1،681

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر ڕاسته‌ به‌خوا منیش چه‌ند جارێک له‌ ناو سندوقی سێوی ئیرانی بینیومه‌ چه‌ند ئایه‌تی قورئانی تیا بووه‌ ، زۆر جاریتر (الله‌) له‌ په‌ڕی ڕۆژنامه‌کانیان نوسراوه‌ و خراوه‌ته‌ ناو سندوقه‌کانه‌وه‌!
إنشاالله‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌و کاسانه‌ بدات که‌ له‌م جۆره‌ کارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ووتاره‌کان کاریگه‌رن ، ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ گیان . . .

1،682

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

safen نووسی:

په‌نابه‌خوا پله‌ی 1 وه‌رده‌گرینه‌وه‌ ..
ده‌سته‌كانت خۆش

1،683

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سوپاس دڵیــار ، سه‌رت خۆش بێت . . .
خۆشحاڵم که‌ به‌ دڵت بوو .

له‌ ده‌ست دانی دوو خاڵی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌واڵێکی ناخۆشه‌ ، بۆ یارییه‌کانیتر هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم .

ده‌ست خۆش کاکه‌ هێمن.

1،685

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ئه‌ها . . .
پێشتر نه‌که‌وتۆته‌ به‌ر چاوم ، یه‌که‌م جارمه‌ بیخوێنمه‌وه‌ ‌بۆیه‌ وامزانی هی خۆته‌ کاک سیروان.
هه‌ڵبژاردنێکی جوانه‌ ، به‌ پۆسته‌ر که‌ ئاماده‌ت کردوه‌ جوانتر بووه‌.

1،686

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

وابزانم ئه‌وه‌ی تا خه‌نده‌ی کۆتایی کلیپه‌که‌ی نه‌یبینیبێ خۆشحاڵ نه‌بووه‌. . . به‌ ڕاستی‌ دیمه‌نێکی زۆر جوان بوو .

ده‌ست خۆش کاک سه‌رهه‌نگ .

1،687

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ناوه‌کانیانم خوێنده‌وه‌ زۆربه‌ی بێژه‌ره‌کان بژارده‌ن و به‌ ده‌نگه‌ شازه‌کانیان یارییه‌کان گه‌رمتر ئه‌که‌ن.
ده‌ست خۆش کاک سه‌فین. . .

1،688

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

خۆشحاڵم که‌ شیعرێکیتری تۆم بینی . . .
ده‌سـته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان ، به‌ڕاستی زۆریش جوانه‌.
هیوادارم به‌رده‌وام بیت و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچیت.

1،689

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)


ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جارمه‌ ئاشنای ئه‌م شیعره‌ ئه‌بم .. به‌ڵام به‌راستی شیعریكی جوان بوو

کاک سیروان لای منیش ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ شیعره‌ جوانه‌کانی ساڵح بێچار .

پێ ده‌چێ خۆت دروستت كردبێ كاك سه‌هه‌ند؟

به‌ڵێ ئایه‌ خـان خۆم کردمه‌ پۆسته‌ر .

سوپاس بۆ ئێوه‌ی ئازیز هاوڕێیان ، خۆشحاڵم شیعر و پۆسته‌ره‌کاتان به‌ دڵ بووه‌ .

1،690

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌خێر بێیته‌وه‌ کاک عمر ، هیوادارم‌ له‌ تاقی کردنه‌وه‌کام ئه‌نجامێکی باشت به‌ ده‌ست هێنابێ .
به‌رده‌وامبه‌ له‌گه‌ڵمان . . .

ئه ی بۆ دات نه نا بزانین کامه بوو ؟!

نه‌م ویست له‌ جوانی ئه‌وانیتر که‌م بکه‌مه‌وه‌ ، با هه‌ر خــۆم بیزانم . ‌ smile

1،692

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

ده‌ست خۆش شه‌ماڵ سایب هونه‌رمه‌ندێكی زۆرگه‌وره‌یه‌هه‌ربژیت سه‌ركه‌وتوبیت (كه‌ده‌ڵێت ئه‌ی شه‌می شه‌وان زۆرخۆشه‌گۆرانی یه‌كی به‌به‌رده‌وام گوێی لێ ده‌گرم)

کاک دیار وابزانم ئه‌ی شه‌می شه‌وان (قادر کابان) ده‌یڵێت!
سوپاس بۆ په‌یامت برا گیان.

