[size=24][/size]

لوتكه‌ی وه‌فاداری : راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم

همداد خالد

8/8/2010 7:01:41 PM
له‌به‌سه‌رهاتێك دا براده‌رێك گێرایه‌وه‌
له‌ به‌ره‌به‌یانیه‌كی زوودا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن وه‌ك برین پێچێك كارم ده‌كرد له‌ كاتژمێر هه‌شت و نیو دا پیاوێكی پیر له‌ته‌منی هه‌شتا سالیدا خۆی به‌ژوور داكرد كه‌ تا به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری بۆ په‌نجه‌كانی بكه‌م كه‌ توشی ئازار هاتبوون جا وتی من كاتژمێر نۆ مه‌وعیدێكم هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به‌ په‌له‌م یارمه‌تیم بده‌ زوو برینه‌كه‌م بۆ تیمار بكه‌
جا داوام كرد كه‌ دانیشێت له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینی په‌نجه‌ی له‌وكاته‌یدا خه‌ریك بووم په‌نجه‌كانیم چاره‌سه‌ر ده‌كرد
پرسیم لێێ باشه‌تۆمه‌وعیده‌كه‌ت چیه‌ وا به‌په‌له‌ی تا دوا نه‌كه‌ویت؟؟
له‌وه‌لامدا وتی هه‌موو به‌یانیه‌ك ده‌رۆم بۆ خانه‌ی چاودێری به‌سالاچوان بۆ ئه‌وه‌ی نانی به‌یانی له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌م دا بخۆم جا منیش لێیم پرسی باشه‌ بۆچی خێزانه‌كه‌ت چۆته‌ خانه‌ی چاودێری به‌سالاچوان ؟؟!
له‌وه‌لامدا به‌چاوێكی فرمێسكاویه‌وه‌ وتی ماوه‌یه‌كه‌ توشی نه‌خۆشی زه‌هایمر (بیر لاوازی )بووه‌ جا له‌وقسانه‌ بوین برینه‌كه‌یم بۆ چاره‌سه‌ر كرد جاپرسیم لێێ خێزانه‌كت سه‌خله‌ت ئه‌بێت ئه‌گه‌ر تۆ دوا بكه‌ویت له‌ كاتی خۆیدا؟؟
له‌ولامدا وتی ئه‌و نازانێت من كێم ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج سال ده‌بێت نامناسێته‌وه‌ به‌سه‌رسورمانیه‌وه‌ پێم وت ئێستاش به‌رده‌وامی له‌گه‌لیداو ده‌ته‌وێت نانی به‌یانی له‌گه‌ل دا بخۆیت به‌م حاله‌ی كه‌ هه‌ر چه‌نده‌ خێزانه‌كه‌ت ناتناسێته‌وه‌ ؟!!!!!
به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ پیاوه‌ به‌سالاچووه‌كه‌ ده‌ستی كوشیم وپێێ وتم (راسته‌ ئه‌و ئێستا من ناناسێت به‌لام من ئه‌و باش ده‌ناسم و ده‌زانم ئه‌و كێیه‌) جا ده‌لێت هه‌ولم دا فرمێسك له‌چاوم نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ تا ئه‌و ده‌روات له‌لام جا منیش لێره‌دا ده‌لێم ئێمه‌ هه‌مومان پێویستیمان به‌و جۆره‌ وه‌فاو خۆشه‌ویستیه‌ هه‌یه‌ له‌نێوانماندا به‌تایبه‌ت له‌ ژیانی هاوسه‌ریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پاك و وه‌فاداری پردێكه‌ مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌یه‌نیت به‌یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ل نه‌مانی ئه‌م سیفه‌ته‌ جوانه‌و پاكه‌دا مه‌حاله‌ مرۆڤه‌كان به‌رده‌وام بن له‌دلسۆزی وهاوغه‌می و بۆ یه‌كتر بوون .


SaYa fars

2

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=24][/size]


ئه‌شکی من و گوڵ

http://kurdup.com/up/uploads/picture/c52263580b.jpg



چه‌نده‌ لێم دوور بى وه‌ك ئه‌ستێره‌ى شه‌و
هه‌ر رِوونى ده‌كـــــــه‌ى تارى ژوورى خه‌و

وه‌كـــــــــــــــــــو رووناهى دێیه‌ ناو ماڵم
چه‌نده‌ خه‌مبار بــــم خۆشیه‌كه‌ى حاڵم

هه‌ر یادت ده‌كه‌م شه‌و تــــــــــــا به‌یانى
یــــــــــادت ده‌وایه‌ بۆ دڵ بیمــــــــــــــارى

كاتىَ كــــــــه‌ رۆشتى باخت به‌ جێهێشت
گوڵ هه‌موو گریان ووتیان بۆ كوىَ رۆشت

گریانـــى گـــــــــــولاَن منیشیان گریاند
بزه‌و خه‌نده‌یان له‌ســـــــه‌ر لێو فراند

فـــــــــرمێسكى من و گولاَن تێكه‌ڵ بوو
كاتىَ بۆنمان كرد له‌ بۆنت ده‌چـــــــــوو

ئازیز بنوسه‌ به‌ رِاستــــــــــــــیش نه‌بێت
بڵێــــــــــــــــــى دێمه‌وه‌ دڵ ئارام ده‌گرێت

بــــا منى ته‌نـــــــــیا به‌و خه‌یـــــــــاڵه‌وه‌
شـــــــــــــــــه‌وان بخــه‌ووم كه‌ تۆ دێیه‌وه‌





به‌ پێنوسی : ئه‌رکان دارا

8/6/2010 3:37:21 AM

3

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

[size=24][/size]


[size=24][/size]



