1

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

داوات لێكردم كه‌ شیعرێك بۆ ئه‌م عیشقه‌مان بنووسم
زۆر هه‌وڵمدا به‌س نه‌متوانی لێشم هاته‌ جواب پێنووسم
ووتی به‌سه‌ له‌وه‌ زیاتر! با به‌ شێت نه‌تده‌ن له‌ قه‌ڵه‌م
ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ باسی ئه‌كه‌ی خۆ نه‌یان كردووه‌ زین و مه‌م
هه‌ر كه‌س گه‌ر بیخوێنێته‌وه‌ ئه‌چێته‌ نێو دنیای خه‌یاڵ
ئه‌ڵێن شیرین و فه‌رهادن! یاخود بوون به‌ لاس و خه‌زاڵ!
به‌س ئێوه‌ له‌وه‌ بێشك بن كه‌ هیچ له‌وانه‌ كه‌مترنین
خۆ ئه‌گه‌ر خانی بمایه‌ چیرۆكێكی بۆ ئه‌نووسین
تا گشت جیهان گوێبیست بوایه‌ له‌م عیشقه‌ پاكه‌ی نێوانتان
بۆی هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیایه‌ بێ به‌ ڕێگر له‌سه‌ر ڕێتان

١٢/١٢/٢٠١٢ ڕه‌شه‌

2

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

HARMAN21 نووسی:

Har Bzhiii

زۆر سوپاس

3

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ان شاءالله‌......زۆر سوپاس هاوڕێیان چاوتان جوانه‌...

4

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

تۆ بڵێی هه‌بێت له‌ باوه‌شی تۆ گه‌رمتر!
تۆ بڵێی هه‌بێ له‌ لێوه‌كانت ناسكتر!
تۆ بڵێی هه‌بێ له‌ ڕه‌نگی چاوه‌كانت كاڵتر!
تۆ بڵێی هه‌بێ له‌ عیشقی پاكی تۆ جوانتر!
دڵنیام نییه‌ هه‌ر یه‌ك له‌وانی كه‌ وتم
تۆش دڵنیابه‌ كه‌ له‌ دڵه‌وه‌ عاشقتم
بۆیه‌ گشت كات به‌ ئاواتی باوه‌شێكتم
بۆیه‌ شه‌یدا و دێوانه‌ی ماچێكی لێوه‌كانتم
بۆیه‌ كوشته‌ی نیگاكانتم
بڕوام پێبكه‌ خانمه‌كه‌م نییه‌ وه‌ك تۆ ناشبێته‌وه‌
له‌سه‌ر زه‌وی خانمێكی كه‌ وه‌ك تۆ بۆ من دروست نابێته‌وه‌
بڕیاربێت له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ كه‌ هیچ كات دڵت نه‌شكێنم
مه‌گه‌ر مردن بێت به‌ كۆسپ بۆ ئه‌وه‌ی وازت لێبێنم
تا ئه‌و كاته‌ش كه‌ ڕۆح كێش یه‌ت ڕۆح ده‌ر ئه‌كات له‌ ناو جه‌ستم
له‌ گه‌ڵ تۆدا ئه‌مێنمه‌وه‌ هه‌تا وه‌كو دوا هه‌ناسه‌م
بشمبوره‌ شیعره‌كانم گه‌ر كه‌م و كورتی هه‌بوو بۆت
به‌س دڵنیابه‌ دڵۆپێكه‌ له‌و خۆشه‌ویستییه‌ی هه‌مه‌ بۆت


ڕه‌شه‌ ٢/١٠/٢٠١٢

5

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئــایـــه‌ نووسی:

ان شاءالله‌ كه‌س خه‌می نابێت:)
ده‌ستت خۆش جوان بوو..

ان شاءالله‌... زۆر سوپاس به‌ڕێزم.

6

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

كێ هه‌یه‌ له‌ من خه‌مبارتر له‌م ژیانه‌!
كێ هه‌یه‌ وه‌كو من دایم چاوی پڕ گریانه‌!

خۆم زۆر گه‌ڕام كه‌سم نه‌دی وه‌كو من بێت
كه‌سم نه‌دی كه‌ ژیانی ته‌نها په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش بێت

له‌ ته‌منی ١٥ ساڵیم هه‌تا گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌مڕۆم
هێنده‌ بێزار بووم له‌ ژیان به‌س خۆزگه‌ بۆ مردن ئه‌خۆم

ئاخر خودا تاكه‌ كه‌سیت كه‌وا من په‌نام بۆ بردی
له‌ نێو گشت ئاواته‌كانما به‌س مردنه‌كه‌م بۆ بێنه‌دی



ڕه‌شه‌ ٢٠/٤/٢٠١٢

7

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

SAMAN KIRKUKI نووسی:

ده‌ست خۆش  زۆر جوانه‌ به‌رده‌وام به:)

زۆر سوپاس گیان

8

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

BILAL نووسی:

ده‌ستت خۆشبیت به‌راستی زۆر زۆر جوانت نوسیوه‌

زۆر سوپاس گیان سه‌رت خۆش بێت.

9

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

K O S R A T نووسی:

smileزور جوانة دةست خوش انشاءالله ئةم جةزني قوربانه بوكةسيك دةنيرم

زۆر سوپاس گیان انشاالله‌.