ناویم گوێ لێ بووه‌ به‌س وه‌ڵا ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ بێت كه‌ دات ناوه‌ یه‌كه‌م جاره‌ بی بینیم،..ده‌ست خۆش كاك سه‌هه‌ند بژی..

به‌ڵــێ ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نێکی زۆر گه‌نجییه‌تی ، سوپاس ئایه‌ خــان بژیت.

ده‌سته‌کانت خۆش وێنه‌کانت زۆر جوان گرتووه‌ . . .
هه‌موو گوڵه‌کان جوانن ، به‌ڵام یه‌کێکیان له‌ هه‌موویان جوانتره‌ !
هه‌ر بژیــت ڤینۆس خــان .

1،694

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

بۆ له‌كوێم دانابو؟!

به‌ په‌له‌ دیار بووی برام ، له‌ به‌شی شیعر . big_smile

1،695

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ سیروان ، شیعرێکی جوانه‌ و پێشتریش خوێندومه‌ته‌وه‌ .
به‌ڕاستی له‌ پۆسته‌رێکی جوانیش داتناوه‌ ، هه‌ر بژیــت.

گواستمه‌وه‌ به‌شی پۆسته‌ر . smile

1،696

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

* كەسێك چووبووە مەلەوانگە و دەیویست ببێت بە مەلەوان، مەلەشی نەدەزانی، بۆیە كە چووە نێو مەلەوانگەكەوە لەسەر پشتی نووسیبووی (ئاگەدار بە خنكان لە ناكاوە!)

هاهاها

ده‌ست خۆش کاکه‌ دیار هه‌ندێکیان تازه‌ بوون لای من.

به‌ هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتر بۆ یانه‌ی هه‌ولـــێر .
ده‌سته‌کانت خۆش. . . گۆڵی جوانن .

1،698

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

[center]http://kurdup.com/up/uploads/picture/7d57058b6b.jpg[/center]

له 1986.11.07دا گۆرانیبێژی نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردی "شه‌ماڵ جه‌لال سائیب" له ئه‌نجامی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی برایه‌وه سلێمانی و له گۆڕستانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نێژرا و میلله‌تی كورد هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی له ده‌ستچوو.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1931دا له شاری سلێمانی له دایكبووه‌ و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه باوكی قایمقام بووه و له زۆر له قه‌زا و كاروفرمانی دیوه، بۆیه‌‌ شه‌ماڵ له منداڵییه‌وه له‌گه‌لێك شارو شارۆچكه‌ی كوردستاندا ژیاوه‌و چاوی كراوه‌ته‌وه و دوای ته‌واوكردنی قۆنا‌غی خوێندنی سه‌ره‌تایی، چووه‌ته كۆلیژی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له به‌غدا كه قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندیی بوو و به‌زمانی ئینگلیزی وانه‌ی تێدا ده‌خوێندراو ته‌نیا قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی عێراقی وه‌رده‌گرت.

دوای ته‌واوكردنی قۆناغی خوێندنه‌كه‌ی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رگیراوه و له 1951دا كۆلیژی ئاداب به‌شی مێژوو له زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه و له ساڵی 1956دا خوێندنی زانكۆی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوو وه‌رگرتووه و كراوه به مامۆستا له دوا ناوه‌ندی ئه‌عزه‌مییه‌‌ی كوڕان و له ساڵی 1959دا بووه‌ته مامۆستای بابه‌تی ڕۆشنبیریی مۆسیقا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا.

له دوا دوای ساڵی 1963دا چۆته ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامه‌ی ماسته‌‌ری له ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان له ساڵی 1971دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی ئاداب و كه ئه‌و زانكۆیه گوێزرایه‌وه بۆ هه‌ولێر و كراو به زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئه‌میش گوێزاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و زانكۆیه تاكو كۆچی دوایی كردووه.

