dast xosh bo am babata ba suda
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K 22
dast xosh bo am babata ba suda
ده‌ست خۆش
خوازیارم سودمەند بن
1.کوردی----------------دایک
2.عه ره بی-----------أم
3.فارسی---------------مادر
4.ئینگلیزی-------------Mother
5.ئه فریقی-----------Moeder
6.ئه لبانی-------------Mamaja
7.کرواتی----------------Majka
8.هؤله ندی-------------Moeder
9.فلیپینی---------------Ina
10.فه ره نسی---------Mère
11.ئه لمانی-------------Mutter
12.هیندی------------------माता
13.هه نگاری-------------Anya
14.ئه نده نووسی-----Ibu
15.ئیتالی----------------Madre
16.رؤمانی------------------Mamă
17.ئیسپانی--------------Madre
18.سویدی----------------Moder
19.تورکی-----------------Anne
20.ئوکراینی--------------Мати
21.فیتنامی---------------Mẹ
kurdmaxبەس ھندییەکە دەبێت کاک لێدوان بیخوێنێتەوە ھھھھە
منیش 21 جار ده‌ست خۆشیت لێده‌كه‌م
dast xosh bo am babata
هه‌ستێكی جوانه، ئینشائه‌ڵا دوعای دایكه‌كه‌ش قبوڵ ده‌بێ
هیوادارم سوودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنه) قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) يَقُولُ: « بَيْنَمَا ثَلاَثَةُ نَفَرٍ يَمْشُونَ أَخَذَهُمُ الْمَطَرُ، فَأَوَوْا إِلَى غَارٍ فِى جَبَلٍ، فَانْحَطَّتْ عَلَى فَمِ غَارِهِمْ صَخْرَةٌ مِنَ الْجَبَلِ فَانْطَبَقَتْ عَلَيْهِمْ، فَقَالَ: بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ انْظُرُوا أَعْمَالاً عَمِلْتُمُوهَا صَالِحَةً لِلَّهِ فَادْعُوا اللَّهَ بِهَا لَعَلَّهُ يُفَرِّجُهَا عَنْكُمْ، قَالَ: أَحَدُهُمُ اللَّهُمَّ إِنَّهُ كَانَ لِى وَالِدَانِ شَيْخَانِ كَبِيرَانِ، وَلِى صِبْيَةٌ صِغَارٌ كُنْتُ أَرْعَى عَلَيْهِمْ، فَإِذَا رُحْتُ عَلَيْهِمْ حَلَبْتُ، فَبَدَأْتُ بِوَالِدَىَّ أَسْقِيهِمَا قَبْلَ بَنِىَّ، وَإِنِّى اسْتَأْخَرْتُ ذَاتَ يَوْمٍ فَلَمْ آتِ حَتَّى أَمْسَيْتُ، فَوَجَدْتُهُمَا نَامَا، فَحَلَبْتُ كَمَا كُنْتُ أَحْلُبُ، فَقُمْتُ عِنْدَ رُءُوسِهِمَا، أَكْرَهُ أَنْ أُوقِظَهُمَا، وَأَكْرَهُ أَنْ أَسْقِىَ الصِّبْيَةَ، وَالصِّبْيَةُ يَتَضَاغَوْنَ عِنْدَ قَدَمَىَّ، حَتَّى طَلَعَ الْفَجْرُ، فَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنِّى فَعَلْتُهُ ابْتِغَاءَ وَجْهِكَ فَافْرُجْ لَنَا فَرْجَةً نَرَى مِنْهَا السَّمَاءَ، فَفَرَجَ اللَّهُ فَرَأَوُا السَّمَاءَ، وَقَالَ: الآخَرُ اللَّهُمَّ إِنَّهَا كَانَتْ لِى بِنْتُ عَمٍّ أَحْبَبْتُهَا كَأَشَدِّ مَا يُحِبُّ الرِّجَالُ النِّسَاءَ، فَطَلَبْتُ مِنْهَا فَأَبَتْ حَتَّى أَتَيْتُهَا بِمِائَةِ دِينَارٍ، فَبَغَيْتُ حَتَّى جَمَعْتُهَا، فَلَمَّا وَقَعْتُ بَيْنَ رِجْلَيْهَا قَالَتْ: يَا عَبْدَ اللَّهِ اتَّقِ اللَّهَ، وَلاَ تَفْتَحِ الْخَاتَمَ إِلاَّ بِحَقِّهِ، فَقُمْتُ، فَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنِّى فَعَلْتُهُ ابْتِغَاءَ وَجْهِكَ فَافْرُجْ عَنَّا فَرْجَةً، فَفَرَجَ، وَقَالَ: الثَّالِثُ اللَّهُمَّ إِنِّى اسْتَأْجَرْتُ أَجِيرًا بِفَرَقِ أَرُزٍّ، فَلَمَّا قَضَى عَمَلَهُ قَالَ: أَعْطِنِى حَقِّى، فَعَرَضْتُ عَلَيْهِ ، فَرَغِبَ عَنْهُ، فَلَمْ أَزَلْ أَزْرَعُهُ حَتَّى جَمَعْتُ مِنْهُ بَقَرًا وَرَاعِيهَا فَجَاءَنِى فَقَالَ: اتَّقِ اللَّهَ، فَقُلْتُ: اذْهَبْ إِلَى ذَلِكَ الْبَقَرِ وَرُعَاتِهَا فَخُذْ، فَقَالَ: اتَّقِ اللَّهَ وَلاَ تَسْتَهْزِئْ بِى، فَقُلْتُ: إِنِّى لاَ أَسْتَهْزِئُ بِكَ فَخُذْ، فَأَخَذَهُ، فَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنِّى فَعَلْتُ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ وَجْهِكَ فَافْرُجْ مَا بَقِىَ، فَفَرَجَ اللَّهُ » أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (2333) وَمُسْلِمٌ (6884) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست عبدالله ى كورِى عومه‌ر (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌یفه‌رموو: سێ كه‌س له ئوممه‌تانى پێش ئێوه(به‌نى ئیسرائیل) رِۆیشتن (ده‌رچوونه ده‌ره‌وه‌ى دێ) توشى باران بارین بوون، په‌نایان برده به‌ر ئه‌شكه‌وتێك، كاتێك كه چوونه ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه، به‌ردێك له شاخه‌كه كه‌وته خواره‌وه‌و ده‌رگاى ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى گرت و بێ ئومێد بوون، ئینجا له ناو خۆیاندا بهیكتریان ووت: سه‌یرى چاكه‌تان بكه‌ن، ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه ئه‌نجامتان داوه كامیان له‌به‌ر خاترى خواى په‌روه‌ردگار بووه بپارِێنهوه پێى به‌ڵكو رِزگارمان بێت، یه‌كێكیان ووتى: خوایه خۆت ئاگادارى دایك و باوكێكم هه‌بوو چوو بوونه ناوساڵهوه، وه كیژۆڵه‌یه‌كى بچوكیشم هه‌بوو، ئینجا هه‌ركات شیرم دهدۆشى و ده‌م هێنایه‌وه له پێشدا له دایك و باوكمه‌وه ده‌ستم پێده‌كرد پێش ئه‌وه‌ى بیده‌م بهمنداڵهكهم، وه رِۆژێكیان دره‌نگ هاتمه‌وه كاتێك بینیم دایك و باوكم نوستوون، وه شیره‌كه‌م دۆشى بوو وه‌ك جاران، وه له‌لاى سه‌ریانه‌وه رِاوهستام، پێم ناخۆش بوو خه‌به‌ریان بكه‌مه‌وه، وه پێشم ناخۆش بوو كه له پێشدا بیده‌م بهمنداڵهكانم له كاتێكدا منداڵه‌كانم لاى پێم ده‌گریان و ده‌نوزانه‌وه له‌برساندا، تاكو به‌یانى رِۆژ بووه، وه خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌م له‌به‌ر خاترى تۆ كردووه له‌م نارِهحهتییه رِزگارمان بكه‌و ئه‌م به‌رده لابده‌و ده‌رگامان بۆ بكه‌ره‌وه بتوانین ئاسمان ببینین، خواى په‌روه‌ردگار به‌رده‌كه‌ى جوڵاندو ئاسمانیان بینى، وه یه‌كێكى تریان ووتى: خوایه كچێكى مامم هه‌بوو، وه من ئه‌وم خۆشده‌ویست زیاتر له خۆش ویستنى پیاو بۆ خێزانه‌كه‌ى، وه جارێكیان داواى كارى بێ شه‌رعیم لێ‌كرد ئه‌ویش رِازى نه‌بوو، ووتى: تاكو سه‌د دینارم پێنهدهى