تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
بابه‌ته چالاكه‌كان بابه‌ته بێ وه‌ڵامه‌كان
گرنگ!
بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]
هه‌ڵبژاردنه‌كانی گه‌ڕان (په‌ڕه‌ی 27 له 32)
(ئاكانیوز)- چەند سەرچاوەیەكی نێزیك لە یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی عێراق رایان گەیاند، ئەیووب ئۆدیشۆی راهێنەری یانەی هەولێر بۆ تۆپی پێی زیاترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی پاڵاوتن بۆ كۆتاكانی جامی جیهانی 2014 كە مانگی داهاتوو بەڕووبەڕووبوونەوەی عێراق لەگەڵ هەڵبژاردەی ئوردن لە هەولێر دەست پێ دەكاتەوە.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "سەباحی وەرزشی"ی عێراقی چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆ پێنجشەم یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی عێراق بەڕەسمی ناوی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دیاری بكات، دوای نوێ نەكردنەوەی بۆندی سیدكای راهێنەری ئەڵمانیایی بەهۆی ئەنجامە لاوازەكانی بەدەستی هێنا.
لای خۆیەوە قادر شەمخی ئەندامی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بەرۆژنامەكەی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ئەندامانی یەكەتییەكە كۆبوونەوە و پرسی دیاریكردنی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقیان تاوتوێ كرد و ئاماژەی كرد، خواستەكان بەرەو دیاریكردنی راهێنەرێكی ناوەخۆیی بۆ هەڵبژاردەكە دەچێ و ئەو ناوانەشی كە پاڵاوكن بۆ ئەركەكە عەدنان دەرجال راهێنەری یانەی وەكرەی قەتەری، یەحیا عەلوان، باسم قاسم راهێنەری یانەی زاخۆ و ئەیووب ئۆدیشۆی راهێنەری یانەی هەولێر.
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له سێیه‌م یاری ئاماده‌کاری بۆ وه‌رزی نووێ نه‌یتووانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت تووشی دووه‌م دۆڕان هات له‌سه‌ر یه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی چیڤاز گوادالاخارای مه‌کسیکی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵیک ،
له‌سه‌ر یاریگای سه‌ن لایف ستادیۆم له شاری مایامی هه‌ردوو یانه‌ی بارسای ئیسپانی و چیڤازی مه‌کسیکی به‌یه‌ک گه‌یشتن له میانه‌ی گه‌شته ئه‌مریکاییه‌که‌ی یانه کهتێلانیهکه بۆ ووڵاتانی کاریبی ،
سه‌ره‌تای یاریزان داڤید ڤیا تووانی له خۆ دزینهوهیهکی سه‌رکه‌وتووانه گۆڵی پێشکه‌وتنی بارسا تاکه گۆڵی بلوگرانه تۆمار بکات له خووله‌کی 4 ،، پاش ئه‌م گۆڵه یاریزان مارکۆ فابیان دیلا مۆرا له‌لێدانێکی یه‌کجار جوان و به‌هێز گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆۆمار کرد بۆ یانه‌ی جیڤاز گوادالاخارا له خووله‌کی 60 و پاش سێ خووله‌ک هه‌مان یاریزان له‌لێدانێکی باک وه‌ردی نایاب تووانی گۆڵی دووه‌م پێش که‌وتنی جیڤاز تۆمار بکات ، پاش ئه‌م گۆڵه یاریزان جیۆڤانی کاسیاس تووانی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بکات له خوولی 72 ، یاریزان خۆسێ ڤێردوزکۆ له دوا خووله ـدا گۆڵی چواره‌م و کۆتایی تۆمار کرد و یانه‌که‌ی به‌سه‌ر که‌وتنێکی مێژووی شاد کرد ،
yariga.net
(PNA)-به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تیپه‌كه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی دهۆك به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك مۆرده‌كات.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا سه‌میر به‌رواری به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك گوتی: دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی دهۆك له وه‌رزی ئه‌مساڵدا ئه‌نجامه‌كانی وه‌كو پێویست نه‌بوو، ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی دهۆك شاندێكی پێكهینا بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان مۆربكات ئه‌م شانده ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له شاری به‌غداد-ن بۆ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌میر به‌رواری گوتی: تا ئێستا گرێبسهتهمان له‌گه‌ڵ یاریزانان فه‌یسه‌ڵ جاسم و حوسێن كه‌ریم و گۆڵچی عه‌لا كاتع له یانه‌ی نه‌جه‌ف و ئوسامه عه‌لی له یانه‌ی زه‌ورا و عه‌لی عهبدولزیاب له یانه‌ی نه‌فتی میسان و موراد گه‌ردی مۆركردووه و به‌نیازین گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی تریش مۆربكه‌ین له رۆژانی داهاتوو ناوی ئه‌م یاریزانانه ئاشكرا ده‌كه‌ین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌میر به‌رواری گوتی: له‌م چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن و یانه‌ی فهیسلی ئه‌نس حاجی مۆردهكهین بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو وه‌كو یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر یاری بكات له یانه‌كه‌مان.
