127

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

باشه‌ ئه‌منیش ده‌رێم كه‌وایه‌ ئه‌دیسۆن كاره‌بای دروست كردووه‌
ووس ووس ئه‌و كوفره‌ مه‌كه‌ ئه‌گه‌رده‌ستی ئه‌و كابرای لای خۆمانی له‌گه‌ل نه‌بووایه‌ چ عه‌دی هه‌بوو ده‌ست بۆ داهێنانێكی وا گه‌وره‌ ببا ـ وس قسه‌ی قۆر ئه‌دیسۆن ـ !؟

بابه‌ته‌كه‌م زۆر به‌دڵ بوو هه‌ر له‌و بابه‌ته‌ ئه‌چووووووو كه‌ كوڕی مام عسمانی جوانه‌ مه‌رگ نوسی بووی .

[size=25]ژیاننامه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین به‌كورتی[/size].

(( سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى ))
سه‌ره‌تاى ژیانى وه‌رزشى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كاته‌ى كه‌ له‌قوتابخانه‌ى (هێمن)ى سه‌ره‌تایى بوو له‌گه‌ڵ مامۆستاى وه‌رزشیى، مامۆستا (سدیقى گچكه‌). ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ له‌ شارى هه‌ولێره‌ له‌ گه‌رِه‌كى 92. مامۆستای ناوبراو لە باڵی چەپی بەرگرییەوە دەیكات بە گۆڵچی لەبەر ئەو تایبەتمەندیە فیتڕییانەی لە سەرهەنگدا هەبووە.

قوتابخانه‌ى هێمن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى بەهۆی مامۆستاوە ئەكادیمایەكی وەرزشی بووە بۆ به‌دیاركه‌وتنی یاریزانان، ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ چه‌ندین یاریزانى تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌، دوانیان یاریزانانی نێوده‌وڵه‌تین. قوتابخانه‌كە خاوه‌نى نازناوی چه‌ندین خوله‌ له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌كان به‌تایبه‌تى له‌یارى تۆپى پێدا.

درێژەی دەركەوتنی و شوێن گۆڕنی لەلایەن مامۆستاوە:
خولێك بۆ هوبه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ سه‌رهه‌نگیش هانده‌ری تیپی هۆبه‌ی (ب)ی خۆیان بووه‌ چونكە یاریزانی لەو باشتر لە بەرگری هەبووە بۆیە دەبێتە هاندەری هۆبەكەی. یارییه‌كان له‌سه‌ر یاریگا چیمه‌نتۆیه‌كه‌ی قوتابخانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌، ژووره‌كه‌ی سه‌رهه‌نگ له‌یه‌كه‌م یاریدا به‌هۆی ترسی گۆڵچییه‌كه‌ له‌یاریگا چیمه‌نتۆیه‌كه‌ و خۆ هه‌ڵنه‌دانی بۆ دوو تۆپ ده‌دۆڕێت، ئه‌مه‌ ده‌یجوڵێنیێت و داوا له‌ لێپسراوی تیپه‌كه‌ی دەكات و تاقی ده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێته‌ گۆڵچی هۆبه‌كه‌ی و له‌دوا یاری به‌ده‌ستی شكاوه‌وه‌ به‌ڕێپێدانی مامۆستاكه‌ی نیوه‌ی گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ ته‌واو ده‌كات. دواتر هه‌ر له‌و ساڵه‌دا مامۆستا بەهۆی چاونەترسی و گونجاوی باڵای وه‌كو سه‌ره‌كی له‌خولی قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر یاری پێ ده‌كات و بۆ هەمیشە لەهێڵی بەرگری دایدەبڕێت. دوای ته‌واو كردنی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی مامۆستا سدیقی گچكه‌ ئومێد به‌سه‌رهه‌نگ ده‌دا كه‌ ده‌بێته‌ گۆلچییه‌كی دیاری شار، به‌ڵام تواناكانی سنوری بۆچوونه‌كه‌ی مامۆستا تێدەپەڕێنێت و به‌ر له‌مردنی مامۆستا به‌چه‌ند ساڵێك، سه‌رهه‌نگ له‌بازنه‌ی شار ده‌چێته‌ ده‌رو بەهۆی یانەی وەرزشی هەولێرەوە هه‌نگاو بۆ به‌جیهانی بوون ده‌نێت و ده‌بێته‌ گۆڵچییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق.

