سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=Gn6GTQqs … re=related[/youtube][/center]
[center][youtube]http://www.youtube.com/watch?v=EE_qRJfECBU[/youtube][/center]
[center]ئەوە تۆ هەرگیز گریاوى
ئەوە تۆ هەرگیز گریاوى
بە هەنسکی گریانەوە..
هةركيز شةوان خەیاڵێک سەری لێیاوی؟!
ئەوە هەرگیزد ڵت ورکی کەسێکی دووری لێ گرتووی؟
هەستت کردووە تەنیایت و
لەتاوانا فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕوومەتی کردووی؟!
خۆشەویستم ئەوە هەرگیز تۆ بۆ نوسینی نامەیەک بەدیار لاپەڕەیەکەوە ڕاکشاوی؟!
وەک ئەستێرە.. بۆلای هیچ کەسێک کشاوی؟
ئەوە هەرگیز چیرۆکێکی خەیاڵیت دروست کردووە..
دڵی خۆتی پێخۆش بکەی؟! ...
هێندە ئازارت چەشتووە لە تاوانا ئاواتێکت سەرخۆش بکەی؟
ئەی ئاخۆ ئاواتت هەیە؟!
تۆش وەکوو من ئەوینێک دڵت لێبەرێ.. لەو ڕێیە نەجاتت هەیە؟
ئەی لەبارەی ئەوینەوە ئاخۆ شتێکت بیستووە؟!
مامۆستایەک پێی نەوتووی.. مەم چەن زینی خۆشویستووە؟!
ئەوە هەرگیز دنیات لێبووە بەکەسێ.
لەتاو جوانی ئەو دنیایە بەیانیان لە خەوی شیرین دڵت لەپێش خۆت هەڵبسێ؟!
تۆ سپێدان هیچ جارێ لەخەو هەستاوی و ... شەونمی بەهارت دیوە؟
بەیادی گریانێکی خۆت.. پەڕەی گوڵێکت سڕیوە؟
تۆ قەت چەترەکەت لا ئەبەی بۆ ئەوەی ماچت کا باران؟!
تۆ هەست بە ڕابردوو ئەکەی.. ئەتگرێنێ یادی جاران؟
ئەوە هەرگیز بە گەردوونێ خەیاڵەوە هیچ شەقامێک بۆ ماڵەوە ئەبەیتەوە؟
کە گوێت لە زەنگی دەرگا بێت
بە پڕتاوێ ئەڕۆی دەرگا ئەکەیتەوە؟
ئەشڵەژێی گەر ئەو نەبوو؟
تۆ بیری ئەستێرە بکەی.. تێر بۆی ئەگریت گەر شەو نەبوو؟!!
ئەوە تۆ هەرگیز هەناسەت بووە بە ئاهێکی قوڵ و لە سینەت هاتۆتە دەرێ؟
ئەوە چی ئەڵێی بەکەسێ بۆ ئەوەی دنیای خۆشبوێ.. به‌س ئەوینی تۆ شک بەرێ؟! باشە، ئەگەر کەسێک هەبێ بۆ تۆ وا بێ هه‌مو ڕۆژێ لە ڕێگاکەتا ڕوابێ..
کەسێ لە سەرەمەرگا بێ.. بتوانی زیندووی کەیتەوە..
بۆ ژیان بدات لە دەرگات ئەتوانی لێی نەکەیتەوە؟
ره‌نج سه‌نگاوی
[/center]
[center]ده‌ستت خۆش بێت زۆرجوانه هه‌ر بژی
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی لهبابهتهجوانهکانت
[/center]
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
[center]رێباز یاخود میتۆد، رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌و رووداوه‌کاندا و هه‌ر رێبازه ده‌توانین مرۆڤ له بوارێک‌دا یاخود له لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تێکدا بگه‌ڕێن به‌دوای شتی نوێ و رێبازی نوێ‌دا بۆ گه‌یشتنه به راستی...
komin-online.com
دیار غه‌ریب
رێباز یاخود میتۆد، رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی دیارده‌و رووداوه‌کاندا و هه‌ر رێبازه ده‌توانین مرۆڤ له بوارێک‌دا یاخود له لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تێکدا بگه‌ڕێن به‌دوای شتی نوێ و رێبازی نوێ‌دا بۆ گه‌یشتنه به راستی، مه‌رجیش نییه هه‌ر که‌سێک به‌دوای راستیدا بگه‌ڕێت، بیدۆزێته‌وه یاخود په‌یڕه‌وی له رێبازێکی نوێ بکات، زۆرجار مرۆڤه‌کان چاو له یه‌کتری ده‌که‌ن و لاسایی یه‌کتر ده‌که‌نه‌وه له گه‌ڕان و لێکۆڵینه‌وه و کار و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیاندا. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که زۆرجار هه‌موومان رووبه‌ڕووی یه‌ک ئه‌نجام ببینه‌وه، چونکه په‌یڕه‌وی یه‌ک رێبازمان کردووه و لاسایی یه‌کتریمان کردۆته‌وه، بێگومان له‌م حاڵه‌تانه‌دا شیمانه‌ی زیاتر ئه‌وه‌یه که یه‌ک ئه‌نجامیشمان ده‌ست بکه‌وێت، ره‌نگه بپرسین بۆچی لاسایی یه‌کتری ده‌که‌ینه‌وه؟ دیاره ئه‌مه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه، هۆکاری یه‌که‌م، ئه‌وه‌یه که خولقکاری و دۆزینه‌وه‌ی رێبازی نوێ ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، که هه‌موو که‌سێک لای خۆیه‌وه ببێته داهێنه‌ری رێبازی نوێ. هۆکاری دووه‌میش ئه‌وه‌یه که لاساییکردنه‌وه به‌شێکه له تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ و شێوازێکه له شێوازه‌کانی فێربوون، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که په‌نای بۆ ببات، زۆرجار چهقبهستنیش لێره‌وه په‌یدا ده‌بێت.
به هه‌رحاڵ کاتێک باس له رێباز ده‌که‌ین، گرنگه له بیرمان نه‌چێت؛ هه‌ر بوارێکی ژیان رێبازی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. بۆ نموونه، له بواری فیزیکدا هه‌تا سه‌رده‌مێک میتۆدی نیوتن، که به فیزیکی نیوتن ناسراوه ده‌گیرایه به‌ر بۆ لێکۆڵینه‌وه له هه‌موو دیارده فیزیاوییهکان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا، فیزیای نیوتن تا راده‌یه‌ک پاشه‌کشه‌ی کرد و فیزیای کوانتۆم جێگه‌ی ئه‌وی گرته‌وه. ئه‌وه سه‌باره‌ت به بواره فیکری و فه‌لسه‌فییه‌کان و بواره ژیانیهکانیش هه‌ر راسته.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه‌یه بواری مێژووه، مێژوو هه‌م وه‌کو زانستێک هه‌م وه‌کو ئه‌و ژیانه‌ی که ئێمه‌ی به‌رهه‌مهێناوه، مه‌به‌ستمانه که مێژوو بگرینه ده‌ست و ئه‌و رێبازانهش شیبکه‌ینه‌وه که هه‌تا ئێستا له رێگه‌یانه‌وه سه‌یری مێژوو کراوه. ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌و رێبازانه‌ی ده‌گیرێنه به‌ر له بواری مێژوودا ده‌مانگه‌یه‌ننه حه‌قیقه‌ت یاخود نا، یان ده‌توانین ئه‌و رێبازانه تێپه‌ڕ بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕیان بکه‌ین په‌نا بۆچی رێبازێک ببه‌ین؟
لێره‌وه بچینه ناو رێبازه‌کانی باسکردنی مێژووه‌وه، ده‌توانین هه‌ندێک ئه‌نجام وه‌ربگرین. وه‌کو ده‌زانرێت له چاخه کۆنه‌کاندا مرۆڤه‌کان له رێگه‌ی وێنه‌ی سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وته‌کان و هێماوه باسیان له رووداوه‌کانی ژیانی خۆیان کردووه، خواستوویانه به هێمایه‌ک یاخود به نوسینێَک یان به وێنه‌یه‌ک گوزاره له‌و به‌سه‌رهاته بکه‌ن که به‌سه‌ریاندا هاتووه. دواتر له رێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌کان وه‌کو چیرۆک و ئه‌فسانه‌کان هه‌ستاوه به باسکردنی مێژوو، هه‌ر ئه‌م چیرۆک و ئه‌فسانانه‌ش بوونه یه‌که‌مین په‌رتوکه مێژووییه‌کان و له‌گه‌ڵ خۆیاندا رێبازێکیان دروستکرد بۆ باسکردنی مێژوو. ئه‌مڕۆ ئه‌م رێبازه له باسکردنی مێژوودا پێی ده‌وترێت (گێڕانه‌وه)ی مێژوو. له‌م رێبازه‌دا گرنگی به چۆنێتی روودانی رووداوه‌کان ده‌درێت و مێژوونوس هه‌وڵده‌دات له روانگه‌ی خۆیه‌وه رووداوه‌کان بگێڕێته‌وه، ئه‌م رێبازه‌ی باسکردنی مێژوو هه‌تا ئێستاش په‌یڕه‌وی لێ ده‌کرێت، به‌ڵام تاکه رێباز نییه. ئه‌م رێبازه ئه‌وه‌ی باشه که ساده‌یه و خوێنه‌ر یاخود بیسه‌ر به ئاسانی ده‌توانێت وه‌ری بگرێت، به‌ڵام لایه‌نی نه‌رێنی ئه‌وه‌یه که روانگه‌ی مێژوونوس یاخود ئه‌وه‌ی که رووداوه‌که ده‌گێڕێته‌وه به سه‌ریدا زاڵه و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات گه‌لێک جار تابلۆیه‌کمان بۆ وێنا بکه‌ن، که دووره له راستیه‌وه و ئه‌مه‌ش مێژوو له ناوه‌ڕۆکی خۆی دوور ده‌خاته‌وه. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌م رێبازه که‌موکورتیه‌کی تری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که بێ شیکردنه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش جارێکی تر وا ده‌کات خوێنه‌ری سادده به‌سه‌ر هه‌ڵه‌دا ببات، هه‌ر بۆیه ئه‌م رێبازه ئه‌مڕۆ ناتوانێت بمانگه‌یه‌نێته حه‌قیقه‌ت.
رێبازی دووه‌م، شیکارییه، لێره‌ش پشت به زانیاری و شیکاری زانیارییه‌کان ده‌به‌سترێت، ئه‌م رێبازه له چاخه‌کانی ناوه‌ڕاسته‌وه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا و له‌سه‌ر ده‌ستی کارل مارکس (1818 ـ 1883) و فریدهریک ئه‌نگلس (1820 ـ 1895)دا ئه‌م رێبازه چوارچێوه‌یه‌کی بۆ دانرا به ناوی (ماتریالیزمی مێژوویی) و دواتر ئه‌م رێبازه بووه میتۆدی زانکۆکانی وڵاتان و له سه‌رمایه‌داریشدا به پێى ئه‌م رێچکه‌یه ده‌ڕۆن به رێگه‌وه، خۆیندنه‌وه‌ی مێژووش بووه به یه‌کێک له کۆڵه‌کانی مارکسیزم. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه مارکسیه‌ت له رووی خۆێندنه‌وه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگه و بۆ ئابووری و ئایینه‌وه نه‌یاری زۆرن، به‌ڵام له بواری مێژوودا نه‌یاره‌کانی کاڵ ده‌بنه‌وه و په‌سندی ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌کات که که‌مێک ئه‌م رێبازه تاووتۆی بکه‌ین و بزانین پێگه‌کانی چیین؟ یاخود مارکس چۆن مێژووی پێناسه کردووه. هه‌ر بۆیه باشتر وایه له پێناسه‌کردنی مارکسه‌وه بۆ مێژوو له ده‌رگه‌ی تێزه‌که‌ی بده‌ین.
لای مارکس مێژوو بریتییه له ململانێى نێوان چینه‌کان، ده‌توانین بڵێین خاڵی لاواز و خاڵی به‌هێزی ئه‌م تێزه له‌م پێناسه‌یه‌وه ده‌ستی پێ ده‌کات. وه‌کو ده‌زانرێت له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م و سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ململانێى سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌تان بووه ململانێی نێوان چینه‌کان یاخود ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که گوزاره له ده‌سه‌ڵاتی چینێک ده‌که‌ن. ئه‌م بارودۆخه وایکرد که تێزی مارکس به هه‌ند وه‌ربگیرێت و هه‌موو ململانێیه‌کان و ژیان له‌سه‌ر ئه‌م شیبکرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه به خاڵی به‌هێزی تێزی مارکس بۆ مێژوو؛ چونکه ده‌بینین مارکسیهکیش پێى وایه که ئه‌وه‌ی مێژوو و گۆڕانکاری دروست ده‌کات تێکۆشانی چینایه‌تییه، سه‌رمایه‌دار وسۆسیال دیموکراتێکیش پێیان وایه که ئه‌وه ململانێی چینایه‌تییه پێشکه‌وتن دروستده‌کات. خاڵی لاوازی ئه‌م تێزه له کوێدایه یاخود له کوێ ده‌ستپێده‌کات، گرنگه ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین. مارکس پێیوایه که مێژوو بریتییه له ململانێی نێوان چینه‌کان، به‌ڵام کاتێک که مێژوو قۆناخ به‌ند ده‌کات باس له پێنج قۆناخ ده‌کات و له دوو قۆناخیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، که چینی تێدا نییه. با روونتر باسی بکه‌ین، ئه‌و پێیوایه که مێژووی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی پێویسته به‌سه‌ر پێنج قۆناخ‌دا دابه‌ش بکرێت که به‌مڕه‌نگه ناوزه‌دی ده‌کات.
1ـ قۆناخی کۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی؛ مارکس پێیوایه ئه‌م قۆناخه له سه‌ره‌تای دروستبوونی گه‌ردوونه‌وه ده‌ستپێده‌کات و تێیدا مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران دروست بوون، به‌ڵام ژیان به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و به وێنه‌ی ئاژه‌ڵان بووه، هه‌ر بۆیه مرۆڤه‌کان له‌م قۆناخه‌دا نه‌یانتوانیووه داهێنه‌ر بن و واته ئه‌و قۆناخه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه. لێکۆڵینه‌وه ئارکۆلۆژییه‌کان ئه‌مڕۆ ده‌ریانخستووه، که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین که‌موکورتی تێزی (ماتریالیزمی مێژوویی) ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه؛ چونکه ئه‌و هه‌ڵوێسته وای کردووه که گرنگی به ژیانی ئه‌و قۆناخه نه‌درێت و چه‌مکێکی وه‌ها پێش بکه‌وێت که سه‌ره‌تای هه‌موو پێشکه‌وتنێک بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ قۆناخی دواتر که چینی تێدا دروست بووه.
2ـ قۆناخی کۆیله‌داری؛ له ماتریالیزمی مێژوویی‌دا، ئه‌م قۆناخه وه‌ها پێناسه ده‌کات، که تێیدا چینێکی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ن و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانن و چینێکی کۆیله‌ش هه‌یه که زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌رن و مۆڵکی کۆیلهدارهکانن و خاوه‌نی هیچ شتێک نیین و ته‌نیا پێویسته خزمه‌تی کۆیلهدارهکانیان بکه‌ن و سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناخه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ته شاره‌کانی یۆنان که نزیکه‌ی هه‌زار ساڵ پێش زایین په‌ره‌یان سه‌ندووه، ئیتر ئه‌مه بووه‌ته به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌تای دروستبوونی شار، ده‌وڵه‌ت، زانست، فه‌لسه‌فه، یاسا، ئابووری، میتۆلۆژیا و تیۆلۆژیا به یۆنانه‌وه ببه‌سترێت، ئۆریانتالیزمهکان (رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان) که زانستی رۆژههڵاتناسیان داهێنا ئه‌م تێگهیهیان بۆ خۆیان کرده بناخه‌ی کاره‌کانیان و رۆژئاوایان کرده ناوه‌ند و سه‌ره‌تای هه‌ر شتێک و رۆژهه‌ڵاتیشیان کرده په‌راوێز و ماتریالی لێکۆڵینه‌وه بۆ خۆیان، دیاره له‌م سه‌دوپه‌نجا ساڵه‌ی دواییشدا جیهانی رۆژئاوا به ته‌واوی له رووی سیاسی، ئابوورییه‌وه باڵاده‌ست بوو به‌سه‌ر جیهاندا، هه‌ربۆیه به بنه‌ماگرتنی تێزی ماتریالیزمی مێژوویی ده‌که‌وته خزمه‌تیانه‌وه و ده‌یانتوانی به‌هۆیه‌وه راستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکه‌نه‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ئه‌مڕۆ زانستی ئارکۆلۆژی (شوێنه‌وارناسی) و ئه‌و تابلۆ قوڕینانه‌ی که له میزوپۆتامیا دۆزراونه‌ته‌وه، سهلمادوویهتی که ژیانی شارستانی و ده‌وڵه‌ت له شاره ده‌وڵه‌ته‌کانی سۆمه‌ردا مێژوویان بۆ نزیکه‌ی چوار هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. میتۆلۆژیاکانی سۆمه‌ر و بابل له وێنه‌ی گلگامێش، نه‌فره‌تی له ئاگادا، ئافراندنی بابل مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌م و دووه‌م له پێش زایین‌دا، یاخود کۆنترین یاساکان یاساکانی (سۆلۆن) نیین له یۆنان، به‌ڵکو یاساکانی (ئۆرنامۆیه) که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له (2111) پ.ز و کۆنترین ده‌ستووری جێماویش یاساکانی حامورابیه، که مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له (1750 ـ 1792) پ.ز، دیاره چه‌نده لێکۆڵنه‌وه‌ی مێژوویی بکرێت، ئه‌وه‌نده راستیه‌کان زیاتر روون ده‌بێته‌وه. لێره‌دا به پێویستی ده‌بینم که ئاماژه بۆ وته‌یه‌کی رێبه‌ر (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) بکه‌م که ده‌ڵێت؛ مێژوو له ئه‌مڕۆدا شاراوه‌یه و ئێمه‌ش له مێژوودا شاراوه‌ین. دیاره ئه‌م وته‌یه زۆر به واتایه و زۆر خوێندنه‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێت. له‌م دوو به‌شه‌ی مێژوودا که مارکس پۆڵینی کردووه و ئه‌مڕۆ جیهان وه‌کو رێبازێک له‌سه‌ری ده‌ڕوات بڕوانین ده‌بینین، مێژووی نوسراو گرنگی به هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌داوه، که کوردستان و گه‌لی کورد له‌ناو جه‌رگه‌یدا ده‌ژین و سه‌رپێی باسیان کردووه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ئێمه نامۆ بین به مێژووی خۆمان. دیاره که هه‌تا ئه‌و مێژووه ئاشکرا نه‌کرێت، ئه‌وا راستی مێژوو ئاشکرا نابێت و به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌تا ئه‌و مێژووه‌ش ئاشکرا نه‌کرێت، ئێمه‌ش له‌و مێژووه‌دا به شاراوه‌یی ده‌مێنێنه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌رکه‌وتنی راستی مێژوو و راستی کورد و رۆژهه‌ڵاتی ناوین به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
3ـ قۆناخی ده‌ره‌به‌گایه‌تی؛ ماتریالیزمی مێژوویی ئه‌م قۆناخه وه‌ها پێناسه ده‌کات، که کۆمه‌ڵگه له دوو چینی سه‌ره‌کی پێکدێن، چینێکی ده‌سه‌ڵاتدار که ده‌ره‌به‌گه و خاوه‌ن مۆڵکه و چینی دووه‌م که جوتیار و سه‌پان و پاڵهن له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ره‌به‌گ به نرخێکی که‌م کار ده‌که‌ن. له‌م قۆناخه‌دا چینی سه‌رده‌ست راسته‌وخۆ خاوه‌نی چینی بن ده‌ست نییه، به‌ڵکو له رێگه‌ی زه‌وییه‌وه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. ململانێیه‌کان له‌نێوان ئه‌م دوو چینه‌دایه.
4 ـ قۆناخی سه‌رمایه‌داری؛ ماتریالیزمی مێژوویی ئه‌م قۆناخه وه‌ها پێناسه ده‌کات، که سه‌رمایه‌دار و کرێکار دوو چینی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگه‌ن و ململانێیه‌کان له‌نێوان ئه‌م دووچینهدایه و جێگه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌رمایه‌دار و کرێکار، کارگهوکاره.
5 ـ قۆناخی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم؛ ماتریالیزمی مێژوویی پێیوایه، کۆمه‌ڵگه له‌دواییدا هه‌نگاو به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ چین ده‌نێت به پێشه‌نگایه‌تی کرێکاران و که ده‌گاته کۆمۆنیزم، واته هه‌موو تاکه‌کان وه‌کو یه‌ک ده‌ژین و بێ جیاوازی و چینی ده‌سه‌ڵاتدار و بێ ده‌سه‌ڵات بوونیان نامێنێ. ئه‌مه خاڵێکی تری لاوازی تێزی ماتریالیزمه به پێى پێناسه‌کانی مارکس بۆ مێژوو، وه‌کو سه‌ره‌تا باسمان کرد مارکس ده‌ڵێ مێژوو بریتییه له ململانێی نێوان چینه‌کان، لێره‌شدا باس له‌وه ده‌کرێت که له دواقۆناخدا کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ چین دروست ده‌بێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا رووبه‌رووی ناکۆکی ده‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ر مێژوو ململانێی چینه‌کان بێت، ئه‌وکاته له‌دوا قۆناخ‌دا مێژوو رادهوهستێـت، خۆ ئه‌گه‌ر مێژوو رانه‌وه‌ستێت، ئه‌وکاته پێویسته ئه‌و پێناسه‌یه راست بکه‌ینه‌وه. رێبه‌ر ئۆجه‌لان وه‌کو که‌سێکی بیرمه‌ند و مێژوونوس، نه‌ک وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی ره‌خنه له مارکس ده‌گرێت و ده‌ڵێ پێویسته به پێناسه و پۆڵینبه‌ندی ماتریالیزمی مێژوویی‌دا بچینه‌وه. ئه‌و پێییوایه ئه‌و پێناسه و پۆلێن به‌ندییه‌ی ماتریالیزمی مێژوویی ناتوانێت پێناسه و پۆلێنبه‌ندییه‌کی ته‌واو بێت بۆ مێژوو. لێره‌دا هه‌وڵده‌دات سه‌رله‌نوێ مێژوو پێناسه بکاته‌وه، ئه‌و پێیوایه مێژوو کۆی به‌سه‌رهات و چالاکییه‌کانی گه‌ردوون و کۆمه‌ڵگه‌یه. واته مێژوو به ته‌نیا له ململانێی نێوان چینه‌کاندا قه‌تیس ناکات، له‌وه‌ش زیاتر مێژوو ته‌نیا وه‌کو چالاکی و به‌سه‌رهاتی کۆمه‌ڵگه پێناسه ناکات، به‌ڵکو وه‌کو به‌سه‌رهات و چالاکی گه‌ردوون و کۆمه‌ڵگه پێناسه‌ی ده‌کات، واته مێژوو به به‌رهه‌می گه‌ردوون و کۆمه‌ڵگه ده‌زانێت. لێره‌وه گرنگی به‌و قۆناخانه ده‌دات، که هێشتا کۆمه‌ڵگه به وێنه‌ی ئه‌مڕۆ دروست نه‌بووه و رۆڵی کۆمه‌ڵگه له مێژوودا نییه یاخود سنوورداره. له‌م پێناسه‌یه و رێبه‌ر ئۆجه‌لان هه‌وڵیداوه ئه‌و لاوازییه چاره‌سه‌ر بکات، که له پێناسه‌که‌ی مارکسه‌وه ده‌رکه‌وتووه و کۆمه‌ڵگه‌ی پێش ده‌وڵه‌ت و چینی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها کاریگه‌رییه‌کانی گه‌ردوونی وه‌کو فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی وه‌رنه‌گرتووه. دیاره له‌م پێناسه‌یه‌وه ده‌توانین ژیانی پێش دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی شیبکه‌ینه‌وه و مه‌زه‌نده‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیش بکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی تێدا نه‌بێت.
له‌گه‌ڵ پێناسه‌کردنه‌وه‌ی مێژوودا، هه‌وڵده‌دات که پۆلێنبه‌ندییه‌کی نوێ بۆ مێژوو بکات. له پۆڵێنبهندییدا رێبه‌ر ئۆجه‌لان هاتووه له جێگه‌ی پێنج قۆناخ، سێ قۆناخ دیاری ده‌کات، ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌ما کۆمه‌ڵگه پۆلێنبه‌ندی ده‌کات و پێیوایه ئه‌و قۆناخه‌ی که تێیدا گه‌ردوون دروست بووه و کۆمه‌ڵگه و پێکهاته سه‌ره‌تاییه‌کانی کۆمه‌ڵگه و ژیان دروست بوون به قۆناخی یه‌که‌م و به کۆمه‌ڵگه‌ی سروشتی به‌ناو ده‌کات، رێبه‌ر ئۆجه‌لان پێیوایه بۆئه‌وه‌ی ژیان و راستی کۆمه‌ڵگه و پێکهاته و بونیادی زهنی و سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵگه تێبگه‌ین ده‌بێت راستی کۆمه‌ڵگه‌ی سروشتی تێبگه‌ین.[/center]
[center]زمانی مێژوو زمانی مێژوو
standardkurd
حه‌مید عه‌زیز
زمانی مێژوو بریتی یه له‌فۆرمی بیرهێنانه‌وه‌ی ڕوداوو به‌سه‌رهاته‌کان یان چیرۆک و داستانه کۆنه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌مه‌رامی پێداچوونه‌وه به‌کلتورو ڕه‌فتاری کۆنی ئه‌و میلله‌ته بۆ وانه و گونجانمان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا به‌شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی بۆیه زمانی مێژوو خۆی ده‌دوێ و خۆیشی ئاوێنه‌ی هه‌موو کرداره سروشتی و مرۆییه‌کانه له‌ڕابوردوودا .
هه‌روه‌ها زمانی مێژوو لێکۆڵینه‌وه‌و شیکاریی کردنی کات و شوێنه به‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی مرۆڤه‌وه به‌دیاری کردن و خستنه‌ڕووی ڕووداوه‌کان و به‌راورد کردنی له‌دوێنێدا هه‌رچه‌نده ڕوداوو کاره‌ساته‌کان مرۆیی بن یان سروشتی هه‌ر به‌مێژوو دێته هه‌ژمار کرن .
کاری گێڕانه‌وه‌ی ده‌ماو ده‌م یان به‌نووسین و باس و خواسی ڕابردو ده‌بێته مێژوو ئه‌ویش له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێته فه‌رهه‌نگی ئه‌و میلله‌ته‌ی کهخاوهنێتی و به‌تایبه‌ت کاری باش و عه‌قڵانیه‌ت ده‌چێته خانه‌ی زانستی مێژووه‌وه .
مێژوو فۆرمی نوسین و گێڕانه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لێکی مێژوویی یه که‌ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌کات و شوێن و ژیان و به‌رده‌وامبوونی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و شێوه کار‌و تیکۆشانی میلله‌تێکه له‌به‌رگری و خۆشه‌ویستی به‌هه‌موو واتاکانییه‌وه هه‌م له‌باری ئابوری و هه‌م له‌باری زانستیشه‌وه بۆیه مێژوو کتێبی بینینی دوێنێ و دروست کردنی سبه‌ینێ یه به‌فێربوون و تێڕوانین و کارکردن بۆی له‌ئه‌مڕۆدا .
مێژوو هاوکێشه‌یه‌کی گرێدراوی زیندوی ڕابردووه به‌ئه‌مڕۆو سبه‌ینێوه بۆ مانه‌وه‌و به‌ڵگه‌ی زیندوێتی هه‌ر میللهتێکهو سودلێبینینی چیرۆکه هه‌ڵه‌کانی ناوێتی . هه‌روه‌ها مێژوو پێنوسی مه‌رامێکی باشی گێڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی یان په‌شیمانی گه‌لێکه که‌بناغه‌ی ژیانی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر دروست ده‌کرێت و یان به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌نوسێته‌وه‌و سبه‌ینێی پێ دروست ده‌کات و ده‌بێته شانازی و به‌ڵگه‌ی بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌کاره چاک و خراپه‌کانیه‌وه .
بۆیه مێژوو واتای گێڕانه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی دوێنێ یه لهئهمڕۆداو بۆیه به‌سه‌رهاته‌کانی ئێستا به‌مێژوو نابن بۆ ئه‌مڕۆ به‌ڵکو کێشه‌و ڕوداوه‌کانی ئه‌مڕۆ مێژووی کتێبخانه‌ی سبه‌ینێن سبه‌ینێش بۆ دووسبه‌ی . مێژوو جۆری زۆره‌و لێره‌دا ته‌نها باسی فه‌لسه‌فه‌و بوونی مێژوو خۆی ده‌که‌ین و له‌کات و شوێنێکی تردا باسی جۆره‌کانی مێژوو ده‌که‌ین وه‌کو مێژووی ئیسلام ، مێژووی یۆنان ، مێژووی ئابوری و .. هتد .
ئه‌گه‌ر باسی مێژوو بکه‌ین وه‌کو فه‌لسه‌فه ئه‌وه ئه‌و باسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک لهمهوپێش و ( فرانسوا ماری ئورویه ) فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ناسراو بهڤۆڵتێر ( 1694 / 1778 ) یه‌که‌م که‌س بوو که‌زاراوه‌ی ( فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو ) ی به‌کارهێنا به‌ڵام مێژوو وه‌کو عه‌قڵانیه‌ت نه‌ک چیرۆکه دورودرێژه‌کانی هه‌ر میلله‌تێک که‌پڕن له‌ڕاستی و ناڕاستی شه‌ڕو هێرش و به‌رگریه‌کان . له‌و هاوڕێ و هاوبیرانه‌ی فه‌یله‌سوفی مه‌زن ڤۆڵتێر کهنوسهرو فه‌یله‌سوفی سه‌رده‌می خۆیان و ئێستاشن و لایه‌نگری شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریکی بوون ( مۆنتسیکۆ ، جان جاک ڕۆسۆ ، تۆماس هوبز ، جون لۆک ) بوون .
مێژوو یان چیرۆکی درێژ یان ڕۆمان به‌ڕاده‌یه‌کی باش نزیکن له‌یه‌کترو به‌رزی و نزمی ڕوداوه‌کان که‌م تازۆر ڕاستیی و دروستی و هه‌ڵه یان درۆی تێدایه‌و نوسه‌ر یان مێژوونوس به‌لای خۆیدا یان به‌لای گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یدا ده‌یبات و ده‌یکاته ته‌ڵاشی کتێب بۆ پڕکردنه‌وه‌ی دیواری کتێبخانه‌ی ووڵاته‌که‌ی و به‌کاری ده‌بات وه‌ک و شایه‌تحاڵی زیندوێتی ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بۆ سبه‌ینێ .
زۆرجاران نوسین ده‌رئه‌نجامی ڕق و کینه‌یه‌کی زۆره‌و نوسه‌ر که‌ئه‌و ڕک و کینه‌یه ده‌خاته سه‌ر په‌ڕه ئیتر پشوویه‌کی مه‌زنیی ڕۆحیی بۆ دروست ده‌بێت هه‌ست ده‌کات بارێکی قورسی سه‌ر شانی داناوه . زۆرجارانیش نوسین به‌رهه‌می خۆشه‌ویستییه‌کی گه‌وره‌ی نوسه‌ره‌و ئه‌و خۆشه‌ویستی و خۆشبه‌ختی یه ده‌بێته هه‌وێنی داهێنان و نوسین بۆخۆیی و نه‌ته‌وه‌که‌ی بۆیه نوسه‌ر له‌وکاته‌دا هه‌ست ده‌کات خۆی له‌ناو ئاهه‌نگ و دڵخۆشیدا ده‌ژی بۆیه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی قسه ده‌کات یان به‌پێچه‌وانه‌وه .
مێژووی هه‌ر ووڵاتێک به‌ڵگه‌ی بوون و زیندوێتی میلله‌ته‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها زیره‌کی و پشوودرێژیی نوسه‌ره‌که‌یه‌تی بۆیه ڕۆمانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه چونکه مێژوو ڕۆمان هه‌ردوک باس له‌دوێنێ ده‌که‌ن و ئاوێنه‌ی کێشه‌و تاڵیی و تفتی و شیرینییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کن و ئه‌ویان وه‌کو ڕۆمان ده‌بێته داستان و ئه‌ویتریشیان ده‌بێته شارستانییه‌ت چونکه هه‌ردوکیان وه‌کو یه‌ک مایه‌ی شانازی گه‌لێکن به‌و مه‌رجه‌ی نه‌مێژوو نهڕۆمانهکهیان خوێناوی بێت چونکه سوربوونی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو چاوی په‌شیمانی ده‌یخوێنێته‌وه‌و نه‌وه‌یه‌کی خراپ دروست ده‌کات هه‌روه‌کو نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا ( 1933 / 1945 ) که‌زیاتر له 5 پێنج ملیۆن مرۆڤ و جوله‌که‌یان کووشت له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا که‌مێژوویه‌کی هه‌تا سه‌رئێسقان ڕه‌شه‌و زۆربه‌ی زۆری ئه‌ڵمانه پێشکه‌وتووه‌کان شه‌رم ده‌یانگرێت که‌ئه‌و مێژووه ده‌بینن .
ڕۆمانی شه‌ڕیش وانه‌ی شه‌ڕو نه‌گبه‌تیمان فێرده‌کات بۆیه به‌خته‌وه‌ری و ڕوسوری میلله‌تێک له خۆشه‌ویستیدا خۆی ده‌دۆزێته‌وه نه‌ک له‌شه‌ڕو ماڵ وێرانیدا به‌ڵام ڕوداوه‌کانیش چۆن بوون ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بنوسرێنه‌وه .
له‌ڕاستیدا مێژووی کاری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان ڕۆمان و چیرۆکی خۆشه‌ویستی ده‌بێته به‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتن و به‌مه‌ده‌نی دیاربوونی ئه‌و میلله‌ته به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌ڵگه‌ی ناحاڵیبوون و دواکهووتنمان بۆ نمایش ده‌کات چونکه هیچ گه‌ل و نیشتمانێک له‌چاندنی شه‌ڕ خێری نهدوریوهتهوه ته‌نها نه‌گبه‌تیی و ماڵوێرانی نه‌بێت .
هه‌تا ئێره باسی مێژووی دورمان کرد‌و لێره‌وه باسی مێژووی نزیک ده‌که‌ین ته‌نانه‌ت که‌سه‌کانی ناو ئه‌و مێژووه هه‌ندێکیان مابن و ببنه به‌ڵگه‌ی ڕاستی و دروستی ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه بۆیه ئه‌م جۆره مێژووه ڕاستی زیاتر تێدایه وه‌کو له‌مێژووه کۆنه‌که به‌م جۆره جیاوازیه‌که‌ش له‌وه‌دایه که‌مرۆڤ قسه له‌سه‌ر مردوو بکات ڕاستی زیاتر تێدایه یان له‌سه‌ر زیندوو .؟.
گێڕانه‌وه‌ی مێژوویه‌کی نزیک لهههرمیللهتێکداو به‌تایبه‌ت مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتیی که‌هه‌میشه ئاماده‌گی مێشک گه‌رمیی و شه‌ڕی تێدابێت به‌تایبه‌تیش گێڕانه‌وه‌ی مێژوویه‌ک کهکارهکتهرهکانی له‌ژیاندا مابن به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و ڕاستگۆیی یه له‌لایه‌ن ئه‌و که‌س و نوسه‌ره‌وه بۆیه ئاوا به‌م شێوه ساده‌و نه‌ترس و پاراوه‌ی دنیای زمانی سه‌رده‌م به‌هۆی ڕه‌نجی بیر‌و پێنووسه‌وه نوسینه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و چیرۆکه تاڵ و شیرینه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌لێک ده‌کاته مێژووی به‌ڵگه‌و زمانحاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاشتیخواز به‌م جه‌نجاڵییه‌ی ژیان که‌هه‌یه لهئهمڕۆداو بۆپهڕهی ژیان و ئاگاداری و ئامۆژگاریه‌کانی ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ینێ له‌ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌که‌ی داده‌نێت بۆ سوود لێوه‌رگرتن . ئه‌م چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بێته کتێبێک بۆ فێربوونی هه‌ڵسوکه‌وتی ژیرانه‌ی کاتێکی تری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌و پاشان ئیش و شه‌ونخوونی ئه‌و پێنووسه ڕاستگۆیه ده‌بێته هه‌وێنی وانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی جوان که‌نه‌وه‌ی داهاتوو سودی لێببینن و بگه‌نه نزیک ئاستی چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ژیان به‌گشتی و خه‌می خۆیان به‌تایبه‌تی .
له‌ڕاستیدا نوسینی کورت و پوخت له‌هه‌ر ههنگاوێکی ژیانیی و له‌هه‌ر بوارێکدابێت یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی حه‌زوو ئاره‌زوی خوێنه‌ره چونکه پێوه‌ی ماندوو نابێت و نوسینه‌که‌ش به‌کاتێکی که‌م خواست و ئامانجی خوێنه‌ر ده‌پێکێت . له‌هه‌مان کاتیش‌دا شێوازی وردی به‌رواریی و ده‌ستنیشانکردنی کات و شوێن ئه‌ویش به‌ڵگه‌یه‌کی تری پاراویی و ڕاستگۆیی نووسه‌ره که‌ئه‌مه‌ش له‌گێڕانه‌وه‌ی هیچ مێژوویه‌کی تر ناچێت و فۆرمێکی هه‌تا سه‌رئێسقان ڕاست و دروسته .
گرنگ ئه‌وه‌یه ڕووداوه‌کان بهسهرنهچن و لهبیروهۆش نه‌چن و بنوسرێنه‌وه‌و بخوێنرێنه‌وه چونکه پێشکه‌ووتن و به‌ڵگه‌ی شارستانییه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌یه کهمێژوونوسی باش و ڕاستگۆی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوێنه‌ری زۆریش بۆ مێژوو مرۆڤ و نیشتمان ئاوه‌دانتر ده‌کات و به‌ره‌و پێشتری ده‌بات . نوسین و پڕۆسه‌ی وێژه‌یی میلله‌تان به‌گشتی که‌ده‌کاته ناسنامه‌و زمانی خه‌ڵک وه‌کو هونه‌رێک هه‌موو جیهان چاوی لێده‌کات که‌چی له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که‌که‌سایه‌تی باش و خراپ و خۆبه‌زلزانی ناو هه‌ر چیرۆکێکی نزیک له‌ئه‌مڕۆدا نه‌توانن مرۆڤ یان مێژوونوس به‌درۆ بخه‌نه‌وه ئه‌ویش به‌ڕاستی و دروستی نوسینه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کانه له‌گه‌ڵ شوێن و بهروارهکانیاندا وه‌کو هه‌ندێک له‌نوسه‌ران یان مێژوونوسانی جیهان کردویانه‌و دیکه‌ن وه‌کو ( د.جه‌مال نه‌به‌ز ، که‌مال مه‌زهه‌ر ، ئه‌مین زه‌کی به‌گ ، فسته‌فا ساڵح که‌ریم ، جه‌واهیر لال نه‌هرۆ ، سیسیل جۆن ئیدمۆندس و .. هتد ) .
شتێکی خۆش که‌به‌هۆی ته‌کنه‌لۆجیای نوێ وه له‌م سه‌رده‌می گلۆبالیزم و جیهانگیرییه‌دا هه‌یه که‌وه‌کو ئاسمانی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و ماف وایه بۆ نیشتمانی ئێمه‌ی خه‌ڵک و دوور له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کهدیکتاتۆرهکان ئه‌مڕۆ تاوانێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن سبه‌ینێ جیهان هه‌مووی ده‌زانێ و ئاگاداره‌و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ن ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵیی ئێمه‌یه هه‌رچه‌نده سوودمه‌ندی باری ماکی ( مادی ) نابین چونکه خه‌ڵکیی زۆربه‌یان تینوی ئاوی ئازادین که‌چی هه‌ر نابێته جێی نه‌نگی و شه‌رم بۆ که‌سه دیکتاتۆره‌کان چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ زۆر هۆشیارو به‌ئاگا نه‌بێت بۆ پله‌وپایه ده‌بێته کۆیله‌ی ئه‌و کورسی و ته‌خته‌ی که‌به‌خوێن ده‌یگرێ و به‌هه‌مان شێوه به‌خوێن جێی ده‌هێڵێت بۆیه هه‌موو تاوانێکی قورسی دژ به‌مرۆڤایه‌تی له‌پێناودا ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌کو ( هیتله‌رو سه‌دام و مۆسۆلۆنی و شاوشیسکۆ کردیان و به‌خوێنیش به‌جێیانهێشت ) .
ئاده‌میزاد به‌هێزه به‌رامبه‌ر دوێنێ و ئه‌مڕۆی کاره‌ساته‌کان ده‌توانێت قسه‌و گفتووگۆ یان شیکاریی له‌سه‌ر بابه‌تی ئیستا‌و ئه‌مڕۆدا بکات به‌ڵام تێڕوانین و شیته‌ڵکردنی بۆ هه‌ر بارێکی ژیانیی بۆ سبه‌ینێ قورسه‌و ناکرێت ئه‌گه‌ریش کرا ڕێژه‌یی ده‌بێت . مه‌به‌ست و پێکانی ئه‌م ڕسته‌و نیوه ئه‌وه‌یه که‌ده‌مه‌وێت بڵێم کات زۆر گرنگه له‌کات و سه‌رده‌می خانای قوبادییه‌وه هه‌تا ئێستا که‌ده‌کاته نزیکه‌ی 600 ساڵ نوسه‌رو هۆنه‌ری کورد ده‌نوسێت و هه‌وڵده‌دات به‌ڵام سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی دژ به‌پێشکه‌وتن و ژیان ده‌بنه به‌ربه‌ست و میلله‌تی کوردیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی به‌بیرو هزری کشتوکاڵییانهوه گه‌وره‌ده‌بین پشت ده‌که‌ینه ئه‌و هه‌موو زانا‌و دانایه‌ی کهههمانهو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکیی و که‌سیی یان دواکه‌وتوویی بیری خۆمان دوای ئه‌و که‌سانه ده‌که‌وین که‌وه‌کو ئه‌مڕۆ که‌سانێکی مشه‌خۆرو کاسه‌لێسن وه‌کو ئه‌وانه‌ی کهبهدرۆو بۆبه‌رژه‌وه‌ندی ماکی ناوی خۆیان ناوه شێخ و مه‌لاو سۆفی و به‌گ و ئاغا‌و خوێن مژی هه‌ژاران .
له‌ڕاستیدا من هه‌میشه وتوومه قورسه بۆ کوێر هه‌ڵپه‌ڕین جا چ خۆی هه‌ڵپه‌ڕێ یان ئێمه بۆی هه‌ڵپه‌ڕین له‌ئه‌نجامدا ده‌کاته هیچ چونکه ئێمه‌ی خۆبه‌ڕۆشنبیرزان شه‌ونخوونی زۆر ده‌که‌ین و که‌م تازۆرێک ده‌نوسین به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌ڵام نه‌که‌س ده‌مانناسێ و نه‌که‌سیش سوپاسمان ده‌کات و نهبهناوبانگیش ده‌بین چونکه له‌ناو کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژین له 40% ی نه‌خوێنده‌واره‌و ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م ڕۆژانه ژیانی خۆی ده‌خوێنێته‌وه‌و بیری خێڵه‌کی و کۆمه‌ڵگای کشتووکاڵیمان به‌سه‌ره‌وه زاڵه هه‌تا ئێستا‌و هه‌تا به‌رواری ئه‌م نوسینه‌ش . مه‌به‌ستم ئه‌و هه‌موو شۆڕشگێڕ‌و نوسه‌ره‌یه که‌له‌ناو قه‌ومی به‌سیتا که‌زۆر هیلاک ده‌بن و زۆریش به‌وردی بهراوردو به‌رواره‌کان ده‌نوسنه‌وه ئه‌وه ده‌بێته مێژوویه‌کی باش و به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م میلله‌ته باڵام مخابن زێڕ به‌و هه‌موو بههایهیهوه ته‌نها قه‌دری لای زه‌ره‌نگه‌ره .
به‌ڕای من پێویسته مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه که‌سه‌رده‌می هه‌زاره‌ی سێ و سه‌ده‌ی 21 بیست و یه‌که ته‌نها کاری باش و ڕه‌فتاری شارستانییانه بکات له‌گه‌ڵ خۆی و خه‌ڵکانی تریشدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی سبه‌ینێ شه‌رم داینه‌گرێت له‌گێڕانه‌وه‌ی مێژووه‌که‌یان وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ئێمه ئێستا بێبه‌ش نه‌بووین له‌گێڕانه‌وه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی براکووژی و خه‌تاباری و خیانه‌ته‌کانی مێژووی کورد‌و سه‌رکرده‌کانی کورد له‌کوردستان هه‌روه‌کو چۆن ئینگلیزه پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌رم دایاندهگرێت له‌مێژووی شه‌ڕانخوازی ئینگلیزه‌کان به‌درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌ت له‌م مێژووه‌ی که‌ئێستا بۆ نمونه ده‌یخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی زێده ئازیزدا بۆنمونه : له‌به‌رواری ( 1776 ) دا داگیرکردنی ئینگلیزه‌کان و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌مریکیه‌کان و کوشتن و ماڵوێرانی یه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ی ئه‌مریکییه‌کان له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیزه‌کان و نزیک له‌سه‌رده‌می جۆرج واشنتۆن دا ( 1789 / 1797 ) که‌ئه‌مریکا ووڵاتێکی نوێ و لاواز بوو دوواتر له‌به‌رواری ( 1781 ) و ڕزگاربوونی ئه‌مریکیه‌کان کهبهشۆڕشگێڕهکان ناوی خۆیان ده‌بردو که‌ئه‌وه‌ش مافی خۆیان بوو چونکه ئه‌مریکیه‌کان به‌رگرییان ده‌کردو ئینگلیزه‌کان هێرشیان ده‌برده سه‌ریان و خاکیانی داگیر ده‌کرد بۆیه ئه‌م به‌روارو ساڵه مێژوویه‌کی ڕه‌ش و تاڵی ئینگلیزه‌کانه کهبهکهمترین شێوه باسی ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مریکیه‌کان به‌پێچه‌وانه‌وه چونکه به‌رگرییان له‌خۆیان کردووه‌و خاکی خۆیان پاراستووه هه‌میشه شانازی به‌و مێژووه‌وه ده‌که‌ن و باسی ده‌که‌ن .
لێره‌دا پێمخۆشه باسی دووبه‌ش له‌مێژوو بکه‌م زۆر به‌کورتی :
یه‌که‌میان زانستی مێژوو :
که‌له‌ڕاستیدا زانستێکی به‌رفراوان و وهبیرخهرهوهیهکی زۆرگرنگی ڕووداوه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیه لهڕابوردووداو په‌یوه‌ندی چڕوپڕی هه‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤ و سروشتدا له‌هه‌مان کاتدا خوێندنی زانستی مێژوو له‌هه‌نگاوه‌کانی خوێندندا فێری گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی درێژی ههرمیللهتێکمان ده‌کات بۆ سوودبینینی هه‌ڵه‌کانی ناو ئه‌و چیرۆکه‌و به‌راوردی ئاستی جاران و ئه‌مڕۆی نه‌ته‌وه‌کان و به‌ڵگه‌ی بوونی خه‌ڵکانێک یان میلله‌تانێک ده‌کات بۆ ژیانی ئه‌مڕۆمان بۆنمونه جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م یان خۆشییه‌کان بێت وه‌کو زانسته‌کان که‌مرۆڤایه‌تی سوودمه‌ند بووه لێیان .
دووه‌میان فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو :
چونکه له‌ڕاستیدا مێژوو بێجگه له‌وه‌ی وێژه‌و فه‌رهه‌نگی میلله‌تانه ده‌توانین بڵێین فه‌لسه‌فه‌شه چونکه بوار‌و پانتاییه‌کی به‌رفراوانی داگیرکردووه له‌کاری نوسین و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر دوێنێی مرۆڤ و بوه‌ته هۆی تاڕاده‌یه‌کی باشی وه‌ستانی ماڵوێرانییه‌کان و کاره شه‌ڕه‌نگێزیه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌کو چۆن لهجاخهکانی به‌ردین و ناوه‌ڕاستدا ڕوویان ده‌دا . [/center]
[center]
zagrostv
دادگای باڵای وڵاتی گواتیمالا، سزای (7710) ساڵ زیندانی به‌سه‌ر پینج سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی دا سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێنج سه‌ربازی ناوبراو له ساڵی (1982) ده‌ستیان له کوشتنی به‌کۆمه‌ڵدا دا هه‌بووه.
له رووداوی ئه‌چی مایا، که له مانگی حه‌وتی ساڵی (1982)دا روویدا، هه‌ر پێنج سه‌رباز هه‌ریه‌که و زیاتر له (30) که‌سیان له ماوه‌یه‌کی که‌مدا کوشت و یارمه‌تی ئیرفان ریۆسی گه‌وره دیکتاتۆری ئه‌و کاتیان دا و بۆیه دادگای باڵای وڵاتی گواتیمالا، سزای (7710) ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج سه‌ربازی وڵاته‌که‌ی دا سه‌پاند.
[/center]
[center]
KTV ...
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه توێژه‌رانى به‌ریتانى له زانكۆى پرمنگهام ئه‌نجامیان داوه ، ئاشكراى كردووه كه ئه‌و پیاوانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر هه‌ست به غه‌مبارى و ئازار ده‌كه‌ن ، ئه‌وا زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشیانه ده‌بنه‌وه كه كۆتایی به ژیانى مرۆڤ ده‌هێنن .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران نه‌خۆشی ده‌روونى كاریگه‌ریه‌كى ترسناكى له‌سه‌ر لاوازى تواناى جه‌سته‌و به‌رگرى له دژى نه‌خۆشیه‌كان هه‌یه ، وتیشیان ، فشارى ده‌روونى كه له ئه‌نجامى له‌ده‌ستدانى سوزێك یان یه‌كێك له خۆشه‌ویسته‌كانى تووشی مرۆڤ ده‌بێت ، كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامى به‌رگرى ، به‌مه‌ش جه‌سته كه‌متر تواناى به‌رگرى له دژى نه‌خۆشیه‌كان و به‌كتریا ده‌مێنێت .
توێژه‌ران له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌لێن" پاش مردنى پیاو یان خێزانه‌كه‌ى یه‌كه‌سه‌ر پاش كاتژمێرێك یه‌كێك له هاوسه‌ره ماوه‌كه تواناى به‌رگرى له دژى نه‌خۆشیه‌كان له‌ناو جه‌سته‌یدا لاواز ده‌بێت ، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى زۆرى ئازار‌و غه‌مباریه‌وه ده‌بێت .
توێژه‌ران ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كه‌ن ، به‌رزبوونه‌وه‌ى تێكراى حاله‌تى قه‌له‌قى و شپرزه‌ى كه له ئه‌نجامى غه‌مبارى و ئازاره‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت ، كار له‌و خانانه‌ى خوێن ده‌كه‌ن ، كه به‌رپرسن له به‌رگرى كردن له مه‌ترسی تووشبوون به به‌كتریاى هه‌وكردنى سییه‌كان .
جێی ئه‌م مه‌ترسیه به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر تووشی به‌ساڵاچوان ده‌بێت ، چونكه جه‌سته‌یان كه‌متر تواناى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و هۆرمۆنه هه‌یه ، كه دژى نه‌خۆشیه گوازاوهكان ده‌جه‌نگن .
[/center]
[center]
KTV ...
خانمه گۆرانى بێژى لوبنانى میریام فارس ڕایگه‌یاند ، كه خۆى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى گۆگل "Google"وه به بالیۆزى كۆمپانیاكه له ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فریقیا ده‌ستنیشانكراوه .
مالپه‌رى ""MBCبلاوى كرده‌وه كه ئه‌ستێره‌ى ناوبراو له رێگه‌ى ئه‌م پایه‌وه خزمه‌تگۆزارى پێكه‌ش به مندالانى هه‌ژار ده‌كات كه له‌لایه‌ن گۆگله‌وه ده‌به‌خشرێن . هه‌رم به‌م بوونهشهوه فیریام فارس هه‌لساوه به سازدانى ئاهه‌نگێگ له یه‌كێك له هوتێله‌كانى به‌یروت له دواى نیوهڕوى ئه‌مڕو هه‌ینى .
هه‌روه‌ها دوست و هاوڕێیانى ناوبراو له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ى فه‌یس بۆك و تویته‌ر به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى میریام ، خۆشحالى خۆیان ده‌ربڕی و هیواى سهركهوتنشی بۆ خانمى گۆرانى بێژ خواست .
جێی باسه میریام فارس دووه‌م جاره پایه‌ى پێده‌به‌خشرێت ، پاش ئه‌وه‌ى جارى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكى پێشووى لیبیا معمر قه‌زافى له لیستى یه‌كه‌مى كه‌سایه‌تى ترین ئافره‌تى عه‌ره‌بی هات له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ى Google ، پاش ئه‌وه‌ى له ڕاپۆرتى سالانه‌ى " Zeitgeist " بۆ ساڵی 2011 بلاوكرایه‌وه .[/center]
[center]
KTV ...
ولاتى ئیسپانیا كه له نێوان ولاتانى ئه‌وروپادا به پێشكه‌وتووترین ولات داده‌نرێت له بوارى وزه‌دا ، توانى وێستگه‌یه‌كى بێهاوتاى وزه‌ى خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با دروست بكات ، كه له توانایدا هه‌یه له دواى ئاوابوونى خۆریش كاره‌با ببه‌خشێت .
ئاژانسه‌كانى هه‌وال له ئیسپانیا بلاویانكرده‌وه ، كه ئه‌م وێستگه‌یه هاوڕێی ژینگه‌یه‌و به‌هۆى ته‌كنیكى پێشكه‌وتوو تێیدا شه‌و و ڕۆژو هه‌تا وه‌رزشی زستانیش كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت .
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى كه ئه‌م وێستگه‌یه هاوڕێی ژینگه‌یه ، هیچ كاریگه‌ریه‌كی سلبی بۆ سه‌ر تواناى بینین نیه ، چونكه گازى كاربوونى زیانبه‌خش و ژه‌هراوی بوونى ژینگه كه‌م ده‌كاته‌وه . هه‌روه‌ها به‌هاى تێچووى ئه‌م وێستگه‌یه ده‌گاته 260 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى ، كه به‌هاوكارى نێوان ئیسپانیا‌و ولاتى ئیمارات دروست ده‌كرێت .
[/center]
[center]
KTV ...
سه‌گى "یۆدا" له ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكا ، كه نازناوى ناشرینترین سه‌گى جیهانى پێی به‌خشرابوو ، له ته‌مه‌نى 15 ساڵیدا مرد .
ڕۆژنامه‌ى "گلۆبال پوست" بلاویكرده‌وه ، كه "یۆدا" له پۆلێنى "چی واوا" بوو ، كه له ڕۆژئاوا به درێژى زمان و كورتى قژ و گوێ شۆڕى ناسراوبوو ، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه له شارى بیتالۆما له ویلایه‌تى كالیفۆرنیاى ئه‌مریكى نازناوى ناشرینترین سه‌گى جیهانى به‌ده‌ست بێنێت .
هه‌روه‌ها كێشى سه‌گى "یۆدا" ته‌نها له 800 گرامى تێپهڕنهدهكرد ، وه له پاله‌وانیه‌تى 23دا به ناشرینترین سه‌گ له جیهاندا هه‌ڵبژێردرا .
[/center]
[center]
KTV ...
مالپهرهكانى په‌یوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى "فه‌یس بوك"و "تویته‌ر" ده‌كه‌ونه كێبڕكێیه‌كى به‌هێز له نێوان گۆرانی بێژاندا له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنى دیارى و وشه‌ى به‌سوز كه ده‌لاله‌ت له دایك ده‌كات به بونه‌ى جه‌ژنى دایكه‌وه .
له‌م باره‌شه‌وه خانمه گۆرانى بێژى لوبنانى هه‌یفا وه‌هه‌بی گۆرانیه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ى تایبه‌تى خۆى له‌سه‌ر تویتهرو فه‌یس بۆك بلاوده‌كاته‌وه .
هه‌یفا له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ى خۆى له‌سه‌ر فه‌یس بۆك و تویته‌ر نووسیویه‌تى ، كه ئه‌م دیاریه پێشكه‌ش به هه‌موو دایكێك ده‌كه‌م به‌م بونه تایبه‌تیه‌وه .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه گۆرانى بێژى مه‌غریبى جنات محبیها ، پارچه ڤیدیۆیه‌كى له‌سه‌ر دایك بلاوى ده‌كاته‌وه ، له‌گه‌ل گۆرانى "دایكم ئینجا دایكم" كه گۆرانیه‌كى ساڵی پاره .
هه‌روه‌ها به‌هه‌مان ڕه‌وشته‌وه خانمه گۆرانى بێژى عێراقى شه‌زا حه‌سون ، بهبوونهى ڕۆژى جه‌ژنى دایكه‌وه گۆرانى "ست الحبایب" له‌سه‌ر شێوه‌ى ڤیدیۆ بلاوده‌كاته‌وه .
[/center]
[center]ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌گێڕیته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه فه‌رموویه‌تی پیاوێك هه‌بوو دوژمنی خۆی بوو هیچ كارێكی باشی نه‌كردبوو , له‌سه‌ره مه‌رگدا منداڵه‌كانی ڕاسپارد و پێی ووتن پاش مردنم لاشه‌كه‌م بسووتێنن و پاشان بی هاڕن وتۆزهكهی بده‌ن به‌ده‌م ڕه‌شه‌باوه به‌خوا به‌رده‌ست خوا بكه‌وم، سزایه‌كی وه‌هام ده‌دات كه‌هیچ كه‌سێكی تری به‌و شێوه‌یه سزا نه‌دا بێت . كاتێك مرد چۆنی وتبوو وه‌هایان كرد. خوا فرمانی به زه‌وی كرد كه هه‌موو پارچه‌كانی ئه‌و پیاوه كه له‌سه‌رته كۆبكه‌ره‌وه ئه‌ویش وه‌های كرد، پیاوه‌كه زیندوو بۆوه‌و له‌به‌ر ده‌م خوادا وه‌ستا ، خوای په‌روه‌ردگار لێی پرسی بۆچی وات له خۆت كرد‌و چی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه بكه‌یت ؟ ئه‌ویش عه‌رزی كرد خوایه ئه‌وه‌نده ترسام له غه‌زه‌بی تۆ نهم زانی چی بكه‌م . ئیتر خوای گه‌وره‌مان لێ ی خۆش بوو.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]
[center]جوندوبی به‌جلی (خوای لێ ڕازبێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی پیاوێك له‌وانه‌ی پێش ئێوه كه ژیاون برینێكی لێ په‌یدا ده‌بێت، تیرێك له تیردانه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و برینه‌كه‌ی پێ هه‌ڵده‌دڕێت , له ئه‌نجامدا خوێنی به‌رده‌بێت وخوێنه‌كه‌ی نه‌وه‌ستا هه‌تاكو مرد.خوا فه‌رمووی ئه‌و به‌نده‌یه‌م په‌له‌ی كرد له‌به‌رئه‌وه به‌هه‌شتم لێ حه‌رام كرد.
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]
[center]چیرۆكی سێزده‌هه‌م
(چاو چنۆكی مرۆڤ )
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت)ده‌فه‌رمووێت كه‌له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕیته‌وه كه فه‌رموویه‌تی پیاوێك له به‌هه‌شتدا داوا له‌خوا ده‌كات، ڕێی پێ بدات كشتوكاڵ بكات ، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێت ئه‌وه نییه چ شتێكت بوێ بۆت ئاماده‌یه ؟ پیاوه‌كه‌ش عه‌رزی ده‌كات به‌ڵێ وایه بهلاَم من حه‌ز له كشتوكاڵ ده‌كه‌م ئینجا تۆ‌و ده‌كات له ماوه‌یه‌كی زۆركه‌م دا سه‌وز بوو به‌رز بۆوه و كاتی دروێنه هات و به‌قه‌ده‌ر چیایه‌ك به‌رز ببووه‌وه خوا ده‌فه‌رموێت ئه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ته كۆی بكه‌ره‌وه . چونكه مرۆڤ به‌هیچ شتێك تیر نابێت.
(حدیث صحیح رواه البخاری والامام ڕحمد)
[/center]
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
زۆر سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهتان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت
[center]چیرۆكی دوازده‌هه‌م
(بێ فیزی عیسا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت))
ئه‌بو هوره‌یره (خوای لێ ڕازبێت) ده‌فه‌رمووێت له پێغه‌مبه‌ری خواوه (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی جارێكیان عیسا پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) پیاوێكی بینی دزی ده‌كرد ئه‌ویش سه‌ر زه‌نشتی كردوو پێ ووت دزی ده‌كه‌ی؟ ئه‌ویش وهلاَمی دایه‌وه‌و ووتی نه‌خێر قه‌سه‌م به‌و خوایه‌ی كه له ئه‌و زیاتر خوایه‌كی تر نییه كاری وه‌هام نه‌كردووه عیسا (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) لهوهلاَم دا ووتی بڕوام به‌خوا هه‌یه خۆم به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه .
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]
[center]
kurdsat.tv
مرۆڤ له سایه‌ی داهێنانی ئێنته‌رنێته‌وه چه‌ندین ئاسانکاری بۆ هاتۆته ئاراوه‌و کاتێکی زۆری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕان به‌دوای شته ناوازه‌و ده‌گمه‌نه‌کان دا، یه‌کێکیش له‌و شته ناوازه‌و جوانانه چه‌ند دیمه‌نێكی وڵاتی ئه‌فریقایه که بینینی دیمه‌نی هاوشێوه تاڕاده‌یه‌ك که‌مه له زۆرشوێنی دنیادا ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سروشت‌و باودۆخهی خه‌ڵکه‌که‌ی تیایدا ده‌ژی:
[/center]
[center]
kurdsat.tv
لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دەستپێکردنی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلی کۆدا رایگەیەنەرا کە بەکارەبا کار دەکات و ھاورێی ژینگەیە.
لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی دا لە ئەمریکا، خستنەڕووی ئۆتۆمبیلی ھاورێی ژینگە بۆتە پێویستیەکی زۆر‌و لەگەڵ ئەوەش دا کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان خۆیان لەو بوارەدا دەخەنەروو.
خستنەرووی ئۆتۆمبیلی نوێی کۆدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کە بەتەواوی پشت بەوزەی کارەبا دەبەستێ و دەردراوی گازی نیە کە کاریگەری خراپ بکاتە سەر ژینگەی ناوچەکە، ئۆتۆمبیلەکەش پێنج جۆرە.
وەک لێپرسراوانی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبیلە ئاماژەی پێدەکەن، نرخی ئۆتۆمبیلەکە ٢٧ ھەزار دۆلارەو باشترین تایبەتمەندییەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبیلی ھەیە، ئەو بڕە کارەبایەی پێی بارگاوی دەکرێتەوە بەشی ١٣٠ میل دەکات.[/center]
[center]
.kurdsat.tv
لە ئیماراتی عەرەبی، گەورەترین کتێب لە جیھان دا خرایەروو. لە رێورەسمێک دا لە شاری دوبەی، گەورەترین کتێب لە جیھان دا خرایەڕوو کە درێژییەکەی پێنج مەترو پانی چوار مەترەو کێشەکەی تۆن و نیوێکە.
کتێبەکە باس لە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکات و بۆ دروستکردنیشی پێویستی بەزیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ بووەو دوای خستنەرووی کتێبەکەش لەلایەن فەرھەنگی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان بەگەورەترین کتێب لە جیھان دا ناسێنرا.
جێی ئاماژەیە ئەو کتێبە یەکێکە لەو توێژینەوەو لێکۆڵینەوانەی پەیمانگەی عەرەبی سعودی ماوەی سێ ساڵە لەسەر ژیانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەیکات.[/center]
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
سوپاس بۆ پهیامهجوانهکهت ده‌ستی تۆش خۆش بێت
[center]مێژووی مه‌مالیكه‌كان_به‌شی چواره‌م و كۆتایی
سەردەمی مەلیك صالح نجم ا‌لدین 637-647 ك / 1240-1250 زلەپاش مردنی مەلیك كامل دوو كوڕی لەدوای خۆی بەجێهێشت بەناوی مەلیك عادلی دووەم وەهەرەها مەلیك صالح نجم ا‌لدین, مەلیك عادلی دووەم زیاتر پشتگیری دەكرا لەلایەن كوردەكانەوە بەڵام مەلیك صالح نجم ا‌لدین زیاتر پشتگیری دەكرا لەلایەن مەمالیكەكانەوە لەكۆتایی مەلیك صالح نجم ا‌لدین توانی دەسەڵات بگرێتە دەست بەپاڵپشتی مەممالیك بۆیە هەستا بەهێنانی ژمارەیەكی زۆر لە مەمالیك تاگەیشتە ئەوڕادەیەی هیچ بنەماڵەیەكی ئەیووبی ئەوەندەی مەلیك صالح نجم ا‌لدین مەممالیكی كۆنەكردۆتەوە بەتایبەتی ژمارەیان ئەوەندە زۆر بوو تاگەیشتە ئەوڕادەیەی كە دەست درێژیان دەكردە سەر خەلڵك وە هەروەها سەروەت و سامانی خەڵكیان بەتاڵان دەبرد بۆیە مەلیك صالح نجم ا‌لدین بیری كردەوە كە پایتەختێكی تایبەتیان بۆ درووست بكات بۆیە لەساڵی 638ك/1241ز بڕیاریدا قەڵایەكیان بۆ درووست بكات لەسەر دورگەی ( دورگەی روچە ) لەنزیك رووباری نیل بۆیە لەوێ نیشتەجێی كردن ئەم قەڵایەی كردە بنكەی فەرمانڕەوایی و وەپڕی كرد لە چەك و جبەخانە هەربەم شێوەیە ئەم مەممالیكانە ناسراون بە مەممالیكی دەریایی یان مەممالیكی صالحی ئەمانەش لەبنەڕەتدا كۆیلە نەبوون بەڵكوو جۆرە سەربەستیەكی تەواویان هەبوو لەهەڵس و كەوت كردن لەگەڵ گەورەكانیان چونكە ئەمانە لەسەرەتادا بە منداڵی پەروەردەكران لەسەر فێربوونی قورئانی پیرۆز هەركۆمەڵێكیش زانایەكی ئاینیان بۆ دانابوو رۆژانە وانەیان بۆ دەگووتنەوەسەرباری ئەمەش فێری نووسین و خوێندنەوەیان دەكردن وەهەروەها فێری ئادابی شەریعەتی ئیسلامیان دەكردن سەرباری ئەنجامدانی نوێژەكان و فەریزەكان كەدەگەیشتنە تەمەنێكی پێگەیشتوو فێری هونەری جەنگ دەكران ئەویش لەسەر هاویشتنی تیر‌و بەكارهێنانی ڕم پاشان فێری مەلەوانی و ئەسپ سواری دەكردن لەساڵی 1248ز خاچ پەرەستەكان كەشتیەكی زۆریان ئامادەكرد لەوڵاتی فەرەنساوە بەسەركردایەتی لویسی نۆیەم لەوێوە لە بەندەری مرسیلیا بەكەشتیەكانیەوە رویان كردە دورگەی قبرص لەوێوە لەلایەن مەلیك لوزجنان پێشوازیان لێكرا پاشان فەرەنسیەكان پەیوەندیان بە مەغۆلەكانەوە كرد بۆ ئەوەی هاوكاریان بكەن دژ بەدەوڵەتی ئەیووبی بەڵام مەغۆلەكان ئەم داوایەیان رەتكردەوە لەلایەكی ترەوە ژمارەی سوپای فەرەنسیەكان گەیشتە 50000 پەنجا هەزار سەرباز لەگەڵ دووبرای خۆی بەناوی ( شاڕل و رۆبرت ) خۆیان ئامادەكرد بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەیووبیەكان ببنەوە پاش ئەوەی ئەم هەواڵە گەیشتە مەلیك صالح نجم ا‌لدین بۆیە بە خێرایی خۆی ئامادەكرد بۆ رووبەڕووبونەوەیان بۆیە سەربازگەیەكی دامەزراند لە باشووری شاری ( أشموم گناع ) لەوێ دەستی كرد بەقایم كردنی شاری دمیاگ و وەئامادەكرنی لە چەك و جبەخانە وەشارەكەی خستە ژێر فەرمانڕەوایەتی یەك لە هۆزە عەرەبەكان بەناوی (بنی كتانە) پاشان سەركر دایەتی سوپای دا بە فخرالدین یوسف داوای لێ‌كرد سوپایەكەی بەرەو رۆژئاوای زێی نیل دابمەزرێنێت و جێگیربكات بۆ ئەوەی رووبەڕووی خاچ پەرستەكان ببێتەوە لەهەمان كاتدا كەلەیەكتر نزیك بوونەوە چەند شەڕێكی جیاجیا لە نێوانانیاندا روویدا بووە هۆی ئەوەی كشانەوەی سەركردەی سوپا بەناوی فخرالدین یوسف تاوای لێهات خەڵكی دمیاگ تووشی دڵەڕاوكێ و ترسابوون بۆیە حاچ پەستەكان رێگایان بۆ ئاسان بوو توانیان شاری دمیاگ بگرن بۆیە مەلیك صالح نجم ا‌لدین زۆر تووڕەبوو بڕیاریدا لێپرسراوی هۆزی كنانیەكان لەسێدارەبدات چونكە ئەم شارەیان بەجێهێشتبوو بەرگریان نەكرد لەلایەكی تریشەوە تووڕەیی خۆی لە فخرالدین یوسف دەركرد وەمێژوونووسی فەرەنسی (جونفیل) ئاماژەبەوە دەكات كێشانەوەی فخرالدین یوسف لەم شەڕەدا لەبەرئەوەبوو فخرالدین یوسف سێ جار نامەی ئاراستەی مەلیك صالح نجم ا‌لدین كرد بۆ نزیك بوونەوەی مەترسی خاچ پەرستەكان بەڵام مەلیك صالح نجم ا‌لدین هیچ وەڵامێكی نەبوو بۆیە لە رووداوێكدا مەلیك صالح نجم ا‌لدین مردووە والێك دەداتەوە ئەم مێژوونووسە فەرەنسیە كە فخرالدین یوسف حەزی لەدەسەڵات وەرگرتن بوو بۆیە وای زانی مەلیك صالح نجم ا‌لدین مردووەو دەچیت جێگای دەگرێتەوە وەهەروەها هەردوو مێژوونووس (ابن وا‌صل و المقریزی) هەمان بۆچوونی (جوانفیل) یان هەیە سەبارەت بە فخرالدین یوسف.
دەوڵەتی مەمالیك (648-942ك) (1250- 1517ز)
زاراوەی مەمالیك بۆ یەكەم جار لە مێژووی ئیسلامدا سەری هەڵدا بەتایبەتی كۆیلەی سپی (ممالیك الابیچ) ئەوانەش لە دوو رێگا دەهێنران یان لەكاتی شەڕدا بەدیل دەگیران دەكرانە كۆیلە یان بازرگانەكان (كرین و فرۆشتن)یان لەسەر دەكرد بەتایبەتی دەتوانین بڵێین سەردەمی خەلیفەكانی عەباسی یەكەم كەس بوونە كۆیلەی سپیان هێنایە ناو ریزەكانی سوپا پشتیان پێدەبەستن بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتیان بەتایبەتی لەسەردەمی (خەلیفە مەئمون) (198-218ك) (813-833ز)، كە توانی لە سوپادا بەكارایان بێنی دژ بە نەیارەكان پاشان بەرەبەر بەكارهێنانی ژمارەی مەمالیك زیادبوو بەتایبەتی لەناوچە و ویلایەتەكان و دەوڵەتی ئیسلامی لەوانە (مصڕ و عێراق و ئێران)، تا گەیشتە ئەو رادەیەی هەموویان یەك هەڵوێست بوون لەسەر بەكارهێنانیان، لە كۆشك و تەلار و سوپایەكانیان دا، ئەمانەیان لەسەرەتادا دەكرین بەكاریان دەهێنا دژی دوژمنەكانیان بەتایبەتی وڵاتی مصڕ بە پلەی یەكەم دەهات، وەكو لە سەرەدەمی دەوڵەتی (تۆڵۆنیەكان) (254-292ك) (868-905ز) بە سەركردایەتی (ئەحمەد كوڕی تۆڵون)، كە خۆی لەسەرەتادا كۆیلەیەكی بەدیل گیراوبوو پاشان كە ئازادكرا، توانی ئەم دەوڵەتە دروست بكات هەروەها دەوڵەتی (ئەخشدیەكان) (323-358ك) (935-969ز) بە سەركردایەتی (محەمەد كوڕی تغج) تا گەیشتە ئەورادەیەی مەمالیكەكان توانیان چینێكی دەوڵەمەند دروست بكەن (ئەرستۆقرات)، كە توانیان لە هەموو دەزگایەكانی دەوڵەتدا رۆڵێكی گرنگیان هەبێت، بەتایبەتی لەسەردەمی دەوڵەتی فاتمیەكان دا كە ئەوانیش لە (297-567ك) (909-1171ز) پاشان زیاتر رۆڵی خۆیان بینی بەتایبەتیش لە دەوڵەتی ئەیوبیدا (567-648ك) (1171ز-1250) بەتایبەتی لە دوای مردنی سوڵتان سەلاحەددین لەساڵی (589ك/1193ز)، چونكە لە پاش ئەم مێژووە ئەمیرە ئەیوبیەكان تووشی دووبەرەكی و ناكۆكی بوون لەنێوان بنەماڵەی خۆیاندا بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، بۆیە هەر یەكێكیان كۆمەڵێك مەمالیكی بۆخۆی دابینكردبوو پشتیان پێدەبەست لە سوپادا تا گەیشتە ئەورادەیەی توانیان هەریەك لەو ئەمیرانە لە خۆیان نزیك بكەنەوە، ئەمیرەكانیش بەوە دەناسران كە هەریەكێكیان ئەگەر ژمارەیەكی زۆری مەمالیكی لەژێر دەستدابایە ئەوە خاوەنی هێزێكی سەربازی و سیاسی بوون دەیتوانی لە هەر كاتێكدا بیەوێت گۆڕانكاری دەكات، تا گەیشتە ئەو رادەیەی مەمالیكەكان جێی پێی خۆیان لە ناوچەكەدا گیربكەن، توانیان بارودۆخەكە بقۆزنەوە دەوڵەتێك دروست بكەن لەسەر پشتی ئەیوبیەكان لە مصڕ لە ساڵی (648ك-922ك) (1250-1517ز) لە سەرەتادا توانیان دەست بخەنە ناو كاروباری دەوڵەتی ئەیوبیەكان تا گەیشتە ئەو رادەیەی رۆڵیان هەبوو لە لابردن و هێشتنەوەی ئەمیرە ئەیوبیەكان بەتایبەتی لەپاش مردنی (مەلیك كامل) ساڵی (635ك/1240ز) كە لەپاشەخۆی دوو كوڕی بەجێهێشت یەكێكیان بەناوی (مەلیك عادلی دووەم) ئەوەی تریان بەناوی (مەلیك صاڵح نەجمەددین) مەمالیكەكان توانیان عادلی دووەم لە دەسەڵات لابدەن مەلیك صاڵح بكەنە حوكمڕانی دەوڵەتی ئەیوبی، بەتایبەتی لە وەرگرتنی دەسەڵاتدا بەرامبەر ئەمە مەلیك صاڵح نەجمەددین هەستا بە پێدانی دەسكەوتێكی زۆر بە مەمالیكەكان چونكە یارمەتیەكی زۆریاندا لە وەرگرتنی دەسەڵات بەم شێوەیە پلەو پایەی مەمالیك بەرزبوەوە بەتایبەتی ئەوانەی لە وڵاتی (قفجاق- قەوقاز) كە دەكەوێتە باكووری دەریای رەش، كە ئەمانەش تێكەڵبوون لەگەڵ رەگەزە توركەكان بەتایبەتی لەناوچەكانی (جۆرجیا و توركستان) زۆربەی زۆری هاتنە ناو ریزەكانی سوپای مەلیك ساڵح نەجمەددین توانیان پلەی ئیداری بەرز لە سوپادا وەربگرن.
سەردەمی (عزەددین ئەیبەك توركمانی) 1250- 1257ز (648-655ك)
پاش ئەوەی (شجرە الدر) وازی لە پۆستی فەرمانڕەوایەتی هێنا بەهۆی فشاری خەلافەتی عەباسی دەسەڵاتەكەی بەخشی بە مێردەكەی (عزەددین ئەیبەك)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا (عزەددین) دەسەڵاتێكی لاوازی هەبوو، تەنها بەناو فەرمانرەوای وڵات بوو لە ژێرەوە شجرە الدر كاروباری وڵاتی بەڕێوەدەبرد، بۆیە هەردووكیان دژی یەكتر بوون تا گەیشتە ئەو رادەیەی (عزەددین ئەیبەك) پەیوەندی بە حاكمی موصڵەوە كرد بەناوی (بەدرەددین لوْ لوْ ) توانی پەیوەندیەكی ژنخوازی دروست بكات بەتایبەتی لەرێگەی خواستنی كچی بەردەددین لوْ لوْ بۆخۆی كە ئەمەش بووە هۆی ورەبوونی شەجەرەت ئەلدوور، هەرچەندە عزەددین پاساوی بۆ دەهێنایەوە كە ئەم ژنخوازیە مەبەستی سیاسیە، بۆیە هەردوولا كەوتنە پیلانگێڕان دژی یەكتر تا وایلێهات شجرە الدر دەستی خۆی پێشخست لە عزەددین ئەیبەك ئەوەبوو لە رێگای ناردنی پێنج كەس لە مەمالیكەكان توانیان لەناو حەمامدا (عزەددین ئەیبەك) بكوژن بەم شێوەیە (شجرە الدر) بێئاگایی خۆی نیشاندا كە مێردەكەی لە بارودۆخێكی نادیار كوژراوە بەتایبەتی لە ساڵی (1257ز/655ك) بەڵام كوڕەكەی بەناوی (عەلی شاه) لەگەڵ لایەنگرانی باوكی بەم بارودۆخە رازی نەبوون بۆیە هەڵیان كوتایە سەر (شجرە الدر) و توانیان لە ساڵی(655ك/1257ز) بیكوژن، بەم شێوەیە كۆتایی بە دەسەڵاتی (شجرە الدر) هات.
سەردەمی علی شاه كوڕی عزەددین ئەیبەك 655ك-657ك)/ (1257-1259ز)
هەرچەندە كە دەسەڵاتی گرتە دەست منداڵ بوو تەمەنی لە (15) ساڵ تێنەدەپەڕی بۆیە بەشێوەیەكی كاتی دەسەڵاتیان پێداوە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە مەمالیكەكان پەیڕەوی رژێمی پشتاوپشتیان كردبێت تەنها لە هەندێك كاتدا پەیڕەویان دەكرد، كە بارودۆخی وڵات سەقامگیر نەبوو، بۆیە هەركاتێك بیان وستبایە لە دەسەڵاتیان لادەدا یەكێكی بەهێزیان لە جێگای ئەو دادەنا ئەوەبوو لەساڵی (657ك/1259ز) لەلایەن (صوڵتان سیف ا‌لدین قگز) لادرا.
سەردەمی سوڵتان سیف ا‌لدین قگز 657ك-658ك)/ (1259-1260ز)
كە دەسەڵاتی گرتە دەست بە گرنگترین مەمالیكەكان دادەنرێت هەر لە سەرەتاوە بیری لە شاڵاوی مەغۆلەكان دەكردەوە بۆیە یەكەم ئەركی رووبەرووبوونەوەی مەغۆلەكان بوو پاش ئەوەی مەغۆلەكان خەلافەتی عەباسیان رووخاندبوو لە عێراق دەستان گرتبوو بەسەر زۆربەی وڵاتی شام و ناوچەكانی ئێران، ئەوەبوو مەغۆلەكان بەسەركردایەتی هۆلاكۆ دوو نوێنەری خۆی ناردە لای سیف ا‌لدین قگز داوای لێ‌كرد خۆیان بدەن بەدەستەوە ئەگەرنا چارەنووسیان خراپ دەبێت و وەكوناوچەكانی دیكە، بەڵام سیف ا‌لدین قگز پاش ئەوەی كۆبوونەوەی ئەنجامدا لەگەڵ گەورە پیاوانی مەمالیك بڕیاریدا رووبەرووی مەغۆلەكان ببێتەوە یەكەم كاری كوشتنی ئەم دوو نوێنەرەبوو ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی هۆلاكۆ بۆیە سیف ا‌لدین قگز بەخۆ و بە سوپایەكەیەوە بە سەركردایەتی (ڤاهیر بیبرس) روویان كردە ناوچەكانی فەلەستین چونكە دەسەڵاتی مەغۆلەكان لەم شوێنەدا نزیك بوو ئەوەبوو توانیان لە ساڵی (658ك/1260ز) لەشەڕی (عین جالوت) سوپای مەغۆلەكان تێك بشكێنن سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنن.
گرنگترین هۆیەكانی سەركەوتنی مەمالیك لە شەڕی عین جالوت:
1- ورەبەرزی مەمالیكەكان لە رووبەرووبوونەوەی مەغۆلەكان زیاتری هاندان كە لەم شەڕەدا سەركەوتن بەدەست بهێنن.
2- پەیوەندی بە خاچپەرستەكانەوە هەبوو چونكە خاچ پەرستەكان لە هەندێك ناوچەی وڵاتی شام بوون ئەوانیش دژی مەمالیك وەستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پشتی مەغۆلەكانیان نەگرت بۆ رووبەرووبونەوەیان.
3- ئامادەنەبوونی هۆلاكۆ لەم شەڕەدا رۆیشتنی بۆ وڵاتی صین بەتایبەتی لەگەڵ كۆمەڵێك لە سەركردە گەورەكانی ئەمەش وای كرد ناوچەكە بداتە دەستی چەند سەركردەیەكی بێهێز.
گرنگترین ئەنجامەكانی:
1- ئەو سەركەوتنەی مەمالیك وای دەرخست بۆ مەغۆلەكان كە دەتوانن بەسەریاندا سەربكەون و هێزەكانیان تێك بشكێنن، چونكە مەغۆلەكان وا بڵاویان كردبوەوە كە هیچ هێزێك ناتوانێ تێكیان بشكێنێت.
2- ئەم سەركەوتنە پێشڕەوی مەغۆلەكانی راگرت بەرەو موصڵ و باكووری ئەفریقا.
3- ئەم سەركەوتنە رێگای خۆشكرد یەكێتی لەنێوان وڵاتی شام و مصڕ دروست ببێتەوە، چونكە بەشێك لەوناوچانە لەژێر دەستی مەغۆلەكان بوو.
4- شەڕی عین جالوت گرنگیەكی زۆری هەبوو بۆ مەمالیك، چونكە ناوبانگیان دەركرد و بەتایبەتی بوونە رزگاركەری موسوڵمانەكان چونكە پێش ئەم شەڕە بەچاوی كۆیلایەتیەوە سەیری مەمالیكەكانیان دەكرد.
بەڵام لەگەڵ كۆتایی هاتنی مەترسی مەغۆلەكان دووبەرەكی روویدا لەنێوان سوڵتان (سیف ا‌لدین قگز) هەروەها (ڤاهیر بێبرس)
سولتان زاهر بیبرس 1260 – 1277 ز
سولتان زاهر بیبرس بە گرنگترین سولتانەكانی دەولەتی مەمالیك دادەنرێت كە زۆربەی سەرچاوە مێژووییەكان بە دامەزرێنەری دەولەتی مەمالیكی دادەنێن بە هۆی ئەو چالاكیانەی كە هەی بوو لە ناوەودەرەوە ئەنجامی دا وە هەروەها توانی دەسەڵاتی خۆی فراوان بكات دەست بەسەر زۆربەی نیمچە دوورگەی عەرەبی دابگرێت بە تایبەتی ناوچەكانی نەجدو حیجاز وە هەروەها توانی دەست بەسەر زۆربەی ناوچەكانی شام دابكرێت وە هەروەها لە لایەنی ناوەوەش توانی هێمنی و ئاسایش لە ناوچەكە دابین بكات وە هەروەها یاسا سەروەری هەمووان بێت هەر لە سەرەتادا كە دەسەڵاتی وەرگرت رووبەڕووی هەڵگەڕانەوەیەك بوو لە باشووری مصر لە ناوچەی صعید لە لایەن سەركردەیەكی هۆزە عەرەبیەكان بە ناوی حصن ا‌لدین كوڕی پعلب كە ئەمەدانی بە دەسەلاتی مەمالیك دانەدەنا چونكە لە بنچینەدا مەمالیك عەرەب نین بۆیە بەردەوام كێشەی بۆ دەولەتی مەمالیك درووست دەكرد ئەوە بوو سولتان زاهر بیبرس توانی رووبەڕووی ببێتەوە ئەم هەڵگەڕانەوەیە لە ناوببات لە لایەكی ترەوە مەغۆلەكانیش دەیانویست تۆلەی شكستی خۆیان لە شەری عین جالوت لە سولتان بیبرس بكەنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین شەڕ و شۆڕ لە نێوان مەمالیك و مەغۆلەكاندا روویدا بەڵام سەركەوتن زۆربەی كات بۆ سولتان بیبرس بوو لە لایەكی ترەوە سولتان بیبرس هەوڵی دەدا ناوچەكانی ( عەكا ، گرابلس ) لە دەستی خاچ پەرستەكان دا پاك بكاتەوە ئەوە بوو توانی لە سالی 1268 ز ئەو ناوچانە پاك بكاتەوە توانی لە شاری ( ئەنگاكیا ) سەرباری ئەوەش پەیوەندی لەگەڵ مەملەكەتی ئەرمینای بچووك خراپ بوو چونكە بەشی زۆری لەسەر ئایینی مەسیحی بوون ئەوانە زیاتر پشتگیری خاچ پەرستەكانیان دەكرد وە هەروەها پەیوەندیەكی خراپی هەبوو لەگەڵ دورگەی صقلیە لەسەر دەریای ناوەڕاست چونكە لە وێوە یارمەتیەكی زۆر دەهات بۆ خاچ پەرستەكان دژ بە مامەلیك وە هەروەها كەشتی بازرگانی مەمالیكەكان زۆر جار تووشی هێرش بردن دەبوو لە لایەن كەشتیەكانی ( صقلیە ) وە هەروەها پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی نوبە ( سودان ، حەبەشە ) خراپ بوو چونكە یەكێك لە مەلیكە مەسیحیەكان بە ناوی داود فەرمانڕەوایەتی ئەو ناوچەیەی دەكرد بەردەوام هەوڵی دەدا پەیوەندی لەگەڵ خاچ پەرستەكان ببەستێت بۆ هێرش بردنە سەر دەوڵەتی مەمالیك جگە لە مانەش دوژمنێكی تر هەبوو بە ناوی اسماعیلیە ( باتنیە ، حشیشە ) كە ئەمانەش رۆڵێكی گرنگیان هەبوو لە تیرۆر كردنی چەندین كەسایەتی بەرز لە ولاتی شام وەهەروەها لەگەڵ خاچ پەرستەكان رێكەوتنیان هەبوو بۆ رووبەروو بونەوەی مەمالیك بەڵام لە لایەكی ترەوە بیبرس چەندین پەیوەندی باشی هەبوو لەگەڵا اسپانیا ( قشتالە و ئەرغون ) زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بە وە دەكەن كە پەیوەندیەكی پتە و بەرژەوەندی بازرگانی لە نێوانیان هەبوو وەهەروەها پەیوەندیەكی باشی هەبوو لەگەڵ بیزەنتیەكان چەندین دیاری و نامە گۆڕینەوە لە نێوانیاندا هەبوو سەرباری ئەوەش پەیوەندی لەگەڵ هەندێك لە مەغۆلی ناوچەكانی قەوقاز هەبوو چونكە ئەوانە دژی مەغۆلەكانی ئێران و عێراق بوون وە دوا پەیوەندیشی لەگەڵ پاشایەكانی ئیتالیا هەبوو بە تایبەتی شارەكانی ( جنوە و بندقیە ) كە پەیوەندیەكی بازرگانی لە نێوانیاندا هەبوو .
سولتان سیف ا‌لدین قلاون 1277 – 1290 ز
سیف بە گرنگترین سولتانەكانی مەمالیك دادەنرێت لە پاش زاهر بیبرس چونكە هەمان سیاسەتی زاهر بیبرسی جێ بەجێ كرد بۆ روبەڕووبونەوەی نەیارەكانی هەر لە سەرەتای وەرگرتنی دەسەلات یەكێك لە میرەكانی مەمالیك شەمسەدین سنقر لە سولتان قلاون هەڵگەڕایەوە داوای دەسەڵات وەرگرتنی مەمالیكی دەكرد هەوڵی دا لە مەغۆلەكانی ئێران نزیك ببێتەوە بەڵام ئەو هەولەی شكستی هێنا لە لایەكی ترەوە سولتان قلاون ئەم هەلگەرانەوەیە لە ناو ببات و كۆتای پێبنێت و هەروەها بەردەوام بوو لە روبەروو بونەوەی مەغۆلەكان دورخستنەوەیان لە ولاتی شام وە هەروەها بەردەوام بوو لە نەهێشتنی پێگەی خاچ پەرستەكان لە ناوچەكانی وڵاتی شام بە تایبەتی لە ساڵی 1289 ز توانی خاچ پەرستەكان لە شاری تەرابلس دەر بكات لە لایەكی ترەوە شاڵاوێكی گەورەی ئامادە كرد بۆ هێرش كردنە سەر دوا پێگەی خاچ پەرستەكان لە شاری ( عەكە ) بەڵام نەیتوانی ئەم شاڵاوە ئەنجام بدات چونكە لە ساڵی 1290 ز وەفاتی كرد هەر لە پاشە خۆی كوڕەكەی دەسەڵاتی وەرگرت بە ناوی ( اشرف خلیل ) ئەویش هەمان رێبازی باوكی گرتە بەر بۆ رووبەروو بونەوەی خاچ پەرستەكان ئەوە بوو گرنگی بەم شاڵاوەی باوكی دا هەڵسا بە كۆكردنەوەی سوپایەكی گەورە كە پێك هاتبوو لە 60 هەزار سوارە و 160000 هەزار پیادە دەستی كرد بە ئابلۆقەدانی شاری عەكا لە سالی 1291 ز توانی ئەم شارە بخاتە ژێر دەسەلاتی خۆی بەرە بەرە شارەكانی صور و صیدا بكەوێتە ژێر دەسەلاتی بەم شێوەیە دوا پێگەی خاچ پەرستەكان لە ولاتی شام پاك كرایەوە بەڵام لە ناكاو اشرف خلیل بە دەستی چەند ئەمیرێكی مەمالیك كوژرا ، كە ئەوانەش زۆربەی زۆری لایەنگرەكانی بوون چونكە سیاسەتی اشرف خلیل زۆر توندبوو لەگەڵ لایەنگرەكانی بۆیە ئەوانەش هەستیان بە مەترسی كرد كە زیان بە بەرژەوەندییەكانیان بگەیەنێت دوا سولتانی مەمالیك (( ناصر محمد )) بوو كە ئەمەش بۆ ماوەی سێ جار دەسەڵاتی گرتە دەست لەبەر ئەوە دەتوانین بلێین كورەكانی سیف ا‌لدین قلاون و نەوەكانی بۆ ماوەی یەك سەدە فەرمانرەوایەتی مەمالیكیان كرد هەر چەندە هەندێك لە ئەمیرە مەمالیكەكان هەوڵیان دەدا ئەم بنەماڵەیە لە دەسەڵات دووربخەنەوە بەڵام ئەم بنەماڵەیە تاكۆتایی دەوڵەتی مەمالیكی دەریایی خۆیان راگرت تا ساڵی 1382 ز .
س_له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی سۆران به‌وانه گوتراوه‌ته‌وه
[/center]
[center]
zagrostv
له وڵاتی سعودیا یه‌کێك له به‌خێوکه‌رانی مه‌رومه‌ڵات له پارێزگای قنگزه تووشی سه‌رسوڕمان بوو کاتێ بینی گیسکێکی ته‌مه‌ن سێ رۆژ، دوای له‌دایک بوونی شیر لهگوانهکانیدا هه‌یه.
خاوه‌نی ئه‌م گیسکه ناوی(عه‌بدوڵا محه‌مه‌د شه‌ریم)ه ده‌ڵێت: چه‌ندین ساڵه مه‌رومه‌ڵات به‌خێو ده‌که‌م شتی وام نه‌بینیوه گیسکێک دوای سێ رۆژ له‌دایک بوونی شیر له گوانه‌کانی هه‌بێت ،ئه‌مه حاڵه‌تێکی زۆر ده‌گمه‌نه.[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی حسێن خۆشناو
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]