(ئاكانیوز)- راهێنەری یانەی هەولێر لە تۆپی پێ ئەمڕۆ سێشەم رای گەیاند، یانەكەی بۆ یارییەكانی داهاتووی لە خولی بژاردەی عێراق ئامادەیە و مەشقی چڕ‌وپڕ و تەواوی ئەنجام داوە.
ئەیوب ئۆدیشۆ لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كە دواتر بڵاو دەكرێتەوە، راگەیاند"تیپەكەمان لە لایەنی توانای جەستەیی و دەروونی و هونەرییەوە بۆ یارییەكانی داهاتووی خولی بژاردەی عێراق ئامادەیە".
ئۆدیشۆ پێش سەفەركردنی یانەكەی بۆ بەغدا، لەبارەی هەواڵی رۆژنامەكانی بەغدا تێڕوانینی خۆی خستەڕوو، پێی وابوو بەبڵاوكردنەوەی هەواڵی بێ بنەما دەیانەوێت كاریگەریی خراپ لەسەر دەروونی یاریزانەكان دروست بكەن.
پتر گوتی، لە سیستەمی پیشەگەریدا نابێ شەرم بكەین و بگرە دەبێ سەرجەم یاریزان و راهێنەر و ئیدارەی یانەكان راستگۆبن لەگەڵ یەكتردا.
راهێنەری یانەی تۆپی پێی هەولێر باس لە سیستەمی پیشەگەریی دەكات و پێی وایە یانەكەی توانیویەتی كارێك بكات، یاریزانەكانی تا رادەیەكی زۆر هەست بەوە بكەن یاریزانی پیشەگەرن، لەم بارەیەوە گوتی "پیشەگەربوون رۆشنبیریی خۆی هەیە و پابەندبوونی زۆری تێدایە، هەروەها یاریزانیش دەبێت هەوڵ بدات پابەند بێت".
(ئاكانیوز) – ئیكەر كاسیاس گۆڵپارێز و كاپتنی یانەى ریال مەدریدی ئیسپانیایی رای گەیاند بردنەوە لە بەرشەلۆنە و دەستەبەركردنی جامی سۆپەری ئیسپانیا یەكێكە لە گرینگ‌ترین ئەركەكانی یانەى شاهانە.
كاسیاس كە پێشتریش رای گەیاندبوو لەگەڵ یاریزانانی تری ریال مەدرید هەموو تواناكانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ‌دا لە بەرشەلۆنە ببەنەوە، بەر لە كەمتر لە 2 هەفتە لە یاریی جامی سۆپەری ئیسپانیا بەویستی یاریزانانی بۆ بردنەوە لە كەتەلۆنییەكانی دووپات كردەوە.
كاپتنی ریال مەدرید لەبارەى كەمپی یانەكە لە چین گوتی، ئێمە بۆ بازرگانی و رێكلام كەمپمان لە چین ساز نەكردووە، بگرە هاتووین بۆ ئەوەی چاومان بەهاندەرانمان لە دەرەوەی ئیسپانیا بكەوێ و خۆمان بۆ وەرزی نوێش ئامادە بكەین.
