ده‌ست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش کاکهدیار گیان
ده‌ست خۆش کاکهلێدوان گیان
ده‌سته‌کانت خۆش به‌راستی زۆر جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی
سه يرى جه سته ى من جه نێ ژاكاوه
چاوى بێنازم گۆمێ لێڵاوه
ئيتر چۆن بژيم من به ته نياى
بۆ جێت هێشتم بێ ماڵئاواى
هه ناسه كه م تۆ به ته نهاى
دووري و نادياريت ئاواتى بردم
دۆزه خ بۆم هاته نا و ئه م ژیانه
له دواى تۆ بوم به وه لى ديوانه
ژيانم ژانه دوور له باڵاى تۆ
به جێم مەهێڵه و ئه مجاره مه ڕۆ
چۆن دڵت دێنى و بو سه فه ر ئه جى
له كاتێكا من هه ر تۆم هه بى
,,,,,,,,دلير محمد،،،،،،،،
dest xosh zor cwane
ده‌ست خۆش
سعودی بڵاویكرده‌وه، یاریزانی ئه‌مریكی مایك تایسۆن گه‌یشته عه‌ره‌بستانی سعودیه بۆ جێبهجێهێنانی عه‌مره.
له‌هه‌واڵێكیدا رۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه،
مایك تایسۆن، ئه‌ستێره‌ی ناوداری یاری كیك بۆكسی ئه‌مریكی كه به‌مدوایانه بووه موسڵمان، سه‌ردانی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه كردووه، دوای به‌جێهێنانی سونه‌تی عه‌مره، سه‌ردانی شاره‌كانی ریازی پایته‌خت و جه‌ده و ئه‌بها ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه،
شاندێكی باڵای پیاوانی ئایینی له‌عه‌ره‌بستانی سعودیه و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی بانگه‌شه‌ی ئیسلامی له كه‌نه‌دا و شازاده محه‌مه‌د باڵیۆزی ئاشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لۆرنس براونی سه‌رۆكی دیالۆگی نێوان ئایینه‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مه‌دینه‌ی منهوره پێشوازیان له تایسۆن كردووه.
ده‌ست خۆس کاکه سه‌رهه‌نگ گیان
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش بۆ تۆ کاکه سانی
ده‌سته‌کانت خۆش بێت
ده‌ست خۆش کاکه سه‌فین گیان
hhhhhhhhhhh
dest xosh
هههههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش گیانه‌که‌م
hhhhhhhhhhhhhhh
ده‌ست خۆش زۆر خۆش بوو
[img][/img]
(نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب) دەمەوێ ئەم جارە چەند ڕاستیەک بخەمە ڕوو کە تیایدا چەند هونەر مەندیك بە نمونە دەهینمەوە ئەمانە نمونەی هونەری ئەم رۆن لەگەڵ رێزم بۆ هونەرمەندان، لەوەوە دەست پێدەكەم نازانم بۆچی هونەرمەندی كورد ئەوەندە زوو لە خۆبای دەبن و لە قالبی خۆیان دەردەچن، ئاخر من نازانم كامە قوتابخانەی هونەری هەیە لەم وڵاتە تاوەكو هونەرمەندمان بۆ بەرهەم بهێنێت و بە شێوەیەكی زانستی فێری گۆرانی بووبن، بەڵكو زۆرینەی
گۆرانیبێژانی كورد لەسەر كۆپیەكی دەنگێكی توركی یان عەربی دێن دەست لە بنگوێیان دەنێن و دەست دەكەن بۆ گۆرانی گوتن و بڵاو كردنەوەی ئەلبومەكانیان.
