هه‌ر وه‌ک جاری جاران نوێژی خه‌وتنانم(عیشا) به‌ په‌له‌ کردو خۆم گه‌یانده‌ کۆنتڕۆڵی ماهواره‌که‌ و هه‌تا توانیم که‌ناڵاکانی ماهواره‌م گۆڕی و یه‌ک له‌ دوا یه‌ک ره‌قس و سه‌ماکانم سه‌یر کردن، تا ته‌واو ماندوو بووم و به‌ بێ ئه‌وه‌ی ماهواره‌و ته‌له‌فیزۆنه‌که‌ بکوژێنمه‌وه‌ خه‌وم لێ‌که‌وت و ئاگام له‌ خۆ نه‌ما، به‌ڵام وادیار بوو له‌ خه‌ویشمدا هه‌ر ته‌ماشای که‌ناڵی ره‌قس و سه‌مایانم ده‌کرد.

الله‌ اکبر؛ یه‌ک ناگا گوێم لێ‌بوو که‌ له‌ ده‌رگایاندا، بۆیه‌ به‌ په‌له‌ چووم و گوتم کێ‌یه‌؟
الله‌ اکبر؛ خۆ ده‌ڵێت: من رسول‌الله‌‌م، زۆر به‌ خێرایی و هه‌ناسه‌ بڕکێ گه‌ڕامه‌ و تاوم دایه‌ کۆنتڕۆڵه‌کان و کاناڵه‌کانم گۆڕی و پاشان کوژاندمنه‌وه‌ که‌ مه‌بادا ره‌سولی خوا بزانێت من ئاوا شپرزه‌م، به‌ڵام کاتێ به‌ خۆم دا هاتمه‌وه‌ و سه‌یری ژووره‌که‌مم کرد، بینیم که‌ وێنه‌ی زۆرێک له‌ گۆرانی بێژه‌کانم هه‌ڵاوسیوه‌، ئه‌و گۆرانی‌بێژانه‌ی که‌ یه‌ک گۆرانیشیان بۆ ڕه‌سول الله‌ نه‌گوتووه‌؛ بۆیه‌ زۆر به‌ هه‌ناسه‌ بڕکێ هه‌وڵمدا که‌ لێیان بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام یه‌ک ناگا بۆ جارێکی‌تر گوێم له‌ زه‌نگی ده‌رگایه‌که‌‌ بوو!! ئه‌ی هاوار خوایه‌ گیان یاریم بده‌ که‌ زووتر بتوانم ئه‌م وێنه‌ ڕووتانه‌ لێبکه‌مه‌وه‌.

ئای که‌ ناخۆش بوو که‌ له‌ کاتی لێکردنه‌وه‌ی وێنه‌کاندا سه‌یرم کرد که‌ کاسێت و سیدییانێکی زۆریش وان له‌ سه‌ر مێزی کامپییوته‌ره‌که‌م که‌ هیچی بایی په‌ناباییه‌ک قسه‌ی خێریان تێدا نی‌یه‌.
هه‌ناسه‌ بڕكێم په‌ره‌ی ساند ئه‌وکاته‌ی که‌ بۆ جاری سێ‌یه‌م گوێم له‌ زه‌نگی ده‌رگاکه‌ بوو؛ سا به‌هه‌ر حاڵێک بێت ئه‌وانیشم خسته‌ ناو جه‌عبه‌یه‌که‌وه‌ و به‌ خێرایی چووم ده‌رگاکه‌م کرده‌وه‌.
بینیم که‌ پێ‌غه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕۆییشتووه‌ و چیتر نه‌یتوانیوه‌ چاوه‌ڕوان بێت، زۆر به‌ شێتانه‌ سه‌یرێکی ده‌وروو به‌ری کۆڵانه‌که‌ی خۆمانم کرد‌، بینیم که‌ هێشتا زۆر دوور نه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌.
هاوارم کرد: ئه‌ی خۆشه‌ویست! ده‌رگاکه‌م ئاوه‌ڵا کردووه،‌ فه‌رموو بێره‌ ژووره‌وه‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌رایه‌وه‌و هاته‌ ماڵه‌وه‌، زۆر دانه‌نیشتبوو که‌ موبایله‌که‌م زه‌نگی خوارد، به‌ڵام هه‌ی ‌داخی گرانم زه‌نگی موبایله‌که‌م زۆر جێی شه‌رم بوو، چونکه‌ ئاخرین گۆرانی‌ بوو که‌ له‌ ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ دامبه‌زاندبوو، بۆیه‌ زۆر به‌ خێرایی که‌نسێڵم کرده‌وه‌و جوابم نه‌دایه‌وه‌، چونکه‌ ده‌ترسام له‌وه‌ی که‌ رسول‌الله‌ لێم بپرسێت کێ‌بوو؟ خۆ منیش نه‌م ده‌وێرا ڕاستی‌یه‌که‌ی بڵێم.
ئه‌ی خوا ئه‌م بۆنه‌ ناخۆشه‌ چی‌یه‌ که‌وا خه‌ریکه‌ میوانی ئازیزم لێ دڵ‌نگران ده‌کات؟؟؟ باشه‌ بۆ له‌یادم نه‌بوو که‌ زووتر ژێر سیگاره‌که‌م وه‌شارم و نه‌یه‌ڵم پێغه‌مبه‌ر گیانم چاوی به‌و هه‌موو قونچکه‌ سیگاره‌ بکه‌وێت، ئاره‌قی خه‌جاڵه‌تی ته‌واوی گیانمی داگرت و تنۆک تنۆک له‌ ناوچاوانم هه‌ڵده‌وه‌ری.
چی‌وای نه‌برد که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: فڵانی! ئاده‌ی ئه‌و قووڕئانه‌ی ناو گیرفانتم بده‌یه‌ با سه‌یرێکی بکه‌م، له‌وانه‌بوو له‌ خه‌فه‌تان دڵم بتۆقێ که‌ عه‌رزم کرد: ئه‌ی گیانم به‌ قووربانت بێت، ئه‌وه‌ پاکه‌ته‌ سیگاره‌‌که‌مه‌.
فه‌رمووی چه‌ن پرسیارێکت لێ ده‌که‌م: پێم بڵێ بزانم ئاخرین جار که‌ قوڕئانت خوێنده‌وه‌ که‌ی بوو؟؟
ئاخرین جار که‌ نوێژی به‌یانیت له‌ کاتی خۆیدا خوێند، که‌ی بوو؟
چه‌نه‌ سه‌یری ماهواره‌و ته‌له‌فیزۆنی ناو ماڵه‌که‌ت ده‌که‌ی؟
چه‌نه‌ به‌ ده‌م فه‌رمانی دایکوو بابته‌وه‌ ده‌چیت؟
چه‌نه‌ بۆ به‌ جێ گه‌یاندنی سیله‌ی ره‌حم ئامه‌ده‌یی ده‌رده‌بڕی؟
چه‌نه‌ گوێ بۆ گۆرانی و قسه‌و باسی بێ مانا هه‌ڵده‌خه‌ی؟
چه‌نه‌ت قوڕئان له‌ به‌ر کردووه‌ و چه‌ن گورانی ده‌زانی له‌ به‌ر بۆ خه‌ڵکی بڵێیته‌وه‌؟
لێی پرسیم ئه‌زانی که‌ تۆ هه‌ڵگری بارێکی گرانیت که‌ له‌ پیشته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ران، شه‌هیدان، سددیقان و پیاوچاکان دیارن؟
فه‌رمووی: باشه‌ چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌یت که‌ له‌ ڕۆژی په‌سڵاندا شه‌فاعه‌تت بۆ بکه‌م؟
باشه‌ چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌یت که‌ له‌ ئاوی حه‌و‌زی که‌وثه‌ر بۆت هه‌ڵێنجم له‌ کاتێکدا که‌ تۆ له‌ ڕێبازه‌که‌ی من لات داوه‌؟
به‌ شه‌رمێکه‌وه‌ سه‌رم به‌رز کرده‌وه‌و ڕوانیم له‌ ڕووخساری دره‌خشانی پێ‌غه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، تفی ناو زارم وشک هه‌ڵاتبوو، فرمێسکی چاوانم به‌ر رووناکی چاوانمیان گرتبوو، بۆیه‌ له‌ناکاو ڕاپه‌ڕیم و بینیم که‌ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌م به‌رده‌وام گۆرانی ده‌ڵێت و ره‌قسو سه‌ما نیشان ده‌دات.
ئه‌ی خوا، ئه‌م ماڵه‌ی من بۆ وای لێ‌هاتووه‌؟
کاتێک وه‌خه‌بر هاتم زۆر به‌ خێرایی ماهواره‌که‌م کوژانده‌وه‌و وێنه‌کانم دڕاندو کاسێته‌ خراپه‌کانم شکاندن و که‌وتمه‌ یادی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر به‌و هه‌موو شپرزه‌یه‌مه‌وه‌ فریشته‌ی گیان کێشان واته‌ عیزرائیل به‌هاتایه‌، چ داهاتوویه‌ک چاوه‌ڕوانی ده‌کردم؟
بۆیه‌ بڕیارم دا که‌ چیتر کاته‌کانی خۆم به‌ شتی بێماناو بێکه‌ڵک بۆ قیامه‌تم نه‌گوزه‌رێنم و به‌ڵکوو به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌م که‌ کاتو ساتی خۆم به‌ جێ‌به‌جێ کردنی فه‌رمانی زاتی باری‌یه‌وه‌ خه‌ریک بکه‌م.

