هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێـم که یاسا لهدهستهوان نه‌ما بزانه خه‌ڵك چی لێ هاتووه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێـم که یاسا لهدهستهوان نه‌ما بزانه خه‌ڵك چی لێ هاتووه
سه‌ركرده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی مناره‌كان له سویسڕا مسوڵمان ده‌بێت!!
سیاسه‌تمه‌داری سویسڕی (دانییل ستریتش) كه ئه‌ندامه له حیزبی گه‌ل و پێشڕه‌وی قهدهغهكارانی مناره‌ی مزگه‌وته‌كان بوو له سویسڕا مسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند!
مسوڵمان بوونی (دانیل) هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له دژی مناره‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌نگیان دابوو تووشی شۆك كرد!!
(دانییل ستریتش) پێشتر ئه‌ندامێكی گرنگی مه‌سیحی و حیزبی گه‌لی سویسڕی بوو، پێشتر وا ناسراوبوو كه به‌رده‌وام له كه‌نیسه كتێبی موقه‌ده‌سی ده‌خوێنده‌وه‌و ده‌وری ده‌كرده‌وه، ئێستاش كه ڕاهێنه‌ری سه‌ربازی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌خۆی شاری (بال)ه، سه‌رگه‌رمی قوڕئان خوێندن و نوێژ‌و تاعهتهكانی ڕۆژانه‌ی خۆیه‌تی و به‌رده‌وام ڕوو له مزگه‌وته. (ولله الحمد)
هه‌روه‌ها ئه‌و خۆی ئه‌ڵێت: یه‌كێ له هۆكاره هه‌ره گرنگه‌كان كه وای كرد كه مسوڵمان ببم، كۆمه‌ڵێ پرسیار بوو كه له دینی نه‌سڕانی هه‌رگیز وهڵامهكهیانم ده‌ستم نه‌ده‌كه‌وت، به‌ڵام له دواییا ته‌نها له ئیسلاما دۆزیمه‌وه‌و ده‌ستم كه‌وت
سایتی - ده‌نگی ئیسلام
من تينةكةيشتم واتا مالئاواي يةكجاري دةكةيت
كاك كاروان هيواي سةركةوتنت بؤدةخوازم
لةلايةن منةوة كةردةنت ئازابيت
بسم الله الرحمن الرحیم
ئازار و ناخۆشی مردن
بێگومان گیان کێشان تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، هه‌موو گیانله‌به‌رێك ده‌بێت بچێژێت ، ئه‌مه‌ش ده‌ستووری خوایه
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ{کل نفس ذائقة الموت} واته : هه‌موو که‌سێك ده‌بێت مردن بچێژێت.
ئێش و ئازاری رووح کێشان له یه‌کێکه وه بۆ یه کێکی تر جیاوازه، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێ له‌و ئێش و ئازاره ده‌ربازی بوایه خۆشه‌ویستی خوا بوو که ده‌ربازی ده‌کرد
عائیشه بۆمانی ده‌گێرێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له سه‌ره مه‌رگدا بوو جامێکی ئاوی به ده‌سته‌وه بوو له کات ناره‌حه‌تی گیان کێشان ده‌ستی ده‌خسته نا جامه‌که‌و ئاوه‌که‌ی ده‌هێنا به سه‌ر ده‌موو چاوی ده‌یفه‌رموو(لا اله الا الله)
ئای له رووح کێشان ناره‌حه‌تی زۆره.
خوای گه‌وه‌رش ده‌فه‌رموێ{وجاءت سکرة الموت بالحق ذلك ما کنت منه تحید} واته : ئه‌ی ئینسان :ته‌نگانه و مردن و ئازاره‌کانی هات ، هاورێ له‌گه‌ل راستیه‌کاندا ئه‌وسا پێ ی ده‌وترێت ئائه‌وه به‌سه‌ر هاتوو رووداوه‌که‌یه که خۆت لێ لاده‌دا وپه‌نات پێده‌گرت.
له‌م باسه باسی رووح کێشانی و ئازاری بێ باورانتان بۆ ده‌که‌م
رووح کافر با ناشرینتین شێوه دێته ده‌ره‌وه‌که پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له فه‌ر موده‌یه‌ك ده‌فه‌رمووێ وه‌ك رووح کێشانی( که‌ره) که رووحی له شاویلگه‌ی دێته ده‌ر
به ئێش و ئازاره زۆر هه ندێ جار بۆی سووك ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوناه ی لی که‌م نه‌بێ ته‌وه چونکه ئه‌گه‌ر ئیماندار مرد و هه‌ندی گوناه ی هه‌بوو ئه‌وا خوای گه‌وره رووح کێشا نی بۆ قورس ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل رووح کێشان گوناحه‌کان نه‌مێنێ
(م-ر-د-ن) ته‌نها 4 پیته به که هات گه‌رانه‌وه‌ی نیه ئه‌گه‌ر یه‌ك بگرن له‌ناو قه‌ڵایه‌کی کۆنکرێتی بی هه‌ر دهدگاتێ هیچ که‌سێك ناتوانی بیگه‌رێنێته‌وه ده‌تۆش پشت ببه‌سته به خوا له ده‌رده ناخۆشه
رووح کێشانی بێ باوران
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ : فریشته به‌رێزه‌کان ده‌فه‌رموون : ئای نه فسه پیسه که ده‌رچۆ! له ناو لاشه‌یه‌کی پیس بوو، به زامکراوی ده‌ربچۆ، مژده‌ت لێ بێت به ئاوی کوڵاو کێم وه له هاو شێوه‌ی ئه‌م سزایانه ، به‌رده‌وام ئه‌مانه‌ت پێ ده‌وترێ تا گیانت ده‌رده‌چێ ، پاشان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کرێته‌وه، ده‌رگای ئاسمانی بۆ ناکه‌نه‌وه پێی ده‌وترێت: ئه‌مه کێه؟ ده‌ڵێن : فڵانه :ده‌وترێت به‌خێر نه‌یه‌ت، ئه‌ی نه‌فسه پیسه‌که له ناو لاشه‌یه‌کی پیسدا بوویت، بگه‌ڕێره‌وه به زه‌م کراوی ،ده‌رگایی ئاسمانه‌کانت لێ ناکرێته‌وه دهگهرێته خواره‌وه هه‌تا ده‌چێته ناوه‌وه‌ی گۆر ئه‌و ککاتهی ده‌ی به‌ن بۆ ناوگۆر هاوار ده‌کا به چ هاوارێكی ناخۆش پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووێ هه‌وو گیان له‌به‌ری گوێی لێیه ئیلا مرۆڤ نه‌بێ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوێ ی له هات و هاواره‌ی بی ده‌مری له ترسان کاتێکیش هاویشتیانه ناو گۆ.
