زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه‌و به‌سوده هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته جوانه‌کانت
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
[size=16]کۆدی په‌یمانی پاکی دڵ
لام وابوو تۆ فریشته‌یێکی بێ باڵی
ڕێت که‌وتۆته مه‌مله‌که‌تی بێ که‌سی من
وه‌ک هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆت نه‌بوویت و نیت
ئه‌گه‌ر چی به دڵ فریشته‌ش بوویت
که‌چی جیا له‌وان ته‌نها تۆی که نه‌تتوانی
به‌رگی مرۆڤایه‌تی بوون
له‌به‌رخۆتا دادڕی
وێنه‌ی ده‌عبا و دێ‌و و درنج بژیت
زۆر شادمان بووم به دۆزینه‌وه‌ت
له حه‌شاماتی له ڕێگا ده‌رچوون
له مرۆڤی بوون
بیرته ووتم ساڵانێکه من خۆنه‌ویست
به دوات وێڵ بووم
له یادته ئازیز ووتم
له‌و خه‌راباتی ژینه‌م دا
تۆبویت فریشته‌ی فریاد ڕه‌س
گیانه هێشتا پڕ به دڵ باوه‌ڕم نه‌کرد
ته‌نها ئه‌تۆی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان
گوزه‌ر ده‌که‌یت
له ئاراسته لار و چه‌وتی
هاوڕه‌گه‌زه بێ فکره‌کانت لاده‌ده‌ی
وه‌ک موگناتیس راکێش نه‌کرای
بۆ نێو دونیای ده‌سه‌ڵات ، هێز
دونیای پیاو سه‌لاره‌کان
ئه‌وانه‌ی کوێرانه به دوای
حوکمی پاشا گه‌ردانی باوک که‌وتوون
ئه‌و باوکه‌ی خۆیشی نازانێ بۆ وای ده‌کرد
هه‌موو بوغرا و له خۆ بایی ببوون
تا بردبوونی بۆ حوکمێ سه‌یر
به دار به ئاسن و به به‌رد
گه‌ر به ده‌ست نه‌بێ سانایه هه‌ر به زمان
ده‌یانمان لێ زینده به چاڵ بکه‌ن
تاکه که‌سێ جیا بووی له‌وان ته‌نها تۆ بووی
نا ببوره بیرم نه‌بوو پێم ووتی که‌س
له پێناسه‌ی پڕ له پاکێتی خۆتا
فێرت کرد‌م پێت نه‌ڵێم که‌س
چون به‌ڕاستی تۆ که‌س نه‌بووی فریشته بووی
خوا گیان به‌خشی بووی به ژینی تاساوی من
هاوار خودایه خۆزیا من بێ گیان بوو بام
به‌س ئه‌و ڕۆحه پاکه‌ی تۆم ئاوا نه‌دیبا
که ئه‌هریمه‌نه ڕوو پۆش له ڕووه‌کان
هاتن و ئێره‌ییان پێت برد
له بری فێری وانه‌ی عه‌شق و فڕین ببیت
بێ به‌زه‌ییانه فێریان کردی چلۆن
خۆت وه‌ک ئه‌مان ناشیرین که‌یت
چه‌نێ ووتم ئامان گیانه فریشته‌که‌م
نه‌که‌ی وانه‌ی ڕق فێر ببیت
نه‌که‌ی جگه له وانه‌ی گوڵ و په‌پوله
وانه له هیچ که‌سێ فێر بیت
چون ده‌مزانی دڵه‌ی پاک و بێ گه‌ردی تۆ
زۆر له‌وه پاک و جوان تره
به‌رگه‌ی وانه‌ی تۆڵه بگرێت
نه‌فره‌ت له‌وان له هه‌موو به ناو مرۆڤێ
به سیفه‌ت ئه‌هریمه‌ن ئاسان
ئه‌وانه‌ی به پۆشاکی باق و بریقیان
لێت هاتنه پێش به ئاشته‌وایی هاوڕێتی
وه‌ک ڕووی فێڵاوی و پڕ له درۆ و قێزه‌ونیان
ده‌مامکێ پڕ له شه‌ڕه‌نگێزیان پێت به‌خشی
تۆی فریشته‌ش دڵ پاک و بێ ئاگا له وان
خۆ نه‌ویست بووی
که‌چی به زۆر ، به فێڵ ، پێیان کردیت
ئه‌وه‌ی واقم لێی وڕ ما و منی هه‌ژاند
ووشه جوانه‌کانی منیان له بیر بردی
که لام وا بوو تا ئه‌به‌د وه‌ک کلیلی نهێنی
بۆ په‌یمانی دڵسۆزی ئێمه ده‌مێنێ
کۆدێکه‌و به هۆی ئه‌و ووشانه‌وه
وام ئه‌زانی تا ماوین یه‌کتر وون ناکه‌ین
وه‌ره بۆ دواجار به هاوار و به یه‌ک ده‌نگ
به‌و کۆدانه دڵه‌کانمان بکه‌ینه‌وه
ئاده‌ی گیانه دیسان له‌گڵما جوان بڵێره‌وه
ئاسمان ، هاوڕێیه‌تی و دایک
نیشتیمان ، سۆز ، خۆشه‌ویستی
په‌پوله و که‌رکوک و هه‌نگوین
ڕاست گۆی و متمانه و سڵاو
ئاشتی و خۆر و گوڵ و به‌فر ...........