لام وابێ که‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌رهاتی زۆرێک له‌ ئێمه‌ی موسڵمانه‌ که‌ دنیای مه‌جازی واته‌ ئه‌نته‌رنێت و ماهواره‌ توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌رمان بکاتوو تێکه‌لاوی بێ به‌ندو باریمان بکات، تا ئه‌و ڕاده‌ی که‌ زۆر کاری دوور له‌ یاسای ئیسلامی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و زۆر جار تووشی بێ ئه‌مری خواو پێ‌غه‌مبه‌ره‌که‌مان ده‌بین
به‌و هیوایه‌ی گشت لایه‌کمان بگه‌ڕێنه‌وی سه‌ر ڕاسته‌ شه‌قامی ئیسلامه‌تی‌و چیتر کات و ساتی خۆمان به‌ شتی بێ ماناوه‌ نه‌گوزه‌رێنین.
ده‌نگی ئیسلام

884

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ست خۆش په‌رتوکه‌که‌م هه‌یه‌ به‌سوده‌

885

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

بزانه‌ چ بێ عه‌قڵێك بووه‌

ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ . . .
خوا به‌ قسمه‌تمان بکات
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ئه‌مساڵ
http://kurdup.com/up/uploads/picture/6e98abd069.jpg

887

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌ کۆمه‌ڵه‌ڵێك که‌سن که‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان داوه‌ له‌وڵاته‌ جیا جیاکان به‌هۆی بانگه‌وازه‌ به‌رێزه‌کان هه‌ندێکیشیان بوونه‌ته‌ بانگه‌واز خواز خه‌ڵکی تر ده‌که‌نه‌ موسڵمان له‌وڵاته‌که‌ی خۆیان هه‌ندێکیشیان خه‌ریکی خوێندنی ئیسلامی و فیربوونی قورئانی پیرۆزن  زۆه‌ به‌ی زۆریشیان ناوی خۆیان گۆریوه‌ بۆ ناوێکی موسڵمانانه‌


http://images46.fotki.com/v1482/photos/5/1222605/7386793/CAIRbusted-vi.jpg
http://www.watan.com/upload/Muslim_Jeesh.jpg
http://www.watan.com/upload/Jeesh_Muslim.jpg
http://2.bp.blogspot.com/_Tf9RyrZcvYM/Swdd2pZSAtI/AAAAAAAAAFQ/gniy5wYxJEQ/s1600/convert+to+islam+in+1997.jpg
http://i.ytimg.com/vi/2N9c0Iv-SXc/0.jpg
http://www.hilalplaza.com/images/wedding_Turkey.jpg
http://cultureofsoccer.com/wp-content/uploads/2007/10/bruno_metsu.jpg
http://muslimcowboys.files.wordpress.com/2009/01/att00001.jpg
http://islamfestival.files.wordpress.com/2009/05/a-green.jpg
http://filesplus.abunawaf.com/2009-01/item--t8KRHq2Mv.jpg
http://www.oleole.com/media/main/images/member_photos/group1/subgrp396/muslim_229210.jpg
http://www.iraqwarnews.net/uploaded_images/9-09-08b-798347.jpg
http://www.debbieschlussel.com/wp-content/uploads/2009/11/muslimsoldierspraying.jpg

الله‌ که‌ جوانه‌
خوایه‌ گیان ئه‌وه‌ چیه‌ ئه‌و شاره‌
ده‌لێ به‌هه‌شته‌
ماشاالله

889

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

swpas

890

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس بۆ ئێوه‌

891

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئه‌میر و ئیمام

ئه‌وه‌ی كه‌ له‌روا‌ڵه‌تا بێ ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی چه‌ك و بازوو توانای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ریا نه‌بێ حه‌تمه‌ن ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان به‌ره‌نگاری بكات و تۆڵه‌ی خۆی لێ بسنێته‌وه‌ ئه‌م رووداوه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ و رای خۆت له‌باره‌یه‌وه‌ بنووسه‌:
یه‌كێك له‌ ئه‌میره‌كان له‌پشت ئیمامێكه‌وه‌ نوێژ ده‌خوێنێت، و ئیمامه‌كه‌ش درێژه‌ به‌خوێندنه‌كه‌ی ده‌دا، ئه‌میریش له‌به‌رچاو خه‌ڵكیدا لێی تووڕه‌ده‌بێ و پێی ده‌ڵێ: له‌مه‌ولا له‌هیچ ركاتێكا له‌یه‌ك ئایه‌ت زیاتر نه‌خوێنیت!!

ئه‌ویش رۆژێك له‌نوێژی مه‌غریبا له‌دوای خوێندنی فاتیحه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌خوێنێت: " وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلا (67)" واته‌: وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئێمه‌! بێگومان ئێمه‌ به‌گوێی گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانمان كرد و ئه‌وانیش سه‌ریان لێ شێواندین!!. ئیتر رویشته‌ ركوعه‌وه‌.. له‌ركاتی دووه‌مدا پاش فاتیحه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێند: "رَبَّنَا آَتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا "واته‌: په‌روه‌ردگارا ! دوو به‌رابه‌ر سزایان بده‌و نه‌فرینێكی گه‌وره‌یان لێ بكه‌..