10

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

دیسان جه‌ژنه‌ خه‌م و خه‌فه‌ت له‌ دڵی منه‌
له‌ جه‌ژنانا خه‌فه‌ت خواردن پیشه‌ی نه‌

چی ئه‌بوو! كه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ نێوانمان وه‌ك دوو دڵدار بێ
یه‌كه‌م نامه‌ی پیرۆزباییم له‌ ژماره‌كه‌ی تۆوه‌ بێ

بروا ناكه‌م ئه‌وه‌ی بیستم وته‌ی تۆ بێت
چوون ده‌زانم كه‌س شك نابه‌ی به‌ وێنه‌ی من بۆت بسوتێت

ئیتر گیانه‌ بۆ له‌مه‌ودوا به‌سه‌ ده‌ستخه‌رۆكردنم
هێنده‌ وتت چاوه‌ڕێم به‌ بویته‌ هۆی له‌ناو بردنم

خۆ نه‌ك دوو مانگ دوو سه‌ده‌ی كه‌ش چاوه‌ڕێت بم
بڕوا ناكه‌م كه‌ ڕۆژێك بێت من له‌و كاره‌م په‌شیمانبم

ده‌تۆش به‌سه‌ ئه‌م لوت به‌رزییه‌ت به‌س قه‌دری ئه‌وه‌ بزانه‌
كه‌وا چوار ساڵی ڕێكه‌ ئه‌و دڵه‌م بۆت چاوه‌ڕوانه‌



ڕه‌شه‌   ٢٠١١/١١/٣

11

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس كاكه‌ سامان گیان چاوت جوانه‌.

12

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس كاكه‌ كۆسره‌ت گیان.

13

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس بۆ ئێوه‌ هاوڕێان چاوتان ماچ ئه‌كه‌م به‌ڕێزن...

به‌ تایبه‌تی سوپاس بۆ سه‌وسه‌ن خان.

14

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

لێم ببوره‌ خانمه‌كه‌م بڕوا ناكه‌م خۆشت بوێم
زۆر بێهه‌ستیت به‌رامبه‌رم بێ ئه‌وه‌ی بزانی كه‌من كێم؟

من ئه‌و كه‌سه‌م ٤ دانه‌ ساڵ چاوه‌ڕێت بووم
من ئه‌و كه‌سه‌م كه‌ به‌ ڕای تۆ ناشرین بووم!

من ئه‌و كه‌سه‌م خۆنه‌ویستانه‌ عاشقت بووم
من ئه‌و كه‌سه‌م چه‌ن ساڵه‌ بێ تۆ وه‌ك مردووم

گه‌ر نامناسیت؟ نه‌گۆڕاوم من هه‌ر ڕه‌شه‌ لوت پانه‌كه‌م
هه‌ر ئه‌و ڕه‌شه‌م كه‌ پێت ئه‌وتم دڵه‌كه‌م

ئه‌وسات له‌ چی ؟ و ئێستات له‌ چی مانگی جارێ نامدوێنی؟
تا خه‌مێكم ئه‌ڕه‌وێنی ١٠٠ خه‌فه‌ت بۆ دڵم دێنی

له‌وانه‌یه‌ دڵ گران بیت به‌ بینینی ئه‌م هۆنراوه‌م
هه‌رچه‌نه‌ ته‌نها بۆ تۆم ڕشت ئه‌شكی خوێنینی ئه‌م چاوه‌م

به‌ڵام له‌بیرته‌ پێت وتم ڕه‌شه‌ گیان خۆ به‌ زۆر نییه‌؟
كه‌ ئه‌مه‌ قسه‌كانت بن! ئیتر من تاوانم چییه‌؟

زمانم ڵاڵه‌ له‌ ئاستت دڵم لێت هاتۆته‌ وه‌ڵام
پێم بڵێ ئاواتت چییه‌؟ جه‌سته‌مت پڕ كردووه‌ له‌ زام

له‌من بویته‌ وه‌رزی پایز گه‌ڵاكانی عیشقمت وه‌راند
دڵنیابه‌ په‌شیمان ئه‌بیت له‌ ژیانتا منت دۆڕاند

دڵم پڕ بووه‌ له‌ گریان كه‌ ئه‌م هۆنراوه‌ت بۆ ئه‌ڵیم
به‌ڵام مه‌رگ لێم نزیكه‌ هه‌رچی كه‌م واز ناهێنێ لێم

دڵته‌نگ مه‌به‌ تاقانه‌كه‌م ئه‌مانه‌ یاسای ژیانه‌
گه‌ر خۆشه‌ویستی پاكیش بێت؟
كۆتایی هه‌ر دابڕانه‌...


ڕه‌شه‌  ١٢/٦/٢٠١٢

15

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌زانی زۆر له‌ تۆ ئه‌چێ ڕه‌سمی سه‌ر شاشه‌ی هانده‌كه‌م!
هه‌موو شه‌وێ پێش خه‌وتنم سه‌یری ئه‌كه‌م و ماچی ئه‌كه‌م

خۆ ئه‌وه‌ ته‌نها ڕه‌سمێكه‌ ته‌نانه‌ت ناشزانم كێیه‌!
به‌ڵام چیبكه‌م دڵه‌ی شێتم ئارامیشی به‌و ڕه‌سمه‌ یه‌

خۆ خانمه‌كه‌م ده‌ردی دووریت به‌ ڕه‌سمێك بۆم ساڕێژ نابێت
دڵیشم به‌ به‌رییه‌وه‌ نه‌ما ڕۆژگاری بۆ به‌سه‌ر ناچێت
هاتاكو ترپه‌یه‌ك ئه‌كات ١٠ جار ئه‌ڵێت ئاخۆ كه‌ی بێت!

تۆش قسه‌ی دڵم مه‌شكێنه‌ ده‌با ڕۆژێك بۆ لای دڵ بێیت

بۆی به‌ چاوی خۆت ببینی كه‌ نوسراوه‌:
تا دوا نه‌فه‌س خۆشم ئه‌وێیت ♥



ڕه‌شه‌ ١/٥/٢٠١٢