رِازى نابم، وه منیش چووم تاكو سه‌د دینارم په‌یداكرد، وه كاتێك ویستم كارى خراپى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌م، كچى مامه‌كه‌م پێى ووتم: ئه‌ى به‌نده‌ى خوا له خوا بترسه، وه بۆت دروست نییه جووت ببى له‌گه‌ڵمدا مه‌گه‌ر به حه‌لاڵى نه‌بێت، وه منیش هه‌ستام و ئه‌و كاره‌م نه‌كرد هه‌رچه‌نده ئه‌شم توانى ئه‌و كاره بكه‌م، خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌م له‌به‌ر خاترى تۆ كردووه له‌م نارِهحهتییه رِزگارمان بكه‌و ده‌رگامان بۆ بكه‌ره‌وه، به‌رده‌كه كهمێكى تر‌ى لێ جوڵا، وه سێیه‌مینیان ووتى: خوایه منیش كرێكارێكم به‌كرێ گرتبوو، به حه‌وت كیلۆ برنج، ئینجا كاتێك له كاره‌كه‌ى بووه‌وه، ووتى: كرێكه‌م پێبده، منیش كرێكه‌ى كه حه‌وت كیلۆ برنج بوو، خستمه به‌رده‌ستى ئه‌ویش پێى رِازى نه‌بوو تورِهبوو، كاتێك كه كرێكاره‌كه رِۆیشت و به كرێكه‌ى رِازى نه‌بوو، منیش برنجهكهم بۆى تۆ‌و كرد‌و كه برنجه‌كه گوڵى كردوو ئینجا بۆیم دورییهوهو بۆیم كۆكرده‌وه‌و، تاكو چه‌ند مانگایهكم لێ كرِى بۆى، پاش ماوه‌یه‌ك كابراى كرێكار هاته‌وه‌و پێمى ووت: له خوا بترسه، منیش پێم ووت: بچۆ بۆلاى ئه‌و مانگایانهو بۆخۆتى ببه، ئه‌ویش پێمى ووت: له خوا بترسه‌و گاڵته‌م بێ مه‌كه، منیش پێم ووت: گاڵته‌ت پێناكه‌م برِۆ بیبه، ئه‌ویش بردى، خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌م له‌به‌ر خاترى تۆ كردووه له‌م نارِهحهتییه رِزگارمان بكه‌و ده‌رگامان بۆ بكه‌ره‌وه، ئه‌و به‌رده لابده، ئینجا به‌رده‌كه لاچوو ئه‌وانیش رِزگاریان بوو.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى نیه‌ت پاكى له كرده‌وه‌دا (ئه‌گه‌رچى ته‌نها یه‌ك كردهوش بێت).
(2) كرده‌وه‌ى چاك و باش له‌كاتى خۆشی‌دا ئه‌نجامى بده‌یت سوودت پێده‌گه‌ێنێت له‌كاتى نارِهحهتى و سه‌ختیدا، وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (تَعَرَّفْ إِلَى اللَّهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ فِي الشِّدَّة) صَحِيح: أَخْرَجَهُ أَحْمَد وَالطَّبَرَانِيّ صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (2961) . . واته: له كاتى خۆشگوزه‌رانى و ژیان خۆشی‌دا خواى گه‌وره بناسه‌و بیپهرستهو سنووره‌كانى بپارێزه‌و له گوناهوتاوان دوربكه‌وه‌ره‌وه، خواى گه‌وره له كاتى نارِهحهتى و ناخۆشیدا ئه‌ت ناسێت به‌هاناته‌وه دێت و رِزگارت ده‌كات و ده‌تپارێزێت.
(3) پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان له كاتى پارِانهوهدا ته‌نها پشت به‌خوا بپه‌ستێت و داوا له جگه‌له خوا نهكاتء خۆى توشى هاوبه‌ش برِیاردان نه‌كات، وه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:{وَلاَ تَدْعُ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَنفَعُكَ وَلاَ يَضُرُّكَ } (106) سورة يونس واته: هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ هیچ كه‌سێك یان هیچ شتێك، جگه‌له (الله) كه نه قازانج و نه‌سوودت پێ ده‌گه‌ێنێت نه زیان، چونكه قازانج و زیان ته‌نها به‌ده‌ست خواى گه‌وره‌یه.
(4) دروسته بۆ موسڵمان به كرده‌وه چاكه‌كانى بپارِێتهوه به‌تایبه‌تى ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه له‌به‌ر خاترى خواى گه‌وره ئه‌نجامیداوه.
(5) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى چاكه‌كردن و باش بوون له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا.
(6) خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره پێش ده‌خرێت، به‌سه‌ر خۆشه‌ویستى نه‌فسى خۆت، بۆ هه‌واو ئاره‌زوو.
(7) هه‌ركه‌سێك واز له كارى خراپ بهێنێت به‌تایبه‌ت زینا، له‌ترسى خوا ئه‌وا خواى گه‌وره رِزگارى ده‌كات له نارِهحهتى.
(8) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى دانه‌وه‌و پاراستنى ئه‌مانه‌ت به‌خاوه‌نى.
(9) دروست نییه كرێى كرێكار دوابخرێت چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:« أَعْطُوا الأَجِيرَ أَجْرَهُ قَبْلَ أَنْ يَجِفَّ عَرَقُهُ » صَحِيح: أَخْرَجَهُ ابن مَاجَه فِي السُّنَن (2443)، صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (1055)واته كرێ وپاره‌ى كرێكار بده‌ن پێش ئه‌وه‌ى كه عارهقهكهى وشك ببێته‌وه.
(10) دروسته گه‌شه پێدانى پاره‌ى كرێكار، وه كارێكى چاكه به‌مه‌رجێك به‌رژه‌وه‌ندى خاوه‌ن پاره‌ى تێدابێت .
تێبینى/ ئایا له‌و سێ كه‌سه‌دا كامیان زیاتر پارِانهوهكهى سوودى هه‌بووه بۆ هاورِێ و براده‌ره‌كانى وه بۆ لابردنى به‌رده‌كه، پێشه‌وا (اِبْن حَجَر(رِهحمهتى خواى لێبێت)(*)، ده‌فه‌رمووێت: كه‌سى سێ یه‌میان چونكه یه‌كه‌میان له تاریكى رِزگاریكردن، وه دوه‌میان تۆزێك له شوێنى ده‌رباز بوونى فراوان كرده‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌لایاندا برِوات وبیان بینێت و چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزێته‌وه، به‌ڵام سێ یه‌میان پارِانهوهكهى بوو به‌هۆى لاچونى به‌رده‌كه‌و رِزگار بوونیان، بۆیه ده‌گونجێت كه‌سى سێ یه‌میان كرده‌وه‌كه‌ى باشتر‌و چاكتر بووبێت له‌وانه‌ى تر، وه ده‌گونجێت كه‌سى یه‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ دایك وباوكیدا باش بووه كه‌مته‌رخه‌مى تێدا بووه، وه كه‌سى سێ یه‌م پیاوێكى ئه‌مانه‌ت پارێز بووه، وه كه‌سى دووه‌م چاكترینیان بووه چونكه دڵى ترسى خواى تێدا بووه، وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: {وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَى * فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَى} (40-41) سورة النازعات واته: به‌ڵام ئه‌وه‌ى له خواى په‌روه‌ردگار ترسابێت و جڵه‌وى گرتبێته‌وه له هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌كان، ئه‌وا به‌دڵنیایى ته‌نها به‌هه‌شت جێگه‌ى حهوانهوهیهتى، هه‌روه‌ها كه‌سى دووه‌م وازى له‌و پاره‌یه‌ش هێنا كه بۆ ئه‌وكاره خراپه‌یه په‌یداى كردبوو.