ئه‌میره‌كه‌ش باش حاڵی بوو كه‌ ئیمام مه‌به‌ستی چییه‌.. پاش ئه‌وه‌ كه‌ له‌ نوێژه‌كه‌ بوونه‌وه‌ ئه‌میر پێی گوت: ئیمام!! له‌مه‌ولا به‌ئاره‌زووی خۆت چی ده‌خوێنی بخوێنه‌، و چه‌ندیش ده‌خوێنی بخوێنه‌، جگه‌ له‌م دوو ئایه‌ته‌.

" وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءَنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلا، رَبَّنَا آَتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا " الأحزاب/67، 68.

م. حه‌سه‌ن پێنچوێنی

هه‌ر ئه‌وه‌ مابوو

ناوی نوعمانی کوری زۆتایی کوری ماهی ته‌یمی کوفیه‌ خوا لێی رازی بێ ، له‌ساڵی 40کۆچی له‌شاری کوفه‌ له‌دایك بووه‌ هه‌رله‌وێش گه‌وره‌ بووه‌ ،
ئیمام ده‌فه‌رموێ: له‌سه‌ره‌تایی ژیانم کوتاڵم ده‌فرۆشت و ده‌کری تا رۆژێکیان به‌لای ئیمامی شه‌عبیدا تێپه‌ریم ، که‌ منی بینی پێی فه‌رمووم ئه‌وه‌ بۆ کوێ ده‌چی؟ وتم : بۆ بازار
فه‌رمووی: وا مه‌که‌ ! من زیره‌کی و لێهاتوویت لێ ده‌بینم بڕۆ بۆ لای زاناکان و زانست وه‌رگره‌ ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر کاری تێکردم و بڕیارم دا ئه‌م قسه‌یه‌ جی به‌جێ که‌م ، له‌ کۆتایی خوای گه‌وره‌ سوودی پێگه‌یاندم به‌ گوێرایه‌ڵی کردنم بۆ ئه‌م زانایه‌ گه‌وره‌یه‌.
* ئیمام له‌سه‌ره‌تاکانی ژیانی دا خه‌ونی بینی که‌ قه‌بری پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) هه‌ڵده‌داته‌وه‌، ئه‌م خه‌ونه‌یان بۆ ئیمامی سیرین گێرایه‌وه‌ ئه‌ویش فه‌رمووی: خاوه‌نی ئه‌م خه‌ونه‌ زانستێکی وا په‌یدا ده‌کات که‌ که‌س له‌وه‌و پێش په‌یدای نه‌کردووه‌.
* ئیمام ئه‌بو یوسف فه‌رموویه‌تی: جارێکیان له‌گه‌ڵ ئیمام به‌رێگادا ده‌رۆیشتین ، له‌ناکاو پیاوێك وتی : ئه‌مه‌ ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه‌ که‌هه‌موو شه‌وان تا به‌یانی شه‌و نوێژ ئه‌کاو ناخه‌وێ
که‌ئیمام گوێی له‌مه‌ بوو فه‌رمووی: نابی خه‌ڵك مه‌دحی من بکه‌ن به‌ شتێك که‌ له‌من نه‌بێ له‌و کاته‌وه‌ تا وه‌فاتی کرد هه‌موو شه‌وێك تا به‌یانی شه‌و نوێژی ده‌کردو نه‌نوست!
•    ئیمام ئه‌بو یوسف فه‌رموویه‌تی: ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ پێی وتم: له‌ ئایینی خوا پرسیارم لێ مه‌که‌ لو کاته‌ی له‌ رۆیشتنام و له‌و کاته‌ی به‌ پێوه‌ وه‌ستاوم و له‌و کاته‌ی پاڵم داوه‌ته‌وه‌، چونکه‌ پیاو له‌وکاتانه‌ ئه‌قڵی به‌ته‌وای لای خۆی نیه‌!
•    ئیمام 55جار حه‌جی کردووه‌ و نزیکه‌ی 100جار خوای گه‌وره‌ی بینیوه‌  به‌ڵێ خوای گه‌وره‌ ده‌توانرێ ببینری له‌ خه‌ون به‌ڵام شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی نا
•    ئیبن هه‌بیره‌ ئمامی له‌ به‌ندیخانه‌کردو به‌ قامچی لێیدا، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) هاته‌ خه‌ونی و پێی فه‌رموو: له‌خوای گه‌وره‌ ناترسی پیاوێکی ئومه‌تی من ئازار ده‌ده‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکی کردبێ ، ئیمامی ده‌رهێناو داوای لێ بوردنی لێ کرد
•    ئه‌زهه‌ری کری که‌یسان فه‌رمویه‌تی : پێغه‌مبه‌رم بینی(صلی الله‌ علیه‌وسلم) له‌خه‌وندا له‌گه‌ل ئیمای ئه‌بو به‌کر و ئیمامی عومه‌ر خوا لێیان رازی بێ، له‌هه‌ردوکیانم پرسی ده‌توانم پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌وسلم) بکه‌م؟
فه‌رموویان: به‌ڵێ ، به‌ڵام به‌ده‌نگێکی نزم
منیش چوومه‌ پێش و له‌ پێغه‌مبه‌رم(صلی الله‌ علیه‌وسلم) پرسی : زانستی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌ چۆنه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری(صلی الله‌ علیه‌وسلم) خوا؟
فه‌رمووی: وه‌کو زانستی حه‌زره‌تی (الخضر)ه‌
فه‌رمووده‌ی زانایان ده‌رباره‌ی ئیمام
1-ئیمام شافعی ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ نه‌بووایه‌ خه‌ڵك نه‌یده‌زانی (فقه‌)چیه‌؟
2-ئیمامی مالیك فه‌رمویه‌تی: ئه‌بو حه‌نیفه‌ ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ك و لێهاتوو بوو ئه‌گه‌ر کۆڵه‌گه‌یه‌ك له‌ به‌رد دروست کرابووایه‌ و بیویستبایه‌ له‌ پێش چاوت بیکاته‌ زێر... ده‌یتوانی!!
3-حه‌فصی کوڕی عبدالرحمن فه‌رموویه‌تی؛ ئیمام بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ قورئانی له‌ 1ره‌کعاتی شه‌ونوێژ خه‌تم ده‌کرد.
هه‌ندێ له‌ قسه‌کانی ئیمام
1-    50 ساڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دانیشتم ، که‌سم نه‌دی له‌ گوناهێکم خۆش بێ
2-    هه‌ر که‌سێ وابزانێ هیچی تر پێویستی به‌زانست نیه‌ ، با له‌ سه‌ر نه‌زانی خۆی بگری
3-    تاوان باری وه‌ك و ئێمه‌ نابێ داوای به‌هه‌شت بکا، ده‌بی داوای لێ خۆش بوون بکا!