ئاخ خۆ ئه‌مانه هه‌مووی به‌س هوڕێنه بوون
خۆ تۆ ناتوانی ئه‌و ووشانه جوان بڵێیته‌وه
تاقه‌تی دووباره فێربوونیشت نه‌ما
ئاخه‌ر زمانێ ووشه‌ی قێزه‌ونی پێ ووترابێ
تازه چۆن په‌یمانی جوانی له یاد ئه‌بێ !!
تۆ که تاکه فریشته‌ی بێ باڵ بویت بۆ من
که‌چی ئه‌وان ، ئه‌هریمه‌ن خووه‌کان
ڕق و قین و ئێره‌ییان ئه‌و پێناسه‌یان لێ زه‌وت کردی
ده‌ستی چڵکنیان بۆت هێنا و بۆ باوه‌شی بۆن بۆگه‌نیان
به‌ره‌و دونیای ڕه‌ش و دووریان بردیت
تکام وایه له خودا گیان
کۆده‌کانی ئه‌و په‌یمانه‌ی ئێمه‌ت بیر خاته‌وه
چون دڵنیام هه‌ڵگری په‌یامی ناسکێتی و ڕاستی
له نێو دونیای ئه‌وان جێگای نابێته‌وه
له ناو سه‌گ گه‌لی ڕه‌وشت نزمه‌کان
به ویستی ئاسمان ، گه‌ردوون و سروشت
خێرا ئاراسته‌ت ده‌گۆڕیت
دڵه‌ی پاکت به‌ره وهه‌وارگه‌ی خۆت دێته‌وه ..
مه‌ترسه گیان گه‌ر خوێنت هه‌ڵ هێنایه‌وه
ئه‌وه گه‌رووی پاکی خۆته
به‌رگه‌ی ووشه‌ی پیسی ئه‌وانه ناگرێت
بۆیه هه‌موو ووشه قێزه‌ون و ناشیرنه‌کان
له سینه‌ی پڕ ئیلهامی جوانت فڕێ ده
درۆ . ناپاکی ، ئێره‌یی
رق و تۆڵه ، شه‌ڕ و ئاگر
تۆقان کوشتن و ناتوانم
ژه‌هر ، ئازار، خنکان ، دڕک
دووری ، مار و هه‌تیو کردن ..
هه‌مووی خێرا له سینه‌تا هه‌ڵ بێنه‌وه
تا دووباره ووشه‌ی جوانیان بۆ بێته‌وه
دووباره وانه‌ی پاکێتی بۆ هه‌میشه بۆ یه‌کتری بڵێینه‌وه ..
سۆز[/size]
[size=16]نیگای عیشقی سه‌رمه‌دیت
ئه‌ها دڵه له‌گه‌ڵ هاتنی گزنگی خۆرا
ئه‌م سپێده مژده‌ی هه‌واڵێکی هێنا
ئه‌و خۆره‌ی من هه‌میشه به‌دوایا وێڵ بووم
ئه‌و تیشکانه‌ی من که زۆر عه‌وداڵی بووم
خۆری چاوی ئازیزێکمه
تیشکه‌کانی نیگای پڕ له عيشقی سه‌رمه‌دییه
ئۆخه‌ی نه‌مردم له دواساته‌کانی ژینم
خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌م بۆ هه‌میشه هاته دی
که مه‌حاڵ و زۆر دژوار بوو په‌ی پێ ببه‌م
تیشکی خۆری ئه‌و گه‌رمی به ناخما به‌خشی
که پێمی ووت بێ دژوار و بێ ئاخ و بێ خه‌م و بێ بێ ..
فه‌رمانی کرد ووشه‌ی ناخۆشم لێ وون بێ
له بری ئه‌م هه‌سته پڕ له ئێش و ژانه
ووشه‌ی دونیای تازه‌ی ئاشنا کرد‌م
که گۆڕی ئاراسته‌ی ژینی پڕ له سووتان
سارێژی کرد هه‌ستی پڕ له برین و زام
فێری کرد‌م چۆن له مانای ئاسووده‌یی ژین تێ بگه‌م
تێی گه‌یاندم وانه‌ی پڕ له داهێنانی دونیای تازه
ئه‌و دونیایه .. مه‌گه‌ر هه‌ر خۆم و خۆی لێی تێ بگه‌ین
خوا گیان ئه‌م خۆره هه‌ر له ئاسمانم بێ
ئاسمانیشم هه‌رده‌م ساماڵ بێ
تا لێم وون نه‌بێت نیگای چاوه‌کانی ئه‌و
نیگا پڕ له میهرو سۆزه‌کانی ئه‌و
به هۆی هه‌ور و ڕه‌شه‌بای دووری ئه‌و ..
سۆز [/size]
ده‌سته‌کانت خۆش بێت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێ گیان زۆر جوانه وته‌کانت ته‌مه‌ن درێژ بیت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت
10. له 24 كاتژمێردا ئه‌ندام بۆی هه‌یه ته‌نها دووبابه‌ت له یه‌ک به‌شدا بنوسێت
ده‌سته‌کانت خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
ده‌ستت خۆش بێت زۆر پێویسته هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ست خۆش بژیت هۆنراوه‌یه‌كی جوانه
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
[size=16]حه‌زی تێر نه‌بووت
توڕه‌یی و رق هه‌میشه له چاوت ده‌تکێت
چون چاره‌ی تیشکی زێڕینی خۆر‌ت ناوێ
تۆ کو‌نده بوو شه‌مشه‌م ئاسا
به‌رگه‌ی ڕاستێتی ئه‌و تیشکه پاکه ناگریت
که تروسکه‌ی هێمای ڕاستێتی بینینه
تۆ ناخ ڕه‌شیت بۆیه چاوانیشت قه‌تران
فێ ده‌تگرێ به لابه‌ری میکرۆبه‌کان
به له‌ناو ده‌ری مشه‌خۆری هه‌سته‌کان
حه‌زت هه‌ر ته‌نها تێر کردنی خۆت و به‌س
بۆیه ئه‌و تیشکه هانی دام ڕاشکاوانه پێت بڵێم
پیسه ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێت له جه‌نگڵستانی تۆ بژیێت
هیچه ئه‌وه‌ی تێر کردنی حه‌زی هیچێ وه‌ک تۆی بوێت
ئه‌ڵێم به‌سیه نه‌فره‌ت له خۆت و له به‌ناو پیاوه‌تیت
پاشان تف له حه‌زی بۆگه‌ن و ناحه‌زت
من که پیسیم قه‌بوڵ نیه هیچێتیش هیچ
چون هه‌نسکی په‌شیمانیشم پێ ڕه‌وا نا‌به‌یت
ئاسانه بۆت چڕنوک و ده‌ستی ژه‌نگنت
ڕۆ بچێته خوێنی به ناهه‌ق حه‌ڵاڵ بووم
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بڕیارم دا ئیتر ئاماده‌ییم نییه‌و نابێ
ویستی پاکێتیم بکه‌مه قوربانی
دڕنده‌یی نا حاڵی بوون و نه‌فامیت
ئیتر به‌سیه ئۆقره‌م بڕا تاقه‌تم چوو
تا ناخ و ڕووی شاراوه‌ی ناحه‌زت ده‌رخه‌م
با بۆ جارێک ، گه‌ر هه‌وه‌ڵ و دواجاریش بێت
هاوار بکه‌م پڕ به پڕی ویستی دڵه‌ی داگیر کراو
نا مهه‌وێ چیتر بێ گیان بم وه‌ک بوکه‌ڵه
یاری به هه‌ستی ناسک و زامدارم که‌یت
حه‌زی هه‌وه‌س بازانه‌ی خۆت به هۆی منێک جێ به‌جێ که‌یت ..
