85

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆرسوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت کاکه‌ سه‌هه‌ند

86

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆرسوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت

87

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

دیسان یادی تۆسه‌رمه‌ستی کردم
به‌ره‌وهه‌واری ئه‌وینی بردم
یادی عه‌شقی تۆ بووه‌ به‌به‌رگم
ڕیشه‌ی داکوتا له‌دڵ وجه‌رگم
عه‌شقت وه‌ک و خوێن ئاوێته‌م بووه‌
له‌جه‌سته‌ی ماندووم بێ خه‌م خه‌وتووه‌
منیش گرفتاری یادی عه‌شقی تۆم
له‌فیکری عه‌شقت سه‌رله‌سه‌ر ئه‌ژنۆم
بۆژوانێکی گه‌رمی ئێوران
بۆدیداری تۆی ژێرگه‌ڵاوداران
هه‌رده‌م سه‌رمه‌ستی ئه‌م عه‌شقه‌ پاکه‌م
به‌دڵ بۆتۆمه‌ خه‌ون وهیواکه‌م
ئه‌گه‌رلێت ونبم مه‌رگ به‌حاڵم
به‌ڕۆژ بابگریم به‌شه‌و بناڵم
خودا تۆبکه‌ی مه‌رگم ببینم
نه‌ک دابڕانی عه‌شق وئه‌وینم
ئه‌گه‌ریادی تۆسه‌رمه‌ستم نه‌کا
یاخوا ئیزڕائیل گیانم ده‌ربکا

وشیارزامدارسماقولی

88

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ بم به‌خشه‌ هه‌ناسه‌که‌م که‌وه‌ک جاران ناوت ناهێنم
گونا حم هیچ نیه‌ .ناتوانم پڕبه‌ دڵ بتدوێنم
ماوه‌یه‌که‌ شێتانه‌ وێنه‌تم به‌ئاوێنه‌ی دڵمدا هه‌ڵواسیوه‌
له‌سه‌ر لێواری دڵم یه‌که‌م پیتی ناوه‌که‌تم هه‌ڵکه‌ نیوه‌
له‌باخچه‌ی لێوه‌کانتا بی شه‌رمانه‌ گوڵی چه‌ندین ماچم چنیوه‌
که‌چی ئێستا ته‌مه‌نم دره‌ختی پایزه‌و چه‌ندین گه‌ڵای وه‌ریوه‌
به‌ جۆرێ شێواوه‌ خه‌ریکه‌ خۆم ناناسمه‌وه‌
ته‌مه‌نم بۆته‌ به‌فر وردورد له‌دووریت ئه‌توێمه‌وه‌
ئه‌وساتانه‌ی که‌نات بینم په‌نا ده‌به‌مه‌ به‌ر یاده‌کانت
مه‌گه‌ر دایک شیرین بێ به‌قه‌ت وشه‌ی نامه‌کانت

وه رزێرجه‌زا

89

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

فرمێسکیان تیا قه‌تیس ماوه‌ ئه‌م عه‌شقه‌ی من
له‌نێو باخچه‌ی دڵت ڕوواه‌ ئه‌ وساهه‌ناسه‌می
بێ تۆ هه‌رگیز ناژیم چه‌ندی سه‌رنجم ڕائه‌کێشی
دونیایه‌ کی سۆزوئه‌وین ئه‌بینم جێژوانم
له‌نێو دڵه‌ جوانه‌ که‌ی تۆداناوه‌ مه‌ لی روحم
له‌ چاوانت خنکاوه‌ بۆدیدارت هه‌میشه‌ له‌گریانم
ساڵا نێکه‌ چاوه‌ڕوانم تابه‌ده‌روازه‌ی عه‌شقت شادبم

نه‌هرۆعلی حه‌مه‌د

90

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌ وه‌نده‌ سه‌یرم ئه‌کردی شه‌ونخونیم ئه‌کردبه‌دیارته‌وه‌
پێت ئه‌وتم ته‌نهاناوی تۆیه‌ له‌دڵم نه‌خشێندراوه‌

منت له‌یاد کردوبووم به‌ خاکی به‌رپێته‌وه‌
بۆجوانی تۆ بوومن که‌وتمه‌ ده‌ریای خه‌مه‌وه

