خۆشحاڵبووم به کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه نوێیه .
هیوادارم ئه‌م به‌شه‌ی مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی بپێکێت .
به‌س من پێم باشه له سه‌ره‌تاوه چه‌ند بابه‌تێکی باش بنوسرێت و
پۆلێن بکرێت و پاشان ورده ورده دابنرێت .
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
خۆشحاڵبووم به کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه نوێیه .
هیوادارم ئه‌م به‌شه‌ی مه‌به‌سته‌که‌ی خۆی بپێکێت .
به‌س من پێم باشه له سه‌ره‌تاوه چه‌ند بابه‌تێکی باش بنوسرێت و
پۆلێن بکرێت و پاشان ورده ورده دابنرێت .
[center][/center]شینی فیرقه‌ت
دڵم ئه‌مشه‌و نه‌خۆشی نیسبه‌تی چاوێکی بیماره
جگه‌ر خه‌ڵتانی خوێنی حه‌سره‌تی لێوێکی خرخواره
سه‌رم شێواوی شێوه‌ی فیتنه هه‌ڵگرسێنی شۆخێکه
حه‌واسم ته‌فره‌قه‌ی عیشوه‌ی دڵ ئاشوبێکی عه‌یاره
خه‌یاڵی زوڵفی ده‌رناچی له دڵتا ده‌رنه‌چێ رۆحم
چ دێراوه خه‌زێنه‌ی به‌ختی ئێمه به‌و سیامانه
له شینی فیرقه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌نه ئه‌شکی سورم رشت
به‌ده‌وری جێگه‌ما تا برده‌کا دیده گوڵزارا
له بۆ سه‌یارانی باغ و زه‌بزه ته‌کلیفم مه‌که‌ن یارا
که سه‌بزه و گوڵ له چاومدا به بێ ئه‌و هه‌رخه‌س و خارا
نامامی قامه‌تی په‌روه‌ردی ئه‌وی دیده‌که‌ی من بوو
که‌چی گوڵ چنی باغی وه‌سلی ئه‌و ئێستاکه که ئه‌غیاره
به ده‌ردی خۆمه‌وه گه‌ر گۆشه‌یه‌ک ده‌گرم به بێ ده‌نگی
به‌لاما دێ به خه‌شم و رق ده‌ڵێی خۆ نه‌خشی دیواره
که دیم ایزهاری شۆر و شینی دڵ که‌م به‌ڵکی ره‌حمێکه
به‌خه‌نده دێ ده‌ڵێ خۆڵی به‌سه‌ردا بێژن ئه‌م عاره
مه‌حوی
ئه‌ک به خۆشی بێت و پۆستی گه‌وره‌تری به‌دواوه بێت و
نوخشه‌ش بێت له‌وانه‌ی که حه‌زیان له پۆسته
سوپاس هاوڕێیان بۆ په‌یامه‌کنتان !
dastt xosh bet shi3reki jwana
zyrki aw mrova lawa daya naheli kas ba asni ley tebgat
la romananishy har waya mn esta romani - margy taqany duamm - la bar dasta brwa bka zor
nosinakani ba shewekn nahelet ba asani ley tebgay
wa la shi3r nosinish haman nosin ba kar denet
hiway sar kawtnt bo dxwazm
dasty sha3erish xosh bet
ده‌ست خۆش خاتوو زین بۆ ئه‌و روون کردنه‌وه‌یه‌ت .
به‌باره‌ت به قوڵی مانا و وشه‌کاری له نوسینه‌کانی به‌ختیاردا
وه‌ک خۆی له وتاری (خوێنه‌ری کوشنده)ــدا ئاماژه‌ی پێ ئه‌کات
ئه‌بێت خوێنه‌ر خۆی هیلاک کات و به‌دوای شتا بگه‌ڕیت ،
ئه‌وه‌ی ئیشی نوسه‌ر نیه دابه‌زێته ئاستی خوێنه‌ر و له‌و ئاسته‌دا بنوسێت
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر تێبگات ، به‌ڵکو ئه‌بێت خوێنه‌ر خۆی والێبکات و ئاستی خۆی
به‌رز بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نوسینانه تێبگات.
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ..
پێم وابێت ئه‌م باباته کۆنیشه ،
به‌س تازه کراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ و پیش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به چه‌ند سه‌عاتێک زانیم که ئه‌م هۆنراوه‌یه
هی میدیا حسێنه ، یه‌که‌م جاریش که هۆنراوه‌که‌ی نوسیوه یاویه‌تی به بورهان مه‌جید
که بیکات به گۆرانی ، به‌ڵام بورهان مه جید پیشکه‌شی خۆی کردۆته‌وه و وتویه‌تی خۆت بیڵیی خۆشتره ..