----------------------------------------
(*) فَتْح الْبَارِي شَرْح صَحِيح الْبُخَارِيّ، لِلْحَافِظ: أحمد اِبْن حَجَر الْعَسْقَلانِيّ(رَحِمَهُ اللَّه)(10/268/3206) .
عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ (رضي الله عنه) أَنَّ نَبِىَّ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) قَالَ: « كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا، فَسَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَاهِبٍ فَأَتَاهُ فَقَالَ إِنَّهُ قَتَلَ تِسْعَةً وَتِسْعِينَ نَفْسًا فَهَلْ لَهُ مِنَ تَوْبَةٍ فَقَالَ: لاَ. فَقَتَلَهُ فَكَمَّلَ بِهِ مِائَةً، ثُمَّ سَأَلَ عَنْ أَعْلَمِ أَهْلِ الأَرْضِ، فَدُلَّ عَلَى رَجُلٍ عَالِمٍ فَقَالَ: إِنَّهُ قَتَلَ مِائَةَ نَفْسٍ فَهَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ فَقَالَ: نَعَمْ وَمَنْ يَحُولُ بَيْنَهُ وَبَيْنَ التَّوْبَةِ انْطَلِقْ إِلَى أَرْضِ كَذَا وَكَذَا فَإِنَّ بِهَا أُنَاسًا يَعْبُدُونَ اللَّهَ فَاعْبُدِ اللَّهَ مَعَهُمْ وَلاَ تَرْجِعْ إِلَى أَرْضِكَ فَإِنَّهَا أَرْضُ سَوْءٍ فَانْطَلَقَ حَتَّى إِذَا نَصَفَ الطَّرِيقَ أَتَاهُ الْمَوْتُ فَاخْتَصَمَتْ فِيهِ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ وَمَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ فَقَالَتْ: مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ جَاءَ تَائِبًا مُقْبِلاً بِقَلْبِهِ إِلَى اللَّهِ، وَقَالَتْ: مَلاَئِكَةُ الْعَذَابِ إِنَّهُ لَمْ يَعْمَلْ خَيْرًا قَطُّ، فَأَتَاهُمْ مَلَكٌ فِى صُورَةِ آدَمِىٍّ فَجَعَلُوهُ بَيْنَهُمْ فَقَالَ: قِيسُوا مَا بَيْنَ الأَرْضَيْنِ فَإِلَى أَيَّتِهِمَا كَانَ أَدْنَى فَهُوَ لَهُ، فَقَاسُوهُ فَوَجَدُوهُ أَدْنَى إِلَى الأَرْضِ الَّتِى أَرَادَ فَقَبَضَتْهُ مَلاَئِكَةُ الرَّحْمَةِ » أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ (7184) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: له پێش ئێوه‌دا له(به‌نى ئیسرائیل) پیاوێك نه‌وه‌دو نۆ كه‌سى كوشتبوو، وه پرسیارى كرد سه‌باره‌ت به زاناترین كه‌سى سه‌رزه‌وى ، ده‌ستنیشانى پیاوێكى خوا په‌رستى بۆكرا، ئه‌ویش رِۆیشته لاى و پێى ووت: من نه‌وه‌دو نۆ كه‌سم كوشتووه ئایا بۆم هه‌یه ته‌وبه بكه‌م؟ خوا پهرستهكهش ووتى : نه‌خێر، پیاوه‌كه‌ش خواپهرستهكهى كوشت و بوو به سه‌د كه‌س، پاشان پرسیارى كرد سه‌باره‌ت به زانا ترین كه‌سى سه‌ر زه‌وى، ده‌ستنیشانى پیاوێكى زاناى بۆ كرا، پیاوه‌كه‌ش چووه لاى و پێى ووت: من سه‌د كه‌سم كوشتووه، ئایا بۆم هه‌یه ته‌وبه بكه‌م؟ زاناكه ووتى: به‌ڵێ، وه كێ رِێگه له ته‌وبه‌ى تۆ ده‌گرێت، برِۆ بۆ ئه‌و زه‌ویه ده‌ستنیشانى دێیه‌كى بۆكرد، چونكه ئه‌و دێ یه خه‌ڵكانێكى تێدایه خواى په‌روه‌ردگار ده‌په‌رستن، تۆش له‌وێ خوا بپهرسته، وه نهگهرِێیتهوه بۆ خاكه‌كه‌ى خۆت، چونكه شوێنێكى خراپه، پیاوه‌كه رِۆیشت تاكو گه‌یشته نیوه‌ى رِێگهكه مردن رِێگهى پێگرت، له‌و جێگه‌یه‌دا مه‌لائیكه‌ى رِهحمهت و مه‌لائیكه‌ى سزا هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست رِوحى بكێشێتء رِوحهكهى ده‌ربهێنێت، مه‌لائیكه‌ى رِهحمهت ووتى: ئه‌م پیاوه له شوێنى خۆى ده‌رچووه‌و ته‌وبه كاره‌و به دڵى رِووى كردۆته خواى په‌روه‌ردگار، وه مه‌لائیكه‌ى سزا ووتى: له ژیانیدا هیچ خێر‌و چاكه‌یه‌كى نه‌كردووه، خواى په‌روه‌ردگار مه‌لائیكه‌یه‌كى له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤ بۆ رِهوانه كردن، ئه‌وانیش كردیان به دادوه‌ر له‌نێوان خۆیاندا، مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش كه له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤدا بوو ووتى: هه‌ر دوو زه‌ویه‌كه بپێون له هه‌ر لایه‌كیانه‌وه نزیك بوو، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌تانه، دوو مه‌لائیكه‌ته‌كه‌ش زه‌ویه‌كانیان پێوا بینییان كه له‌و دێیه‌وه نزیكه كه ویستى بۆى برِوات به بستێك، بۆیه مه‌لائیكه‌ى رِهحمهت بردیان.
چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا.
(1) درووست نییه بۆ هیچ كه‌سێك فه‌توا بدات بۆ خه‌ڵكى ئه‌گه‌ر حوكمى ئه‌و شته نه‌زانێت، ئه‌گه‌ر چى خوا ناسیش بێت و شارهزایشى هه‌بێت له هه‌ندێك بوارى ئایینی‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و خواناسه شارهزابوایه به شه‌رعى خوا ئه‌وا ده‌رگاى ته‌وبه‌ى دانه‌ده‌خست، وه نه‌فسى خۆشى له‌ده‌ست نه‌ئه‌دا.
(2) ده‌بێت نه‌زان پرسیار له كه‌سێك بكات كه زانابێت به (شه‌رعى خوا) تاكو كێشه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
(3) خواى په‌روه‌ردگار زۆر بهرِهحم وبهسۆزو لێبورده‌یه به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى، ئه‌گه‌ر چى به‌نده‌كان گوناهـ و تاوانه‌كانیان به‌ئه‌ندازه‌ى كه‌فى سه‌ر ده‌ریا بێت، به‌مه‌رجێك ته‌وبه بكه‌ن و بگهرِێنهوه بۆلاى، وه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر واته: ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى گوناه و تاوانتان زۆره، بێ ئومێد مه‌بن له رِهحمهتى خواى په‌روه‌ردگار، بهرِاستى په‌روه‌ردگار له هه‌موو تاوانه‌كانتان خۆش ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى رِاستهقینه بكه‌ن) بهرِاستى خواى په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆش‌بوو لێبوورده‌یه.