ئەو گۆڵپارێزە نێودەوڵەتییە لەبارەى یارییان بەرامبەر بەرشەلۆنە گوتی، ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوە یاری ناكەین، بگرە دەمانەوێ باشترین ئاستی خۆمان پێشكێش بكەین و جامی سۆپەری ئیسپانیا دەستەبەر بكەین، بۆ ئەم مەبەستە هەموو تواناكانی خۆمان دەخەینە گەڕ، چونكە ئەم جامە بۆ ئێمە زۆر گرینگە.
هەردوو یانەى ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە 14ی ئەم مانگەدا لە یاریی كۆتای جامی سۆپەری ئیسپانیا لە یاریگەى "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" لە مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا یاریی چوون ئەنجام دەدەن و دوای 3 رۆژ لە یاریگەى "كامپ نۆ" لە شاری بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەدا بەیەك دەگەن.
:/:):D
(PNA) – یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یه برِی 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشترین یاریزانی جیهان لیۆنێل میسی ته‌رخان بكات.
به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ماڵپه‌ری ماركای ئیسپانی رایگه‌یاند كه‌وا یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆندی له‌گه‌ڵ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئهرِژهنتین و یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل میسی مۆربكات، و یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه برِی 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشترین یاریزانی جیهان لیۆنێل میسی ته‌رخان بكات.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ماڵپه‌ری به‌ناوبانگی ئیسپانی راگه‌یاند، فلۆرنتینیۆ پێرێز حه‌زده‌كات بۆند له‌گه‌ڵ لیۆنێل میسی مۆربكات بهههرشێوهیێك بێت ، و ده‌ست به‌رداری یاریزانی پرتوگالی كریستیانۆ رۆنالدۆ ببێت بۆ یانه‌ی مانچسته‌رسیتی.
ئێدواردۆ ئاندا گوتیشی : یانه‌ی مانچسته‌رستی برِی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ كریستیانۆ ته‌رخان ده‌كات ، و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئاماده‌یه بیفرشێت و فلۆرنیتینۆ نرخه‌كه‌ی رۆنالدۆ و برِی 200 ملیۆن یۆرۆ تر ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆند له‌گه‌ڵ میسی مۆربكات.
Jaw Zard نووسی:سه‌هه‌ند نووسی:ئه‌ی ئافه‌رم ئه‌بیدال ، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
ده‌ست خۆش کاک سانی گیان.
(PNA) – دوێنێ شه‌و چه‌ند یاریێكی دۆستانه به‌رێوه‌چوو ، تیادا یانه‌ی ریال مه‌درید له پێنجه‌م یاری دۆستانه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
له یاریگای ووكرس هه‌ردوو یانه‌ی لیسته‌رسیتی ئینگلیزی ویانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه ، تیادا یانه‌ی ریال مه‌درید به دوو گۆل به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
هه‌ردوو گۆلی یانه‌ی ریال مه‌درید له رێگای یاریزانان خۆزیه كالیخۆن و كه‌ریم بنزیما له خوله‌كه‌كانی 42 ، 61 تۆماركرا ، تاكو گۆلی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له‌رێگای یاریزان لوید دایه‌ر له خوله‌كی 88 تۆماركرا.
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی پێنج یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجامداوه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا ، دوو یاری تر ماوه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی گۆانگزهۆ و تیدا تیانگینی چینی ئه‌نجام ده‌دات.
یانەی مانچێستەر یونایتد توانی تۆڵە لە بەرشلۆنەی ڕکابەری بکاتەوە و ٢-١ لێی بباتەوە لە یارییەکی دۆستانەدا کە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
بەرشلۆنە دووجار لە یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپادا لە مانچێستەری بردووەتەوە، کە دواییەمین جاریان وەرزی ڕابردوو بوو.
