967

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دکتۆر وه‌لید فتحی که‌ پزیشکێکی موسڵمانه‌ و له‌ ئه‌مه‌ریکا کار ده‌کات ڕووداوه‌کانی رۆژ له‌دوایی رۆژی 11/سێبتێمبه‌رمان بۆ ئه‌گێرێته‌وه‌ ئه‌ڵێت :
هه‌ر که‌ رووداوی 11/سێبتێمبه‌ر ڕوویدا یه‌کسه‌ر ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن که‌ جولوکه‌ ئاراسته‌ی ئه‌کردن ده‌ستیان کرده‌ تاوانبار کردنی موسڵمانان.
له‌سه‌عات 12ئه‌و رۆژه‌ لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مه‌رکه‌زی ئیسلامی له‌ (بۆستن) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی په‌له‌یان ئه‌نجامدا و منیش له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌شداریم کرد و چه‌ند بڕیارێك درا له‌وانه‌ داوا له‌ ده‌سوڵاتدارانی شار بکرێت که‌ بنکه‌که‌مان بپارێزن له‌ که‌سانی تێکده‌رو ئاژاوه‌چی و ئه‌وانیش هێزێکی ئاسایشیان بۆ ناردین.
    رۆژی 12/سێبتێمبه‌ر ، ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له‌ رۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه‌ به‌ پۆل ئه‌هاتن بۆ مه‌رکه‌زی ئیسلامی و داوای چاوپێکه‌وتنیان تۆمار ده‌کرد له‌ گه‌ڵماندا و دونیایه‌ك پرسیاریان له‌ سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان ده‌کرد و ئێمه‌ش وه‌ڵاممان ده‌دانه‌وه‌ ( به‌ ڕاستی ئه‌وه‌نده‌ دژایه‌تیان ده‌کردین بڕوامان وابوو ئیسلام په‌نجا ساڵ دێته‌دواوه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌
    رۆژی 13/سێبتێمبه‌ر له‌ گۆره‌پانی به‌رامبه‌ر باره‌گای (عومده‌)ی شاردا هه‌زاران که‌ کۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ئاینی (گاورو موسڵمان) قسه‌یان بۆ ئه‌کردین، له‌وێدا باسێکی چڕو پڕی بنه‌ماکانی ئیسلام کرا و پاشان درا به‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ملۆنه‌ها که‌س به‌دیاری دانیشتن ، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو شاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌نجام ئه‌دران .
    -- رۆژی هه‌ینی و 14/سێبتێمبه‌ر به‌ره‌سمی بانگ کراین بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ، ئاماده‌کاری کرا بۆ ئه‌نجام دانی نوێژی جومعه‌ له‌ بۆستن له‌لای مه‌رکه‌زی ئیسلامیدا وسه‌رۆکی کڵێسه‌کانیش به‌شداریان کرد و پاش نوێژ له‌گه‌ڵ موسڵماناندا به‌شداری و رێپێوانێکیان کرد بۆ به‌رده‌م باره‌گای عومده‌ی شاری کامبردج له‌وێش باسی ئیسلاممان بۆ ئاماده‌بوان کردو له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندندا هه‌موو ئه‌وانه‌ بڵاوبوونه‌وه‌.
    -- له‌رۆژی 15/سێبتێمبه‌ردا چووم بۆ گه‌وره‌ترین کلێسه‌ی شاری بۆستن که‌ بانگهێشت کرابووین بۆ باسکردنی ئیسلام و له‌ وێش گه‌وره‌ پیاوانی شارو کۆمه‌ڵێ رۆشنبیر و مامۆستای زانکۆش ئاماده‌بوون که‌ زیاتر له‌ هه‌زار که‌س ئه‌بوون ، هه‌روه‌ك سه‌فیره‌کان پێشوازیان لێکردین و گه‌وره‌ترین قه‌شه‌ی کڵێسه‌که‌ وتاری دا و به‌رگری له‌ ئیسلام کردو ڕایگه‌یاند که‌ ئیسلامیش ئاینێکی ئاسمانی و خوداییه‌!!
    منیش به‌یاننامه‌ی زانایانی ئیسلامم خوێنده‌وه‌ و باسی هه‌ڵوێستی ئیسلامم کرد له‌ باره‌ی تیرۆره‌وه‌ و به‌ ده‌نگه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه‌ و بۆشم ته‌فسیر کردن{    }
    ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه‌ ئه‌وه‌بوو زۆرێك له‌ ئاماده‌بووان له‌و کلێسه‌یه‌دا ده‌ستیان به‌گریان کرد ،  یه‌کێك له‌ئاماده‌بوون وتی: هه‌رچه‌نده‌ من هیچ له‌زمانی عه‌ره‌بی تێناگه‌م به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وه‌یی خوێندت به‌ ڕاستی که‌لامی خوایه‌ ! یه‌کێکی تر که‌ کاتێك له‌ کلێسه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ چاوێکی پڕ فرمێسکه‌وه‌ خوا حافیزی لێ کردین و کاغه‌زێکی دایه‌ ده‌ستم که‌ کردمه‌وه‌ نوسرابوو ( له‌ ڕابردوو له‌ ئێستامان ببورن و دوعامان بۆ بکه‌ن)!!
    یه‌کێکی تر له‌وانه‌ که‌ فرمێسکی به‌ چاودا ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌ پێی وتین : (بڕوام وایه‌ ئێوه‌ش هه‌روه‌ك ئێمه‌ن و بگره‌ چاکتریشن)!  له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر خه‌ڵك هه‌بوو داوای ناونیشانی مه‌رکه‌زی ئیسلامیان لێ ده‌کردین ، سه‌ردانمان بکه‌ن و ده‌رباره‌ی ئیسلام پرسیاره‌کانیان بکه‌ن و ئاماده‌ی خوتبه‌کانی هه‌ینی ببن.... له‌وێدا تێگه‌یشتم خوای گه‌وره‌ کاری بێ حیکمه‌ت نیه‌ با عه‌قڵێ کولی ئێمه‌ش ئه‌و کاره‌ نه‌برێت .
    رۆژی 16/ سێپتێمبه‌ر بانگه‌وازێکمان کرد له‌ ناو خه‌ڵکدا بۆ سه‌ردان کردنی مه‌رکه‌زه‌کانمان ، له‌و بروایه‌دابوون 100که‌سێك ئاماده‌ بێ ، که‌چی زیاد 1000 که‌سیش ئاماده‌ بوو له‌ده‌رو دراوسێکانمان و پیاوانی و ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ. باسێکی وردی ئسلاممان بۆ کردن قورئانمان بۆ خوێندنه‌وه‌ و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ ده‌عوه‌تێکیان پێدام له‌ که‌نیسه‌که‌ی دوێنێ بچم  وتار بده‌م و باسی بنه‌ماکانی ئیسلام بکه‌م بۆ خه‌ڵکی و له‌ پێنج که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه‌ بانگێشت کراین بۆ پرسیارو وه‌ڵام و قسه‌کردن ده‌رباره‌ی ئیسلام!
    رۆژی 19/سێپتێمبه‌ر له‌لایه‌ن عومده‌ی شاره‌که‌ی دراوسێمانه‌وه‌ بانگێشت کراین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رده‌م هه‌زاران که‌سدا باسی ئیسلامیان بۆ بکه‌ین که‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کۆیان کردبوونه‌وه‌.
    رۆژی 20/سێپتێمبه‌ر 300مامۆستاو قوتابی له‌ زانکۆی (هارفارد) هاورێ له‌گه‌ڵ سه‌فیری ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڤێننا هاتن بۆ سه‌ردانیکردنی مه‌رکه‌زی ئیسلامی و له‌ گۆره‌پانی مزگه‌وته‌که‌دا دانیشتن و باسی ئیسلامیان بۆ کردن و قورئانمان بۆ خوێندن و سه‌یر ئه‌وه‌بوو ئه‌مانیش فرمێسك به‌ چاوه‌کانیاندا ئه‌هاته‌ خواره‌وه‌!
    رۆژی هه‌ینی 21/سێپتێمبه‌ر موسڵمانان له‌گه‌ڵ حاکمی ویلایه‌تی ( ماستشوستس) کۆبوونه‌وه‌ و قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرا که‌ له‌ به‌رنامه‌ی خوێندندا وانه‌یه‌ك ته‌رخان بکرێ بۆ دینی ئیسلام تا ببێته‌ مایه‌ی هۆشیاری و که‌س دژایه‌تی ناره‌وای موسڵمانان نه‌کات ، وتار و نوێژی هه‌ینییه‌که‌ له‌ که‌ناڵی (CNN) به‌ ته‌واوی بڵاو کرایه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها وتاری هه‌فتانه‌ی شه‌وی مه‌رکه‌زه‌که‌شمانی بڵاوکرده‌وه‌! به‌راستی ئه‌مانه‌ له‌شاری بۆستن ڕوویان ئه‌دا له‌ هه‌موو شاره‌کان به‌ شێوازێك له‌ شێوازه‌کان روویان دا و بۆمان ده‌رکه‌وت ( ئیسلام نه‌ك پاشه‌کشه‌ناکات به‌ڵکو پێشکه‌وتنی گه‌وره‌شی به‌ده‌ستکه‌وتووه‌ و ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وامان زانی ئیسلام 50سال له‌ ئه‌مه‌ریکا هاته‌ دواوه‌ ، وا ده‌رنه‌چوو ، به‌ڵکو له‌ سایه‌ی خواوه‌ به‌و یازده‌ رۆژه‌ی دوای 11/سێپتێمبه‌ر ئیسلام یازده‌ ساڵ چووه‌ پێشه‌وه‌.
    سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانان له‌ هاوای – که‌ په‌نجاهه‌مین ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریکایه‌ - ده‌ڵێ ( پێش رووداوی 11/سێپتێمبه‌ر له‌ مانگێکدا (3) سێ که‌س موسڵمان ده‌بوون که‌چی له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی دوای ئه‌و رووداوه‌ (23) که‌س موسڵمان بوون که‌ زۆربه‌یان ئافره‌تن ... یه‌کێك له‌وانه‌ ئه‌ڵی ( من ئه‌مرۆ یا سبه‌ی هه‌ر ده‌مرم بۆیه‌ پێویسته‌ موسڵمان ببم) .
    -- له‌ فیرجینیا مه‌رکه‌زی ئاده‌م پێشوازی کرد له‌ قه‌شه‌یه‌ك و ده‌ ئه‌مه‌ریکی که‌ موسڵمان بوو بوون چه‌ند رۆژێك دوای 11/سێپتێمبه‌ر و دراوسێکانی مزگه‌وت هه‌ڵمه‌تێکی پاره‌ کۆکردنه‌وه‌یان ده‌ست پێ کرد بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌که‌مان  که‌ هه‌ندێ توندڕه‌وی جوله‌که‌ و گاور زیان زیانیان پێ گه‌یاند بوو.
    -- موسڵمانێکی ئه‌و شاره‌ ئه‌یگێرێته‌وه‌ ئه‌ڵی : رۆژێك زۆر ترسم لێ نیشت له‌ کاتی چوون بۆ مزگه‌وتدا به‌ تایبه‌ت من ساڵێك بوو موسڵامن بووم، شه‌و دوعآی زۆرم کرد که‌ خوای گه‌وره‌ ترس  له‌ دڵماندا نه‌هێڵێ.. سه‌یر ئه‌وه‌ بوو که‌ چووم بۆ مزگه‌وت سه‌یر ئه‌که‌م ده‌رگای مزگه‌وت به‌ چه‌پکه‌ گوڵ ڕازابوه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌رو دراوسێی مزگه‌وته‌که‌وه‌ وه‌ك ده‌ربرینی هاو سۆزیه‌ك که‌ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌که‌ و ئاماژه‌ ده‌کات که‌ داهاتوو بۆ ئیسلامه‌ و لو ئه‌مه‌ریکاو له‌ جیهابیشدا.
    --ئاماره‌کان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی موسڵمان ده‌بن چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ن که‌ پێش رووداوی 11/ سێپتێمبه‌ر موسڵمان بوون.
    --راپۆرتێکی (CIA) ئامارێك ده‌کات و ئه‌ڵی ( ئیسلام له‌ هه‌موو ئاینه‌کانی تر خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ژماره‌ی موسڵمانان ده‌گاته‌ سێ یه‌کی دانیشتوان ) واته‌ ( له‌ هه‌ر سێ که‌سێك یه‌کێکی موسڵمانه‌) رێژه‌ی موسڵمان بوونیش دوایی رووداوه‌که‌ زۆر زیادی کردووه‌ و راپۆرته‌که‌ نیگه‌رانی بڵاووبوونه‌وه‌ی خێرای ئیسلام ده‌رده‌بڕێ به‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌روپاو ئوستورالیادا.