کاتێك خه‌لکه‌که ئه‌رۆن له‌سه‌ری گوێی له ده‌نگی پێ ی خه‌لکه‌که یه که ئه‌رۆن دوایی 2 مه‌لائیکه‌ی تووند دێن ره‌شی چاو شین یه کێکیان ناوی (مونکه‌ر ئه‌وی تر نه‌کیر) یان مالائیکهتێك دێ که یه‌ك چه‌کوشی پێیه مهلائیهکه به هه‌موو لای کی ده‌سوورێنه‌وه چونکه هیچ نوێژ وزه‌کات و رۆژ وئیشی چاکه‌ی نه‌کردووه تا بی پارێزی زۆر ده‌ترسێ دای ده‌نیشێنن
دوایی پرسیاری لێ ده‌که‌ن کێ خواته : ده‌ڵێ هاهاها نازانم نازانم ، ده‌ڵێن دینت چیه ده‌ڵێ، هاهاها نازانم ، ده‌ڵێن ئه‌دی پیاوه‌که مه‌به‌ستی (پێغه‌مبه‌رد.خ) ده‌ڵی،هاها نازانم.
قور به‌سه‌ر بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌مه وه‌ڵامی تی ئه‌م قه‌بره دێته‌وه ناو یه‌ك هه‌تا هه‌موو په‌راسوه‌کانی ده‌شکێنی و چهکوشهکی له‌سه‌ری ده‌ده‌ن و ده‌یخه‌نه ناو چالێك له چاڵه‌کانی دۆزه‌خ خوا بمان پارێزێ عه‌زا بوو ناخۆسی ناو گۆر ده‌ست پێ ده‌کات
گوێم لێ بووه له مامۆستایه‌کی به‌رێز ئازاری رووح کێشان ئاوایه
وه‌ك ئه‌وه وایه 100جار له چرکه‌یه‌ك به‌شمشێر له سه‌رت بدرێ یان به مشار دوو له‌تت بکه‌ن
خوای گه‌وره په‌نامان بدات له شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێ کراو له دوعاکانتان له بیرم نه‌که‌ن
راست ئه‌که‌ی کاك سه‌رهه‌نگ
ده‌ستت خۆش بێ کاک RzGaR 13
ده‌ستت خۆش بێ خوا پاداشتت داته‌وه
ده‌ست خۆش
ئه‌مه دوو شت به‌ته‌واوی روون ده‌کاته‌وه
یه‌که‌م : خوای گه‌وره زۆهر به ره‌حمه به‌رامبه‌ر به‌نده‌کانی
دووه‌م : هیچ که‌س نابێ فه‌توا بدا له خۆ را ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی له‌کن نه‌بێ
چ بکه‌ین انشاالله خوا هیدایه‌تیان ده‌دا
به‌راستی خه‌ڵکی ئێستا زۆر به‌ی کاته‌کانیان به فیرۆ ده‌ده‌ن ته‌نها نیو سه‌عات بۆ له‌به‌ر کردنی قورئان دانانێن هیوادارم کاتێکیش بۆ له‌به‌ر کردنی دانێن ته‌نها بۆ خۆیان قازانجه له دونیا و قیامه‌ت
ده‌ست خۆش
به‌راستی وه‌سوه‌سه شتێکی ناخۆشه بۆ مرۆڤ
ته‌نها چاره‌سه‌ری برو ابوون به خوا‌و پێعهمبهره دوور که‌وتنه‌وه له خراپه
زۆرررررررررررررر جوانه
دهستتتتتتتتتتتتت خۆۆۆۆۆش
هه تا زانست به‌ره‌و پیش بچێت و لیكۆڵینه‌وه ی زیاتر بكرێت,ڕاستیی یه كانی ئیسلام و ووته كانی سهروهرما بیغهمبه ر(د.خ)ی بیت زیاترده سه لمینرێت,
(فه‌رموده له سه‌ر (گرتنه‌وه ی ڕووباری (فورات) و ده ركه وتنی ئاڵتون)
ئه بو هوره یره ره زای خو دای لی بیت له پیغه مبه‌ره‌وه ده یگیریتهوه (درودی خودای له‌سه‌ربێت)
(قیامه ت هه ڵناسیت هه تائاوی فورات ده كیرێتوه و چیایه ك ئالتونی تیا دهدهكهویت, خه ڵكی كوشتاری زوری له سه‌ر ده كه ن, هه تا وای لی دیت له هه موو سه دێك نه وه دو نۆی له سه ر ئه كوژریت(1),
(سه وبان ) ده ڵێت له پاش شه ڕ كردنی سێ كوڕه پادشاكه له سه ر كه نزو ئاوی فورات كه بۆ هیچیان نابێت ئام ژه به‌وه ده كات كه له پاش ئه مڕوداوه سوپای ئاڵاڕه شه كه له ڕوژ هه لاته‌وه دیت.كه مه هدیان له گه ڵدایه(2) .
(به ڵگه ی مێژووی)
پێش بیستنی ئه‌م ڕاپۆرته هه میشه كه له كاتی گوێ بیستنی ئه و فه‌رموده یه داكه له باسی ده ركه‌وتنی ( شاخه ئالتوونیه كه) ی ڕوباری فورات ) وام به بیردا هاتووه كه ئه و شاخه ئالتونیه بریتی بێت له پیك هاته‌ی كانزایی ئه‌و خاكه خۆی ,واته ئه وبه شه ی ئه‌و ناوچه یه له ڕووی جێۆلۆجی خاكێكی ئاڵتوونی بێت, وه خودای گه‌وره خۆی باشتر ده‌زانێت , به لام له لێكۆڵینه‌وه یه كی سه‌یردا ئاشكرا بوه كه ڕوباری فورات له ڕوو ی مێژوو یه‌وه شوێنێكی ئاسهوارهو شارستنیهتی زۆری تێدا ژیاوه,وه خاوه نی ( كه نز) ێكی زۆره كه مێژووه كه ی بۆسه رده مانی دێرین ده گه رێته‌وه,
له مالبهری( شام )بۆزانستهكانی گه‌ردون و ئه ستیره ناسی ئاماژه ده كات به‌وه ی كه(كه نز) و (خه زێنه ) ی (نه مرود) له وێدایه,كه وه ك بیستراوه كلیلی گه نجینهكه ی به چه ندین كه س هه ڵگیراوه,
_______________________________________________
(1) حدیث أبی هریره - رضی الله عنه - أن النبی صلی الله علیه وسلم قال ) لا تقوم الساعه حتی یحسر الفرات عن جبل من ذهب . یقتتل الناس علیه . فیقتل ، من كل مائه ، تسعه وتسعون . ویقول كل رجل منهم : لعلی أكون أنا الذی أنجو
(رواه (ثعبان) (یقتل عند كتركم ثلاثه كلهم ابن خلیفه) صحیح بخاری صحیح المسلم.