لویس نانی لە خولەکی ٢٣ ـدا گۆڵی یەکەمی مان یونایتدی تۆمارکرد و ئەو نیوەیە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
مایکڵ ئۆوین لە خولەکی ٧٦ گۆڵی دووەمی بۆ ڕێد دێڤڵز تۆمارکرد.
تاکە گۆڵەکەی بەرشلۆنەش لە خولەکی ٦٩ لە لایەن تیاگۆ ئەلکانتراـەوە تۆمارکرا.
yariga.net
ده‌ست خۆش بۆ دانانى ئه‌م خشته‌یه
(ئاكانیوز)- جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ شەموو رای گەیاند، یەكەتییەكە سێشەمی داهاتوو كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات بۆ دیاریكردنی راهێنەرێكی نوێی هەڵبژاردەی عێراق لە جێگەی ڤۆڵڤگانگ سیدكای ئەڵمانیایی.
عەبدولخالق مەسعوود بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بەڕەسمی بڕیاری دا دەستەوارەی سیدكا بۆ وەرزی داهاتوو نوێ نەكاتەوە، ئەویش بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی ئەو راهێنەرە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەدەستی هێناوە، ئاماژەی بەوەش دا دەستەوارەی ئەو راهێنەرە ئەڵمانیایییە لە 14ی ئاب/ئۆگستسی داهاتوو بەكۆتا دێت، بەڵام ئێمە وەك یەكەتییەكە سبەی یەكشەم بەڕەسمی دەستەوارەكەی هەڵدەوەشێنینەوە.
زیاتر گوتی، یەكەتیی تۆپی پێی عێراق چەند راهێنەرێكی پاڵاوتووە بۆ راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی عێراق لە نێوانیاندا راهێنەری بەناوبانگی بیانی هەیە، ئاماژەی بەوەش دا لە كاتێكدا ئەگەر یەكەتییەكە نەیتوانی دەستەوارە لەگەڵ راهێنەرانی بیانی بكات، ئەوا راهێنەرێكی ناوەخۆ بۆ راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی عێراق هەڵدەبژێرێ.
مەسعوود گوتی، هەوڵ دەدەین هەڵبژاردەی عێراق بەشێوەیەكی باش ئامادە بكەین بۆ كێبەركێكانی قۆناخی سێیەمی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2014ی بەرازیل، بەتایبەتیش دوای ئەوەی لە یارییەكەی رابردوودا بەرامبەر هەڵبژاردەی یەمەن ئاستێكی خراپی پێشكێش كرد.
ڤۆڵڤگانگ سیدكا زیاتر لە ساڵێك راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی عێراقی كرد بەرامبەر 500 هەزار دۆلار، لەم ماوەیەدا هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە پاڵەوانیەتییەكانی رۆئاوای ئاسیا، 20مین جامی كەنداوی یەمەن، جامی نەتەوەكانی ئاسیای قەتەر و پاڵەوانیەتیی فۆكسی چوارقۆڵیی ئوردن كرد و هیچ دەستەكەوتێكی بەدەست نەهێنا.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئـاماداكاری دا بۆ وه‌رزی نـوێ ئــهمشــهو كاتژمێر 2:00ی شــه‌و یـانه‌ی بـه‌رشلۆنه روبه‌روی یـانه‌ی مانشسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه نـاسـراوه به شه‌یتانه سـورهكان . یـانه‌ی به‌رشلۆنه له‌جـامی دۆستانی ئۆدی كـهیارییهكانی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چوو توانی ببێته پـاڵه‌وانی ئه‌م پاڵاوانیهته كه چوار یانه له‌خۆ گرت بوو ، ئه‌مشه‌ویش له یارییه‌كی دیكه ی دۆستــانه دا روبه‌روی شه‌یتانه سوره‌كان ده‌بێته‌وه
newline-sport
دوێنی ئیواره له میانه‌ی یارییه‌کی خێرخوازیدا مێسی و هاوڕێیانی به ئه‌نجامی ٧-٢ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌ستێره‌کانی جیهان . یارییه‌که به ئاماده‌بوونی زیاد له ٢٠ هه‌زار هانده‌ر له‌سه‌ر یاریگای ناسیۆنالی وڵاتی چیلی به‌ڕیوه‌چوو .