وه‌فاتی ئیمام
ئیمام له‌ دوانزه‌ی مانگی ره‌جه‌بی 150ی کۆچی له‌شاری به‌غدا کۆچی کرد له‌ ته‌مه‌نی 70ساڵی،  6جار نوێژی له‌سه‌ر کرا له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی و زۆری خه‌ڵك ، له‌رۆژی دووه‌م خه‌لیفه‌ مه‌نسور نوێژی له‌سه‌ر کرد ژماری خه‌ڵکه‌که‌ 50هه‌زار که‌س بوو

894

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

بزانه‌ ئه‌م منداڵه‌ چۆن راوی ئه‌م سه‌ربازه‌ جوله‌که‌ ده‌نێ
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=BgoUHYa_ … re=related[/youtube]

یه‌کێکی تر
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Y8wNjrZK … re=related[/youtube]

ترسنۆك
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=xVQoPro3 … re=related[/youtube]

ئه‌وه‌ غیره‌ته‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=kUieE6zu … re=related[/youtube]

وه‌ک پشیله‌ هه‌ڵدێن هیچیش نه‌بووه‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=lW2K1uOs … re=related[/youtube]

895

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

سلام په‌یك - مامۆستا حه‌سه‌نی پینچوینی .
لافیته‌ی كچه‌كه‌ لێی نووسراوه‌: من خه‌ڵكی ئۆستنی ته‌كساسم، ئیسرائیل هه‌موو خه‌رجییه‌كم پێ ده‌دات تا كۆچ بكه‌م بۆ وڵاتی ئه‌م پیاوه‌ی ته‌نیشتم، چونكه‌ من جووله‌كه‌م..
لافیته‌ی پیاوه‌كه‌ش لێی نووسراوه‌: من خه‌لكی فه‌له‌ستینم و ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆم، چونكه‌ من جووله‌كه‌ نیم..

http://islampaik.org/wenekan/arabuisrael1.JPG

ده‌ست خۆش خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌وانی تریش بدات

897

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

باش بوو باست کرد ئه‌گه‌ر بمان کریبا ئاگام له‌خۆ نه‌دما له‌کاتی ته‌ماشاکردنی فلیم به‌رده‌بوونه‌وه‌ شتێکمان لیده‌هات شته‌کی باشبوو  smile

898

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ئه‌و قسانه‌ هه‌ر له‌خۆی ده‌وه‌شێته‌وه‌
ده‌ست خۆش کاکه‌ سه‌هه‌ند

منیش بینیومه‌  ئه‌و هه‌له‌یه‌ یابانیه‌ک هه‌ست پێ کرد و زانی

بۆیه‌ له‌ به‌شی نوکته‌م دانه‌نا چونکه‌ ئه‌مه‌ نوکته‌نیه‌



خوالێخۆشبوو مه‌لا موحه‌ممه‌دی کۆیه‌ زۆر رقی له‌ ده‌روێش وسۆفی و شێخه‌کان بوو، رۆژێك ده‌روێشێك ئه‌چێته‌ لای، مه‌لا موحه‌ممه‌دیش به‌خێرهاتنی ده‌کاتو پێی ده‌ڵێت: ماڵت له‌ کوێیه‌؟ ده‌روێشیش ئه‌ڵێ: قوربان ماڵێ دنیام یان ماڵی قیامه‌تم؟ مه‌لا موحه‌ممه‌دیش ئه‌ڵێ: که‌ره‌ ماڵی قیامه‌تت بێگومان جه‌هه‌ننه‌مه‌، پرسیارت لێ ئه‌که‌م له‌ چ دێیه‌ك دائه‌نیشیت

2-له‌ ساڵی 1974دا شۆه‌شی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بوو، هیچ له‌ سلێمانی ده‌ست نه‌ئه‌که‌وت، نه‌ شه‌کر، نه‌ خواردن، ئه‌و زستانه‌ له‌ زستانه‌ سارده‌کان بوو، به‌رمیلێ نه‌وت چووبووه‌ 30دینار، له‌و ساڵه‌ حاجی ئه‌حه‌ره‌ش، به‌ڕه‌حمه‌ت بێ، نه‌خۆش که‌وت، بردیان بۆ به‌غدا، دکتۆر پێی وت: حاجی نه‌خۆشی شه‌کره‌ته‌، ئه‌بێ ئاگات له‌خۆت بێ، حاجی احمد له‌ خۆشی که‌وا شه‌کر ده‌ست ناکه‌وێ و ئه‌و نه‌خۆشی شه‌کره‌یتی ده‌ستیکرد به‌ پێکه‌نین کرد وتی: خۆزگه‌ نه‌خۆشی نه‌وتیشم ئه‌بوو.

3-مه‌لا مه‌عصوم مه‌لایه‌کی زۆرباش بوو، وه‌ خوێنده‌وارێکی به‌رز و باڵا بوو له‌ فارسی و هه‌موو جۆره‌ وێژه‌که‌یدا، خوێندنی هه‌موو لای خوالێخۆشبوو مه‌لا موحه‌ممه‌دی کۆیه‌دا بوو، به‌یانییه‌کیان نه‌ختێ دره‌نگ خه‌به‌ری ئه‌بێته‌وه‌، له‌ ده‌چی بۆ ئاوده‌ست تاماشا ده‌کات وا هه‌موو ئاوده‌ستێکی مزگه‌وت دوو سی که‌س له‌ به‌رده‌میا وه‌ستاوه‌ ئه‌میش به‌ ناچاری له‌ به‌رده‌می ئاوده‌ستێکا ده‌وه‌ستێ، کابرا که‌ له‌ ئاوده‌سته‌که‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ زه‌لامه‌ی که‌ له‌ پێش ئه‌ما بوو وه‌ستابوو له‌به‌ر‌ حورمه‌تی مه‌لا مه‌عصوم پێی ئه‌ڵێ: فه‌رموو، مه‌لاش ئه‌ڵێ: عافیه‌تت بێ.

4-ساله‌ شێت هه‌موو جارێ ئه‌چوو بۆلای شێخ قادری حه‌فید، شێخ قادریش پاره‌ی ده‌دایێ و ئه‌یلاوانده‌وه‌، له‌م دواییدا ساله‌ زۆر تێك چوو بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ دادگا ناردی بۆ خه‌سته‌خانه‌ی شێتان له‌ به‌غدا، له‌دوایی شێخ قادر ئه‌چێ بۆ به‌غدا له‌وێ ساله‌ شێتی بیرئه‌که‌وێته‌وه‌ وه‌ ئه‌چێ بۆلای که‌ پاره‌ی بداتێ، له‌وێ له‌ ساله‌ شێخ ئه‌بینی ئه‌ڵێ : شێخ قادر ئه‌وه‌ تۆشیان هێناوه‌ بۆ ئێره‌

