1،093

(42 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

پیرۆزه‌ خۆ تۆش به‌جێمان ناهێلی؟

1،094

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پیاوچاكێك ده‌فه‌رموێت: شتی سه‌یر له‌ئاده‌مزاده‌وه‌ ده‌بینم: خوایان خۆش ده‌وێ و ئیتاعه‌تی ناكه‌ن، رقیانه‌ له‌شه‌یتان و بێ گوێ یی ناكه‌ن!! خوا بمان خاته‌ ریزی ئه‌وانه‌ی خوایان خۆش ده‌وێت و سه‌رپێچی ناكه‌ن..
#- دڵخۆش و ده‌م به‌ بزه‌به‌ بێگومان زاتێك هه‌یه‌ خۆشی ده‌ویت.. بایه‌خت پێ ده‌دات.. ده‌تپارێزێت.. گوێی لێته‌.. ده‌تبینێت.. ئه‌ویش له‌هه‌موو میهره‌بانێك دلۆڤانتره‌..
ئه‌گه‌ر له‌م دنیا ئازاری دایت بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌و دنیا به‌خته‌وه‌رت بكات..
ئه‌گه‌ر لێره‌ لێی گرتیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌وێ پێت ببه‌خشێت..
ئه‌گه‌ر لێره‌كردیتیه‌ گریان بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌وێ شاد و به‌خته‌وه‌رت بكات.
ئه‌گه‌ر لێره‌ كه‌می دایتێ بۆئه‌وه‌یه‌ له‌وێ بیڕژێ به‌سه‌رتا..
ئه‌گه‌ر لێره‌ به‌ڵای به‌سه‌رتا دا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ پاكت بكاته‌وه‌و له‌خۆی نزیكت بكاته‌وه‌..
هیوادارم خوا بمانخاته‌ ریزی ئه‌وانه‌وه‌ له‌ناو گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵدا بانگده‌كرێت خوا فڵان كه‌سی خۆش ده‌وێت ئێوه‌ش خۆشتان بوێت..

penjweny

1،095

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دوو کتێبی ئاینی زۆر به‌سودن باسی حوکم و دوعاو فه‌رمووده‌و بابه‌تی گرینگ ............
تێدایه‌  بۆ شاره‌زابوون له‌ ئایینی ئیسلام

http://www.rofof.com/2gqahw10/ONE.html

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای نه‌خۆشیه‌کی ترسناک بڵاوبۆوه‌ ، له‌ناو لاوی کوردی موسڵمان ، ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش به‌ژداری کردنه‌ له‌ جه‌ژنه‌کانی گاور وخاچ په‌رستان که‌ هه‌مووی زیندووکردنه‌وه‌ی داب و نه‌ریته‌ خراۆ و داوێن پیسی و فه‌سادی ئه‌خڵاقی و فه‌وتان ، بۆیه‌ ده‌بینین له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان تا نیوه‌رۆ ده‌نوون که‌ چی له‌ جه‌ژنی (ڤالنتاین) هه‌ر له‌ به‌ره‌به‌یان به‌خه‌به‌رن تا نیوه‌ شه‌و نامه‌ ئه‌گۆرنه‌وه‌ و ئاهه‌نگ ئه‌گێرن و پیرۆزبایی لێك ده‌که‌ن له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی پڕ تاوان ، بۆیه‌ دوژمنانی ئیسلام زۆر به‌ئاسانی به‌ناوی خۆشه‌ویستی دڵی گه‌نجه‌کانمانی داگیر کردوه‌ ، تاراده‌یه‌ك بنه‌مای ئایینی خۆیان له‌بیر چووه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی بنیات نراوه‌، بێ ئه‌وه‌ی راسی ئه‌م جه‌ژنه‌ بزانێ ، بۆیه‌ ئه‌م نوسراوه‌ بخوێنه‌وه‌ بریاری له‌سه‌ر بده‌!!.

هیوادارم ئه‌م نامیلکه‌یه‌ به‌ته‌واوی بخوێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سودی لێ ببینن


http://www.rofof.com/2xnpzf10/Valantaintaza.html

بابه‌تێکی جوانه‌ ده‌ستت خۆش بێت برام ،

جارێ هیچ کۆره‌ک بێزارت ده‌کا له‌گه‌ل نامه‌

له‌ قوتابخانه‌ بووم له‌ناو پۆل نامه‌ هات ؛ وتی : لێزمه ئه‌من رۆیشتم
من : که‌یفی خۆته‌؟

1،098

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

نووسی:


هههههههههههه

وه ڵا ده ست خۆش من به س  سه یری ( ئه ڤین و ژن و ژیان ) ئه که م

به‌ خوا ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌وپێش پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ( ئه ڤین و ژن و ژیان ) وه‌كو سه‌گ ده‌وه‌ڕی

هه‌ندێ شتم له‌ هه‌نێ که‌س بیستوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌  پێم عه‌یبه‌ باسی بکه‌م
هه‌ر له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی ئه‌وهانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ خه‌ا به‌خۆی ده‌زانی کوونه‌
هیوا دارم که‌س به‌هه‌موو قسه‌یه‌کیان  باوڕنه‌کات ودا هیدایه‌تیان بدا

1،099

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

زۆر زۆر که‌م ته‌ماشای که‌ناله‌ ئاسمانیه‌ کوردیه‌کان ده‌که‌م
ده‌ستت خۆش چ بکه‌ین هه‌روایه‌

1،100

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌سته‌کانت خۆش

1،101

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئیبنو حیببان له‌باخچه‌ی ژیراندا قسه‌ی جوان جوانی بۆ هێناوین، یه‌كێ له‌و قسانه‌ی ئه‌مه‌یه‌: ده‌ڵێ: ئاغایه‌ك كۆیله‌یه‌كی حه‌به‌شی لابوو، رۆژێك مه‌رِێكیان سه‌ر برِی به‌ كۆیله‌كه‌ی گوت: دوو پارچه‌ له‌باشترین و چاكترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه‌، ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك له‌ دڵ و پارچه‌یه‌ك له‌زمانی بۆ برد.
پاش ماوه‌یه‌ك جارێكی تر مه‌رِێكیان سه‌ر برِی، دیسان پێی گوت: دوو پارچه‌ له‌خراپترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه‌، ئه‌ویش پارچه‌یه‌ك له‌ دڵ و پارچه‌یه‌ك له‌زمانی بۆ برد.
ئاغاكه‌ی پێی گوت: كاتی خۆی پێم گوتی: دوو پارچه‌ له‌باشترین و چاكترین پارچه‌ی ئه‌م مه‌رِه‌م بۆ بێنه‌ تۆیش دڵ و زمانه‌كه‌یت بۆ هێنام، ئێستاش پێم گوتی: له‌ خراپترین پارچه‌ی دوو پارچه‌م بۆ بێنه‌ هه‌ر ئه‌و دووه‌ت بۆ هێنام!! بۆچ؟ ‌
گوتی: قوربان! ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه‌ چاك بن له‌وانه‌ چاكتر نییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووه‌ش خراپ بن له‌و دووه‌ خراپتر نییه‌!!