: (2) (رواه ( ثوبان) (یقتل عند كتركم ثلاثه كلهم ابن خلیفه)
• (ڕاپورتیكی ماڵپه‌ری ئاژانسی (NPR)ی ئه‌مریكی)
ڕاپورتیكی ماڵپه‌ری ئاژانسی (NPR)ی ئه‌مریكی كه له به رواری( 20یمارسی 2009) بڵاوی كردۆته‌وه,كه له گه‌ڕانی گۆگلدا به رچاوم كه‌وت,بیم باش بوو خوینه‌رانی كوردیش لی ی به ئاگابن,
زانایانی جیۆلۆ جی ئاشكرای كردوه له عێراق, ده ڵێت ئه گه ر ڕوباری فورات بگیرێته‌وه ناوچه یه ك ده رده كه‌وێت كه گه نجینه یه كی گه‌وره‌ی ئاڵتوونه كه شارستانیه‌تی ڕومانییه دێرینه كانه,
به ڵام به پی ی بۆچونی هه ندێك شوینه‌وار ناسانی عێراقی تائیستا زۆر دڵنیانین له و شوێنه‌واره ,راتب عه لی كبیسی به‌ڕیوبه‌ری (به‌رێوه به‌رایه‌تی شوێنه‌واری شاری ئه نبار, ده ڵێت به وشك بوون و گرتنه‌وه ی ئاوی فورات زه‌وی یه كی نوێ ده بینرێت وای لێك ده داته‌وه ئه م شارستنی یه تی یه له شاری ئه نبار ده بێت,هه‌ر چه نده (ئه نبار ) ناوچه یه كی سه حراویه واده‌زانرا گرنگی مێژووی نی یه ,به ڵام وه‌ك ئێستا ئاشكرابووه له ڕووی شوینهوارهوه گرنگی خۆی هه یه بو سه رجهم عێراقی یه كان,
له ناوڕاستی ساڵی 1980 حكومه تی عیراقی هه ڵسا به دروست كردنی به ربه ستێك له‌و ناوچه یه,وه لێبرسراوان كه بینیویانه 75 ناوچه شوینه‌واری كه‌متر له وناوچه یه نی یه كه ئه‌و به ربه سته ی تێدایه,به لام حكومه ت پاش هه ڵكه ندنی به مه به ستی (به‌ربه‌ست) ( سه د) به خێرای به ئاو دای پۆشیه‌وه,وه تێكرای ئه‌و شوێنانه خاوه نی شارستانی دێرینن كه میژووه كه یان بو (3000) سالپێش زاین ده گه ڕێته‌وه,بۆسهرده می سۆمه ری و ڕ‌ومانی یه كان,وه له میژووی یه هودی كوّندا باس كراوه,كه ئه‌م ناوچه یه غه رق بووه باش گیرانه‌وه ی ئاوه كه ی, گۆڕی زۆری مه سیحی پێشینه ی لێبووه,كه به هیوابوون جارێكی تر بی بیننه وه,وه (راتب) ده ڵێ زۆر هه ست به دڵه راوكی ده كه م له وناوچانه بویه (10 ) پاسه‌وانمان بو داناون, له به‌ر مه ترسی وه‌زیاتر له ترسی سوپا‌و شوێنه‌وار ناسانی ئه‌مریكا, وه ه هه ر له م ڕاپۆرته‌دا ده ڵێت ئاستی ئاوی فورات ته‌واو دابه‌زیوه ,وه له نزمترین ئاستدایه,
ئه‌م ناوچانه ده وڵه مه نده به‌و كه ل و په لانه,وه خشڵ‌و ئالتوون و به ڵگه ی زوردێرینی لێیه, وه (0صیاد سعید ناجی )ده لێ زۆر ده ترسم وه هیچ كاریكی بۆنه كراوه له پاراستنی ,ئاوه كه ی قوڵای له‌و ناوچه یه كدا 3بو 4 پی قوڵه,وه ده ڵێ ئیستا پهیكه ریكی سه‌یر به ده ركهوتوه ,له شیوه ی كه‌وانێكی به‌رد دایه,وه ده ڵێت ئه‌وانه ی ئیستا له وێن هیچیان شوێنه‌وار نا س نین به ڵكو ته نها بو كه ل و په ل ی به نرخ ده گه ڕێن,پێش ساڵێك كه مێك گیرایه‌وه پارچه یه ك ده ركهوت,ئیمه سه ره تا گه‌راین له‌وناو چانه,هه ندیك كوپهڵَه گۆزه‌و ,ئالتون و ئێسك و پروسكمان دۆزیه‌وه,وه راتب جاریكی ترداوای له حكومه تی ناوند كرد, كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌وناوچانه بگرنه‌وه ئه ستۆ,وه ئه‌و ناوچانه بپشكنن له‌سه‌ر میزانیه ی خۆیان.
زانیاری به‌سودن ده‌ستت خۆش بێ
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی ، توَزێك راما ، دواجار ووتی :
• مرۆڤه‌كان زوو له مناڵیی بێزار ده‌بن، په‌له‌یانه بۆ گه‌وره‌بوون ... جا كه گه‌وره‌ش بوون ئینجا ده‌خوازن مناڵ ببنه‌وه.
• هه‌موو ته‌مه‌نیان ده‌كه‌نه قوربانی په‌یداكردنی پاره، ئه‌وه‌نده هه‌ڵپه‌یانه ، ئه‌وه‌نده راكه راكهیانه به‌دوای كار وكاسبیدا ، تا له خه‌فه‌ت و ماندووبووندا نهخوَش ده‌كه‌ون ، كه ده‌وڵه‌مه‌ندیش بوون ناچارن پاره‌كانیان له چاككردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی خۆیاندا خه‌رج بكه‌نه‌وه.
• به ترس و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ڕواننه ئاینده، له پردێك ده‌په‌ڕنه‌وه كه هێشتا پێینه‌گه‌یشتوون ، ئاخ بوَ رابووردوو هه‌ڵده‌كێشن ، كه روَیووه ، ترسیان له ئاینده هه‌یه ، كه نه‌هاتووه ، بیریان چوَتهوه رابووردو گوزه‌را ناگهڕِێتهوه ، ئاینده‌ش نادیاره ، ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت حسابی بوَ بكرێت ئێستایه ، ئه‌وان ئێستایان له‌یاد كردووه، به‌مجۆره نه له ئێسادا ده‌ژین و نه له ئاینده‌دا..
• به جۆرێك ده‌ژین ده‌ڵێی هه‌رگیز نامرن، كه ده‌شمرن وانازانی ڕۆژێك له ڕۆژان زیندووبوبن.