_____
له‌م ڕۆژه‌دا هه‌موومان هه‌ڵه‌بجه‌یین !!
خێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرا کلیلی جه‌هه‌نه‌م وه‌رگرن
مانگ دابێنن. به‌مۆمه‌کانی ئێوه داگیرسێت .ئه‌ستێره دروستکه‌ن به
فووی ئێوه بکوژێته‌وه
به‌راستی رسته‌ی زۆر به‌هێزی تیایه ، زۆر سه‌رنجیان راکێشام !!
ده‌ست خۆش ڤینۆس خان ، بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته ، هه‌ربژیت
:P1// تۆ له‌گه‌ل كۆمه‌له ئه‌ندامیكی ئه‌م یانه‌یه له‌ناو فرۆكه دایت بۆ گه‌شتیك به‌ریوه‌ن ، له‌ناكاو ده‌بیت دووئه‌ندام فرێ ده‌ینه خواره وه
كێ و كێ هه‌لئه‌بژێرێت ؟؟
سیروان، سه‌رهه‌نگ
2// تۆ له‌ماڵ نیت ، تێلیان بۆت كرد ، كه‌ماڵه‌كه‌ت ئاگری تێبه‌ربووه!!!
پیشبینی دوو ئه‌ندام بكه كه‌ئه‌م كاره‌یان كردبێت ،،
كێ و كێ؟؟
ئاسۆ، ره‌وشت:D
3/// 2 بلیتی ته‌یاره‌ت برده‌وه له‌به‌رنامه‌یه‌كدا ،، ئه‌ویش سه‌فه‌ر كردن بوو بۆوولاتی ئه‌لمانیا ،، 2 ئه‌ندام هه‌لبژێره كه‌له‌گه‌ل خۆت ده‌یانبه‌یت
سیروان ، جولیانا
4// تۆ رۆژنامه‌ت ده‌تخوینده‌وه ، هه‌والیكت بینی! كه‌سیكی موجریم و پیاو كوژ دراوه‌ته ده‌ستی دادگا ، ئه‌ندامیشه له‌یانه‌ی س،م
چ ئه‌ندامیك هه‌لئه‌بژیریت؟؟
موجریمان تیا نیه
5// له‌ریستورانتیكی زۆر گه‌وره و خۆش دانیشتوویت له‌گه‌ل ئه‌ندامێكدا ، ئه‌و ئه‌ندامه ش تۆی بردووه بۆ ئه‌وێ، له‌كاتی كه‌گارسۆنه‌كه به‌ریوه‌یه بیت بۆ داواكردنی حیسابه‌كه ،،
ئه‌وئه‌ندامه به‌په‌له رۆیشت ده‌ستی بشوات،، و تۆی داماو پیوه‌بوویت
چ ئوندامیكه؟؟؟
ئه‌وه خۆمم
6// ئه‌م ووشانه ئاراسته‌ی چه‌ند ئه‌ندامیك بكه
*خوا تۆمان بۆبهێلێت : ئــارینا
*به‌راستی جوان و رۆح سوكیت : سۆنیا
*زۆر اسلوب و قسه‌كردنی تۆم به‌دله : ڤینۆس
*تۆزێك نه‌رم و نیان به له‌قسه‌كردندا : رۆمان
*تۆ زۆر خۆشه‌ویست و به‌ریزیت لام : سیروان
7// تۆ ده‌رهێنه‌ریت و فیلیمیكی كۆمیدیت له‌به‌رده‌ستدایه ،، 4 ئه‌ندام هه‌لبژێره بۆ ئه‌وه‌ی رۆلی تیاببینن
ئه‌وه حه‌تمه‌ن پاڵه‌وانی فیلمه‌که ئارینا ئه‌بێت ، بۆ سیانه‌که‌ی تریش با هه‌ر ئه‌و هه‌ڵی بژێرێت.
8//سه‌فه‌رت كردووه بۆ وولاتیكی ئه‌وروپی ، تۆش زمان نازانیت ، ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌یت كام ئه‌ندامه‌ت له‌گه‌ل بیت تاكو رزگارت كات و قسه بكات له‌جیاتیت؟؟
جولیانا
9// تۆ له‌مال دانیشتوویت ، له‌ناكاو له‌زه‌نگی ده‌رگا درا !! كه‌سیكه دوو چه‌پكی پییه یه‌كیكیان گوڵه ،، ئه‌وی تر دڕكه
گوله‌كه له‌چ ئه‌ندامیكه‌وه‌یه،، ئه‌ی دركه‌كه؟؟
پێشبینی ئه‌م دوو حاڵه‌ته له هیچ ئه‌ندامێک ناکه‌م.
10// تۆ له‌زانكۆ ده‌رچوویت و ته‌عیین بوویت له‌وشوینیك ،، 5 ئه‌ندام هه‌لبژیره بۆئه‌وی له‌وه‌زیفه له‌گه‌لتدا بن و هویه‌كه‌شی بنوسه :
1. ئارینا : قسه خۆشه و زیره‌که و ئینگلیزیه‌که‌شی باشه
2. غه‌زه‌لنوس : به توانایه.
3.سیروان : زیره‌که ، ئازایه . به‌غیره‌ته
4. ڕابه‌ر : خزممه
5. زین-89 : کچێکی زیره‌ک و به توانایه .
11/// تۆ بوویت به ئه‌فسه‌ری پۆلیس ،،، دوو ئه‌ندام بكه سجنه‌وه كێ و كێ؟؟؟
ئێڤری ثینگ ، دانه‌یه‌ک به‌سه
12//تۆ بوویت به‌ملیونیر و 5 خانووی گه‌وره‌ت هه‌بوو بییانده به 5 ئه‌ندام كه زۆر سیقه‌ت پییانه بۆئه‌وه‌ی تیا دانیشن و ئاگایان لیبیت
سیروان ، مازن ، سیدرا ، ڤینۆس ، جولیانا
13/// رات چیه له‌سه‌ر خاوه‌ن بابه‌ت ؟؟؟
..........................
[size=16]
با دوای خۆم ڤینۆس خان توش بکه‌م [/size]
سوپاس بۆ ئێوه ..
سوپاس بپ په‌یامه‌کانتان.
وه‌ڵا به‌قوه‌ته ،، هه‌ربژیت ئارینا خان ..
منیش ئاماده‌م وه‌ڵامیان به‌مه‌وه
جوانه ، جوانه ..
قسه‌ی خۆمان بێت 6 ئه‌وه‌نه‌ی نازدار جوانه :P
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و وێنه جوانانه..
[center]مه‌گه‌ر ته‌نیا خۆشه‌ویستی دنیایه‌کی جوان پێک بهێنێت
ئه‌وه عه‌شقه که ده‌توانێت مه‌حاڵ به چۆکدا بهێنێت
وه‌رن ژیان ببه‌ینه‌وه به‌ره و خۆشه‌ویستی و جوانی
با نیشتیمانی به ئاوازی ئه‌وین پڕکه‌ین له گۆرانی
اسماعیل محمد
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=qlQUSdHFZa4[/youtube][/center]
سڵاو كاك ڕۆمان، ئه‌گه‌ر جارێكی تر بیخوێنیته‌وه ده‌بینی من ڕه‌خنه‌م نه‌گرتووه، ته‌نیا داوای ڕوونكردنه‌وه‌م كردووه!.
نه‌م زانی به‌و دوو دێڕه وات لێیه‌ت !!
- روون کردنه‌وه‌ت ویست ، فه‌رموو ئه‌وه‌ی توانیم له‌سه‌ره‌وه نوسیم .
سوپاس هاورێیان بۆ په‌یامه‌کانتان .
RoMan SleManY نووسی:خۆشه‌ویست تر
وڵات زۆره له کوردستان
شۆخ و شه‌نگ تر
خوێن گه‌رمتر،
وڵات زۆره له کوردستان
چاوی گه‌ش تر
ئێسک سووک تر
وڵات زۆره له کوردستان
قسه‌خۆش تر
ده‌ست ره‌نگین تر
به‌ڵام ئه‌ی کوردستانه‌که‌م !
وڵات نیه هه‌رگیز له تۆ
خۆشه‌ویست تر ..شــێرکۆ بێکـــه‌س
"وڵات زۆره له كوردستان"؟!!. . كاك ڕۆمان ئه‌م شیعره‌ت به‌ته‌واوی هێناوه‌ته ئێره؟، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وه‌ك خۆی چۆنه وه‌هات نوسیوه‌ته‌وه؟؟
http://kurdup.com/up/uploads/picture/d2ac8f1ffa.jpg
سه‌باره‌ت به‌م شیعره دوو تێبینم هه‌یه، هه‌رچه‌نده وای بۆ ده‌چم كه له بوون به پۆسته‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕوویدابێ ئه‌گینا باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه هه‌ڵه‌ی وه‌ها بكا.
خودایه ئه‌گه‌ر دۆزه‌خی بووم
به‌و ئاگره بمسوتێنه
كه له ئه‌نفال كه‌وته‌وه،
خودایه گه‌ر به‌هه‌شتیش بووم
هه‌ر چل حۆریه‌كه بۆ خۆت و
حۆریه‌كه‌ی ئێره‌م به‌ره‌وه.
یه‌كه‌م تێبینی: نوسراوه "به‌م ئاگره بمسوتێنه كه له ئه‌نفال كه‌وته‌وه"، خۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌نفال ڕوویدا ئاگر كه‌وتنه‌وه نه‌بوو، زینده‌به‌چاڵ كردن بوو، پێم سه‌یره ناوی ئاگر هاتووه!.
تێبینی دووه‌م: دیاره مه‌به‌ستی شاعیر له دوا دێردا شه‌هید بوونه كه ده‌ڵێ:
خودایه گه‌ر به‌هه‌شتیش بووم
هه‌ر چل حۆریه‌كه بۆ خۆت و
حۆریه‌كه‌ی ئێره‌م به‌ره‌وه"،
شایه‌نی باسه شه‌هید بوون به 70 حۆری خه‌ڵات ده‌كرێ، نه‌ك 40 حۆری، ئیدی له‌وه‌شدا سه‌رم سوڕ ماوه كه ئه‌م ژماره‌یه بۆ به‌هه‌ڵه نوسراوه!!.
ده‌ست خۆش کاک سه‌رهه‌نگ ، پێم خۆشه به چاوی ره‌خنه‌وه له هه‌موو شتێک ئه‌ڕوانیت ، ئه‌مه‌ت له کاک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ئه‌چێت ، به‌ڵام نه‌ک ره‌خنه له دار و به‌رد ....
سه‌باره‌ت به‌و شیعره که گوایه هه‌مووم هێناوه یان نا ، به‌ڵی هه‌موویه‌تی و به ده‌نگی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س خۆشی لامه . چیت لا روون نیه ؟ ئه‌گه‌ر توانیم بۆت روون ئه‌که‌مه‌وه.
به نیسبه‌ت ئه‌و پۆسته‌ره‌ی واژۆکه‌مه‌وه و دوو تێبینیه‌که‌ت ..
یه‌که‌م : به‌ڵێ له ئه‌نفالدا ئاگر که‌وته‌وه ، چونکه کاتێک خه‌ڵکی گونده‌کانیان ئه‌برد و گونده‌کانیان وێران ئه‌کرد پاسان ئاگریان به‌ر ئه‌دا له گونده‌کان ، پاشان خه‌ڵکه‌که‌یان برد بۆ باشور.
دووه‌م : وه‌ڵامێکی ده‌قیقم پێنیه بۆ ئه‌وه ، به‌س من هه‌ر جاره و به ژماره‌یه‌ک بیستومه ، جارێک به 77 و جارێکی تر به 79 و ئێسته‌ش لای تۆ بوو به 70 . من پێم وایه گرنگ ئه‌وه‌یه مامۆستا شێرکۆ مه‌به‌سته‌که‌ی پێکاوه و ئامانجه‌که‌ی لای خوێنه‌ر روونه .
زۆر سوپاس بۆ هه‌مووتان ، هیوادارم ئه‌م بابه‌ته ته‌نها جارێ خوێندنه‌وه‌و دواتر له بیرچونه‌وه نه‌بێت .
dast xosh
kamo jowan
ببوره مریه‌م خان ، مه‌به‌ستت له‌و وشه‌یه چیه؟!
ژن جل ئووتی ئه‌كات پیاو لۆچی ئه‌كات،، ژن چیشت لینیت ،پیاو ئه‌یخوات و قاپ و قاچاغ پیس ئه‌كات ،ژن مال پاك ئه‌كاته‌وه ،پیاو پیسی ئه‌كات
هه‌موو ئیشه قورسه‌کان به‌ر پیاو که‌وتوه ، وه‌ڵا مه‌عقول نیه !!
هیچیان نا‌توانیت بگۆری به‌ره‌و باشی!!
کوره چۆن ناتوانرێت بیگۆڕی ، ئێمه هه‌موو شتێ ئه‌گۆڕین D:
xozga bom dakra la yekek law korana amda bomaya
من به دڵنیایه‌وه له دوانیانا بوونم ئه‌بێت ، ناشزانم بۆ سێهه‌م .
هیوادارم تۆش کاتێکی تر و له کۆڕێکی تریا ئاماده‌بیت.
به‌های کاته‌کان
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های چوار ساڵ بزانیت، پرسیار له كه‌سێك بكه تازه له زانكۆ ده‌رچووه.
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های ساڵ بزانیت، پرسیار له قوتابییه‌ك بكه له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ده‌رنه‌چووه.
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های مانگێك بزانیت، پرسیار له دایكێك بكه مانگێك به‌ر له كاتی خۆی سكه‌كه‌ی دانابێت.
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های هه‌فته‌یه‌ك بزانیت، پرسیار له به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی بڵاوكراوه‌یه‌كی هه‌فتانه بكه.
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های كاتژمێرێك بزانیت، پرسیار له‌و دڵدارانه بكه كه چاوه‌ڕوانی یه‌كتربینینن.
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های خوله‌كێك بزانیت، پرسیار له كه‌سێك بكه كه له شه‌مه‌نده‌فه‌ر یان پاس یان فڕۆكه به‌جێماوه.
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های چركه و به‌شێك له چركه بزانیت، پرسیار له كه‌سێك بكه مه‌دالیای زیوینی له ئۆڵه‌مبیات به‌ده‌ست هێناوه‌و ته‌نها چه‌ند به‌شێكی كه‌می چركه له خاوه‌نی مه‌دالیای زێڕین دواكه‌وتوه.
- بۆ ئه‌وه‌ی به‌های ژیان بزانیت، پرسیار له هه‌ستی ئه‌وانه بكه كه له‌سه‌ره‌مه‌رگ دان.
+ كات چاوه‌ڕوانی كه‌س ناكات، هه‌ر ساتێكی له‌به‌رده‌ستتدایه سامانێكه، كاتێك باشتر به‌كاری ده‌هێنیت كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نائاساییدا هاوبه‌ش بیت.
[center]خۆشه‌ویست تر
وڵات زۆره له کوردستان
شۆخ و شه‌نگ تر
خوێن گه‌رمتر،
وڵات زۆره له کوردستان
چاوی گه‌ش تر
ئێسک سووک تر
وڵات زۆره له کوردستان
قسه‌خۆش تر
ده‌ست ره‌نگین تر
به‌ڵام ئه‌ی کوردستانه‌که‌م !
وڵات نیه هه‌رگیز له تۆ
خۆشه‌ویست تر ..
شــێرکۆ بێکـــه‌س
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
قیبله‌نما
بیری من و قیبله‌نما وه‌کوو یه‌کن
روو ده‌که‌مه
هه‌ر جێیه‌کی ئه‌م جیهانه،
رووی میلی ئه‌و
ته‌نها به‌ره‌و کوردستانه !
عبدالله په‌شێو[/center]
http://www.knwe.org/wenekan/jamal123.jpg
بڕیاره له‌ڕۆژانی (14و19و 23)ى ئه‌م مانگه له‌هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی سلێمانىء هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، جه‌مال غه‌مبار-ی شاعیر سێ كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه به‌ڕێوه‌ببات.
كۆڕه‌كانیش به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چن: سه‌عات (4)ى ئێواره‌ى رۆژی یه‌كشه‌ممه (14/3/2010)له‌هۆڵی ته‌وار له‌سلێمانی له‌لایه‌ن كه‌ناڵى ئاسمانى كوردساته‌وه له‌ژێر ناوى (تا ئه‌به‌د چاوه‌ڕێ، هه‌میشه نا‌ئومێد وه‌ك چناری عاشقان...).
رۆژی هه‌ینی (19/3/2010) له‌شاری هه‌ولێر له‌هۆڵی ئۆتێل چوارچرا و رۆژی (23/3/2010) به‌یارمه‌تی به‌رێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ك جه‌مال غه‌مبار به‌نیازى له‌چاپدانی دیوانێكی نوێ و كۆكردنه‌وه و چاپكردنی كۆی به‌رهه‌مه‌كانیه‌تی.
شایانی باسه جه‌مال غه‌مبار-ی شاعیر‌و مافناس دوای (10) ساڵ دووربوونی له‌كوردستان، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا گه‌ڕایه‌وه كوردستان.
کوردستانی نوێ
عاش ایدک کاک احمد ، اغانی کاظم کلها ممتاز ..
بس لیش ما کتبت اسم الشاعر ؟
[center]حبيبى
يا غرامى
يا كلامى
يا أحلامى
قربى ليا خدى عينيا
مانتى اللى ليا
فى الدنيا ديا[/center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=WJg7NfxEqRM[/youtube]
ده‌ستی تۆ و شاعیر خۆش بێت سه‌ركه‌وتووبیت
سوپاس کاک بورهان .
dastt xosh bet kak roman shi3reki jwan bo
bas aw shi3ray ka jaran wzho ba kart hena bo
zor jwan bo farsy bo wa bzanm shi3ry sadq bo
mn la romani -- 3ashqtrin-. kwtbua pesh chawm
ka bo shaqayqy nosy bo nazanm agar tosh har lawe
wart grtbo bas zor jwan bo shi3raka
به‌ڵێ راسته له رۆمانی ( عاشقترین) کچه‌که ناوی شه‌قایقه ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واژووی من هه‌بوو گۆرانیه‌کی هونه‌رمه‌ندی فارس و مرۆڤ دۆست
داریوشه ...
ئه‌م دوو دێره‌ش له‌و شیعره به تۆ پێشکه‌ش بێت
شقایق این‌جا من خیلی غریبم
اخه این‌جا کسی عاشق نمیشه
عزاب عشق غصش جنسه کوهه
دل ویرونه من از جنس شیشه
ده‌ست خۆش رابه‌ر گیان بۆ ئه‌و گۆرانیه خۆش و
پر مانا و نیشتیمانیه ..
[center][size=16]خةندان ـ ماوه‌ی ساڵیكه هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی میوزیسیان و گۆرانیبێژ (كارزان مه‌حمود) و (دیاری قه‌ره‌داغی) سه‌رقاڵی به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رهه‌مێكی هونه‌رین.
ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه گۆرانییه‌كه به ناونیشانی (ته‌نها كه‌ركوك)، تێكستی ئه‌م گۆرانییه له‌لایه‌ن (عارف قوربانی)یه‌وه نووسراوه، هونه‌رمه‌ندی ناودار دیاری قه‌ره‌داغی ئاوازی بۆ داناوه و كاری میوزیك و ئارێنجمێنتیش به‌شێوه‌یه‌كی ئۆركسترالی له‌لایه‌ن میوزیسیانی به توانا (كارزان مه‌حمود)ه‌وه له وڵاتی سوید ئه‌نجامدراوه.
جیگای باسه، سه‌رجه‌م میوزیكه‌كه له وڵاتی سوید تۆمار كراوه و میكس و ده‌نگی گۆرانیبێژیش له ستۆدیۆی (لانه‌ی ده‌نگ) له سلێمانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (ئارا ئه‌حمه‌د)ه‌وه كاری بۆ كراوه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م گۆرانییه باس له ویست و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م منداڵه ئاوه‌ره‌بووه‌كانی ئه‌م شاره ده‌كات و تاكه هیوایان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ زێدی خۆیان.
چه‌ند مه‌زنه كارێكی وه‌ها له باسكردنی شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك كه‌ركوك له دیدی بێگه‌ردی منداڵه‌كانییه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی شیعره‌كه‌یه
ته‌نها كه‌ركوك
شیعر: عارف قوربانی
مامۆستایه‌ك له قوتابخانه
له كه‌مپی به‌رده قاره‌مانا
له قوتابییه‌كانی خۆی پرسی
چیتان ئه‌وێ...چیتان ئه‌وێ؟
جلوبه‌رگی تازه‌وجوان
یاخود وورده یاری مناڵان
چیتان ئه‌وێ ئه‌ی مناڵان؟
ئه‌سپی لاستیك
زه‌نگیانه و بووك؟
قوتابییه‌كان هه‌موو وتیان
نامانه‌وێت ئه‌سپی لاستیك
زه‌نگیانه و بووك
نا مامۆستا
ته‌نها كه‌ركوك
نا مامۆستا
ته‌نها كه‌ركوك
هیچمان ناوێ
ته‌نها كه‌ركوك
ته‌نها كه‌ركوك[/size][/center]
شتێکی زۆر باش و نوێیه
به‌هیوای هه‌میشه نوێکاری و تازه‌گه‌ری
بۆ یانه ، ده‌ست خۆش کاک ئاسۆ
[center][size=16]خه‌ڵوه‌ت
له کاتێکدا که منداڵ بووم
ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ئه‌کرد
وه‌ک ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی دراوسێمان،
سه‌عاتێکی تیابێ ئه‌ویش.
وڕکم ئه‌گرت،
دایکم ناچار گازی ئه‌گرت له مه‌چه‌کم
به جێگه‌ی دان سه‌عاتێکی بۆ ئه‌کردم
ئای.. که دڵخۆشی ئه‌کرد...!
له کاتێکدا که منداڵ بووم
واته‌ی کامه‌رانیی لای من
له‌وه‌دا بوو: له حه‌ماما
به‌سه‌ر په‌شته‌ماڵی جاما
فوو به که‌فی سابووناکه‌م
گڵۆپێکی سه‌وزو سووری لێ دروست که‌م!.
شێرکۆ بێکه‌س[/size][/center]
ده‌ست خۆش کاک سیروان ، 3 چووارینه‌ی جوانبوو
به‌تایبه‌تی چووارینه‌ی کۆتایی ..
له‌كن من با وجودی ناس و ئه‌جناس
كه‌سی تێدا نیه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنابووی، ئاشنا بوون
ئه‌مێستا موو به موو ئه‌غیاره بێ تۆ
ئه‌م شیعره‌ی نالی هه‌میشه یادگاریه‌کم
به بیردێنێته‌وه ...
ده‌ست خۆش کاک سیروان بۆ دانانی ئه‌م
شیعره جوانه..
[center][size=16]پاش دابرانم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له یانه
وام پێباشبوو گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیش بێت بگه‌رێمه‌وه و
به‌شداری بکه‌م له یانه و شادببمه‌وه به هاورێیان ..
هیوم به‌ختیاری و خۆشبه‌ختیتانه .[/size][/center]
به گه‌نجی قاروونی ناده‌م خاشاکی کوچه‌و کۆڵانی
به دڵ هۆگری ئه‌م شاره‌م ناژین به‌بێ سوله‌یمانی
ئه‌م دێڕه ئه‌ڵێی بۆ من وتراوه ..
داوای لێبوردن له نوسه‌ره‌که‌ی ئه‌که‌م ناوه‌که‌ی نازانم.
ئه‌م شعره هی هونه‌رمه‌ندی ناودری شاری سلێمانی " میدیا حسێن"ـه
وه‌ڵا خۆ منیش یاری و شتی وا ئه‌که‌م ،
حه‌زیشم ئه‌کرد بهاتمایه ، به‌ڵام بۆم ناکرێت
ببورن ..
ئیشه‌ڵا ئه‌یبه‌نه‌وه.
ئه‌مه وه‌ڵامی منه بۆ ئه‌و پرسیارانه :-
بۆچی سیکۆتین چه‌نده به هێزیش بێت نالکێت به‌و شوێنه‌ی که تیایدا دێته ده‌ره‌وه ؟!
-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه‌کی که قتوی سیکۆتینه‌که‌ی لێ‌دروست کراوه ، سیکۆتین کاری لێ‌ناکات وه‌ک شوشه یاخود ئاسن.
ئه‌گه‌ر سه‌وزه‌و میوه به که‌ڵکی دابه‌زاندنی کێشی له‌ش بێت ئه‌ی بۆچی فیل سودی لێ نابینێت؟!
-دوو وه‌ڵامم هه‌یه بۆ ئه‌مه‌یان :
1. میوه و سه‌وزه کیش دانابه‌زێنن به‌ڵکو کێش زیاد ناکه‌ن ، ئه‌مه‌ش دوو ده‌سته‌واژه‌ی جیاوازه ! .
2. ئه‌و ئه‌نزیم و شتانه‌ی له خانه‌کانی له‌شی مرۆڤدا هه‌یه ، هه‌مان ئه‌وانه نیه که له فیلدا هه‌یه.
زۆرجار ئه‌بیستین له‌باره‌ی خێرایی تیشکه‌وه، ئه‌ی خێرایی تاریکی چه‌نده؟!
-تاریکی شتێک نیه ، به‌ڵکو له نه‌بوونی تیشکی رووناکیه‌وه تاریکی دروست ده‌بێت.
بۆچی خواردنی پشیله دروست ناکه‌ن که تامی مشکی تیا بێت؟!
- دروست کراوه .
بۆچی پاککه‌ره‌وه به کار ئه‌هێنن بۆ ده‌رزی لێدان له که‌سێک که به سێداره سزا دراوه؟!
- چونکه ئه‌و که‌سه به سزای له سێداره‌دان سزا دراوه ، نه‌ک ژه‌هراوی کردن.
تۆ ڕائه‌که‌یت بۆ پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کێشت دابه‌زێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاتکرده بۆ دواوه؟!
- نه‌وتراوه ڕاکردن بۆ پێشه‌وه کێشت دائه‌به‌زێنێت ، به‌ڵکو هه‌ر ڕاکردن کێش دائه‌به‌زێنێت جا بۆ پێشه‌وه بێت یاخود بۆ دواوه فه‌رق ناکات.
بۆچی فڕۆکه‌وانه خۆکوژه یابانیه‌کان (کامیکاز) کڵاوی خۆپاراستنیان له‌سه‌ر ئه‌کرد؟!
- له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ترسان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئامانجه‌کانیان شتێکیان لێبێت.
ئه‌گه‌ر سوپه‌ر مارکێت له شه‌و و ڕۆژ 24 سه‌عات کراوه‌یه ئه‌ی بۆ کلیل و قفلیان بۆ دروست کردووه؟!