روضة العقلاء/ابن حبان- ص


penjweny

1،102

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

فه‌رموو
http://www.ne7lm.com/vb/f7/16328/

به‌رپرسانی‌ هایتی ئاشكرایانكرد كه‌ پۆلیسی ناوخۆ توانیویانه‌ " 10 " ده‌ كه‌سی ئه‌مریكی ده‌ستگیر بكه‌ن , كه‌ له‌هه‌وڵی‌ ڕفاندن و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ " 33 " سی وسێ منداڵی‌ هایتیدا بوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و ووڵاته‌ , كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 2 مانگ بــۆ 12 ساڵان ) دا بوو .
به‌پێی‌ پۆلیسی‌ هایتی‌ ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ له‌ " 5 " پیاو و " 5 " ژن پێكهاتوون , كه‌ ئێستا له‌ – بور ئو برانس – ی‌ پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌رن .
پۆلیسی هایتی‌ مه‌ترسیی خۆی‌ له‌وه‌ نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ ویستبێتیان كه‌شی ئاڵۆز و خراپی هایتی‌ به‌هۆی‌ بوومه‌ له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌وه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ دزین و بازرگانیكردن به‌منداڵانی‌ بێ خانه‌و لانه‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ هایتیه‌وه‌ , كه‌ له‌ – 12 – ی‌ مانگی‌ ڕابردوودا بوومه‌ له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز لێی‌ داو بووه‌ هۆی‌ كوژرانی‌ زیاتر له‌ " 200,000 " دووسه‌د هه‌زار كه‌س , جگه‌ له‌بریندار بوونی‌ هه‌زارانی‌ تر و بێ ماڵ بوونی‌ چه‌ند ملیۆن كه‌سێكی‌ تریش .
ئه‌مه‌و یه‌كێك له‌و ئافره‌ته‌ ده‌ستگیركراونه‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ هه‌ر كارێكی‌ خراپ و نایاساییان كردبێت و خۆیشی به‌وه‌ ناساند كه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ خێرخوازی منداڵانه‌ له‌ – ئیداهۆ - .
له‌به‌یانێكی‌ پۆلیسی هایتیدا هاتبوو كه‌ ئه‌و ده‌ كه‌سه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ یاساییان پێ نه‌بووه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندیان به‌هیچ باڵیۆزخانه‌ و لایه‌نێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ داره‌وه‌ نه‌كردووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ .
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ " ئیف كریستالین " ی‌ وه‌زیری‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌هایتی ڕایگه‌یاند كه‌ : ئه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی‌ پێ نه‌دراوه‌ , هیچ منداڵێك ناتوانێت به‌بێ مۆڵه‌ت هایتی‌ جێبهێڵێت , ئه‌و كه‌سانه‌ش هیچ مۆڵه‌ت و به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه‌ , به‌ڵام لۆرا سیلزیی یه‌كێك له‌ ده‌ كه‌سه‌ ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز دوا و ووتی‌ : ئێمه‌ مۆڵه‌تی‌ حكومه‌تی‌ دۆمه‌نیكانمان هه‌بووه‌ بۆ هێنانی‌ ئه‌و منداڵانه‌ بۆ خانه‌ی‌ بێ باوكانی‌ سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌وێ‌ , ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بازرگانیمان به‌منداڵانه‌وه‌ نه‌كرردووه‌ .
شایانی‌ باسه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هایتی‌ مه‌ترسیی ته‌واوی‌ خۆی‌ له‌وه‌ پیشاندا كه‌ ده‌زگا به‌ناو خێر خوازیه‌كان و بانده‌كانی‌ بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه‌ بارودۆخه‌ خراپه‌كه‌ی‌ هایتی‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ منداڵان و فرۆشتنیان و پێشتریش ڕێكخراوێكی‌ به‌ناو ته‌ندروستیی ئیسرائیلی به‌ دزینی‌ پارچه‌ی‌ ته‌رمی‌ قوربانیانی‌ هایتی تۆمه‌تبار كرا , كه‌ هه‌ستابوو به‌دزین و ده‌رهێنان و لێكردنه‌وه‌ی‌ ( چاو و گورچیله‌ و پێست ) ی‌ قوربانیه‌كان .

site- islampaik

1،104

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

داوای لێبوردنت لێ قبوول کردم؟

1،105

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ئێ خۆ من نه‌م وتوه‌ تۆ هێناوته‌ ئێره‌ بۆ وا تووره‌بوی
هه‌ر حه‌ز ناکه‌م خه‌ڵك پاره‌ به‌مانه‌ سه‌رف که‌ن و توشی گوناح بن
ئه‌گه‌ر تووره‌م کردی زۆر ببوره‌

1،106

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

Sarhang Muhsin نووسی:

