سوپاستده‌که‌م به‌رێز MARYAM
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی bashdar12
هۆنراوه‌ی كڵاو : نوێترین هۆنراوه‌ی گۆران کاملیی مێوزیک ژه‌ن
کڵاوی تۆ جاریکی تر تازه بۆ سه‌ری من نابێ
له سه‌رمی نێی وه‌کو جاران پێت وابێ ئاشکرا نابێ
دڵ گۆڕین و بێ وه‌فایی و ناپاکی هه‌تا سه‌ر نابێ
سه‌رو مێشکی من گه‌وره‌یه له کڵاوی تۆدا وون نابێ
چه‌نده‌ها درۆت بۆ درووم پڕ به به‌ر دهتکرده به‌رم
بێ ئه‌وه‌ی خۆم پێ بزانم قسه‌ی تۆ بوو له‌سه‌رسه‌رم
زۆر به ڕاستگۆ‌و ژیرمه زانیت گوێ ڕایه‌ڵت بووم وه‌ک مناڵ
هۆشێک بێنه به‌به‌ر خۆتا خۆشم وویستی هه‌ی بێ شه‌رم
باوه‌ڕ ناکه‌م بۆ له مه‌ودوا قه‌باره‌ی سه‌رم بزانی
بۆم بدووری کڵاوی تر له‌سه‌رم نێی به ئاسانی
خۆت زیز مه‌که‌و دڵگیر مه‌به هه‌ر قه‌شه‌نگ و هه‌ر(جوان)ی
به‌ڵام لای من نا،لای ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی سه‌ری ده‌زانی
زۆر خۆشم وویستی هه‌وڵم دا بتبوورم و دڵم جاک بێ
به‌ڵام سه‌یرم کرد وه‌ک خۆتی و درۆکانت ته‌واو نابێ
ده‌رزی و ده‌زووت کۆکه‌ره‌وه و بڕۆ گه‌ردنت ئازا بێ
نه کڵاوی تۆ‌و نه سه‌ری من تازه بۆ یه‌کتری نابێ
خۆزگه دڵم په‌نجه‌ی هه‌بوایه
تا به قه‌ڵه‌می ناخی ده‌ینوسی
خۆشم ئه‌وێی به‌قه‌د ئه‌و خه‌ونه‌ی
که‌تۆی تێداو ده‌ستم ده‌گری
گیانه چی له دڵ بکه‌م
که له نێو قه‌فه‌زی سینه‌دا نێژراوه
بۆته کێڵگه‌ی حه‌زو خۆزگه‌کان
سه‌دان خه‌می تێدا چێندراوه
به‌ته‌نیا ووشه‌کانی زارم ده‌بیستی
که‌چی باوه‌ڕ به‌ویش ناکه‌ی
هه‌رچه‌ند بڵێم خۆشم ئه‌وێی
گومانت هه‌یه‌و دڵت ناده‌ی
ئه‌وه‌نده درۆت لێ بیستووه
له تۆ وایه گشت زارێ وایه
بۆگرێ دانی دڵم له دڵت
خۆزگهوبریا دڵم په‌نجه‌ی هه‌بوایه
هۆنراوه‌ی
په‌یوه‌ند خه‌ییام
لێم مه‌پرسه بۆچی ئاوا
چرای دڵم کز ده‌سوتێ
له‌وه‌ته‌ی هه‌م که‌سێ نه‌هات
به‌ڕووی خۆشی تینی باتێ؛
ئیتر من چۆن ڕه‌نگی خه‌زان
له ڕوخسارم به‌دی نه‌کرێ
که من به‌ختم بارانێ بێ
له هیچ وه‌رزێ دانه‌بارێ؛
وا نۆ ساڵه له غه‌ریبی
ده‌ریای ڕوحم شه‌پۆل نادا
که‌شتییه‌کی تێک شکاوم
به‌جێماوم له مه‌نفادا؛
مه‌لی خۆزگه‌م زۆر له‌مێژه
لانه‌که‌ی خۆی جێهێڵاوه
بڕواناکه‌م جارێکی تر
بگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه؛
به‌ڵام گیانه هه‌ر چاوه‌ڕێم
من کورێکی زۆر گه‌شبینم
ئه‌م ژیانه هه‌ر ده‌ورانه
ڕۆژگارێ دادێ یار ببینم.