968

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتیان شادکا

969

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خيربيت بو يانه‌ي سه‌رهه‌نگ موحسين ،هاوريي ئازيزي ، هيوادارم به‌رده‌وام بيت

سوپاس بۆ هه‌ردووکتان

971

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

سوپاس بۆتان

پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ( ئینته‌رپۆڵ)  بێزاری خۆی ده‌ربڕیوه‌، سکاڵا ده‌کات له‌ په‌ره‌سه‌ندنی بازرگانی به‌دڕه‌وشتی له‌ ئه‌وروپا که‌ بۆته‌ بازرگانیه‌کی جیهانی ساڵانه‌ خه‌رجیه‌که‌ی 7مه‌لاین دۆلاره‌ و کۆنترۆڵکردنی ئه‌سته‌مه‌...! 
(ماکسپیته‌ر) گه‌وره‌ لێپرسراوی پۆلیسی هۆڵه‌ندا- به‌شی له‌ناو بردنی تاوان : ده‌ڵێت: سزای بازرگانی سێکسی هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ (10) ساڵ به‌ندکران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ سه‌رژمێری ساڵی (1197)دا چوار به‌رانبه‌ر بازرگانیه‌که‌ زیادی کردوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ساڵی رابردوو (186)ئافره‌ت بوونه‌ته‌ قوربانی تاوان باری سێکسی ، له‌ درێژه‌ی دان پیدانه‌کانی ده‌ڵێت کۆنترۆل کردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ چونکه‌ تاوانه‌که‌ له‌ ناو خودی ده‌رگای پۆلیس له‌ زیادبوندایه‌!!! به‌ڵام کام پۆلیس؟ ئه‌و پۆلیسه‌ی که‌ ئه‌رکی چه‌سپاندنی دادوه‌ریه‌ و به‌رگی یاسای له‌به‌ره‌ و دووره‌ له‌ هه‌موو بیرو رایه‌کی ئاینی ، دوور له‌ ره‌وشت و به‌هایی مرۆڤایه‌تی چونکه‌ به‌درۆخستنه‌وه‌ی دین له‌ ژین ، ژیان ده‌بێته‌ مه‌رگه‌سات، بۆیه‌ ئه‌و پۆلیسه‌ (گورگه‌ و له‌ پێستی مه‌ڕ) هه‌ر له‌درێژی قسه‌کانیدا (پیته‌ر) ده‌ڵێ به‌هۆی نه‌بوونی هۆکاری ئاینی کۆنترۆل کردنی دیارده‌یه‌کی زۆر گران بووه‌ و به‌ندیخانه‌ش چاره‌سه‌ری نیه‌....، ئێستاش سه‌رنج بده‌ن له‌ کچه‌ قوتابیه‌کی جوان که‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌سه‌ر هاته‌که‌ی بۆمان ده‌گێرێته‌وه‌ ، له‌ قوتابخانه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ماڵ ، له‌ ڕێگا سه‌یاره‌یه‌کی ( مافیا) به‌ زۆر فراندمی و بردمیه‌ شوێنێکی تایبه‌ت و ماوه‌ی (15) رۆژ له‌ ژورێکدا به‌ندی کردم و به‌رده‌وام به‌دڕه‌وشتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دام.... . له‌و ماوه‌یه‌دا توانیم له‌ رێگه‌یه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌م به‌ بنکه‌یه‌کی پۆلیسی ناوچه‌که‌ و هاتن ده‌وری ماڵه‌که‌یان داو رزگاریان کردم ، ئیتر بردیانم بۆ بنکه‌ی پۆلیس و وامزانی که‌ ڕزگاربووم به‌ڵام کورد وه‌ته‌نی ( له‌ کۆلهکه‌ی ڕویه‌وه‌ به‌ سه‌ربه‌رازی داکه‌وت) پۆلیسه‌کان به‌ پێی یاسا(15) رۆژی تر منیان هێشته‌وه‌ به‌ بیانوی لێکۆلینه‌وه‌ و به‌ دواداچون له‌ شوێنێکی تر پێشتر یه‌ک دوو که‌س ده‌ست درێژیان ده‌کردمه‌سه‌رم ، به‌ڵام له‌ بنکه‌ی پۆلیس سه‌رجه‌م (یاسا پارێزه‌کان) به‌واتایه‌کی تر پاسه‌وانانی یاسا به‌دڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دام !! به‌م شێوه‌یه‌ ماوه‌ی مانگێکی خایه‌ند به‌ نیوه‌ ژیان و داماوی تا گه‌یشتمه‌وه‌ ماڵ....! لێره‌دا ده‌رکه‌وت له‌ تاکه‌ چاره‌سه‌ر ئیسلامه‌ که‌ قه‌ده‌خه‌ی کردووه‌ به‌ ته‌نیا بگه‌رێ ، که‌سێ ترسی خوای له‌ دڵدا نه‌بێ له‌ گورگ درنده‌تره‌... حه‌ڵال و حه‌رام نازانێ له‌ هیچ خراپه‌یه‌ک سڵ ناکاته‌وه‌ ( گه‌ر دڵێك ترسی خوای تێدا نه‌بی که‌ لاوه‌یه‌کی وێرانه‌یه‌) به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌رێز و خۆشه‌ویست گه‌ر له‌ خوا نه‌ترسی ئه‌وه‌ ده‌توانی هه‌موو خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ی وه‌ك له‌ فه‌رموده‌یه‌کی خۆشه‌ویست هاتووه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌گه‌ر شه‌رم له‌ خوانه‌که‌ی چیت حه‌ز ڵێ بێ ده‌ی که‌ی ، ئه‌ی کوا ئه‌و گوته‌ی ئه‌وروپیه‌کان رۆژئاوایه‌کان لایه‌نی مرۆڤایه‌تیان به‌هێزه‌.... یان مرۆڤ ده‌پارێزن ..هتد، ئه‌ی بێجگه‌ له‌ داڕمانی بواری ئه‌خڵاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌داخه‌وه‌ زۆرێك خڵه‌تاون به‌و دروشمه‌ بۆشه‌----- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌.
ئه‌م سه‌رژمێریه‌ له‌وڵاتی دایکی دیموکراتیه‌ ( ئه‌مه‌ریکا)
له‌سالێ 1980ز (155300) حاڵه‌تی له‌ باربردن ئه‌نجام دراوه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 20ساڵ که‌متره‌ ، به‌ڵآـ پۆلیس  ذيڵێ ژماره‌ی راست 3ئه‌وه‌نده‌
*ساڵی 1982ز له‌ 80% ءيوو كچانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ خوار 15ساڵی دایه‌ و شویام کردوه‌ ته‌ڵاق دراون .
*ساڵی 1986 ز هه‌شت ملیۆن ئافره‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان به‌ ته‌نیا ده‌ژین بێ یارمه‌تی که‌سانی تر!
*ساڵی 1982ز(10000) حاڵه‌تی به‌زۆرکردن تۆمارکراوه‌ ،80% ده‌ست درێژیه‌کان له‌ چوار چێوه‌ی خێزان و هاورێه‌تی بووه‌
* ساڵی 1997ز هه‌ر 3چرکه‌یه‌ك ئافره‌تێك به‌زۆرکردن ده‌سدرێژی کراوه‌ته‌ سه‌ر، 6 ملیۆن ئافره‌ت دوچاری ئازاری جه‌سته‌ی و ده‌رونی بوون به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی مێرده‌کانیانه‌وه‌ 70000 له‌ لایه‌ن مێرده‌کانیان لێیان دراوه‌ ، 4هه‌زار ئافره‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مێرده‌کانیان و نزیکه‌کانیان له‌ ناو ده‌بردرێن!! + 74% له‌ بێوه‌ژنه‌کان هه‌ژار که‌وتوون بێ سه‌رپه‌رشتییارن + 85% له‌ پیره‌ژنه‌کان به‌ ته‌نها ده‌ژین و که‌س یارمه‌تیان نادا
* ساڵه‌کانی (79-85) نه‌شته‌ گه‌ری نه‌زۆکی ئه‌نجام دراوه‌ بۆ هینده‌ سوره‌کان بێ ئه‌وه‌ی بزان!
* ساڵه‌کانی (80-90) یه‌ک ملیۆن ئافره‌ت له‌ تاترۆخانه‌کان کاریان دامێن پیسی بووه‌ به‌ ره‌سمی!
* ساڵێ 1995ز (2500) ملیۆن دۆلار به‌رهه‌می مه‌لهاو رێکخراوه‌ سێکسیه‌کان بووه‌.