خوێندومه‌ته‌وه‌ كه‌ دابه‌ش كردنی ڕزق له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ به‌گوێره‌ی نیه‌تی ئینسانه‌كانه‌، هه‌ر بۆیه‌
بڕوام وایه‌ هاتنی نه‌هامه‌تییه‌كانیش هاوشێوه‌ی هاتنی ڕزقه‌كه‌یه‌ كه‌ پابه‌نده‌ به‌ نیه‌ته‌وه‌. منیش وه‌كو
كوردێكی كوردستانی پڕ له‌ نه‌هامه‌تی به‌درێژایی مێژووی خۆی، سه‌باره‌ت به‌هاتنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی
كه‌ بۆ ئاهه‌نگ گێڕان ڕوو ده‌كه‌نه‌ كوردستان نیگه‌رانم و خه‌مێكی گه‌وره‌ به‌رچاوی ڵێڵ كردووم، خۆ ڕه‌نگه‌
كۆمپانیای سازكه‌ری ئه‌م ئاهه‌نگانه‌ دڵی له‌شووشه‌ گیراوی له‌ قسه‌ی من و هاوڕایه‌كانم بشكێ به‌ڵام
من بوێرانه‌ گوێ به‌ گله‌یی و گازانده‌ی كه‌س ناده‌م له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆیه‌ له‌پای سازدانی
ئه‌م ئاهه‌نگانه‌ ده‌ڵێم‌ ئه‌مه‌ له‌خشته‌ بردن و زیاتر به‌نج كردنی گه‌نجی كورده‌. خۆ هه‌ن ئه‌م ته‌شریف
هێنانه‌ی موعین و نه‌جواكه‌ره‌م و ئه‌لیسا به‌ پێشكه‌وتنی كوردستان ده‌زانن! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌زانن كاردانه‌وه‌ی
ئه‌م به‌ناو پشكه‌وتنه‌ چیه‌ ته‌نانه‌ت ناهێڵن هونه‌رمه‌ندانی ناوبراو بۆ گه‌شتی ئاسایش بێنه‌ كوردستان!.

ئه‌لیساش دێت

هه‌ر ئه‌وه‌مان که‌م بوو؟!

1،107

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

له‌ دوای قورئان و قسه‌ی پێغه‌مبه‌رمان وهاوڵه‌ به‌رێزه‌کان ، په‌ندی پێشینان له‌هه‌موو  وته‌کانی تر جوانتره‌

ته‌نها راستیم وتوه‌ بابه‌ته‌که‌ زۆر جوانه‌ نه‌شم زانی کیهان هه‌ڵبژێرم

ده‌ست خۆش
نه‌مزانی کیهان هه‌ڵبژێرم بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم له‌ناو هه‌مووان جوانتره‌ هه‌موویان جوانن

خه‌مت نه‌بێ کاك سه‌رهه‌نگ قه‌ت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ناکه‌م
ئایینی ئیسلام هه‌موو شتێکی باس کردووه‌ .
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان به‌ هیوای سوود وه‌رگرتن

ببورن ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کان ناخۆش بن بۆتان به‌ڵام ئێستا زۆر ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌کرێن و هه‌ریه‌که‌ بۆ خۆی قسه‌یه‌ك ده‌که‌م بۆیه‌ منیش له‌ ئه‌نته‌رنێت گه‌رام ئێستا بۆم داناون بۆ ئه‌وه‌ی که‌س توشی گوناح نه‌بێ به‌هیوا سوود بینین

1-سه‌رجێی له‌ گه‌ڵ خێزانی دووگیان.
به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

- سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانی خۆت کاتێک دووگیان بێ، جائیزه‌ و هیچی تێدا نییه‌ وه‌کو شه‌رع، وه‌کو زانستیش به‌هه‌مان شێوه‌ هیچ زیانێکی نییه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ مانگه‌کانی ئه‌وه‌ڵ، هه‌روه‌ها پسپۆڕان ده‌ڵێن به‌ڵکوو له‌ مانگی کۆتاییش جیماع بکرێ باشه‌ چونکه‌ مه‌نی پیاو یارمه‌تی منداڵبوونه‌که‌ ده‌دات وه‌ک ئاسانکاری و ده‌ستپێکردنی ژانی کاتی منداڵبوون، به‌ڵام پسپۆڕانیش ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن که‌ له‌ هه‌ندێ ئافره‌تان ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ئازار ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ:
١/ وه‌ک پێشتر باسمان کرد مه‌نی پیاو ماده‌یه‌کی تێدایه‌ که‌ ناوی(پروستاجلاندين)ه‌ وا له‌ منداڵان(رحم) ده‌کات تووشی گرژی و هه‌ڵبڕزکان ببێ، له‌وه‌ش ئازار په‌یدا ده‌بێ.
٢/ له‌ کاتی جیماع وه‌ختێ ئافره‌ته‌که‌ ئاره‌زووی ده‌هه‌ژێ، دیسان منداڵانی ده‌گرژێ و ئه‌گه‌ر حامل بێت بۆی هه‌یه‌ ئازاری بۆ په‌یدا بێت.

له‌مه‌وه‌؛ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له‌وانه‌ بوو ئازاری ده‌بێ و ناڕه‌حه‌تی ده‌کات، باشتر وایه‌ سه‌رجێی له‌گه‌ڵی که‌متر بکرێ یاخوود مه‌نی فڕی نه‌درێته‌ فه‌رجییه‌وه‌(مهبل: جۆگه‌ی جیماع)، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که‌ منداڵیان له‌به‌ر ڕۆیشتووه‌ ، نابێت له‌و مانگانه‌ سه‌رجێیان له‌گه‌ڵ بکرێ که‌ منداڵیان تێدا له‌بارچووه‌ چونکه‌ ڕێی تێ ده‌چێ به‌هۆی مه‌نییه‌وه‌ له‌بارچوونیان به‌سه‌ر بێت.

ماوه‌ که‌ بڵێین؛ پێویسته‌ پیاو زۆر له‌ خێزانی خۆی نه‌کات له‌ زۆری جیماع و چۆنێتییه‌که‌ی چونکه‌ ئافره‌ت له‌و کاته‌ جووڵه‌ی ئاسان نییه‌ و ناڕه‌حه‌تی هه‌یه‌، بۆیه‌ وا باشه‌ به‌ جۆرێک سه‌رجێی بکرێ له‌گه‌ڵ که‌ بۆ ئه‌و ئاسان بێ و مایه‌ی ئه‌زییه‌ت نه‌بێت.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

2-مژینی ئه‌ندامی پیاو له‌لایه‌ن خێزانی حوکمی چۆنه‌؟
به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
- ئه‌و کارانه‌ ده‌قێکی ئاشکرای له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌، بۆیه‌ ده‌که‌ونه‌ به‌شی ڕێپێدراوه‌کان(المباحات)، به‌ڵام له‌ ڕووی ئه‌وه‌ی ده‌م بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ و قسه‌کردن و زیکری خوایه‌ و ئه‌و کاره‌ش زیاتر چاولێکه‌رییه‌ و له‌ پێشنینانمان نه‌بیستراوه‌، هه‌روه‌ها کارێکه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وشتی به‌رز و ڕاگرتنی به‌ها جوانه‌کان پێچه‌وانه‌یه‌ باشتر وایه‌ نه‌کرێ یان که‌مترین حاڵه‌تی با به‌زۆر و فشار نه‌بێ، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ ڕازی نه‌بوو زۆری لێ نه‌کرێ چونکه‌ بێگومان ئه‌و کاره‌ که‌ نائاساییه‌ په‌یوه‌ندیشی هه‌یه‌ به‌ ویست و بێز و قه‌بووڵکردنی به‌رامبه‌ره‌وه‌..