5-له‌یه‌کێك له‌ گونده‌کان جومعه‌یه‌کیان 39که‌س کۆئه‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌لامێك جومعه‌که‌یان په‌کی ئه‌که‌وێ، مه‌لاکه‌ په‌له‌په‌لی پێئه‌که‌وێ بۆ تاقمه‌ زه‌لامێك له‌به‌رئه‌وه‌ده‌چێته‌ سه‌ربانی مزگه‌وته‌که‌ بۆئه‌وه‌ی که‌سێك ببینی جومعه‌که‌یان لۆ ته‌واو بکات له‌دوایی ماوه‌یه‌ك له‌ دوور زه‌لامێك ئه‌بینێ، بانگی ئه‌کا و جبکه‌ی بۆ رائه‌وه‌شێنێ، کابرا دێ به‌ده‌نگییه‌وه‌ ئه‌ڵێ: مه‌لا چیت ئه‌وێ؟ مه‌لاش ده‌ڵێ هه‌موو جومعه‌یه‌ك جومعه‌مان کردووه‌، ئه‌م جومعه‌یه‌ 39که‌سین له‌سه‌رزه‌لامێك په‌کمان که‌وتووه‌، تۆ وه‌ره‌ با ببین به‌40که‌س و جومعه‌که‌مان بکه‌ین ، کابرا ئه‌ڵێ: ئه‌ی به‌39که‌س ناکرێ؟ مه‌لا ئه‌ڵێ: نه‌ء، ئه‌بێ 40 که‌سبین، کابر ئه‌ڵێ: ئێستا ئه‌گه‌ر من نه‌یه‌م ئه‌م جومعه‌یه‌ په‌کی ده‌که‌وێ؟ مه‌لا ده‌ڵێ: به‌ڵێ، کابرا ده‌ڵێ : ده‌به‌خوا نایه‌م، مه‌لا ده‌لێ بۆص؟؟ کابرا ده‌لێ: چونکه‌ تا ئێستا هه‌زاران جار له‌ ئیشێك په‌ک که‌وتووه‌ وداوام له‌خوا کردووه‌بۆم جێ به‌جێ کا، بۆمی نه‌کردووه‌، ئه‌مجاره‌ خوا ئیشی که‌وتۆته‌ من، به‌خوا منیش بۆی ناکه‌م ، با جومعه‌که‌ی په‌کی بکه‌وێ ، کابرا لوس وباریك ئه‌گه‌رێته‌وه‌و ئه‌روا

6-پیره‌ژنێك تاقه‌ کچێکی هه‌بوو زۆر خۆش ئه‌ویست ، کچه‌ نه‌خۆش ئه‌که‌وێ دایکه‌که‌ی ئاگری تێ به‌رئه‌بی، شه‌و رۆژ خزمه‌تی ده‌کات ، کچه‌ رۆژ به‌ رۆژ ئه‌پووکێته‌وه‌ و بێ ره‌نگ وه‌ ئاره‌زووی خواردن و خواردنه‌وه‌ی نامێنێ، دایکی ده‌مێ ده‌چێته‌ کن شێچ و مه‌لا و نوشته‌ بۆ کچه‌که‌بکه‌ن و ده‌مێ ده‌یبا بۆکن قه‌بری شێخ و پیاوچاکان، ده‌می بۆلای پزیشك به‌ڵام هه‌موو بێ که‌ڵك بوون و کچه‌رۆژ به‌ رۆژ ئه‌پووکایه‌وه‌، به‌یانی سه‌بای ساڵحان دایکه‌ ده‌چێته‌ ژووری کچه‌که‌ی حه‌وت جار خۆی به‌ده‌وری دا ئه‌گێرێ ئه‌پارێته‌وه‌ له‌خوا که‌ بیکا به‌قوربانی کچه‌که‌ی ، هه‌ر به‌ڵایه‌ك بۆ ئه‌و دێته‌ خوار ، له‌م کاته‌ دا مانگای یه‌کێك له‌ دراوسێکانی دێته‌ حه‌وشه‌ی ماله‌که‌ی ئه‌و، مه‌نجه‌لێکی قاورمه‌ که‌ خاڵێ بووه‌، له‌ کن حه‌وز دانراوه‌ بۆ شوشتن مانگاکه‌ سه‌ری پێدا ئه‌نێ و ئه‌یلێسته‌وه‌ . دایکه‌که‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ ته‌قه‌ی پێی ئه‌م مانگایه‌ ، که‌ سه‌ر به‌رز ئه‌کاته‌وه‌ سه‌یر ئه‌کا مه‌نجه‌ڵه‌که‌ له‌سه‌ری و له‌شاخه‌کانی ترنجاوه‌، ژنه‌که‌ چاوی به‌م ده‌عبایه‌ ده‌که‌وێ ، وا ئه‌زانێ ئه‌مه‌ ئیزرائیله‌ بۆ گیان کێشانی ئه‌و هاتووه‌ که‌وا خۆی قربانی کچه‌که‌ کردووه‌ ، خێرا په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ به‌قوربانت بم نه‌خۆشه‌که‌ ئه‌وه‌تا له‌ ژووره‌وه‌یه‌ ، به‌ هه‌ردوو ده‌ستی ئاماژه‌ی ده‌کات بۆی

901

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

كارێكی جوانت كردووه‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێت

902

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس کاکه‌سه‌هه‌ند
سوپاس مریه‌م خان

903

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

به‌لام پیرۆز ترین شوینه‌كانی سه‌ر زه‌وی مزگه‌وتن ،حه‌ق نیه‌ نوكته‌ له‌سه‌ر مزگه‌وت بگوتری!!