(4) زانا به‌شه‌رعى خوا ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌رگاى ته‌وبه ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكى، وه ده‌رگاى شهرِو خراپه‌كارى و ئومێد بوون له رِهحمهتى خوا داده‌خات.
(5) پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه ته‌وبه ده‌كات و دهگهرِێتهوه بۆلاى خواى گه‌وره، له براده‌رو هاورِێى خراپ دوور بكه‌وێته‌وه.
(6) پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه ته‌وبه ده‌كات نزیك بكه‌وێته‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه كارى باش و خێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چونكه مرۆڤ له‌سه‌ر ئایینى براده‌رو خۆشهویستهكهیهتى.
(7) پێویستى گهرِانهوه بۆلاى زانایان له كاتى كێشه‌و دووبهركیدا.
(8) نابێت له كه‌سى گوناهبارو تاوانكار بێ ئومێد بین، چونكه نازانین به‌چى كۆتایى به‌ژیانى دێت.
(9) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى مرۆڤى زانا به‌سه‌ر خواپه‌رستدا چ جاى به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئاسایی‌دا.
wenayaki juana
به خوا زۆربه‌یان ئه‌و نیو سه‌عاته‌ش بۆ قورئان له به‌ركردن دانانێن به‌رێز one
ده‌ست خۆش
به‌راستی وه‌سوه‌سه شتێکی ناخۆشه بۆ مرۆڤ
ته‌نها چاره‌سه‌ری برو ابوون به خوا‌و پێعهمبهره دوور که‌وتنه‌وه له خراپه
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگارى جیهان و سه‌لامیش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا (صلى الله عليه وسلم).
بهرِاستى ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامى جیاوازى له‌سه‌ره به‌گوێره‌ى پرسیاره‌كه‌و كات و سات و ته‌مه‌نى كه‌سه‌كه, به‌ڵام ئه‌توانم هه‌ندێ بنه‌ماو رِێسا به‌گشتى باس بكه‌م و داوا له‌په‌روه‌ردگار ئه‌كه‌م كه‌سوود به‌خشى بكا‌و خوا یارمه‌تیده‌رو سه‌رخه‌ره.
١_ نیه‌ت پاكى: دڵسۆزى مه‌به‌ست بۆ په‌روه‌ردگارو زانینى فه‌زڵى له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز, وه رِێزگرتن له‌هه‌ڵگرانى و خوورِهوشتى هه‌ڵگرتنى قورئانى پیرۆز.
٢_ سووربوون و دیارى كردنى ئامانج و گه‌شتن پێى كه‌ئه‌ویش له‌به‌ركردنى پهرِاوى په‌روه‌ردگاره به‌ته‌واوى به‌بێ په‌له‌كردن به‌گه‌شتن به‌م ئامانجه, وه‌هه‌ركه‌سێك بهبرِى زۆر له‌به‌رى بكات ئه‌وا برِێكى زۆرى له‌بیرده‌چێت.
٣_ دانانى نه‌خشه‌یه‌كى گونجاو بۆ له‌به‌ركردنى رِۆژانه (برِى چه‌ند بۆ رِۆژێك و چۆنێتى له‌به‌ركردن) به‌جۆرێ كهرِۆژانه له‌سه‌رى به‌رده‌وامبى وه وازى لێ نه‌هێنى به‌هه‌رچ شێوه‌یه‌ك بێت. بهرِاستى له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز سانا‌و ئاسانه به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر له‌به‌ركردن هه‌ندێ گرانه‌و, وه‌هه‌روه‌ها دانان و دیارى كردنى چه‌ند ئایه‌تێك بۆ له‌به‌ركردنى رِۆژانه.
٤_ دیارى كردنى كات و شوێنى گونجاوو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رى به‌پێى توانا.
٥_ دانانى چاپێكى دیارى كراوى قورئان كهخهتهكهى خۆش و جوان بێت و به‌باشى نیشانه‌كانى وه‌ستان و ده‌ست پێكردن و یاساكانى تهجویدى تێدا رِهچاو كرابێ. دووركه‌وتنه‌وه له‌خوێندن له‌سه‌ر چاپێكى تر‌ى قورئان.
٦_ ده‌ست كردن بهلهبهركردنى قورئان و وازهێنان لهدواخستنى گه‌رچى له‌سه‌ره‌تادا هه‌ندێك گرانه به‌ڵام له‌به‌ركردنى وه‌كو وه‌رزشێكى جه‌سته‌یى وایه كه‌زیاد ده‌كات و چاك ده‌بێت به‌به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رى به‌هێز ده‌بێت و تواناى له‌به‌ركردنى چاكتر ده‌بێت.
٧_ رِاست كردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌به‌رت كردووه لاى مامۆستایه‌ك كهشارهزا بێت له‌قورئان و له‌لایه‌ن زانایانى سه‌رده‌مى خۆیدا رِێگهى پێدرابێت, وه بیر‌و باوهرِى رِاست و چاك بێ و خورِهوشتى جوان بێت. وهجوان بۆى بخوێنى و گوێ بیستت ببێ به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كى رِاست و جوان. وه هه‌روه‌ها ده‌توانیت به‌كاسێت یاخود سیدى گوێ له‌قورئان بگریت و له‌به‌رى بكه‌یت, وه مه‌شغوڵ مه‌به بهزۆركردن له‌خۆت بهتهجویدو خوێندنه‌وه‌ى به‌ده‌نگ (إعراب) له‌به‌رئه‌وه‌ى رِێگات پێ ناده‌ن به‌جوانى له‌به‌رى بكه‌یت و رِێگرن بۆ له‌به‌ركردن, وه‌ك ووتراوه {إذا جاءك الأعراب ذهب الخشوع}.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ واز لهتهجویدو خوێندنه‌وه‌ى به‌ده‌نگ بێنى چونكه خوێندنه‌وه‌ى قورئان جۆرى تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه‌ده‌بێت له‌ده‌مى زانایانى قورئان خوێن وه‌رى بگریت. وه‌هه‌روه‌ها ته‌جویدو به‌ده‌نگ خوێندنه‌وه دوو هۆكارن بۆ زیاتر جوان كردنى قورئان خوێندنه‌وه‌كه‌ت, وه‌دیسان هۆكارن بۆ دامه‌زراندنى له‌به‌ركردنه‌كه‌ت و بیركردنه‌وه لێى به‌بێ ته‌كلیف له‌خۆكردن, وه خوێندنه‌وه‌ى قورئان سوننه‌ته پاشین لهپێشینى وه‌رگرن و به‌و شێوه‌یه بیخوێننه‌وه كهفێربوون, وه‌ك زید (رضي الله عنه) ده‌فه‌رموێ: {فأقرأوه كما علمتموه}واته: قورئان بخوێننه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ى كهفێرى بوون.
٨_ تێگه‌یشتن له‌واتاى ئایه‌ته‌كان و بیركردنه‌وه‌و كۆشش كردن تیایدا به‌پشت به‌ستن به‌كورته ته‌فسیرێكى كورت كراوى به‌سوود بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها بهلهبهركردنهوه سه‌رقاڵ بیت.
٩_ خوێندنه‌وه به‌ده‌نگى به‌رز كه‌خۆت گوێت لێ بێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر سه‌رقاڵى له‌به‌ركردن بیت و ئایه‌ت به‌ئایه‌ت بیخوێنیته‌وه‌و بزانى چى له‌دوایه‌وه دێت و ئایه‌ته‌كان بگه‌یه‌نى بهیهكترو چه‌ندان جار دووباره‌یان بكه‌یته‌وه‌و ئایه‌ته‌كانى دواتریش به‌هه‌مان شێوه, هه‌موو ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونى دڵ و ده‌ست نوێژ له‌گه‌ڵ رِهچاوكردنى (أداب التلاوة) رِهوشتى قورئان خوێندن.