ووته‌كانی له‌ناخه‌وه هه‌ژاندمی ، ساتێك بیرم كرده‌وه له قوڵی قسه‌كانی ، تامهزروَ بووم بوَ زیاتر ، ئه‌مجاره‌یان پرسیم :
ئه‌و وانانه چیین كه ده‌بێ له ژیانه‌وه فێری ببین؟
ووتی : ئه‌گه‌ر ئه‌زموونه‌كانی ژیان فێری ئه‌مانه‌ی نه‌كردین ، واته ماومانه حاڵیی ببین ، بهلاَم ئایا ئه‌وه‌نده‌مان كات ماوه كه فێریان ببین ؟ بوَ نموونه :
• كه‌س ناتوانێت وا له خه‌ڵكی تر بكات خۆشیان بوێت ، مروَڤهكان ته‌نها ده‌توانن خۆیان خۆشه‌ویست بكه‌ن...
• با خۆیان به‌یه‌كتری به‌راورد نه‌كه‌ن ، با واز لهوهبهێنن كه خوَیان به‌یه‌كتری بپێون و لاسایی یه‌كتری نه‌كه‌نه‌وه ، چونكه هه‌ر مروَڤێك بوَ خوَی تابلوَیهكی تایبه‌ته ...
• با فێری به‌خشنده‌یی ببن، تا ئاسووده ببن .. با لێبوردن تاقی بكه‌نه‌وه ، بزانین كامیان تاموچێژی زیاتره ، رق و كینه یان عیشق و خوَشهویستی ، توَڵهسهندنهوه و ئاخ هه‌ڵكێشان یان به‌زه‌یی و به‌خشنده‌یی و لێبووردن ؟ .
• با بزانن له چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌توانن زامێك دروست بكه‌ن كه به چه‌ندین ساڵ بۆیان ساڕ‌ێژ ناكرێته‌وه.
• با بزانن ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌و كه‌سه نیه كه زۆرترین شتی هه‌بێت ، به‌ڵكو هه‌ركه‌سێك كه‌مترین شتی پێویست بێت ، ئه‌وه له‌هه‌موان ده‌وڵه‌مه‌ندتره.. قه‌ناعه‌تی زوَر گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌یه ، چاوبرسی هه‌رگیز تێر نابێت و هه‌رده‌م چاوه‌رێیه ...
• با بزانن ده‌كرێت دووكه‌س سه‌یری یه‌ك دیمه‌ن بكه‌ن ، بهلاَم به دوو جۆری جیاواز بیبینن....
لهنیوپهرخ ئاودا ، دوو جوَر دیمه‌ن ده‌كرێت وێنا بكرێت : ئه‌ڵمانه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و په‌رداخه نیوه‌ی پڕه له ئاو ، نه‌مساییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه بوَ نیوه‌ی به‌تاڵه !؟
site - islampaik
ده‌ست خۆش بێ
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ:له‌کاری چاك وپه‌سند هیچ شتێك بێ نرخ سه‌یر مه‌که،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێ به‌روو یه‌کی خۆش و کراوه رووبه‌رووی براکه‌ت ببیه‌وه
به‌خێر بێیه‌وه هیوادارم باش یه‌کتر بناسین
ده‌ست خۆش
peroza
بسم الله الرحمن الرحیم
له شه‌وێکی تاریك و ک‌ش وماتدا لهلهگهل شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێکراو ده‌مه‌قاڵیمان بوو ، که گوێم له‌بانگی به‌یانی بوو ویستم به‌ره‌و مزگه‌وت بهرێکهوم
پێی گوتم : شه‌وێکی درێژت له پێشه بنوو تا کاتی دێ
وتم : ترسم وایه له ده‌ستم بچێ
وتی : کات دێژه له‌ده‌ستت ناچێ
وتم : ترسم وایه فریای جه‌ماعه‌ت نه‌که‌وم
گوتی : زۆره و سه‌ری خۆت وهتوون مه‌گره وی کرد تا تیشکی خۆرههڵنهستم
ئینجا به گوێما چرپانی : خاتر جه‌م خه‌می مه‌خۆ رۆژان گشتی کاتن بۆ تۆ
دانیشتم تا خه‌ریك بووم به وێردی خوا، له پڕ خه‌یاڵ به‌ری ده‌رگای لێ گرتم...رم ده شه‌یتان و گوتم: به‌ری نزا‌و دوعات لێ گرتم
گوتی : هه‌ڵی گره بۆ شه‌و
عه‌زمم گرت که تۆبهبکهم روو له خوا بکه‌م..
گوتی : هێستا گه‌نجی چاوه‌که‌م!
گوتم : له مردن ئه‌ترسم
گوتی ته‌مه‌نت وه به‌ریه‌تی ئازیزم!
دانیشتم ڕوومکرده قورئانی
گوتی : دڵت خۆشکه به گۆرانی..
گوتم : ئاخر حه‌رامه..
گوتی : هه‌نوو شتێك مه‌رامه
گوتم : ئاخر فه‌رمووده‌کانی لای من تێکرا ئه‌ڵێن یاساغن..
گوتی : هه‌موویان لاوازن
به‌لای جوانان ره‌ت بووم چاوم گرت..
گوتی : جا نه‌زه‌ر چیه؟
گوتم : ئاخر خه‌ته‌ره
گوتی : تێفکرین له جوانی ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ره..
پێ گوتم ئه‌وه بۆ کێ ئۆغر؟
گوتم : ئه‌چم عه‌مره ئه‌که‌م ئاخر..
گوتی : خۆت ئه‌که‌یته تالوکه.. خۆ کاری خێر گه‌لێکن وازی لێ بینه هه‌نوکه؟
گوتم : ئه‌بێ حاڵ و دله‌کان سازکرێن..
گوتی : چوونه به هه‌شت هیچ کرده‌وه‌ی ناوێ..
که چووم ئامۆژ گاری خه‌لکی بکه‌م..
گوتی : ئابروی خۆت مه‌به چاوه‌که‌م!
گوتم : ئه‌وه سودی به‌نده‌کانی تیایه
گوتی : لێت ئه‌ترسم که ناو ده‌رکه‌ی فیتنه‌ش هه‌ر له‌وه دایه
گوتم : رات چۆنه به‌رامبه‌ر هه‌ندێ ناو؟
گوتی : وه‌ڵامی تایبه‌ت و گشتیت سه‌رسه‌رو سه‌رچاو!
گوتم: ئه‌حمه‌دی کوری حه‌نبه‌ل..
گوتی : ئه‌و قه‌وله‌ی کوشتمی که ئێژی خۆ گره به قوڕئان و سوننه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)..