ئایا زەکەریا. کۆپی سبیلجانە یان هونەر مەندی تورک سبیلجان کۆپی زەکەریایە؟ - که سبیلجان ساڵی 1997 ئەم گۆرانیەی وتوە وە زەکەریا لە ساڵی 2001 ئەم گۆرانیەی وتۆتەوە ئه‌شڵێی ئاواز و دابەشکردن زەکەریا عبدوڵله به‌س جه‌نابی تاوان بارە،چونکە ئه‌م ئاوازه ساڵێ 1997) لە ئەلبومی (بو دیڤاردی ، گۆرانی پادیشاه)وتراوه و ئاواز‌و دابەشکردنی له لایه‌ن هوونه‌ر مه‌ندی تورك (سبیلجان) ، به‌ڵام بەڕێزیان (ساڵی 2001 لە ئەلبومی دایە و گۆرانی ئازیز وانابیت،) کهئاوازه و دابەشکردنی که شی هی سبیلجانە بەڕێزیان دەڵیت ئاواز‌و دا بەشکردن زەکەریا. به‌چی چاو قایمیه‌وه به چی روێکه‌وه بێ ترسانه گۆرانی تورك ده‌که‌یت به هی خۆت و بڵاوی ده‌که‌یته‌وه وه‌ك ڤایرۆس هونه‌ری کوردی پێده شێوێنی ؟؟ هه‌ڵبه‌ته . ڕاسته جه‌نابیت که‌سێکی لێ هاتوە نکۆڵی له‌مه ناکرێ به‌س ئه‌گه‌ر لێ هاتویهتیهکهی له‌م بواره دایه، نەکردنی باشترەو هۆگرانی ئاوازی کوردی بەرەو ئاوازی تورک ڕامەکێشە
سەیرتر ئەوەیە كاتێك سەیری ئەلبومی گۆرانیەكانیان دەكەین، دەبین چەند ئاوازێكی سواو لێكچوویان بەدوای یەكتردا داناوەو دەڵیێتەوە، كەچی كاتێك سەیری ئاوازەكان دەكەیت هەمووی كۆپی كراوی توركییە و هیچی تر یان هی هونەر مەندە عەرەبە کانە ، بەداخەوە کۆمەڵێك کەس بەناوی هونەر مەند لەسەر موڵکی ئەم خەڵکە زوڵم لیکراوە سەردانی میسر و تورکیا دەکەن بە هەزاران دۆلار لە حکومەت وەر دەگرین دەچن لە وڵاتە عەرەبی و تورکیا چاوەڕی دەکەن یان کون بە کونی ئەم وڵاتە دادەگەرین تاکو ئاوازیک دەدۆزنەوە کە ئیمە نەمان بیستیبیت وە یان چاوەڕێێ دەكەنتاکو گۆرانیبێژی بەناوبانگی توركی (ئیبراهیم تاتلیساس) گۆرانییەك بڵاو بكاتەوە تاوەكو ئەوانیش كۆپی بكەن و شیعرێكی بەبەردا بكەن و بەدەنگی خۆیان بڵاوی بكەنەوە.
چەند ساڵێك پیش ئیستا کۆمەڵی هونەر مەندی میلی شارەکانی کوردستان ئەم کارانەیان دەکرد بەس ئەوە باش بو ئەمان نە ئەهاتین بڵین ئاواز هی خۆمانە،وە ئەم ڕۆش (زەکەریا عبدوڵلە لۆکە و بڵند عبدوڵاو دوارۆژ و دەشنی و میرە و هەڵکەوت زاهیر بەناو ئاواز دانەر و هەردی سڵاع و گۆران ساڵع و خەندە عبدوڵاو هیتر....) جێگەی ئەم گۆرانیبێژانەیان گرتۆتەوە و بەردەوام خەریكی كۆپی كردنی گۆرانییەكانی (ئیبراهیم تاتلاس ئومکلسوم ونانسی عجرم وئیمرا و سبیلجان و مەحسوم قورمزگول و جانسیڤەر) چەند ئاوازێكی گۆرانیبێژانی توركی و عەرەبی، ئاخر ئەوەتا زۆربەی ئەو گۆرانیانەی ناو ئەلبومە تازەكەتان زۆربەی هەر زۆری ئاوازی توركی یان عەرەبیەو كەچی لە ئەلبومەكەیان دا نووسیویانە ئاوازی خۆمە واتە (زەکەریا عبدوڵلە لۆکە و بڵند عبدوڵاو دوارۆژ و دەشنی و میرە و هەڵکەوت زاهیر بەناو ئاواز دانەر و هەردی سڵاع و گۆران ساڵع و خەندە عبدوڵاو هیتر....) !!!!!!