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

3-حوکمی جیماعی دواوه‌(کۆم) له‌گه‌ڵ خێزاندا.
به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
حوکمی جیماعی دواوه‌(کۆم) وه‌کمو پێشتر باسمان لێوه‌ کردووه‌ حه‌رامه‌ و له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌ سامناکه‌کانه‌، بکه‌ری نه‌فرینی لێ ده‌کرێ و خوای گه‌وره‌ ته‌ماشای ناکات له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌ مانای ڕه‌حمی پێ ناکات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی زوو تۆبه‌ بکا و په‌شیمان بێته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی " ملعون من أتى امرأته في دبرها" رواه‌ أحمد و‌‌أبوداود، له‌ ڕیوایه‌تێکی تری ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێ "لا ينظر الله عز وجل إلى رجل جامع امرأته في دبرها". ئه‌گه‌ر به‌ حه‌ڵاڵی بزانێ له‌ ئیسلام ده‌رده‌چێ و ئه‌گه‌ریش بڕوای وابێ حه‌رامه‌ به‌ڵام ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌ کوفری خوار کوفری گه‌وره‌ی کردووه‌، له‌ ئیسلام ده‌رنه‌چووه‌ به‌ڵام گوناهێکی زۆر گه‌وره‌ی کردووه‌ وه‌ک له‌م فه‌رمووده‌ هاتووه‌" من أتى حائضاً أو امرأة في دبرها أو كاهناً ‏فصدقه، فقد برئ مما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم".
سه‌رجێی پیاو له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی به‌(اللوطية الصغرى) نێربازی بچووک ناسراوه‌، له‌ بوونی ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌گه‌ر پێی بزانرێ وه‌ک ئه‌وه‌ی ژنه‌که‌ سکاڵا بکات، ئه‌وا سزایه‌ک ده‌درێ که‌ حاکم دیاری ده‌کات(تعزیر) خۆ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو ژنه‌که‌ی لێ جیا ده‌کرێته‌وه‌..

خۆ ئه‌گه‌ر به‌نده‌ش ئه‌و تاوانه‌ بشارێته‌وه‌ و تۆبه‌ی له‌سه‌ر بکات و په‌یمان بدات به‌ خوای گه‌وره‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، خوای گه‌وره‌ لێی خۆش ده‌بێ و هیچیش که‌فاره‌تی ناکه‌وێ.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

4-ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ حه‌یز بوو چی حه‌ڵاڵه‌؟
به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
خوێن ئه‌گه‌ر حه‌یز بوو، ئه‌وا جیماع حه‌رام ده‌بێ له‌گه‌ڵ خێزان، له‌و ماوه‌یه‌ پیاو بۆی هه‌یه‌ هه‌موو کارێکی سێکسی و ئاره‌زوومه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ خێزانی ته‌نها جووتبوونی ڕێگه‌ی فه‌رجی نه‌بێ، بێگومان جیماعی دواوه‌ش(کۆم: دبر) حه‌رامه‌ هه‌موو کات، له‌وه‌ به‌ده‌ر، پیاو بۆی هه‌یه‌ به‌ جه‌سته‌ی خێزانی ئاره‌زووی خۆی ده‌ر بکات، له‌ ماچ و ده‌ستبازی و خۆڕه‌حه‌تکردن به‌لاشه‌ی، به‌ڵكوو پیاوه‌که‌ ده‌توانێ ئاره‌زووی خێزانیشی بجوڵێنی و تێری بکات به‌ به‌کارهێنانی په‌نجه‌ی وه‌ک نمونه‌.. له‌ جاهیلییه‌ت و له‌لای دینه‌کانی تر ئافره‌تیان لا پیس ده‌بوو کاتێک ده‌که‌وته‌ سووڕی بێنوێژی.. به‌ڵام له‌ ئیسلام ته‌نها جیماعی فه‌رجی نه‌بێ هه‌مووی حه‌ڵاڵه‌ و پاکه‌. ئه‌وه‌ش چونکه‌ حه‌یز ئازاره‌ و ئافره‌ته‌که‌ پێویستی به‌ پشوو و حه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌..


خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

5-السلام علیکم..
سڵاو و ڕێزم بۆ ئێوه‌ی خؤشه‌ویست، پرسیارێکم هه‌یه له خزمه‌تی جه‌نابتانا.. برایان پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه.. ئه‌گه‌ر کوڕێک، کچێک ماره بکات ئه‌توانێت له کاتی ده‌ستگیرانداریا ده‌ستبازی له‌گه‌ڵدا بکات پێش ئه‌وه‌ی بیگوێزێته‌وه. به‌ده‌ر له جووتبوون.. واتا مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ده‌ستبازی له‌گه‌ڵدا بکات به‌هه‌موو جؤره‌کانیه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵی جووت نه‌بێ یان نه‌خه‌وێ، ئه‌مه پێش گواستنه‌وه مه‌به‌ستمه ته‌نها ماره‌ی کردبێ .
خوای گه‌وره لێتان ڕازی بێت و پاداشتی به‌خێرتان باته‌وه برا به‌ڕێزه‌کان..
السلام علیکم ورحمة الله و برکاته