١٠_ گوێ بیستى ئه‌وانه‌ى كهلهبهرت كردووه لاى كه‌سێكى تر‌ى جگه لهمامۆستاكهت وه‌ك ماڵ و كه‌س و كارت و براده‌ره‌كانت, ئه‌م شێوازه‌ش چه‌ند سوودێكى تێدایه وه‌ك دروست كردنى كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئیمانى له‌ماڵ و غه‌یرى ماڵیش وه‌به‌ده‌ست هێنانى كاتێكى سوودبه‌خش بۆ خوێنه‌رو بیسه‌ر.
١١_ به‌دواداچوون و دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى كهلهبهرت كردووه به‌هه‌موو جۆرێك و له‌هه‌موو كاتێكدا به‌تایبه‌تى له‌نوێژه فه‌رزه‌كان و نێوان بانگ و قامه‌ت وه له‌نوێژه سوننهتهكانداو هه‌روه‌ها لهشهونوێژیش.
١٢_ كاركردن به‌و قورئانه پیرۆزه ئه‌وه‌ش به‌شوێن كه‌وتنى فهرمانهكانىو دووركه‌وتنه‌وه لهقهدهغهكراوهكانى, بزانه كه‌تاوان و سه‌رپێچى ده‌بێته هۆى له‌بیرچوونه‌وه. له‌خواى گه‌وره داواكارین پارێزراومان بكات.
١٣_ خۆپاراستن له له‌خۆبایى بوون چونكه هه‌رچه‌نده مرۆڤ له‌خۆبایى بێت ئه‌وه نه‌ك هه‌ر خێر‌و چاكه ناكات به‌ڵكو بهههڵدێرو هیلاكدا ده‌چێت. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ سێ شت فهوتێنهرن له‌وانه (إعجاب المرأ بنفسه) واته: كه‌سێك كهلهخۆى باى ببێ.
١٤_ هانابردن بۆ ئه‌و كۆرِو كۆمه‌ڵانه‌ى كه‌قورئان له‌به‌رده‌كه‌ن گه‌ر رِۆژانه به‌رده‌وام نه‌بوون ئه‌وه‌نده پشتیان پێ مه‌به‌سته به‌ڵام بیكه بهیاریدهدهرێك بۆ خۆت.
١٥_ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كهلهبهرته لاى زانایه‌كى زیره‌ك و باش له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایى, كه‌بتوانێ به‌باشى زانیاریت پێ بگه‌یه‌نێ و مۆڵه‌تى قورئان خوێندنه‌وه‌ت بداتێ, هه‌روه‌ها مه‌رج نىیه ئه‌و قورئان خوێنه مۆڵه‌تى پێ درابێ, به‌ڵكو مه‌رج ئه‌وه‌یه بهرِاست و دروستى و به‌جوانى قورئان بخوێنێ.
١٦_ خۆت سه‌غڵه‌ت مه‌كه به‌چۆنێتى له‌به‌ركردن و رِۆشتن لهرِێگایهكهوه بۆ رِێگایهكى تر بۆ له‌به‌ركردن, وه‌ك له‌به‌ركردن به‌نووسین یان به‌ئامێر وه‌ك (مسجل..). به‌ڵكو رِێگایهكى گونجاو هه‌ڵبژێره‌و به‌رده‌وامبه له‌سه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى به‌م گواستنه‌وه‌یه كاتت بهفیرِۆ نهرِوات.
١٧_ هه‌روه‌ها خواردن كاریگه‌ره له‌سه‌ر له‌به‌ركردن بۆیه ده‌بێ شێوازى خواردن رِێك بخه‌ین و كه‌م بخۆین. وهترشى و خواردنى ههمهرِهنگ و تێكه‌ڵ كه‌م بكه‌یته‌وه چونكه زۆر خۆرى زیره‌كى كه‌م ده‌كاته‌وه, وه‌ده‌بێ مێشك و له‌شمان به‌هێز بكه‌ین به‌هه‌ندێ خواردنى وه‌كو هه‌نگوین.
١٨_ دووركه‌وتنه‌وه له‌ته‌مبه‌ڵى و به‌په‌له چاره‌سه‌رى بكه پێش ئه‌وه‌ى رِهگ و رِیشه له‌له‌شتدا داكوتێت له‌پاشان په‌شیمانى جێگه‌ى بگرێته‌وه.
١٩_ به‌هه‌ل زانینى منداڵى و سه‌ره‌تاى ته‌مه‌ن, سووربوون له‌كاتى گه‌وره‌یى و له‌ده‌ست نه‌دانى پاداشته‌كه‌ى.
٢٠_ هانابردن بۆ پارِانهوه (الدعا‌ء) له‌كات و شوێنێكدا كهپارِانهوهو نزاى تێدا وه‌رده‌گیرێت.
داواكارم له‌په‌روه‌ردگار كه‌یارمه‌تى ده‌رمان بێت بۆ
له‌به‌ركردنى پهرِاوه پیرۆزه‌كه‌ى و كارپێكردنى له
ژیانى رِۆژانهمانداو بیكاته تكاكارمان لهرِۆژى دوایى دا.
نسأل الله حسن الخاتمة
ba8
الحمد لله وحده ، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده ، وبعد :
بەڕاستی وەسوەسە لە نەخۆشیە ترسناك و بەڵا گەورەكانە كە لەم سەردەمەدا بڵاوبووەتەوە .
وەسوەسە : بریتییە لە هەندێك ختورەی خراپ كە شەیتان دەیخاتە نێو دڵی نەوەكانی ئادەمەوە .
ئەو وەسوەسانەی كە لە بواری بیروباوەڕەوە دێت ئەوەیە : ئایە خوا هەیە ؟ كێ خوای دروستكردوە؟ وە لە پەرستشەكانیش درووست دەبێت چی لەنوێژ یان لە دەست نوێژدا ، وە لە ترسان لە نەخۆشیەكان و پێشبینی ڕوودانی و بیركردنەوە تێیدا ، وە لە بەرامبەر بە خێزانیش دروست دەبێت ، ئایە خێزانەكەم داوێنپاكە یان نا ؟ وە بە دڵنیاییەوە وەسوەسە كردن زاڵ بووە بەسەر هەندێك لەو دەروون لاواز و بێدەسەڵاتانەدا هەتاوەكو هەندێك لە خەڵكی بیر لە خۆكوشتن دەكاتەوە بەهۆی ئەو دڵتەنگی و بێتاقەتی وخەمبارییەی كە لە ناخی خۆیدا هەستی پێدەكات وە لەوانەیە هەندێك لەو وەسوەسانەی توشی بووە عقوبە و تۆڵە سەندنەوەیەك بێت لەلایەن خوای گەورەوە .
خوای گەورە دەفەرموێت : [ وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً] ( طه : 124 ) واتە : ئەو كەسەی كە پشت لە قورئانەكەم دەكات ئەوە ژیانێكی تەنگ وناڕەحەتی هەیە .
وە هەندێ جاریش دەبێت بە تاقی كردنەوەیەك لە لایەن خوای گەورەوە بۆ بەندەكانی بۆ ئەوەی لە تاوانەكانی خۆشبێت و تاوانەكانی لەسەر بسڕێتەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : ( هیچ موسڵمانێك نیە هیلاكیەك یان نەخۆشیەك یان بێتاقەتی یان ناڕەحەتیەك یان ئازارێك یان خەفەتێك هەتاكو دڕكێك ئازاری بدات وتووشی ببێت ئیللا خوای گەورە بەهۆیەوە لە تاوانەكانی خۆش دەبێت) .
بەم كردەوانە خۆت لە وەسوەسە ڕزگاربكە
یەكەم :پەناگرتن بە خوای گەورە
خوای گەورە دەفەرمووێت : [ وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنْ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ] واتە: هەركاتێكیش لەشەیتانەوە وەسوەسەیەكت بە دڵا هات وهەڵی نایت بۆ كردنی كارێكی ناشەرعی وحەرام تۆش پەنا هەر بەخوا بگرە چونكە ئەو بیسەر و زانایە .
جا ئەگەر شەیتان بەوەسوەسە و فێڵەكانیەوە هات بۆ لات ئەوا تۆپەنا بگرە بە خوا و داوای یارمەتی لێ بكە ئەویش بە ویستی خۆی دەتپارێزێت .