نوێترین هۆنراوه‌ی گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
زۆر سوپاس ئازیزم ... بژین ...
سوپاستان ده‌که‌م هیوادارم به‌دڵتان بووبێت
بريار ئه‌ده‌م خۆشه‌ويستيت ئه‌خه‌مه سه‌رچاوانم
ڕۆژگاری ره‌ش به‌رێ ئه‌که‌م وه‌لای ئه‌نێم خه‌مه‌کانم
خۆشه‌ويستيه‌ک تا ئێستا بۆ هيچ که‌ه‌سم ده‌ر نه‌بريوه
نه‌هاورێيه‌تی نه عه‌شق به‌منيانه‌وه نه‌ديوه
سه‌راتا وام ئه‌زانی ته‌نيا خۆشه‌ويستی نيه
بروام نه‌بو واله‌ناکاو دڵم پربێت له‌م شاديه
سوپاس بۆ خوا له‌پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌نيا بمبه‌ن بۆ سه‌يوان
که‌سێکی وه‌کو تۆم ناسی دڵنيای کردم له‌ژيان
له‌ئێستاوه به‌ڵێن ئه‌ده‌م تادواهه‌ناسه‌ی مردنم
خۆشه‌ويستی و عه‌شق سۆزت مه‌رگ داينێ له‌گه‌ردنم
دوامردنيش ئه‌گه‌ر هاتی تۆ بۆسه‌ردانی گۆره‌که‌م
ره‌نگه گوێت لێبێ ئه‌ڵێم ده‌ک به‌خێربێي هه‌ناسه‌که‌م
Rojan Nawzad
سوپاسی په‌یامه‌کانتان ده‌که‌م هه‌ربژین
له و رۆژه وه ی كه تۆم ناسی
ئاشقت بوم زۆر به راستی
دلی خۆم پێش كه ش كردی
تا بزانی خۆشم ویستی
تا مه زرۆ بوم بۆ روخسارت
ده گریام بۆ دیدارت
رۆژوو شه وم لا رووناكه
په رۆشم به و عه شقه پاكه
هۆنراوه ی خه نده كه مال
له‌هه‌رکوێ بی لهههرلایه
عیشقت گهورهوبێ هاوتایه
بێ گومان به تازهئیتر
خۆشه‌ویستیت له‌دڵمایه
هه‌رچی بڵێن لێره‌وله‌وێ
چۆنت باس که‌ن چۆنیان ده‌وێ
نه‌که‌ی ئیتردڵ له‌دڵ ده‌ی
دڵم هه‌رتۆی خۆشده‌وێ
بۆکوێ بڕۆی بۆکام هه‌وار
له‌کوێ هه‌ڵده‌ی بارگه و ده‌وار
که‌سێ دیکه شک نابه‌م
هه‌رتۆی یه‌که‌م ودوادڵدار
سوپاس بۆبه رێزان دلیار.بورهان.زین.سوپاسی په‌یامه‌کانتان
ده‌که‌م سه‌رکه‌وتووبن
ئه مشه و خه م بوو بـــه فرمـێـسك
تنـۆك تنـۆك!!
به چـــــــــاوانما
!! ديته خوارێ
تـۆ ته ماشاى ئاسمان
بكه به بـێ هه و‌ر
شه سته باران فرمـێـسكى
!!!!!منه ئه بارێ
،بكوژى من
تـۆ هه زارجارم ئه كوژيت
ده ده ركه وه با زيندوو ببمه وه جـــارێ
... .... ...