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌ت حه‌رامه‌ له‌ پیاو مه‌گه‌ر به‌به‌ڵگه‌یه‌ک حه‌ڵاڵ بکرێت، گرێبه‌ستنی ماره‌کردنی ئیسلامی(العقد الشرعی للزواج) هۆی حه‌ڵاڵکردنی ئافره‌تێکه‌ له‌ پیاوێک، له‌دوای دامه‌زراندنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ ئیتر ئه‌و پیاو و ئافره‌ته‌ بۆیه‌ک حه‌ڵاڵ ده‌بن و بۆیان هه‌یه‌ هه‌موو شتێک له‌ده‌ستبازی و ده‌ستگرتن و یه‌کتربینین و ته‌نانه‌ت سه‌رجێیش بکه‌ن!
به‌ڵام لێره‌ ڕاستییه‌ک هه‌یه‌؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌رعی ئیسلام ڕێز و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕه‌وشت و نه‌ریتی میلله‌تان داناوه‌(ئه‌وانه‌یان که‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانێکی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نابنه‌وه‌)، له‌ناو خه‌ڵكی خۆشمان وا باوه‌ که‌ پیاو هه‌تاوه‌کو خێزانی خۆی به‌ ئاشکرا نه‌گوێزێته‌وه‌ بۆی نه‌بێت سه‌رجێی له‌گه‌ڵ بکات، ته‌نانه‌ت چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ته‌نیا پێکه‌وه‌ بوون له‌لای هه‌ندێ ناوچه‌ و هۆز و خه‌ڵکی..
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ ڕه‌چاوی ئه‌و نه‌ریت و باوه‌ی که‌سوکاری کچه‌ بکات ئه‌وا شتێکی باشی کردووه‌ و هه‌ڵه‌ نییه‌.
هۆی ئه‌وه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لایان وایه‌ هه‌تاوه‌کو کچه‌که‌یان به‌ئاشكرا و به‌رچاوی خه‌ڵكی نه‌برێته‌ ماڵی زاوا عه‌یبه‌یه‌ له‌سه‌ریان یاخوود ڕه‌نگه‌ حیسابی ئه‌وه‌ش بکرێت که‌ ڕه‌نگه‌ په‌شیمانی و سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و زه‌واجه‌ ڕووبدات، ئه‌و ساته‌ش کچه‌ ده‌بێته‌ قوربانی و تووشی شکستی ده‌روونی ده‌بێت هه‌روه‌ها که‌سوکاری.. کاره‌ساتی له‌وجۆره‌ش زۆر ڕوویداوه‌..

خۆ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن که‌سوکاری ئافره‌ته‌که‌وه‌ شتێکی وانه‌بێت، ئه‌وا هیچی تێدانییه‌ پێشگواستنه‌وه‌ش پێکه‌وه‌ بچنه‌ ده‌رێ و وه‌کو هه‌موو ژن و مێردێکی ئاسایی ڕه‌فتار بکه‌ن.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

6-دواخستنی جیماع له‌شه‌وی یه‌که‌مدا..

به‌ناوی خوای به‌شنده‌ی میهره‌بان.

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.
بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

له‌ وڵامی پرسیاری یه‌که‌متدا دواخستنی جیماع له‌ شه‌وی یێکه‌مدا ئه‌مه‌یان ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ره‌زامه‌ندی خۆت . به‌ڵام واباشه‌ دوای نه‌خه‌یت و په‌له‌ی لێبکه‌یت .

                                     لیژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان/‌ ده‌نگی ئیسلام.

1،112

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

هه‌موو قورئان به‌ pdf ئه‌مه‌ش لینکه‌که‌

http://www.rofof.com/2ujiqm5/1.html

هاووڵاتیه‌كی‌ به‌ریتانی‌ به‌هۆی‌ ته‌نها ئایه‌تێكی‌ قورئانی‌ پیرۆزه‌وه‌ موسوڵمان بوو , دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ساڵانێكی‌ زۆری‌ له‌نێو خێزانێكی‌ ڕۆچوو له‌مه‌سیحیه‌تدا به‌سه‌ر بردبوو و به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا موسوڵمان نه‌بووه‌ , سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مێرده‌كه‌ی‌ شانزه‌ ساڵه‌ موسوڵمان بووه‌ .
ڕۆژنامه‌ی‌ " عكاظ " ی‌ سعودی‌ چیرۆكی‌ عه‌قیدی‌ به‌ریتانی‌ " ڕیتشارد فیرلی " ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌فسه‌ره‌ موسوڵمانه‌كانی‌ پۆلیسی به‌ریتانیی خسته‌ ڕوو , كه‌ ئێستا به‌سه‌ردانێك له‌ شانشینی سعودیه‌یه‌ و سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی‌ ئه‌فسه‌ره‌ موسوڵمانه‌ به‌ریتانیه‌كان ده‌كات .
به‌پێی‌ ڕۆنامه‌كه‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ باڵا به‌ریتیانه‌ باسی له‌گه‌شتی‌ موسوڵمان بوونی‌ خۆی‌ كردووه‌ و ووتویه‌تی‌ : ( حه‌ز و هیواكانم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری له‌سه‌ر ئایینی‌ ئیسلام وای‌ لێكردم هه‌وڵبده‌م نوسخه‌یه‌كی‌ قورئانی‌ پیرۆز به‌ده‌ستبهێنم به‌زمانی‌ ئینگلیزی , تا ئه‌وه‌ی‌ كه‌ گه‌یشتمه‌ سه‌ر ئایه‌تی‌ " والـجـبـال أوتـادا " , كه‌ چه‌ند جارێكم خوێنده‌وه‌ و وه‌ك شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ جیۆلۆجی‌ توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر كرد و هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕیاری‌ ته‌واوه‌تیم دا بۆ موسوڵمان بوون ) .
ووتیشی : له‌و ئایه‌ته‌وه‌ تێگه‌یشتم كه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ زانسیه‌ هیچ كه‌سێك نه‌یگه‌یشتووه‌تێ‌ , به‌تایبه‌تیش به‌ر له‌ " 1400 ساڵ " له‌ئێستا , بۆیه‌ به‌و په‌ڕی‌ قه‌ناعه‌تی‌ دڵمه‌وه‌ بڕیاری‌ موسوڵمان بوون و هه‌ڵبژاردنی‌ ئایینی‌ ئیسلامم دا و سوپاس بۆ خوای‌ گه‌وره‌ ئێستا زۆر به‌خته‌وه‌رم .
له‌ " الاخبار الاسلامیه‌ " وه‌

islampaik

1،114

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش بێت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت

1،115

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

فرؤشتن

1،116

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

dast xosh zor baswde

1،117

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

zor jwana dast xosh

1،118

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ba berm de la pol shweny danishtnman nabw

1،119

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

نازنام رای ئێوه‌ چیه‌ به‌رده‌وام بم یان نا

1،120

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌سته‌كانت خۆش كاك حسێن گیان ...