---------------------------------------------------------------
(( تیپی میللی ))
له‌چه‌ند تیپێكى میللى یاری كردووه‌ له‌وانه‌ : تیپى لاوانى ئاره‌زوو ، تیپى لاوانى 92 ، تیپى لاوانى پێگه‌یاندن، تیپى لاوانى هه‌ڵگورد (شه‌هید عه‌بدولوه‌هاب). بەڵام چونكە زۆر خێرا بانگهێشتی لاوانی هەولێر دەكرێت و دەرفەتی لەگەڵ تیپە میللیەكان كەم بووە.
https://fbcdn-sphotos-b-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/251264_216041131770129_4379710_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( سه‌ره‌تای چوونی بۆ یانه ))
له‌یه‌كێ له‌رِۆژنامه‌كانى وه‌رزشى بینیویه‌تی یانه‌ى پێشكه‌ووتن بۆ به‌ژداری كردن له‌خولێك به‌ناوی (فڕه‌نسۆ هه‌ریری) پێویستی به‌یاریزانه‌ ئه‌ویش چووه‌ خۆی ناونووس كردووه‌ و هاوكات لە قوتابخانە بووە. تا له‌و یانه‌یه‌ بووه‌ چونكه‌ بێ باوك بووه‌و له‌سه‌ر خێری خه‌ڵك ژیاون ته‌نیا پاره‌ی یه‌ك سه‌ری پاسی هه‌بووه‌ بۆیه‌ دوای مه‌شقه‌كان به‌پێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. سه‌رهه‌نگ ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه‌ باوكی به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس گیراوه‌و ڕاپێچی به‌ره‌كانی جه‌نگی نێوان عێڕاق و ئێران كراوه‌ له‌دوا ساته‌كانی جه‌نگه‌كه‌ به‌دیل ده‌گیرێت. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكیشی له‌ به‌ندینخانه‌كانی ئێران كه‌ بۆماوه‌ی ١٣ ساڵ به‌ند كرابوو، دۆخیان زیاتر به‌ره‌و خراپی ده‌چێت ناچار سه‌رهه‌نگ ده‌ست له‌خوێندن به‌رده‌داو بۆ شت فرۆشتن ده‌كه‌وێته‌ سه‌رجاده‌كان، دواتر چه‌ندین پیشه‌ی تری قوڕس به‌ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه‌ تاقی ده‌كاته‌وه‌. دواكاریشی داربەستی بنمیچ (نه‌جاڕی سه‌قفی خانوو) ده‌بێت. چونكه‌ كارێكاری كردنه‌كه‌ی رێگربووه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌ وه‌رزش بدات، بۆیه‌ داوا له‌ وه‌ستاكه‌ی ده‌كات نیوه‌ی پاره‌كه‌ی ببڕێت تا عه‌سران بۆ مه‌شق و یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی بدا بڕوات، وه‌ستا محمد نه‌جاڕیش بێ بڕینی پاره‌كه‌ به‌ داواكارییه‌كه‌ی ڕازی ده‌بێت.
https://fbcdn-sphotos-c-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/167146_186649454685271_5848550_n.jpg

- دوای ئه‌وه‌ لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌رِێكه‌وتى 12/4/2001 بانگهێشتی سه‌رهه‌نگ ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ئەمەش دوای ئەو ئاستەی لە یەكەم پاڵەوانیەتی فەڕەنسۆ هەریری پیشانی دەدا، له‌وێوه‌ ڕووی ژیانی ده‌گۆڕێت و به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت. وه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه‌ ده‌بێته‌ گۆڵچی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێرو له‌وساوه‌ یانه‌كه‌ به‌قوناغێكی زێڕیندا تێده‌په‌ڕێت. له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین نازناوی گشتی و تاكه‌كه‌سی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێرو هه‌ڵبژارده‌كانی عێڕاق به‌ژداری له‌چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و چەند ساڵێك به‌باشترین وه‌رزشكاری ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێ هەروەها بەباشترین گۆڵچی هەردوو خولی كودرستان و عێڕاق هه‌ڵبژێردراوە، وه‌ خاوه‌نی چەند ژماره‌ پێوانه‌ییەكی تاكه‌كه‌سی و گشتیشه‌ له‌ خولی عێڕاق.