میوانی‌ ساڵ



1- وا بڕیار بده‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌مساڵت له‌ پار زۆر باشتر بێت.
٢- هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ته‌واو له‌ ڕووی‌ ده‌روونی‌ وجه‌سته‌یی‌ خۆت ئاماده‌ بكه‌.
٣-پلانێك دانێ‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ دابه‌شكردنی‌ كاته‌كان .
٤- دڵ خۆشی‌ ده‌رببڕه‌و وابزانه‌ خۆشه‌ویست ترین كه‌سه‌ دێت و تامه‌زرۆی‌ دیده‌نی‌
٥- بیر له‌ پڕۆژه‌ی‌ خێرخوازی‌ بكه‌ره‌وه‌و كه‌سانی‌ تریشی‌ بۆ هان بده‌.
٦-وا دڵنیابه‌ كه‌ هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئارام ده‌بیت. به‌ ته‌وه‌كولی‌ ته‌واو.
٧-هه‌وڵ بده‌ چه‌ند بریارێك بده‌ وسوور به‌ له‌سه‌ری‌ .به‌تایبه‌ت له‌ ناو خێزانتدا
٨- هەندێ کاتت لەکەل تەمەنداران بەسەر بەرە ( ٧٠ سال)زیاتر وە خوار تەمەن ٦ سالان.
. ٩- زیاتر له‌ مزگه‌وت دا هاوڕێی‌ ڕه‌مه‌زان به‌ وقورئان بخوێنه‌وه‌ .
١٠- دیاری‌ پێشكه‌ش ده‌وروبه‌رت بكه‌ با كه‌میش بێت .
11- بانگهێشتی‌ هاورێیانت بكه‌ بۆ سه‌ر سفره‌و خوانی‌ ئێواره‌ .
١٢- ڕووخۆشی‌ زۆر گرنگه‌ و شاردنه‌وه‌ی‌ هیلاكی‌ و ماندو بون گرنگتر .
١٣- ده‌س به‌رووی‌ هیچ كه‌سێك مه‌نێ‌ و داواكاری‌ جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌.
١٤- ئه‌وه‌ی‌ له‌ توانات دایه‌ بیكه‌ و ئه‌وپه‌ری‌ توانات بخه‌ گه‌ڕ .
١٥- رێزی‌ ره‌مه‌زان به‌ كرده‌وه‌ی‌ جوان و ره‌فتاری‌ شیرین و هێدی‌ و هێمنیه‌ .
١٦- جۆری‌ خواردن مه‌كه‌ به‌رنامه‌ی‌ ره‌مه‌زان جۆره‌كانی‌ عیباده‌ت بكه‌ به‌به‌رنامه‌ی‌ كارت
١٧- دوعاو پارانه‌وه‌ ..یادی‌ خوا ..بیركردنه‌وه‌ی‌ مردن ..گرنگه‌.
١٨- سه‌ردانی‌ نه‌خۆش و هه‌ژارو نه‌دار و بێ‌ كه‌س و غه‌ریبان له‌یاد نه‌كه‌ی‌ .
١٩- دڵی‌ مناڵان خۆش كه‌ به‌ هاندان و ده‌س خۆشی‌ و خه‌لاَت كردنیان .
٢٠- بریار بده‌ داوای‌ هیج جۆره‌ خواردنێك نه‌كه‌ی‌ , چی‌ هه‌بوو بیخۆی‌.
٢١- به‌ڕ ۆژوو بوون و توڕه‌ بوون سیمات ناشرین ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵ ناكه‌ن . یه‌كیان هه‌ڵبژێره‌ .
٢٢- .یادی‌ مردن ڕۆژی‌ 200 جار.
٢٣- ته‌نها ساتێكی‌ گرنگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ئاگاردار به‌.ناگه‌ڕیته‌وه‌
٢٤- تاكه‌ كه‌س كه‌ به‌ر پرسیاری‌ له‌ قیامه‌تی‌ خۆت ( خۆتی‌)ئه‌م ره‌مه‌زانه‌ هه‌لێكی‌ گه‌وره‌یه‌ . وا بزانه‌ دوا هه‌لی‌ ژیانته‌ .
٢٥- بێ‌ جیاوازی‌ له‌ هه‌موان ببوره‌ و گه‌ردنیان ئازاد بكه‌ .ئاسووده‌ ده‌بیت.
٢٦- لا كردنه‌وه‌ له‌ غه‌مباران و دڵ خۆش كردنیان .
٢٧- جه‌وی‌ ماڵه‌وه‌ پڕ كه‌ن له‌ خۆشی‌ و سیمای‌ ڕه‌مه‌زان گه‌شتر بێت .
٢٨- مناڵان فێری‌ خۆشه‌ویستی‌ ره‌مه‌زان بكه‌ن وبا چاوه‌ڕوانی‌ بن .
٢٩-په‌له‌ بكه‌له‌خێرو سه‌ده‌قه‌ی‌ئه‌م مانگه‌ وه‌ك هیچ كاتێكی‌ تر نیه‌.
30- سه‌لام كردن شه‌و نوێژوو ته‌راویح و بێداری‌ و قو رئان خوێندن هه‌وێنی‌ ره‌مه‌زانن .
٣١- خه‌و و خواردن ره‌نگ زه‌رد ده‌كه‌ن كاتی‌ نوێژ ناسكه‌و له‌ كاتی‌ خۆی‌ دا بیكه‌ .
٣٢-دڵی‌ كه‌س مه‌ره‌نجێنه‌. دوایی‌ وه‌ك خۆی‌ لێنایه‌ته‌وه‌ .
٣٣_ واهه‌ست بكه‌ كه‌ دوا ره‌مه‌زانی‌ ژیانته‌ و ناگه‌یه‌ ساڵێكی‌ تر .
٣٤- سه‌ردانی‌ گۆرستان بكه‌ .
٣٥- هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیت به‌دایك و باوك وخزم و خانه‌واده‌كه‌ت پته‌و كه‌
٣٦- هه‌میشی‌ گه‌شبین و به‌خته‌وه‌ر به‌ به‌ ره‌حم و سۆزی‌ خوا .
٣٧- هه‌موو رۆژیك شتیكی‌ جیاواز ببخشه‌ با كه‌میش بێت..
٣٨- ده‌س بیح با هاورێی‌ هه‌میشه‌ت بێت..ببێته‌ شاهێدی‌ قیامه‌تت.
٣٩ _ ژیانێكی‌ تازه‌ ده‌س پێبكه‌و ڕابردوو له‌ یاد بكه‌ چونكه‌ وا تازه‌ له‌دایك بویه‌وه‌ .پیرۆزه‌..
٤٠_سوپاسی‌ خوا بكه‌ كه‌ له‌ ژیاندا ماوی‌ و ئه‌جه‌لت نه‌هاتوه‌ وا زۆرێك نه‌یاتوانی‌ بگه‌نه‌ئه‌م میوانه‌ و میوانی‌ گۆڕن.


ئاماده‌كردنی : نیگار حمد علی‌

8/8/2010 12:00:23 PM

4

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاس

5

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سووپاس گیانه‌که‌م سووپاس بۆ به‌شداربوونتان چاووه‌که‌م

6

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

زۆر سوپاستان ئه‌که‌م ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت هه‌ر بژین

7

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر سوپاستان ئه‌که‌م ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت هه‌ر بژین

8

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

أمـــــي الحنونــــــة


أغرى امرؤٌ يوماً غُلاماً جاهلاً
بنقوده حتى ينال به الوطرْ

قال : ائتني بفؤادِ أمك يا فتى
ولك الدراهمُ والجواهر والدررْ

فمضى وأغرز خنجراً في صدرها
والقلبُ أخرجهُ وعاد على الأثرْ

لكنه من فرطِ سُرعته هوى
فتدحرج القلبُ المُعَفَّرُ إذا عثرْ

ناداه قلبُ الأمِ وهو مُعفَّـرٌ :
ولدي ، حبيبي ، هل أصابك من ضررْ ؟

فكأن هذا الصوتَ رُغْمَ حُنُوِّهِ
غَضَبُ السماء على الوليد قد انهمرْ

ورأى فظيع جنايةٍ لم يأتها
أحدٌ سواهُ مُنْذُ تاريخِ البشرْ

وارتد نحو القلبِ يغسلهُ بما
فاضتْ به عيناهُ من سيلِ العِبرْ

ويقول : يا قلبُ انتقم مني ولا
تغفرْ ، فإن جريمتي لا تُغتفرْ

وإذا رحمتَ فأنني أقضي انتحاراً
مثلما يوضاس من قبلي انتحرْ

واستلَّ خنجرهُ ليطعنَ صدرهُ
طعناً سيبقى عبرةً لمن اعتبرْ


ناداه قلبُ الأمِّ : كُفَّ يداً ولا
تذبح فؤادي مــرتــيــن ِ عـــلـــى الأثـرْ


ماذا أهديك يازهرةالبستان يا حبًا ًتغلغل في عمق وجدانـــــــــي
يامن إختارك الله لي أمًا تمضي الليالي الساهرة ترعانـــــــــــي
رجاءً ياأمي أخبريني عن هدية تليق بما بادرت به من تفــــــانٍ
محبوبة أنت بين النساء جميعًا فكلماتك نوريسري في كيانـــــي
أسمعها منكٍ بقلبي وكل مشاعري ليس كما يسمع الناس بالآذان
لوكنت أملك الدنيا وما فيها لكانت تلك هديتي بكل امتنــــــــــان
لكني لاأملك سوىقلب بسيط يحمل لك كثيرًا من العــــــــرفان
أهديه إليك في يومك الحالي نابضًا بالصدق مع أحلى الأماني

أهديه إلي أحلي وأغلى وأحن أم في العالم ,,, أمي أقول لك كل عام وأنت بألف خير

أتمنى لجميع أمهاتكم وأمهات العالم بألف ألف خير

( أميــــر المشاعــــــر )

9

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

كورته‌نامه‌ی مۆبایل




بۆچی جوابم ناده‌یته‌وه‌
لایه‌كم لێ ناكه‌یته‌وه‌
زۆر ده‌مێكه‌ بیرت ده‌كه‌م
خۆ وه‌خته‌ من سوێم بێته‌وه‌

2
چه‌ند جارێ زه‌نگم بۆت لێدا
خۆ تۆ نه‌تگوت ئه‌لوو جارێ
هێند تامه‌زرۆی بیستنێكتم
رۆحم ئه‌شكی لێ ده‌بارێ

3
هه‌موو رۆژێ چاوه‌رشێتم
بمخه‌یته‌ نێو سۆمای چاوێ
بێ تۆیی وا ژاكاندوومی
سێبووری دڵ نایێ تاوێ

4
كه‌ی دێیته‌وه‌ هه‌ناسه‌كه‌م
وا خه‌ریكه‌ بێ تۆ ده‌مرم
ئه‌گه‌ر تۆ نه‌گه‌ی به‌ فریام
به‌ ناچاری سه‌ر هه‌ڵده‌گرم

5
تازه‌ دوای چی هاتیته‌وه‌
بۆ ده‌ته‌وێ تێكده‌ی ژینم
نامه‌وێ ئیدی سه‌ر له‌ نو
ژاناو بخه‌یته‌ برینم

6
كه‌ی تۆ وابووی بۆ ساتێكیش
ناپرسی لێم چۆنم بێ تۆ
ده‌رك ناكه‌ی به‌ وه‌رینم
شه‌قارم بێ بارانی تۆ

7
سه‌رده‌مێكه‌ له‌ سۆراختام
هه‌ر دێم و ده‌چم بێ ئاگا
بۆ نازانی جیا له‌ سۆزت
هیچ شت به‌ هانای من ناگا

8
شه‌وان تامه‌زرۆی زه‌نگێكم
تێدا چرپه‌ی تۆ ببیستم
هێند تامه‌زرۆی له‌ره‌ت بوومه‌
وه‌ك ده‌روێشێ ده‌تپه‌رستم

9
بۆ وا بێ باك به‌ سه‌فه‌رێ
لێره‌ جێت هێشتم به‌ ته‌نیا
بۆ تۆ نه‌بێ ده‌ پێم بڵێ
بۆ عه‌شقی كێ ببم شه‌یدا

10
هێند عه‌وداڵی بینینێكتم
وه‌خته‌ سوێی بێته‌وه‌ چاوم
هه‌ناسه‌كه‌م كه‌ی ده‌زانی
تۆ ماسیت و منیش ئاوم


11
كه‌ چاوم پێت ئاشنا ده‌بێ
دڵ و رۆحم ده‌بن گه‌ش گه‌ش
تامه‌زرۆمه‌ شه‌وتا به‌یان
سه‌ر خه‌و بكه‌م له‌ نێو باوه‌ش

12
خۆ تۆ به‌ ته‌نیا نه‌تكوشتووم
چاوو برۆش كردومیان شێت
كه‌ ئاوێته‌ی سۆمات ده‌بم
برك و ژانم گشت بیر ده‌چێت

13
ئه‌مشه‌و تۆم له‌ خه‌ودا بینی
هاتی خه‌وتی له‌ ئامێزم
به‌ سۆزه‌وه‌ خه‌واندمت
تا ئه‌و ده‌مه‌ نه‌ما هێزم

14
وه‌ره‌ برژانگ بكه‌ په‌یژه‌
بۆ خۆت پشوو ده‌ له‌ چاوم
هه‌ناسه‌م فێنك بكه‌وه‌
به‌ یادی تۆیه‌ كه‌ ماوم

15
كه‌ یه‌كه‌م جار چاوی تۆم دی
له‌ گلێنه‌ت عه‌شقم بینی
زانیم كه‌وا وا خوڵقاوی
خاوه‌ن هه‌ستێكی به‌ تینی

16
كه‌ نامه‌ی تۆ ده‌گاته‌ لام
ده‌به‌خشێ به‌ دڵ سێبووری
هه‌ر حه‌رفێكی ناو نامه‌كه‌ت
له‌ دڵ ده‌با خه‌می دووری

17
هه‌ناسه‌كه‌م بۆ بێ ده‌نگی
خۆ من بێ تۆ نیه‌ ژینم
كه‌ بێ ئاگا ده‌بم له‌ تۆ
له‌ گۆنا ده‌ڕژێ ئه‌سرینم

18
له‌وه‌ته‌ی به‌ تۆ ئاشنا بووم
له‌ مانای ژیان گه‌یشتووم
كه‌ ده‌ستم خسته‌ نێو ده‌ستت
خه‌می له‌ دڵدا نه‌هێشتووم

19
بمبوره‌ گیان كه‌ بێ ده‌نگم
ئه‌مڕۆ نه‌متوانی بتبیستم
سه‌رم قاڵ بوو رۆحی ره‌وان
نه‌ دڵ وای ویست نه‌ خۆم ویستم

20
كه‌ هاتیه‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ین
تا هه‌ردووكمان ده‌كه‌ین باڵا
له‌ ئاوێزانیت تێر نابم
چون تۆ گوڵی و منیش گه‌ڵا

21
كه‌ هاتیه‌وه‌ ده‌تئاخنمه‌
ناخی ناخم تا بسره‌وی
له‌ ئامێزم ده‌تلاوێنم
تا به‌ مه‌ستی تێر بخه‌وی

22
كه‌ هاتیه‌وه‌ ئه‌م هه‌واره‌
رۆشن ده‌بێ وه‌ك چاوانت
تێنوێتی رۆحم ده‌شكێنم
به‌ شیله‌و شه‌كری لێوانت

23
وه‌ره‌ با هه‌ردوو هه‌نگاو نێین
بۆ مه‌فته‌نێ دوور له‌ ئازار
ئاوێته‌ بین له‌ ناو یه‌كدا
پاراو بكه‌ین لێوی شه‌قار

24
وه‌ره‌ با ته‌ریت تور هه‌لده‌ین
له‌ ئامێزدا تێر بتگوشم
تۆ به‌ ماچ بشكێنی تاسه‌م
منیش لێوانت هه‌ڵبمژم

25
وه‌ره‌ بۆ دڵخۆشی خۆمان
تێك بئالێین وه‌ك لاو لاوێ
رۆ بچینه‌ ناخی یه‌كدی
خاو بینه‌وه‌ تاو نا تاوێ

26
هێند تامه‌زرۆی هه‌ناسه‌تم
هه‌ناسه‌ له‌ سینه‌م نه‌ما
ده‌ ئاوێته‌ی رۆحم ببه‌
با له‌ دڵدا بكه‌ین سه‌ما

27
له‌وه‌ته‌ی له‌ چاوم ونی
تاریك بووه‌ به‌ر بیناییم
تۆ هێز ده‌ده‌ی به‌ بینینم
فریاد ره‌سی بۆ شه‌یداییم

28
بۆچی ئێستا پێم نابه‌خشی
تروسكایی سۆمای كاڵت
تێنووم تاسه‌ی رۆحم ناشكێ
مه‌گه‌ر شیله‌ی لێوی ئاڵت

29
چی له‌ دڵی ناسۆرم كه‌م
كه‌ ته‌نیا تۆی پێ هه‌توانه‌
به‌ هیچ ناشكێ خه‌م و تاسه‌ی
بۆ دڵَی تۆ دیوه‌خانه‌

30
ئای كه‌ بیرت ده‌كه‌م ئازیز
بێ تۆ ساتێكیش هه‌ڵناكه‌م
هێند هۆگری خۆت كردوومه‌
بێ تۆ تامی ژیان ناكه‌م

31
ئه‌و ساتانه‌ چه‌نده‌ جوانن
كه‌ چاوی تۆ ده‌مكا رۆشن
ئاوێته‌ بوون له‌گه‌ڵ تۆدا
به‌ رۆح و دڵ ده‌دا ئۆخژن
------------------------------------------



32

هێند غه‌ریبیت ده‌كه‌م گوڵم
هزر و هۆشم تێك ئاڵۆزه‌
دوور بوون له‌ تۆ چه‌شنی مه‌رگه‌
دڵم خاڵی له‌ چی سۆزه‌.

33
بۆچی نایه‌ی بۆ چه‌ند ساتێ
به‌با بده‌ین خه‌می ڕۆژگار
هه‌ردوو بۆ یه‌كتر عه‌وداڵین
وه‌ره‌ با ڕامووسین ئه‌دگار.

34
وه‌ره‌ گیانی شیرینی من
ته‌ڕایی بێنه‌وه‌ لێوم
تۆ به‌ دووری تاڵت كردم
ئای كه‌ تامه‌زرۆ و په‌شێوم.

35
ده‌ وه‌ره‌وه‌ هه‌ناسه‌كه‌م
له‌ دووری تۆ سه‌رگه‌ردانم
بێ ئاگا له‌ تۆ بووراندن
ئه‌شك دێنێ له‌ چاوانم.

36
بیستم گوڵم كه‌ نه‌خۆشی
وه‌ره‌ با ساڕێژ كه‌م زامت
له‌گه‌ڵ هه‌توانی ئازارت
خۆشم چێژ بكه‌م له‌ تامت.

37
وه‌ره‌ ئازیز بۆ ژوانێ
دڵشادم كه‌ به‌ ڕوانێ
با پڕ به‌ دڵ ماچت بكه‌م
به‌ مرچه‌ بۆت بێمه‌ دوانێ.

38
بۆچی ئاوا جێت هێستم
خه‌م و ژانت پێ چێشتم
به‌ ڕۆیینی ناكاوت
ئه‌شكی زۆرت پێ رێشتم.

39
كه‌ڕۆیشتی و به‌جێت هێشتم
ئه‌ی كێ نازی دڵ هه‌ڵگرێ
رۆح له‌ تاوت له‌ هه‌ڵپه‌یه‌
وه‌خته‌ بۆ لای تۆ هه‌ڵفڕێ.

40
به‌ ده‌ستم بوا هه‌رچی حه‌زته‌
ده‌مهێنا دی تا دڵت بێ شاد
تاكو له‌ ئامێزی سۆزم
پشوو بده‌ی تۆ به‌ ئازاد

41
ئه‌ی تۆ نه‌بووی كه‌ ده‌تدركاند
بێ من بۆ ساتێ هه‌ڵناكه‌ی
له‌سه‌ر خاكی لێوم نه‌بێ
ره‌شماڵی لێوت هه‌ڵناده‌ی.

42
چه‌ند جوان چاوانت هڵدێنێ
كه‌ تێم ده‌گری سێره‌ی نیگات
خۆزگه‌ ده‌خوازم تا مردن
كه‌ ره‌سمێ بم له‌ ناو سیمات.

43
كه‌ده‌تبینم پێ ده‌كه‌نی
دڵشاد ده‌بم به‌ بزه‌ی لێو
ته‌مه‌ننای چه‌ند ساتێ ده‌كه‌م
پشوێ بده‌م له‌ ئامێز سێو.

44
بۆ بێ ده‌نگی هه‌ناسه‌كه‌م
تامه‌زرۆی بیستنێكی تۆم
له‌ره‌ت بچرپێته‌ گوێچكه‌م
به‌لكو ساتێ دێمه‌ سه‌ر خۆم

45
كاتێ ڕۆشتی هه‌نگاوت نا
به‌ بێ باكی ته‌نیات كردم
منێك كه‌ هۆگری تۆبووم
به‌ ئۆغرێ شه‌یدات كردم.

46
ئاوێزانی خۆتم بكه‌
بمخه‌ باوه‌شی گه‌رمت
لێم گه‌ڕێ بۆ چه‌ند ساتێ
بمژم روومه‌تی نه‌رمت.

47
تا بۆم بكرێ بۆنت كه‌م
تا به‌ بۆنت سه‌رخۆشم بم
هێند بتمژم تا كاتێ
له‌ مژینت بێ هۆش بم.

48
گیانه‌ تۆ خاكی منیش پێشمه‌رگه‌
رۆژێنه‌تبینم خۆ ناگرم به‌رگه‌
ده‌ نزیكم خه‌ له‌ باخی سێوت
تاسه‌م بشكێنه‌ به‌ شیله‌ی لێوت.

49
هه‌ناسه‌م ببه‌ بۆ ناو سینه‌ی خۆت
كه‌ وه‌ك دێوانه‌ سووتاوم له‌ بۆت
بمكه‌ره‌ باوه‌ش باوه‌شی نازت
خۆشنوودم بكه‌ به‌ هه‌ست و ڕازت.

50
ساتت جوان كچی چاو ڕه‌ش
رۆژگارت گشتی بێ گه‌ش
به‌ ئاواتم بۆ جارێ
بملاوێنی له‌ باوه‌ش.

51
گڕی عه‌شق و تامه‌زرۆییم
هێنده‌ گه‌رمه‌ ترسم هه‌یه‌ بتسووتێنێ
به‌ڵام سووتانێ ئێجگار خۆش
خۆت و رۆحت ده‌خه‌وێنێ.

52
كه‌ی تۆ به‌ قه‌د من سووتاوی
كه‌ی دیوته‌ خه‌می شه‌یدایی
كه‌ی ده‌زانی چه‌نده‌ شه‌خته‌
بێ ماچ و موچ و ته‌نیایی.

53
بۆ زامم هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه‌
بۆ ده‌مبه‌یته‌وه‌ رابردوو
ئه‌رشیفێكه‌ رقم لێیتی
كه‌ بۆ من ئه‌ندێشه‌و خه‌م بوو.

54
گه‌ر شێتێكی عاقڵ بم یا
خۆت ووته‌نی عاقڵی شێت
گرنگ قه‌ره‌جێكی ئاوام
ناشیرینێ پێم یێژێ شێت

55
به‌یانیت باش
هه‌میشه‌ پڕ خۆش و شاد بی
به‌یانیت جوان
هه‌رده‌م له‌ دڵدا گوشاد بی
به‌یانیت گوڵ
ژینت ته‌ژی بێ له‌ گوڵزار
به‌یانیت یاد
یادی خۆشمه‌ندی بێ ئازار.

56
دابڕان هێند گریاندوومی
دیده‌م ئه‌شكی لێ ده‌بارێ
برك و ژان تینی لێ سه‌ندووم
خۆشی نه‌دا بۆ دڵ جارێ.

57
هه‌رچی زیكره‌ به‌ فیڕۆ چوو
عه‌شقیش ته‌نێ پیری كردم
ته‌نیایی هێند ژاكاندوومی
هاكا بیستت بێ ده‌نگ مردم.

58
دابڕان ئه‌شكی پێ ڕشتووم
پڕ بوومه‌ له‌ ژان و له‌ ئێش
كه‌چی ئێستاش له‌ زیكر دام
كه‌ حاڵ ده‌گرم چه‌شنی ده‌روێش.

59
ئه‌گه‌ر دڵیش وه‌ك شووشه‌ بێت
ناشكێ له‌ ئاست كه‌سی ئازیز
گرنگ ئازیزی رۆحم بێ
له‌ ژین وه‌ده‌ر بنێ پاییز.

60
ته‌مه‌نی من وا به‌سه‌رچوو
عه‌شق گشت ژینی شێواندم
چه‌شنی گولێك خه‌زان هات و
په‌ڕ وپۆی گشت هه‌ڵوه‌راندم.