تیمه‌که‌ی مێسی پێکهاتبوون له : کافو ، لوسیۆ ، دیگۆ لوگانۆ ، ئهبۆندانزیێری ، گابریێل میلیتۆ ، جۆن فیڤارا ، ئه‌لڤارۆ گۆنزالیس ، دیێگۆ میلیتۆ ، لاڤێزی ، مانوێل مارتینێز.
yariag.net
وابڕیاره سبه‌ی شه‌مه له میانه‌ی یارییه‌کی دۆستانه‌دا سیناریۆی یاری کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کانی وه‌رزی ڕابردوو دووباره ببێته‌وه و هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و به‌رشلۆنه روبه‌ڕووی یه‌ک ببنه‌وه .
پاتریس ئێڤرای به‌رگریکاری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ڕه‌تی ده‌کاته‌وه ئه‌وان وه‌کو یارییه‌کی دۆستانه سه‌یری ئه‌و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه بکه‌ن .
ئێڤرا وتی : یاری کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کان هه‌ر به کۆتایی داده‌نرێت و یاری دۆستانه‌ش به دۆستانه داده‌نرێت به‌ڵام بۆ مانچسته‌ر یونایتد هه‌رگیز یارییه‌کی دۆستانه نابێت ، ده‌بێت هه‌موو یارییه‌ک ببه‌ینه‌وه و ڕێزی درێسه‌که‌مان بگرین ، پێشتر دووجار به به‌رشلۆنه دۆڕاوین و ئازاری زۆرمان چه‌شتووه ، ئێمه له کاتێکدا روبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه که ئه‌وان باشترین یانه‌ی جیهانن ، ئه‌وه‌ش شتێکه بۆ ئێمه ئاسان نیه چونکه ده‌مانه‌وێت خۆمان ببینه باشترین یانه‌ی جیهان .
yariga.net
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه
هه‌ر ئه‌م وێنه‌م لابوو بۆیه ته‌نها دامنا
[size=16]موعەللای كوڕی فەضل دەڵێت پێشینەكان (صەحابە و تابیعییەكان) لە شەش مانگی بەر لە هاتنی ڕەمەزان لە خوا دەپاڕانەوە كە خوای گەورە بیانگەیەنێتە مانگی ڕەمەزان، وە لەپاش هاتنی ڕەمەزانیش شەش مانگ دەپاڕانەوە لەخوا كە پەرستنی ئەو مانگەیان لی وەربگرێت.
وە هەروەها یحی بن ابی كثير دەڵێت: پاڕانەوەی یەكێ لە پێشینەكان بریتی بووە لە: ئەی خوایە بمگەیەنە بە مانگی ڕەمەزان و مانگی ڕەمەزانیش بگەیەنە بە من، وە ئەو مانگەم بۆ بەرە سەر بە قەبوڵ بوونی ئەو پەرستنەی كە كردوومە تێیدا.
گەیشتن بە مانگی ڕەمەزان و بە ڕۆژوو بوون تێیدا نیعمەتێكی زۆر گەورەیە بۆ ئەو كەسەی كە خوای گەورە یارمەتی بدات لەسەر ئەم پەرستنە.
وە بەڵگەی گەورەیی ئەم مانگەش ئەم فەرموودەیەیە كە باسی سێ كەسەكە دەكات كاتێك كە دوانیان شەهید دەبن، لە پاشان ئەوی تریان دەمرێت لەدوای ئەوان لەسەر جێگەكەی، وە لە خەودا دەبینرێ كە پێش دوو شەهیدەكە كەوتۆتەوە بۆ بەهەشت، لەم كاتەدا پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: ((ئایا كەسی سێیەم ساڵێك نەمایەوە دوای دوو شەهیدەكە، وە لەم ساڵەدا نەگیشتە مانگی ڕەمەزان و بە ڕۆژوو نەبوو، وە ئەو هەموو نوێژ و كرنوشەی بۆ خوا نەبرد لەو ساڵەدا، كەواتە ماوەی نێوان ئەم دوو شەهیدە وەكو ماوەی نێوان ئاسمان و زەوییە)) [رواه البيهقي وصححه الالباني في صحيح الجامع (1/281) رقم (1316).]