(( هه‌ڵبژارده‌ ))
وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ش سه‌ره‌تا له‌ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان یارى كردووه‌، دوو یاری له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و لاوانی عێڕاق به‌ بۆنه‌ى یادى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له‌ شارى هه‌ولێر و شارى سلێمانى سازدراوه‌، پاش ئه‌و دوو یارییه‌ رِاهێنه‌رانى لاوانى عێراق سه‌رهه‌نگیان ده‌ست نیشان كرد بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌كه‌. له‌گه‌ڵ لاوانى عێراق به‌شدارى دوو خولى نێو ده‌وڵه‌تیان كرد ، یه‌كه‌مین خول له‌ شارى ئۆساكاى وڵاتى یابان به‌رِێوه‌ چوو به‌ناوى (خولى نیگاتاى نێوده‌وڵه‌تى)، له‌رِێكه‌وتى 12/7/2004 گه‌یشتنه‌ شارى ئۆساكاى بۆ به‌شدارى كردن له‌م خوله‌دا ، ئه‌وه‌بوو له‌م خوله‌دا هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق پله‌ى دووه‌میان به‌ده‌ست هێناو هه‌ڵبژارده‌ى یابانیش به‌پله‌ى یه‌كه‌م هات، سه‌رهه‌نگ له‌و یارییه‌ به‌ژداری ناكات به‌هۆی هه‌بوونی كارتی سور. خولى دووه‌میش پاڵاوتنى جامى جیهانى لاوان بوو كه‌ له‌ وڵاتى مالیزیا به‌رِێوه‌چوو له‌ رِێكه‌وتى 12/9/2004 .
http://https://fbcdn-sphotos-h-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/q71/s720x720/1013135_528566023865833_591968065_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێڕاق ))
پاشان پاش دابرِانێكى كورت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق ، دیسان گه‌رِایه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق وه‌رگیرا ، دوای ئه‌وه‌ى ئاستێكى باشى پیشاندا له‌خولى عێراقى 2005-2006 به‌تایبه‌تى له‌یارییه‌كانى به‌رامبه‌ر یانه‌ى نه‌جه‌ف له‌یاریگاى گه‌لى شارى به‌غدا و یارى به‌رامبه‌ر یانه‌ى مینا له‌ هه‌ردوو شارى هه‌ولێر و به‌سرا ، ئه‌وه‌بوو بوو به‌ جێگاى سه‌رنجى رِاهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و دواتر بووه‌ سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌و خاوه‌نی شه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تییه‌. له‌سه‌روبه‌ری بوون به‌سه‌ره‌كی له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌ یه‌ك دوو ڕۆژنامه‌نووسی به‌غدا دژی ده‌وه‌ستنه‌وه‌و هێرش كردنه‌ سه‌ر سه‌رهه‌نگ به‌رده‌وام ده‌بێ به‌وه‌ی به‌ڕه‌وای نازانن سه‌ره‌كی بێت. دوای ئه‌وه‌ به‌بێ خستنه‌ڕووی هۆكار له‌دوای هه‌ردوو یارییه‌ دۆستانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له‌گه‌ڵ سعودیاو كۆریای باشوور دوور ده‌خرێته‌وه‌، براده‌ره‌كانی ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ شریتی شاشه‌ی كه‌ناڵی عێراقیه‌ دوورخستنه‌وه‌ت ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
https://fbcdn-sphotos-f-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/399256_442569669132136_2041573340_n.jpg

---------------------------------------------------------------
(( یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر ))
ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌و له‌خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین نازناوی خولی عێڕاقی. له‌باره‌ی مانه‌وه‌شی له‌یانه‌كه‌ی: ده‌وروبه‌ری ساڵی ٢٠٠٨ بۆندی یانه‌یه‌كی ئێرانی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌. ئه‌مساڵیش له‌ ٢٠١٣ به‌بۆندی دوو یانه‌ی دیاری خولی عێڕاقی ڕازی نه‌بووه‌و له‌سه‌ر بڕیاری له‌مێژینه‌ی سووره‌ كه‌ له‌یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كۆتایی به‌ژیانی وه‌رزشی دێنێت.