من نازانم تێ ناگەم هێشتا (زەکەریا عبدوڵلەو لۆکە و بڵند عبدوڵاو دوارۆژ و دەشنی و میرە و هەڵکەوت زاهیر بەناو ئاواز دانەر و هەردی سڵاح و گۆران ساڵع و خەندە عبدوڵاو.... هیتر....) وەك گۆرانیبێژێك كامل نەبون كەچی دەستیان داوەتە كاری ئاواز دانان، ئاخر ئێوە تا ئێستا لە قۆناغی سەرەتای كاركردنی و پێویستە جارێ فێربیبین ئاواز ی بیانی کۆپی نەکەن، نەك كاری ئاواز دانان دابڕێژن !!!
من لیرە پرسیار دەکەم ئاخرکام لە ئیوە توانیو تانە لە كۆلیژی هونەرە جوانەكان بەردەوام بن یان شەهادە بەدەست بهینین، ؟؟
وە من لیرە دا وەڵام دەدەمەوە !!
لۆکە و دەشنی و هیتر لە ژیانی شەخسی و هونەریان دا تاکو ئیستا بە هیچ جۆریک نەک کۆلیژی هونەرە جوانە کان بەڵکو لە ماڵی هەڵکەوت زاهیر زیاتریان نەدیوە دەڕۆن لە ستۆدیۆ کانی میسر و تورکیا دەرس دەخوینین،من لیرە دا هیچی تر سەرتان نا هیشینم فەر مون گوی ل ەگۆرانی ئازیز وانابی زەکەریا بگرین کە لە ساڵی 2001 وتویەوە وە دەش ڵیت ئاواز و دابەشکردن زەکەریا واتا موڵکی خۆیە تی ، منیش نیشانی ئێوەی دەدەم کە ئەم گۆرانیە ساڵی 1997 بە دەنگی سبیلجان وتراوە ئاواز و دابەشکردنیس هی سیبیلجانە ئاخر ئەمە خزمەتی هونەری کوردیە یان زیندو کردنەوەی هونەری بیگانە و زیندە بەچاڵ کردنی هونەری کوردی؟
MixKurd
.
دوای لیبوردن ده‌که‌م
ده‌ست خۆش
ئه‌ی بۆ کوڕان
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش
kurdlaw
به‌شی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیای شانێل موزیك خه‌ریكی ئاماده‌كردنی دووه‌م ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ند "لۆكه"یه به ناوی "هه‌بوو نه‌بوو" و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاویده‌كاته‌وه .
ده‌رباز یونس به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كاره هونه‌ریه‌كانی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ڕایگه‌یاند؛ "هه‌بوو نه‌بووی لۆكه له 15 تراك پێكهاتووه، سه‌رجه‌م ئاوازه‌كانی له‌لایه‌ن (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ئاماده‌كراون و تێكسته‌كانیش له‌لایه‌ن (هه‌ڵكه‌وت زاهیر، دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌دیب چلكی، حه‌مه سه‌عید ئبیراهیم، ده‌رباز یونس، قادر ئه‌سعه‌د، ئاریۆس، هانی سه‌غیر) نووسراون.
لۆكه ئه‌مجاره له ئهلبومهكهیدا 3 گۆرانی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له "دكتۆره به‌لقیس، ده‌شنێ، میرا" تۆماركراوه و "هێمن حسێن" به دابه‌شكردنی موزیك و "كاوه شێخ" به تۆماركردنی ده‌نگ كاریان كردووه و له نێویدا گۆرانییه‌ك به "عه‌ره‌بی" و گۆرانیه‌كی به شێوه‌زاری "كرمانجی ژوروو" وتراوه، بڕیاریشه ئه‌لبومه‌كه له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ بڵاوبكرێته‌وه
هههههههه
[size=24]ده‌ستت خۆش به‌سه‌رهاتێکی سه‌یر ببو
وابزانم شوفێره‌که‌ی له خۆی زیرهکتربووه[/size]
درۆى خۆشه‌ویستى
ئه‌مشه‌و له دواین نامه‌دا ...
كه نوسیبوم : وازبێنه لێم
نوسیبوم : گیانه ... بمبه‌خشه ،
له‌مڕۆ به دواوه نامۆى پێم !.
كه نوسیبوم : زۆر لێت زیزم ،
با هه‌موو شت ببڕێته‌وه
سه‌یره !چه‌نده زوو بڕواتكرد...
گڕى عه‌شقم بكوژێته‌وه .