گوتم : ئیبن و ته‌یمیه
گوتی : رۆژانه ئه‌شکێ خواناسهکهی ئه‌و ده‌مه
گوتم : بوخاری؟
گوتی : به‌کتێبه‌کانی ئاگری هێنامه ماری!
گوتم : حه‌ججاج؟
گوتی : خۆزیا هه‌زار حه‌ججاجی وا ده‌ر ئه‌چوو..له کیسمان چوو ئه‌و که‌ڵه پیاوه‌ی سه‌رده‌می زوو..
گوتم : فیرعه‌ون؟
گوتی : له سه‌رمانه سه‌ری جه‌ین و له دوعا له بیری نه‌که‌ین..
گوتم : سه‌ڵاحه‌ددین پاڵه‌وانی حهتیین؟
گوتی : هه‌ر ئه‌وه به‌ری دڵی گرتیین(ریسوای هه‌ردوو دونیانی کردین)
گوتم : محمد ی کوری عه‌بدالوهاب؟
گوتی : ده‌روونی ئاگری تێ به‌ردام به دهعوهکانی و سووتاندمی به شیهاب!
گوتم: ئه‌بو جه‌هل..فیرعه‌ونه‌که‌ی سه‌رده‌م؟
گوتی : ئێمه‌ین بۆ ئه‌و براو خۆشه‌ویست و هاوده‌م.
گوتم: ئه‌بو له‌هه‌ب؟
له گه‌ڵی داین له شام و له حه‌له‌ب
گوتم : لینین؟
گوتی : هاویشتمانه نێو ته‌نوور خۆشی له‌گه‌ل ستالین؟
گوتم : گۆڤاره بێ ئابرووکان؟
گوتی : ئه‌وه شه‌ریعه‌تمان..
نوکته
ده‌ست خۆش
زۆر راسته له خوا زیاتر که‌س نازانێ که‌ی قیامه‌ته هه‌تا چارێك جوبرائیل پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌رباره‌ی رۆژی قیامه‌ت که‌ییه
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌ڵامی ده‌یه‌وه وتی : پرسیار لێ که‌ر و پرسیار که‌ر نازانی
ده‌مزانی مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه بۆیه نه‌هاتم
ده‌فه‌رموێ : {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا} سورة الأحزاب(59)
واته : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به هاوسهرهكانت و كچه‌كانت و ئافره‌تانى ئیماندار بڵێ كه پۆشاكى باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له بارترین شته كه پێى بناسرێن تا ئازار نه‌درێن و تووشى گیرگرفت نه‌بن ، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆشبو و میهره‌بانه له كهموكورِى رِابوردوتان خۆش ده‌بێ .
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "صنفان من أهل النار لم أرهما قوم معهم سياط كأذناب البقر يضربون بها الناس، ونسا‌ء كاسيات عاريات مميلات مائلات، رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة لايدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وإن ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا" رواه مسلم. واته/ دوو پۆل هه‌ن من نه‌مبینیون، پۆلێکیان، که‌سانێکن قامچییان پێیه وه‌ک کلکی مانگا وایه، له‌خه‌ڵکی ده‌ده‌ن پێی، پۆلی دووه‌میشیان؛ ئافره‌تانێکن داپۆشراوی ڕووتن(واته یان نیوه ڕووتن یان به‌رگه‌کانیان زۆر ته‌نکه به‌جۆرێک که هه‌ر وه‌ک ڕووت و به‌دیار بن وایه، یان به‌رگیان له‌به‌ره به‌ڵام به‌رگی جاهیلییهتهو ڕووتن له‌به‌رگی ئیسلامیی)، ( مائلات) گوێڕایه‌ڵی خوا ناکه‌ن و (مميلات) هانی خه‌ڵکیش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر گوێرایه‌ڵی نه‌کردنی خوا، یان به له‌نجه‌ولار ده‌ڕؤن و هانی غه‌یری خۆشیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه.. (رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة) قژیان تۆپه‌ڵ و کۆکردۆته‌وه بۆ سهرهوهییان به‌وێنه‌ی پشتی حوشتر که خواربۆته‌وه به‌لایه‌کدا، ئه‌وانه ناچنه به‌هه‌شته‌وه‌و بۆنیشی هه‌ستپێناکه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆنی به‌هه‌شت ئه‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده ساڵ(500) ڕۆژه‌ڕێ ده‌ڕوات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کارانه‌ی ئه‌م ئافره‌تانه ده‌یکه‌ن ناڕه‌واییه‌که‌ی له‌وه‌دایه که بۆ غه‌یری حه‌ڵاڵی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌گینا بۆ حه‌ڵاڵی خۆیان هیچی تێدا نییه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "خير نسائكم الودود الولود المواتية المواسية إذا اتقَيْنَ الله، وشرُّ نسائكم المتبرجات المتخيلات وه‌ن المنافقات، لا يدخل الجنة منهن إلا مثل الغراب الأعصم". أخرجه البیهقی وصححه الألبانی.
واته/ باشترین لهئافرهتانتان ئه‌وانه‌یانن که خۆشتان ده‌وێن و منداڵیان زۆر ده‌بێت و گونجاون له‌گه‌ڵ مێرده‌کانیان ئه‌گه‌ر له‌خوا بترسێن( گوێڕایه‌ڵییان ده‌که‌ن له‌هه‌موو فرمان بهچاکهیهک و ڕێگرییه‌ک له‌خراپه)، خراپترینیش له ئافره‌تانتان؛ ئه‌وانه‌ن که جوانی خۆیان ده‌رخستووه بۆ بێگانه(نامه‌حره‌م) وئه‌وانه‌ش که به‌خۆیان ئه‌نازن و خۆبه‌زل ده‌زانن، ئه‌وانه دووڕوون(وه‌ک مونافیق وان)، ناچنه به‌هه‌شته‌وه لێیان مه‌گه‌ر به‌قه‌ده‌ر قه‌له‌ڕه‌شی باڵسپی یان قاچسپی( ئه‌م جۆره قه‌له‌ڕه‌شه زۆر که‌من له‌ناو کۆمه‌ڵه‌که‌ی)، وادیاره له‌وانه که‌مێکیان ته‌وبه ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و وازده‌هێنن له‌و گوناهانه تا بچنه به‌هه‌شت.