دیوێكی تری ژیانی سه‌رهه‌نگ:
- خاوه‌نی حه‌وت گۆرانیه‌.
- كاری بۆ دوو كورته‌ فیلمی خۆی كردووه‌
- شیعر ده‌نووسێ.
- خه‌ریكی بوون به‌ فۆتۆغرافه‌رێكی ئه‌كادیمیه‌.
- چه‌ند مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك)یشی هه‌یه‌.
- خاوه‌ن هه‌ندێك وتاری وه‌رزشیه‌ له‌ ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان.
- دوو به‌هره‌ی تریشی هه‌یه‌ خۆشنووسی و وێنه‌كێشان به‌ڵام له‌به‌ر وه‌رزش هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌ گرنگی پێنه‌داون.

سه‌رچاوه‌ی به‌شێك له‌ زانیارییه‌كان: http://www.suncollection.org/site/werzs … 33-20.html
سه‌رچاوه‌: www.s21.me

فه‌یس بووك:
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin21
https://www.facebook.com/smn21com

لینكی ڕاسته‌وخۆی وێنه‌كانی ئه‌م فه‌یسبووكانه‌:
https://www.facebook.com/smn21com/photos_albums
https://www.facebook.com/sarhangmuhsin21/photos_albums

129

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌سته‌كانت خۆشبێت برا شیرینه‌كه‌م .
زۆر جوان دیمه‌نه‌كانت نوسیوه‌ته‌وه‌ .

ده‌ستت خۆشبی مامه‌ سانی

131

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

جوانه‌

132

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

یاخوه‌ ته‌مه‌ن درێژبی برایه‌كه‌م .

133

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SAWSAN نووسی:

بابه‌تێکی زۆر به‌ سود بوو به‌و هیوای که‌ ئه‌ندمان بخوێنه‌وه‌وسودی لێ وه‌ربگرن چونکه‌
له‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناو گۆمه‌ڵگای ئێمه‌ خه‌ریکه‌ زۆربه‌ی گه‌نجه‌کان مێشکیان به‌
هۆی تێکنۆلۆجیا لاواز ده‌بێت ئه‌وه‌ش جێگای داخه‌ ...........
ده‌ستت خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو بیت براکه‌م ............

سوپاس سه‌وسه‌ن .

134

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

( عەقل ) قاپەكان.

http://www.lamst-a.net/upfiles/DPT71414.jpg

پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ: (...وَيْلٌ لِأَقْمَاعِ الْقَوْلِ...)
سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها (١/ ٨٧٠)