سۆز[/size]
[size=16]
گوڵه‌ی خه‌یاڵی به‌هارم
سپێده‌یه واده‌زانم یه‌که‌م جاره
تیشکی زێڕینی خۆر ده‌رچێ
تابلۆیه‌کی جوانی ده‌رخست
خه‌یاڵمی بۆ لای خۆی برد
چه‌نێ جوانه ئه‌و خوناوه
که به شه‌رمه‌وه ده‌خزێته
سه‌ر ڕومه‌تی ئه‌و به‌نازه
تا هه‌ڵی سه‌نێ له خه‌وی
پاک بیشوا ڕوخساری جوانی
ئه‌و ناسک و دڵ پڕ ڕازه
گوڵه‌ی خه‌یاڵی به‌هارم
له خه‌وی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانیم
.......................................
خه‌وم بینی نازی گوڵێ سوورم هه‌بوو
که سپێدان به ماچی خوناو هه‌ڵده‌ستێ
تا وانه‌ی خۆشه‌ویستی ببه‌خشێ
هه‌ر له‌و خه‌وه‌م ئه‌وم بینی
له‌بری ئه‌وه‌ی به شێنه‌یی
فێری وانه‌ی جوانی بێت
فێری سۆز و خۆشه‌ویستی
لێبورده‌یی و به‌خشین ببێت
بوو به دڕکێ چوو به ناخما
له‌و خه‌وه په‌مه‌ییه ڕای چڵه‌کاندم
وانه‌ی پاکێتی و پڕ شه‌رمی
خوناوی ئه‌و سپێده‌یه‌ی له بیر بردم
........................................
خۆزگه ده‌مزانی بۆ وات کرد
هاتیت پاکێتیت ڕوشاندم
ئاره‌زوه‌کانت لێ سه‌ندم
دڵی شوشه‌ت لێ شکاندم
په‌ڕه‌ی ژینت به با بردم
خه‌ونه‌کانت هه‌ڵوه‌راندم
جه‌سته‌ی ماندووم تا سه‌ر ئێسقان
له هه‌رچی هه‌ستی ناسک بوو
بێ به‌زه‌ییانه لێت خنکاندم
بۆیه ویستی سه‌فه‌ر ده‌که‌م
سه‌فه‌ر بۆ دوور بۆ دوا مه‌نزڵ
تا بۆ ئه‌به‌د له تۆ وون بم
....................................
سه‌لام سه‌فه‌ر
تۆ بمگه‌ینه
بۆ مه‌نزڵگا
گه‌ڵێ ماندووم
جگه له ژین
بگره له خه‌و
یان زینده خه‌و
به خه‌یاڵیش
له سایه‌ی ئه‌و
نه‌مدی خۆشی
ته‌مه‌ن ، به‌هار
هه‌ر هێنده بوو
گه‌لێ کورت بوو
بێ خوناو بوو
بێ ڕاز ، بێ ناز
به بێ گوڵ بوو ..
سۆز[/size]
[size=24]زۆر به‌خێرهاتنی به‌ڕێز ملازم حه‌یده‌ر ده‌که‌م به‌هیوای سه‌رکه‌وتنت له‌ژیانتدا
منیش حه‌زه‌کم پرسیابکه‌م وه‌ک هاوڕێیانی پێشوم
1-چۆن له مانای خۆشه‌ویستی ده‌گه‌یت؟؟؟؟
2-ئه‌و که‌سه کێیه که قه‌د له یادی ناکه‌یت !! ههههه
3-هيواو ئاواتت چیه ؟
4-تا چه‌ند له کاره‌کانی خۆت رازیت...؟؟؟
5-پێت خۆشه چه‌ند سال بژیت و بۆ؟؟
6-هه‌ستت به‌چی ده‌که‌یت له‌م کاته‌دا؟؟
پرسیارم زۆره به‌س ئه‌وه‌نده به‌سه با هیلاکت نه‌که‌م
هیوادارم سه‌رکه‌وتو بیت به‌قوربان [/size]
[size=16]ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــه‌زیـــــزم[/size]

دةستت خؤشبيت كاك سةفين

ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و هۆنراوه جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــه‌زیـــــزم
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
ده‌ستت خۆش بێت زۆر جوانه وێنه‌کان هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]