شه‌ماڵ سائیب له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه فێری عود ژه‌نین بووه و له سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فه‌رید ئه‌تره‌شی كردۆته‌وه‌و له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووش بۆته خاوه‌نی هونه‌رو ده‌نگی تایبه‌تی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گه‌لی گۆرانی تازه داناوه‌و گوتوونی و سوودێكی زۆری له شیعرو ئاوازی فۆلكلۆری كوردیش وه‌رگرتووه.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی 1956 وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێی نوێكار هاتۆته گۆڕه‌پانی ئاوازو گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك "شوانه هۆ شوانه" و "به‌رده‌ به‌رده" و "هاتی بۆ هاتی" و "هاتم هاتم" و "هه‌ره له‌یلێ" و "جوان ئێمه جوانین" و "بارزانی" و "زوله‌یخا"ی داناو به‌ده‌نگه خۆش و زۆڵاڵه‌كه‌ی گوتنی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا.

خۆزگه‌

[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=dnCj0ohEksc[/youtube][/center]

1،699

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[center]http://kurdup.com/up/uploads/picture/98beb45912.jpg[/center]

که‌م ده‌رکه‌وتنی تۆ به‌ هۆی گرفته‌وه‌ ئێمه‌ نیگه‌ران ده‌کات ، هیوادارم خوای گه‌وره‌ له‌و‌ گرفته‌دا کار ئاسانیتان بۆ بکات و به‌ زوویی چاره‌سه‌ر بێت . . .

إنشاالله‌ به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌کمان وا ده‌که‌ین ئه‌و بۆشاییه‌ گه‌وره‌یه‌ بچوکتر بکه‌ینه‌وه‌.

سه‌رکه‌وتووبیت کاک ئاسۆ گیان.

1،701

(24 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌خێر بێیته‌وه‌ کاکه‌ احمد ، دڵخۆشم که‌ دوو باره‌ لێره‌یت. . .
پیرۆزبایی ئه‌نجامه‌که‌تان لێده‌که‌م ، إنشاالله‌ له‌ ساڵانی داهاتوو ئه‌نجامی باشتریش بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌مان به‌ ده‌ست دێنن.
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بــن.

ده‌ست خۆش کاک سیروان.

هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) لە دنیای گۆرانی و مۆسیقای مندا لە نەورەسێكی سپی ئەچێ كە لەبەر هەتاوی ژیاندا دەبرسیكێتەوە.

به‌ڕاستی (شیركۆ بێكەس) وه‌سفێکی جوانی کردوه ‌که (زیاد ئه‌سعه‌د)‌ شایانیه‌تی و بگره‌ زیاتریش.

زۆر دڵخۆش بووم به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ ، منیش خولیای ده‌نگی (زیاد ئه‌سعه‌د)ــم.
کاره‌ هونه‌ریه‌کانیم زۆر به‌ لاوه‌ جوانه‌ و هه‌میشه‌ حه‌ز ئه‌که‌م له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری چالاکییه‌کانی بم.

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ دیلــمان گیان ، هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت.

سبحان الله‌ . . . !
به‌ڕاستی داره‌کان زۆر سه‌رنج ڕاکێشن .
ده‌سته‌کانت خۆس کاک حسێن خۆشناو .

1،704

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ala alah barasti goraneki xosha wshkani zor xosh
dastakant xosh bet sahand amn goranyakm gwe li dabi bas la wshakani bash tenadagshtm balam to bomt asan krd
dalem 2 bara dastakant xosh baet

سوپاس بۆ تۆش دڵیار ، خۆشحاڵم به‌ په‌یامه‌که‌ت.

دةستةكانت خوش بيت بةراستى لاى من خوشترين كورانية
وة دةنكيكى زور زور خوشى هةية

سوپاس سه‌رت خۆش بێت خاتوو یــاس. . .
ماوه‌یه‌که‌ که‌م ئه‌تبینم له‌ یانه‌ ، هیوادارم ته‌ندروستیت باش بێت.

ماشاءلله‌ كه‌ گۆرانییكی خۆشه‌! من زۆۆۆۆۆۆۆر حه‌زم له‌ ده‌نگیه‌تی و زۆریش گوێی لێ ده‌گرم رۆژانه‌..
ده‌ست خۆش مامه‌ سه‌هه‌ند سه‌ركه‌ووتوبیت.

ماشاالله‌ له‌ ئه‌زیزت . . .که‌ تۆ گۆرانیه‌که‌ت پێ خۆشه‌ .. منیش خۆشحاڵم.
hmm سه‌رت خۆش بێت پلکێ ، هه‌ر بژیــت. big_smile

1،705

(13 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ده‌سته‌کانت خۆش مه‌ریه‌م خــان . . .
کاریکاتێره‌که‌ زۆر به‌ هێزه‌ و واتای زۆر له‌ خۆ هه‌ڵده‌گرێ !

