[center]ئەجاکس ١-٤ ڕیاڵ مەدرید: هاتریکێکی دیکە بۆ ڕۆناڵدۆ و کاکا دووبارە مۆرینهۆی شەرمەزارکرد[/center]
[center][/center]
[center]لە شەوی دووەمی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ئەجاکس ئەمستەردام میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی کرد.
ئەجاکس دەیویست بە سوود وەرگرتن لە خاک و هاندەران یەکەم سێ خاڵی خۆی بەدەست بهێنێت پاش دۆڕانی لەگەری یەکەم بەرامبەر بە بروسیا دۆرتمۆند. ڕیاڵیش سووربوو لەسەر قایمکردنی شوێنەکەی لە پێشەنگی کۆمەڵەکە و هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ کلاسیکۆ نیشانبدات.
وەک پێشبینی دەکرا ڕیاڵ بە سەرەتایەکی زۆر باش دەستیپێکرد کە یارییەکە بە ئامادەبوونی ڕیکاردۆ کاکا لە پێکهاتەی سەرەکی بەڕێوەچوو. پاش لەدەستدانی چەند هەلێکی ئاسانی گۆڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٤٢ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم هەر بەو ئەنجامە بەکۆتاهات.
لە نیوەی دووەمدا ئاستە باشەکەی کوڕانی مۆرینهۆ درێژەی هەبوو تاوەکو لە پاسێکی جوانی کاکای ئەستێرەی یارییەکە ، کەریم بنزیمە بە بایسکل کیک و بەشێوەیەکی هونەری جوان لە خولەکی ٤٨ دووەم گۆڵی یانەکەی هێنا و یانەکەی لە سەرکەوتن نزیککردەوە.
دواتر لە هەڵەیەکی ئیکەر کاسیاس ئەجاکس لە ڕێگای مۆیساندەر جیاوازییەکەی کەمکردەوە بۆ گۆڵێک لە خولەکی ٥٦. ئەو گۆڵە ورەیەکی زۆری بۆ یانەی خاوەن یاریگا گەڕاندەوە و بووە هۆی ئەوەی ڕیاڵ ڕووبەڕووی چەند هێرشێکی لەسەریەکی ئەجاکس ببێتەوە بەڵام ڕۆناڵدۆ لە خولەکی ٧٩ سێهەمی ڕیاڵی هێنا و جارێکیتر ئەجاکسی بێهیواکرد. هێندەی نەبرد تەنیا دوای دوو خولەک لە پاسێکی جوانی سامی خدێرا ڕۆناڵدۆ سێهەم گۆڵی خۆی و چوارەمی ڕیاڵی هێنا کە ئەوە دووەم هاتریکی لەسەریەکە بۆ ئەو یاریزانە.
بەم ئەنجامە ڕیاڵ بە شەش خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و ئەجاکسیش بە بێ خاڵە و هیوایەکی زۆری نیە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو[/center]
[center][/center]
[center][/center]
[center][/center]
[center]YARIGA.NET[/center]