1

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئەم تەنیاییە لە هەزار ڕۆح چاکترە
ئەم ئازادییە، لە موڵکی دنیا چاکترە
یەک سات خەڵوەت لەگەڵ هەق
لە ڕۆح و دنیا،لەمەو لە وەش،چاکترە،

ئەی دڵ
بۆ چەند شەوێک،
تا سەحەر، مەخەوە
لە فیراقی (ڕۆژدا)دا
وەک (مانگ) مەخەوە.

گوێ بگرە ئەگەر توانای بیستنت هەیە
پێوەندی بە دڵبەر
یانی:پچڕان لە نەفست.

ئەو بێ شوێنە،
وەلێ لە هەموو شوێنێک
لەگەڵتە.

کاتێ گەشت بۆ لای تۆ دەکەم
لە نەفسی خۆم گەشت دەکەم
بەڵام کە دەگەڕێمەوە
هەرگیز خۆم ندۆزمەوە خۆم !

ئەی دڵبەر
ئێمە بەندی داوی خۆشەویستیی تۆین
لە هەرکات و شوێنێک قاچەکانت دادەنێیت
ڕۆحی ئێمە بۆ تۆ خاکە
دەی چۆن دەشێت لە مەزەبی عیشقدا
جیهان بە تۆوە ببینین و،
خۆت نەبینین؟!

وەهابە کە دەردەکەویت
دەرکەوە کە وەهایت.

هاودڵی
لە
هاوزمانیی باشترە.

یار لە من زێدەتر لە خۆمەوە نزیکە.
لەوە سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە:
کە من لەو دوورم.

بە تۆوە دڵخۆشم
بەبێ هیچ هۆکارێک!

من هەر هی تۆم
مەمدەرەوە خۆم !
ئامانج لە نوێژکردن ئەوەیە:
خەمی دابڕانتم بۆ باس بکەم
دەردە دڵی خۆمت بۆ بکەم
وەگەرنا
ئەوە چ نوێژێکە کە ڕووم لە تۆ بێت و
دڵم لە بازاڕ بێت؟!
http://smn21.com/up/uploads/png/798f61ffa0.png
ئاو ئەگەر لە نێو کەشتی بێت
یانی: لە نێوچوونی.
بەڵام کاتێ لە ژێرییەتی
یانی:ڕزگاربوونی.
ت/ئاو:دونیایە.کەشتی:دڵی مرۆڤ.

بەهیوای سەرکەوتن

زۆر سوپاس بەڕێز دەستەکانت حۆشبێ 😊   http://smn21.com/up/uploads/jpg/db06aa940f.jpg

4

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس بەڕێزم

زاخۆ چاوەڕێی ڕکابەرێکی سەرسەختی وەرزی داهاتووی لێ دەکرێ.................. 😯

سلام علیکم
بەڕێزان چۆن وێنە لەگەڵ بابەت دادەنێرێت؟
سەیری فێرکاریەکەم کرد ئەوەی هەر لەو بەشە دانراوە بەڵام وێنەکان نیشان نەدەدرا بۆیە تێنەگەیشتم ....

7

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

فیدای دولبەرێ ئەبم کە عەینی دڵڕوباییە
غوڵامی سەروەرێ ئەبم کە فەخری پادشایییە
کە ڕۆژی هیجری ماتەمەو شەوی ویساڵی شایییە
کە سەد هەزاری وەک منی بە جانو دڵ فیدایییە
نە من کە نەقدی جانو موڵک لە ڕێی ئەوا نیسار ئەکا

لە گوڵشەنی نوبووەتا گوڵێکی نە دەمیدەیە
لە قولزوومی ریسالەتا دوڕڕێکی کەس نەدیدەیە
لە بورجی چەرخی عیززەتا مەهێکی بەرگوزیدەیە
هەزار شاه و حاکمی غوڵامی زەڕ خەریدەیە
کەسێکە موعجیزەی ئەسەر لە وردە بەردو دار ئەکا

بێخود

8

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

دەستت خۆشبێ... پەند ئامێز بوو

9

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دەستەکانت خۆشبێ .... خودا قیامەتی مامۆستا ئەکرەم عەنەبیش پڕ بکا لە ڕەزامەندی خۆی

10

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دەستەکانت خۆش بێ . بەهیوای بەردەوامی