1،121

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

له‌ بیرم چوو (له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه‌ ڕێگه‌ دراوه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌)

1،122

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بێ شومار بۆ په‌روه‌ردگاری بونه‌وه‌ر و ئاسمانه‌کان هه‌زاران درود له‌سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) لێ بێ

هه‌بوونی رۆشنبیری جنسی ، پێویستی زۆری گه‌نج و لاوی موسڵمانه‌ ، ئایینی ئیسلامیش به‌شێوه‌یه‌کی جوان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاداوه‌ زۆر جوان باش وه‌سفی ئه‌م بابه‌ته‌ی کردوه‌ چونکه‌ ئیسلام هیچ شتێکی پاز نه‌داوه‌ له‌ کێشه‌کانی مرۆڤ به‌ تایبه‌تی خێزان
جا دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ زێر رۆشنای ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و وته‌ی زانایان پێویسته‌ باسی بکه‌م به‌تایبه‌تی
ئێستا که‌ زۆر له‌ رۆژنامه‌و کتێبه‌کان و گۆڤاره‌کان وبه‌شێوه‌یه‌کی زۆر خراپ باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ زه‌ره‌ری هه‌یه‌ سودی نیه‌ بۆ خوێنه‌ره‌که‌ به‌تایبه‌تی ده‌یانه‌وێ گه‌نچه‌کان بکه‌نه‌ ئامانج بۆ تێکدانی ره‌وشتیان نزیك بوونه‌وه‌ له‌ زینا
جا بۆئه‌وه‌ی نه‌که‌ونه‌ ناو ئه‌م فڕ و فێڵه‌ من ئه‌م باسه‌تان بۆ ده‌که‌م له‌دیده‌ی ئایینی ئسلام
بۆیه‌ به‌لاته‌وه‌ نامۆ نه‌بێ که‌ به‌راشکاوی باسی ئه‌م بابه‌ته‌تان بۆ ده‌که‌م تۆمه‌تی خراپم مه‌خه‌نه‌ پاڵ ، ئه‌وه‌ی ده‌نوسم هه‌مووی به‌به‌ڵگه‌یه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌کان و وته‌ی زانایان.
                                                   
                                                      شه‌وی یه‌که‌می به‌یه‌ك گه‌یشتن
شه‌وی یه‌کتر ناسین و خۆشه‌ویستی و ده‌ربرینی دوو دڵ...دوو عاشقی یه‌کتر... بووك و زاوا ، جیهانێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ و حه‌ساس و غه‌ریب و ناسکه‌. له‌م شه‌وه‌ دوو که‌سی نه‌ناسراو یه‌کتر ده‌ناسن.
لێره‌ باسی چۆنیه‌تی و مامه‌ڵه‌ی دروستی بووك و زاوا ده‌که‌ین، به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دوور له‌ به‌ره‌ڵاییو بێ ره‌وشتی
                                             نوێژکردنی بووك و زاوا
هه‌ر له‌وکاته‌ی بووك و زاوا خواحافیزی له‌خزم و کاریان ده‌که‌ن و ده‌چنه‌ ژووره‌ ره‌نگاو ره‌نگه‌که‌یان. وا چاکه‌ هه‌ردووکیان نوێژی بووك گواستنه‌وه‌ بکه‌ن.
تا روون ببێته‌وه‌ که‌ژن و مێردایه‌تی ته‌نها چێژ و شادی نیه‌، به‌ڵکو بو چێهێنانی ئه‌رکێکی خواییه‌
عبدالله‌ کوری مسعود ئامۆژگاری پیاوێکی کرد که‌ کچێکی ماره‌ کردبوو، پێی ووت  گه‌ر شه‌ووی زاوای بووك هات بۆ لات. پێی بڵێ با دوو رکات نوێژ له‌گه‌ڵ بکات و تۆش بڵێ( اللهم بارك لی فی اهلی و بارکهم فی ،اللهم اجمع بیننا ما اجمعت بخیر، وفرق بیننا اذا فرقت بخیر)
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ:  ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان له‌ ئێوه‌ ژنی هێنا یان گواستیه‌وه‌ باده‌ست به‌ نێو چه‌وانیدا بهێنێ و ناوی خوا بێنێ، داوای خێر و به‌ره‌که‌ت بکات و بڵێ : خوایه‌ داوای خه‌یر و خۆشی وچاکی خوڕه‌وشت و ڕفتاری ئه‌م ئافره‌ته‌ت لێده‌که‌م ، هه‌روا په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له‌ خراپه‌ کاری و خراپه‌ی هرفتاری ئه‌و.
                          لاواندنه‌وه‌و قسه‌ی خۆش
شاراوه‌ نیه‌ ، ئافره‌ت له‌ شه‌وی یه‌که‌م هه‌ست به‌ترس و عه‌ریبی و شه‌رمێ کی زۆر له‌ زاوا ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کاری دایکیه‌تی که‌ پێی هه‌ڵنه‌ستاوه‌ ، خه‌ڵکی ته‌ به‌هه‌ڵه‌ تێی ده‌گه‌یه‌نن.
شه‌وی یه‌که‌میش حه‌ساستریین و دیاریکردنی خۆشه‌ویستی بووك و زاوایه‌ بۆیه‌ ده‌بێ زۆر هێمن وریا و له‌سه‌ر خۆ بێ.
پیاوی مهوسلمانی ژیر ئه‌و که‌سه‌یه‌ زۆر به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ، پێشوازی له‌ دڵه‌ ناسك و ترسا ده‌کات به‌نه‌رمترین شێوه‌ رفتاری له‌ گه‌ڵده‌کات. له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ زۆربه‌ی پیاو له‌به‌ر تێنه‌گهیشتیان ، له‌به‌ر نه‌بوونی رۆشنبیری جنسی له‌ شه‌وه‌ تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بن.
--هه‌موو خه‌م و گرینگی لای ئه‌وه‌یه‌ ، ته‌نها لادانی په‌رده‌ی کچێنی جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی په‌یوه‌ندیه‌کی وشك له‌ نێوانیاندا.
زاوای به‌رێز :
دوای ئه‌وه‌ی نوێژ و دوعات کرد باسی خۆشی لۆ بکه‌  وه‌ك قسه‌ی خۆش و وته‌یی شیرین و خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببره‌.
باسی خێزانی به‌ختیارو جگه‌ر گۆشه‌و بینای چاو بکرێ له‌کاتی قسه‌ نه‌که‌ی ده‌ستی بۆ درێژ که‌ی ، یان یه‌کسه‌ر ماچی بکه‌ی و شوێنی خۆت بگۆری بچیه‌ ته‌نیشته‌وه‌، نه‌که‌ی په‌له‌ بکه‌ی و خێرا بکه‌ی ،چونکه‌ ئه‌مانه‌ کارده‌که‌نه‌ سه‌ر بووك .