ئاماده‌كردنی  : مامۆستا سه‌رباز محمد

(ئەقماع) كۆی (قیمەعە) واتە ئەو قاپە بچوكەی دەخرێتە بەر زاری (كوندە) یان ژێر (كوپە) تاوەكو ئەوەی لێیان دەتەكێتەوە بەهەدەر نەرواو جارێكی تر لەكوندەكە یان لە كوپەكە بكرێتەوە.
هەر كات عەقل لەكار كەوت ئەو كاتەش حوكمی شەرعی لەسەر لادەكەوێ كەسی(نوستوو یان شێت یان منال تا بالغ دەبی یان ئەو كەسەی بەزۆر و بەبێ ئیرادەی خۆی شتیكی پێدەكرێ) قەلەمیان لەسەر نیە.
جار جار عەقل لەو جۆرانە نیە بەلام خاوەنەكەی بەتەمبەلی لەكاری خستوە یان بەكاری ناهێنێ ئەو كاتە دەبێتە قاپێك بەچی پری كەی ئەو لەخۆ دەگرێ.
گەر پری ژەهری كەی ژەهر لەخۆ دەگرێ گەر پری هەنگوینی كەی هەنگوین لەخۆ دەگرێ ... ئیتر قاپێكە رۆلەكەی تەنها لەخۆ گرتنە بۆ كاتێكی كاتی و هیچی ترنا .
دەستێك زۆر زانایانە ئەو عەقلانەی قۆزتۆتەوە هەر جارەو بەشتێك پریان دەكا.
هۆكارەكانیش زۆرن و لەزۆر بوون دانە (رۆژنامە... تەلەفزیۆن... فەیسبووك ... كورتە نامە... و زۆری تر)
لەئەلمانیا رۆژنامەیەك هەیە بەناوی (بیلد تسایتونگ) واتە (وێنە رۆژنامە) زۆربەی پەرەكانی بە وێنەی زۆر(جوان) مەبەستم لەروی دیقەتی وێنەكان (پیكسلی) زۆر بەكار دەهێنن بۆ وێنەكان نزیكەی رۆژانە (١٢) ملیۆن ئەلمان ئەو رۆژنامەیە دەخوێننەوە ٦٣% خوێنەرەكانی پیاون ئەوانەی كە ئەو رۆژنامەیە دەخوێننەوە زیاتر خەلكانێكی مام ناوەندینە لە سەقافەت و ئاستێكی بەرزی خوێندنیان نیە.
ئەوەی كەمەبەستمە سەرنجی بەرێزتانی بۆ راكیشم ئەو رۆژنامەیە زۆر بەئاسانی دەتوانی خوێنەرەكانی بەرەو ئەو ئاراستەیە ببا كە پێشتر نەخشاندویەتی .
زۆر بەئاسانیش دەتوانێ ئەو بیرو بۆ چونانە بەتالكاتەوە كە لەگەل بەرژەوەندیەكانی ناگونجێن.
ئەو رێژەیەی كە ئەو رۆژنامەیە ئیشی لەسەر دەكات زۆر جار رۆلی یەكلاكەرەوە دەبینن لەدەنگدانەكان.
زۆر ترسناكە ئەو كاتەی (عەقل) دەبێتە قاپ كەسی تر بە هەوەسی خۆی (پر) و (بەتاڵی) دەكات.
ئەو ئاراستە كردنە (هونەر) و (وردەكارێكی) زۆری دەوێ.
ئەو كاتەی عەقلەكان كەوتنەوە كارو هاوكێشەكان خوێندرانەوە و تێكەلی رووداوەكان بوون ئەوكات زۆرێك لەدەزگا گومانیەكان بێ كار دەمێننەوە

Jaw Zard نووسی:

بۆ ماوەی حەوت یان نۆ ساڵ دادگەری لە نێو خەڵكدا بڵاودەكاتەوە،

من بیستوومە دەڵێن ٣ ساڵی حکوم دەکات !
............
بژیت

نانا چاوزه‌رد ،فه‌رمووده‌ی صحیحی له‌سه‌ره‌ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ راسته‌ ،ئه‌من ئێستا فه‌رمووده‌كه‌م له‌ ژێر ده‌ستی نیه‌ ،به‌س ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ بۆتی په‌یدا ئه‌كه‌م ،له‌ په‌رتووكی نیشانه‌كانی ڕۆژی دوای ،نوسینی مامۆستا هاوڕێ دا هه‌یه‌ ،ئه‌توانی سودی لێوه‌رگری .

136

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

یاخوه‌ به‌خێربێی ....

ههههههههههھ زۆر به‌هێز بوو ،

138

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی ،به‌هیوای به‌رده‌وامیت له‌گه‌ڵمان .

139

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌س خۆش smile

140

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

یاخوه‌ به‌خێربێی مامۆستا .

141

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

مام سه‌رهه‌نگ ،خودای گه‌وره‌ لێتان رازیبێ ،دڵی سات خانیش پڕ بكات له‌ نوری ئیمان .

مامه‌ ره‌وشت سڵاوی خوات لێبێ .

ته‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنت لۆ ده‌خوازین . هیچ سوئالێكمان نیه‌ .