[img]http://kurdup.com/up/uploads/picture/ee32c84c22.gif[/img
چاك ئه‌زانم تێكڕاى شه‌وت ،
به بێدارى بردۆته سه‌ر
بۆیه بوكى نیگاكانت ...
به‌رگى خه‌میان كردۆته به‌ر .
حه‌زناكه‌م دڵم لێ پیس كه‌ى ،
له یادى كه ئه‌و ڕستانه
چونكه چیم دابوو به گوێتا ...
گاڵتهیهو درۆى نیسانه !.
ویستم به شێوازێكى نوێ ...
بۆتى دهرِبڕم سۆز‌و هه‌ست
ئه‌ى بیرتچو ؟ من په‌یمانى ...
تا مردنتم له گه‌ڵتا به‌ست ؟.
ئه‌وه‌ى بۆم نمایشكردى ...
جۆرێك بوو له خۆشه‌ویستى
تۆش چ ناوێكى لێئهنێى ...
دڵگیر نابم ، خۆت سه‌ربه‌ستى !.
هه‌رچیش ئهفهرموى ئاماده‌م ،
له تۆڵه‌ى ئه‌و خه‌مه‌ى شه‌وێت
به‌ڵام من ته‌نیا ماچێكى ...
چاوه گهشهكانتم ئه‌وێت !!.
هاورێتان (ئارام ئه‌بوبه‌كر
خه‌یاڵی کچێک
گوڵم خۆتۆ لهمهکتهبیش
ئاگات لهپۆلهکهت نییه
وا ئه‌زانی جگه له‌خۆت
پۆله‌که که‌سی تیانییه
مامۆستاکه‌ت لێت ئه‌پرسێ
تۆ خه‌یاڵت بۆ ڕۆیشتوه
من ئه‌زانم ئێستاکه تۆ
پۆلهکهشت جێ هێشتوه
وانهکهشت له‌به‌ر نییه
مامۆستاش سه‌ری سوڕماوه
کاتێ پرسیاری لێکردووی
تۆ ناوی منت هێناوه
زیره‌ک نامۆ
zor swpas
zor swpas
kurdlaw
خۆكوشتن دیارده‌یه‌كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌یه، له هه‌ر شوێنێك مرۆڤ هه‌بێت و ژیان به‌رده‌وام بێت، دیارده‌ی خۆكوشتن ئاماده‌یی هه‌یه، به‌ڵام به بهراوركردنی نێوان ژیان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژیاندا، ئه‌وا خۆكوشتن له گهمهكهدا دۆڕاوه و ژیان سه‌ركه‌وتووه.
دیارده‌ی خۆكوشتن له هه‌ر شوێنێك و له‌ناو هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه ڕووده‌دات شوێنه‌واری نێگه‌تیڤی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌جێده‌هێڵێت و كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ر هۆكار و فشارن بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی بڕیاره‌كه ده‌دات و ئه‌م دیارده‌یه‌ش له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا بوونی هه‌یه.
گه‌ڕان به‌دوای هۆكاره‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێك گه‌لێك گرنگه هه‌ر بۆیه كاتێك له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ڕێژه‌ی خۆكوشتن به‌رزده‌بێته‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن به كه‌ڵك وه‌رگرتن له شاره‌زایانی ئه‌و بواره لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ڕه‌شه له خۆكردن
به‌پێی ئاماری به‌شی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی سلێمانی له 1/1 تاكو 31-5ی ئه‌مساڵ (149) حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراوه، به‌شێوه‌كانی كوشتن به ئه‌نقه‌ست، هه‌وڵه‌كانی كوشتن، كوشتن به نه‌زانین، خۆكوشتن و خۆسووتاندن تۆمار كراوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه, له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌دا 19 كه‌س خۆیان كوشتووه كه (10) كه‌سیان نێر و (9)یان له ڕه‌گه‌زی مێ بوون هه‌روه‌ك (15) حاڵه‌تی خۆسووتاندنیش تۆماركراوه كه (4)یان له ڕه‌گه‌زی نێر و (9)یان له ڕه‌گه‌زی مێ بوون.
