته‌خه‌روجم كردووه ..
بابه‌ته‌كانى مه‌ولانا هه‌مووى سه‌رنجى راكێشاوم جا نازانم تۆ مه‌به‌ستت چ بابه‌تێكه !
وه‌ڵا دڵنيا نيم چه‌ند كتێبم ته‌واو كردووه ، به‌ڵام كه‌مێ ته‌مه‌ڵ بووم له خوێندنه‌وه به‌س ئيستا باشترم وا كتێبى مه‌سنه‌وى و مهعنهويم به ده‌سته‌وه‌يه
ده‌ست خۆش خاتوونى نازدار .... زۆر پر مانان ...
زۆۆۆر سوپاست ئه‌كه‌م سه‌وسه‌ن گيان ..
ئه‌وه خۆشه‌ويستى و گهروهيى خۆتانه من به‌و جۆره ئه‌بينن
هه‌مووتان زۆر خۆشه‌ويستن لام ....
ئێره به‌تايبه‌ت گروپى يانه تاكه شوێنه كه تيايدا به دڵ پێكهنيوم لهگهڵيانا
به پێى توانا ئه‌وه‌ى توانيم له خزمه‌تى هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌زيز ئه‌بم بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسياره‌كانيان
بێگومان وايه ...
ئه‌وه‌ى يه‌كه‌م نه‌فس پێى خۆشه به‌ڵام ئهتگهيهنێته رێگه‌يه‌كى تاريك !
له كاتێكا دووه‌م ئهتگهيهنێته مه‌به‌ست !
ده‌ست خۆش
دڵم زۆر بچووكه ... ته‌نانه‌ت نابينێ
ئيدى چۆن به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو ئازاره بگرێت
پێى وتم : سه‌يرى چاوه‌كان بكه له تۆ بچوكترن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو جيهان هه‌ڵئه‌گرن !
مه‌ولانا
و: لانه
ده‌ست خۆش بێگومان وايه !
زۆر جوان بوو ده‌ست خۆش لانه‌که‌م .............
ده‌ستى تۆش خۆش بێت گيانى من ...
ئه‌و مه‌سه‌له‌ی بابه‌تی خۆیهتییهم زۆر پێ كارێكی گه‌وره‌یه بۆ یانه، چه‌ندین جاری تریش ئه‌مه‌م بۆ ئه‌ندامانی تر نووسیوه. به‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه بابه‌تی (كۆپی) كرا‌و ڕه‌تبكه‌مه‌وه، به‌ڵام چێژ له‌و بابه‌تانه ده‌بینم كه به‌رهه‌می ماندووبوونی ئه‌ندامانه. تۆش كارێكی باش ده‌كه‌ی به‌هیوای به‌رده‌وام بوون.
زۆۆر سوپاست ئه‌كه‌م كاك سه‌رهه‌نگ . بێگومان هه‌تا بتوانيت شتێك خۆت بيكه‌ى خۆشتره وه‌ك له‌وه‌ى كۆپى بكه‌يت ... مه‌منونم ان شا‌ء الله به‌رده‌وام ئه‌بين
كاتێك دارێك ئهروێنى ..
هه‌ر گهڵايهك كه گه‌شه ئه‌كات ..
پێت ئه‌ڵێن ..
هه‌موو ئه‌وه‌ى ئهيچێنيت به‌رهه‌مى ئه‌بێت ...
هه‌ربۆيه هاورێ ئه‌گه‌ر ته‌نها دركت كردووه به‌وه ..
هيچ شتێك مهروێنه جگه له خۆشه‌ويستى ..
ئه‌وه ئهدوريتهوه كه به‌دوايدا ئهگهراى !
مه‌ولانا
و: لانه داود
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Lana Dawd
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]