هەر كەسێك بەزەیی بە خەڵكدا بێتەوە لەو مانگەدا، ئەوا خواش بەزەیی بەودا دێتەوە، وە هەركەسێك بێ بەش بێت لەخێری ئەم مانگە، ئەوە بێ بەش دەبێت لە خێر و پاداشتی خوا، وە هەركەسێك لەم مانگەدا هەوڵی توێشوی دوا ڕۆژ نەبێت ئەوا بەدبەختە.
هەروەك شاعیر دەڵێت:
أتي رمضان مزرعة العباد
لتطهير القلوب من الفساد
فأد حقوقه قولاَ وفعلا
و زادك فاتخذه للمعاد
فمن زرع الحبوب وما سقاها
تأوه نادماً يوم الحصاد
واتە مانگی ڕەمەزان ـ كە كێڵگەی بەندەكانە ـ هات بۆ پاك كردنەوەی دڵەكان لە خراپە، كەوابوو مافی ئەم مانگە بدە بە قسە و كردەوە، وتوێشوی خۆت ئامادە بكە بۆ ڕۆژی دوایی. وە هەركەسێك تۆوی دانەوێڵە بڕوێنێت و ئاوی نەدات، ئاخی پەشیمانی هەڵدەكێشێت لە ڕۆژی دروونەوەی بەرهەمدا.
ئەی ئەو كەسەی كە ماوەیەكی زۆرە خۆت وون كردووە لێمان، وا ڕۆژی ئاشت بوونەوە نزیك بۆوە، ئەی ئەو كەسەی كە بەردەوام لە زیان و زەرەردایە، وا ڕۆژی بازرگانی و قازانج كردن هات، وە هەركەسێك ئەگەر لەم مانگەدا قازانج نەكات، ئەدی لە چ كاتێكدا قازانج دەكات. وە هەركەسێك نزیك نەبێتەوە لە دۆستایەتی كردن لەو مانگەدا ئەوە بەردەوام هەر دوور دەبێت.
شاعیر دەڵێت:
أناس أعرضوا عنا
بلا جرم ولا معنى
أساؤوا ظنهم فينا
فه‌لا أحسنوا الظنّا
فإن عادوا لنا عُدنا
وإن خانوا فما خُنا
فإن كانوا قد استغنوا
فإنا عنهم أغنا
واتە ئایا خەڵك پشتی لە ئێمە كردووە بەبێ تاوان و بێ مانا، ئایا گومانی خراپ بە ئێمە دەبەن، ئەوە بۆچی گومانی چاكمان پێ نابەن. ئەگەر ئەوان گەڕانەوە بۆمان ئێمەش دەگەڕێینەوە، وە ئەگەر خیانەتمان لەگەڵ بكەن ئەوا ئێمە خیانەت ناكەین وە ئەگەر خۆیان بێ پێویست بزانن لە ئێمە، ئەوا ئێمەش لەوان بێ پێویست ترین.
چەند جار بانگ دەر بانگ دەكات: (حي علی الفلاح) وەرە بۆ سەرفرازی بەڵام تۆ گاڵتەت پێ دێت؟! وە چەندین جار بانگ ئەكرێی بۆ كاری چاكە بەڵام تۆ بەردەوامی لەسەر خراپە؟!
إذا رمضان أتى مقبلاً
فأقبل فبالخير يستقبل
لعلك تخطئه قابلاً
وتأتى بعذر فلا يقبل
واتە: مانگی ڕەمەزان بەرەو ڕووت هات، دەی تۆش بەرەو ڕووی بڕۆ.
چەندین كەس هەبوو بە هیوای ئەوە بوو كە بەڕۆژو بێت لەم مانگەدا بەڵام هیواو و ئاواتەكەی خیانەتی لەگەڵ كرد‌و پێش هاتنی ڕەمەزان چووە ناو تاریكایی قەبرەوە. وە چەندین كەس هەبووە ڕۆژێك پێشوازی لێ كرد و ئەم ڕۆژەی تەواو نەكرد، وە زۆر كەس هەبوو بەهیوای ئەوە بووە بەیانی بەڕۆژوو بێت بەڵام نەگەیشت پێی. ئێوە ئەگەر بتان زانیبا كاتی مردنتان چ كاتێكە، ئەوە ڕقتان لە هیواو ئاوات خواستن دەبووەوە.
عومەری كوڕی عبدالعزیز لە كۆتا وتاریدا فەرمووی:
((ئێوە هەروا بەگاڵتە دروست نەكراون وە وازتان لێ ناهێنرێت بە خۆڕایی و بێ سود، ئێوە كاتێكتان بۆ دیاری كراوە كە خوای گەورە تێیدا دادەبەزێ بۆ بڕیاردان لەنێوان بەندەكانی، وە بەڕاستی هیوا بڕاو و زەرەر مەندە هەركەسێك لە ڕەحمەتی خوای گەورە دەرچێت ـ كە هەموو شتێكی گرتۆتەوە ـ و بێ بەش بێت لە بەهەشت كە فراوانیەكەی فراوانی ئاسمانەكان و زەوی گرتۆتەوە.
ئایا نابینن ئێوە لە پاشماوەو میراتی خەڵكانی پێش خۆتان، وە ئەوانەی دێن لەدواتان ئەم میراتە دەگرن؟ هەر بەو شێوەیە تا دەگەن بە خوای گەورە. وە هەموو ڕۆژێك هەندێكتان دەگەڕێنەوە لای خوا و بڕیاری مردنی بۆ دراوە، تەمەنی كۆتایی هات، ئێوەش ماڵئاواییان لێ دەكەن، لەناو چاڵی زەویدا بەجێی دەهێڵن كە سەرین و ڕایەخی تێدا نیە، ئەو مردووە لە كردەوە پچڕا‌و جیا بۆوە لە خۆشەویستان و، نیشتەجێی ناو گڵ بووە، وە بەرەو ڕووی لێ پرسینەوە بۆوە. پەیوەندی نەما بەوەی كە بەڕێی كرد بەڵام هەژارە بۆ ژیانی لەمەو دوای، لەبەر ئەوە ئەی بەندەكانی خوا لە خوا بترسن پێش دابەزینی مردن و كاتی هاتنی، وە من ئەو قسانەتان پێ دەڵێم وە نازانم خەڵك چەند تاوانبارە ئەوەندەی كە دەزانم من خۆم چەندە زۆر تاوانبارم. بەڵام من داوای لێبوردن لە خوا دەكەم و دەگەڕێمەوە لای ئەو)).
لەپاشان لایەكی عەبایەكەی بەرز كردەوەو دەستی كرد بە گریان و هاواری كرد و هەنسكی دا. لەپاشان لەسەر مینبەرەكە دابەزی و نەگەڕایەوە سەر مینبەرەكە هەتا مرد. ڕەحمەتی خوای لێ بێت.
وە شاعیر دەڵێت:
يا ذا الذي ماكفاه الذنب في رجب
حتى عصى ربه في شهر شعبان
لقد أظلك شهر الصوم بعدهما
تُصيِّره أيضاً شهر عصيان
واتل القرآ‌ن وسبح فيه مجتهدا
فإنه شهر تسبيح و قرآن
واحمل على جسد ترجو النجاة له
فسوف تضرم أجساد بنيران
كم كنت تعرف م‌من صام في سلف
من بين أهل وجيران وإخوان
أفناهم الموت واستبقاك بعدهم
حيا فما أقرب القاصي من الدانى
ومعجب بثياب العيد يقطعها
فأصبحت في غد أثواب أكفان
حتى متى يُعمِّر الانسان مسكنه
مصير مسكنه قبر لإنسان
واتە ئەی ئەو كەسەی كە وازی نەهێنا لە تاوان كردن لە مانگی ڕجەب دا، وا سەرپێچی پەروەردگاری كرد لە مانگی شەعبانیش دا. وە بەڕاستی وا مانگی ڕۆژووش لەدوای ئەو دوو مانگانە باڵی كێشا بەسەرتا، كەواتە ئەم مانگەش مەكە بە مانگی سەرپێچی كردن. هەوڵ بدە زیكر و قورئانی تێدا بخوێنە، چونكە ئەوە مانگی زیكر و قورئان خوێندنە، خۆت هیلاك بكە و یارمەتی لاشەیەك بدە كە دەتەوێ ڕزگاری بكەی، چونكە لەمەودوا زۆرێك لە لاشەكان بە ئاگر دەسوتێنرێن.