143

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

SaMaN992 نووسی:

له‌به‌ر یاساكانی یانه‌ نه‌بوایه‌ لینیكی سایتی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌م بۆ دانای تا برۆیت وتاره‌كانی بخوێنیته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئیسلام و به‌تایبه‌ت له‌باسی ئافره‌ت و ئیمامه‌ به‌رێزه‌كان

به‌س تۆ پێ بلێ كوا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ ؟؟؟

له‌ چاو پێكه‌وتنی ماڵپه‌ری ڕێگا له‌گه‌ڵ برایه‌كی عبدالله ئۆجه‌لان برایه‌كه‌ی وتی : ئۆجه‌لان كاتی خۆی كه‌سێكی زۆر به‌ دین بوو ئه‌چوو بۆ مزگه‌وت و قورئانی ئه‌خوێندوو چه‌نجاریش پێش نوژی كردوه‌ ،به‌ڵام ئێستا بیركردنه‌وه‌ی گۆڕاوه‌ .

144

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌ستت خۆشبی ،خوێندمه‌وه‌ .....

باجی سه‌وسه‌ن ،ئه‌گره‌ ده‌س خۆشیت كه‌م لۆ ئه‌نوسم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌ بابه‌ته‌كانت ناخوێنه‌مه‌وه‌ به‌ڵكو قسه‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان نیه‌ ،ئه‌منیش حه‌ز ناكه‌م په‌یامێك زیاد كه‌م به‌ وشه‌ی ده‌ست خۆش ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانم به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان هانت بده‌م یان بیرو رایه‌ك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بنوسم یان تێبینی یه‌كم هه‌بێ ،،،،، ئه‌وه‌ لێم مه‌گره‌ بابه‌ته‌كانت نمونه‌یین ..... خودای گه‌وره‌ ته‌منێكی پڕ ئیمانت پێببه‌خشێ ....

145

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

SaMaN992 نووسی:

له‌به‌ر یاساكانی یانه‌ نه‌بوایه‌ لینیكی سایتی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌م بۆ دانای تا برۆیت وتاره‌كانی بخوێنیته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئیسلام و به‌تایبه‌ت له‌باسی ئافره‌ت و ئیمامه‌ به‌رێزه‌كان

به‌س تۆ پێ بلێ كوا سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ ؟؟؟

له‌ چاو پێكه‌وتنی ماڵپه‌ری ڕێگا له‌گه‌ڵ برایه‌كی عبدالله ئۆجه‌لان برایه‌كه‌ی وتی : ئۆجه‌لان كاتی خۆی كه‌سێكی زۆر به‌ دین بوو ئه‌چوو بۆ مزگه‌وت و قورئانی ئه‌خوێندوو چه‌نجاریش پێش نوژی كردوه‌ ،به‌ڵام ئێستا بیركردنه‌وه‌ی گۆڕاوه‌ .

146

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

هه‌موویم خوێنده‌وه‌ و دانه دانه‌ مه‌شهه‌ده‌كانیم ئه‌هاته‌وه‌ پێش چاو .
ده‌سته‌كانت خۆشبێ برایه‌كه‌م ،بابه‌ته‌كه‌ ماندووبوونی پێوه‌ دیار بوووووووووو .

147

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

له‌ خوا به‌زیادبێ به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتینه‌وه‌ ماڵێ .

148

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

خوێندمه‌وه‌ ،،،،،،

ده‌سته‌كانت خۆشبێ سودم لێوه‌رگرت ،

149

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Sarhang Muhsin نووسی:

تةواو هةليدةواسين، بةس گلةيى لة باش و خراپى ڤيديؤكه مةگرن كاك هةلويست دةستى زؤر لةرزيةو جولةى زؤره smile

منیش سه‌یری ڤیدۆكه‌م كرده‌وه‌ ،ئه‌وه‌ كاك هه‌ڵوێست گرتبووی ،من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی من تا ڕاده‌یه‌ك جوانتر ته‌صویر كراوه‌ و ده‌نگه‌كه‌شی زیاتره‌ له‌وه‌ی كاك هه‌ڵوێست تصویری كردوه‌ ده‌ت توانی چاكی بكه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من ،له‌وانه‌یه‌ شتی جوان ده‌رچووباااااا له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی ره‌وشتی .....