1،123

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر به‌ی وه‌ك یه‌که‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی منیش ده‌ست کاری کراوه‌

1،124

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

گوتم:سه‌ته‌لایت و ته‌کنه‌لۆژیه‌که‌ی سه‌رده‌م..
گوتی:خه‌ڵکی پێ وه‌ك که‌ر ڵێ ئه‌که‌م؟!!
گوتم: وێردتان چی یه‌؟
گوتی : گۆرانی
گوتم: خواستتان؟ ده‌خوازین به‌بێ وه‌ستان
گوتم: ڕاتان چی یه‌له‌باره‌ی بازاڕ؟
گوتی: زۆر لێ ی ئاسووده‌ین  ئه‌به‌د لێ ی نابین بێزار
گوتم: حیزبی به‌عسی عه‌فله‌تی؟
گوتی: زیکری منه‌لایه‌قی..
گوتم:چۆن خه‌ڵکی ته‌فره‌ئه‌ده‌ن؟
گوتی : به‌شه‌هوات و شوبوهات و ئومنیاتی توڕه‌هات...
گوتم؛ ئه‌دی ئافره‌ت؟
گوتی: به‌ته‌به‌رره‌ج و سفور و دابو نه‌ریت و که‌لتوور و پشت کردن له‌خوا به‌بێ سنوور.!
گوتم: ئه‌ی زانایان؟
گوتی: به‌خۆ ده‌رخستن وله‌خۆبایی بوونی بێ پایان..!
گوتم:چۆن خه‌ڵکی ته‌فره‌ئه‌ده‌ن؟
گوتی: به‌سه‌رقاڵی له‌بازاڕ و کڕین وفرۆشتنی بێ شومار..
گوتم: ئه‌ی تاجیر و بازرگان؟
گوتی: هه‌ر لێ گه‌رێ به‌قوربان به‌نێو دونیا برد ومنه‌خوار..ده‌ست بڵاوی بێ هه‌موار..سوو وه‌رده‌گرن به‌بێ شومار.!
گوتم؛ ئه‌ی گه‌نجه‌کان به‌چ ده‌ردێك ئه‌به‌یت؟
گوتی؛ به‌غه‌رامیات و ئه‌وین داری..پشت کردن بێ له‌دینداری..هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ره‌گی هاری!
گوتم چی ئه‌ڵێ ی به‌یه‌هوودی؟
گوتی: غه‌یبه‌تیان مه‌که‌چی دی ، وڵاتێکی روح و سووك خۆشه‌ویسته‌ئیدی؟
گوتم: ئه‌نو نه‌واس؟
گوتی: سه‌رچاو و سه‌روه‌ری شیعره‌کانم له‌به‌ره‌هه‌ر ئه‌ویش سه‌ر وه‌ره‌.
گوتم: ئه‌هلی حه‌داسه‌؟
گوتی: زانستیان لێ وه‌رگرتین به‌ویراسه‌.!
گوتم: عه‌لمانیه‌ت؟
گوتی: بڕوانه‌..دیدمانه هه‌ر ئه‌ویشه‌به‌قیمه‌ت..ئه‌وانن ئه‌هلی ده‌جال..جێگه‌ی ئومید و ئه‌مه‌ل..ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان بێ له‌گه‌ڵی دام تا ئه‌جه‌ل.!
گوتم: چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی واشنتۆن؟
گوتی: خیتابه‌کانیان ئه‌وتۆن..ئاوێته‌ی فکری من چۆن؟
سوپایان سوپای منن..چی بکه‌ن وچی نه‌که‌ن وبۆ کێ برۆن..هه‌ر ئه‌ویشه‌مه‌وتینم و مایه‌ی چاوو دڵی رۆن..
گویم: چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی بانگه‌واز کار؟
گوتی: سزایان داوم(هه‌موو جار) ماندوویان کردووم..پیریان کردووم به‌یه‌ك جار.ئه‌وه‌ی بنیاتمنابوو سه‌رو بن هانیانه‌خوار..ده‌ست ئه‌که‌م به‌گۆرانی به‌قورئان ده‌مهێنه‌خوار..روویان تێ ئه‌که‌م نه‌فره‌ت ئه‌که‌ن و روو ئه‌که‌نه‌په‌روه‌ردگار.
گوتم: چی ئه‌ڵێی ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌کان؟
گوتی: کاتێ که‌سی پێ ناهێڵین..ته‌مه‌ن به‌زایه‌ئه‌به‌ن پاره‌و پول پێی نه‌فیرۆ ئه‌ده‌ن.
گوتم: چی ئه‌ڵێی ده‌رباره‌ی قه‌له‌ره‌شێ؟
گوتی: زاڵم کرد به‌سه‌ر قه‌له‌نده‌رێ..تا کوشتی به‌ده‌رده‌سه‌رێ ..له‌گۆری نا بۆی چووه‌سه‌رێ/
گوتم: چیت کرد به‌قاروون‌
گوتی: پێم گوت: توند بپارێزه‌هه‌ر چیت هه‌یه‌له‌خشڵ بێ یا ئاڵتوون..تا هه‌ر خۆت سه‌ر به‌رزو به‌خته‌وه‌ر بی هه‌تا ماوی هه‌ر سه‌روه‌ربی.
گوتم چی ئه‌ڵێ ی ده‌رباره‌ی فیرعه‌ون؟
گوتی: پێم گوت: ئه‌ی گه‌وره‌ی خاوه‌ن شکۆم ..بڵێ هه‌ر موڵکی میسره‌هی خۆم..ئه‌م کاته‌هه‌ر سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌ری خۆم.
گوتم: چی ده‌ڵێی ده‌رباری ئاره‌ق خۆره‌کان
گوتی:(وێسکی و شه‌مپانیا) نرخ ناکرێ به‌ئاڵتوون، هه‌ر ئه‌وه‌دڵده‌ی ده‌روون.. وه‌لانه‌رێ ماندوو زه‌بوون..تا ئه‌توانی خۆ خه‌نی که‌ده‌رگای تۆبه‌ش هه‌ر واڵایه‌بێ چه‌ندوو و چوون.
گووتم: چی تۆی کوشتوه‌به‌چی وه‌ڕسی؟
گوتی: ئایه‌تی کورسی...ته‌نگی کردووم هه‌ناسه‌و نه‌فسی، تا ئه‌به‌د ئه‌ناڵێنم و وام له‌نێو حه‌به‌سی..
گوتم: کێت له‌هه‌موو که‌س خۆشتر ده‌وێ؟
گوتی: لۆتی و پۆتی و چاوره‌ش و شاعیری دڵ ره‌ش و تاوان باری بێ به‌ش و هه‌موو پیس و نه‌گرێسێکی ڕوو ره‌ش.
گوتم : رقت له‌کێ یه‌؟
گوتی: ئه‌هلی مزگه‌وت و نوێژ و سوژده‌و و دونیا نه‌ویست و هه‌موو موجاهیدێکی خۆنه‌ویست.
گوتم: پانا به‌تۆ ئه‌ی خوا له‌ئیبلیسی به‌د خوا..ئه‌مه‌م وت که‌وت به‌ڕوا ده‌تگوه‌به‌قوڕا چووه‌ئه‌مه‌شه‌پاداس بۆ درۆزنی به‌درووۆ