تۆ چەندین كەست دەبینی كە بەڕۆژو بوون لەپێش تۆ لە خزم و دراوسێ و براكانت. كەچی مردن ئەوانی لەناو برد و لەدوای ئەوان تۆی بەزیندوویی بەجێ هێشت. ئای ئەو مردنەی بەدوری دەزانی چەند نزیكە !
هی وا بووە دڵی خۆش بوو بەجلەكانی جەژنی، بەڵام بۆ بەیانی لێی بوون بە كفنی ناو گۆر!.
تا كەی مرۆڤ جێگای نیشتەجێ كاتیەكەی خۆی ئاوەدان دەكاتەوە، كە بێگومان ئەو شوێنەی رۆژێك لە رۆژان دەبێت بە گۆڕی كەسێك !.
(إنّما سُميت الدُنيا لأنها دَنَت، و إنّما سُميَّ لأنَهُ يميل) / الامام سفيان الثوري (رحمه الله). [انظر: (الحلية) لابي نعيم الاصبهاني (7/10)، و(المجالسة) للدينوري برقم (68) وقال محققه: سنده حسن.]
واتە: دونیا بۆیە ئەو ناوەی لێ نراوە چونكە ئادەمیزاد كەم نرخ و سوك دەكات وە (مال/ واتە: پارە) بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە چونكە ئادەمیزاد لار دەكاتەوە و لە خشتەی دەبات.
ba8.org[/size]
هەولێر 28 تەمووز/یۆلیۆ (ئاكانیوز) ـ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە یاریی گەڕانەوەی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیلدا، لە وڵاتی ئیمارات رووبەڕووی هەڵبژاردەی یەمەن دەبێتەوە.
یارییەكە سەعات 20:00 بەكاتی هەولێر لە شاری عەینی ئیماراتی ئەنجام دەدرێت، كە بە یاریگەی یەمەن هەژمار دەكرێ.
ڕۆژی 23ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر لە یاریی چووندا بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لە هەڵبژاردەی یەمەنی بردەوە، گۆڵەكانی عێراق هاوار مەلا محەمەد و عەلا عەبدولزەهرە تۆماریان كرد.
دووشەمی رابردوو هەڵبژاردەی عێراق لە رێگەی باڵەفڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو شاری عەینی ئیماراتی بەڕێ كەوت و لەوێشدا كەمپێكی داخرای مەشق كورتی ئەنجام دا بۆ خۆئامادەكردن بۆ یارییەكە.
لەلایەكی ترەوە عەبدولخالق مەسعوود جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی عێراق دوێنێ چوارشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاندبوو، چەند رۆژێكە لەگەڵ زیكۆی راهێنەری بەرازیلی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی رازیی بكەین ئەریكی مەشقی هەڵبژاردەی عێراق لە تۆپی پێ لە ئەستۆ بگرێ.
ئێستە ئەركی مەشقی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە ئەستۆی وۆڵف كانگ سیدكای ئەڵمانیایییە و لەگەڵ ئەوەی وادەی گرێبەستەكەی تەواو بووە، بەڵام لە ئەركەكەی خۆی بەردەوامە.
په‌یام دۆزرایه‌وه [ 1،093 بۆ 1،134 له 1،311 ]