slaw rekardo aw pekanina pe ache la dlawa bet hhhh dast xosh
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی harman21
slaw rekardo aw pekanina pe ache la dlawa bet hhhh dast xosh
kaka Sahand dast xosh..... inshalla lagl wena sar chawe babataksh danusm ba sar chawan
slawt lebet Rawasht gyan walla wenashm hya inshlla deanem supas bo to
dasti tosh xosh rekardoi bram
بۆ بۆ" بووەتە یەكێك لە دیارترین دروشمەكانى ئەو هاندەرانەى بەرشەلۆنە كە بۆ هاندانى تیپەكەیان روویان لە شارى لەندەن كردووە.
بەر لە چەند ساتێك لە دەست پێكردنى یاریى كۆتاى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیایی و مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى، هاندەرانى بەرشەلۆنە لە شەقامەكانى لەندەن بڵاو بوونەتەوە.
گۆڕەپانى "ترافالگار" لە شارى لەندەن بەبارەگەى هاندەرانى بەرشەلۆنە هاتووەتە دەستنیشانكردن و ئەوەى جێگەى سەرنجە لەو گۆڕەپانەدا زیاتر گوێبیستى ناوى جۆزىَ مۆرینیۆ راهێنەرى پورتوگالیى یانەى ریال مەدریدى ئیسپانیایى دەبى.
مۆرینیۆ كە دواى دۆڕاندنى تیپەكەى لە یاریى پێش كۆتاى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرامبەر یانەى بەرشەلۆنە زۆر تووڕە بووبوو، بەردەوام پرسیارى دەكرد كە زۆربەى پرسیارەكانى بەوشەى "بۆ" دەستیان پىَ دەكرد، ئەمەش بووەتە هۆى ئەوەى هاندەرانى بەرشەلۆنە دروشمى "بۆ بۆ" بۆ خۆیان هەڵبژێرن و ئەو دروشمە بووەتە خۆشەویستترین دروشم لەلایەن ئەو هاندەرانەوە.
تەنانەت هەندىَ لە هاندەرانى بەرشەلۆنە چەند دروشمێكیان هەڵگرتووە كە هەریەكێكیان برێتییە لە پەیامێكى جیاجیا بۆ مۆرینیۆ، یەكێك لەو دروشمانە برێتییە لەوەى "مۆرینیۆ ئەوە چۆنە لە ڕێگەى تەلەڤزیۆنەوە سەیرى یاریى كۆتا دەكەى؟".
ئه‌لکسانده‌ر نیمیزۆف" نه‌ندازیارێکی روسییه و که‌شتییه‌کی دروست کردووه که 10هه‌زار که‌س ده‌بات و ناوی ناوه "که‌شتیی نووح".
ئه‌م که‌شتییه له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌ده‌ف دیزاین کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ناگه‌یه‌کی ئه‌من له کاتی کاره‌ساته گه‌وره‌کانی وه‌ک تۆفان و تسۆنامی و ته‌نانه‌ت بووله‌رزه‌ی زۆر به‌هێزیش.
ئه‌م که‌شتییه به شێوه‌یه‌ک دیزان کراوه که هه‌موو شته پێویسته سه‌ره‌تاییه‌کانی تێدا دابین بکرێت، وه‌ک شوێنێک بۆ چاندنی سه‌وزه و میوه‌ی پێویست و هه‌روه‌ها باتریی هه‌تاوی و سیسته‌مێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئاوی باران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی له‌ناویدان، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر زیندوو بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئۆکسیژینی پێویستیش له‌م که‌شتییه‌دا هه‌بێت، هه‌ندێک رووه‌کی تێدا چێندراوه که گازه زیانباره‌کان راده‌کێشێت و هه‌وای تازه دابین ده‌کات.
ئه‌م که‌شتییه له مادده‌ی روون دروست کراوه بۆ ئه‌وه‌ی رووناکی ناو که‌شتییه‌که‌که دابین بکات و رووکه‌شێکی له‌سه‌ره بۆ ئه‌وی تیشکه زیانباره‌کان بگێڕێته‌وه.
dasti tosh xosh kak Yasin are walla piroza kas la xoyan dett
بەرپرسی لقی هەرێمی كوردستانی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراق، هۆشداریی دەداتە لایەنەكان لەبەرامبەر ئەگەری ناردنەوەی 75 هەزار پەنابەر.