نازانم ئه‌م خاتوونه ئه‌م ئایه‌ته‌و ئه‌م 2فه‌رمووده‌ی بۆ له‌بیر کردوه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ده‌ست خۆش بۆ تۆش
راسته‌که‌ی به‌ڵام ئه‌وه سه‌ری دێشی بۆ موضوعه
ده‌ست خۆش
ئه‌مه بۆ خۆشه‌ویستان باشه ههههههههههه
له وه‌رزش زیره‌کن
فه‌رموو کاك سه‌رهه‌نگ
http://durbeen.org/drezhe.php/2010/01/17/365
كاتێ كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت داگيرساند له سه‌ره‌تاوه ده‌ست بنێ به دوگمه‌ی f8 دوايی mode safe هه‌ڵبژێره وه دوايی windows
ده‌بينی كۆمپيوته‌ره‌كه‌ت ده‌بێته‌وه به‌ڵام شێوه‌ی دێسكتۆپ ده‌گۆردرێ له دوایی ئه‌و برۆ بۆ Control Panelله‌وێشه‌وه بۆ user accountله دوحی برۆ ئه‌و چێگایهی که پاسۆرد داده‌نێی له‌وێ removeکه
به‌یه‌كجاری ده‌روا
ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت
من
خۆشه‌ویستم نیه تا بیری بكه‌م !!!!
هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سه‌ی بیریشی بكه‌م ده‌توانم بیگهومێ یاخود له نزیكه‌وه ئاگاداری بم .......
بابه‌تێكی جوانت ئاماده‌كردووه ده‌ستت خۆش مه‌ریه‌م خانم .......
- ئیمام شـافیعی كێ یه؟:
ناوی موحه‌مه‌ده كونیه‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله یه, كوڕی ئیدریسی كوڕی عه‌باسی كوڕی عوسمانی كوڕی شافیعی كوڕی سائیبی كوڕی عوبه‌یدی كوڕی عه‌بد یه‌زیدی كوڕی هاشمی كوڕی موته‌لبی كوڕی عبدلمه‌نافه, دایكیشی له عه‌شیره‌تی (ئه‌زد)ه ناوی فاتمه‌یه.
2- ساڵ و شوێنی له‌دایك بوونی:
له غه‌ززه له مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی (150) ی كۆچی به‌رامبه‌ر (767)ی زاینی له‌دایك بووه, باوكی پیاوێكی هه‌ژاری خه‌ڵكی حیجاز (سعودیه) بووه, پێش له‌دایك بوونی ئیمامی شافیعی چووه بۆ فه‌ڵه‌ستین وله (عسقلان) و (غه‌ززه) ماوه‌ته‌وه و جێگیر بووه, دوای له‌دایك بوونی ئیمامی شافیعی به‌ماوه‌یه‌كی كورت مردوه, خوای لێ خۆش بێت.
3- ژن هێنان و منداڵه‌كانی :
ئیمامی شافیعی له ساڵی (179) كۆچی دا ئافره‌تێكی هێناوه به ناوی (حه‌میده‌ی كچی نافیع) كه نه‌سه‌بی ده‌چێته‌وه سه‌ر (عوسمانی كوڕی عه‌فان) خوا لێ ی خۆش بێت.
ئه‌م ژن هێنانهشی دوای وه‌فاتی ئیمام مالیكی مامۆستای بووه له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی ئیمام شافیعی (29) ساڵ بووه له‌م خێزانه‌ی كوڕێكی هه‌بووه به‌ناوی (ابو عوسمان محمد ) كه چه‌ندین پله‌ی هه‌بووه له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا تا بۆته قازی حه‌له‌ب, وه دووكچیشی هه‌بووه به ناوی (فاتمه و زه‌ینه‌ب ).
4- ڕه‌وشت و ئاكارو سیفاتی:
ئیمامی شافیعی باڵای به‌رز بووه و زۆر ڕه‌وشت به‌رزیش بووه و خه‌ڵكی خۆشیان ویستوه وزمانێكی عه‌ره‌بی پاراوی زانیوه, زۆر به‌شه‌خسیه‌ت بووه و خاوه‌نی سه‌خاوه‌ت وچاكه‌كردن بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا, ڕیش وسه‌ری به‌ڕه‌نگی سوور ڕه‌نگ ئه‌كرد وه‌ك له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتووه, خاوه‌نی ده‌نگێكی خۆش بووه له قورئان خوێندن دا به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی مه‌ككه بیان ویستبایه بگرین له ترسی خوا كۆ ده‌بونه‌وه وگوێیان لێ ئه‌گرت وهه‌موویان ده‌ستیان ئه‌كرد به گریان , ئه‌وه‌نده ده‌نگی خۆش و حه‌زین بووه, وه زۆر ئازا بووه وه تیرئهندازێكی باشیش بووه وه ده‌ستی شیعریشی هه‌بووه.
5- ئیمامی شافعی خوێندنی چۆن ده‌ستی پێ كردوه؟:
كه باوكی وه‌فات ئه‌كات له فه‌ڵه‌ستین كه ته‌مه‌نی ئه‌گاته دوو ساڵ دایكی ئه‌یهێنێته‌وه بۆ مه‌ككه له گه‌ڕه‌كێك نزیك كه‌عبه كه ناوی (شعب الخیف) جێگیر ده‌بن, كهتۆزێ گه‌وره ده‌بێت دایكی ده‌ینێرێت بۆلای مامۆستا قورئانی فێر بكات به‌ڵام له‌به‌ر كه‌م ده‌ستی دایكی ناتوانێت پێداویستی قورئان خوێندنی بۆ دابین بكات مامۆستا وه‌ری ناگرێت, به‌ڵام هه‌ر ئه‌ڕوات گوێ ئه‌گرێت له مامۆستا, ئه‌و وانانه‌ی كه مامۆستا له‌سه‌ر قورئان به قوتابیه‌كانی ده‌ڵێت ئه‌م له‌به‌ری ئه‌كات به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی مامۆستا, پاشان مامۆستا كه ئه‌بینێت ئه‌وه‌نده زیره‌كه وه‌ری ده‌گرێت, كه ته‌مه‌نی ده‌گاته حه‌وت ساڵ هه‌موو قورئان له‌به‌ر ئه‌كات, و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌ست به خوێندنی ( علومی عه‌ره‌بی) ده‌كات له مزگه‌وتی (مسجد الحرام) تا له‌هه‌موو عیلمهكاندا زۆر شاره‌زا ده‌بێت وله‌هه‌موو لههجهكانی عه‌ره‌بی شاره‌زا ئه‌بێت به‌هۆی وه‌رگرتنی ئه‌و له‌هجانه له‌و خێڵه دهشتهكیانهی عه‌ره‌به‌وه, دواتریش ده‌ست به‌خوێندنی علومی (علوم قورئان و علومی حه‌دیس و فیقه) ده‌كات و خۆی بۆ ته‌رخان ده‌كات و زۆر سه‌ركه‌وتوانه ته‌واویان ده‌كات.