هه‌روه‌ها (91) كه‌سیش هه‌وڵیان داوه خۆیان بكوژن كه (76) كه‌سیان له ڕه‌گه‌زی نێر و (9) كه‌سه‌كه‌ی تریشیان له ڕه‌گه‌زی مێ بووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس، (23) كه‌س به ئه‌نقه‌ست كوژراون كه (22) كه‌سیان له ڕه‌گه‌زی نێر بووه و یه‌ك كه‌سیشیان له ڕه‌گه‌زی مێ بووه و كه‌سێكیش به نه‌زانین كوژراوه كه له ڕه‌گه‌زی نێره.
كه‌متر له چاو جیهاندا
ئه‌و ئاماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕاده‌ی خۆكوشتن له پارێزگای سلێمانی كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تێدایه گه‌لێك كه‌متره له ئاماره جیهانییه‌كان، چونكه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاماره‌كانی جیهان له هه‌موو 30 چركه‌یه‌كدا یه‌ك كه‌س له‌ئاستی جیهاندا خۆی ده‌كوژێت و دیاره ئه‌م ڕێژه‌یه گه‌لێك ترسناكه و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێیانوایه به جیهانیبوون و ته‌كنۆلۆژیا هۆكارێكی كاریگه‌ریی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی خۆكوژییه.
ساڵانه له جیهان پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن و ده ملیۆن كه‌سیش هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بكوژن.
هه‌وڵی خۆكوشتن
دڵشاد حه‌مه ساڵح توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆكوشتن به‌یه‌كێك له‌و نیشانانه ده‌زانێت كه مرۆڤ له گیاندارانی تر جیاده‌كاته‌وه، پێیوایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن توانای بیركردنه‌وه‌یان دێته سه‌ر سفر و ناتوانن به‌باشی بیر له داهاتووی خۆیان بكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌ڵێت: "خۆكوشتن تاڕاده‌یه‌ك وه‌ك چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تر، ڕه‌نگی ویراسی پێوه‌یه واته ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه خۆكوشتن تێیدا ڕوویداوه له‌ناو نه‌وه‌كانیاندا ڕێژه‌ی خۆكوشتن زیاتره وه‌ك له‌و بنه‌ماڵانه‌ی دیارده‌ی خۆكوشتنی تیا به‌دی ناكرێت".
هه‌ڵكشانی ڕێژه‌كه
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستی له هه‌ر (100) هه‌زار كه‌س (16) كه‌س خۆی ده‌كوژێت و دوور نییه له ساڵی 2020دا ڕێژه‌ی خۆكوشتن له ساڵێكدا بگاته (1500000) كه‌س.
هه‌ر لهوئامارهدا، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له په‌نجا ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌ی 60% ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان كوشتووه زیادیكردووه.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بكوژن و هه‌وڵه‌كانیان سه‌رناگرێت بیست ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه بۆته هۆی مردن، به‌ڵام ئاماری جیهانی ترسێكی گه‌وره‌ی خستۆته دڵی لێكۆڵهرهوانهوه هه‌ر بۆیه ئێستا له ئاستی جیهاندا چه‌ندین ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌و گرفته جیهانییه دامه‌زراون و ئه‌ركیان پاراستنی ژیانه.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه پێیوایه، ڕه‌گه‌زی نێر بۆ زۆربه‌ی كاره‌كانی به‌رنامه‌ی هه‌یه و نه‌خشه‌كێشی بۆ ده‌كات و دیاره ئه‌و كارانه‌ی كه پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ كێشرابێت زۆرتر سه‌رده‌كه‌ون و ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده له ژناندا هه‌وڵی خۆكوشتن زیاتره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕووی نه‌خشه‌وه نییه، زۆربه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه سه‌رناگرێت".
ناوبراو جۆره‌كانی خۆكوشتن دیاری ده‌كات و ده‌ڵێت: "خۆكوشتنێك هه‌یه له‌پێناوی باشتركردنی خه‌ڵكانی تر كه خۆكوشتنی ئایدۆلۆژیای پێده‌وترێت، كه زیاتر له‌نێو گرووپه دینیی و توندڕه‌وه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت، جۆرێكی تری خۆكوشتن بۆ ڕاكردنه له‌و كێشانه‌ی كه خۆكوژه‌كه تووشی بووه و توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نییه، ئه‌و كه‌سه ناخوازێت كه به چاوی كه‌سێكی دۆڕاوه‌وه سه‌یر بكرێت هه‌ر بۆیه ده‌ست ده‌داته خۆكوشتن".