وه‌رگێرانی و به‌ده‌ستکارییه‌وه‌: هێمن عبدالعزیز

1،125

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

چ بکه‌ین به‌ منداڵی ده‌من ووت ده‌مانه‌وی گه‌وره‌ بین به‌س خۆزگه‌ هه‌ر مندال ده‌بووین

1،126

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ستت خۆش کاك arez

1،127

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

-ناو:لێزمه‌

- نازناو ئه‌گه‌ر هه‌ته‌

- ڕه‌گه‌ز: نێر


- ته‌مه‌نت. 20


-  پیشــــــــــــــــه‌ : هه‌ر قوتابی نیه‌



- باری خێزانی(خێزان داریت ؟): چ عه‌‌یبی نیه‌ الحمدالله‌


- ووڵات: عێراق


- شار هه‌ولێره‌ حه‌یاته‌که‌


-ئه‌گه‌رشارنه‌بوو


- چ ئاواتێکت هه‌یه‌ تائێستا نه‌ هاتۆته‌ دی له‌ کۆل پۆلی شه‌ش ببومایه‌وه‌


- خۆشترین ده نگی گۆرانیبێژان یه‌ک گۆرانی بێژ هه‌ڵبژێره به‌هجه‌تت یه‌حیا وعدنان که‌ریم


- خۆشترین فلیم :  دوو فلیمن (الرساله‌ و Lord of the rings


-  ناخۆشترین ووشه‌ به‌لاته‌وه‌ ‌: کوفر


- خۆشترین ووشه‌ به‌لاته‌وه‌ ‌: استغفرالله‌


- خۆشترین ساته‌کانی ژیانت چ ساتێكه‌: ئه‌و کاته‌ی بزانم شتێکی جاکم کردووه‌


- چه‌ند هاوڕێ ی زۆر وه‌فادارت هه‌یه‌: الحمدالله‌ هاورێکانم هه‌موو به‌وه‌فان هاورێی خراپم نیه‌


-  (راست بڵێ که‌ سێکی توڕه‌یت ): زۆر نا


- له‌کاتی تووڕه‌بووندا چۆنی: باشم زوو ده‌رووا


- جوانترین ڕه‌نگ به‌لاته‌وه‌: سۆر


- خۆشترین خواردن : شفته‌ و کفته‌ و برنجه‌ حه‌یاته‌که‌


- خۆشترین میوه‌ مۆز و هه‌نار


- زۆرترین ووشه‌ که‌ به‌کاری ده‌هێنی له‌ژیانی ڕۆژانه‌تدا ‌: به‌سه‌ر چاو


-وشةيةكى خوشمان بو بة جى بهيلة 
ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ی خۆم زۆر خۆشه‌ بۆ خۆم هه‌نوو جاری به‌بیرم دێته‌وه‌ پێده‌که‌نم

له‌ پۆلی 6سه‌ره‌تای بووم له‌ گه‌ل براده‌رێکی خۆم به‌شه‌ر هاتم (منداڵـم) ئه‌ویش چووه‌ کن به‌رێوه‌به‌ر ، به‌رێوه‌به‌ر وتی بانگی که‌ براده‌ره‌که‌م هاته‌ پۆل  وتی: کانێ لێزمه‌ 
منیش له‌ جێگای خۆم هه‌ڵسامه‌ وه‌ وتم لێره‌ نیه‌
ئه‌ویش یه‌کسه‌ر رۆیست نازانم بۆ ئاگای لێ نه‌ بوو که‌ من جوابم داوه‌ له‌ وانیه‌ له‌تووره‌ییان بووبی
براده‌ره‌کان له‌وێ بوون هه‌موو پێکه‌نین

1،128

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

له‌کاتی باران بارین بڵێ (اللهم صیبا نافعا) 3جار
واته‌ ؛ خوایه‌ گیان داوای بارانێکی سوود به‌ خشت لێ ده‌که‌یم

2-له‌ کاتی هه‌وره‌ بروسکه‌ بڵێ (سبحان الذی یسبح الرعد بحمده و الملائکه‌ من خیفته)
واته‌؛ پاك و بێ گه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی هه‌وره‌ بروسکه‌ ته‌سبیحاتی ده‌کات سوپاس گوزاره‌یه‌وه‌، فریشته‌کانی ته‌سبیحاتی خوا ده‌که‌ن له‌ ترس ه‌ هه‌یبه‌تی)

3-له‌کاتی بارانی زۆر و لافاو بڵێ (اللهم غثنا) 3جار
واته‌ ( خوایه‌ گیان فریامان که‌وه‌)

4-دوای باران بارین بڵێ ( مطرنا بفضل الله‌ ورحمته‌)
واته‌: به‌ فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خوا بارانمان بۆ باری)

1،129

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌وه‌ر و گفتوگۆ)

هه‌ر خوا به‌خۆی ده‌زانێ چ باشه‌ زۆر ره‌خنه‌ نه‌گرین له‌ کارێك که‌ نه‌بوو
ده‌ست خۆش

1،130

(33 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

کاك رێدار شتێکی وا ناهێنێ که‌ تۆ به‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ خۆت تووره‌ کردووه‌

1،131

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

can't live without them ...
ولا تستطيــــع العيش بدونهـــم
به بێ ئه‌وانیش نا‌ژین

ده‌ستت خۆش

1،132

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌سته‌کانت خۆش

ده‌ستان خۆش بی بۆ په‌یامه‌کان
انشالله‌ نه‌خشه‌ بی له‌ هه‌موو که‌سێك که‌ خوای گه‌وره‌ هیده‌یه‌تی بدات
ااااااااااااااامین

ده‌ستت خۆششششششششششششششششششششششششش بێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێێ