سوپاس ته‌رزه خان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
سوپاس ته‌رزه خان
ئەرێ حوسێن من ٣ هەزارەکەی خۆم هی سەرفترە بدەمە تۆ ،،لێم وەردەگری:D
دەست خۆش برا
ئا قبوولمه
به‌س پیاو قسه‌ی ده‌کات؟
ئێستا ژماره‌ی مۆبایلم به په‌یامی تایبه‌تی بۆت ده‌نێرم 3000م لۆ بنێره باشه
چاوه‌رێم
ئوی من ریکاردۆ
[size=16]به جوانی هه‌ر سێکیان بخوێنه‌وه بزانه جیاوازیان چیه
قل هو الله احد "" الله الصمد "" لم يلد ولم يولد "" ولم يكن له كفوا احد
قل هو الله احد "" الله الصمد "" لم يلد ولم يولد "" ولم يكن له كفوا احد
قل هو الله احد "" الله الصمد "" لم يلد ولم يولد "" ولم يكن له كفوا احد
پیرۆزه تۆ قورئان ختم کرد[/size]
سوپاس برام ئیشالا سودی هه‌بووه
سوپاس ئیشالا سودی هه‌بووه
[size=16]1 ڕەمەزان فورسەتە بۆ گەڕانەوە بۆلای خوا.
2. ڕەمەزان فورسەتە بۆ هەڵگرتنی تاوان و ناڕەحەتی لەسەر ئوممەت.
3. ڕەمەزان فورسەتە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگا.
4. ڕەمەزان فورسەتە بۆ دەعوە کردن و بانگەواز.
5. ڕەمەزان فورسەتە بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمنان‌دا.
6. ڕەمەزان فورسەتە بۆ سەرکەوتن بەسەر دڵ و دەرووندا.
7. ڕەمەزان فورسەتە بۆ سەرکەوتن بەسەر شەیتاندا.
8. ڕەمەزان فورسەتە بۆ گرتنە دەسەڵات
[/size]
[size=16]لێژنه‌ى باڵاى فتوا رێژه‌ى زه‌كات‌و سه‌رفتره‌ى بۆ ئه‌مساڵ دیاریكرد
لێژنه‌ى باڵاى فتواى هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى زه‌كات و سه‌رفتره و فیدیه‌ى رۆژووى دیاریكرد.
لێژنه‌ى باڵاى فتوا له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتی پاره (5,500,000) پێنج ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زار دینار، له‌م ئه‌ندازه‌یه (135,000) دینارى زه‌كات داناوه.
هه‌روه‌ها بۆ سه‌رفیتره (سه‌ر چاك كردنه‌وه) بڕى 3000 دینارى داناوه بۆ هه‌ر ...نه‌فه‌رێك.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له ره‌مه‌زان عوزرى شه‌رعیان هه‌یه و به رۆژوو نابن، بڕى 3000 دینارى داناوه.
هه‌روه‌ها لێژنه‌ى باڵاى فتوا چاره‌سه‌رى بۆ ئه‌وانه‌ش داناوه كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌ژین به پێى فتواكه ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ن ده‌توانن سه‌ردانی بنكه‌ی ئیسلامی ئه‌و شاره بكه‌ن تاكو ئه‌ندازه‌ی سه‌رفیتره‌و فیدیه‌یان بۆ دیاری بكه‌ن
[/size]
سوپاس کاک ریکاردۆ
سوپاس به قوربان
سوپاس
سوپاس کاک بیلال
سوپاس کاک ریکاردۆ
ببوره کاک ریکاردۆ نه‌مزانی
[size=16]
ئه‌مه یه‌کيکه له موعجیزه‌کانی پيغهمبهری خودا درودی خوای له‌سه‌ر بئ که زیاتر له ١٤٠٠ سال به‌ر له ئيستا به‌یان کراوه بؤ مرؤفایهتی له فه‌رمووده‌یه‌کی دا پيغهمبهری خودا درودی خوای له‌سه‌ر بئ دهفهرمويت إذا سمعتم أصوات الديكة فصلوا الله من فضله فإنها رأت ملكا وإذا سمعتم نهيق الحمير فتعوذوا بالله من الشيطان فإنها رأت شيطانا ،،، ئا له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا په‌یامبه‌ری خودا دهفهرمويت کاتيك گويتان له ده‌نگی که‌له‌شير بوو ستایشی خودا بکه‌ن بؤ گه‌وره‌یی ئه‌وا فریشته‌ی بینیوه وه ئه‌گه‌ر گويتان له زه‌رره‌ی گويدريژ بوو هاواری خودا بکه‌ن بؤ پاريزگاریتان له شه‌یتان ئه‌وا شه‌یتانی بینیوه بيگومان ئه‌مه هه‌ر ته‌نها فه‌رموده‌یه‌ك و چه‌ند ووشه‌یه‌کی ئاسایی نی یه به‌لکو کؤمه ليك نهينی زانستی به‌دواوه‌یه. خوينه‌ری بهريز له سه‌ره‌تادا سه‌رنج بده‌ن بؤ ئه‌م چه‌ند زانیاریه توانای کؤئهندامی بینین له مرؤفدا سنوورداره...
جیاواز له توانای بینینی گويدريژ وه هه‌روه‌ها جیاوازیش له توانای بینینی که‌له‌شير به پيی سهلمیندراوی زانستی توانای بینینی مرؤف سنوورداره که ناتوانئ به هیچ شيوه‌یه‌ك ژيروو تیشکی سور سه‌رووی تیشکی به‌نه‌فسه‌جی ببینئ به‌لام توانای بینینی که‌له‌شير و گويدريژ ئه‌م سنووره دهبهزينئ چؤن گويدريژ و که‌له‌شير جن و فریشته ده‌بینن گويدريژ ده‌توانئ تیشکه ژيروو سوره‌کان ببینئ و شه‌یتانیش وه‌ك له قورئانی پیرؤز ئاماژه‌ی پئ کراوه له‌و جنانهیه که له ئاگر دروست کراوه واتا له‌و تیشکانه‌ی ده‌که‌ونه ژيروو تیشکی سور... به‌م پئ یه گويدريژ جنی شه‌یتان دهبینئ به‌لام فریشته ملائکه نابینئ
هه‌رچی کهلهشيره ده‌توانئ سه‌رووی تیشکی به‌نه‌فسه‌جی ببینئ و فریشته‌ش هه‌روه‌ك له قورئانی پیرؤز ئاماژه پئ کراوه له رووناكی نور دروست کراوه واتا له‌و تیشکانه‌ی ده‌که‌ونه سه‌روو تیشکه بهنهفسهجیهکان
به‌م پئ یه که‌له‌شير فریشته‌کان دهبینئ. له لایه‌کی دیکه بؤچی شه‌یتانه‌کان راده‌که‌ن له زیکری خودا،،به‌لئ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فریشته‌کان ئاماده‌ن له‌و شوينانهی که زیکری خودای گه‌وره‌ی لئ ده‌کرئ هه‌ر بؤیه‌ش شهتانهکان له‌و شوينانه راده‌که‌ن ئه‌ی بؤچی شه‌یتانه‌کان له وجودی فریشته‌کان راده‌که‌ن به‌لئ له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌یتان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بئ به رووناكی فریشته‌کان به‌لام چؤن ، به‌واتایه‌کی زانستی ئه‌گه‌ر له شوينيكدا تیشکی سه‌روو به‌نه‌فسه‌جی و تیشکی ژيروو سور کؤببنهوه ئه‌وا تیشکه ژيروو سور وون ده‌بن و له‌ناو ده‌چن هه‌ر بؤیه‌ش له کاتی ئاماده‌بوونی فریشته‌کان له هه‌ر شوينيکدا ئا له‌م شوينه شه‌یتانه‌کان راده‌که‌ن. به‌ريزان له‌م کورته باسه‌ی سه‌ره‌وه‌دا راستی گووفت و فه‌رمووده‌کانی په‌یامبه‌ری خودامان به به‌لگه‌ی زانستی بؤ ده‌رده‌که‌ويت زانایانی ئه‌مرؤ به هه‌موو توانایه‌کی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌گه‌نه دهرئهنجاميك که‌چی هه‌مان ووته و هه‌مان ده‌رئه‌نجام ١٤ قرن له‌مه‌وبه‌ر مرؤفيك به‌ناوی محمد کوری عبدالله به خه‌لك و ههوهلانی راگه‌یاندووه. منیش با پرسیاريك ئاراسته‌ی هه‌موو مرؤفایهتی بکه‌م ئایا کئ بوو ئه‌و هه‌موو زانیاریه زانستیانه‌ی دا به محمد به‌ر له زیاتر له 1432 له‌مه‌وبه‌ر
[/size]
[size=16]
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت:( إن من امارات الساعة أن يظهر موت الفجأة) رواه الطبراني. واتە(لە نیشانەكانی ڕۆژی دوایی ده‌ركه‌وتنی مەرگی كتوپڕه)،ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بریتییە لە موعجیزەیەكی زانستی، كە لە ناوەڕۆكی بابەتەكەماندا بە بەڵگەی پزیشكییه‌وه دەیسلمێنین،ئەم موعجیزەیە شایەتی بۆ پێغەمبەر دەدات، كە نێردراوی خوایە و هەموو وتهكانیشی پەیامی خوای گەورەن.
هەموو ساڵێك نەتەوە یەكگرتووەكان سەرژمێری تازەمان سەبارەت بە ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئەنجامی وەستانی دڵ و مێشك دەمرن،
پێ ڕادهگهیهنێتو ئەم ژمارانە لە زیادبوونێكی بەردەوامدان. ئەم سەرژمێریانە پێمان دەڵێن، كە نەخۆشیەكانی دڵ هۆكاری یەكەمی مردنن لە جیهاندا.
لەم لێكۆڵینەوەوەیه‌دا بۆمان دەردەكەوێت، كە هیچ كەسێكی سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێشبینی ئەوەی نەكردووە، ڕۆژانێك بێت و مەرگی كتوپڕ تیایدا دەكەوێت و زیادبێت، مه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌نها پەیوەندیی بە وه‌حی و نیگاوە هەبێت و لەلایەن خوای گەورەوە ئەم زانیارییانه به پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) ڕاگه‌یه‌نرابێت.
یه‌كه‌م كه‌س، كه زانستییانه له‌م دیارده‌یه‌ی كۆڵییه‌وه:
دیاردەی مەرگی كتوپڕ تاڕاده‌یك دیارده‌یه‌كی نوێیه, یەكەمین لێكۆڵینەوەش لێكۆڵینەوەكەی فرامینگهام بوو لە ساڵی 1948دا، (Framingham heart study)، نیوەی ژمارەی ئەو كەسانەی، كە بەشدارییان لە لێكۆڵینەوەكەدا كردبوو ئێستا لە ژیاندا نەماون.
فرامینگهام پێناسەی مەرگی كتوپڕ دەكات بەومەرگەی كە دوای كەمتر لە كاتژمێرێك لە دەركەوتنی نیشانەكانی ڕوودەدات.
دەركەوتووە، كە زۆربەی حاڵەتەكانی مەرگی كتوپڕ بەهۆی نەخۆشییەكانی شاخوێنبەری دڵەوەیە، ئەم جۆرە مردنەش پێی دەووترێت (SCD) sudden cardiac death ) لە لێكۆڵینەوەكەشدا دەركەوتووە، ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە نێوان 45 – 75 ساڵیدا بووە و بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە مردوون, 60% یان بەمەرگی كتوپڕ مردوون بەبێ هیچ نیشانەیەكی پێشتر!! (2)
هەروەها لێكۆڵینەوەكەش ئەوەی دەرخستووە، كه مەرگی كتوپڕی دڵ بریتیە لە تێكچوونی كتوپڕ، ئەمەش لە ئەنجامی حاڵەتی ناجێگیریی دەروونییەوە دروست دەبێت. سەرەڕای چاودێریی زۆر و خێرا فریاكەوتنی نەخۆشیشەوە بەهەموو ڕێگاكان، بەڵام ئەم نەخۆشییە سەركەوتووە لە كارەكەیدا!(2)
مەرگی كتوپڕ چییە؟
پێشینان ووتویانە (هۆكارەكان زۆرن و مەرگیش هه ر یه‌كه).
دەتوانین لەم پەندەوە بیروباوەڕی ساكاری پێشینانمان دەربارەی مردن بۆ دەربكەوێت، پێشینان باوەڕیان وابووە، كە مردن هۆكارێكی هەیە ئەویش بریتیە لە نەخۆشی، كارەسات، خۆكوشتن یان هەرشتێكی تر، بەڵام كە باس لە مردنی بێهۆكار بكەین، ئەوە مەرگی كتوپڕە، كە پێشتر نەزانرابوو.
هۆكاری سەرەكیی مردن لەم چەرخەدا بریتییە لە جەڵتەی لەناكاوی دڵ كە بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەك دێت و دەركەوتووە نیوەی ئەوانەی تووشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبن، بەمەرگی كتوپڕ دەمردن!! مەرگی كتوپڕ هێرشدەباتە سەر مرۆڤی نەخۆش، تەنانەت ئەگەر لەنەخۆشخانە و لەژێر چاودێریشدا بێت، لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كە 10% یان بەشێوەیەكی كتوپڕ لەناو نەخۆشخانەدا دەمرن و 90% یان لە دەرەوەی نەخۆشخانە. (7)
سەرژمێریییەكان:
هۆكاری یەكەمی مردن لە ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بریتییە لە نەخۆشیەكانی دڵ (جەڵتەی دڵ) بەڕێژەی نزیكەی 28% ی كۆی مردنەكان دەبێت. (6)
ڕاپۆرتەكانی سەرژمێری ئەوە دووپات دەكەنەوە، كە لەساڵی 2001 دا تەنها لەئەمەریكادا نزیكەی 700 هەزار كەس بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە مردوون، بەڵام ئەی ژمارەی ئەوانەی كە ساڵانە بەهۆی مەرگی كتوپڕەوە دەمردن چەندە؟
لە وولاتە یەكگرتووه كانداساڵانە زیاتر لە 300 هەزار كەس بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە ده‌مرن. سەرژمێرییەكان دووپاتی دەكەنەوە، كە ڕێژەی مەرگی كتوپڕی دڵ بەشێوەیەكی گشتی لەهەموو جیهاندا زیاد دەكات و پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی دەبن بەڕێژەی 3 بۆ 1.
مەرگی كتوپڕ بەبێ هیچ ئاگارییەكی لەپێش ڕووەدات، تەنانەت هەندێك جار بەبێ هیچ نیشانەیەكی نەخۆشیی دڵ سەرەڕای ئەو ملیۆنەها دۆلارەش، كه لە لێكۆڵینەوەكانی نەخۆشییەكانی دڵ لەو وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاداخەرجدەكرێت.
لەگەڵ ئەوەی كە توانیویانە ئەو ژمارەیە كەمبكەنەوە كە لەئەنجامی نەخۆشی دڵی كتوپڕەوە دەمرن، بەڵام ڕێژەی مەرگی كتوپڕ بەجێگیری ماوەتەوە!
جگەرە كێشان وفشاری دەروونيی:
جگەرەكێشان ئەگەری ڕوودانی مەرگی كتوپڕ سێ هێندە بەرز دەكاتەوە! و جگەرەكێشان بەرپرسیارە لە 1/4 ی نەخۆشییەكانی دڵ لە جیهاندا و ئەم نەخۆشییانە زۆربەیان بە مەرگی كتوپڕ كۆتاییان دێت.
فشاره دەروونییەكان كار لە زیادبوونی مەرگی كتوپڕ دەكەن، هەروەها لێكۆڵینەوەكانی قۆناغەكانی تەمەن ڕوونیان كردووه‌تەوە ، كە لەبارترین قۆناغی تەمەن بۆتووشبوونیان بەمەرگی كتوپڕ، بریتییە لە تەمەنی چلەكان‌و پەنجاكان. لەم قۆناغەی تەمەندا ژیری مرۆڤ پێده‌گات، هەروەها ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بەم مەرگە زیاترە. (1)
ئایا چارەسەری پزیشكیی بۆ ئەم دیاردەیە هه‌یه؟
زۆربەی پزیشكەكان باس لەچارەسەری دوای روِودانی نەخۆشییەكە دەكەن (وەستانی كتوپڕی دڵ یان مێشك) لەبەرئەوەی هەتا ئێستاش چارەسەری ئەم نەخۆشییە ترسناكە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری ڕزگاربوون لەم مردنە زۆر كزە. (5)
پزیشكەكان دووپاتیدەكەنەوە، كە ڕێگای نموونەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مردنە بریتییە لە دەستكەوتنی بەرزترین پلە لە جێگیریی كارەكانی دڵدا.
ئەو چارەسەرانەی كە ئێستا هەن، ئەوەیە كە نەخۆشەكە لەژێر چاودێرییەكی ورددا بێت دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەكی خێرای بۆ دەكرێت، بەڵام ئەم ڕێگای چارەسەرە هیچ ئەنجامێكی نابێت تەنها لەچەند حاڵەتێكی كەمدا نەبێت.
ئامۆژگاریی پزیشكان بەكەمكردنەوەی ڕێژەی شەكر و كۆلیسترۆڵ لە خواردنی ئەو نەخۆشانەدا هیچ گرنگییەكی نییە لەم حاڵەتەدا، بەڵام ئەی چارەسەری ئەوانە چییە كە بەخۆیان نازانن و كەسیش چاوەڕِوانی مردنی كتوپڕیان لێناكات؟
تا ئێستا زانستی پزیشكی له پێشبینی كردنی حاڵه‌تی ئه‌م كه‌سانه‌دا شكستی هێناوه، بەڵام ئایا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەمانەی پشتگوێ خستووە یان چارەسەری بۆدیارییكردون؟
ئایا چارەسەری قورئان و پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چییە بۆ ئەم حاڵەتانە؟
خوای گەورە لە زۆربەی ئایەتە پیرۆزەكاندا ئاماژەی بە وشەی دڵ (القلب) كردووە:
دڵ هەیە نەخۆشە، دڵ هەیە ڕق و بێ بەزەییە، دڵ هەیە كوێرە و نابینێت، دڵ هەیە نابیستێت، دڵ هەیە دەترسێت لە خوای گەورە و ئارامە، دڵ هەیە دەفامێت و ژیره.
كەواتە دڵ تەنها تروومپایەك نییە بۆ پاڵنانی خوێن بەڵكو دەزگایەكی تەواوە و بەرپرسیارە لە جێگیریی و ئارامیی دەروونیی لە مرۆڤدا.
یادكردنەوەی خوای گەورە باشترین ڕێگایە بۆ ئارامیی و هێوربوونەوەی دڵەكان چونكە خوای گەورە دەفەرموێت(الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ) (الرعد:28)، واتە: ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و بەیادی خوای گەورە دڵ ئارام دەبن، دڵنیابن كە بە یادی خوا دڵەكان ئارام دەبێت) .
لەبەرئەوە هەركاتێك ئیماندار یادی خوای خۆی دەكاتەوە، ئەوا دڵكەی ئارامدەبێت و تووشی هیچ تێكچوونێك (إضطراب) نابێت.
تۆش ئەی خوێنەری بەڕێز دەتوانیت چاوەكانت دابخەیت و وا لە دڵت بكەیت، كە بترسێت و مەزنی و گەورەیی خودا یادبكاتەوە، بۆ نموونە بڵێت (لا إله إلا الله) سەیركە و بزانە چ هەستێكت لا دروست دەبێت. ئایا هەست ناكەیت لە هەموو كەس زیاتر هێمنو ئارام و دڵنیاتریت! وەكو بینیمان كەوا هۆكاری مەرگی كتوپڕ بریتییە لە تێكچوونی لەناكاو لە كاره‌كانی دڵدا، لەبەرئەوە پزیشكان نەیانتوانیوە هەتا ئێستا چارەسەری ئەم دیاردەیە بكەن، بەڵام قورئانی پیرۆز بەم ئایەتە چارەسەری كردووە
جا ئەی خوێنەری بەڕێز ئەگەر قورئانی پیرۆزت لەبەر بێت و جێگیربێت لە سینەتدا، ئایا پێشینی ئەوە ناكەیت، كە لەهەموو كەس ئارامتربیت!
پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) فێری دوعایەكی گەورەی كردوین، كە هەموو ڕۆژێك خوێندوویەتی، دەفەرموێت: (ما من عبد يقول صباح كل يوم ومساء كل ليلة: بسم الله الذي لايضر مع إسمه شي‌ء في الأرض ولا في السما‌ء وهو السميع العليم، لم يصبه فجأة بلاء) رواه أبو داود) هیچ بەڵایەكی كتوپڕ توشی نابێت.
هەروەها پێغەمبەری مەزن ئەم دوعایەشی دەخوێند: بسم الله الذي لايضر مع إسمه شي‌ء في الأرض ولا في السما‌ء وهو السميع العليم.
ڕووی ئیعجاز لە فەرموودەكەدا:
دەتوانین ڕوی ئیعجاز لەم فەرموودە پیرۆزەدا به‌مشێوه‌یه كورتبكەینەوە:
1- كەس ناتوانێت پێشبینی زۆربوونی مەرگی كتوپڕ بكات، لەبەرئەوەی كەس نەیتوانیوە ئەم دیاردەیە بناسێت، هەتا ئەم چەند ساڵە كەمەی دوایی نەبێت، كاتێك زانایان توانییان سەرژمێری وورد بكەن، سەیریش لەوەدا بوو، كە ئەو ژمارانەی دەستیان كەوتبوو پیَِشبینی نەدەكران، چونكە ژمارەی ئەوانەی بەمەرگی كتوپڕ مردبوون زۆر بەرز بوو.
2- زانایانی ئەمڕۆ دەڵێن: دیاردەی مەرگی كتوپڕ جیانەكراوەتەوە و نەناسراوە هەتاوەكو 50 ساڵ پێش ئێستا! لێكۆڵینەوەی پزیشكی بۆ نەكرابوو هەتاوەكو 20 ساڵ پێش ئێستا. ئەمڕۆ زانایان هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕێگایانەی، كە بەرەنگاری ئەم مەرگە بكاتەوە، لەبەرئەوەی ئەوان د‌رك بەگەورەیی كێشەكە دەكەن، بەڵام هەوڵەكانیان بێسوودە.
ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت كەوا ئەم دیاردەیە لە زیاد بوونێكی بەردەوامدایە و زانایانیش دەستیان كردووە بە ناسینی هۆكارەكانی ئەم مردنە. ئەمەش ڕاستیی وتەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەردەخات، كە دەفەرموێت: (إن من إمارات الساعه أن یڤهرموت الفجأە), یەكێك لە واتاكانی ووشەی (يظهر) بە واتای (یتبین) دێت, واتە رووندەبێتەوە وەك لە (القاموس المحيط)دا هاتووە, هەروەك بینیشمان ئەم مردنە نزیكەی 20 ساڵە روونبووه‌تەوە.
3- هەندێك لە گوماندار و بێباوەڕان بانگەشەی ئەوە دەكەن، كەوا ئەم مەرگە هەر لەسەردەمی كۆنەوە ناسراوە، ئێمەش دەڵێین: ئەم مەرگە لەسەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) نەناسرابوو، هەر لەبەرئەوەش لە وتەی شاعیر و ئەدیبەكانی ئەوسەردەمەدا ئاماژەی پێنەدراوە و بەڵگەش بۆئەوە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەركەوتنی ئەم مەرگەی داناوە بە نیشانەیەكی رۆژی دوایی, ئەگەر ئەم مەرگە لەو كاتەدا بناسرایە ئەوا بەدڵنیاییەوە بێباوەڕەكانی ئەو سەردەمە ڕەخنەیان لەم فەرموودەیە دەگرت!.
هەروەكو دەزانین بێباوەڕان هیچ شتێكیان بەبێ ڕەخنە بەجێ نەهێشتووە، ئەگەر ئەم دیاردەیە بڵاوبووایە لەوسەردەمەدا، كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هات و دەركەوتنی ئەم دیاردەیەی دانا بەنزیكبوونەوەی ڕۆژی قیامەت، ئەگەر ئەمە ڕوویبدایە، خەڵكی ئەم فەرموودەیەیان پێ سەیر دەبوو، كە چۆن باسی شتێكیان بۆ دەكات كە بوونی هەیە!! لەبەرئەوە دەتوانین ئەم فەرموودەیە دابنێن بەموعجیزەیەكی پزیشكی لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) كە باس لە دیاردەیەك دەكات كە زانایانی ڕۆژئاوا نەیان زانیبوو هەتا ئەم چەند ساڵانەی دوایی نەبێت.
لە كۆتاییدا:
ئەم لێكۆڵینەوەیە كۆتایی پێدێنین بە دوعایەكی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، كە پێویستە لەسەر هەریەكەمان بیزانێت و هەرگیز لەیادی نەكات.
(اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتني وأنا عبدك وانا على عهدك ووعدك ما استطعت، أعوذ بك من شر ماصنعت، أبوء لك بنعمتك علي وأبوء بذنبي فأغفر لي فإنه لايغفر الذنوب إلا أنت)، هەركەسێك ئەم دوعایەی خوێند كاتێك دەخەوێت و دوای ئەوە مرد، ئەوا دەچێتە بەهەشت و هەركەسێكیش كاتێك بەیانی لەخەوهەستا و خوێندی، دوای ئەوە مرد ئەوا دەچێتە بەهەشت. (رواه البخاری)
خوێنەری بەڕێز: ئایا هاوڕای لەگەڵ من بە چارەسەری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم), و ئەم دوعایە لەبەر بكەیت‌و هەرگیز لەیادی نەكەیت؟
[/size]
[size=16]
له(میقدامى كورى معدیكرب)ه وه كههاوهلێكى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) بوو وتویتی: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموى مرۆڤ هیچ ده‌فرێكى پرنهكردووهلهسكی خۆی خرابتربێت واتهسكتان پرمه‌كه‌ن به زیادڕه‌وی خواردن وخواردنه‌وه.
ههرئهوهندهبهسه بۆمرۆڤ كه چهندپاروویهك بخوات بۆئه‌وه‌ى هێزی تێدابێت و بتوانێ خۆی راگیربكات وه‌پێویست بكات با سكى خۆى بكات به‌سێ به‌شه‌وه ، به‌شێكى بۆخواردنه‌وه به‌شێكى بۆخواردن وهبهشێكى به‌خاڵى بهێلێته‌وه بۆهاتوچۆى هه‌واو هه‌ناسه واته ئه‌وه‌نده نه‌خوات نه‌توانێت به‌ئاسانى هه‌ناسه‌بدات ، ئه‌وفه‌رمووده‌یه صحیحه رواه أحمد وترمزى و نسائي وأبنو ماجه و أبن حبان و حاكم و وافقه ألزهبى .
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كاتێك داواده‌كات سێ یه‌كى گه‌ده به‌خاڵى بمێنێته‌وه ئاماژه‌ى داوه بهراستیهكى پزیشكى نوێ زاناى رِوسى ( ئیڤان پاڤلۆڤ ) له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئه‌وه‌ى دۆزیه‌وه گهدهچهند ده‌رداوه تایبه‌تى هه‌یه كه بۆ هه‌رسكردنى خواردن ده‌یرێژێت ئه‌وزانایه دهڵىَ: كه مرۆڤ گه‌ده ى خۆى ثربكات له‌خواردن و خواردنه‌وه ئه‌وه ئه‌و ده‌رداو ئهنزیمانهى گه‌ده شوێنیان بۆنامێنێت تاوه‌كو تێكه‌ڵ ببن له‌گه‌ل خۆراكه‌كه‌و هه‌رسى بكه‌ن ، هه‌ربۆیه ئه‌وكه‌سه‌ى به‌رده‌وام گه‌ده‌ى خۆى پرده‌كات هه‌ست به‌ماندوێتى ده‌كات و خواردن باش هه‌رس ناكات.گه‌ده‌ى مرۆڤ لهتورهكهیهكى ماسولكه‌ى پێكهاتوه كاتێك مرۆڤ له‌خواردن ده‌بێته‌وه هه‌لده‌ستێت به‌راوه‌شاندنى خواردن‌و خواردنه‌وه كه له‌گه‌ل ده‌ردراوه‌كانى گه‌ده‌دا تێكه‌ڵیان ده‌كات ، ئه‌گه‌رمرۆڤ به‌شێكى گهدهبهبۆشاى به‌جێنه‌هێلێت ئهوهبوارى ئهوراوهشاندنهى بۆنامێنێت خواردن به‌باشى هه‌رس ناكات ، شایه‌نى باسه ئه‌وزانایه له به‌رئه‌و دۆزینه‌وه‌یه پاداشتى نۆبڵى وه‌رگرت ساڵى (1904) . ئهوفهرمودهپیرۆزه موعجیزه‌یه‌كى زانستى گه‌وره‌یه ته‌نانه‌ت دوور لهدینانیش دانیان به‌ئه‌و وته‌دا ناوه ، دكتۆر (عبدللباسط السید) ده‌ڵێ سه‌ردانى شارى (شتوتگارت ) ى ئه‌لمانیام كرد چووم بۆنه‌خۆشخانه‌ى سه‌ره‌كى له‌وشاره كه هه‌زار دكتۆر كارمه ندى ته‌ندروستى كار تیاداده‌كه‌ن ، كاتێك چوومه هۆڵى سه‌ره‌كى نه‌خۆشخانه‌كه وه بینیم له‌چوار چێوه‌یه‌كى گه‌وره‌دا به‌زمانى عه‌ره‌بى و ئه‌لمانى نوسراوه {فإن كان لابدفثلث لطعامه ، وثلث لشرابه ، وثلث لنفسه }له‌ژێریدا وه‌رگێرى وته‌كه به‌زمانى ئه‌لمانى نوسراوه ، له‌كۆتایدا نوسراوه‌كه ئه‌وه وته‌ى پیغه‌مبه‌رى ئیسلامه(صلی الله علیه وسلم)!!
[/size]
هههههههههههه
یانی سانی ئه‌تووش زۆر ره‌زای خۆت گران کردیه
هههههههههه
[size=16]پهياميَك بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی خه‌ريكی گوناهكردنن.. !
ئه‌م دونیایه‌ى ئێستا ئێمه ژیانى تێدا به‌سه‌ر ئه‌به‌ین بۆته پارچه‌یه‌ك له بارانى فیتنه‌و گوناهكارى كاره‌سات له‌وه‌دایه گوناه له‌و به‌رگه قێزه‌ون و بێزراوهى كه هه‌یبووه له ڕابردوودا ئێستا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و تاوان و گوناه وه‌ك شتێكى ئاسایى سه‌یر ده‌كرێت ته‌نانه‌ت به پێشكه‌وتن له قه‌ڵم ئه‌درێت و شانازیشى پێوه ئه‌كرێت ، كۆمه‌ڵگه كانى ئه‌مڕۆى مسوڵمان نشين كه خۆى له كۆمه‌ڵگه شه‌رقیه‌كاندا ده‌بینێته‌وه ئێستا گرفتارى ده‌یان و سه‌دان ده‌ردوو نه‌خۆشین كه به‌هۆى ته‌قلید كردنیان بۆ ڕۆژئاوا‌و وه به‌هۆى به‌گوێ كردنی شاگرده دڵسۆزه‌كانى شه‌یتانه‌وه واى لێهاتووه كه سیما‌و ئهصالهتی دیندارى به ژیان و كه‌سایه‌تى و ڕه‌وشتى تاكه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌وه نه‌ماوه له هه‌ندێك شوێن یان زۆر كاڵ بووه‌ته‌وه له هه‌ندێك شوێنى كه، كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌سه‌لمێنێت كه مامۆستاى هه‌موو مرۆڤایه‌تى پێش 14 سه‌ده فه‌رموویه‌تى كه مسوڵمانان شوێن جووله‌كه و گاورى له‌ڕێ لاده‌رى داخ له‌دڵ ئه‌كه‌ون ته‌نانه‌ت بست به‌بست دوایان ئه‌كه‌ون و لاسایى یان ئه‌كه‌نه‌وه تا ئه‌گه‌ر بچنه كونى بزن مژه‌شه‌وه (كه زینده‌وه‌رێكى زۆر بچووكه) به دوایان ئه‌كه‌ون و شوێن پێى ئه‌و ده‌روون نه‌خۆشه گهندهلاَنه ئه‌كه‌ون كه ده‌روون و ناخیان پڕه له دوژمنایه‌تى كردنى خواى گه‌وره‌و ئیسلام و هه‌موو ڕه‌وشت و به‌هایه‌كى به‌رزو پاك، وه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م ئيسلامه گزنگی بڵاوبۆته‌وه جوله‌كه‌و گاور موئامه‌ره‌و دوژمنايه‌تی ئهكه به له خشته‌بردنی شوێنكه‌وتووه‌كانی واتا ڕاده‌يه‌كی زۆريش توانيويانه كاريگهريی درووست بكه‌ن و مۆركی ئيسلامهتيمان بسرِنهوه..!
ئه‌توانم ده‌یان نمونه‌ى گه‌نجى واقیعى ئه‌م كوردستانه‌ى خۆمان بخه‌مه ڕوو كه نوقم بوون له دونیاى تاوان و لهزهلكاوى تاواندا هاوڕێى شه‌هوه‌ت و مۆدێل و چوون بۆ باڕوو نێرگه‌له خانه نن وه غه‌رق بوون له عیلاقه‌ى حه‌رام و وه تهنانهتكارگهيشتۆته ئه‌وه‌ی كه گه‌نجانێك هه‌ن تووشی زينا بوون .!!!!مه‌گه‌ر خواى گه‌وره نافه‌رموێت (( ولا تقربوا زینا)) واته نه‌ك زینا مه‌كه‌ن به‌ڵكو نزیكى زینا مه‌كه‌ونه‌وه)) ده‌ى سوێند به‌خوا سه‌دان و بگره هه‌زاران گه‌نج له‌ناو موقهدیمهكانى زینادا ئێستا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و سات و چركه به‌نرخه‌كانى ته‌مه‌نیان كه ئه‌مانه‌تێكى خوایى یه بۆ كارێكى مه‌زن به‌ئه‌مانه‌ت پێماندراوه كه ئه‌ویش ( عیبادهت و عیماره‌ت) ه كه به‌ماناى په‌رستش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆمهڵگهدێت به ڕه‌وشت و بلاَوكردنهوهى باها به‌رزوو به‌نرخه‌كانى ئیسلام نه‌ك به كۆشك و ته‌لار و پاڵدانه‌وه له بير كردنی ئه‌و هاته‌ى كه نزیكه بێت كه قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و حه‌شرو نه‌شره.! بهڵىَ سه‌دان و بگره هه‌زاران گه‌نجى كۆمه‌ڵگه مسوڵمان نشینه‌كان ئێستا شه‌ونخونى ئه‌كه‌ن كاته‌كانیان ئه‌به‌خشن له‌پێناو حه‌رام وتن و حه‌رام بینین و ڕه‌فتاری حه‌رام و بيركردنه‌وه‌ی حه‌رام و تێكه‌ڵاوی حه‌رامدا..!
گه‌نجه‌كان ئه‌ى و ئهگهنجانهى كه ئه‌ژمار ئهكڕێن به ئومه‌تى ئیسلام و ئومه‌تی موحه‌مه‌دى نه‌تان بیستووه كاتێك له كۆبوونه‌وه‌كى گه‌وره‌ى جوله‌كانى جیهاندا كه‌سێك قورئانێك ئه‌دڕێنێت و هاوار ئه‌كات ئهڵىَ ئه‌وه ئیسلامم له ناو برد.!! یه‌كێكیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه لێى ڕاده‌په‌ڕێت و ده‌ڵێ نه‌خێر تۆ ئیسلام ت له ناونه‌برد به‌ڵكو به‌و ڕه‌فتارانه زیاتر تووڕه‌یى ئه‌وانت له به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا زۆر تر كرد.. ئێمه ئه‌بێت قورئان نهدڕێنین چونكه ئه‌وان ئه‌توانن چاپى بكه‌نه‌وه و وه زیاتر توند و تۆڵ ئهبَیت ڕیزه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌یان بهرام به‌رمان به‌ڵكو ئه‌بێت كارێك بكه‌ین ( قورئان له دڵیان‌دا ده‌ربهێنین..!!) به‌ته‌كید توانیان ئه‌و كاره بكه‌ن و به‌زیادیشه‌وه مهگهرئێستا گه‌نجه‌كانمان هێنده‌ى قسه له‌گه‌ڵ كچ دا ئه‌كه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كچ له‌گه‌ڵ كوڕدا هێنده‌ى خۆى جوان ئه‌كات له به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كدا تا گوگه‌كان و نه‌خۆشه‌كان جوانتر موشتاقى ببن یان كوڕانێك كه له‌جێى ئه‌وه‌ى شه‌ونوێژو زیندووكردنه‌وه‌ى شه‌وه‌كانیان به ئیمانیان سیماى شه‌وان یان بێت هه‌ندێك بهخهوتنى زۆر‌و هه‌ندێك به چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ گازینۆو هه‌ندێك به قسه‌ى پووچ و مه‌جلیس گه‌رم كردن هه‌ندێكیش ئینته‌ر نێت و مۆبایل بۆ حه‌رام وتن و بۆ حه‌رام بینین به‌كار ئه‌هێنن كه ئه‌مه ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه بۆ ئه‌م مه به‌سته به‌كارى ئه‌هێنن نه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى دڵه تاریكه‌كان ڕووناك ئه‌كه‌نه‌وه‌و خه‌ڵكى له زه‌لكاوى تاوان ڕزگار ئه‌كه‌ن و په‌یامى به‌سوود ئه‌گه‌یه‌نن..!
بهڵىَ دووژمنانى خوا لێ ناگه‌ڕێن گه‌نجه‌كانمان دینداربن شه‌وو ڕۆژ ئه‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك به هه‌موو شێوه‌و شێوازێك ڕه‌وشتى به‌رزوو جوانى گه‌نجانى ئومه‌تى ئیسلام تیرۆر ئه‌كه‌ن و وه حهلاَڵهكان بێ بایه‌خ ئه‌كه‌ن و هه‌موو حه‌رامه‌كانمان بۆ ئه‌ڕازێننه‌وه ته‌نانه‌ت واى لێ هاتووه ئێستا شه‌رعیه‌ت دراوه به گوناه و تاوان وه ئه‌شبینین هه‌موو شوێن و مۆدێل شتێكى پیس و حه‌رام بازاڕى گه‌رمه‌و بینه‌ران و به‌كار هێنه‌ران و جێ به‌جێ كارانى ڕۆژبه‌ڕۆژ له بره‌ودایه بهلاِم ئهفسوو س شوێنه پاكهكان كاره چاك و حهلاَلَهكان ئه‌و شتانه‌ى خوا پێ ى خۆشه بازاریان چۆڵ و كه‌م موشتهرين ،بشوێنهحهرامهكان جمه‌یان دێت شوێنهپاكهكانیش كزۆڵ و كڵۆڵ و كه‌وتوون، كتێبه حه‌رامه‌كان شیعر‌و شانامه پیسه كان خوێنه‌رانی زۆره بهلاَم گه‌ورترین و به‌نرخترین كتێبى مرۆڤایه‌تى له ئادامهوه تا خاته‌م كه قورئانه كه‌م خوێنه‌رو كزۆڵ و ماته ...! قسه‌ى كه‌سێكى ناودار جووله‌كه ده‌هێنمه‌وه كه‌ده‌ڵێت كاریگه‌رى (په‌رداخێك عاره‌ق و ئافره‌تێكى ناپۆشته) به‌قه‌ده‌ر كاریگه‌رى سه‌دان تۆپ و فیشه‌ك كه ئه‌ى تهقێنین بۆ له ناوبردنى كۆمه‌ڵگه ئیسلامى یه‌كان زیاتره.. جاران خوشكێك كه ده‌چوویه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خوشكێكى ئه‌چووه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پارێزراو بێت له‌هه‌ر ده‌ستێكى پیس و هه‌وایه‌كى ناساز بهلاَم ئه‌مڕۆ كوفرى عاله‌مى و دوژمنانى خوا كارێك یان كردووه هه‌موو پايهكانی ژیانێكى پڕ له ڕه‌وشتیان له كۆمه‌ڵگه‌كانماندا تێك وپێك داوه‌و هه‌ڵیان ته‌كاندووه كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى پێویست ناكات به دواى تاوان و گونهدا بڕۆین و عه‌زیه‌تى بۆ بكێشین به‌ڵكو ئه‌مرۆ ههرلهڕێى ئه‌و ئامێرانه‌ى كه بێ ئه‌وه‌ى هیچ په‌روه‌رده‌یه‌ك مان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى هه‌بێت ئه‌بینین و ئه‌بیستین به‌هه‌زاران كه‌س له ناو حه‌رامدا گلاون و پێشیان وایه ئه‌مه پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌و به‌ده‌ست هێنانی مافی شهخسيه..!..!
گه‌نجه‌كان من له‌و ده‌یان نمونه واقیعیهى كه له نزیكه‌وه ئاشناى ئالودهبووهكانیان بووم ته‌نها یه‌ك نموونه‌ى بچوكتان بۆ ئه‌نووسم و ئه‌ى خه‌مه پێش چاوى ئێوه‌ى به‌رڕێز تاكو هه‌ریه‌كێك له ئێمه له دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و نوسینه‌ى سه‌ره‌وه‌و ئه‌م ڕووداوه به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و هه‌ر خه‌له‌لێك هه‌یه هه‌ر تاوانێك كه ئه‌گه‌رله سه‌ره‌تادايه وه ئه‌گه‌ریش بووه‌ته خوو تیایدا خێرا زوو خۆى ده‌ربازبكات و كۆچێكى حه‌قیقى بكات بۆ مه‌مله‌كه‌تى ئیمان و سهرلهنوىَ په‌یمانى بۆ خوا ژیان و بۆ خوا مردن بداته‌وه به خوای گه‌وره‌و له پاشان خودی خۆی، چونكه دڵنیابین له‌وه‌ى كه ئه‌م دوونیایه هۆڵێكى تاقیكردنه‌وه‌یه‌و له‌سه‌ر ته‌نها مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك له چاكه‌و له خراپه لێمان ئهپرسرێتهوهو ئه‌چینه‌وه به‌رده‌ستى خواى گه‌وره..! ئه‌وكاتیش هیچ دادت نادات په‌شیمانى و گریان..!
به‌ڵێ له‌م ڕۆژانه‌دا گه‌نجێك په‌یوه‌ندى پێوه‌كردم له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه پاشان داواى ڕهقهمهكهمى لێكردم بۆ ئه‌وه‌ى كێشهكهیم بۆ باس بكات به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌و خۆتر به‌ڵێ ئه‌وه‌بوو تێلى بۆم كرد هه‌ر به‌ده‌نگى دا دیاربوو كه تووشى كاره‌ساتێك بووه گه‌رووى پڕبوو له گریان و تینوى دهلاقهیكى ئومێد‌و ده‌روازه‌یه‌كى ڕزگاربوون بوو، به‌ڵێ سه‌ره‌تا ناوى خۆى پێوتم پاشان شوێنى دانیشتنى پاشان پرسیم كه كێشه‌كه‌ى چى یه؟ بهڵىَ وتى كاك سه‌ربه‌ست من ئه‌مه‌وێت خۆم بكوژم ،ته‌نانه‌ت چه‌ند حهبێكيشم خواردووه..!! ئه‌مه‌وێت له‌م كێشانه ڕزگارم بێت .! به‌ڵێ ئیتر هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌م بۆ ڕوونكرده‌وه كه مردن چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ت ناكات به‌ڵكوو قورسترى ئه‌كات و وه‌ك بۆ ئێره‌ت دۆزهخێكت خوڵقاندووه بۆ خۆت له‌و دونیاش سزاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆى ئه‌كوژێت به‌هه‌تاهه‌تایى جێ‌نشین و سوته‌مه‌نى دۆزه‌خه.! به‌ڵێ گه‌نجه‌كان ئه‌ى ئهوكهسانهى كه له به‌هارى ته‌مه‌ندان ئههى ئه‌و خوشك وبرایانهى كه تا ئێستا بیرت نه‌كردۆته‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یت ..به‌ڵێ ئه‌وه بوو پێم وت كارنامه‌ى ژیانى ڕابردووتم بۆ باس بكه تۆ خه‌ریكى چى بوویت؟ والله ى گریانم بۆ حاڵى گه‌نجه‌كان دێت گریانم بۆ ئه‌وه‌دێت كه چۆن خۆمان هه‌رزان فرۆش كردووه بۆ به‌رنامه پیس و گلاَوهكانى جوله‌كه‌و گاور‌و شه‌یتان و دۆسته‌كانى . به‌ڵێ ووتى من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ (30) كچ دا هه‌یه..! ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ زۆربه‌یاندا ئه‌چمه ده‌ره‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م به ته‌له‌فون وه هیچیان نازانن كه له‌گه‌ڵ ئه‌وى ترم..! گه‌نجه‌كان ئه‌ى ئه‌و كیژانهى بوونه‌ته سووته‌مه‌نى ئه‌م په‌یوه‌ندیه حه‌رامانه ئه‌ى ئه‌و كیژه گه‌نجانه‌ى كه زۆر به‌ساده‌یى كه‌وتوونه‌ته داوى كۆمه‌ڵێك قسه‌ى زه‌ردوو پرته‌قاڵى درۆى كوڕان ..! ئه‌ى ئهوكوڕانهى كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رى پۆشاكى نیمه‌چه ڕووتى كچانى زانكۆ قوتابخانه‌كان و بازاڕه‌كان بیرێك بكه‌نه‌وه، كیژه‌كانى ئومه‌تى موحه‌مه‌د بالاَپۆشه مۆدێل كاره‌كان بیرێك بكه‌نه‌وه مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر نافه‌رموێت يه‌كێك له نيشانه‌كانی هاتنی ڕۆژی دوايی كۆمه‌ڵه ئافره‌تانێك په‌یدا ئه‌بن (( پۆشته‌ش و پۆشته‌ش نین ڕوتن و ڕوتیش نین جلێكى ته‌نكیان له به‌ردایه به‌له‌نجه‌و لار ئه‌ڕۆن قژیان وه‌ك كلكى حوشتر ئه‌به‌ستن ) ئه‌فه‌رموێت نه‌من له‌وانم و نه‌ئه‌وانیش له منن بێ به‌ریم لێیان.! حه‌ز ئه‌كه‌ن ببه‌نه ئه‌هلى دۆزه‌خ ؟ دڵنیام نه‌خێره وهلاِمهكهتان.. ده‌ى ئه‌و پانتۆڵه تهسكانهى له به‌رى ئه‌كه‌ن فڕێى بده‌ن ئه‌و قژهى كه حه‌رامه ده‌رخستنى دایبۆشن ئه‌و ڕووخساره‌ی كه ئه‌مانه‌تى خوایه‌و شوێنكاری خوایه ده‌ستكارى مه‌كه با چیتر نه‌بنه نێچیرى كوڕان با چیتر كوڕه گه‌نجه فه‌قیره‌كان كۆچ نه‌كه‌ن به‌ره‌و تاوان به‌هۆى جل و ڕووخسار‌و قسهكانتانهوه..! به‌ڵێ گه‌نجه‌كه وتى عاره‌قیش ئه‌خۆمه‌وه وه نێرگه‌له‌ش ئه‌كێشم وه جگه‌ره‌ش ئه‌خۆم ..!!! به‌ڵێ ئه‌مه یه‌كێكه له قوربانیه‌كانى ئاره‌زوو شه‌یتان و به‌رنامه پیسهكانى غه‌رب..َ پێم وت ئێستا بۆ خۆت ئه‌كوژیت ؟َ به‌ڵێ زۆر به حه‌زینى وه‌ڵامى دامه‌وه وتى یه‌كێك له وكچانهى په‌یوه‌ندیم هه‌یه له گه‌ڵیدا ئاشكرابووم و ئێستا ماڵى ئه‌و كچه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنان لێ كردووم.! وتم زینات نه‌كردووه وتى والله زینام له‌گه‌ڵیدا نه‌كردووه بهلاَم ماچم كردووه‌و قسه‌مان كردووه زۆر پێكه‌وه ..! به‌ڵێ ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى پورێكى ئه‌م كوڕه كه خێزانى كه‌سێكى نزیكى باوكى كچه‌كه‌یه هه‌وڵى تهلاَقدانى بدرێت چونكه خزمى ئه‌م كوڕه‌یه له كاتێكدا ئه‌و هیچ گوناهیشى نى یه..! به‌هه‌رحاڵ له كۆتایى دا گه‌نجه‌كان داواتان لێ ئه‌كه‌م كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شى ئیسلام ئێستاش هه‌لى قه‌ره‌بووكردنه‌وه ماوه له به‌رده‌متان واز له‌و په‌یوه‌ندیه حه‌رامانه واز له خواردنى حه‌رام بینینى حه‌رام پۆشاك و روخسار جوانكردنى حه‌رام بهێنن .. ئه‌مڕۆ ژیانه سبه‌ى قه‌برى تاریك و یه‌كه‌م مه‌نزڵى قیامه‌ت و پاشان لێ پرسینهوهيه... ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت بڕیاربده‌یت هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ خوَت و خواى گه‌وره‌دا بڕیارى یه‌كلایى كه‌ره‌وه بده‌و هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ى تۆیان كردووه به ئه‌هلى نا مولته‌زیم و وه تووشى حه‌رامیان كردوویت وازیان لێ بهێنه‌وه... بچۆره قامه‌تى ته‌وبه‌و په‌شیمانى یه‌وه تا هه‌میشه له قیام و به‌رزیدا بژى .. بچۆره سه‌ر په‌یژه‌ى نوێژوو تا هه‌مو چركه‌یه‌ك به‌ره‌و مه‌له‌كوتى ئاسمان و ئاسووده‌یى بفڕیت...
ئه‌مه نموونه‌یه‌كى بچووكى ئه‌و سه‌دان گه‌نجه‌بوو كه‌هه‌مان شێوه ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان هێنده گهوزابن له‌و جه‌وه پیس و حه‌رام ژیانهدابیرێك نه‌كه‌نه‌وه بڕیاری ته‌وبه بده‌ن .!
ئێستا نهدرهنگه نهزوو
گهرگهنجیت بڕوا به گوناهى زۆر
ته‌وبه‌ى پیربوونت شهوناكاته خۆر
[/size]
[size=16]چ كوڕێك لای كچ جێگای سەرنجە..!!
نووسینی: بەڵێن چینی
رووخسار و جوانی مرۆڤ شتێكی كاتییە لەگەڵ بەسەرچوونی رۆژگار ئەویش بەرەو گۆڕان و لە ناوچوون دەچێ) ئەمە سەرەتای قسەكانی توێژەرێكی دەروونییە بەناوی(سەناء تاهیر)،(سەناء) كە ساڵانێكە لەو بوارە كاردەكات لە قسەكانیدا زیاتر جەختی لەسەر كاریگەری میدیا و پەروەردەی سەرەتایی دەكات كاتێك دەڵێت:
پەروەردەكردنی منداڵ بەشێوەیەكی نا دروست و بێ بەشبوون لە سۆز و خۆشەویستی و دووری هەردوو رەگەز لەیەكتری وایكردووە لە كۆمەڵگەیەكی وەك ئێمەدا زیاتر بایەخ بە رووخسار لەسەر حیسابی ناوەڕۆك بدرێت، هاوكات میدیاش بەشێوەیەك لە شێوەكان بەتایبەت بەهۆی بانگەشە و بایەخدانی رادەبەدەر بە ریكلامكردن بۆ كەرەستەكانی جوانكاری و بەكارهێنانی كوڕان و كچانی جوان لە ریكلامەكاندا، ئەو فڕۆم و شێوە بیركردنەوەی لە هزری كچان و كوڕاندا قووڵتركردووە.
میدیای كوردی بەهەموو بەشەكانیەوە بەشێوازی جیاجیا مەسەلەی جوانی، بەتایبەت جوانی ئافرەتی خستۆتە بەر باس و لێكۆڵینەوە، هەر ئێمە لە هەفتەنامەی (گـــــــــوڵان)دا چەند جارێك لەمیانی ریپۆرتاژە كۆمەڵایەتییەكاندا باسمان لە جوانی ئافرەت، لە نێوان رووخسار‌و ناوەڕۆك و كاریگەری جوانی لەسەر پێگەی كۆمەڵایەتی ئافرەتان كردووە، بێگومان ئەو بابەتە مەسەلەیەكە بە ریپۆرتاژێك یان نووسینێك كۆتایی نایەت لەوانەیە لە رووە دەروونی و كۆمەڵایەتیەكەشەوە لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی زانستی لەسەر كرابێ، هەر بۆیە بەباشمان زانی ئەم جارەیان باسەكە پێچەوانە بكەینەوە و بپرسین، رووخساری دەرەكی كوڕان تا چەند كاریگەرە؟ ئایا تا چ ئاستێك سەرنجڕاكێشیان پێدەبەخشێت؟ هەروەها (پارە و ئۆتۆمبێل و جلوبەرگ و
شێوازی قسەكردن وێنەیەكی جوانی كوڕان نیشانی كچان دەدات؟
دواجار چ كوڕێك بەلای ئەوانەوە سەرنجڕاكێشە؟
- بە بڕوای(سومەیە سامی)ی گۆرانی ئەو حاڵەتە زیاتر لە قۆناخی هەرزەیدا بەرجەستەیە بەسەر هزر و خەیاڵاندا چونكە لەو قۆناخەن گۆڕانكاری جەستەیی و هۆرمۆنی بەسەر مرۆڤدا دێت بە بڕوای(سومەیە) هەر بۆیە هەرزەكارانی لەو تەمەنە دا خولیای لاسایكردنەوەی شێوەی قژ داهێنان و رووخساری ئەستێرە و ناوە گەشەكانی بوار هونەر وەك گۆرانبیژان و ئەكتەرەكان دەبن، هەروەها(سومەیە)، لە دوا قسەكانیدا ئەوەشی گوت كە رەنگ رووخسار و دوور لە كەسایەتی بەهێز و خۆشەویستی بەهایەكی نییە.
هەڵەیەكی گەورە
(سیروان رەسول) یش لەلای خۆیەوە ئەوە، ناشارێتەوە كە رەنگ و رووخسار رۆڵی هەیە لەوەی كوڕ یان كچ مایەی سەرنجڕاكێشانی دەورووبەرەكەی بێ، بەڵام هۆشداری ئەوەش دەدات كە هەڵەیەكی گەورە دەكەین گەر تەنیا لەسەر ئەو ئەساسە بەرامبەرەكەمان هەڵسەنگێنین و پێی سەرسام بین(من ئەوە بە هەڵەیەكی گەورە دادەنێم، ئەوانەی وا بیردەكەنەوە بێگومان كەموكورتی دەروونی و نەخۆشیان هەیە، چونكە هەندێ جار ئاریشەی كۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە).
- بەبۆچوونی خاتوو (پەروین عەبدولڵا)ش تاكی كوردی لە بری ئەوەی پۆزەتیڤانە سوود لە جیهانگەرایی و پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا وەربگرێ دەبینین ئەو پێشكەوتنە دەرەنجامێكی پێچەوانەی لێكەوتۆتەوە، ئێمە تەنیا بەرواڵەتی سوودمان لە شتەكان وەرگرتووە و ناوەڕۆكمان فەرامۆش كردووە هەروەها (پەروین) ئاماژەی بەوەشدا مرۆڤ هەر چەند جوان و روواڵەت و سەرنجڕاكێش بێ كە پیربوو ناشرین دەبێ، بۆیە ئەوە هزر و نافی مرۆڤە دەبێ سەرنجمان رابكێشێ نەك جوانی و سیمای كاتی و بەسەرچوو.
ماكیاژی كوڕان
- بەپێچەوانەی بۆچوونەكانی پێشوو(گـــــــــوڵاڵە) قوتابی قۆناخی یەكەمی - راگەیاندن رای وابوو سەرەتا یەكەمین شت كە لە كوڕێكدا سەرنجی رابكێشێ سیما و رووخسارییەتی(ئینجا دوای رووخسار هەوڵی تێگەیشتن لە ناخی دەدەم، ئایا چۆن سەیرم و دەكاو بیر دەكاتەوە رای بەرامبەر چییە و وەك مێینەیەك چۆن تەماشام دەكات؟! هەر بە ڕای ئەو قوتابییە ناكرێ بڵێین كچانی بایەخ بە سیمای دەرەوەی كوڕان نادەن و بە هەندی وەرناگرن، هاوكات كەسایەتی و زانایی لە قسەكردن و موجامەلە ماكیاژی كوڕانن و لەلای كچان سەرنجڕاكێشیان دەكات .
-(كەسایەتییەكی) بەهێز و رۆشنبیر و قسەزان پێشە رووخسارێكی بۆیە كراوە، بە ماكیاژ و پارەو جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل) (هاوژین موفەق) قوتابی لە قۆناخی دووەمی بەشی مێژوو جگە لەو قسانە هێمای بۆ ئەوەش كرد كە یەكێك لە فاكتەرە سەرەكییەكانی بەرزی رێژەی تەڵاق و زۆربوونی ئاریشە كۆمەڵایەتییەكان، هەڵخەڵەتانی كچانە بە رووخسار و فەرامۆشكردنی ناخ و ماهیەتی رەگەزی بەرامبەر، هەر بۆیە (هاوژین) لە هاوڕەگەزەكانی دەخوازێ ئیتر بە جۆرێكی دیكە بیر بكەنەوە و هەرگیز جەستە و رووخساری جوانی كوڕان پارە و ئۆتۆمبێلیان نەكەنە پێوەر لە هەڵبژاردنی خۆشەویست یان هاوتەمەنی ژیانیان.
رووخساری هیچ كوڕێك سەرنجی رانەكێشاوم
- بە قسەی (فاتیمە موراد)ی قوتابی بەشی كۆمەڵناسیش تا ئێستا رووخساری هیچ كوڕێك سەرنجی رانەكێشاوە(مەرج نییە هەموو كچان بایەخ بە سیما‌و رواڵەتی دەرەوەی كوڕان و شێوازی پرچ داهێنان و شێوەی جلوبەرگیان بدەن) هەر بە بۆچوونی(فاتیمە) لێرەدا تەمەن حوكم لەسەر شتەكان دەكات،(فاتیمە) پێی وایە لە تەمەنی هەرزەییدا ئەو پێوەرو شتانە خرووری بەرچاویان هەیە و هەر كچێك بەشێوە و جۆرە جوانی و رووخسارێكی كوڕان سەرسامە، بەڵام دواتر كە كامڵ دەبێ و بیر لە هاوسەرگیری دەكاتەوە ئەو پێوەرانە بەرەو كاڵ بوونەوە دەڕۆن عەقڵ بەسەر دڵ و خەیاڵدا زاڵ دەبێ گەر بەردەوام بەو شێوەیە بیر بكەینەوە، هەڵەیەكی گەورە دەكەین چونكە رۆژێك دادێت جوانی و رووخسار نامێنێ بەو پێورانگە بێ دەبێ خۆشەویستیمان بۆ هاوژیانیشمان نەمێنێ).
- دواجار(چیمەن محەمەد) لە قۆناخی دووەمی هەمان بەشی دەڵێت: لە كۆمەڵگە رۆژهەڵاتییەكاندا ئەوەندە ئیعتیبار بو جوانی و رووخسار دەكرێ بۆ ئەو ئیعتیبارە بۆ كەسایەتی و رۆشنبیری مرۆڤ داناندرێ، بە بڕوای ئەو قوتابییە، داخراوی كۆمەڵگە و دووری كوڕان و كچان لە یەكتری وایكردووە ئەوان تەنیا لەرێگەی خەیاڵ رووخسارەوە هەست بە وجود و جوانی یەكتری بكەن، لە كاتێكدا ناخ و كەسایەتی مرۆڤیش پێكهێنەرێكی دیكەی وجودی مرۆڤن و فەرامۆشكردنیان هەڵاتنە لە راستی و واقیع
حه‌ز ده‌كه‌ى بزانى كى ئیستا بیرت لى ده‌كاته‌وه
[/size]
سوپاس برام
[size=16]بــرینـی لـه شــت چــاری دهوایــه
بــرینـی دلـَت ســا ڕیـَـژی نــا یـــه
جـوێنی بێـگانـه كـه‌متر كـار ئه‌كــا
تـوانـجـی دوَســت دڵ بــریندارئهكـــا
كهلـهگهڵ به‌دا ههڵـسیی و دانـیشـی
وه‌ك شـهكـر لـهجێی ته‌ڕ هـهو ده‌كێشی
هـاونشینی بـه‌د,ئهخـلاق ئــه گوَڕێ
پیــاو خـراپ چـاكیـش ئـهخـاته گوَڕێ
زوَر پیـاوی پـاكی ته‌میز وه‌ك گه‌وهه‌ر
هـاونشــینی بــهد لــهكـهیخسته سه‌ر
ئـه‌وه‌ی كـهخوڵـقی دڵ صاف ئهگوَڕێ
خــوا لـه‌نـاوی بـات بیـخـا تـه گـوَڕێ
ئـاخ ئـهوكـه سـانهی كه‌چاك ئهگوَڕن
بــوَ ژیـان ناشــێن شــا یسته‌ی گـوَڕن
كـهخوَت خودبین و بوَ خه‌ڵك به‌د بین بی
نــابــێ لـهدوایـی ڕوَژت ئه‌مین بـی
ئه‌و پیاوه گـه‌وره‌ی خوَی به‌كه‌م ئه‌گرێ
لـهئهنـدازهی خوَی زوَرتر سه‌ر ئه‌خرێ
لـه‌گه‌ڵ خوَههڵكێش خوَش باوه‌ڕ مه‌به
ئاڵتـون بهمحـهك پیـاو بـه تهجـرهبـه
قـه‌دری خـوَت زیـادكه بهقهدرزانیـی
خوَت نه‌بێ هیچ كه‌س به‌سوك نهڕوانیی
هه‌ندێک له په‌نده‌کانی پیره‌مێردی نه‌مر که زۆربه‌یان په‌ندی کوردی پیره‌مێردی شاعیر به شیعر دایڕشتوون
وتیان به ڕێوی شاهیدت كێیه؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
حه‌زده‌كه‌ی دوور بی له گێره و كێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ك ویزه‌ویز
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای كه‌وی كرده‌وه
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له كوێ وه‌ركه‌وێ
ناشكوری مه‌كه به‌م به‌شه كاكه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاكه
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بكه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر كاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاكه
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به با كه
هێندێ كه‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌كانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكی له‌مێژ و كۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
كه‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شكی ددانی
چكۆله‌ترین كرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئاوت خوارده‌وه جارێك له كانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و كوێستان
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ككو
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه به ماڵ
پیاو كارێك بكا كه پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
كێ باسی خه‌ڵكی كرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
ئه‌و كه‌سه دۆستی گیانی گیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێكه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێكه
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
سا بێ سكی خۆت مه‌دڕه له داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له وه‌جاخا
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
له ترس و خۆفی ماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
له دووی سیاسه‌ت خۆت مه‌خه‌ره به‌ند
ڕێوی قه‌واڵه‌ی پێ‌بوو پێستیان که‌ند
توخن به پیاوی سه‌رچه‌وت مه‌که‌وه
به‌ده‌ست قه‌رز بده‌و به پێ دووی که‌وه
له‌هه‌موو هه‌ورێ باران نابارێ
ڕاز که‌وته زاری و ڕاست که‌وته شاری
ئه‌و کانیه ی ئاوی لێ ده‌خۆیته‌وه
به‌ردی تێ مه‌خه تینوو ئه‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی ئه‌یه‌وێ سه‌ری نه‌یه‌شێ
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆی پێ ڕاده‌کێشێ
مه‌عاشی به‌لاش بێ پیته‌و بێ خێر
ده‌ستی ماندووه له‌سه‌ر سکی تێر
په‌ندو وته جوانه‌کانی ژیان
ئه‌وین سه‌ره‌تای هه‌یه ،به‌ڵام کۆتایی نییه
خۆشی بۆ بووک و زاوایه و هه‌ڵپه‌ڕینیش بۆ خه‌ڵکه
پیاوی گه‌وره مردنی به‌ره‌که‌ته
ئافره‌ت ته‌رازووی ژیانه
زێڕی پاک له ئاگر ناترسێ
ئه‌وین به سواڵ کردن نابێ
بڕێ جار مه‌رگێک هه‌زار ژیانی به دواوه‌یه
هێندێ که‌س به بستنی چاوی خۆیان،مردنی هه‌تاو ده‌بینن
خۆشه‌ویستی گوڵێکه له باغچه‌ی هه‌ژاران په‌یدا ده‌بێ
پیاوی پیر قاچی ده‌بێ به سێ
ئاشه‌که شله بێ و ئاشپه‌زه‌که بله بێ،هه‌ر که‌س بیخوا گول ده‌بێ
هاوڕێی خراپ تۆش خراپ ده‌کا
که‌ر به کاروان قه‌ڵه‌و نابێ،یانی هیچ که‌س به زۆر خواردن قه‌ڵه‌و نابێ
خزم خه‌زێنه‌یه به بێگانه مه‌یگۆڕه‌وه
له بیر کردن سه‌ر پۆشی هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌تێکه
ئه‌گه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک دوژمنت بێ ده‌بێ حیسابی بۆ بکه‌ی
قاپه‌کان تازه‌یه،به‌ڵام ئاش هه‌ر ئاشه
هه‌ر خڕێک گوێز نییه
نه پیر بۆ که‌ر کڕین بنێره ونه جه‌حێڵیش بۆ ژن هێنان
نان به ئیشتیای خه‌ڵکی ناخورێ
مووه‌کانی له ئاش سپی کردووه
ئافره‌تی جوان به قسمه‌تی پیاوی خراپ و ناحه‌ز ده‌بێ
هه‌ر سێزده‌ی مانگێک سێزده به‌ده‌ر نییه
شادی و خۆشی له ماڵێکدا هه‌یه که خۆشه‌ویستی تێدا بێ
که‌سێک له قسه کردن دا زمانی درێژ بی، له کرده‌وه‌دا ده‌ستی شکاوه
سه‌بر گوڵێکه له باغی هه‌ر که‌سێکدا ناپشکوێ
پشیله به دارێکدا هه‌ڵناگه‌ڕێ که نه‌توانێ لێی بێته خواره‌وه
ئه‌م شته سه‌گ بیخوا ،پشیله ده‌ڕشێته‌وه
شێر پشتت بشکێنێ،به‌ڵام رێوی ده‌مت نه‌لێسێته‌وه
خه‌رجی له ده‌غڵی زۆرتره
برینی خه‌نجه‌ر ساڕ‌ێژ ده‌بێ،به‌ڵام برینی زمان ساڕ‌ێژ نابێ
له گه‌ڵ گوڵ گوڵ به و له گه‌ڵ پێکوڵ پێکوڵ
سه‌رمایه سه‌ری ساحه‌بی ده‌خوا
راستی له ئاور رزگارت ده‌کا
به‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێ
گۆڕی به‌غیل ته‌نگه
ئینسان وه‌ک گا هه‌ر له پێستێکدا نابێ
توو له ژێر زه‌ویدا نامێنێته‌وه
دونیا بۆیه خۆشه بێ ده‌رکه‌یه
حه‌یا قه‌تره‌یه‌که که رژا هه‌ڵناگیرێته‌وه
زێڕ له نێو پیسیشدا هه‌ر بریقه‌ی دێ
دوو که‌یبانوو له مه‌نجه‌ڵێکدا ناکوڵێن
شه‌یتان په‌له‌ی کرد چاوی خۆی کوێر کرد
گــــــرنگ نییه به ساڵێك سه‌د هاوڕێ بناسی
گرنگ ئه‌وه‌یه هاوڕێیه‌ك بۆ سه‌د ساڵ بناسی
هێلکه‌یه‌کی ئه‌مڕۆ باشتره له مریشکێکی سبه‌ی
[/size]
[size=16]1-قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
2-چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3-له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
4-ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
5-نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
6-ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
7-گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
8-تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
9-که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
10-ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
11-سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
12-که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه 13-سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
14-کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
15گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
16به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
17-دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18-مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
19-سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
20-هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
21-ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
22-ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
23-چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
24-پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
25-سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
26-ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
27-شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه 28-قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
29-ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
30-به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31-برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
32-دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
33-دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
34-بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35-مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
36-به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
37-هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
38-کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
39-بانێکه‌و دوو هه‌وا
40-به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
41-کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
42-گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
43-کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
44-کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
45-ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
46-نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47-له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
48-به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
49-دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50-ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
51-تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
52-کای کۆن به‌با مه‌که
53-هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
54-گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
55-ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
56-ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57-به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
58-دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
59-کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
60-سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
61-مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنهش ئه‌کات
62-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63-له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
64-له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
65-ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66-باری که‌ر دایم قورسه
67-بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
68-دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69-هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
70-که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71-ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72-ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
73-مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
74-له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
75-دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
76-ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77-ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78-بیانووی تڕ نانی جۆیه
79-به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
80-سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
81-من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
82-من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
83-ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
84-که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85-ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
86-که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87-نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
88-ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
87-له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88-که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89-سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90-له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
91-ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
92-ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93-با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94-له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
95-دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
96-هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97-ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
98-سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
99-قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100-قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
101-ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
102-قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ
103-ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104-خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105-به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106-هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
107-بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت کردیان به چه‌پڵه
108-چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109-ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
110-مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
110-هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
111-ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری
112-بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113-ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
114-که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115-ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
116-مه‌ستی و ڕاستی
117-قسه یان له شێت یان له مناڵ
118-له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119-گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
120-بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
121-به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
122-که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره
123-شه‌رعی مار به دار
[/size]
خۆشحالم که به دڵته
[size=16]لوقمانی حکیم
لوقمانی حكیم چه‌ند ئاموژگارییهكی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات,كه به راستی بۆ ژیانی ئه‌مڕۆی ئیمه زۆر پێویسته وه ده‌رسێكی گه‌وره‌ی تیدایه.ئه‌مه‌ش ئاموژگارییهكانیهتی:
كوڕم هیچكه‌س و هیج شت مه‌كه به شه‌ریكی خوا!
له‌گه‌ل دایك وباوكت باشترین هه‌لس وكهوتت هه‌بیت!
بزانه كه هیج شتیك له خوا شاردراوه نیه
نویژ به‌و شیوه‌یه,كه شایه‌نیه‌تی!
ئاموژگاری خه‌لكی له بیر مه‌كه!
له به‌رامبه‌ر ناخوشیهكان خوڕاگر به!
له خه‌لكی ڕوو وهرمهگیره وه بی منه‌تیش مه‌به لێ یان!
به فیز و خو به‌زل زانی له‌گه‌ل خه‌ڵك هه‌ڵس و كه‌وت مه‌كه!
له ڕێ ی روشتندا له سه‌ر خو به!
به سه‌ر خه‌ڵكی هاوار مه‌كه,له سه‌ر خۆ قسه بكه!
له رێی ی ناوه‌كان و سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به باشی بناسه!
به‌و شیوه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی ئاموژگاری ده‌كه‌یت,پێشتر خوت عه‌مه‌لی پێ ی بكه!
قسه ئه‌وه‌نده بكه كه پیویسته!
حه‌قی خه‌ڵكی به باشی بده‌وه!
نهێنیت لای خۆت بپارێزه!
له كاتی ته‌نگانه هاوڕێكه‌ت تاقی بكه ره وه
به سود و زیان هاوریكه‌ت تاقی بكه!
له‌گه‌ل نه‌زان و نه‌فام هه‌لس و كه‌وت مه‌كه!
له‌گه‌ل زانایان و روشنبیران هاوری به!
له به ده‌ست هێنانی ئیشی باش خێرابه!
سیقه مه‌خه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م فكر و زه‌عیفن!
له‌گه‌ل ئیمانداری عادل هه‌رده‌م قسه بكه!
قسهییك بكه كه گونجاو بێت و به‌ڵگه‌شت پێ بێت!
رۆژانی گه‌نجی به ده‌وله‌مه‌ندی بزانه!
هه‌م پیاوی دنیا و هه‌م پیاوی رۆژی دوایی به!
رێزی دوستان و براده‌ران بگره!
27-له‌گه‌ل دوست و دوژمن خۆش ره‌فتار به!
بوونی دایك و باوكت به ده‌وله‌مه ندی بزانه!
ماموستا و ئوستادی خوت به دایك و باوكی خوت بزانه!
كه‌متر له‌وه‌ی كه هه‌ته خه‌رجی بكه!
له هه‌موو كاروبارێكدا مامناوه‌ند به!
لێ بورده‌یی و پیاوه‌تی بكه به پیشه‌ی خوت!
چه‌ند ده‌توانی له‌گه‌ل میوان به به‌زه‌یی به!
له مه‌جلیس و راڕه‌وه‌كان چاوت له گوناه بپارێزه!
هیچ كاتێ پاك و خاوێنی له بیر مه‌كه!
هیچ كاتێك ته‌ركی خزم و كه‌س و كارت مه‌كه!
منداله‌كانت له‌سه‌ر زانست و دینداری په‌روه‌رده بكه!
فیرَی ئه‌سپ سواری و تیر هاویشتن ببه!
له هه‌ر ئیشیكدا ده‌ست و پێ ی راست پَیش بخه!
له‌گه‌ل هه‌ر كه‌سیكدا قسه ده‌كه‌ی به پی توانای ئه‌و قسه بكه!
له كاتی قسه كردن هیمن و له سه‌ر خو به!