ته‌كنۆلۆژیا و بێزاری
به‌پێی ئاماره‌كان ڕاده‌ی خۆكوشتن له بوڵاتانی وه‌ك ژاپۆن، ئه‌مریكا، خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا زۆر له شوێنه‌كانی تر زیاتره‌و ئه‌مه‌ش بۆته جێگه‌ی پرسیاری شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئایا ته‌كنۆلۆژیا تا چه‌ند له زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه ده‌وری هه‌یه؟
دڵشاد حه‌مه ساڵح پێیوایه له‌گه‌ڵ گه‌وره بوون و ئاڵۆزبوونی كۆمه‌ڵگاكان، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدۆلۆژییهكانیش په‌ره‌ده‌سێنن و ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاكاندا ڕێژه‌ی خۆكوشتن ئاساییه، چونكه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگادا ده‌گۆڕێت".
ئاماره‌كانی جیهانی خۆكوشتن ده‌ریانخستووه كه خۆكوشتن سێهه‌مین هۆكاری مردنی مێردمنداڵان و لاوانه و هه‌شته‌مین هۆكاری مردنی مرۆڤه له جیهاندا.
هه‌ر له‌م ئاماره‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ژنان سێ ئه‌وه‌نده‌ی پیاوان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن، به‌ڵام له سه‌دا 6%ی ژنان و 5%ی پیاوانیش هه‌وڵه‌كانیان سه‌رده‌گرێت. واته پیاوان سێ ئه‌وه‌نده‌ی ژنان به‌هۆی خۆكوشتنه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هه‌ندێ له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه ئایدۆلۆژیا یاخود باوه‌ڕ به‌دین تاڕاده‌یه‌كی زۆر توانیویه‌تی به‌ر به‌م دیارده‌یه بگرێت و ڕێژه‌ی خۆكوشتن له‌و كه‌سانه‌دا كه باوه‌ڕیان به‌دین نییه زیاتره له كه‌سانی باوه‌ڕدار. بۆیه ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه وتی: "ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن كه كه‌سانێك كه باوه‌ڕی دینیان هه‌یه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ ئامانجێكی هه‌یه و ناكرێت ئه‌و ئامانجه به كۆمه‌ڵێك شتی لاوه‌كییه‌وه تێكبدرێت واته هه‌ر دینێك بۆته هۆكاری ئاسووده‌یی لای تاكه‌كان، چونكه كه‌سانی دینی پێیانوایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌ست بخه‌نه ناو كاری خواوه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خۆی، به‌ڵام له‌لای كه‌سانی بێ دین ئامانجی ژیانیان خۆیان دیاری ده‌كه‌ن".
ناڕۆشنبیری
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و هۆكاره‌كانی خۆكوشتن ده‌ڵێت: "له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین هۆكار وه‌ك ئایدۆلۆژی، كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خۆشی ده‌روونی و تاڕاده‌یه‌كیش ئابووری ده‌بنه هۆی خۆكوشتنی كه‌سه‌كان". جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا كێشه ده‌روونییه‌كان پله‌ی یه‌كه‌میان هه‌یه له ئاماره‌كاندا و دیاره ئه‌و كێشه ده‌روونیانه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ نموونه ناوبراو باس له كێشه‌ی هه‌ژاری، ناڕۆشنبیری تاكه‌كان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات.
هه‌وڵدان بۆ ڕۆشنبیركردنی تاكه‌كان به بۆچوونی دڵشاد حه‌مه ساڵح هۆكارێكی گرنگه بۆ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی خۆكوشتن له هه‌رێمی كوردستاندا، چونكه وه‌ك ناوبراو باسی لێوه‌ده‌كات ئاماره‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه ڕێژه‌ی خۆكوشتن له هه‌رێمی كوردستاندا له‌نێوان 15 بۆ 35 ساڵدایه.
ژماره‌كان
به‌پێی نوێترین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له وڵاتی فینله‌ندا له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س 45 كه‌س، له هه‌نگاریا له 100 هه‌زار كه‌س 58 كه‌س، له سوید و سویسڕا له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س 18-25 كه‌س و له پرتوگالیش له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س 8 كه‌س خۆیان ده‌كوژن.