6- گه‌ڕان به‌دوی عیلم دا:
دوای ئه‌وه‌ی لای هه‌رچی مامۆستای شاره‌زای مه‌ككه هه‌یه خوێندن ته‌واو ده‌كات پاشان ئه‌ڕوات بۆ مه‌دینه بۆ خزمه‌تی ئیمام مالیك, ماوه‌یه‌ك له‌خزمه‌تیا ئه‌بێت (الموطأ)ی له‌لا ئه‌خوێنێت وه ئیمام مالیك داوای لێ ئه‌كات له‌جێگای خۆی (الموطأ) بڵێته‌وه به قوتابیه‌كانی, هه‌شت مانگ له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه و پاشان ئه‌ڕوات بۆ كوفه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاجیانه‌ی له عێراقه‌وه هاتبوون بۆ حه‌ج, كهپرسیاریان لێ ده‌كات كێ موفتی عێراقه؟ پیاوێكیان ده‌ڵێ (موحه‌مه‌دی كوڕی حه‌سه‌ن و (ئه‌بو یوسف)، له‌گه‌ڵ حاجیه‌كانی عێراق دا ئه‌ڕوات بۆ عێراق دوای پرس كردن به ئیمام مالیك وئیجازه‌ی ڕۆیشتنی ئه‌داتێ ودوای 24 ڕۆژ ئه‌گه‌نه كوفه وله‌گه‌ڵ هه‌ردوو زانای كوفه (محمدی كوڕی حسن وئه‌بو یوسف) یه‌كتر ئه‌بینن و باس وموناقهشاتی عیلمی زۆر ده‌كه‌ن و ئیمام محمدی كوڕی حه‌سه‌ن زۆر ڕێزی ئیمام شافیعی ده‌گرێت.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمامی شافیعی زۆر شتی له ئیمام محمد وه‌ر ده‌گرێ كه ده‌ڵێن: باری ووشترێك عیلمی لێ وه‌ر گرتوه و نوسیویه‌تی یه‌وه, پاشان گه‌ڕاوه به وڵاتی ئێران وبه‌غداو كوردستانی عێراق وتا توركیا كه ماوه‌یه‌ك له حران ماوه‌ته‌وه, پاشان چووه بۆ فه‌ڵه‌ستین له (ڕامه‌ڵه ماوه‌ته‌وه), ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی دوو ساڵی پێ چووه له ساڵی 172 ی كۆچی تا ساڵی 174 ی كۆچی, شاره‌زای زۆری له‌و سه‌فه‌ره‌ی دا وه‌رگرتوه و عادات و ته‌قالیدی باو نه‌ریتی ئه‌و وولاتانه‌ی گه‌ڕاوه شاره‌زا بووه, جارێكی تر له رامله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه له‌كاتی نوێژی عه‌سردا كه ئیمام مالیك ده‌رسی هه‌یه هه‌موو قهتابیهكانی داده‌نیشن و ئیمام شافیعیش له‌دواوه داده‌نیشێت بێ ئه‌وه‌ی ئیمام مالیك بزانێت, ئیمام مالیك ده‌ست ده‌كات به پرسیار كردن له قوتابیه‌كان ده‌رباره‌ی بریندار كردنی ده‌ست به ئه‌نقه‌ست چی له‌سه‌ره بیدات به‌و كه‌سه‌ی برینداری كردوه هیچ قوتابیه‌ك نازانێت, ئیمام شافیعی به قوتابیه‌ك ده‌ڵێت كه له‌پاڵی دایه: ئه‌وه وهلامهكهیهتی, ئه‌ویش هه‌موو وه‌ڵامه‌كه ده‌داته‌وه, ئیمام مالیك ده‌ڵێ چۆن ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌زانیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ كوڕێكی گه‌نجم له‌لایه ئه‌و پێم ده‌ڵێ, ئیمام مالیك ئه‌و گه‌نجه بانگ ده‌كات بزانێ كێ یه كه سه‌یر ده‌كات شافیعی یه له كورسی یه‌كه‌ی دێته خواره‌وه‌و باوه‌شی پێدا ده‌كات وبه ئیمام شافیعی ده‌ڵێت تۆ ئه‌م باسه‌یان بۆ ته‌واو بكه وپێیان بڵێ له‌باتی من, ئه‌م ساڵه‌یان چوار ساڵ و چه‌ن مانگێك له مه‌دینه له خزمه‌تی ئیمام مالیك دا ده‌مێنێته‌وه تا له‌ساڵی 197 ی كۆچی دا ئیمام مالیك وه‌فات ده‌كات (خوای گه‌وره به به‌زه‌ی خۆی لێ ی خۆش بێت ).
7- ڕۆشتنی بۆ یه‌مه‌ن:
دوای مردنی ئیمام مالیك ژن ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ والی یه‌مه‌ندا ئه‌ڕوات بۆ یه‌مه‌ن و والی یه‌مه‌ن هه‌ندێ كاروباریشی پێ ئه‌سپێرێ له وڵاتی یه‌مه‌ن.
8- دووچاری ناڕه‌حه‌تی بوون:
له‌به‌ر هه‌ڵكه‌وتوی وزیره‌كی ئیمامی مالیك زاناكانی یه‌مه‌ن حهسادهتیی پێ ده‌به‌ن و به‌خه‌لیفه هارونه ڕه‌شید ده‌ڵێن كه شافیعی سه‌رۆكی عهلهویهكانه كه دژی خه‌لیفه وعه‌باسی یه‌كان كاریان ده‌كرد, به‌كۆت وزنجیر كراوی ده‌یهێنن بۆ به‌غداد و زۆر له‌و كه‌سانه كه‌له‌گه‌ڵی دا بوون ده‌كوژرێن, به‌ڵام ئه‌و دوای قسه‌و ووت‌و وێژێكی زۆر له‌گه‌ڵ هارونه ڕه‌شیدا ئازاد ده‌كرێت و هارونه ڕه‌شید زۆر ڕێزی لێ ده‌گرێت.
9- گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ككه:
دوای ڕزگار بوونی له‌م زه‌حمه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ككه له ساڵی (181)ی كۆچی ئه‌گاته مه‌ككه خه‌ڵكی له‌قه‌راغی شاردا پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێ ده‌كه‌ن وحه‌ڤده ساڵ له‌مه‌ككه ده‌مێنێته‌وه خزمه‌تی مسوڵمانان ده‌كات و مه‌زهه‌به‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و حاجیانه‌ی دێن بۆ حه‌ج بڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌وانیش ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
10- گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق:
له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمام ئه‌بو یوسف وه‌فات ده‌كات له ساڵی 182 ی كۆچی دا و له‌ساڵی 188 ی كۆچی دا ئیمام محمدی كوڕی حه‌سه‌نیش وه‌فات ده‌كات و هه‌روه‌ها هارونه ڕه‌شیدیش وه‌فات ده‌كات و به‌یعه‌ت ده‌درێت به مهئمون و ده‌بێت به خه‌لیفه و له‌و كاته‌دا ئیمامی شافیعی جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو یه‌ك مانگ له‌وێ ئه‌بێت وه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی به‌غدا ده‌رسێك داده‌نێت كه‌له بیست ده‌رزی عیلمی زیاتری تیا بوو.