سه‌چاوه‌.. کتێبی ئافره‌تانی رۆژ ئاوا به‌ره‌و کوێ؟

973

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

http://members.abunawaf.com/yaba3dhom/20080108/aowaw_6.jpg
http://marti.free.fr/photodrole/539.jpg
http://www.dailyhaha.com/_pics/cars_on_fire.jpg
http://www.zyzoom.net/vb_up/uploads/images/zyzoom-b0afbdc70d.jpg
http://images.rozana.co.il/work/pictures/2009/12/31/3gayeb9.jpg
http://images.rozana.co.il/work/pictures/2009/12/31/3gayeb10.jpg
http://images.rozana.co.il/work/pictures/2009/12/31/3gayeb7.jpg
http://images.rozana.co.il/work/pictures/2009/12/31/3gayeb11.jpg
http://images.rozana.co.il/work/pictures/2009/12/31/3gayeb4.jpg
http://images.rozana.co.il/work/pictures/2009/12/31/3gayeb2.jpg
http://www.waraqat.net/2009/08/9war-monawa3ah1.jpg

974

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ست خۆش به‌سوود بوو

975

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

یه‌كه‌م: لیَت ناپرسێت جۆرى سه‌یاره‌كه‌ت چى یه‌ كه‌ لیَى ده‌خورِى....به‌ڵكو ده‌پرسیێت چه‌ند كه‌ست گه‌یاند كه‌ هیچ هۆكاریَكى گواستنه‌وه‌ى نه‌بوو؟

دووه‌م: لێت ناپرسیێت رِووبه‌رى ئه‌و خانووه‌ى تۆى تیَداى چه‌نده‌....به‌ڵكو ده‌پرسێت میواندارى چه‌ند كه‌ست كرد؟

سیَهه‌م: لێت ناپرسێت له‌و جلانه‌ى كه‌ له‌ هه‌ڵت گرتووه‌...به‌ڵكو ده‌پرسێ چه‌ند كه‌ست پۆشته‌ كردووه‌؟

چواره‌م: لێت ناپرسێ ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌رت ده‌گرت چه‌نده‌....به‌ڵكو ده‌پرسێت چۆن سه‌رفت كرد و به‌كارت هیَنا و چۆن خۆتت پیَوه‌ ده‌رده‌خست له‌ناو خه‌ڵكى دا.

پیَنجه‌م: ناپرسێت له‌چ ده‌زگایه‌ك فه‌رمانبه‌ریت....به‌ڵكو ده‌پرسێت كاره‌كانت چۆن رِاپه‌رِاند به‌ پیَى توانات.

شه‌شه‌م: لێت ناپرسێت چه‌ند هاورِیَت هه‌بوو...به‌ڵام ده‌پرسێت بۆ چه‌ند كه‌س هاورِیَی دڵسۆز بووى.

حه‌وته‌م: لێت ناپرسیَت ناوى ئه‌و گه‌رِه‌كه‌ى لیَى ده‌ژیت ناوى چی یه‌.....به‌ڵام ده‌پرسیَت تۆ چ جۆره‌ دراوسیَیه‌ك بووى؟

هه‌شته‌م : لیێت ناپرسیَت رِه‌نگى پیَستت چۆنه‌....به‌ڵام ده‌پرسیَ له‌وه‌ى كه‌ چى له‌ ناوه‌رِۆك و نه‌فست دایه‌ و تیَرِوانینت چۆنه‌ بۆ كه‌سانى تر؟

نۆیه‌م: لێت ناپرسیَت ئه‌و كاته‌ چه‌ندى خایاند كه‌ سه‌لامه‌تى بۆ نه‌فسى خۆت و باوه‌رِ هیَنانت به‌ خالقى خۆت....به‌ڵكو ده‌تباته‌ كۆشكه‌كه‌ت له‌ به‌هه‌شتدا و ناتباته‌ به‌رده‌م ده‌رگاكانى دۆزه‌خ.

ده‌یه‌م: لێت ناپرسیَت له‌وه‌ى كه‌ ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ چه‌ند كه‌س ناردوه‌.....به‌ڵام ده‌پرسیَت كه‌ هه‌ستت به‌ شه‌رم كرد تا بینیَرى یان نا؟

سه‌رچاوه‌:imanway
سایه‌ فارس

976

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئه‌و رای خۆمه‌ تۆش رایه‌کت هه‌یه‌ به‌ڵام من زۆرم دیوه‌ له‌ به‌لاش نه‌م نوسیوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌
ئێستاش هه‌مان رام هه‌یه‌ که‌ یه‌کێك ده‌چێته‌ شوێنێك ئه‌گه‌ر که‌سه‌کانی تر نوێژ نه‌که‌ن ئه‌ویش ناکا گه‌ر کابرا نوێژ که‌ریش بێ. چونکه‌ دیومه‌ کابرا به‌ عه‌یبه‌ی ده‌زانێ
سوپاس بۆ تۆش

977

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

که‌س نه‌بوو رای خۆی بڵێ له‌م باسه‌

978

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

سوپاس بۆ تۆش

979

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ئه‌م دوو ڤیدیۆیه‌ به‌هێزترین کامێره‌ی شاراوه‌ن که‌ زۆر که‌سه‌که‌ ده‌ترسێنن

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=jEjwb-4G … re=related[/youtube]
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=d9cMyB3o … re=related[/youtube]

980

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

سوپاس بۆ ئێوه‌

981

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

http://www.waraqat.net/2008/08/alsalat7.jpg
http://www.ozkorallah.net/images/salat04.jpg
http://rbsha.org/files/y36tt7ogzowvfofkbqux.gif
http://up.lm3a.net/uploads/06035dc49c.jpg
http://www.alkawthartv.ir/Islamic/200909203.jpg
http://img140.imageshack.us/img140/4128/aftertheearthquake7uv.jpg
http://img68.imageshack.us/img68/2693/save03498tb.jpg
http://www.waraqat.net/2008/11/eslam_hetler1.jpg
http://www.hanein.info/vb/imgcache/11/92346_hanein.info.jpg
http://www.getreligion.org/wp-content/photos/2009/11/ArmyMuslimsPrayers1.jpg
http://i184.photobucket.com/albums/x206/alarabmag/thalg/1.jpg
http://www.alriyadh.com/2009/12/25/img/486656524681.jpg
http://www.aljazeera.net/mritems/images/2006/8/13/1_637855_1_34.jpg
http://islam.makcdn.com/image1328_500_361/500X361.jpg
http://img68.imageshack.us/img68/9758/safe0094hs.jpg
http://img358.imageshack.us/img358/5050/save034324381el.jpg
http://img101.imageshack.us/img101/8683/saveewr343431rw.jpg
http://img358.imageshack.us/img358/9826/mujahideensdsads0um.jpg
http://img234.imageshack.us/img234/7775/save349384346mw.jpg
http://img220.imageshack.us/img220/3513/save0053wa.jpg
http://www2.pictures.zimbio.com/gi/Muslims+Hold+Day+Prayer+Capitol+Hill+NXTobTKsYGal.jpg
http://www.ozkorallah.net/images/salat06.jpg
http://vb.arabseyes.com/imgcache/18506.imgcache

982

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سڵاوی خواتان لێبێت مامۆستایان من له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم كه‌وتمه مناقه‌شه له‌سه‌ر نوكته هه‌رچه‌نه له‌وانه‌یه پرسیاره‌كه‌م ڕه‌نگه‌ كه‌مێك درێژه‌ی پێبه‌م ئه‌ویش ته‌نها بۆ تێگه‌یشتنی به‌ڕێزتانه.
یه كێك له هاوڕێیان وتی: حوكمى گێرانه وه ى نوكته و وته‌ى هه‌ڵبه‌ستراو.. زاناى پايه به‌رز(شيخ محمد بن صالح عوسه‌يمين) -ره حمه تى خواى لێ بێت-
له‌م باره‌يه‌وه ده‌فه‌رمويت:
" گێرانه وه ى نوكته و جيروكه خه يالى و ناراسته كان كه دروستكراوى خه‌يالن و هيج بنجينه‌يه‌كيان نیيه. ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ى پيغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ده يانگرێته وه كه ده فه رموێت(ويل لمن حدث فكذب ليضحك به القوم ويل له ثم ويل له) صحيح الجامع الصغير(7136)
واته هاوار و سزا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى قسه‌ى درۆ ده‌كات بو ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێك پێى پێبكه‌نن. هاوارو سزا بۆ ئه‌و كه‌سه پاشان هاوار و سزا بۆ ئه‌و كه‌سه"
یه‌كێكی تر وتی: باشه‌ من ئه‌م نوکته‌یه‌ به‌ نمونه‌ نیشانت ده‌ده‌م ڕه‌زیلێك 3 پرته‌قاڵ ئه‌كرێ. شه‌و ئه‌ڕواته‌وه‌ و که‌ پرته‌قاڵی یه‌که‌م له‌ت ئه‌کا، خراپ ئه‌بێ. ئه‌ویش فڕێی ئه‌دا. پاشان دووه‌میان له‌ت ئه‌کا، به ‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش خراپ ئه‌بێ ‌و فڕێی ئه‌دا. ئیتر له‌ داخا كاره‌بای ماڵه‌كه ئه‌کوژێنێته‌وه و پرته‌قاڵی سێیه‌م له‌ت ئه‌كا و ئه‌یخوا، ئایا ئه‌مه‌ درۆکردنه‌؟!!!
ئایا ئه‌مه‌(هه‌قی خه‌ڵكییه‌) ؟!!!
ئایا حه‌قی که‌ست خواردووه‌ به‌م نوکته‌یه‌ ؟؟؟
ئایا که‌س بریندار بووه‌ به‌و نوکته‌یه‌ ؟؟
یان ته‌نها ئه‌وه‌ قسه‌یه‌که‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ بنی هه‌ر نه‌بیت، ته‌نها بۆ خۆشی و گاڵته‌یه‌ ؟؟؟؟
تکایه‌ تکایه‌ نوکته‌ و قسه‌ی خۆش و گاڵته‌ له‌ درۆ جیابکه‌ره‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ دوو شتی زۆر زۆر جیاوازه

مامۆستایان منیش ئه‌م بابه‌ته ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ستی ئێوه هیوادارم وه ڵامێكم بده نه وه به به‌ڵگه‌وه، خوا پاداشتان بداته وه..