هۆشداریی دەداتە لایەنە پەیوندیدارەكان لەبەرامبەر ئەگەری ناردنەوەی 75 هەزار پەنابەر لەوڵاتانی ئەوروپاوە، كە زۆرینەیان كوردن.
ئەم لێدوانەی له كاتێكدایه، كە دوێنێ نزیكەی 50 پەنابەری كورد‌و عەرەب لەرێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە دیپۆرت كرانەوە.
PNA – پێش كه‌مێك له یاریگه‌ی وێمبلی له شاری له‌نده‌ن یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌كۆتاهات و تێیدا به‌رشه‌لۆنه بۆ جاری چواره‌م له مێژووی خۆی بووه پاڵه‌وان پاش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد به ئه‌نجامی (3-1).
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به ئه‌نجامی گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك به‌كۆتاهات، گۆله‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لایه‌ن یاریزان پیدرۆ رۆدریگیز له خوله‌كی (28) تۆماركرا، گۆڵی مانچسته‌ر له‌لایه‌ن یاریزان واین رۆنی له خوله‌كی (35)تۆماركرا.
له گێمی دووه‌م نمایشی به‌رشه‌لۆنه ده‌ستی پێ كرد و توانی دوو گۆڵ له رێگه‌ی لیۆنێل میسی و داڤید ڤیا له خوله‌كه‌كانی (55 و70) تۆمار بكات و بۆ جاری چواره‌م جامی پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ به‌رزبكاته‌وه.
پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه، یاریزان لیۆنێل میسی به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌سنیشان كرا و بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه به 12 گۆڵ.
dast xosh kak Asoi GULL..... bo am wena jwanana shazan brdawam bet
Supas Kakakaka U ЯёКảЯđO̖. hamo katek dastan xosh bet, bo pyama u dast xoshkantan
supas brakam
supas Asoi bram hiwai brdawami bo tosh
dasti tosh xosh ЯёКảЯđO̖ sarkaw tubet
supas kak Asoi barez ,,piroz bet la yarykani dahatu,inshalla har brawa dabin
supas ЯёКảЯđO̖ gyan dasti tosh xosh brakm ba taekid har sarkawtun
^
supas bo to kakaka barez xozga mnish la yariga bam inshlla bo jare dahatu
DellYaar supas
supas bo ewai barez kak Ahmad u rekardo u Sahand .are walla xwa shifai bada
بەبردنەوەی لە یانەی تامپێنس رۆڤەرزی سەنگافورەیی، یانەی هەولێر بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا بەهاوشانی لەگەڵ یانەی دهۆك خۆی گەیاندە قۆناخی 8 جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا.
ئەمڕۆ سێشەم یانەی هەولێر لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە قۆناخی 16ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیادا مێوانداری یانەی یانەی تامپێنس رۆڤەرزی سەنگافورەیی كرد.
هەر لە سەرەتای یارییەكەدا یانەی هەولێر بەئاستبەرزی یاریزانەكان و پاڵپشتی جەماوەر كۆنتڕۆڵی یارییەكەی كرد، بەڵام لە سەرجەم هەڵەكانی گۆڵ كردن سەركەوتوو نەبوون و هەردوو گێمی یەكەم و دووەمی ئاسایی یارییەكە بەبێ گۆڵ بەكۆتا هات.
یارییەكە چووە گێمی زیادكراوە و هەر زوو یاریزانی یانەی هەولێر موسلیم موبارەك لە خولەكی 103 توانی گۆڵی پێشكەوتن و بردنەوە بۆ یانەی هەولێر تۆمار بكات.
دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی تامپێنس رۆڤەرز هەوڵی یەكسانبوونەوەیان دا و لە بەرامبەریشدا یانەی هەولێر لە هێرشبردن نەوەستان و بەردەوام بوو، ئەنجامی یارییەكە بەم ئەنجامە و بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەكۆتاهات و خۆی گەیاندە قۆناخی 8 جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا.
هەر ئەمڕۆ یانەی دهۆك بەبردنەوەی لەیانەی دیمپۆی هیندی بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر، خۆی گەیاندبووە قۆناخی 8ی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا.
بڕیارە ئەستێرەی ناوداری جیهانی شاكیرا و عەمرو دیاب گۆرانیبێژی میسری لە هەفتەی داهاتوودا بەشداری ئاهەنگی موزیك و گۆرانیی زەماوەندی مەوازین لە مەغریب بكەن.
لە چوارچێوەی زەماوەندی مەوازین كە 20ی ئەم مانگە دەستی پێ كرد، كە تا 28ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێ، وا بڕیارە لە كۆتای زەماوەندەكە هونەرمەندی كۆلۆمبی شاكیرا و هونەرمەندی میسڕی عەمرو دیاب و چەندان هونەرمەندی بیانی و عەرەبی بەشداری بكەن، بەپێی هەواڵێكی ئەمڕۆی ماڵپەڕی "عەربییە"ی سعوودی.
لە یەكەم رۆژی زەماوەندەكە مەیادە حەناوی گۆرانبێژی سووریایی بەدەنگە خۆشەكەی چەندان گۆرانی پێشكێش كرد، وەك گۆرانی "انا بعشقك" و "سیدی انا" و چەندان گۆرانی تر.
لەلایەكی ترەوە، وا بڕیارە لە 26ی مانگی داهاتوو، شاكیرا ئاهەنگی گۆرانی لە لبنان ساز بكات، كە ئاهەنگەكەی بۆ ماوەی 3 سەعات دەخایەنێ
كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌فه‌ت به‌زوو پیربوونه‌وه ده‌خۆن، یاخود حه‌ز ده‌كه‌ن جه‌سته‌و ڕووخساریان هه‌ر به‌گه‌نجی بمێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌م مرۆڤانه‌یت ئه‌وا 10 ڕێنمایی په‌یڕه‌و بكه مانه‌وه‌ی گه‌نجێتیت له‌سه‌ر ئێمه!
سه‌نته‌ری پارێزگاری له‌ته‌ندروستی له‌ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: پێویسته كۆمه‌ڵێك خۆراكی سودمه‌ند بخۆین كه پارێزگاری له رووخسار‌و جه‌سته‌مان ده‌كات، خۆمان له‌هه‌ندێ خۆراك‌و خواردنه‌وه‌ش بپارێزین كه ده‌بێته مایه‌ی زوو پیربوون، ڕێنماییه‌كانیش بریتین له:
1. میوه‌و سه‌وزه‌ی تازه بخۆ.
2. هه‌فتانه دوو جار ماسی بخۆ.
3. چای سه‌وز بنۆشه.
4. سیری تازه به‌ماست یاخود ڕووبه هه‌ناره‌وه بخۆ.
5. خۆراكه پڕ له‌كالۆرییه‌كان مه‌خۆ.
6. خۆراكه پڕ له‌چه‌ورییه‌كان مه‌خۆ.
7. گۆشتی سور مه‌خۆ.
8. له‌مادده ئه‌لكهولییه‌كان دوور بكه‌وه‌ره‌وه.
9. جگه‌ره مه‌كێشه یاخود كه‌می بكه‌ره‌وه.
10. شیرینی زۆر مه‌خۆ.
ده‌سته‌یه‌ك له‌پزیشكانی ناوه‌ندی ئه‌نجلس بۆ نه‌خۆشییه‌كان له‌ئه‌مریكا، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ندین سودی قاوه بۆ ژنان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م ناوه‌نده دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی قاوه، ڕایانگه‌یاند: ئه‌و ژنانه‌ی له‌رۆژێكدا یه‌ك كوپ قاوه ده‌خۆنه‌وه، مه‌ترسی توشبوونیان به‌نه‌خۆشی شه‌كره به‌ڕێژه‌ی 13% كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چوار كوپ قاوه ئه‌م ڕێَژه‌یه ده‌گه‌یه‌نێته 47%، هاوكات ئه‌و ناوه‌نده ئاشكرای ده‌كات كه پێویسته قاوه له‌دوای نانخواردن بخورێته‌وه، چونكه له‌كاتی برسێتیدا ره‌نگه زیان به‌گه‌ده بگه‌یه‌نێت و ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كه دووچاری ڕشانه‌وه‌و ئازاری گه‌ده بكات.
ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م لێكۆلێنه‌وه‌یه له‌سه‌ر 700ژنی ته‌مه‌ن 18 ـ 35ساڵی ئه‌مریكی تاقیكراوه‌ته‌وه
dastkant sax... wenkan zor jwan bwn
dast xosh kak sarhangi barez,, xwa tolai aw xalkai la sadam krdwa
barezit Ahmad gyan ..bas agar hatbaw bo mal u miratish wai lehatba bash bw, aw kat kas shari la sar nadakrd
كچێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵانی جه‌زائیری له‌حاڵه‌تێكی زۆر تایبه‌تی ده‌ژی كه ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كانیش نه‌یانتوانیوه له‌و حاڵه‌ته تێبگه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كچه به‌به‌رده‌وامی‌و بێ پچڕان 7 مانگ به‌بێ خواردن‌و خواردنه‌وه ده‌خه‌وێت‌و ته‌نها بۆماوه‌ی 3 رۆژیش به‌خه‌به‌ر دێته‌وه‌و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر خه‌وتنه‌كه‌ی.
حاڵه‌تی خه‌وی به‌رده‌وای ئه‌و كچه جه‌زائیرییه كه ناوی «نه‌بیله«یه له‌ژوورێكی تاریكدا به‌جۆرێك له‌خه‌یاڵ دێته پێش چاو كه بۆماوه‌ی سێ ساڵه تووشی بووه.
دایكی «نه‌بیله« له‌باره‌ی حاڵه‌تی كچه‌كه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده كچه‌كه‌ی هیچ گرنگییه‌كی بۆ خواردن نییه، به‌ڵام خۆی خواردنی ده‌داتێ‌و یارمه‌تیده‌دات له گواستنه‌وه‌ی‌و پاك كردنه‌وه‌یدا هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌و كچه خه‌وتووه‌و ته‌واو بێئاگایه. له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه نه‌بیله بۆماوه‌ی 13 ساڵه هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه زۆر له‌ناكاو ئه‌و كچه خۆی له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گۆشه‌گیر كردووه‌و دابڕاوه له‌هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كی.
دایكی نه‌بیله، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی mbc ئاماژه‌ی به‌سه‌ر سووڕمانی خۆی كردووه له‌و خه‌وه قووڵه‌ی كچه‌كه‌ی كه بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت به‌بێئه‌وه‌ی هیچ خواردنێك بخوات یان هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا بكات.
دایكی نه‌بیله رایگه‌یاندووه كه هه‌ندێكجار هه‌ست ده‌كات ئازارێك له‌سه‌ری كچه‌كه‌یدا هه‌یه به‌بێئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانێت.
هه‌رچه‌نده دكتۆره پسپۆڕه‌كان نه‌یانتوانیوه له شیكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی خه‌وتنی به‌رده‌وامی ئه‌و كچه‌و هۆكاره‌كانی، به‌ڵام رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وه حاڵه‌تێكی بۆماوه‌ییه به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌نكی نه‌بیله‌ش بۆماوه‌ی 3 مانگ‌و به به‌رده‌وامی خه‌وتووه.
به‌ڕای ئه‌و دكتۆرانه پێده‌چێت هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته بگه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی گرفتێك له له‌كۆئه‌ندامی ده‌مارییدا به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌ندی خه‌وتن له‌مۆخدا، چونكه به‌پێی زانست هیچ كه‌سێك ناتوانێت زیاتر له 48 كاتژمێر بخه‌وێت به‌بێ خواردن‌و خواردنه‌وه كه له‌شی مرۆڤ پێویستییه‌تی‌و به‌بێئه‌وه‌ش ژیانی مرۆڤ كۆتایی دێت.
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی سه‌قاڵی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته له بواری كردنه‌وه‌و داخستنی فایله كانی ناو كۆمپیوته‌ردا، به‌رنامه‌كه‌ش له‌بواری پاسۆردادیه و ئه‌و به‌رنامه نوێیه به سه‌یركردن فایله هه‌ڵگیراوه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ر ده‌كاته‌وه، به‌رنامه‌كه به(Eye Lock)و له ئامێرێكی تایبه‌تیدایه و به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه ده‌به‌سترێت، له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا به‌كارهێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپیوته‌ره‌كه سه‌یری ئه‌و ئامێره‌ده‌كات و ئامێره‌كه‌ش نیگا‌و تیشكی چاوی به‌كارهێنه‌ره‌كه ده‌ناسێته‌وه‌و رێگای چوونه ناو سیسته‌مه‌كه‌ی پێده‌دات، خاوه‌نی كۆمپانیای ترایسی هوش رایگه‌یاند: ئه‌م داهێنانه به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته رزگار ده‌كات له هه‌ڵگرتن و پاراستنی ده‌یان كۆد و پاسۆرد، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتیشی: ئه‌م ئامێره نوێیه تایبه‌ته به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، به‌لاَم له‌كاتی ته‌واوبوونیدا وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی نوێی زانستی راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌مان به‌رنامه و ئامێر له‌بواری مۆبایلدا دابمه‌زرێنین. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م ئامێر‌و به‌رنامه‌یه له‌پاش مردنی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی كه‌سی تر نا‌توانیت به‌كاری بهێنێت، به‌وه‌ش نهێنییه‌كانی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی پارێزراو ده‌بن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ مردنی كه‌سه‌ی به‌كارهێنه‌ردا كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش ده‌مرێت.
[Ba qurbant bm hazar jar baqurban
Mn kem haya lam shara da xami xomi la bas bakm
Mn kem haya la chawani to zyatr dardi dli xomi bo bas bakm
Aw rojani ka natbinm aw satani lem duri chawm hawri gryaneka pr ba dunya birt akam
Qurbant bm hamo roje hamo chrka u hamo sate du3a dakm xwda azari xamkani toshm badate
Rast daki ka dalen 7aram dabi xwa shteki 7aram krdabe datwani ba shex u mlakani s3udya blei
وه‌ڵام: له فه‌رمووده‌یه‌کدا هاتووه که پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت وه پێی فه‌رموو ئامۆژگارم بکه ئه‌ویش پێی فه‌رموو تووڕه مه‌به، وه چه‌ند جار دووباره‌ی کرده‌وه هه‌ر پێی فه‌رموو تووڕه مه‌به، { دخل رجل علی النبي صلی الله علیه وسلم
فقال: اوصنی: قال (لا تغضب) فردد مرارا قال: (لا تغضب) بوخاری ڕیوایه‌تی کردووه، وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ده‌فه‌رموێ { لیس الشدید بالصرعة، وانما الشدید الذی یملك نفسه عند الغضب} متفق علیه. وه تووڕه بوون ئاشکرایه له شه‌یتانه‌وه‌یه وه سه‌ره‌تایی زۆر زۆر له گرفته‌کانن وه ده‌بیت زۆر هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین که کۆنترۆڵی بکه‌ین. زۆر که‌س هه‌یه که توڕه ده‌بێت خۆگربه‌و په‌نا بگره به‌خوا سبحان الله بکه و دووڕکات نوێژ بکه، وه گه‌ر تووڕه بوویت ئه‌م ڕێگانه بگره به‌ر ئه‌گه‌ر به پێوه بووی دابینشه، وه‌گه‌ر به دانیشته‌وه بوویت هه‌وڵ بده ڕابکشێ، وه هه‌وڵ بده ئاو بخۆره‌وه له‌و کاته‌دا، وه یان بۆکس بده له شتێك به تووندی بۆ نمونه سه‌رین قه‌نه‌فه وه هه‌تا ئه‌گه‌ر دیواریش بێت ده‌ستت ئێشی پێ بگات، هه‌وڵ بده ده‌ستوێژ بشۆری و دوو ڕکات نوێژ بکه‌یت،چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بده تووڕه مه‌به، وه ئه‌و شتانه‌ی که ده‌زانی تووڕه‌ت ده‌کات مه‌یکه زۆر قورئان بخوێنه که باشترین شته‌و ئارامی به‌دڵه‌کان ده‌به‌خشێ
Dast xosh
Rezdari:)
Supas dasti tosh xosh
په‌یوه‌ست به به‌و ڕاهێنانه‌ی پێی ئاسوده‌یت، چونکه چانست زیاتر ئه‌بێت بۆ به‌رده‌وام بوون وه ڕاهێنانی له‌شت به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان.