kurdzhin

10

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ته‌مه‌ن هیوایه‌ دووری وه‌فایه‌
ژینی بێ سنور لام بێ مانایه‌
.....................................
تۆ حه‌ز ده‌که‌یت باخچه‌یه‌ بیت پڕ بی له‌ گوڵی په‌مه‌یی کاڵ
من حه‌ز ئه‌که‌م مۆمێك بم دامگیرسێنی بۆ سه‌ری ساڵ
.................................................. .......................
تۆ ئه‌و گوڵه‌ی تا ماوم له‌ بیرم ناچی
خۆ گوڵ زۆره‌ به‌ڵام تۆ له‌ هیچیان ناچی
.................................................
هه‌تاکوو که‌ی وانه‌کانم پڕ خه‌یاڵی چاوی تۆ بێ
ته‌خته‌ ڕه‌شی پۆله‌که‌شم هه‌ر ئه‌لف و بێی ناوی تۆ بێ
.................................................. ..................
هه‌موو شتێك قابیل نه‌مانه‌
ته‌نها یادگاری هاوڕێی ژیانه‌
.....................................
هه‌ست به‌ دووری تۆ ده‌که‌م باڵدارێکم به‌ بێ لانه‌
که‌ من هه‌رگیز به‌ تۆ نه‌گه‌م ئیتر بۆ نه‌بمه‌ دێوانه‌
.................................................. ...........
هه‌رچه‌نده‌ له‌شم له‌ سه‌ر دڵ به‌نده‌
که‌ تۆی تیا نه‌بێ دڵ نرخی چه‌نده‌
.........................................
هه‌ر چاکه‌ بکه‌ له‌ دونیای ڕۆشن
چونکه‌ ئه‌مریت و به‌ خاك ئه‌تپۆشن
............................................
هه‌تا بمێنێ په‌نجه‌ی نوسینم
له‌ یادت ناکه‌م هاوڕێی شیرینم
......................................
هه‌زار ساڵ بژیت هه‌ر ئه‌بێ بمری
باشتر ئه‌وه‌یه‌ ڕێگه‌ی ڕاست بگری
...........................................
هه‌رکێ له‌م دونیا خۆشی نه‌بینێ
بێ شك له‌و دونیا باشتر نایبینێ
.........................................
هه‌موو ته‌مه‌نم ئه‌ده‌م به‌ تۆ خۆم له‌ ژیان بێبه‌ش ئه‌که‌م
به‌ بێ دڵیش دائه‌نیشم دڵی خۆمت پێشکه‌ش ئه‌که‌م
.................................................. ....................
هه‌ر گوڵێکت بۆن کردبێ من چه‌پکێکم لێ چنیوه‌
هه‌ر ووشه‌یه‌ك تۆ ووتوته‌ هه‌زار هۆنراوه‌م پێ نوسیوه‌
هه‌ر ڕۆژێکیش نه‌مبینیوی مه‌رگی خۆمم به‌ چاو دیوه‌
.................................................. ..................
هه‌ر فرمێسکی چاوی تۆیه‌ گوڵزاری ئه‌شقم ئاو ده‌دات
هه‌ر خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی تۆیه‌ خه‌یاڵم ئه‌هێنێت بۆ لات
.................................................. ..................
هێنده‌ی گه‌ردون بیرت ئه‌که‌م تاکه‌ی دڵم چاوه‌ڕێت بێ
دایم ده‌ستم به‌ دوئایه‌ خواش وه‌ك دڵم ئاگای لێت بێ
.................................................. .................
هه‌رچی جارێ که‌ ئه‌تبینم دڵم بۆت شێت و شه‌یدایه‌
دوو دڵ مه‌به‌ تاکوو مردن خۆشه‌ویستیت له‌ دڵمایه‌
.................................................. ...............
هه‌ر بۆ دووری چاوی تۆیه‌ خه‌ڵکی من به‌ شێت ناو ده‌بات
هه‌ر بۆ خۆشه‌ویستی تۆیه‌ ژینم پڕه‌ له‌ به‌سه‌رهات
.................................................. ........................
هه‌موو شه‌وێك بۆ یادێکت میوانداری خه‌مێك ده‌که‌م
زۆر ئه‌ترسم لێره‌ بمرم بۆ ساتێکیش به‌ تۆ نه‌گه‌م
.................................................. ..............
خۆشه‌ویستیت ده‌رمانێکه‌ بۆ سارێژی زامه‌کانم
خوێنی دڵت قه‌ڵه‌مێکه‌ بۆ نوسینی نامه‌کانم
چاوه‌کانت سه‌بوری یه‌ بۆ بوونی ژیانم
.................................................
خۆشه‌ویسته‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ جوانه‌
نمونه‌ی به‌رزی ده‌ستی یه‌زدانه‌
........................................
خۆزگه‌ یار ئه‌بوو به‌ خاوه‌ن قه‌رز لێم
له‌ هه‌موو شوێنێك ئه‌هاته‌ سه‌ر ڕێم
..............................................
خۆزگه‌ ده‌مزانی به‌ دواڕۆژی خۆم
به‌ ئاوات ئه‌گه‌م یاخوود ڕه‌نجه‌ڕۆم
...........................................
خۆشم ئه‌وێیت به‌ قه‌د جوانیت
باشتر له‌وه‌ی خۆت ده‌زانیت
....................................
خۆزگه‌ من و تۆ برژانگ و ئه‌م دونیایه‌ش چاوی بوایه‌
له‌ گه‌ڵ هه‌موو تروکانێکدا من و تۆش له‌ یه‌کمان بایه‌
.................................................. ..................
خۆزگه‌ خۆشه‌ویستی تۆ گوڵێك بوایه‌
به‌ فرمێسك و خوێن ئاوم بدایه‌
........................................
خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ سه‌رچاوه‌ی ئازار و ناڕه‌حه‌تی یه‌
ئه‌وه‌ی له‌ ئازار بترسێ شایه‌نی خۆشه‌ویستی نی یه‌
.................................................. ................
خۆشه‌ویستیت به‌هارێکه‌ هه‌زار گوڵی خۆزگه‌ی تیایه‌
تۆ ئێستاکه‌ هه‌ناسه‌می بێ تۆ ناژیم له‌م دونیایه‌
.................................................. .........
خۆزگه‌م به‌و پیره‌ی که‌ دڵی شاده‌
نه‌ وه‌ك به‌و گه‌نجه‌ی که‌ ناموراده‌
...........................................
خه‌می من خه‌می ئاشقێك نی یه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی لێی تۆرا بێ
خه‌می من خه‌می باڵنده‌یه‌ك نی یه‌ هێلانه‌که‌ی لێ تێك درا بێ
خه‌می من بۆ که‌سێکه‌ دڵم ناتوانێ لێی بێ ئاگا بێ
.................................................. ..............
من و ئه‌شق گه‌ڵای خه‌زانین
که‌چی هه‌ردوکمان پێکه‌وه‌ جوانین
.............................................
من و یاره‌که‌م یه‌ك دڵ و گیانین
له‌ خۆشی و خه‌می یه‌کتر ئه‌زانین
.............................................
من دوور و تۆ دوور به‌ینێ ببه‌ستین
به‌ فرمێسکی چاو جۆگه‌ هه‌ڵبه‌ستین
................................................
من ئاسمانی هیوای تۆ بووم تۆش ئه‌ستێره‌ی حه‌ز و تاسه‌م
بۆ کام ڕێگا ملی ڕێت گرت ته‌نیاییت کرد به‌ پێناسه‌م
.................................................. ................
من و که‌رکوك ناسنامه‌مان له‌ یه‌ك ئه‌چێ
ئه‌و دیکتاتۆر داگیری کرد منیش کچێ
.................................................
سڵاو بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ناخمدا قه‌ت وون نابێ
بۆ ئه‌و گوڵه‌ی له‌ باخمدا قه‌ت ووشك نابێ
.................................................. ..
سڵاو له‌ باڵآت له‌ جوانی چاوت
له‌ گه‌ڵ هه‌ناسه‌ ئه‌هێنم ناوت
....................................
سه‌د ووڵات له‌ من دوور بیت بڕوا ناکه‌م له‌ بیرم بچی
چونکه‌ که‌سێکی به‌ وه‌فای هێنده‌ی چاوم خۆشه‌ویستی
.................................................. ....................
سۆزت پاکه‌ جوانیت تاکه‌
ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی تۆم بیر بباته‌وه‌ ته‌نها خاکه‌
.................................................. ...........
چیت بۆ بنوسم تا مردن لات میوان بێت
ته‌نها دڵم به‌ دی ئه‌که‌م وه‌کوو تۆ جوان بێت
.................................................. .....
جل کوردی و پانتۆڵ له‌ دوو که‌س جوانه‌
یه‌که‌م باڵا به‌رز دووه‌م تاقانه‌
.....................................
چه‌پکێ گوڵت بۆ ده‌نێرم ناسك تر بێ له‌ هه‌ستی خۆت
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان ویستت دڵی خۆشم ئه‌نێرم بۆت
.................................................. .............
چۆن ماڵئاواییت لێ بکه‌م که‌ من گه‌روم پڕ گریانه‌
هێنده‌ی دونیا خۆشم ویستی چی پاساوی دابڕانه‌
.................................................. ..........
جه‌ژن و سه‌ری ساڵت پیرۆز به‌ ئومێدی ساڵێکی خۆش
من ئاسوده‌م که‌ تۆم هه‌یه‌ و ئاسوده‌ بێ ژیانی تۆش
.................................................. ...............
جوانی چاوت به‌ چی جۆرێ پێناسه‌که‌م
به‌ کام هۆنراوه‌ پێت بڵێم خۆشم ئه‌وێی هه‌ناسه‌که‌م
.................................................. ...............
نامه‌ ده‌نوسم له‌ ئێسکی ماسی
خۆزگه‌م به‌و ڕۆژه‌ی یه‌کترمان ناسی
...............................................
وه‌ك بولبولی به‌ندی قه‌فه‌س هه‌ر به‌ ته‌نها ده‌ناڵێنم
هه‌رچه‌نده‌ یادی تۆ ده‌که‌م گوڵی فرمێسك ده‌بارێنم
.................................................. .............
شه‌یدای که‌سێ مه‌به‌ که‌ شه‌یدات نه‌بێ
بۆ که‌سێ مه‌گری که‌ وه‌فای نه‌بێ
..........................................
خۆشه‌ویستیت له‌ ناو دڵما چرایه‌کی داگیرساوه‌
ترسم نی یه‌ له‌ شه‌وی تار ڕێگای ڕونم له‌ به‌ر چاوه‌
.................................................. ................
هاوڕێیه‌تی شارێکه‌ ناچیته‌ ناوییه‌وه‌
ئه‌گه‌ر ڕوخسه‌تی وه‌فاداریت پێ نه‌بێ
...............................................
ئه‌شقت بۆته‌ جامێ مه‌ی هه‌موو شه‌وێ ده‌یخۆمه‌وه‌
کاتێك ته‌واو مه‌ستم ده‌کا نامه‌کانت ده‌خوێنمه‌وه‌
.................................................. .....
پێنوس بنوسه‌ گشت خه‌می دڵم
ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵتام سبه‌ی له‌ گڵم
......................................
یارێکم ئه‌وێ که‌ بمخاته‌ یاد
ئه‌و بێ به‌ شیرین منیش به‌ فه‌رهاد
.............................................
خۆشه‌ویستی...نه‌ مۆمه‌ بتوێته‌وه‌
نه‌ چرایه‌ بکوژێته‌وه‌
..............................................
یه‌ك دڵم هه‌یه‌ ئه‌به‌خشم به‌ تۆ
ئومێده‌وارم نه‌مکه‌ی ڕه‌جه‌ڕۆ
......................................
یادگاریم باشتره‌ له‌ گوڵ
گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ و ده‌چێته‌ ژێر گڵ
..........................................
یادگارێکانم کاتێ ئه‌خوێنن
وه‌ها بزانن که‌ من ئه‌دوێنن
...................................
که‌ دڵ کوێر بێت ڕۆژی ڕوناك شه‌وی تاره‌
گه‌ر{پشیله‌}حاکم بێت{مشك}هه‌موو کات تاوانباره‌
.................................................. .............
با لات بمێنێ وێنه‌ی شێواوم
جار جار یادم که‌ نه‌مردوم ماوم
......................................
ئاوی کوردستان سه‌هۆڵی ناوێ
بمرێ ئه‌و که‌سه‌ی یارمی خۆش ناوێ
..................................................
هیوادارم به‌ دڵتان بێت له‌ که‌م و کوڕیم ببورن
هه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیارێکیشتان هه‌بوو به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرم


--------------------------------------------------------kurdzhin------------------------
تا لە ژیـــــــان بم بـــــە دڵ لە ڵاتــــــم.....
كـــە لە ژیان نەمــــــام بێ دەســــتەڵاتــــم

11

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

لـــــــه‌ هه‌واڵی که‌سێک ئه‌پرسم که‌ ڵێم دووره‌
ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هه‌واڵتم نه‌پرسی تخوا ڵێم ببوره‌

نازانم چیت پێشکه‌ش که‌م که‌ شایسته‌ی تۆ بێت
تـه‌نــها دڵـــێکم هــه‌یه‌ ئــه‌ویـــــش قوربانی تۆبێت

گـــه‌وره‌تــــریـــن دڵ دڵــــــــی تـــــۆیـــــــه‌
جــوانــتــریــن ووشـــه‌ نـــاوی تـــــۆیـــــــه‌
نــاخــۆشــترین خــه‌م دووری تـــــۆیـــــــه‌

کاتێ تۆ له‌من دووری دڵم تووشی خه‌م ده‌بێت
کـــــــه‌نامه‌ی تۆم بۆدێ خه‌می دڵم که‌م ده‌بێ

له‌دوای باڵای تۆ قه‌ت ژینم ناوێ
جــــــگه‌ له‌تۆ که‌سم خۆشناوێ
گـــــــــــــه‌ر بۆساتێک ببیه‌ یارم
بۆگشت ته‌نگانه‌ ئاماده‌ و دیارم

ژیان بێ هاورێ وه‌ک شه‌وی بێ مانگ وایه‌
هــــــــــاورێی به‌وه‌فاش رێزی به‌قه‌د دونیایه‌

ســـــڵاو بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ دلی خۆی بمڵاوێنێ
شه‌وانه‌ به‌خه‌یال له‌ باوه‌شی  خۆی بمخه‌وێنێ

واتــــــــــــێنه‌گه‌ی من دڵم له‌گه‌ڵ ‌تۆ گۆراوه‌
دڵی خۆم لابردووه‌و تۆم له‌جێی دڵم داناوه‌



kurd zhin

12

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سه‌دساڵ له‌پاش مه‌رگى من
گه‌رهه‌لكه‌نى قه‌برى من
نوسراوه‌ له‌سه‌ر دلى من
خۆشم ئه‌وێى گولى من

*رۆژئاوا جوانه‌ نه‌ك غوربه‌ت
هاورێيه‌تى جوانه‌ نه‌ك به‌خيانه‌ت
بولبول جوانه‌ نه‌ك له‌ قه‌فه‌س
عه‌شق جوانه‌ نه‌ك به‌هه‌وه‌س
هاورێيه‌تى تۆم ئه‌وێ و به‌س

*تۆ ئه‌و گوڵه‌ى كه‌له‌ باغچه‌ى دڵم دا به فرمێسك ئاودراوى
تۆ ئه‌و خۆره‌ى كه‌له‌ ئاسمانى زه‌وى ئاوا نابى
تۆ ئه‌و مانگه‌ى كه‌له‌شه‌وانى ته‌نيايى من تاريك نابى

*خۆشه‌ويستيت دارێكه‌ له‌ناو دڵمدا رواوه‌
له‌سه‌ر گه‌ڵاى ئه‌و داره‌ ناوى تۆى لێنوسراوه‌
هه‌ر گه‌ڵايى بوه‌رى دڵم بۆى ژان ده‌كات
ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌م گشتى بۆى هاوارده‌كات
هه‌موو رۆژ ئاوى ده‌ده‌م
به‌دڵ خزمه‌تى ده‌كه‌م
گه‌لێك زۆرم خۆشده‌وێ
چونكه‌ سه‌بوريم پێ دێ

* خودایه‌ دوو که‌س ئاشنا مه‌کــــــــه‌
ئه‌گه‌ر ئاشناشت کرد له‌یه‌کیان مه‌که‌

*به‌هار به‌بێ گوڵ جوانى زۆر كه‌مه‌
بولبوليش بێ گوڵ دڵى پر خه‌مه‌
هاورێى وه‌ك تۆ له‌ دنيا كه‌مه‌
ديدارت بۆ من خۆشترين ده‌مه‌

*نه‌ ئاسمانم ئه‌ستێره‌ت بۆ بنێرم
نه‌ هه‌ورم بارانت بۆ ببارێنم
نه‌ده‌ريامه‌ مه‌رجانه‌ت بۆ بنێرم
هاورێتم چاوو دڵم هه‌يه‌ بۆت ده‌ردێنم

*كه‌ده‌ركه‌و‌تى له‌ده‌رگا رۆژ له‌ ئاسمان راوه‌ستا
په‌رى هاتن بۆ سه‌يرت ده‌ريا له‌ عه‌شقت وه‌ستا

*چاوجوان له‌داخت به‌ركم ره‌شده‌كه‌م
هه‌رچى شێخ هه‌بێت هانا بۆى ئه‌به‌م
نوشته‌ به‌ نوشته‌ له‌ دڵى تۆى ئه‌كه‌م
تاكو دڵى تۆى پى رازى ئه‌كه‌م