به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:


نوکته‌ حه‌رام و ناباش و ڕێپێدراو و خوازیاریشی هه‌یه‌.. حه‌رام وه‌کو ئه‌وه‌ی گاڵته‌کردن بێت به‌ هۆز و خه‌ڵکان و شتێک که‌ ده‌ستی خوای تێدا بێت یان خه‌ڵكی پێ ناڕه‌حه‌ت بکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی نوکته‌ له‌سه‌ر هه‌ولێریی یان لادێی یان نوکته‌ له‌سه‌ر که‌سێک به‌ نیازی گاڵته‌کردن پێی له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌له‌ یان گێژه‌ یان جله‌که‌ی به‌ جۆرێکه‌...تاد. نوکته‌ی ناپه‌سه‌ندیش(مکروه) وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زۆریی بێ و کات و ته‌مه‌نێکی پێوه‌ بکوژی، یان ببێته‌هۆی زیاد له‌ پێویست پێکه‌نین و خه‌ریکبوون به‌ گاڵته‌وگه‌پ، وه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌جلیسی بۆ ببه‌سترێ.. هی خوازیاریش وه‌کو ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی خۆش یان نووکته‌یه‌ک بکرێ به‌ نییه‌تی لابردنی غه‌م و دڵگرانی له‌سه‌ر برایه‌کی موسوڵمان یان پیاوێک بۆ خێزانه‌که‌ی که‌ ئه‌گه‌ر نییه‌تی له‌گه‌ڵدا بێت بۆ خوا پاداشتیشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێ.. به‌ڵام هه‌تا نووکته‌کان ڕاستی بێ یان دوور بێت له‌ درۆ باشتره‌..

ئه‌م نووکته‌یه‌ی باسیشت کردووه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زۆریی نه‌بێ گوناه نییه‌ و ڕه‌نگه‌ بچێته‌ ڕێپێدراوه‌کانه‌وه‌(المباحات) خۆ ئه‌گه‌ر نییه‌تی دڵخۆشکردنی برایه‌کیشی له‌گه‌ڵدا بێت له‌به‌ر خوا ده‌چێته‌ پاداشتدراوه‌وه‌.. بڕوانه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ ئیسلام

ئه‌وه‌ش شێخ ئیبن عوسه‌یمین و ئیبن بازیش-ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- فه‌رموویانه‌، حه‌رامه‌که‌یه‌تی، یاخوود ئه‌گه‌ر ببێته‌ مایه‌ی کات کوشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی یادی خوا.. یاخوود زۆر پێکه‌نین که‌ ده‌بێته‌ هۆی دڵمردن"فإن کثرة الضحک تميت القلب".

ده‌نگی ئیسلام

هیچ وێنه‌ی تر وه‌رناگیرێ له‌ به‌ر زۆری وێنه‌کان
بۆیه‌ هه‌موو ئه‌ندامێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ نمره‌ ده‌بنێ بۆ وێنه‌کان ئه‌وانه‌ی وێنه‌یان داناو یان وێنه‌یان دانه‌ناوه‌

ده‌ستان خۆش هیوادارم ئه‌ندامان نمره‌دانێن بۆ وێنه‌کان

کاک زریان ئه‌دی ئه‌وانی تر

ده‌ستان خۆش

mn 7  adame

ئه‌دی ئه‌وانی تر

mn  wenakae  sarhang  balam jowan bu  la  bar awae shroshte tabe3e  bu
nazanm bo lae to naktaytawa

mn  alem sarhang

لای من وێنه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌
دوایی نمره‌ دانێ بۆ وێنه‌ی ئه‌ندامه‌کان بزانه‌ چه‌ند نمره‌ی ده‌دێی من وام کردووه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دیاره‌ هه‌ر که‌سه‌و نمره‌م بۆ داناون

akre  dang bdam ba  xom:P

ئه‌وه‌ کوو ده‌بی ئه‌گه‌ر وابی هه‌موو مان 10 بۆ وێنه‌کانمان داده‌نێن    big_smile

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌ژداریان کردوو یان نا ده‌تووانن نمره‌ دابنێنن بۆ وێنه‌کان نمره‌کان له‌ نێوان ( 1 ) هه‌تا (10) بێ
دووایی کۆ ده‌کرێته‌وه‌ کێ زۆرترین نمره‌ی هێناوه‌ به‌هیوای به‌ژداربوون
کاك بورهان و باوه‌ر  وێنه‌کانیان نابنه‌وه‌ هیوادارم ده‌ینێنه‌وه‌ ،
نمره‌کان له‌لای خۆم
Dell Yaar....9
sara-barazely....6
zrian...6
بڕیار...5
ياس....8
sarxosh....6
MARYAM....7
ئاسوس محمد....8
سه‌رهانگ....6
ئایه‌.....8
ئاسۆ....7
بورهان نیت....5
جیمه‌ن...7


وێنه‌کان
one
http://kurdup.com/up/uploads/picture/17c381f68a.jpg

Dell Yaar
http://kurdup.com/up/uploads/other/0d7b1e8e52.bmp

sara-barazely
http://kurdup.com/up/uploads/picture/dcea4dadc8.jpg

zrian
http://noggin.files.wordpress.com/2008/09/gaudi-desktop.jpg

بڕیار
http://kurdup.com/up/uploads/picture/1fc591e7cb.jpg

یاس
http://kurdup.com/up/uploads/other/ec6b0297c2.bmp

sarxosh
http://i48.tinypic.com/6fawbp.jpg

MARYAM
http://kurdup.com/up/uploads/picture/018e5b104f.jpg

ئاسۆس محمد
http://kurdup.com/up/uploads/picture/95d4a608d6.jpg

sarhang
http://img393.imageshack.us/img393/3623/47758524.jpg

ئایه‌
http://kurdup.com/up/uploads/other/5c12e78f1e.bmp

ئاسۆ
http://kurdup.com/up/uploads/picture/473aa3ff6f.jpg

بورهان نیت
http://kurdup.com/up/uploads/picture/220f94658b.jpg

چیمه‌ن
http://www.mriraq.com/vb/imagehosting/236546a8beed9e33f.jpg

سوپاس بۆ ئێوه‌ به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن لێی

992

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

وریا به‌ دینی خوا سوك مه‌که‌


چه‌ند ساڵێك له‌ مه‌وبه‌ر مامۆستای مزگه‌وتێك له‌ به‌ریتانیا ، سواری (پاس) ده‌بێت پاره‌ی کرێ که‌ی ده‌دات ، سایه‌قه‌که‌ (20) به‌نسی زیاتر ئه‌داته‌وه‌ له‌هه‌قی خۆی! مامۆستاکه‌ بیری کرده‌وه‌ که‌ پاره‌زیاده‌که‌ بگێرێته‌وه‌ چونکه‌ هه‌قی ئه‌و نیه‌ ، ئینجا هات به‌ خه‌یاڵیدا : جۆ بڕه‌ پاره‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ که‌ بۆی  بگێرمه‌وه‌، کێ گوێ ده‌داته‌ ئه‌وه‌، داوی ئه‌وه‌ش کۆمپانیای ئه‌و پاسانه‌ پاره‌ی باشیان ده‌ست ده‌که‌وێت، خۆ په‌کیان له‌وه‌ نه‌که‌وتووه‌، بۆ بیانده‌مه‌وه‌ وا ئه‌زانم ڕزقێکه‌ و خوا ناردوویه‌تی ، پاسه‌که‌ وه‌ستاوه‌ له‌و شوێنه‌ی که‌ مامۆستا ده‌یویست دابه‌زێت، له‌ ده‌م ده‌رگاکه‌ نه‌فره‌تی له‌ شه‌یتان کرد و پاره‌که‌ی ده‌یه‌وه‌ سایه‌قه‌که‌و وتی : ئه‌وه‌ت زیاد دامێ .
سایه‌قه‌که‌ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ وه‌ری گرت و وتی : تۆ مامۆستای تازه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نیت ؟؟ وتی : به‌ڵێ، وتی : من ماوه‌یه‌که‌ ده‌مه‌وێت بێم بۆ مزگه‌وته‌که‌تان تا له‌ ئیسلام شاره‌زا ببم و به‌ ئه‌نقه‌ست زیادم دایته‌وه‌ تا تاقیت بکه‌مه‌وه‌ .... مامۆستا دابه‌زی قاچی هه‌ڵینه‌ده‌گرت ، بۆیه‌ ده‌ستی گرت به‌‌ عه‌مودێکه‌وه‌و سه‌ری هه‌ڵبری بۆ ئاسمان و به‌گریانه‌وه‌ وتی : خوایه‌ گیان خه‌ریك بوو ئیسلام به‌ 20 به‌نس بفرۆشم؟!