1،706

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

[center]''  خــــــــه‌م  ''


[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=76dryOdW50E[/youtube]

ڕۆژ نییه‌ یادت نه‌م دوێنێ
بیر له‌ جوانیت نه‌که‌مه‌وه‌
دڵ به‌بێ تۆ سه‌ری هه‌ڵگرت
بوو به‌ قوربانی ئه‌شقه‌وه‌

خه‌م له‌ دوای تۆ بوو به‌ هاوڕێم
وا چاوی نیگام دائه‌خا
به‌ نیازه‌ ، تا هه‌تا لام بێ
له‌گه‌ڵ مندا سه‌ر سپی بکا !

هه‌موو دونیاشم خانه‌ بێ
ئه‌شکی چاوم ناسڕێته‌وه‌
ده‌رگای دڵم. . . به‌ تۆ نه‌بێ
به‌ که‌سیتر ناکرێته‌وه‌
هه‌میشه‌ له‌ کۆڕی گریان
فرمێسکی خه‌م ئه‌خۆمه‌وه‌

تاریکیم له‌ ئامێز گرت. . .
ئه‌م دوریه‌که‌ی کۆتایی دێت؟
ته‌نیایی وا شێتی کردم
ته‌نها بۆنی خه‌مم بۆ دێت
نازانم که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ دێت
ته‌نها بۆنی تۆم بۆ بێت ؟

فـه‌تـحـــی عــبدالـلـه‌
[/center]

[size=10]بۆچوونی خــۆم: من ده‌نگی و ئاوازی گۆرانییه‌که‌ییم زۆر پێ خۆشه‌ ، به‌ڵام تێکسته‌که‌ی وه‌کو پێویست نییه‌![/size]

1،707

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

به‌ داخـــه‌وه‌ . . .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌که‌ی شارێکی کوردستانییه‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عراق هیچ کات خزمه‌تی نه‌کراوه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌وڵیان داوه‌ ته‌عریبی بکه‌ن به‌ هۆی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی که‌ شاره‌که‌ پێی به‌ ناوبانگه‌ ، هه‌میشه‌ چاوی ناحه‌زانی تێ بڕاوه‌.
به‌ دڵنیاییه‌وه‌ش ده‌ڵێم سه‌رکردایه‌تی کوردیش له‌ دوای ڕوخانی ڕژێم وه‌ک پێویست هه‌وڵی خزمه‌تکردنیان نه‌داوه‌.
هیوادارم له‌ داهاتوودا خزمه‌تێکی به‌رچاوی ئه‌و شاره‌ پیرۆزه‌ی کوردستان بکه‌ن ، وا بکه‌ن خه‌ڵکه‌ ڕه‌سه‌نه‌که‌ی که‌ زۆرینه‌یان کوردن خاوه‌نی شاره‌که‌ بــن.
(که‌رکوک دڵی کوردستانه‌) و دڵی هه‌موو کوردێکی نیشتیمان په‌روه‌ره‌ ، هیچ کات ئه‌و دڵه‌ ده‌رناکه‌ین له‌ دڵمان !

1،708

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

پێشتر ئه‌م شیعره‌م خوێندبوه‌وه‌ له‌ لام جوان بوو ، دواتر به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌که‌ی عه‌دنان که‌ریم گوێم لێ بوو جوانتری کرد له‌ لام.
ده‌ستت خۆش بێت کاک سیروان ، به‌ڕاستی هۆنراوه‌یه‌کی جوانت هه‌ڵبژاردووه‌.

ئه‌م پیته‌ی سورم کردوه‌‌ به‌م شێوه‌یه ( له‌ کن من با وجودی ناس و ئه‌جناس)

بێگومان که‌سانێکی شاره‌زا له‌م بواره‌دا له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ن !

ده‌سته‌کانت خۆش بژیــت.

پیرۆزبایی له‌ هه‌موو هانده‌رانی یانه‌که‌مان ده‌که‌م . . . ئومێدم وایه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌رده‌وام بن تـــا جامه‌که‌ به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ إنشاالله‌.