ناشێ یادگاری وجێژوانه‌کانت له‌بیربردبێته‌وه‌
که‌ده‌ستم ئه‌خسته‌ نێو زوڵفی خاوته‌وه‌

ئێستابڕۆبریا قه‌ت دڵم به‌تۆنه‌دایه‌
هه‌رگیزهه‌رگیزچاوم به‌چاوت نه‌که‌وتایه‌

نه‌هرۆ علی حه‌مه‌د

91

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئاخ له‌ ژینی من ئاخ له‌ م ژیانه‌
ساتێ خۆ شیه‌ ساتێ گریانه‌
له‌وه‌ته‌ی من هه‌م خۆشیم نه‌دیوه‌
نازانم به‌ختم بۆ کوێ فڕیوه‌
ڕۆژێ هه‌زاران خۆزگه‌ ده‌نێژم
له‌کێڵگه‌ی دڵا له‌خه‌م ساڕێژم
ئاخر نازانم گوناهم چیه‌
تائێستا تامی خۆشی لام نیه‌
شه و‌تابه‌یانی ڕۆژ تائێواره‌
خۆشی نابینم خه‌مم هه‌زاره‌
له‌وساته‌ی ده‌ڵێن ئه‌ مڕۆ که‌جه‌ژنه‌
له‌هه‌موولایه‌ک خه‌م دێ به‌ڕێژنه‌
له‌کاتی خواردن یاله‌خه‌ودابم
بۆته‌نیاساتێ له‌خه‌م جیانابم
خه‌م بوه‌ به‌ڕوحم خه‌م بوه‌ به‌به‌رگم
سه‌رتاپای گرتوه‌ له‌دڵ وجه‌رگم
ژیانی خۆشی لای من ئاواته‌
به‌ڵام نایبینم له‌م مه ر‌گه‌‌ساته‌
ئاخر خودایه‌ بۆوام به‌سه‌رهات
ئازارو معنه‌ت بۆم بۆته‌ خه‌ڵات
ده‌سابابه‌سبێ ژیانی تاڵی
ڕزگارم بکه‌ له‌ده‌ست حه‌ وداڵی
ئه‌گه‌رنا مه‌رگ بکه‌ میوانم
ڕووحم بکێشه‌ باده‌رچێ گیانم
که‌خۆشی نه‌بێ ناخۆشیش به‌سه‌
بابمرم له‌ناو دونیای بێکه‌سا

ڕزگارسماقولی

92

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌ وکاتانه‌ی به‌جێت  دێڵم حه‌زده‌که‌م گیانم ده‌ربچێ
که‌ماڵئاوایت لێ ده‌که‌م دڵم به‌ره‌وه‌ دۆزه‌خ ئه‌چێ
گوڵم هێنده‌ خۆشم ئه‌وێی قه‌ت حه‌زناکه‌م به‌جێت بێڵم
به‌ ڵام چی له‌قه‌ده‌ر بکه‌م به‌دوای چاره‌نوساوێڵم
ئاخرگیانه‌ من چۆن بژیم له‌ناو ئه‌ م هه‌مووئازاره‌
ڕاسته‌ به‌ڕوخساردڵخۆشم به‌ ڵام ناخم پاره‌پاره‌
که‌چی تۆ هه‌رباوڕناکه‌ی به‌من ده‌ڵێی تۆبێ ڕه‌حمی
نادڵه‌گیان وام پێ مه‌ڵێ چۆن پێم ده‌ڵێی تۆبێ خه‌می
یاخواگه‌رتۆله‌یاد بکه‌م ئاخر هه‌ناسه‌م بێ له‌ژیان
گه‌رله‌دووریت پێبکه‌نم خوایه‌ بکه ی ‌ده‌رچێ گیانم
تۆئه‌وکه‌سه‌ی تادواچرکه‌ ناوت له‌سه‌ردڵ نووسراوه‌
ته‌نهاعه‌ شقی چاوه‌کانته‌ ڕیشه‌ی له‌دڵ داکوتاوه‌
ده‌تۆش گیانه‌ بڕیار بده‌ به‌دڵ به‌گیان منت خۆشبوێ
به‌ ڵکوئه‌مه‌ خوای عاشقانه‌ عه‌شقه‌که‌ی ئێمه‌ش سه‌رکه‌وێ

وشــــیارزامدارسمـــاقولی