هه‌رچیت بۆ ده‌کرێ بیکه‌
هه‌ر که‌سه‌و به‌ پێی لێهاتن و توانای خۆی چی بۆ ده‌کرێت با بیکات بۆ خزمه‌تی ئیسلام . ژیان کورته‌و مردنیش غه‌یبه‌ و کت و پردێت
ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌که‌ له‌ بواری هه‌وڵ و کۆششدا
له‌ زه‌مانی (صلاح الدین ) دا شارێکی موسڵمانان ئابڵوق درابوو به‌ که‌شتی خاچپه‌رستان، صلاح الدین یش بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌و یارمه‌تی و نامه‌یان بۆ بنێرێ هانیان بدات ب ۆخۆراگری و نه‌خشدانان ، پێویستی به‌ که‌سێك بوو ئه‌م کاره‌ی بۆ بکات پیاوێك به‌ ناوی عیسی که‌ مه‌له‌وانێکی زۆرچاك بوو به‌م کاره‌ هه‌ستاوه‌ ، نامه‌و پاره‌ و یارمه‌تی ده‌خسته‌ نایلۆنه‌وه‌ ده‌یبه‌ست به‌ پشتیه‌وه‌و به‌شه‌و به‌ مه‌له‌ به‌ژێر که‌شتی ده‌ژمنان دا ده‌رۆیشت و شته‌کانی ده‌گه‌یانده‌ موسڵمانان. تا شه‌وێك له‌ ئاوه‌که‌دا به‌ڵایه‌کی بۆ به‌ه‌ شه‌هید بوو . زۆر چاوه‌رێیان کرد دیار نه‌بوو پاش 3 رۆژ لاشه‌که‌ی سه‌ر ئاوکه‌وت و موسڵمانان ده‌ریان هێنا ، خوای گه‌وره‌ ویستی وا بوو به‌ مردوویش ئه‌مانه‌ته‌که‌ بگه‌یه‌نێت!!

ئه‌بو موسلیم له‌گه‌ڵ براده‌رێکیدا ده‌بێت و له‌ ژێر لێوه‌وه‌ یادی خوای ده‌کرد ، یه‌کێك به‌لایاندا تێده‌په‌رێت به‌ برده‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت : چی یه‌ ئه‌وه‌ شێت بووه‌؟؟؟ ئه‌میش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌ ده‌ڵێت : برام ئه‌وه‌ی ده‌یبینی چاره‌ سه‌ری شێتیه‌!!

شێخ محمد حسان که‌ بانگه‌وازێکی میسریه‌ ده‌ڵێت : جه‌ندرمه‌کانی حکومه‌ت شه‌وێک ئه‌ده‌ن به‌ سه‌ر ماڵێ بانگخوازێکدا راپێچی ده‌که‌ن بۆ به‌ندیخانه‌ ، دیاره‌ هه‌رچیش گیرا مه‌گه‌ر خوا بزانێت که‌ی و چۆن ڕزگاری ده‌بێت؟؟!!
ئه‌و شه‌وه‌ منداڵه‌ بچوکه‌که‌ی زۆر نه‌خۆش ده‌بێت و تایه‌کی قورسی لێدێت ، هاوسه‌ره‌که‌شی به‌و نیوه‌ شه‌وه‌ له‌ به‌ر هه‌ژاری و بێکه‌سی ده‌ستی به‌که‌سدا ناگات ، سه‌عات 12شه‌و له‌ ده‌رگاکه‌یان ده‌درێت ، که‌ ده‌یکاته‌وه‌ دکتۆرێکه‌ سه‌لام ده‌کات و ده‌ڵێت ؛ کوا نه‌خۆشه‌که‌تان؟؟ ئه‌ویش منداڵه‌که‌ی بۆ دێنێت ، فه‌حسی ده‌کات و هه‌ندێ ده‌رمانیشی ده‌داتێ ، چاوه‌رێ ده‌کات هه‌قی فه‌حسه‌که‌ی بداتێ ، ژنه‌که‌ ده‌ڵێت ، به‌خوا هیچمان نیه‌ بتده‌ینێ و مێرده‌که‌شم گیراوه‌ .. ئه‌ڵێ : ئه‌ی تۆ ته‌له‌فۆنت نه‌کرد ؟؟  ئه‌مه‌ شوقه‌ی ژماره‌ چه‌نده‌ ؟؟ دوایی بۆ ده‌رده‌که‌وێت دراوسێکه‌یان نه‌خۆشی هه‌بووه‌ و ته‌له‌ فۆنیشی بۆ کردووه‌و ئه‌م به‌ قه‌ده‌ری خو شوقه‌که‌ی لێ تێك چووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاهره‌سه‌ری مناڵه‌که‌ی بۆ بکات!! دکتۆره‌که‌ ئه‌وه‌ند پیاو ده‌بێت له‌ به‌ر خوا مانگانه‌ی بۆ ده‌برێته‌وه‌ تا مێرده‌که‌ی به‌رده‌بێت !! جا ژنه‌که‌ هه‌ر کاتێ هیچیان نه‌بوایه‌ بۆ خۆشی به‌ مێرده‌که‌ی ده‌ووت : ناشیه‌ت بتبه‌ن به‌ندت بکه‌ن و خوا ده‌رومان لێبکاته‌وه‌.

کتێبی به‌ره‌و ئیسلام

993

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سوپاس بۆ ئیوه‌ به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن

994

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

له‌ دارستانه‌کانی ئه‌مازۆن دا جۆرێك مێروله‌ هه‌ن ، که‌ (500) هه‌زارێکیان به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌ژین و کاره‌کانیان دابه‌شکردوه‌ و هه‌ر که‌سه‌و به‌کاری خۆێ هه‌ڵده‌ستێ زۆر به‌چاکی و بێ وه‌ستان....
هه‌ندێکیان رێگا ده‌که‌نه‌وه‌ و پاکی ده‌که‌نه‌وه‌ به‌به‌رده‌وام ، هه‌ندێکیان ده‌ڕۆن به‌سه‌ر دره‌خته‌کاندا سه‌رده‌که‌ون و پارچه‌ گه‌ڵا ده‌بڕن به‌ هۆی دوو چه‌قۆوه‌ که‌ به‌ده‌میانه‌وه‌یه‌ به‌ ماده‌ی (زنك) داپۆشراوه‌..
ئه‌و پارچه‌ گه‌ڵایه‌ی که‌ هه‌ڵی ده‌گرێ و به‌خێرایی ده‌یهێنێت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ که‌سێك 250 کیلۆ به‌ کۆڵه‌وه‌ بێت و به‌خێرایی 5 کیلۆ مه‌تر بڕوات له‌ ده‌قیقه‌یه‌کدا ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ مرۆڤدا.
جۆرێك هه‌نگ ئه‌م مێرولانه‌ ده‌خۆن بۆیه‌ هه‌ر پارچه‌ گه‌ڵایه‌ك که‌ هه‌ڵی ده‌گرن مێروله‌یه‌کی پێوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر هه‌نگه‌ که‌ نزیك بۆوه‌ به‌رگری بکات له‌و مێرووله‌یه‌کی که‌ گه‌ڵاکه‌ی هه‌ڵگرتووه‌....
ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی که‌ ده‌بڕن ده‌یهێنه‌وه‌ بۆ مه‌مله‌که‌تی خۆیان که‌ 5 مه‌تره‌وه‌ تا 8مه‌تر ده‌بێت ژووری تایبه‌ت و رێ ی تایبه‌تی تێدایه‌ و به‌شێوه‌ی ئه‌ندازه‌ی زۆر رێك و پێك دروست کراوه......
هه‌ندێ له‌ مێرووله‌ی تر مادده‌ی (مضاداتی)ی ( انتیپیوتیك) له‌ ده‌میه‌وه‌ ده‌رده‌دات و گه‌ڵاکانی پێ پاك ده‌کاته‌وه‌ ، نه‌وه‌كو به‌کتریای پێوه‌ بێت و نه‌خۆشی بڵاو بکاته‌وه‌ و ژیانیان لێ تێك بدات..
ئینجا هه‌ندێکی تریان گه‌ڵاکانیان ورد ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ڕووی لێ دروست ببێ پاشان ده‌ی خۆن.... پاشماوه‌ی گه‌ڵاکانیش که‌ سودیان نیه‌ هه‌ندێ مێرووله‌ی تر فڕێ ی ده‌ده‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.
مێرووله‌ی تریش هه‌ن کاریان پاسه‌ونی مه‌مله‌که‌ته‌ و ئه‌گه‌ر شتێکی نامۆ نزیك ببێته‌وه‌ په‌لاماری ده‌ده‌ن و گه‌زه‌ی لێ ده‌ده‌ن و وازی لێ ناهێنن و ده‌می لێ به‌رناده‌ن ئه‌گه‌ر تیاش بچن که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی گیان فیدایی یه‌...
جا ئه‌و وانه‌ی له‌و مێرولانه‌ی وه‌ریان ده‌گرین ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م گیان له‌به‌ره‌ بچوکه‌ به‌ فیتره‌ی خۆی وا دروست بووه‌ که‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌وه‌ به‌یه‌که‌وه‌ بژین و ئاوا کاره‌کانیان دابه‌ش بکه‌ن و زاڵ ببن به‌سه‌ر خۆخۆیی دا... جا به‌ڕاستی پێکه‌وه‌ ژیان و خۆ گونجاندن له‌زۆر لایه‌نی تری ژیانی گیانله‌به‌راندا ده‌بینین ، بۆیه‌ هه‌ق وایه‌ بڕواداریش خۆی بگونجێ له‌گه‌ڵ هاوبیرکانیداو به‌کاره‌کانیان یه‌کتری ته‌واو بکه‌ن ، تا شه‌یتان و شوێن که‌وتوانی شه‌یتان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن به‌ره‌و غافڵه‌تی به‌رن..
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ : شه‌یتان له‌ یه‌کێکه‌وه‌ نزیکه‌ و له‌ دوانه‌وه‌ دووره‌ له‌سێ ی زیاتر دوورتره‌.