دووەم :تێكۆشان و كۆڵنەدان
واجبە لەسەر موسڵمان كە تێبكۆشێت بۆ نەهێشتنی وەسوەسەكانی شەیتان و ڕێگری لێ بكات بە گوێرەی توانا و گوێی پێ نەدات .
هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) شتێكیان هەستپێ دەكرد لەسنگیان یان لەناخیانەوە لە وەسوەسە و دوودڵی شەیتان خستیانە ڕوو بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، ئەویش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی : ( شەیتان دێت بۆ لای یەكێك لە ئێوە و پێی دەڵێت : كێ ئەمە و ئەوەی درووست كردووە ؟ هەتاوەكو پێی دەڵێت : كێ پەروەردگارتی درووست كردووە ؟ جا ئەگەر گەیشت بەوە با پەنا بەخوا بگرێت ) متفق علیه .
سێیەم:پشت بەستن بە خوای گەورە
وە لە گەورەترین هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسە و غەم و پەژارەكان: بە چاكی پشت بەستنە بەخوای گەورە. خوای گەورە دەفەرموێت : [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ] واتە : هەر كەسێك پشت بەخوا ببەستێت ئەوە خوای بەسە و كاروباری بۆ ئاسان دەكات .
جا ئەو كەسەی پشتی بەخوا بەستووە خەم وپەژارەكانی كاری تێناكەن وە ڕووداوەكان بێزار و بێتاقەتی ناكەن چونكە دەزانێت وەسوەسە و غەم و پەژارە لە لاوازی نەفسیەت و دەروونە .
چوارەم :خوێندنەوەی قورئان
خوای گەورە دەفەرمووێت:[ وَنُنَزِّلُ مِنْ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ] واتە : ئێمە لەم قورئانەدا گەلێ ئایەت و سورەت دادەبەزێنین كە مایەی شیفا و چاكبوونەوەیە لە نەخۆشی ونەفامی وگومڕایی، وە ڕەحمەت و بەزەییشە بۆخەڵكانی بڕوادار.
( جائەو شیفایەی كە قورئان لەخۆی گرتووە و زامنی كردووە گشتیە بۆچارەسەر ی دڵەكان لە گومانەكان و نەفامی و بۆچوونە گەندەڵەكان و لادانە خراپەكان ومەبەستە پیسەكان . جا قورئان (علمی یەقین)ی لە خۆ گرتووە كە بە هۆیەوە گومانەكان و نەگبەتیەكان لەناو دەچن ، وە ئامۆژگاری و بیرهێنەرەوەكانی لە خۆ گرتووە كە بە هۆیەوە هەموو ئارەزوویەك لەناو دەبات كە سەرپێچی فەرمانی خوا دەكات ) .
جا قورئان شیفایە بۆ ئەوەی لە سینگدایە لە نەخۆشی گومان و ئارەزووەكان ( الشهوات والشبهات ) ، بە تایبەتی سورەتی ( البقرة ) لەبەر ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كە دەفەرمووێت:[ ماڵەكانتان مەكەن بە گۆڕستان چونكە شەیتان لەو ماڵانە هەڵدێت كە سورەتی ( البقرة ) ی تێدا دەخوێنرێت ] رواه مسلم.
پێنجەم :باوەڕبوون بە خوا و ئەنجامدانی كردەوەی چاك
خوای گەورە دە فەرمووێت:[ مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ] واتە : هەركەسێك –لە نێر یان مێ – هەر كارێكی چاكە ئەنجام بدات و باوەڕداریش بێت ، بەڵێن بێت بیژێنین بە ژیانێكی بەختەوەر و بە چاكترین لەوەی كردوویانە پاداشتیان بدەینەوە .
وە سەری ئەم كردەوانە لەدوای یەكتاپەرستی خوا : نوێژكردنە كە ڕێگای تۆیە بۆ پشوو و حەوانەوەی ناخ وجەستە ، وە هۆكارێكە لە هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسە ، وە نوێژ ئارامی بەدەست دەهێنێت ، وە پاڵنەری خەم و بێتاقەتیەكانە .
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) بە بیلالی حەبەشی دەفەرموو : ( ئەی بیلال ئاسوودەمان بكە بە نوێژ ) .
وە نوێژ ئۆقرەیی چاوەكانی پێغەمبەر بووە (صلى الله عليه وسلم) وە ئەگەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناڕەحەتیەكی بەسەردا بهاتبایە پەنای دەبردە بەر نوێژكردن .
شەشەم:یادی خوای گەورە .
خوای گەورە دەفەرمووێت:[ فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ ] واتە : ئێوەی موسڵمان یادی من بكەن منیش یادی ئێوە دەكەم.
وە خوای گەورە لەسەر زمانی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) لەفەرمودەیەكی قودسیدا دەفەرمووێت : "أنا عند ظن عبد بي ، وأنا حين يذكرني " .
وە پێغەمبەریش : (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: ( نمونەی ئەوكەسەی یادی خوای گەورە دەكات وە نمونەی ئەوكەسەی یادی خوا ناكات نمونەی زیندوو و مردووە ) .
وە ئەگەر بەندەیەك یادی خوا نەكات دڵی دەبێتە شوێنی كۆبوونەوەی شەیتانەكان و وەسوەسەكانیان.
بەڵام ئەو بەندەی یادی خوا دەكات دەیبینیت سینگی فراوانە دەروونی پاكە ئارامی وڕەحمەت دەیگرێتەوە .
وە هەندێك لەو یاد و زیكرانەش : زیكرەكانی ( بەیانیان وئیواران ) و كاتی خەوتن و چوونە ماڵ و لە ماڵ دەرچوون , ... هتد ، كە قەڵایەكی پارێزەرن مرۆڤی باوەڕدار دەپارێزن لە شەیتان و وەسوەسەكانی بە ویستی خوای گەورە .
جا پێویستە لەسەر موسڵمانان پارێزگاری لە ویرد و زیكرە شەرعیەكان بكەن چونكە خراپە دوور دەخەنەوە بە پشتیوانی خوای گەورە .
حەوتەم : هاوڕێیەتی كەسانی چاك و دووركەوتنەوە لە تەنهایی
هاوڕێیەتی كەسانی چاك ئەوانەن كە ئەو كەسانەی لەگەڵیاندا دادەنیشن و هەڵسوكەوت دەكەن بە هۆیانەوە تاوانبار و بەدبەخت نابن ، وە ئەوانە لە گرنگترین هۆكارەكانن كە وەسوەسەكانی شەیتان پاڵدەنەن وە بەرگری لێدەكەن وە ڕەت وبەرپەرچ دانەوەی فێڵەكەی دەبێت و ڕوبەڕووی دەبێتەوە.
وە دژی هاوڕێیەتی تەنهاییە گۆشەگیریە كە وەسوەسەكانی شەیتان و لە خشتەبردن وسینگ توندی و بێ ئارامی و بیركردنەوە خراپەكان ڕادەكێشێت
وە گورگ زیاتر بە مەڕێك دەوێرێت كە بە تەنها بێت .
هەشتەم :پاڕانەوە
پاڕانەوە لە گەورەترین هۆكارەكانی دوورخستنەوەی وەسوەسەیە پێش ڕوودانی ، وە لابردنی پاش ڕوودانی ، ئەو كەسەی كەوتۆتە ناو وەسوەسەوە لەناوخەم وخەفەتێكی گەورەدایە ، وە لە ناو بێتاقەتی وپەژارەیەكەوە كەس نازانێت ئیللاخوای گەورە نەبێت .
بە هۆی ئەو وەسوەسەیەی شەیتانەوە كە دابەزیوەتە سەر كەسی تووشبوو لەوكاتەدا هەموو ڕێگاكان بە ڕوویدا دادەخرێن ، تەنها ڕێگایەك نەبێت ئەوەش ڕێگای خوایە ، كە تەنها خۆی بە تەنهایی بە توانایە لە لادانی خەفەت وغەمەكان ولادان ونەمانی پەژارە و ناڕەحەتیەكان .