ده‌ست خۆش ئایه‌ خــان .

1،711

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌سته‌کانت خۆش کاک سانی ، ماشاالله‌ جێی ده‌ستت دیاره‌ له‌م به‌شه‌ و زوو زوو هه‌واڵی تازه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نی.
هیوادارم به‌رده‌وام بیت . . .

1،712

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌سته‌کانت خۆش کاک که‌یوان ، زۆر جوانـــن .
به‌ هیوای به‌رده‌وامیت .

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ڤینۆس خــان . . .

وێنه‌کان زۆر جوانن ، به‌ تایبه‌تی ئه‌م وێنه‌یه‌ واتایێکی جوانی هه‌یه‌ ! http://i440.photobucket.com/albums/qq12 … View05.jpg

هه‌رچه‌ند سه‌ردێر نوسراوه‌ (كچان) به‌لام وه‌کو برایێک حه‌زم کرد به‌شدار بم . . .
بۆ ئه‌وانه‌ی بۆیه‌ ئه‌ده‌ن له‌ نینۆکه‌کانیان . . . ڕاسته‌ له‌وانه‌یه‌ تا ڕاده‌یه‌ک جوانی به‌ نینۆکه‌کانتان ببه‌خشێت به‌ڵام ئاگاداربه‌ ئه‌گه‌ر نوێژ ئه‌که‌یت ، له‌ کاتی ده‌ست نوێژ گرتندا پێویسته‌ نینۆکه‌کانت ته‌ڕ بێت.
بێگومان ئه‌م بۆیه‌یه‌ ڕێگا نادات نینۆکه‌کان ته‌ڕ ببن. smile

ده‌ست خۆش کاکه‌ لێزمه‌ ، ڤیدیۆکه‌ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانمان نیشان ده‌دات !
هه‌ر بژیــت برام به‌رده‌وامبه‌ . . .

1،716

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌ی بۆ زووتر قسه‌ت نه‌کرد بڕوا بکه‌ ئێستا نانم خوارد. . . ئاخر من چوزانم خاتوو ڤینۆس به‌و خواردنه‌ به‌ له‌ززه‌تانه‌ ده‌عوه‌تی کردوین. big_smile
خــۆ نه‌شمزانی‌ ده‌عوه‌ته‌که‌ی به‌ بۆنه‌ی چیه‌ هاها !

ده‌سته‌کانت خۆش بژیــت.

ده‌سته‌کانت خۆش مه‌ریه‌م خان بابه‌تێکی گرنگه‌. . .
چه‌ند جاریتر ئه‌و بابه‌تانه‌م خوێندۆته‌وه‌ که‌ خاتوو (نوسه‌یبه‌ میرانى) ئاماده‌یان ده‌کات به‌ڕاستی بابه‌ته‌کانی له‌ جێی خۆیه‌تی و سودی زۆری هه‌یه‌ به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت بۆ چینی ئافره‌تان .
هیوادارم خوای گه‌وره‌ پاداشتی بداته‌وه‌ و به‌رده‌وامی پێ ببه‌خشێت.

1،718

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌سته‌کانت خۆش کاک لێزمه‌...
بێگومان به‌سه‌رهاته‌که‌ زیره‌کی و لێهاتوویی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ ده‌رده‌خات!
ئه‌و که‌سێکی زۆر لێزان و شاره‌زا بووه‌ له‌ باره‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

1،719

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک دیار ، نازانم خۆت نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌یت یان نا. . . به‌ڵام بێگومان به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ ڕای ئه‌م نوسینه‌م.
ته‌نانه‌ت زۆر جار له‌ کاتی وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز بۆ ئه‌وه‌ی واتای ته‌واومان ده‌ست بکه‌وێت وا پێویست ده‌کات هۆی دابه‌زینی ئایه‌ته‌که‌ش بزانرێت !

1،720

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش کاکه‌ سه‌فین ، یاریگاکان زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێشن !

1،721

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌سته‌کانت خۆش کاک لێزمه‌ گیان ، وه‌ک هه‌میشه‌ بێ به‌شمان مه‌که‌ له‌ بابه‌تی وه‌ها به‌سود.

ده‌سته‌کانت خۆش کاک سانی گیان . . .
بێگومان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزن ، کۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر جیاوازیێکی وا نییه‌ .