به كه‌م (وتن ,خواردن,خه‌وتن)خۆ رابینه!
ئه‌وه‌ی بو خۆت پیت ناخوشه بۆ خه‌ڵكیش پیت ناخۆش بیت!
هه‌ر ئیشیك ده‌یكه‌ی به زانای و شاره‌زای بیكه!
شتێ نایزانی مه‌یكه!
له‌گه‌ل لاواز و مندالان نهێنی خوت باس مه‌كه!
چاوت له‌ڕێ ی یارمه‌تی كه‌س نه‌بیت!
له خراپه‌كاران چاوه‌ڕێ ی پیاوه‌تی و باشه مه‌به!
هیچ شتیك له پیش بیرلێ ی كردنه‌وه مه‌كه!
ئیشیك هی خوت نیه به هی خوتی مه‌زانه!
ئیشی ئهمڕوً مه‌خه سبه‌ی!
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تر له خۆت گالًته و گه‌پ مه‌كه!
لهگهلً پیاوی گه‌وره زۆر بلًَی ی مه‌به!
ئیشی مه‌كه كه نه‌فامان به‌رامبه‌ر به تۆ بی ئه‌ده‌بی بنوێنن!
بی نه‌وایان له ماڵی خوت بێ به‌ش مه‌كه!
ناكۆكی و دوژمنایه‌تی دوباره زیندوو مه‌كه‌وه!
ئیشی باشی خهڵًكی به هی خوت مه‌زانه!
ماڵ و دارای خۆت به دۆست و دوژمن نیشان مه‌ده!
له‌گه‌ڵ خزم و دۆستان په‌یوه‌ندی مهپچڕینه!
هیچ كاتیك غه‌یبه‌تی باشان و خۆ پاریزان((ته‌قواداران)) مه‌كه!
خۆ په‌سند و لووت به‌رز مه‌به!
له حزوری هه‌ستاوه‌كان دامه‌نیشه!
له‌پێش چاوی خه‌ڵكی ددان پاك مه‌كه‌وه!
به ده‌نگی به‌رز ئاوی ده‌م و لووتت پاك مه‌كه‌وه!
له كاتی باوێشكدان ده‌ست به ده‌مته‌وه بگره!
ماندوو بوونی خۆت له‌به‌ر چاوی خه‌لكی ئاشكرا مه‌كه!
له مه‌جلیسدا په‌نجه مه‌كه به لووتدا!-
ووته‌ی گرنگ و جێ بایه‌خ له‌گه‌ل ووته‌ی گالته جاری تیكه‌ل مه‌كه!
هیچ كه‌سیك له پێش چاوی خه‌لكی رسوا مه‌كه!
به چاو وبرو قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌كه!
ووته‌ی وتراو دووپات مه‌كه‌وه!
كه‌م گاڵته و گه‌پ بكه!-
زۆر وه‌سفی خۆت و خزم و كه‌س و كارت مه‌كه!
له خۆچواندن به جل و به‌رگی ئافرتان خۆ بپاریزه!
دوای داوا ناڕه‌واكانی ژن و مندالت مه‌كه‌وه!
رێزی هه‌ركه‌س به ئه‌ندازه‌ی خۆی رابگره!
[/size]
[size=16]بۆچی کاتێک پێغه‌مبه‌ر(صلی اللة علی وسلم) ده‌خه‌وت ده‌ستی رراستی ده‌خسته ژێر رومه‌تی راستی؟
له حوزه‌یفه‌وه(ر.خ) پێغه‌مبه‌ر(صلی اللة علی وسلم) کاتێک ده‌خه‌وت ده‌ستی راستی ده‌خسته ژێر رومه‌تی راستی و ده‌یفه‌رمو:
خوایه گیان له سزای خۆت بمپارێزه کاتێک به‌نده‌کانت زیندوو ده‌که‌یه‌وه
به‌لێ ده‌ستی راستی ده‌خسته ژێر رومه‌تی راستی ده‌زانن بۆ
زانایان سه‌لماندوویانه چالاکیه‌ک رووده‌دات له‌نێوان ده‌ستی راست و به‌شی راستی له مێشک ئه‌و چالاکیه روو ده‌دا
کاتێک ده‌ست ده‌خه‌یته ژێر رومه‌تی راستت ده‌بێته هۆی روودانی زنجیره‌یه‌ک له‌رینه‌وه که له رێیه‌وه بارگه‌ی
زیان به‌خش و زیاده به‌تال ده‌بنه‌وه نامێنن نه‌مانی ئه‌و بارگانه‌ش ده‌بێته هۆی حه‌سانه‌وه‌و حهوێکی نمونه‌یی
کێ ئه‌مه‌ی فێری پێغه‌مبه‌ر کرد پێش 1400 سال پێش ئه‌وه‌ی زاناکان له‌سه‌ده‌ی ئێستامان بیدۆزنه‌وه
ئه‌وه‌ی ماوه بوترێ که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ :
(وما ینطق عن الهوی ان هو الا وحی یوحی)
[/size]
[size=16] بۆ پياوى به‌ڕه‌وشت نههاتووهپرسيارى ته‌مه‌ن له‌و كچه بكات كه‌له‌گه‌ڵیایه‌تی.
بيزارترین پياو به‌لاى ئافره‌ته‌وه پياوى ڕه‌زيل وترسنۆكه.
ئه‌كه‌ر پياوێك ده‌رباره‌ى دڵ ڕه‌قى ئافره‌تێك بۆت دوا ئه‌وه بزانه كه ئافرهتهكهدڵى داگيركردووه.
ئه‌گه‌ر پياوێك لهخۆشۆويستيدا شكستى هێنا ئه‌وه هيوا ئه‌خوازێت به‌درێژايى ته‌مه‌نى به‌ته‌نيا بمێنێته‌وه‌و ژن نه‌هێنێت, به‌ڵام ئه‌كه‌ر ئافره‌تێك لهخۆشهويستيدا شكستى هێنا دوابه‌دواى ئه‌وشكسته به‌په‌له شوئهكات.
ئه‌گه‌ر پياوێكت بينى ده‌رگاى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى بۆئافرهتيك كرده‌وه ئه‌وه يان ئۆتۆمبيله‌كه‌ى تازهكڕيوه يان ژنه‌كه‌ى تازههێناوه.
ئه‌گه‌ر پياوێك خۆشه‌ويسته‌كه‌ى له‌ده‌ستدا ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته لاى كه‌سێكى تر بدۆزێته‌وه‌و خۆشى بوێت.
به‌خته‌وه‌رترين پياو ئه‌و پياوه‌يه كه يه‌كه‌م كه‌س بێت له‌دڵى ئه‌و ئافره‌ته‌دا كه‌خۆشى ئه‌وێت.
ئه‌وه‌ى كه ئافره‌ت زۆر لێى ئه‌ترسێت له‌پياودا هه‌بێت بێدهنگييه, به‌ڵام ئه‌وه‌ى كهپياو زۆر لێى ئه‌ترسێت له‌ئافره‌تدا هه‌بێت زۆر بڵێ ييه.
خۆشه‌ويستى پايزيى پياوو به‌هارى ئافره‌ته.
پياوان ئه‌ڵێن زانست هێزه , ئافرهتيش ئه‌ڵيت جوانى پاشايه.
ئهوپياوهى له‌كه‌م وكورى ئافره‌ت نه‌بوورێت ئهستهمهخۆشهويستيشى به‌ده‌ست بهێنێت.
پياو پياوهلهههندێك كاتدا به‌ڵام ئافره‌ت هه‌مووكات هه‌ر ئافره‌ته.
ئه‌گه‌ر پياو هه‌ڵه‌ى كرد په‌شيمان ئه‌بێته‌وه ,به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌ڵه‌ى كرد داواى لێبوردن ئه‌كات.
پياو به چاو خۆشه‌ويستى ئه‌كات به‌ڵام ئافره‌ت به‌گوێ.[/size]
[size=16]شه يتان بيويستى به كاتژمێرێك هه يه بؤ خه له تاندنى پیاوێك و ئافره تيش كاتژمێرێكی
به سه بؤ خه له تاندنى 10 شه يتان ( پهنديكى ئه لمانيه )
ئافره ت ئوميدى گشت پیاوێكه له ژیاندا ( سقراط )
ئافره ت جوانترين دياريه يه زدان به خشيويه تى به پیاو ( جويار )
دلخؤشترين ئافره ت ئه و ئافره ته يه كه نه مێژووی هه يه و نه رِابردوو ( جورج ئيليؤن )
جوانترین ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه ووشه‌كانى خۆشه‌ویستى له‌سه‌ر لێوه‌كانى بریقه ئه‌داته‌وه .. ( شوبان )
جوانترین چاو …. چاوى ئافره‌تانه .. ( به‌رازیلی )
جوانترین ئافره‌ت له جیهاندا … ناتوانێ زیاتر له‌وه‌ى كه هه‌یه‌تی پێت بدات ( وته‌یه‌كى ئینگلیزى )
جوانترین ئافره‌ت له‌لام ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه هێشتا نه‌مبینیبێت .. ( كامل شناوى )
ژنی ژێر ماڵ پیاو دروست ده‌كات ، بێ ئه‌قڵیش ده‌یڕوخێنێ............ (( سوله‌یمانی كوڕی داود ))
ژن ، كیسه‌ی پاره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت بیبینێ ، به‌ڵام پیاو ده‌یشارێته‌وه تاكو ژنه‌كه‌ی نه‌بینێ
ژن ئه‌وه‌ی بۆی ده‌كرێ نایبینێ ، ته‌نها ئه‌وه ده‌بینێ كه بۆ ئه‌و ناكرێ .............. جۆرج كۆرتلین
[/size]
ئێ ده‌باشه
رێزم بۆ هه‌ردووکتان هه‌یه
زانیاریه‌کان به‌سوودن ده‌ست خۆش
زریان ئه‌توش ده‌ستت پێ کرد؟
شتی خارپی چی بزانه رزگار چ ده‌لێ
سوپاس بۆ په‌یا مه‌کانتان
سوپاس چاو شین
جوانه ده‌ست خۆش
دهستهکانتس خۆش به‌س ئه‌وه‌ت دووجار دانایه
ئیشالا عه‌دنان درجال ببێت به راهێنه‌ری عیراق
به‌رده‌وام بن ئیشالا
به‌رده‌وام بن ئیشالا
سه‌رکه‌وتوو بن
وه‌لا چیت پێ بلێم دوێنێ خه‌ریک بوو ده‌نکه ترێک بخۆمم هه‌نده به جوانی پاکم کرده‌وه
بردم لۆ ده‌وم به فکرم هاته‌وه
زۆر زۆر سوپاس کاک هه‌لوێست
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Husain Kurdo
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]