كاپتن چاوه‌ڕێین .........

150

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ههههههههه كاپتن دیار بوو ئه‌و ڕۆژه‌ش زۆر پێوه‌ی هیلاك بوی ،ئاگادار بووم عه‌جمانت نه‌بوو له‌ده‌ستی ،سوپاس بۆخوا چاره‌ی كرا .

كاپتن تۆش به‌ مناڵی وه‌كو ته‌پۆ گازت پێ له‌ هه‌مووشتدابا ئێستا وه‌كو تۆپ ده‌بوو هیچ عه‌یبی نه‌ده‌بوووووو . ههههههههه

151

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ههههههههه مامۆستا ،قسه‌م بۆ ناكرێ ،من لای خۆمه‌وه‌ شه‌ رمه‌زارم ،به‌س بۆ هه‌ر جارێكیتر هه‌ر گه‌شتێك بكرێت یان یاریه‌ك ڕێك بخرێ خۆم سه‌رپه‌رشتی ئیشه‌كه‌ ئه‌كه‌م ،تا كه‌س گلیه‌ی نه‌مێنێت .
هه‌موو جار خۆم كاره‌كانم ڕێك ئه‌خست كه‌س گله‌ی نه‌ده‌بووووووو ،به‌ڵام ئه‌وجاره‌ ئه‌من رێكم نه‌خست ئاوا هه‌موو گله‌ی ئه‌كه‌ن .

152

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Sarhang Muhsin نووسی:

بۆ نه‌تنووسی به‌و سه‌یاره‌ش هاتینه‌وه‌ smile

ههههههههه كاك سه‌رهه‌نگ كاتێكی خۆشمان له‌لای ئه‌و سه‌یاره‌ به‌سه‌ر برد و زۆریش پێكه‌نین .

153

(15 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سڵاوی خوداتان لێبێ

سوپاس بۆخوای گه‌وره‌ ئه‌مجاره‌ش ده‌رفه‌تی یه‌كتربینیی بۆ ڕه‌خساندین له‌گه‌ڵ هاوڕێ یانی ئه‌م یانه‌ .
ئه‌مڕۆ گه‌شتێكمان بۆ ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌ كرد ،به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانی كردنی برای خۆشه‌ویستمان ( كاك كـــۆســـره‌ت )
ساتێكی خۆشمان له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌سه‌ر برد .

[size=24]تێبینییه‌كی سه‌یر: ئه‌گه‌ر وێنه‌كان نه‌بوونه‌وه‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌وه‌ www.smn21.com ئینجا ئه‌م بابه‌ته‌ دابخه‌و دووباره‌ بیكه‌وه‌، وێنه‌كان ده‌بنه‌وه‌![/size]

ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له‌وێنه‌كان .

http://smn21.com/up/uploads/jpg/de74a658a9.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/de74a658a9.jpg
ڕه‌وشت هه‌ولێری

http://smn21.com/up/uploads/jpg/ea648a99c2.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ea648a99c2.jpg
هه‌ندێكمان smile

http://smn21.com/up/uploads/jpg/e7e085e486.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e7e085e486.jpg
سه‌رهه‌نگ، هه‌ڵوێست زاده‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/5739ffa7cf.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/5739ffa7cf.jpg
ڕه‌وشت هه‌ولێری

http://smn21.com/up/uploads/jpg/f94bfa7b25.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/f94bfa7b25.jpg
شه‌ڕه‌فخان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/711e5c4898.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/711e5c4898.jpg
دیسان شه‌ڕه‌فخان

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3740620fb7.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/3740620fb7.jpg
سه‌رهه‌نگ

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a57335caf.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/3a57335caf.jpg
هه‌ڵوێست زاده‌

http://smn21.com/up/uploads/jpg/82f69607a7.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/82f69607a7.jpg
زریان چاو زه‌رد

http://smn21.com/up/uploads/jpg/3907855167.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/3907855167.jpg
سانی

http://smn21.com/up/uploads/jpg/df17d27939.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/df17d27939.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/dbe0387731.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/dbe0387731.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/ec3dc7a9e0.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/ec3dc7a9e0.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/964b897105.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/964b897105.jpg

http://smn21.com/up/uploads/jpg/e45bde6f11.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e45bde6f11.jpg
كۆسره‌ت

http://smn21.com/up/uploads/jpg/0a6fba98dc.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/0a6fba98dc.jpg
ڕه‌وشت هه‌ولێری و سه‌رهه‌نگ موحسین

http://smn21.com/up/uploads/jpg/2a56ba7e9d.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/2a56ba7e9d.jpg
هه‌ڵوێست زاده‌، سه‌رهه‌نگ، ڕه‌وشت

154

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

هیوای سه‌ركه‌وتنت لۆ ده‌خوازم برایه‌كه‌م ،خودای گه‌وره‌ ته‌مه‌نێكی پڕ له‌ ئیمانت پێببه‌خشێ .
http://www.lamst-a.net/upfiles/7Lw43567.jpg
فۆتۆ:شه‌ره‌فخان

ده‌ستت خۆشبی خوشكه‌ سه‌وسه‌ن .

K O S R A T نووسی:

ده‌ستت خۆش مام شه‌ره‌فخان

سوپاس مام كۆسره‌ت

156

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌من له‌گه‌ڵ شعر و ئه‌وشتانه‌ دۆست نیم ،به‌ڵام هه‌ندێ جار هه‌ندێ شعر زۆر سه‌رنج راكێشن ،ئه‌یانخوێنمه‌وه‌ .
ده‌سته‌كانت خۆشبی باجی . چاوه‌ڕێی نوسینی جوانترین .

157

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌س خۆش مامۆستا كامه‌ران .
خودای گه‌وره‌ گۆره‌كانمان بكات به‌ باغێك له‌ باغه‌كانی به‌هه‌شت .

158

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

به‌خێر بێی ،به‌هوای به‌رده‌وام بوونت له‌گه‌ڵمان .

159

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

من له‌به‌ر فه‌یس بووك ناخه‌وم

160

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

بارك الله لكم وبارك عليكم وجمع بينكما في خير

پیرۆزه‌ كاك كامه‌رانی سه‌لمان ،خودای گه‌وره‌ ژیانێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌تان پێببه‌خشێ .

sad ده‌بی كه‌ی ئاوا پیرۆزبای له‌ منیش بكرێ ؟!؟!؟!؟
زگم به‌خۆم ده‌ستوتێته‌وه‌ smile

161

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

Jaw Zard نووسی:

حەک بەخێرهاتی ، هیوادارم بەردەوام بیت
یاخوا دەستی استاذ کامەرانیش خۆشبێت کە بانگی ئێرەی کردووی

حه‌ز ئه‌كه‌م به‌رشلۆنه‌و گه‌له‌ته‌سه‌رای به‌یه‌كه‌وه‌ یاری بكه‌ن و ئه‌وكات منیش له‌ توركیا بم .

Sarhang Muhsin نووسی:

سه‌یره‌ لای من بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كان ببنه‌وه‌ ده‌بێ بچم سایتی سه‌ره‌كی بكه‌مه‌وه‌ www.smn21.com ئه‌وجا بێم و دووباره‌ بابه‌ته‌كه‌ بكه‌مه‌وه‌ ئه‌وسا كار ده‌كا !!!

لای منیش نابێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ فه‌بی لووك دیتم ..

ده‌ستت خۆش مامۆۆستا ...

164

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

زۆر به‌خێربێی ...

165

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

كوره‌ ترساندمانت ......

نه‌كه‌ی هه‌رگیز بیر له‌ شتی وا بكه‌یته‌وه‌ ئێ ؟

یابانم ڕۆۆۆۆۆۆۆ

خاره‌ ده‌رێم كه‌ینێ ده‌یقه‌ومێنی ؟ به‌ كوردیه‌كه‌ی ژنه‌كی ده‌ینی ؟

یاخوه‌ به‌خێربێی خاره‌ لێزمه‌ لۆ ئه‌و مێوانداریه‌ی .

پرسیارێكی شه‌خسیم هه‌بوووووو ئه‌رێ لێره‌ بیكه‌م یان نااااااا ؟؟؟