904

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

له‌یه‌کێك له‌ مزگه‌وته‌کاندا ده‌رسێکم پێشکه‌ش ده‌کرد... یه‌کێك هات بۆ لام گوتی- ئه‌ی مامۆستا بۆ هێنده‌ له‌سه‌ر بابه‌تی تێکه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت توندی... له‌کاتێکدا دکتۆر(فڵان)له‌که‌ناڵی... ده‌ڵێت- تێکه‌ڵ بووم له‌نێوان پیاو ئافره‌ت جائیزه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌کاندا ئه‌گه‌ر نییه‌ت پاك بێ...وه‌ ته‌ماشاکردنه‌که‌ به‌بێ شه‌هوه‌ت بوو!!؟؟ وه‌ له‌جێگایه‌کی تردا ده‌رسێکم ده‌وت یه‌کێ هات و گوتی: ئه‌ شێخ حوکمی ریبا (سوو) چیه‌ گوتم : حه‌رامه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌ و جۆره‌کانی ... گوتی : ئه‌ی بۆ فڵانه‌ شێخ له‌ که‌ناڵی ... ده‌ڵێت ؛ ئه‌وه‌ پێویستیه‌که له‌ پێویستییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌.... ئاساییه‌. وه‌که‌سی سێیه‌م هات بۆ لام فه‌توایه‌کی ده‌ویست ده‌رباره‌ی مۆسیقا ..ئه‌مجاره‌ گوتی : سێخ فڵان گوتویه‌تی حه‌ڵاڵه‌... به‌رێزه‌که‌م.. دینه‌که‌ی خۆت مه‌که‌ کاڵا بۆ هه‌موو که‌سێك که‌ ده‌ته‌وێت که‌می لێ بکاته‌وه‌ یان له‌ سه‌رت تێکی بدات چونکه‌ تۆ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کرێ
کورته‌ی قسه‌کان ئه‌وه‌یه‌ .. که‌ قسه‌ی ئه‌و موفتییه‌ ئاسانکارانه‌ له‌ دیندا جێ به‌جێ نابێت ته‌نها به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی نه‌فام و شێت ئه‌م دوو نمونه‌ بخوێنه‌وه‌ خۆشه‌ و به‌مانا
یه‌که‌میان: (غیاث کوری ابراهیم- پیاوێکی درۆزن بوو ده‌رۆی به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌(صلی الله‌ علیه‌وسلم) هه‌ڵبه‌ستووه‌) وای وای ده‌رخستووه‌ که‌ زانایه‌ .... ئه‌وه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی له‌ به‌رکردووه‌ و ده‌یگێرێته‌وه‌.. خه‌ڵك کۆده‌بوونه‌وه‌ و ئه‌ویش قسه‌ی سه‌یری بۆ ده‌کردن ، کابرایه‌ک بینی که‌ غیاث کارێکی نه‌شیاو ده‌کات ، پێی گوت : ئایه‌ شه‌رم له‌خه‌لك ناکه‌یت ؟ گوتی : خه‌ڵکی له‌کوێن؟ گوتی: ئه‌وانه‌ی له‌لای تۆ کۆده‌بنه‌وه‌ . گوتی: مه‌به‌ستت ئه‌وانه‌!! ئه‌وانه‌ خه‌ڵکی نین..مانگان.. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بۆت بسه‌لمێنم ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵم وه‌ره‌.. رۆیشتن، غیاث له‌ مه‌جلیسه‌که‌ی خۆیدا دانیشت و باسی به‌هه‌شتی بۆ کردن ، ئه‌وانیش به‌بێ ده‌نگی گوێیان لێ ده‌گرت، کاتی بینی ئه‌وان له‌گه‌ڵی تێکه‌ڵ بوون، له‌ عه‌قڵی خۆیدا فه‌رمووده‌یه‌کی رێك خست گوتی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموویه‌تی: هه‌رکه‌سێ له‌ ئێوه‌ توانی زمانی بدات له‌ لوتی ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شت!! به‌په‌له‌ هه‌موو خه‌ڵك زمانی ده‌رهێنا هه‌وڵیان ده‌دا بیده‌ن له‌ لوتی خۆیان!! ئه‌مجا غیاث رووی کرده‌ هاوڵه‌که‌و وتی : ئایه‌ پێتم نه‌گوت ئه‌وانه‌ مانگان؟!!
دووه‌م: كابرایه‌ک هه‌بوو پێیان ده‌گوت: زنای فراوان وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێکی ده‌دایه‌وه‌ که‌ لێ بکه‌ن.. هیچ نه‌ی ده‌گوت ئه‌م پرسیاره‌ نازانم به‌ڵکو وه‌لامی جوانی ده‌دایه‌وه‌. له‌ پیش خه‌ڵکی خۆی ده‌رده‌خست.. رۆژێك کۆمه‌ڵێك عاقڵ کۆبوونه‌وه‌ گوتیان: ئه‌م پیاوه‌ یان زاناترین که‌سی زه‌وه‌یه‌ یان ئێمه‌ به‌ نه‌فام ده‌زانێ، رێك که‌وتن تاقی بکه‌نه‌وه‌، وشه‌یه‌کین له‌ خۆیانه‌وه‌ دانا، چونه‌ لای سه‌ری ئه‌وینا ماچ کرد و به‌مه‌زن ته‌ماشایان کرد و گوتیان: ئه‌ی شێخ..مه‌سه‌له‌یه‌ک لێمان تێك چووه‌، جه‌نابت بۆمان روون بکه‌یته‌وه‌.. گوتی دڵنیا بن هاتون بۆلای که‌سێکی شاره‌زا، پرسیاره‌که‌ چیه‌؟ گوتیان: ئایه‌ (الخنفشار) چییه‌؟؟ گوتی (الخنفشار)رووکێکه‌ له باشوری یه‌مه‌ن، تامه‌که‌ی هه‌ندێ تاڵه‌، گه‌ر وشتر بیخوات شیره‌که‌ی ده‌گیرێت، خاوه‌ن وشتره‌کان به‌کاری دێنن کاتێک وشتره‌که‌ بفرۆشن، خه‌ڵکی پێ ده‌خه‌ڵه‌تێنن بۆئه‌وه‌ی کڕیار وابزانێت وشتره‌که‌ شیری زۆره‌، ئینجا شێجه‌که‌ وتی (الخنفشار) لای عه‌ره‌ب  به‌ناوبانگه‌.. له‌شیعره‌کانیاندا باسیان کردووه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا‌(صلی الله‌ علیه‌وسلم)باسی کردووه‌ ،شیعره‌که‌ ده‌ڵێ:
لقد عقدت محبتکم فؤادی               کما عقد الحلیب الخنفشار
واته‌: خۆشه‌ویستی ئێوه‌ دڵی منی به‌ستووه‌     هه‌روه‌کو صۆن الجنفشار شیری به‌ستووه‌.
ئه‌مجاره‌ هه‌ندێ وه‌ستاو گوتی: ئه‌و‌ به‌ڵگه‌یه‌ی  له‌ فه‌مووده‌که‌ هاتووه‌ ده‌ڵێ: هه‌موویان هاواریان کردوو وتیان به‌سه‌...به‌سه‌ له‌ خوا بترسه‌ ئه‌ی درۆزن.. درۆت کرد به‌زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ وه‌ درۆت کرد به‌زمانی شاعیره‌وه‌ ئێستا ده‌ته‌وێ درۆبکه‌ی به‌زمانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) ئینجا ده‌ریان کرد
موفتی ده‌بێ زانیارو له‌ خوا ترس بێ به‌مال و پله‌ و پاییه‌ هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت، ده‌بی راستی بڵێ