دووای ده‌رس دانانه‌كه‌ی ئه‌م ئه‌بێت به سێ ده‌رس و هه‌موویان دێن بۆ ده‌رسه‌كه‌ی ئیمامی شافیعی.
11- ڕۆشتنی بۆ میسر:
له‌و كاته‌دا كه ئیمامی شافیعی له‌به‌غداد بوو، مهئمون عه‌باسی كوڕی موسای كرد به والی میسر, ئیمامی شافیعیش له‌گه‌ڵی دا ڕۆیشت بۆ میسر, وه خه‌ڵكی به‌غدا له‌شار چوونه ده‌ره‌وه بۆ خواحافیزی له ئیمامی شافیعی له ناویاندا ئیمامی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لی تێدا بوو, وه ئیمامی شافیعی ده‌ستی ئیمامی ئه‌حمه‌دی گرت ودوو به‌یت شعری خوێنده‌وه, ئیمامی ئه‌حمه‌د و شافیعی و خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌ستیان كرد به گریان, له 28 ی شوالی ساڵی 198ی كۆچی له‌گه‌ڵ عه‌باسی كوڕی مو‌سا گه‌یشته میسر وه به‌گه‌یشتنی هه‌موو زانایانی میسر هاتن بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له‌وانه: (عبدالله ی كوڕی حه‌كه‌م) كه زانای به‌ناوبانگی میسر بوو چوار هه‌زار دیناری دا به ئیمامی شافیعی, له‌میسر ده‌ستی كرد به ده‌رس ووتنه‌وه له مزگه‌وتی (عه‌مری كوڕی عاس) لههدوای نوێژی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ ده‌رسی ده‌وته‌وه.
12- زانایان چۆن باسی ئیمامی شافیعی یان كردووه؟:
ئیمام مالیك ده‌ڵێت: هیچ قوڕهیشیهك نه‌هاتوه بۆ لام بخوێنێت به‌قه‌ده‌ر محمدی كوڕی ئیدریس (شافیعی ) زیره‌ك بوو بێت.
سوفیانی سه‌وری ئه‌گه‌ر پرسیاری ته‌فسیری قورئان یان شه‌رعیان لێ بكردایه لای ده‌كرده‌وه به‌لای ئیمامی شافیعی دا و ده‌یوت له‌م پرسیار بكه‌ن.
موسلیمی كوڕی خالد كه مامۆستای بووه له كاتێكدا كه‌ته‌مه‌نی پانزه ساڵ بووه پێ ی ووت كاتی ئه‌وه‌ت هاتوه كه فه‌توا بده‌ی.
ئیمامی ئه‌حمه‌د و یه‌حیای كوڕی سه‌عید ئه‌یانوت (ئێمه چل ساڵه له نوێژه‌كانماندا داوای خێر‌و داوای لێ خۆش بون بۆ ئیمامی ئافیعی ده‌كه‌ین وه ئه‌بو یوسف ده‌ڵێت (تۆ شایسته‌ی كتێب دانانیت).
13- كتێبه‌كانی: ئیمام شافعی ئه‌م كتێبانه‌ی داناوه:
1) الزعفران : باسی حوكمی سه‌هو ده‌كات له نوێژدا وه ئه‌م كتێبه ناویش ده‌برێت به (الحجة)
2) الرسالة : ده‌رباره‌ی اصول الفقه له ميصر نوسیویه‌تی.
3) جماع العلم : باسی سوننه‌ت و به‌ڵگه‌ی سوننه‌ت ده‌كات بۆ حوكمی شه‌رعی.
4) الأم : كهكتێبێكی فقهی یه.
5) الأملاء الصغير.
6) الأمالي الكبرى.
7) مختصر المزني.
8) مختصر البويكي .
14- وه‌فات كردن و شوێنی ناشتنی:
ئیمامی شافیعی پێنج ساڵ و نۆ مانگ ماوه‌ته‌وه له میسر له( 28/ شه‌والی/ 198ی كۆچی تا 29/ ڕه‌جه‌بی/ 204ی كۆچی), له‌م ساڵه‌دا تووشی نه‌خۆشی مایه‌سیری بوو پاشان توشی نه‌زیف و خوێن لێ ڕۆیشتن بوو تا له شه‌وی جومعه (مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی 204ی كۆچی ) دوای نوێژی عیشا وه‌فاتی كرد.
كه سه‌ری له‌باوه‌شی قوتابی به‌وه‌فای (الربیع الجزیری)دا بوو كاتێ كه كۆچی دوای كرد, پاشان به قه‌ره‌باڵغی یه‌كی زۆر برا بۆ سه‌ر (قه‌برسانی القرانه) وله‌وێ دوای نوێژی عه‌سر نێژرا, ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت وگیانی به‌به‌هه‌شت شاد ببێت. امین
سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته:
1) تهذيب التهذيب/ بن حجر العسقلاني.
2) الأئمة الأربعة/ د. مصطفى الشعكة.
3) أعمدة الفقه الأربعة في الإسلام/ مهدي صالح محمد أمين.
4) تأريخ المذاهب/ محمد ابو زهرة.
5) تنوير البصائر المقلدين في المناقب الأئمة والمجتهدين/ مرعى بن يوسف الحنبلي.
دووربین
بةراي من بةكةيفي خؤت بكة21جارفكربكةوةوبرياربدة
زۆر به خێر بێیته‌وه به هیهوام به‌رده‌وامبیت
زۆر سوپاس بۆتۆش کاك ئاسۆ رێزت هه‌یه
زۆر سوپاس ڤینۆس خان
براده‌ره‌کانم هه موو چارێ ده‌ڵێن ناوه‌که‌ت کچانه‌یه هههههههههههههههههههه
supast dakam
زۆر سوپاستان ده‌که‌م دووباره
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌ندی مقطعی قروئانی پیرۆزه به ده‌نگی شێخ عبدالباسط
له چیاتی گوێ له قسه‌ی شه‌یتان بگری(گۆرانی) وه‌ره گوێ له قسه‌ی خوای گه‌وره بگره بزانه چت پێ ده‌ڵێ و چی بۆ ئاماده‌کردی
به‌راستی ووشه‌ی الله ووشه‌یه‌كی گه‌وره‌ییه
رۆژانه زۆر به‌كاری دێنین
انشاءلله زۆر له‌وه زیاتریش به‌كاری دێنین
ده‌ستی تۆ‌و خوشكهكهشت خۆشبێت كاك بڵند
سهركهوتـوبن
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی one
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]