- بۆ حاڵه‌تی له ناکاو ، وه‌ک چۆڵکردنی شار یاخود بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
* هیوادارم له مه‌به‌سته‌کانم تێبگه‌ن. سوپاس
[center][size=16]به ده‌نگێک له ده‌نگی فه‌یرووز ناسک تر ، به پێنوسێک له پێنوسه‌که‌ی م.هه‌ژار دڵسۆزتر ،
به په‌سنێک له په‌سنه‌کانی به‌ختیار و م.هێمن باشتر ، به رۆحێک له رۆحی جیڤارا پاکتر ،
به فه‌لسه‌فه‌یه‌ک له فه‌لسه‌فه‌کانی دیکارت و نیچه و مارکس به هێزتر ، به زمانێک له زمانه‌که‌ی
مامۆستا که‌ریم زه‌ند پاراوتر .... ئه‌ڵێم جه‌ژنی له دایک بوونی هه‌ردووکتان پیرۆزبێت و ته‌مه‌نتان پڕ له کامه‌رانی بێت و هه‌رگیز نه‌که‌ونه
بۆسه‌ی که‌سانی خراپ ، هه‌میشه نزیک بن له که‌سانی دڵسۆزتان!! [/size][/center]
به‌هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیه‌کی باش
بۆ کـاک ره‌وشت .
[size=16]به‌هیوای ته‌مه‌نێکی پڕ له به‌خته‌وه‌ری
بۆ تۆ و هه‌موو تاکه‌کانی ئه‌م جیهانه ![/size]
[center][size=20]دوای عه‌شق
چی ئه‌بێت ئه‌مرۆ خۆر بۆ من و تۆ بێت
بۆ زستانێک مانگ له نزارێکا کفن که‌ین
چی ئه‌بێت به‌هارێک په‌لکه‌زێرینه‌کان داگیر که‌ین
هاوینێک ئاونگه‌کان، گزنگه‌کان، پرشنگه‌کان تاڵان که‌ین
چی ئه‌بێت ئێواره‌یه‌کی هه‌ینی شه‌قامه‌کان بۆ من‌و تۆ چۆڵبن
شه‌مه‌که‌ی شه‌رمن، باغه‌کان من و تۆ ئاشت که‌نه‌وه
یه‌ک شه‌مه‌یه‌کی عاشق،بازاره‌کان گوڵاوی من و تۆ بفرۆشن
دوو شه‌مه‌یه‌کی نازانین، نازی پیرێتی من و تۆ بکێشێت
سێ شه‌مه‌یه‌کی باران، هه‌وری من و تۆ لێره‌یا ببارێت
چوار شه‌مه‌یه‌کی بیمار، به ئه‌سرینی من و تۆ بگری
پێنجشه‌مه‌یه‌کی پیر، بۆ من و تۆ بچه‌مێته‌وه
چی ئه‌بێت ؟ ئه‌ی یار.. چی ئه‌بێت ؟
..........*........*.........*.........*..........
[/size][/center]
[center][size=16]به‌ختیار عه‌لــی[/size][/center]
[center][size=20]سه‌فه‌ر هاتۆته رێم ئه‌رۆم به هه‌گبه‌ی پر ئاواتمه‌وه
ئه‌ی هاورێیان بۆ هه‌تا هه‌تا ماڵئاوا گه‌ر نه‌هاتمه‌وه
[/size][/center]
[center]
[size=16]به‌هۆی هه‌ندێک کاری تایبه‌تیمه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌م یانه‌یه به‌جێ ئه‌هێڵم ، ره‌نگه هه‌ر نه‌شگه‌رێمه‌وه ،
بۆیه پێتان ئه‌ڵێم ماڵ ئاوا .....رێزم بۆ هه‌موو ئه‌ندامان هه‌یه ![/size]
[/center]
[size=16]جه‌ژن ؟
ناخۆشترین رۆژ به‌لای منه‌وه جه‌ژنه .:/
پیرۆزبێت له‌وه‌ی حه‌زی لێیه![/size]
ده‌ست خۆش سارا خان ، ماندوو نه‌بیت
[center][size=16]شتێکی ناخۆشه ،،،
ئێمه پار له به‌رچاوی مامۆستا خۆ‌یا و له‌سه‌ر داواکاری خۆی
لاساییمان ئه‌کرده‌وه ، زۆریش ئاسایی بوو .
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و یادگاریه[/size][/center]
[size=16]پێم ناخۆشبوو کاک حسێن به جێ‌مان ئه‌هێڵێت
رێزێکی تایبه‌تییت هه‌یه لای من ...
هیوادارم له ژیانتدا سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت [/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]