905

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس کاکه‌ ئاسۆ

906

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

جابان کوردی ( هاوه ڵی پێغه مبه ر) ‌ وه رگێڕ / فاتیح ئیسلام له کۆنه وه له نێو میلله تی کوردا تایفه یه کی گه وره هه بوو که له مێژودا به ناوی جیاواز جیاوازهاتون وه کوو جابان، کابان، گاوان، جاوان، جافان و جاف ناوو براون، ئه م ئیستلاحانه له کتێبه مێژوه کۆنه کان وه کوو ئیبن ئه سیر- عیماد ئه سفه هانی له سه ده ی 6 هیجری، سه فه ر نامه ی ئیبن به توته- مروج الذهب مه سعودی- قاموس المحیط فیروز ئابادی- تاریخی ئه مین زه کی به گ و ...هاتوه ، کۆمه ڵێک وه ک مامۆستا هه ژاری موکریانی ده ڵێت: تایفه ی جابان هه بوه به ڵام ئێسته وجودیان نیه، دوکتور موسته فا جه واد ده ڵێت: ئه وان دوای هێرشی هۆلاکو بۆ به غدا به شێوه یه کی ئوتوماتیکی بون به عه ره ب به درێژای ڕه ووڕه وه ی مێژو، به ڵام ئه وه ی که نزیکه له ڕاستی ئه وه یه که تایفه ی جافی ئه مڕۆ له کوردوستانی باشور و ڕۆژئاوا که ده ژین له وه چه ی هه مان تایفه ن. له مێژودا شتێکی ڕوونه که له نێوان هاوه ڵانی پێغه مبه رمان ره سولی خوا که سێک هه بوه که به ناو جابان ئه لکوردی که کوره که شی به نێو ئه بو به صیر له هاوه ڵانی پێغه مبه ر بوه، ئالوسی له ته فسیر و ڕاڤه ی به ناوبانگی خۆی- روح المعانی- له م دوو که سه ئه حادیسی ڕیوایه ت کردوه و ئیحتیمالی داناوه که هاوه ڵی که ی تر هه بێت که له تیره و نیژادی کورد بێت، و ئیبن حه جه ر له کتێبی- الاصابه فی تمیز الصمابه – له جابان کوردی و مه ئمون کوڕی جابان کوردی فه رمویه تی. ناوی جابان ئه لکوردی و کوره که ی ئه بو به صیر له مروج الذهبی مه سعودی- دایره المعارف اسلامی – طبقات الکبری سبکی- قاموس المحیط فیروز ئابادی – مغازی ابن اسحاق و فتوح الشام واقدی هاتوه. ئیبن ئیسحاق و طه به ری ده ڵین: که ئه بو به صیر کوڕی جابان کوردی له مه ککه به هۆی موشرکین زیندانی و ئه شکه نجه کراوه و بوون به به ربه ستێک بۆ هیجره ت کردنی، واته ئه م ئه فرادانه له مه ککه پێش هیجره ت گه شتونه خزمه تی پێغه مبه ر و گه ڕاونه ته وه بۆ باوه شی پڕ سۆزی ڕێبازی ئیسلام . مێژونوسان ده ڵێن: که ئه بو یه حیا ئیبن مه ئمون ئیبن جابان له عوله مای حه دیس بوه و له ساڵی 172 ی هیجری له کوردوستان وه فاتی فه رموه. مه علومه که دوای فه تحی کوردوستان گه ڕاونه ته وه بۆ کوردوستان و له وێ درێژه یان داوه به ڕه وڕه وه ی ژیان. له لێکۆڵینه وه ی کتێبه مێژویه کان ده توانین ئه م نه تیجه یه مان ده ست که وێت که، جابان له لایه ن گه وره پیاوانی کورد له هه ورامان و شاره زور به هاڕێیه تی هه یئه یه ک، شاراوه و دوور له چاوی سیخوڕانی ساسانی،به ره وو مه ککه سه فه ری کردوه. و ئه وو هه یئه یه بۆ گه شتنی هه واڵه کان گه ڕاونه ته وه بۆ کوردوستان به ڵام جابان وه کو سه فیری کورده کان هه ر له مه ککه ماوه ته وه و له گه ل موسڵمانانی که به ره وو مه دینه هیجره تی کردوه. و به ئیحتیمالی نزیک به یه قین چه ن جارێک هه واڵه کانی ڕاگه یاندوه به کوردوستان و له گه ڵ نێرڕاوانی کورده کان دانیشتویان کردوه و حه له قه په یوه ندی نێوان پێغه مبه ر و کورده کان بوه. ئه بو به صیر له مێژوی ئیسلام دا خاوه ن هه ڵوێست و کاریگه ریه کی ته واو هه بوه. ناو براو له ده ست موشرکین به ره وو مه دینه هه ڵهاتوه به ڵام له سه ر ئه ساسی سولحی حوده یبیه ئه بێ بگه ڕێته وه بۆ مه ڵبه ندی موشریکه کان، به ڵام له ڕێگای گه ڕانه وه یه کێک له حه ره سه کان ده کوژێت و له گه ل 5 که سی که له مه نته قه ی ئه لعیصی خۆیان حه شارداوه و له وێ ده بن به په ناگایه ک بۆ ئه و موسڵمانانه ی که له مه ککه هه ڵدێن که به ده لیلی په یمانی حوده یبیه ئه بوایه ته سلیمی موشرکین بکرێن . ئه و به شه ڕی پارتیزانی، که یه کێکه له تاکتیک و شێوازی شه ڕ و جه نگاوه ری کردنی قه ومی کورد، له به رابه ر موشریکان ڕاده وه ستێت. ئه گه ر سه لمانی فارسی له شه ڕی ئه حزاب به هه ڵکه ندنی چاڵ تاکتیکێکی موهیم نیشانی سوپای ئیسلام ده دات. ئه بو به صیریش به تاکتیکه پارتیزانیه که ی هاوه ڵانی پێغه مبه ر ته دریب ده کات که دوای به هۆی شێره پیاوان وه ک خالید و قه ینوقاع و سه عد بن وه قاص و .. له م تاکتیکه پارتیزانیه ئیستیفاده ده که ن. له باست و خواستی ئه بو به صیر و قه بیله ی گاوان و جابان و جاف ئه توانین بگه ڕێنه وه بۆ کتێبه مێژویه مه عته به ره کان و زه روریشه له م بواره دا بزانین که له نێوان هاوه ڵانی پێغه مبه ر چه ند که سیکه هه بوون که کورد بون به لێکۆڵینه وه کی مێژویی. سه رچاوه کتێبی کوردوستان چۆن ڕزگار بوه !؟ نوسه ر به ڕیز صلاح الدین عه بباسی

907

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس به‌هیوای سودد بینین لێی

ئنشاالله‌ به‌شدار ده‌بم هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ مامۆستا وتی مه‌رۆن به‌ڵام انشالله‌ ده‌چم

ڕۆژنامه‌ی (سونتاجسبلیك) ئاشكرای كرد كه‌وا یه‌كێك له‌ كه‌نیسه‌كانی كاسۆلیكی له‌ سویسڕا لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌یان ده‌ستدرێژی جنسی له‌ لایه‌ن قه‌شه‌كانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ منداڵان ده‌ستپێكردووه‌!
ڕۆژنامه‌یه‌كی سویسڕی له‌ ده‌می سه‌رۆكی دێری (إنسداین) –مارتن فلرن- ڕایگه‌یاند كه‌ گوتوویه‌تی: من زۆر ئه‌ترسم له‌وه‌ كه‌ تا ئێستا سه‌ركرده‌كانی كه‌نیسه‌ له‌ ڕۆما ئه‌م جۆره‌ كارانه‌یان تا ئێستا به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌!! وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ خه‌ریكه‌ مسداقییه‌ت له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ین و خه‌ڵكی چیتر باوه‌ڕمان پێ‌ نه‌كه‌ن!!

ئێمه‌ش ئه‌ڵێین: دیاره‌ هێشتا مسداقییه‌تتان ماوه‌ تا داوای ڕاستگۆیی بكه‌ن!! ئه‌م حاڵه‌ی ئه‌وانیش ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌.. كه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ ئافره‌تێك له‌ گوندێك جینایه‌تییه‌ك ده‌كات و خه‌ڵكی گوندیش پشتاو پشت ده‌یخه‌نه‌ سه‌ر پشتی كه‌رێ‌ و منداڵیش به‌ دوایه‌وه‌ هۆیهای لێ ئه‌كه‌ن!! كاتێ‌ كه‌ ڕێو ڕه‌سمه‌كه‌ی پێ ته‌واو ده‌كه‌ن ده‌یهێننه‌ خواره‌وه‌ پێی ده‌ڵێن: هــا چۆنت له‌ خۆ ده‌ڕوانی؟! ئه‌ویش ئه‌ڵێت: به‌خوا عه‌یبی نه‌بوو، به‌ڵام خۆ زۆری نه‌ما هه‌ر ئابڕووی هه‌زار ساڵم بچێت و له‌سه‌ر كه‌ره‌كه‌ به‌رببمه‌وه‌؟!!!