خـــــــــــــــــۆپيشه ى تــــــــــۆ دابـڕانه
عيشق لاى تـۆ وه ك پـۆشـــــــاكه
له گه ڵ هــــــــــــاتنى ساڵـى نوێ
ستـۆك ئه بـێـت و كــــــــــــــــــــــار ناكا
شـۆخى وڵاتم به وه فان
سه ر هه ڵـگره و له كوردستــــــــانيش
!!!!!!!!!!حاشـــــــاكه
ئــێـستاش له خه وى غه فـڵـه تــــــــــاى
سه رگه رمى خـۆشى ژیــــــــــانى
ئه بينم چــــــــــــــــــــــــ ــــــۆن دێـيته وه لام
بـۆ بينينم په رێـشــــــــــــانى
ئه زانى بـێ سووده گوڵم
نه ك ئه يگه زيت
ئه يشكـێـنى په نجه ى شوومى په شیمانى
شيعرى دهربازجهمال
مه سجێک ڕه فزێک نه‌هات له‌لای تۆ
چه‌ندڕۆژه پێم گوتی چاوه‌روانی تۆم
مهحازهرهی دووروودرێژ به‌رێده‌که‌م
شه وانیش چاوه‌رێی مه‌سجێک ده‌که‌م
مامۆستاش بێزاربووله فیزه‌کانی
ههرسفڕ دێته‌وه و تۆ سهبهبیانی
نه‌مزانی ئاوا تۆش دهکهپڵێنی
که‌سێکی بێگانه بۆ کۆلێژ دێنی
له‌پاش چی ئێستاکه واخۆت ده‌نوێنی
سێت به ڕێکردوهو دڵتم بۆدێنی
بژمری ئه‌مجاره تهقدیمدناکهم
تۆسفڵهوبێ وه‌فای ئیهمالت ده‌که‌م
زۆرسوپاست ده‌که‌م بۆئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه به‌رێزه‌که‌م زین 89
سه‌رکه‌وتووبی
سوپاس په‌یامه‌کانتان به‌رێزن
له‌یادمه که پێت ئه‌وتم بیرت بردۆته‌وه تاسه‌م
فه‌رموت تابلۆی بێده‌نگیتم هه‌رناوی تۆیه پێناسه‌م
گه‌لێک هیوات به دڵ به‌خشیم دڵنه‌واییت ئه‌دامه‌وه
داگیرسا مۆمی شادبهختیم به‌ده‌ستی خۆت کوژانته‌وه
بێ ناسنامه‌ی ئه‌م ئه‌وینه دڵت له ناسۆر پڕکردم
که بێ ده‌نگم وامهزانهبێ شنه‌ی یادی تۆ مردوم
ئێستا ئه‌ژیم له وڵاتێک تاریکه شه‌قامه‌کانی
یادی تۆدێ ده‌ستم ده‌گرێ بۆخۆت ونکردبه نه‌زانی
سروه دڵخۆش
شه‌پۆل نادا وه‌کوو جـــاران ده‌ریای دڵ بـۆ خۆشه‌ویستیت
ناسووتێنم باڵی حه‌زی . په‌روانه‌ی ڕوح بــۆ خۆوویستیت
وه‌کوو جاران مهسـتم ناکا .. پێکــی خــــهستـی چـاوه‌کانت
مـــهلـــی بیرم چیتر نــافڕێ ... بـــه ئـــاسمانی یــادهکانت
چــیتر داری خــۆزگـــه و هیـوات لـــه گیـانمدا چــرۆ ناکا
ئه‌و دڵه‌ی بــهختی درۆت کــرد چیـتر بــاوه‌ڕ بــه درۆ ناکا
تۆ بمبه‌خشه کــهناتوانم وه‌کوو جـــاران جێــی بمــڕوام بی
هێند بێ باک بووی بێ وه‌فابووی له‌خۆڕایی منـت ڕهنجـان
تۆ بم به‌خشه که‌ناتوانم تۆم خـــۆش بووێ وه‌کــوو جـاران
لـه خۆباییت دهریـایێــکـی ، لــهچــاوانـــم ئـــهشـک ڕژان
لـه گوڵدانی ئـــهوینداری ، گوڵـــی ئـــهوینت هــه‌ڵ وهران