995

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت {نمونه‌ی ئه‌ که‌سه‌ی که‌یادی خوای گه‌وره‌ ده‌کات و ئه‌وه‌ی یادی ناکات وه‌ك زیندوو مردوو وایه‌}
له‌فه‌رموده‌یه‌کی تر { ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به‌ چاکترینی کرده‌وه‌کانتان و پاکترینیان له‌لای په‌روره‌دگارتان و به‌رێزترینیان له‌ پله‌تاندا. وه‌ چاکتر له‌ به‌خشینی ئاڵتون و زیو . وه‌چاکتره‌ بۆ ئێوه‌ له‌وه‌ی بگه‌ن به‌ دوژمنتان و بده‌ن له‌ گه‌رده‌نیان و بده‌ن له‌ گه‌رده‌نتان؟ وتیان : به‌ڵی . فه‌رموی یادی خوای گه‌وره‌ بکه‌

پاداشتی هه‌ندێ زیکر
1-پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر که‌سێك پیتێك له‌ قورئانه‌که‌ی خوا بخوێنێت چاکه‌یه‌کی بۆ ده‌نوسرێ وه‌ هه‌ر چاکه‌یه‌کیش به‌ ده‌ چاکه‌یه‌ . من نالێم (الم) پیتێکه‌ . به‌ڵکو (الف) پیتێك و (لام ) پیتێکه‌ و (میم) پیتێكه‌ . واته‌ به‌ هه‌مووی 30 چاکه‌ت بۆ ده‌نوسرێ

2- پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : ئایا هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ هه‌موو رۆژێك هه‌زار چاکه‌ به‌ ده‌ست بخات؟ سه‌د جاهر( سبحان الله‌ ) بکات . خوای گه‌وره‌ هه‌زار چاکه‌ی بۆ ده‌نوسێت و هه‌زار خراپه‌ی لێ ده‌سرێته‌وه‌

3-    پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : خۆشه‌ویسترین وه‌ لای خوای گه‌وره‌ وتنی (سبحان الله‌ و بحمده‌)یه‌
4-    هه‌ر که‌سێك له‌رۆژێکدا سه‌د جار( سبحان الله‌ وبحمده‌) بڵێ ئه‌وا خراپه‌کانی ده‌سرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی که‌فی ده‌ریاش بێت.
5-    پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : باشترین زیکر ( لا اله‌ الا الله‌)یه‌و باشترین پاانه‌وه‌ (الحمدالله‌)یه‌
6-    پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : وتنی (الحمدالله‌ ) و (سبحان الله‌ ) و لا اله‌ اله‌ الله‌) و ( الله‌ اکبر) ئه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌کانی به‌نده‌ وه‌ك و چۆن گه‌ڵا له‌ دره‌خته‌ هه‌ڵده‌وه‌رێت
7-    پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو ووته‌کانیدا چوار وته‌ی هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ بریتین له‌ (سبحان الله‌ ، الحمدالله‌ ، لا اله‌ الا الله‌ ، الله‌ اکبر) هه‌ر که‌سێک بڵێت (سبحان الله‌ ) بیست چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت و بیست خراپه‌شی له‌ سه‌ر للا ده‌چێت . وه‌ هه‌ر که‌س بڵێت (الله‌ اکبر ) به‌ هه‌مان شێوه‌ . وه‌هه‌ر که‌س بڵێت (لا اله‌ الا الله‌ ) به‌هه‌مان شیوه‌ . وه‌ هه‌ر که‌س بڵێت (الحمدالله‌ رب العالمین) له‌ دڵ و ده‌روونیه‌وه‌ هه‌ڵ قوڵێ (سی ) چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت و (سی) خراپه‌ش لا ده‌چێ
8-    پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : خۆشه‌ویسترین ووته‌ به‌لای خوای گه‌وره‌وه‌ چواره‌ ( سبحان الله‌ و الحمدالله‌ ولااله‌ الا الله‌ و الله‌ اکبر) زیانت پێ ناگا به‌ هه‌ر کامیان ده‌ست پێ بکه‌یت.
9-    پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : ئایا ده‌رگایه‌ك له‌ درگاکانی به‌هه‌شتت پێنیشان بده‌م ( لاحول ولاقوة الا بالله‌)
10-     پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێ : هه‌ر که‌سێك له‌رۆژێکدا سه‌د جار بڵێ ( لا اله‌ الا الله‌ وحده‌ لا شریك له‌ . له‌ الملك وله‌ الحمد وهو علی کل شئ قدیر) ئه‌وا به‌ ئه‌ندازه‌ی رزگارکردنی ده‌ کۆیله‌ چاکه‌ی ده‌ست که‌وێت و (سه‌د) چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێت و (سه‌د) خراپه‌ی لێ ده‌سرێته‌وه‌و ئه‌و رۆژه‌ له‌ شه‌یتان پارێزراوه‌ هه‌تا ئێواره‌ی لێ بێته‌وه‌ . وه‌ که‌س پاداشتی له‌م چاکتر نایه‌ت مه‌گه‌ر که‌سێك زیکری زیاد له‌می هه‌بێت


خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێ (خوا حافیز)

0-ناووی ته‌واوت؟ لێزمه‌
1 ـ ناو يان نازناو؟ نیمه‌
2 ـ ره گه ز؟ نێر
3 ـ ته مه ن؟ 21
4 ـ شوێن(شار و ولأت)؟ هه‌ولێر
5 ـ ئاين؟ خۆشه‌ویسترین ئایین ( ئیسلام )
6 ـ ئايا ئه‌و یانه‌یه‌ت به‌لاوه چۆنه؟ (,خراپه,ئاسايه‌ ,باشه,زۆرباشه,,جوانترين مه كۆيه )  جوانترين مه كۆيه
7 ـ ئايا هاورێيه تى قبول ئه كه يت له‌م یانه‌یه‌دا؟  به‌ڵی
8 ـ ئايا هاورێت پيدا كردوه له یانه‌دا؟ نه‌خێر
9 ـ حه ز ئه كه يت ببيت به هاورێ ى كام ئه ندام له یانه‌دا؟ هه‌موویان
10 ـ خۆشه ويسترين هاورێ(كور)(ناو يان نازناو)  زۆرن ناوترێ
11 ـ خۆشه ويسترين هاورێ(كچ)(ناو يان نازناو) roll produces
12 ـ ئاره زوى چى ئه كه يت؟ ببمه‌ بانگه‌وازخواز
13 ـ له چى به شيمانى؟ له‌و نوێژانه‌ی که‌ نه‌م کردون
14 ـ خۆشه ويستيت كردوه؟ نه‌خێر
15 ـ ئه گه ر خۆشه ويستيت كردوه (به شيمانى)؟
16 ـ ئه گه ر خۆشه ويستيت نه كردوه هۆى چيه؟ خوا به‌خۆی ده‌زانێ
17- ئیش و كارت؟ قوتابی
18- ئه‌گه‌ر قوتابی, له‌ چ قۆناغێكی؟ 12 زانستی
ئه‌مانه‌ش با زیاد بێ گه‌ر قبوڵێ بکه‌ن
19-باری خێزانی(خێزان داریت یان نا) نه‌خێر
20-خۆشترین ووشه‌ به‌لاته‌وه‌ چیه‌؟ استغفرالله‌
21 ناخۆشترین ووشه‌ به‌لاته‌وه‌ چیه‌؟  یه‌کێك پێت بڵێ (عه‌یبه‌)
22خۆشترین ساته‌کانی ژیانت چ ساتێكه‌ ؟ له‌ نوێژ بی له‌ دوایی ئه‌و له‌گه‌ڵ ناسراوه‌کانم بم (خزم و هاورێ)
23-که‌سایه‌تیت ( که‌سێکی تووڕه‌یت یان له‌سه‌ر خۆ) باشم
24چۆن یانه‌یه‌ت ناسی ؟ له‌رێگه‌ی گۆگله‌وه‌ گه‌رام ناوتی کاک سه‌رهه‌نگم به‌رچاوکه‌وت کلیکم کرد که‌وتمه‌ ناو ئه‌م یانه‌یه‌

بانگه‌شه‌ی رادیۆیه‌کی بێ لایه‌ن بۆ هه‌موو کاندیدکراوه‌کان بێ جیاوازی

1-    بانگه‌شه‌ی بزیشکێك
ده‌نگم پێ بده‌ وه‌عدی پیاو بێت بێ منه‌ت به‌ له‌ هه‌ر کاتێکا  خۆت یان خزم و ناسیاوێكت، ده‌رودراوسێ، خوا نه‌خواسته‌ په‌نجه‌ی گه‌رم بێت ته‌له‌فۆنم بۆ بکه‌ به‌خۆم جانتا پر ده‌رمانه‌که‌وه‌ ئه‌گه‌مه‌ سه‌ری دێم هانایه‌وه‌ خوا ئه‌ی کرد له‌ به‌غداش ئه‌بوون
تێبینی : ژماره‌ی مۆبایل و ئوتۆمبیل دوایی هه‌ڵبژاردن ئاشکرا ده‌که‌ین

2-    بانگه‌شه‌ بۆ کاندیدکراوێکی شه‌ره‌نگێز
ده‌نگم پێبده‌ خوام نه‌بی دوایی ده‌رچوونم له‌ دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر که‌سێ به‌نه‌وعێ له‌ باره‌ی کورده‌وه‌ بدوێ کا چاویت بۆ ئه‌که‌م خۆخی گه‌یوو هه‌ر به‌ که‌لله‌ ددان له‌ ده‌می ناهێڵم یان تاقمه‌که‌ی هه‌ر به‌ له‌قه‌ ورد و جاش بکه‌م ئه‌گه‌ر دوانی وه‌ك من له‌ په‌رله‌مانی عێراق بوایه‌ ماده‌ی 140 ئاوای لێ به‌سه‌ر ئه‌هات ؟

3-    بانگه‌شه‌ بۆ کاندیدێکی میانره‌و
    ده‌نگم پێبده‌ با نه‌هێڵم ماده‌ی 140 هه‌روا حیبر عه‌لا وه‌ره‌ق بێت هیوادارم هه‌ر به‌ قسه‌ی خۆش و نه‌رم و نیانی و پارانه‌وه‌ و به‌ قوربان و به‌ساقه‌ش بێت موهیم نیه‌ ئینشاالله‌ به‌ هه‌موو ئیمزا ئه‌که‌م ئه‌ی نه‌ت بیستووه‌ به‌ قسه‌ی خۆش مار له‌ کون دێته‌ ده‌ر

4-    بانگه‌شه‌ بۆ کاندید کراوێکی هه‌نده‌رانی
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ده‌نگت به‌فیرۆ نه‌روات ده‌نگم پێ بده‌ئه‌وه‌ش بزانه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێك خۆم هه‌ڵبژێرم وه‌کو رۆح ده‌رئه‌چم به‌ڵام حه‌ز ئه‌که‌م قه‌ومی کورد ئیستیفاده‌م لێ بکات مه‌به‌ستم مه‌عاش و کورسی نیه‌ من له‌ خاریج هه‌موو جۆره‌ ئیشێك ئه‌که‌م  هه‌مووشیام له‌ په‌رله‌مانچێتی قورسترو ناره‌حه‌تتره‌ و به‌خه‌یاڵیشن دانایه‌
تاقی کرده‌نه‌وه‌ بشترین به‌ڵگه‌یه‌.