ده‌نگی ئیسلام

910

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

کاکه‌  HaZHaR گیان زۆر زۆر به‌خێربێت برای به‌رێزم

911

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌هیوای سوود بینین لێی

1- ژیانه‌وه‌

http://jump.fm/ETECW

2-به‌ره‌و ئیسلام
http://jump.fm/DGKRC

912

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

سوپاست ده‌که‌م

913

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

چه‌ند ڤیدیۆیه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی دڵی  ره‌قی ئێمه‌ بگری و نه‌رم بێته‌وه‌
به‌راستی ئه‌گه‌ر نه‌گری بۆ ئه‌م ڤیدیۆیانه‌ واته‌ دڵ ره‌قی
دوعایان بۆ بکه‌ن و له‌بیریان مه‌که‌ن
مندالێکی سوری ده‌گری بۆ فه‌له‌ستین
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=I0u9Pb93rak[/youtube]
بۆچی ماڵه‌وه‌م لێ ده‌به‌ن
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=4xroYeo4LbM[/youtube]
ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ملیۆنانی گریاند
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=EsN_EU8SjB8[/youtube]
دوعا و وێنه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=mO9UjlOxctE[/youtube]

وێنه‌ی شه‌هیده‌ فه‌له‌ستینیه‌کانه‌ که‌ به‌هۆی هێزی جوله‌که‌ی دڵ ره‌ق و سه‌رشۆری دونیا و قیامه‌ت شه‌هید بوونه‌

                          [SIZE="4"][SIZE="6"]له‌ دڵمدای فه‌ڵه‌ستین[/SIZE][/SIZE]

http://awamsun1.jeeran.com/al-mase/أطفال%20فلسطين%20ضحايانا555.jpg
http://www.aqsaonline.info/Admin/pics/atfal_felestin.jpg
http://www.awda-dawa.com/photos/077.jpg
http://www.middle-east-online.com/pictures/biga/_43927_gaza.jpg
http://i.ytimg.com/vi/b0M6bSbkcD0/0.jpg
http://1.bp.blogspot.com/_INPWHlpNZpo/Sa2pj4RGpDI/AAAAAAAAAMs/ovj04TqZfO8/s400/gaza.gif
http://www.12allchat.com/forum/download/file.php?id=1008
http://www.aawsat.com/2007/03/22/images/front.411728.jpg
http://www.saudizoom.com/members/%E3%CD%E3%CF-%DF%E3%C7%E1-albums-%D2%E5%D1%C9-%C7%E1%E3%CF%C7%C6%E4-picture156-blogs-30-palestine-350-350.jpg
http://www.almannarah.com/ImageUpload/1308.JPG
http://www.lovely0smile.com/2007/m/06-2007/08/06.jpg

ده‌ستت خۆش
به‌لام ئه‌وه‌ لای ئه‌وان ئه‌وهاییه‌ چونکه‌ ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیان لاوازه‌ و په‌یوندین له‌گه‌ڵ یه‌ک باش نیه‌
به‌ڵام لای ئێمه‌ ئه‌م شته‌ نیه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌س له‌و شوێنه‌ی که‌ ئیش ده‌کات یان ده‌وام ده‌کات ژماره‌یه‌کی زۆری هاورێ هه‌بێ بێجگه‌ له‌وانه‌ی که‌ پێشتر ده‌یناسین

ده‌ست خۆش
خوای گه‌وره‌ چۆن ماڵی خۆی ناپارێزێ

917

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

هه‌ندێ خه‌ڵکیش سه‌یرن بۆ شتێکی وا چی کرد

918

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

اوڕێیانی ئازیزی کوردکلیک پاش سڵاو و ڕێزم بۆتان

پێم خۆس بوو له‌ شتێک ئاگادارتان بکه‌مه‌وه‌ تاکو خوانه‌خواسته‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن توشی وه‌ڵامی هه‌ڵه‌ یان ناراست ببنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌ردان کردنی چه‌ن سایتێکه‌وه‌ ..

له‌ وڵاتی سعودیه‌ و ئیمارات چه‌ند سایتێک که‌ به‌حسابی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی راست ده‌رباره‌ی هه‌رپرسیارێک له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلامت ده‌ست ده‌که‌وێت که‌ له‌لایه‌ن جوله‌که‌وه‌ دانراون قه‌ده‌غه‌ کراون و هیچ که‌س ناتوانێ بیانکاته‌وه‌ ..

تۆش دووربه‌ له‌سه‌ردان کردنیان نه‌وه‌ک توشی گومانت بکه‌ن ... ئه‌مه‌ش ئه‌و سایتانه‌ن ...

1. www.answering- islam.org

2. www.aboutislam. com

3. www.thequran. com

4. www.allahassurance. com
ئه‌وان فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر و ئایه‌ته‌کانی قورئانیان ده‌ستکاری کردووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئاگاداربن و تا ده‌توانن به‌ هاورێیانی خۆتانی بگه‌یه‌نن ...


له‌ هه‌مووی گرنگتر له‌م سایته‌ی خواره‌وه‌ هه‌موو قورئان به‌هه‌ڵه‌ چاپ کراوه‌و ده‌ستکاری کراوه‌ و بڵاویان کردوه‌ته‌وه‌ ناویان ناوه‌ به‌ فورقانی حه‌ق وه‌ ئه‌م نسخه‌یه‌یان له‌ کویت بڵاو کرده‌وه‌ که‌له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ دانراوه‌ و ده‌ستکاری کراوه‌ ئه‌مه‌ش سایته‌که‌یه‌ ...

http://www.amazon/. com/exec/ obidos/tg/ detail/-/ 1579211755/ qid=1096805827/ 102-4933271- 2395342


هه‌میشه‌ تا دڵنیا نه‌بیت له‌و سه‌رچاوه‌یه‌‌ به‌دوای زانیاری له‌سه‌ر ئیسلام مه‌گه‌ڕێ

به‌ هیوام له‌ مه‌به‌ستم تێ گه‌یشتبن ...

خوایه‌ گیان شاهد به‌ من گه‌یاندم ...... تکایه‌ به‌ هه‌موو شوێنێکدا بڵاوی بکه‌نه‌وه‌

خوای گه‌وره‌ پاداشتتان باته‌وه‌ ...

919

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

به‌ڵی وایه‌ من هه‌موو کات ته‌ماشای مێژوه‌که‌ی ده‌که‌م ئه‌گه‌ر چه‌ند مانگێکی مابی هه‌ر ناکرم

920

(25 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

كاكه‌ وه‌ن تخوا گوناح نییه‌ ئه‌ڤین ئاسۆ مانگانه‌ 7000 هه‌زار دۆلار وه‌رگرێت.
کوره‌ ده‌ی ده‌ی خه‌می لێ مه‌خۆ  هه‌رکه‌س و رۆژی خۆی دێت
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڵێ خودای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان بدات امین

921

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

راست ده‌که‌ی به‌ڵام که‌س ناتوانی هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ بناسته‌وه‌

بۆ چ عه‌یبیان هه‌یه‌ گه‌نجی قۆزن ده‌زانم کچانی مه‌کۆ هه‌مووی شێت ده‌بن بۆیان big_smile

923

(26 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس بۆ هه‌مووتان

924

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس بۆ هه‌مووتان