ئاگری عه‌شقـم تــۆ خسته ژێر بێ وه‌فایی ڕێژنـهی بـاران
بڕۆ زیـــاتر گــه‌ڵای تــه‌مه‌ن بــــــه دیار تــــۆدا نـاوهرێنم
په‌روانه‌ی دڵ بۆ گـــوڵی نوێی باغــی بـــه‌هار دهگــــهڕێنم
به‌ڕاستی زۆرجوانه ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاکه سه‌رهه‌نگ گیان
ده ستهکانت خۆشبێت بۆئه‌م شیعره جوانه
هیوادرام به‌رده‌وام بی
ده ست خۆش هه‌ربه‌رده‌وام بیت
ده‌سته‌کانت خۆشبێت یادگاریم له‌گه‌ڵی هه‌یه
چۆن حالیت که م گوله که ی من
که من ته نها ئاشقی تۆ م
هێنده دلم بۆت ســـــــــــــوتاوه
من ده سوتێم هه ر وه کو مۆم
له ده ر یای ئیشقت نوقوم بوم
باوه ر ناکه م به بونی خۆم
کاتێک ده رۆی بۆ هه ر شوێنی
من وه ک من دال به دوای تۆم
گه ر ببێته هه ربژاردن
من هه میشه ده نگ ده ری تۆم
هه روه کو راوچی نێچیر
منیش به دوای نێچیری خۆم
یانیش وه کو گوله گه نم
چاوه رێی وسکبونی خۆم
هه تاهه تا ده ی لێمه وه
ئازیزه که م ئاشقی تۆ م
وشیار
سوپاس تان ده‌که‌م بۆ په‌یامه‌کانتان له‌راستیدا ئه م شیعره
هی خۆم نیه به‌داخه‌وه نهمزانم هی کام شاعیره
ببورن
ده‌ست خۆش کاکه‌سه‌هه‌ند زۆرخۆش بوو
گــهردهزانـی بـــۆ مـــن نــابـــی عـــاشقــی خــۆتم مــه‌که
مــن زۆر جــــار عـــاشـقــیـان کـــردوم
گـــه‌ر ده‌زانـــی بــۆ مـــن نابــــی شه‌یدای خـــۆتـــم مه‌که
مــــن زۆر کــــه‌س شــهیــدای کــــردوم
گه‌ر ده‌زانی برینه‌کانم شــارێژ نـاکه‌ی ئـــاڵۆز تـری مه‌که
مـــن هـــهمیشــه بــرینـداریان کـــــردوم
نـــامـــۆیــــــم پێ ووه دیـــاره ســهیری شــعرهکــانـم بکه
مـــن عــه‌شــق فێــری زۆری کـــــردوم
گــــه‌ر لـــه عـــه‌شق دهترســـی قــــه‌ت لــۆمـــهم مـــه‌که
عـــهشـق فــێــڵــی زۆر لـــــێ کــــردوم
فاڵچیه‌ک قـــاوهی بۆ گرتمه‌وه ووتی سه‌یـری فنجانه‌که بکه
فـنجانـهکه هــــاواری کرد و پێی ووتـــم
به‌ختی تۆ له‌ژێر به‌ردێکی گه‌وره‌یه‌و بروا بــهعهشق مه‌که
بۆیـــــه منیش بــهوو جـــــــۆره ووتـــم :
گه‌ر ده‌زانی عه‌شقی تۆ دۆزه‌خێکه لێم گه‌رێ با به‌ته‌نیا بم
هێمن
لــــه ئـــهشقــدا سه‌ر گـــهرم بـــووم وویستــم لێــو بۆ لێوت بێنم
لـــه کــانـــیاوی جــــوانیــهکــهتــــا تینوێــتــی خـــۆم بشــکێنـــم
ده‌ســتــی زبـــروو قـــڵـیشـاوم لـــه نـــــــاو سنگتا بـــحــهسێنــم
وه‌ك پـــه‌روانه بــه ده‌وری ڕوونــاکی ڕوودا بــــاڵهکانم بسوتێنــم
بــه‌ڵام ئـــه‌و خێســهیــهی کردت تێکی دا گــشـت هــه‌ست و بیرم