5-    کاندیدێکی شاره‌زای قانوون
ده‌نگم پێبده‌ باکورد زه‌ره‌ نه‌کا  چونکێکم باشترین رێگه‌ رێگه‌ چاره‌م پێیه‌ بۆ جیبه‌جی کردن ماده‌ی 140 ، خۆی له‌راستیدها ئه‌م ماده‌یه‌ له‌ ژماره‌دا گه‌وره‌یه‌ بۆیه‌ برا عه‌ره‌به‌کان به‌رهه‌ڵستکارن له‌ جێ به‌جێ کردن من ئه‌توان به‌ شیوه‌یه‌ك وردی بکه‌مه‌وه‌ بیکه‌م به‌ بیستی و ده‌یی و پێنجی هه‌ر جاره‌و چه‌ند ماده‌یه‌کی له‌گه‌ڵ مه‌ودای بایه‌عییه‌که‌دا ته‌وزتع بکرێ کێشه‌که‌ له‌ زه‌رفی چه‌ند مانگێکا کۆتایی پێ بێت ، چۆنه‌ به‌لاتانه‌وه‌؟

سیخورمه‌

998

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بۆ خاڵی دووه‌م به‌ڵی ئێمه‌ ناتوانین بیبینین ته‌نها پێغه‌مبه‌ران توانیویانه‌ بیان بینن وه‌ك پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان (علیه‌ سلام) که‌ سوپایه‌کی هه‌بوو له‌ هه‌موو شت
که‌سیش نه‌ی وتوه‌ من دیو مه‌ ئه‌مه‌ راست نیه‌ بڵێ دیومه‌ هه‌رجه‌نده‌ هه‌ندێ جار شه‌یتان له‌شیوه‌ی که‌سێك خۆی ده‌گۆرێ خۆی پیشانی خڵك ده‌دات به‌س که‌س نازانی ئه‌وه‌ شه‌یتانه‌ چه‌ند به‌سه‌ر هاتێکیش له‌و باره‌یه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(سلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌م رووداوه‌ هه‌بووه‌
به‌ڵام که‌ چووه‌ له‌شی مرۆڤ ئه‌وه‌ به‌هۆی مرۆڤه‌که‌ که‌ کۆنترۆل کراوه‌ له‌لایه‌ن جنه‌که‌ ده‌توانی قسه‌ بکات

بۆ سێیه‌میش که‌س ناتونێ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بکا به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ
ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بکه‌ین  که‌ جادووکه‌ره‌کان  ئه‌و کاتی که‌ خه‌به‌ریان ده‌دا پاشاکان که‌شتێك ده‌بێ یان پێغه‌مبه‌رێك ده‌بێ وه‌ك باسی فیرعه‌ون ئه‌م جادووکه‌رانه‌ به‌هۆی شه‌یتانه‌کان ده‌یان زانی
وه‌ابزانم ئه‌م باسه‌ت گوێ لێ بووه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) جارێك  له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه‌ گه‌رایه‌وه‌ خه‌ڵك هه‌موو مشه‌وه‌ش بوون وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌ کوێ بووی ئه‌ویش فه‌رمووی له‌گه‌ل هه‌ندێ جن بووم که‌ بوونه‌ موسڵمان ، بۆیه‌ ته‌نها پێگه‌مبه‌ران ده‌توانن بیان بینن و قسه‌یان له‌گه‌ل بکه‌ن
بائه‌مه‌ش باس که‌م ، جارێک ئیمامی احمد (ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌رسی به‌ قوتابیه‌کان ده‌وته‌وه‌ ، پیاوێك هات وتی منداڵیه‌که‌م جنی چوۆته‌ ناو له‌شی ئیمامی احم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی له‌گه‌ ل بوو وانه‌ی پێ ده‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌جێیان نێلێ فه‌رمووی برۆ ئه‌م  نه‌عله‌ی من ببه‌ به‌جنه‌که‌ی پیشان بده‌ و پێی بڵێ ئه‌گه‌ر نئه‌م نه‌عله‌ هی ئیمامی احمد ئه‌گه‌ر نێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌م نه‌عله‌ ده‌یهێنمه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ترسان جنه‌که‌ هاته‌ ده‌روه‌ منداڵه‌که‌ چاك بۆوه‌ ، دوایی ئه‌وه‌ی ئیمامی احمد وه‌فاتی کرد جنه‌که‌ هاته‌وه‌ ناو له‌شی منداڵه‌که‌ پیاوه‌که‌ نه‌عله‌کانی پێپیشان داوه‌ وتی ئه‌م نه‌عله‌ هی ئیمامه‌ ده‌زانی جنه‌که‌ش پێی وت ئیمام نه‌ماوه‌ ناترسم نایه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌له‌شی.
ئه‌م دوو خاڵه‌ی هێناوته‌وه‌ به‌ڵگه‌ی نه‌زانی نوسه‌ره‌که‌یه‌ شتێکی هێناوه‌ته‌وه‌ که‌ هیچ ده‌رباره‌ی باسه‌که‌ نیه‌ هه‌موو که‌سیش ده‌زانێ که‌ جن ناتوانی بیبینی و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ
من به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌م بۆ هێنایه‌وه‌ تۆش شتێکت بۆ هێنامه‌وه‌ که‌ هه‌موو که‌س ده‌زانی
من به‌ڵگه‌کان ته‌واو ده‌ی سه‌لمێنن که‌ جن ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤ
ئه‌گه‌ر له‌ youtube بگه‌رێی زۆر به‌ڵگه‌ ده‌بینیه‌وه‌
ببوره‌ که‌من قه‌ناعه‌ت به‌رای ئه‌و نوسه‌ره‌ ناکه‌م چونکه‌ ئه‌وڕای خۆی ده‌ڵێ ڕاش نیه‌ له‌ دین بڵێ من رام ئه‌وهایه‌ له‌سه‌ر ئه‌م حوکمه‌ هه‌موو شت به‌به‌ڵگه‌
نازانم تا چه‌ند باوه‌رت به‌و به‌ڵگانه‌کرد که‌ بۆم هێنایه‌وه‌ سه‌یسه‌لمێنن که‌ جن ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤ به‌لگه‌که‌ به‌یاتی قرئان فه‌رمووده‌بوونه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ر به‌و دوونه‌که‌ی ببوره‌نازانم جی ترت بۆ بێنمه‌وه‌
هیوادارم ڕای جۆت بگۆری بێیه‌ سه‌ر قه‌ناعه‌ت

999

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

به‌خوا عه‌ره‌بیه‌که‌م باش نیه‌ هه‌ندێکم خوێنده‌وه‌ به‌س زۆر به‌ی نه‌مزانی مانایی چیه‌
تۆ وتت برڵگه‌م بۆ بێنه‌وه‌ من به‌ڵگه‌ی ته‌واوم بۆ هێنایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش زیاد که‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ ده‌سته‌ی فه‌توای سعودیه‌ وتی به‌ڵی جنۆکه‌ ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤ هیچ موناقه‌شه‌یه‌کیشی ناوێ
ده‌تۆش به‌ڵگه‌کم بۆ بێنه‌وه‌ له‌ ئایه‌تێك یان فه‌رمووده‌یه‌کی راست که‌ بڵێ ئه‌مه‌ وه‌نیه‌و ناچێته‌ له‌شی مرۆڤ ته‌نها نه‌خۆشیه‌کهی ده‌رونیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی من قه‌ناعه‌ت به‌ قسی تۆ بکه‌م به‌س به‌ڵگه‌که‌ ڕای نوسه‌ر نه‌بێ هیچ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ له‌ باسه‌که‌ی نه‌بێ منیش چاوه‌رێتم

نازانم که‌ یه‌کێکی وه‌ك ئیمام احمد بڵێ جنۆکه‌ ده‌چێته‌له‌شی مرۆڤ که‌خاوه‌نی راسترین په‌رتوکه‌ له‌ دوایی قورئان بێجگه‌ له‌وه‌ که‌ هه‌موو شه‌و  خه‌ونی به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌دیت
هه‌تا جارێك له‌ خون پرسیاری له‌ مه‌لائیکه‌تی (ملك الموت ) کردیه‌ ده‌رباره‌ی مردن
ئێستا یه‌کێك  دێ که‌مێك شاره‌زای دینی هه‌یه‌ ده‌ڵی ئه‌م شته‌ وه‌نیه‌  یه‌ک دوو قسه‌ ده‌کات خه‌ڵك پێ باور ده‌که‌ن
که‌چی ئیمامێکی ئاوا ده‌ڵێ جنۆکه‌ ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤ ده‌ڵێن وه‌نیه‌ ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیمامه‌ له‌ به‌رزترین پله‌ی ئیمان نه‌بووایه‌ چۆن هه‌موو شه‌و (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌هاته‌ خه‌ونی وه‌ مه‌لائیکه‌ی(مردن ) ده‌هاته‌ خه‌ونی
حه‌زم نه‌ده‌کرد ئه‌م قسانه‌ بکه‌م به‌ڵام بابه‌ته‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ رۆیشت

نازانم بۆ زۆر به‌ی ئه‌ندامان بێ ده‌نگن له‌م بابه‌ته‌ وه‌ڵامه‌کیان نیه‌

1،000

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دڵ یار خان
به‌ڵێ شه‌یتان له‌ ره‌گه‌زی جنه‌ به‌ڵام ئه‌و بێ فه‌رمانی خوایی کرد بۆیه‌ ئاوای لێ هات
ئه‌گه‌ر له‌ قورئان ته‌ماشا سوره‌تی (الکهف) بکه‌ی ئایه‌تی (50) خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ  ( واذ قلنا للملکه‌ اسجدوا لأدم فسجدوا الا ابلیس کان من الجن ففسق عن امر ربه‌ افتتخذونه‌ و ذریته‌ اولیاء من دونی وهم لکم عدو بئس للضلمین بدلا)
له‌م ئایه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ ئاماژه‌ ده‌کات که‌ شیتان له‌ جنه‌