1.گۆڕینی جۆری ڕاهێنانه‌که گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ماسولکه‌کانت به‌ره‌و گه‌وره بوون بڕوات. گرنگی گۆڕینی ڕاهێنانه‌که له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له‌شی مرۆڤ ڕادێت له‌سه‌ر ئه‌و شێوه ڕاهێنانه، هه‌ر بۆیه ماسولکه‌کان وه‌ک پێویست گه‌شه ناکه‌ن.
2.خۆت فێر بکه ورگت ببه‌یته ناوه‌وه له کاتی ڕاکردن، به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی یان هه‌ر ڕاهێنانێکی تر بکه‌یت.
3.پشوو گرنگه له دوای ڕاهێنانی هه‌ر ماسولکه‌یه‌کی له‌شت. پشووه‌که له سی چرکه که‌متر نه‌بێت. پشوو به تایبه‌تی گرنگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی به‌کارهێنان و ڕاهێنانی ماسولکه‌کانی له‌شیانن.
4.به‌رزکردنه‌وه‌ی قورسایی زۆر.. ئه‌گه‌ر ئافره‌تیت پێویست ناکات خۆت بشڵه‌ژینیت بۆ گه‌وره کردنی ماسولکه‌کانت، چونکه ڕاهێنانی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی کچه‌کان گه‌وره بن.
5.ئاو خواردنه‌وه.. زۆر گرنگه له پێش ڕاهێنان، له کاتی ڕاهێنان و له دوای ڕاهێنان تاوه‌کو له‌شت خۆی ڕابگرێت
ژنێک مه‌ڕێکی کڕیوه و قه‌سابێکیشی بانگ کردووه تا بۆی سه‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیکات به قوربانی.
به‌ر له‌وه‌ی قه‌سابه‌که مه‌ڕه‌که سه‌ر ببڕێت ژنه‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌م مه‌ڕه‌م خێر بێت بۆ دایک و باوکم له به‌ریتانیا، بۆ خوشکم و خێزانه‌که‌ی له ئه‌ڵمانیا، بۆ خاڵ و خاڵۆژنم له سوید، ..."
کابرای قه‌ساب قسه‌که‌ی پێ ئه‌بڕێت و پێی ئه‌ڵێ:
"ئه‌رێ خوشکم تۆ گۆرانی داواکراو پێشکه‌ش ئه‌که‌یت یان قوربانی ئه‌که‌یت؟"
موفتی گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه فه‌توایدا، كه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ئافره‌تان حه‌رامه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌شی بێت.
شێخ عه‌بدولعه‌زیز، موفتی گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی سعودیه له فه‌توایه‌كدا ده‌ڵێ هه‌ندێكجار ژنان له‌رووخساری ده‌موچاویاندا، هه‌ست به‌سووتاوی یاخود جۆره شێواندنێك ده‌كه‌ن، كه هه‌رگیز پێویست به‌نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ناكات، بۆیه ئافره‌تان هیچ پاساوێكی شه‌رعییان نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه.
موفتی گشتی سعودیه گوتیشی به‌پێی ئایینی ئیسلام ده‌ستكاریكردنی رووخساری ده‌موچاو حه‌رامه " بۆیه چوونی ئافره‌تان بۆ سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری كارێكی باش نییه‌و له‌ڕووی شه‌رعه‌وه حه‌رامه".
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی harman21
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]