ئه‌و سـازانیم تۆ گوڵێکی خونچهوساوای منیش به‌ته‌مه‌ن زۆر پیرم
بۆیه ووتـــــم دڵ تــــهنگ مــه‌بــه ئــه‌ی کیژه‌که‌ی کـــــورده‌واری
نـــه‌م زانی هێند ئێسك ســــووکی نــه‌م زانـــی هێنـــده نـــازداری
بۆیـــه بــــه جێــم هێشتی وڕۆیشتم به دڵی پیری خــهفـــهت باری
سوپاسی هه‌مووتان ده‌که‌م بۆ په‌یامه‌کانتان
لهنێومهینهتی د ونیا دایه ههرچاوله ڕێتم
له‌وکاته‌ی بووم لێم ونی بۆیهههسدهکهم شێتم
قه‌ده‌ر نه‌یهێشت بتبینم بمگریت له باوه‌شت
خۆزگه ده مدیت دایه گیان باڵاودووچاوی گه‌شت
ئیستا منێکی بێکه س چاره‌نووسم لێ وونه
لهکهلاوهک دا ده‌ژیم هه‌مووکه‌سم دووژمنه
کهتۆدهرۆیشتی دایه بۆلهگهڵ خۆت نهبردم
ئه‌گه‌ر به‌خواستی من با خۆم له‌جێی تۆ ده مردم
هه‌ژار ابراهیم
ده‌ست خۆش کاکه سه‌رهه‌نگ
که‌ره‌که‌ی من ئه‌مینه هه‌م زاڵمه‌و مسکینه
وه‌ک ماکهرئهلهوچێنێ جارجار وهرهبیبینه
بێده‌سته‌ڵات مهلحونه ده‌رونی پڕلهکینه
میزلهبنی خۆی دهکادێته خواروهک مه‌سینه
بیجهگهلهوانهش هه‌مووی جوته گونی برینه
لای به‌یتاڵ جاره‌ی نیه ده‌تۆپێ جابیبینه
دهدۆزمهوهکهرێتر سه‌هله مادام بهکڕینه
ئه‌ی بێ وهفاتاکهی دوودڵیت زاڵ‌بێت به‌سه‌رما
خۆشه‌ویستیت ڕق وکینه‌یه هه‌مشه والهسینهما
تاکه‌ی چاوه‌ڕوانی سۆزی هه‌ڵقوڵاوی ناخت بم
تاکه‌ی شهوانهبهئاواتی ئامێزی گه‌رمت بم
بێزاربووم ئیدی توانام نه‌ما بڕۆئازادم که
نه‌فره‌ت لهماچهکانت به‌س لهدوودڵیت ڕزگام که
ساتێ خۆشیت پێ به‌خشیم هه‌زارجار ئازارت داوم
رۆژێک لێم نزیک بی سه‌ت ڕۆژ ونبووی له‌به‌رچاوم
دهسابه رگهی خه‌م ناگرم به‌س خه‌مم پێ بنۆشه
بۆهه‌ست بهتاوانت ناکه‌ی تۆدڵت بێ هه‌ست وهۆشه
خودا حوکمی کوشتنم بده'خوێنی ئه‌م به‌نده‌یه حهڵاڵکه
بی وهفایم زۆرچهشتووه به‌مه ر‌گ ده ردهکهم تیمارکه
بریاربێ ئه‌ودڵه له‌ناوبه‌رم کهنازی تۆ هه‌ڵگرێ
ئهودهسته بشکێنم که‌ده‌ستی بێ رووحت بگرێ
وهرزیڕجهزا
سوپاسی په‌یامه‌کانتان ده‌که‌م
زۆرجوانه ده‌ست خۆش
هه‌رجارێک دێم بۆجێژوانت
دایکم دوعایه‌کم بهسهرائهخوێنێ
ئه‌ڵێ ڕۆڵه ئه‌وکچه زۆرزانه
نهکابهماچێک بتخهڵهتێنێ
ده‌ڵێم ئاخۆدایکه کێ دتوانێ
وێنه‌ی ئه‌و به‌شیعر بنه‌خشێنێ؟
تابزانێ به‌ماچێکی پڕله‌سۆز
ئه وکیژهخۆشهویستی ئه دۆڕێنێ
وهرزێڕجهزا
جوانه سه‌رکه‌وتووبی
ده‌سته کانت خۆش بێت گیانه‌که‌م
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی bashdar12
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]