خوای گەورە دەفەرمووێت : [ أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ ] واتە : ئاخۆ كێیە وەڵامی هاوار و نزای لێقەوماو و داماوەكان دەداتەوە كاتێك كە داوای بەهانا هاتنی لێ بكا و هانای بۆ ببات .
وە لەو پاڕانەوە و ویردانەی كە خەم و خەفەت لا دەبەن بە ویستی خوای گەورە
(1) ( لا إله إلا الله العظيم الحليم، لا إله إلا الله رب العرش العظيم، لا إله إلا الله رب السموات ورب الأرض ورب العرش الكريم ) .
(2) ( لاإله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين ) .
(3) پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی :
((ما أصابَ أحداً هَمٌّ ولا حَزَنٌ فقال :اللهُمَّ إنِّي عَبْدُكَ ، وابنُ عَبْدِكَ ، وابنُ أَمَتِكَ ، ناصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضاؤُكَ ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ، أوْ عَلَّمْتَهُ أحَدَاً مِنْ خَلْقِكَ ، أوْ أنْزَلَتَهُ فـي كِتَابِكَ ، أَوْ اسْتَأْثَرْتَ فـي عِلْمِ الغَيْبِ عِنْدَكَ ، أنْ تَجْعَلَ القُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجَلاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي .إلاَّ أَذْهَبَ اللهُ هَمَّهُ وحُزْنَهُ وأَبْدَلَهُ مَكانَهُ فَرَجاً))
واتە : هەركەسێك غەم و پەژارە و ناڕەحەتییەكی تووش ببێت و بڵێت :
خوایە من بەندەی تۆم ، و كوڕی پیاوێكم كە بەندەی تۆیە ، و كوڕی ئافرەتێكم كە بەندەی تۆیە ، پێشەسەرم لە دەستی تۆدایە ، حوكمی تۆ بەسەرمدا پەیڕەوكراوە ، بڕیاری تۆ بەسەرمدا ڕاست و دادپەروەرانەیە ، داوات لێدەكەم بە هەموو ناوێك كە ناوی خۆتت پێناوە ، یان فێری كەسێكت كردووە لە دروستكراوەكانت ، یان داتبەزاندووە لە كتێبەكەتدا ، یان تایبەتت كردووە بە خۆتەوە لە زانستی غەیبدا لای خۆت ، كەوا قورئان بكەیت بە بەهاری دڵم و رووناكی سێنگم و هەڵگری پەژارەم و لابەری غەمم .ئیللا خوا غەم و پەژارەی لادەبات و لە جێی ئەوەدا دەیگۆڕێتەوە بە دڵا فراوانی .
صحيح رواهُ أحمد رقم : (1 / 391) ، صححهُ الألبانـي في سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (199)
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته .
ba8
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م شعره خۆشه كاك سه‌هه‌ند
dast xosh babateki zor ba suda
supas bo payamakantan
وه‌لامه‌كه‌ی Vinos خان راسته به‌شی هه‌مه‌ره‌نگه
كاك رابه‌ر ئه‌مه شوێنێكی زۆر سه‌یره ده‌كه‌وێته ولاتی ئیمارات.
ئا يا ده زا نى ساليك 12 مانكه و 52 حه فته يه و 365 رؤزه و 8766 كاتزمير ه و 525960 خوله كه و 31557600 جر كه يه يه.
ئايا دةزانى لة ولاتى صين هةر زن و ميرديك لة منداليك زياتريان ببئ سزادةدرئ...!
*ئايا دةزانى له ئيرلةندا قةدةغةيه شراب لة بةرامبةر جيل بخوريتةوه...!
*ئايا دةزانى له سويسرا نابئ كليلى سياره له ناو سياره بة جئ بمينئ...!
*ئايا دةزانى له تايلةند قةدةغةيه به بئ شمةكى داخلى بيته دةر لة مالةوه...!
*ئايا دةزانى لة فر‌نسا كةناله راديؤكان دةبئ %80 كؤرانى فرنسى لئ بدةن...!
*ئايا دةزانى له ئوستراليا نابئ شةوان به جلى رةش بكةريت...!
*ئايا دةزانى لة كةنةدا نابئ برين تيماركردن و دورينةوه لة بيش مندالان بئ...!
supas bo payamakantan
supas bo payamakantan
dast xosh bo am babata
له‌توركیا ژنێك له‌كاتی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دانیدا منداڵێكی بوو.
به‌رپرسانی زیندانێكی توركیا توشی شۆك هاتن له‌كاتێكدا كه‌بینیان شتێكی نامۆ له‌پانتۆڵی ژنه‌كه هاته‌ده‌ره‌وه كه‌دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریدا، منداڵی بووه‌و منداڵه‌كه‌شی كوڕبوو.
جێی باسه منداڵه‌كه پێش دوو مانگ له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی له‌دایكبووه‌و به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش كهلهبهندیخانهدا بوو، هیچ كه‌سێك نه‌یزانیبوو كه‌ژنه‌كه دووگیانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنێكی قه‌ڵه‌و بوو و نیشانه‌كانی دووگیانیی تێدا دیارنه‌بوو.
ژنه‌كه به‌تۆمه‌تی كوشتنی مێرده‌كه‌ی و دوو منداڵی حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
به گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌کانی بریتانیا له رووداوێکی بێ وێنه‌دا مارێک له تاوی برسێتی کلکی خۆی خوارد. (رینۆلند) خاوه‌نی ئه‌و ماره‌یه له لێدوانێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی بریتانیا رایگه‌یاند: رۆژی رابردوو و له رووداوێکی بێ وێنه‌دا و جێی سه‌رسوورمان بینیم که ماره‌که‌م کلکی خۆی به دهمهوهیهو خه‌ریکی خواردنيه تی. (رینۆلند) له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: به بینینی ئه‌و رووداوه په‌یوه‌ندیم به به‌رپرسانی فریاکه‌وتن گرت، مارهکهمیان گه‌یانده ناوه‌ندی پاراستنی ئاژه‌ڵ له (فی گیت) تاکو کلکی له ده‌می بێنه‌ده‌ره‌وه. له راپۆرتی رۆژنامه‌کانی بریتانی داهاتووه، ئه‌و ماره له تاوی برسێتی کلکی خۆی خوارد، چونکه پێیوا بووه که راوی كردووه. پزیشکانی به‌یته‌ری (ئاژه‌ڵی) ناوه‌نديی نه‌خۆشخانه‌ی ئاژه‌ڵان له (فی گیت) له رێگای نه‌شته‌رگه‌ری توانیان کلکی ماره که له ده‌می رزگار بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت پزیشکان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن ئه‌گه‌ر له کاتی خۆیدا ماره‌که‌یان نهگهیاندبا نه‌خۆشخانه، ماره‌که کلکی خۆی قووت ده‌داو له ئاکامدا كۆتایی به ژیانی ده‌هات. جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ماره له جۆری شای مارانی کشوه‌ری ئاسیایه. به‌ڵام زیاتر وه‌ک ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌فرۆشرێت و ماری ژه‌هراوی نین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای راو و کوشتنی ماری ژه‌هراویان هه‌یه زۆر به‌ناوبانگن
سەرچاوەی بابەت بنوسە بـه ريز.... بەرێوبەرایەتی
هه‌ندێك جار گوێبیستی ئه‌وه بووینه كه سه‌گێك له خه‌فه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له وڵاتی میسر گه‌نجێك له خه‌فه‌تی تۆپینی سه‌گه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م گه‌نجه ناوی (ئه‌حمه‌د عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان) ه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و دوای ئه‌وه‌ی كه ئۆتۆمبێل له شه‌قامێكدا له سه‌گه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌تۆپێت، زۆر خه‌م ده‌خوات و تا له كۆتاییدا له خه‌فه‌تی تۆپینی سه‌گه‌كه‌ی ئه‌ویش گیان له ده‌ست ده‌دات.