1،001

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

یاخوا به‌ خێر بێیت کاک شالاو
هیوادارم ئه‌م یانه‌یه‌ به‌ مالی خۆت بزانی و
سودت پێبه‌گه‌یه‌نێت و سودت بۆمان هه‌بێت

1،002

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

one نووسی:

ئایا جنۆکه‌ ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤ؟

به‌ڵێ به‌ ته‌ئكید ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤ، یه‌كێ له‌ مامۆستایانی ئاینیش كرداری ده‌رهێنانی
جنۆكه‌ی له‌ له‌شی مرۆڤ له‌به‌ر چاوم ئه‌نجامداوه‌

سوپاس بۆتۆ کاك سه‌رهه‌نگ وه‌ بۆ تۆش مه‌ریه‌م خان

هیوادارم ئه‌ندامانی تر به‌ژدار بن

هاو رێیان حه‌زم کرد ئه‌م یاریه‌ش یه‌کێک بێت له‌یاریه‌کان
هه‌ر ئه‌ندامه‌و وێنه‌ی سه‌ر دیسک تۆ په‌که‌ی خۆی دابنتێت له‌کۆ تایدا جوان ترین وێنه‌ هه‌ڵده‌بژێرین

ئه‌مه‌ هی خۆم

http://kurdup.com/up/uploads/picture/17c381f68a.jpg

1،005

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

One barez awa ray mna tosh rayi xalkt dawi wa nya
mn imanam ba xwa u pexambar(s3w) haya imanm ba quran haya ba hamu shtak ka la lai xwawa hatbet
iman bawsh haya ka shaytan ka la dw insan ta kotai amn dunyaya det bash
imanshm ba s7r u 7asadt u chaw nafas haya ...... labar awi aw shtana hamu la quran bas kraya bash barezm
balam mn dawkarm la barezt ka balgakm bent agar la quran yan la 7adesi pexambar(s3w) ka blet jn dacheta naw lashi insan
agar hato bli prxambar (s3w)lagal jn qsai krdwa mn aw shta dazanm mn awam nawet pewst nakat awam lo bas bkayt bash
mn dawai balgaki waz7m dawi barez ta taked bm ka jn dacheta naw lashi insn
bgari la quran la a7ades bashka shtek bdozywa
balam bamnesh bli barez ta agadar bm ta mnesh aw m3lomatam la bet
desanka dalem dast xosh bo am babata

دڵ یار خان ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ له‌ قورئان ئه‌وجا نازانم ئێستا ده‌ڵێ چ ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی به‌ ڤیدیۆ پیشانت ده‌ده‌م که‌ مه‌لایه‌كك قسه‌ له‌گه‌ل جنی ناو له‌شی مرۆڤ ده‌کات
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لاَ يَقُومُونَ إِلاَّ كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ ...[النقرة:٢٧٥]
واتا : ئه‌وانه‌ی سوو ده‌خۆن، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه‌ (له‌ گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که‌ شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت
ئه‌مه‌ ئیبن كه‌ثير له‌ ته‌فسیره‌که‌یدا وا ده‌فه‌رموێت، و‌ ئیمام قورتوبی له‌ ته‌فسیره‌که‌یدا ده‌فه‌رمووێت: يَتَخَبَّلُهُ الشَّيْطَان فِي الدُّنْيَا , وَهُوَ الَّذِي يَتَخَبَّطهُ فَيَصْرَعهُ مِنْ الْمَسّ ) واتا : له‌ دونیادا شه‌یتان خۆی تێ هه‌ڵده‌کێشێت ، هه‌ر شه‌یتان خۆی تێ هه‌ڵده‌کێشێت و ده‌ی بورێنێته‌وه‌ واتا له‌ شێتی .
وه‌ ئیمامی ته‌به‌ری له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێت :فِي هَذِهِ الْآيَة دَلِيل عَلَى فَسَاد إِنْكَار مَنْ أَنْكَرَ الصَّرْع مِنْ جِهَة الْجِنّ , وَزَعَمَ أَنَّهُ مِنْ فِعْل الطَّبَائِع , وَأَنَّ الشَّيْطَان لَا يَسْلُك فِي الْإِنْسَان وَلَا يَكُون مِنْهُ مَ واتا/ ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ به‌ڵگه‌یه‌که‌ بۆ ئینکارکردنی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ گوایه‌ جنۆکه‌ ناتوانێت بچێته‌ ناو له‌شی مرۆڤ و ئه‌و کاره‌ کارێکی ئاساییه له‌ ڕه‌وشتی ئه‌و که‌سه‌وه‌یه‌ وه‌ شیتان ناتوانێت بچێته‌ ناو مرۆڤه‌وه‌

هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵای کوڕی ئیمام ئه‌حمدی کوڕی حه‌نبه‌ل-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رموویه‌تی به ‌باوکم وت باوکه‌ خه‌ڵکانێک ده‌ڵێن جنۆکه‌ ناچێته‌ ناو له‌شی ئه‌و که‌سه‌ی تووش هاتوه‌ ، له‌ وه‌ڵامدا باوکم پێی وتم"يكذبون هو يتكلم على لسانه" واته‌/ درۆ ده‌که‌ن جنۆکه‌که‌‌ له‌سه‌ر زاری ئه‌و‌دا ئه‌و قسه‌یه‌‌ ده‌کات. (مجموع الفتاوى٢٤٢٧٦)

ه‌ شێخ ئه‌لبانی- ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رموێت "حديث (اخرج عدو الله) وفي الحديث دلالة صريحة على أن الشيطان قد يتلبس الإنسان ويدخل فيه ولو كان مؤمنا صالحاً" واته‌/ له‌ باسی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌دا( ده‌رچۆ ئه‌ی دوژمنی خوا) شێخ ده‌فه‌رموێت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان ده‌چێته‌ ناو مرۆڤ و خۆی تێهه‌ڵکێش ده‌کات ئه‌گه‌ر چی باوه‌ڕداری چاکیش بێت.
ئه‌م ڕووداوه‌ش له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله عليه وسلم) ڕووی داوه‌ له‌وکاته‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) عوسمانی کوڕی ئه‌بولعاصی کرده‌ لێپرسراو به‌سه‌ر(طائیف)ه‌وه‌، عوسمان ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت هه‌رکاتێک نوێژم بکردایه‌ لێم تێک ده‌چوو نه‌مده‌زانی چی ده‌که‌م چۆن نوێژ بکه‌م ، ئیتر که‌ ئه‌مه‌م به‌سه‌ر هات گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی(ابن أبي العاص؟) له‌ وه‌ڵامدا گوتم به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی(ماجاء بك؟) ئه‌وه‌ چی تۆی هێناوه ؟ ده‌ڵێ وتم ڕووداو‌ه‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه‌ له ‌وه‌ڵامدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی ئه‌مه‌ شه‌یتانه لێت نزیک بۆته‌وه‌ و ‌ لێی نزیک بویته‌وه‌ . دواتر دانیشت به‌سه‌ر پێشه‌وه‌ی قاچه‌کانم دواتر به‌ ده‌ستی موباره‌کی دای له‌ سینگم و تفی کرده‌ ناو ده‌مم و گوتی(أخرج عدو الله) ده‌رچۆ ئه‌ی دوژمنی خوا ، سێ جار کاره‌که‌ی دووباره‌ کرده‌وه‌ و دواتر گوتی(الحق بعملك) بگه‌ڕێره‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ده‌ست خۆش سارا خان
خاڵی سێیه‌م زۆر گرینگه‌ که‌ جێ به‌جێی که‌ن هه‌رچه‌ند هه‌ندێ جار خاڵێ چوارم پێشه‌ل کردووه‌ به‌ڵام بابه‌ته‌که‌م بێ باش بووه‌ بۆیه‌ دام ناوه‌
ده‌ستت خۆش

1،007

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

وێب گه‌رێکی safari زۆر سه‌رکه‌وتوو و خێرایه‌ به‌رای من باشتر له‌  operaو fire fox

لینکی دابه‌زاندن
http://images.apple.com/safari/download



http://kurdup.com/up/uploads/picture/9b67991587.jpg

1،008

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دڵ یار خان راسته‌ جیهانی ئێمه‌ و ئوان وه‌ك یه‌که‌ به‌ چ وه‌ك یه‌کیه‌ك ئێمه‌ نازانین چ ده‌که‌ن چ ده‌خۆن......هتد خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی ( جن و مرۆڤمان بۆ عیباده‌ت دروست کردووه‌ ) ده‌زانی که‌ جنی ئیسلام و کافر هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی بۆته‌ ئیسلام ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گفتووگۆی له‌گه‌ڵ کردوون بوونه‌ ته‌ موسلمان ئه‌وه‌ی کافره‌ به‌ قسه‌ی شه‌یتان بونێ که‌وتی له‌گه‌ڵم بن هه‌موویان به‌قسه‌یان کردوو کافر بوون . پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی : شه‌یتان وه‌ك خوێن له‌ناو له‌شتان ده‌سورێته‌وه‌. ئێ خۆ شه‌یتانیش له‌ جنسی جنه‌ واته‌ ئه‌ویش جنه‌ ، که‌واته‌ جنیش ده‌توانێ بچێته‌ ناو له‌شی مرۆڤ کتێبه‌که‌ش بخوێنه‌وه‌ زانیاری به‌هێزی زۆری تێدایه‌. نابێ خه‌ڵك هه‌ندێ شت بداته‌ عه‌قل وه‌ك ئه‌وه‌ی جنۆکه‌ چۆن ده‌توانێ بچێته‌ ناو له‌شی مرۆڤ ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ ده‌چیته‌ له‌شی که‌س 100 ساڵ پێش ئێستا عه‌قلی لۆ ئه‌وه‌ ده‌چوو که‌ خه‌ڵك بچێته‌ سه‌ر مانگ ده‌ ئه‌وه‌ چووه‌ سه‌رمانگ ئه‌م قسه‌یه‌ت به‌هه‌ر که‌سێ بووتایه‌ گاڵته‌ی پێده‌کردی ئێستاش هه‌رئاوایه‌ ئه‌م باسه‌ی جنۆکه‌