له ئه‌مریكا هه‌موو ساڵێك زیاتر له 30 هه‌زار لاو به‌هۆی نادیاربوونی دواڕۆژیان كۆتایی به ژیانیان دێنن.
ئاماره‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه له جیهاندا وڵاتی هندستان زۆرترین ڕێژه‌ی خۆكوشتنی تێدایه واته له هه‌ر 100 هه‌زار ژن 148 ژن و له هه‌ر 100 هه‌زار پیاویش 58 پیاو له ساڵێكدا خۆیان ده‌كوژن
zor swpas
zor swpas
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
ده‌سته‌کانت خۆش بێط زۆر زۆر جوانه خوا ته‌مه‌نت هه‌ر درێژکات
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که چه‌ند توێژه‌رێکی میسری ئه‌نجامیانداوه، ده‌رکه‌وتوه هه‌نجیری تازه یان هه‌نجیری وشك باشترین ده‌رمانه بۆ وه‌رزشكاره‌كان و چه‌ند ماده‌یه‌كی وزه‌به‌خشی ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه كه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات له چالاكیه‌كانیدا.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشکرایکردوه، كه هه‌نجیر ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی مێشك بۆ خوێندكاران له‌كاتی خوێندندا، به‌وه‌ی هه‌نجیر له 60% ی شه‌كره و یارمه‌تی له‌شی مرۆڤ ده‌دات له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا هه‌ڵیانمژێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌که، هه‌نجیری وشك ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی كالسیۆم كه بۆ پته‌وكردنی ئێسك و ددانه‌كان سودی هه‌یه، هه‌روه‌ها سودێكی زۆریشی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن بون، یارمه‌تیده‌رێكی باشیشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆڵسترۆڵی له‌شی مرۆڤ
kurdlaw
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی رۆبینیۆ پێشكه‌ش به یانه‌ی ڤاڵنسیا ده‌كات
PNA – یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل (رۆبینیۆ) به شێوه‌یێكی خواسترو پێشكه‌ش به یانه‌ی ڤاڵنسیا ئیسپانی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی دیلی میرۆ ئینگلیزی رایگه‌یاندووه ، كه‌وا یانه‌ی مانچسته‌رسیتی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل (رۆبینیۆ) به شێوهیێگی خواستر پێشكه‌ش به یانه‌ی ڤاڵنسیا ده‌كات، به‌مه‌ش یانه‌ی ڤاڵنسیا پێویسته برِی (180) هه‌زار یۆرۆ مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی یاریزان بدات.
یاریزانی به‌رازیلی (رۆبینۆ) وه‌رزی رابردوو به شێوه‌ێكی خواسترو له ریز یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی چووه ریز یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی كه توانی ئاستێكی باش ئه‌نجام بدات ، و بۆنده‌كه‌ی له (4) مانگی ئاب كۆتایی پێدێت.
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی توانی یاریزان (داڤێد سیلڤا) له یانه‌ی ڤاڵنسیا بكرێت ، و له‌وانه‌ی یاریزان رۆبینۆ بچێته ریز یانه‌ی ئیسپانی هه‌چه‌ند یانه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی سانتۆس لویس ئه‌لڤارۆ ریبێرۆ ده‌یه‌وێت یاریزان رۆبنیۆ بۆ ماوه‌ی سالێكی تر له ریز یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
zor swpas
Peyamner – یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانیا و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی (دمتهریۆ چیگرینسكی) به فه‌رمی گه‌رایه‌وه ریز یانه‌ی شاختار دۆنیتسك ئۆركرانی به‌رامبه‌ر (15) ملیۆن یۆرۆ.
یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانیا و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی به فه‌رمی به برِی (15) ملیۆن یۆرۆ بۆندی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشوو (شاختار دۆنیتسك) مۆركرد.
جێی باسه ، یاریزانی ئۆكرانی (چیگرینسكی) له وه‌رزی رابردوو به برِی (25) ملیۆن یۆرۆ ریز یانه‌ی (شاختار دۆنیتسك) جێهشت چووه ریز یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]