پیاوێكی چینی به‌ناوی (ئیتج سه‌ن) كه ته‌مه‌نی 79 ساڵه، ماوه‌ی 60 ساڵه پرچی خۆی نه‌كردووه و كورتی نه‌كردۆته‌وه. ئه‌م پیاوه چینییه پرچی خۆی كۆكردۆته‌وه و له پشتی خۆی به‌ستاوه. شایانی باسه ئه‌م پیاوه چینییه رێگه‌نادات كه‌س ده‌ست له پرچی بدات كه پرچه‌كه درێژییه‌كه‌ی 9 پێیه و كێشه‌كه‌ی 4 كیلۆیه
چۆن بتوانم ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌ت به خۆم له سایتی یوتیوب بلاوبكه‌مه‌وه.
هاهاهاها ده ست خوش
پيرۆزه پيرۆزه هاوڕێ دێڕينم
هيوادارم هه‌موو ساڵێکت به‌خۆشی بێت و ته‌مه‌ن دڕێژبيت.
ئایا ده‌زانی تێری هێنری له مامز خێراتره.
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش زۆر به سوود بوو
له سێشهمهیهكی وه‌ك جومعه‌دا له به‌رواری سێی مانگی ڕێ قهطعانی ساڵی هه‌لهه‌له لێدانی ئیحتیفالاتیدا
له راسته شه‌قامی نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێردا توێتایهكی ده‌بڵ كاسێت..... ببورن ده‌ڵ كابینه به خێرای 180
به لاماندا گڤڤه‌ی كرد و عه‌ینه‌ن تووله‌مار بوو به مهعبێنی سه‌یاره‌كان زكزاكی ده‌كرد و له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه بوو
له تابلۆیه‌ك له دواوه‌ی سه‌یاره‌كه نوسرابوو خێرا مه‌ڕۆ.... مه‌رگ خێراتره
ده‌ست خۆش شیعرێكی خۆش بوو
supas bo payamakantan
تۆش له یاد ناكرێ
ده‌ست خۆش
سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت
ده‌ست خۆش له یاد ناكرێن
کابرایه‌ك ده چێته چایخانه زۆر حه‌ز له‌چا هبێت بۆ یهدهڵێت به‌چای
چییه کهدوچام بۆبێنه. چا یچییه ده‌ڵێت ئاخر تاچای یه‌که‌م ده‌خۆی چای
دووه‌م ساددهبێتهوه . کابراش .ده‌ڵێت قه‌یناكه له‌پێشا چای دووه‌م ده‌خۆم
2
ئوتۆمبیلێک له کابرایه‌ک ئه‌دات و قاچێکی ئه‌شکێنێت. شۆفێره‌که ئه‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ کابرای
قاچشکاو ڕێک بکه‌وێت تا تووشی مه‌حکه‌مه نه‌یه‌ت، کابرای قاچشکاویش به هه‌لی ئه‌زانێت
و داوای سه‌دهه‌زار دینار ئه‌کات. کابرای شۆفێر له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ئه‌ڵێ:
"بۆ تۆ وا ئه‌زانیت من ملیۆنێرم وا داوای سه‌دهه‌زارم لێ ئه‌که‌یت؟"
کابرای قاچشکاویش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی بۆ تۆش وا ئه‌زانیت من هه‌زارپێم وا قاچێکت شکاندووم و ئه‌شته‌وێت لێت خۆش ببم؟"
هيلكه ى كو لاو
جا ريكيان منداليك له كوندى مر يشكيان ده بيت هه موو روذ ى هيلكه ى ده كات روذيكيان
ده جيت ئا كر له بن مر يسكه كه ده كاته وه كه دايكى ديت ده لى بو جى وات كردووه كورم
ئه ويش ده لى تاكو هيلكه ى كو لاو بكات و تو ما ندوو نه بيت
جاريك شوفيريك
جاريك شوفيريك به سه ر 15-16 كه سان ده كه ويت و ده يبه نه لاى حاكم حاكم ووتى كورم
بو ئه و هه موو خه لكه ت كو شتيه شوفيره كه ش ووتى كه وره م ئه كه ر سى 3 له يه ك
و 15 كه س له لايه كى تر راوه ستابن تو شوفيبيت له لايه ك يه نكاو كرابيت مل له كا ميان
ده نيت حاكم ده ليت مل له 3 كه سه كه ده نيم شوفييره كه ئه ليت ئه منيش ملم له 3 كه سه
كه نا 2 مردن يه ك راى كرد بوناو 15 كه سه كه ئه منيش كه وتمه دواى بويه به سه ر 15 كه سه كه كه وتم
هه‌و را می
پرسیا ر بۆ چی که‌دوو هه‌ورامی یه کتر ده بینن یه کسهر به هه‌ورامی ده‌که‌و نه‌قسه کردن
وه‌ڵا م. چو نکه هه‌ورا می بۆ هه‌ورامی دوو سه نته
سێ شێت پێكه‌وه
لهشێتخا نه ئه‌بن . رۆژێكیان هه‌ر سێكیا ن ئه‌چنه سه‌ر شانی یه‌كتر
سه‌رۆك شێتخانه که چاوی پێیان ده‌که‌وێ ئه‌ڵێ ئه‌مه چ کارێك کردوتانه ؟
ئه‌وانیش ئه‌ڵێن : ئێمه خان‌و یه‌کی سێ تابق دروست ده‌که‌ین سه‌رۆك یه‌ك زلله له بنا گوێ یه‌که‌میان ده‌دات .
سێ یه‌میان بهدووهمیان ئه‌ڵێ :برۆ بزانه کێیه له‌ده‌ر گادهدات.
پیاوێکی کرێکار
نیوه‌ڕۆیه‌ک، کابرایه‌کی عه‌مه‌لی ئه‌چێت بۆ ماڵی هاوڕێیه‌کی بۆ نانخواردن، که دائه‌نیشن له‌سه‌ر
سفره و قاپ دائه‌نرێت، ئه‌بینێت قاپه‌کان په‌ڵاوی و پیسن، ئه‌کشێته دواوه و نان ناخوات. له‌وێ هه‌ڵئه‌سێت
و ئه‌چێت بۆ ماڵی هاوڕێیه‌کی تری بۆ نانخواردن. که ئه‌چێته ژووره‌وه و ئه‌بینێ توولهسهگێکیان هه‌یه، له‌دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ:
"به‌خوا ئێره‌ش له‌ولا پاکتر نییه."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌چێته ژووره‌وه. که سفره ڕائهخرێت سه‌رنجی قاپه‌کان ئه‌دات و ئه‌بینێ قاپه‌کان له
پاکیدا بریسکه‌یان دێت. نان ئه‌خورێت و به‌ده‌م چاخواردنه‌وه‌وه باسی پاکوته‌میزی ئه‌کرێت.
کابرا باسی ماڵی هاوڕێکه‌یان بۆ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"قاپه‌کانیان ئه‌وه‌نده پیس بوون، ته‌بیعه‌تم نه‌چووه سه‌ر نانه‌که و نه‌متوانی نان بخۆم"
ژنی ماڵه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"دیاره ئه‌وان سه‌گیان نییه قاپه‌کانیان بۆ بلێسێته‌وه."
تهنوورهتهسک
به‌ڕێوه‌به‌رێک به یه‌کێک له فه‌رمانبه‌ره کچه‌کانی ئه‌ڵێ:
"كچم تۆ ئه‌م ته‌نووره کورت و ته‌سك و تروسكانه بۆ له‌به‌ر ئه‌كه‌یت؟ باشه دایكت به‌م شێوه‌یه بتبینێ چیت پێ ئه‌ڵێ؟"
كچه‌که‌ش ئه‌ڵێ:
"ئه‌ڵێ ئه‌وه بۆ جله‌كانی منت له‌به‌ر کردووه كچم؟"
ئه‌ی خوایه ئه‌وه چییه:o
ماشاالله
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی K 22
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]