بگره‌ یادگاری ئه‌ی هاوڕێی جوانم
نه‌وه‌ک پێت بگات جوابی نه‌مانم 
دونیا سه‌فه‌ره‌ و مرۆڤیش میوان
ئه‌مڕۆ خۆشیه‌ و سبه‌یش گریان

kurdzhin

13

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

دووریت لە من


دووریت لە من وەک ئەگرەو

مۆمی تەمەن ئەسووتێنێ

لە ناو ماڵی بێ تۆییدا

تابلۆی جوانیت ئەنەخشێنێ

گەر دە ئەوەندە دوور بیت لێم

دڵم لە تۆ گومان ناکا

بە جۆرێک ئاوێتەی یەک بووین

نە زەمان ی نە زەمین

ناتوانێ لێکمان بکا

کاتێک هەست بە دووریت ئەکەم

ژیانم لە لا ڕەش ئەبێ

بە نزیک بوونەوەشم لێت

بەهەر لە چاوما سەوز ئەبێ

گەر لە سەفەر هاتیتەوە

وەک میوانێک دێم بۆ لای تۆ

باسی دووریتم بۆ بکەوە

دڵم مەشکێنە بە بێ هۆ

دووریت بۆ من وانەی عەشقە

خۆشەویستی بەرهەم دێنێ

وەک ئازارە بە جەستەمدا گوزەر

ئەکاو خەو لە چاوم ئەتۆرێنێ

ئەم شەو دڵم نوقمی دووری

و چرپە چرپی دەنگی تۆیە

مەلی ڕوحم بێ قەرارە و

لە ئاسمانی عەشقی تۆیە



ڕێبوار هەژار

14

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

له‌ دلیان پرسی کیت خۆش ده‌ویت نه‌ی پرسی بۆ
چآوی داخستو روی کرده‌ تۆ



--------------------------------------------------------
له‌ مه‌نجه‌لی ئیشقی تۆ دا
دلم وکبنکر سوتاوه‌ ئه‌ی بێویژدان
بۆچی ئه‌لیت هیشتا قولپێکی ماوه‌

.................................................. ...........
له‌ نیشتمانی دلتدا ده‌بم به‌ سه‌رکرده‌
خۆم ده‌ت پاررێزم ده‌زانم نرخت چه‌نده‌
٨٨************************************************ ******************
روبارێکی بی ئاوم رێبوارێکی
جیـماوم داوای چآوم بکه‌ی ئه‌ی
نیرم هه‌ردو چاوم
************************************************** *******
نه‌لێت دوره‌ ئیستا گۆراوه‌
تۆ خۆشه‌ویستی منی وه‌ک
ئه‌م دو چآوه‌
************************************************** ******
گولێک به‌ فرمێسکی چآوی خۆم ئه‌وی بده‌م
چؤم دلم یه‌ت بۆنی گولێکی تر بکه‌م؟
************************************************** ****
شندی بندی کندی مندی
لندی سندی یه‌ئنی خۆشم
ئه‌ویت به‌ هندی
************************************************** ************
ئه‌گه‌ر به‌ ئاوی ده‌ریا بمخنکێنن
ئاگری قیامه‌ت بمسوتێنن ناوی
تۆم هه‌ر له‌دلما ده‌مێنێت
************************************************** *********
جوگرافیای دلم ده‌خه‌مه‌ سه‌ر ولات
ی تۆ ناشلێم داگیر کراوم چونکه‌ رازیم به‌
حکومی تۆ
***********************************************
قه‌ده‌وای کرد تۆم خۆش بویت قه‌ده‌ر ویستی تۆ من خۆش بویت
هه‌ر قه‌ده‌ر بو ئاوێته‌ی یه‌کی کردین وای کرد یه‌کمان خۆش بویت
********************************************
یه‌گه‌ر بچمه‌ ژێر خاک دوربم له‌ بالات
رۆژی حه‌شریش بیت هه‌ر دێمه‌وه‌ لات
....................................................
به‌ ئاگر گیانم بسوتێنن هه‌مو دنی
ا بێته‌ رێگرم ناتوانم واز له‌تۆ بێنم .......
*********************
ئه‌گه‌ر شاخی ئه‌زمه‌ر له‌جێی خۆی لاچیت
خۆشه‌ویستی تۆم ه‌لده‌س ده‌ر ناچیت .......
*************************
کاتی دلیان بۆ پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش کرد
من وه‌رم نه‌گرت پێشکه‌شی تۆم کرد
**************************
قورئانێک بێنه‌ دامێنم شه‌رته‌ له‌دوای تۆ که‌س
نه‌لاونم خۆشه‌ویستم ئه‌لێم دلی لێسه‌ندم
خۆشه‌ویستی تۆ...
********************************
تک تک تک خوێن له‌ ئازاره‌کانم ئه‌چۆری تۆ
خۆشه‌ویستی منی قه‌ت دلم ناگۆرێ
*******************************
هه‌رچه‌نه‌ دوریت لێم دوری شه‌رت نیه‌
شه‌رتی دوریمان خۆشه‌ویستیه‌
******************************
هیوادارم به‌دلتان بیت

kurdzhin

SaNaRya

15

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

پیرۆزه‌

هه‌والی تۆیان بۆ هانیم
ئه‌مرۆ که‌ بوکی
به‌ قه‌له‌می رۆحم
چاویان بۆ رشتوی
به‌ کفنی عیشقم
تارایان بۆ دروی!!

چۆن شه‌رم نه‌یگرتی.
که‌ زاوا من نه‌بوم
که‌ تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش
له‌ نێو دلت بوم
دواتر
له‌ کام دورگه‌ی حه‌زت
لێت ونبوم

عه‌شق لای تۆ
ماله‌ باجێنه‌ی سه‌رده‌می منالیت
بوو
عه‌شق لای تۆ
دارێکی وشک و بێ چل و
گول بوو
ئێستا زانیم درۆ بون
ئه‌و فرمێسکانه‌ی
بۆ منت رشتبوو

تۆعیشقت سه‌ربری و
ئاگرت له‌ ناخمدا کرده‌وه‌
به‌ لێوێکی تر
ماچه‌کانمت له‌ لێوت سریه‌وه‌
به‌ باوه‌شێکی نامۆ
ئامێزی خۆت گه‌رم کرده‌وه‌

چێ به‌ دلم بلێم.
که‌ سالانێک پرد بوو بۆ تۆ
تۆش فریوت دا به‌ گریه‌و سوێندی درۆ
ده‌ ئیتر بارگه‌و
بوخچه‌ی بوکێنیت
لێک بنێو برۆ

برۆ ئیتر
تازه‌ تۆ بوکێکی یه‌ک شه‌وه‌ی
گه‌ردنت ئازا نه‌ بێ
ژیانت پر بێ
له‌ وه‌ی !!
تازه‌ تۆ
زه‌لیل ودیلی
ده‌ست پێنوس و هۆنراوه‌ی


هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خیام

16

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌ها گوڵم پێم نه‌وتیت

دڵم به‌رگه‌ی خورپه‌ ناگرێ ... !

چه‌شنی پوشه‌ به‌ پریشکێ

له‌ خۆیه‌وه‌ ئاگر ئه‌گرێ ...

چۆن دڵت هات ..؟ وشه‌ی فیراق

به‌ گوێی دڵما بچرپێنی ... !

له‌ره‌ی ئه‌وین له‌ گیتاری

ئه‌م ناخه‌مدا بپچڕێنی 

من ته‌مه‌نم ئاوازێک بوو

بۆنی شیعری تۆی لێ ئه‌هات

هیواکانم باڵایه‌ک بوون

له‌ به‌رزی باڵای تۆ ئه‌چوون .. !

چۆن دڵت هات ..

چۆن دڵت هات بمگرێنیت .. ؟!

کۆرپه‌ی دڵم له‌ باوه‌شی

چاوه‌کانتا ڕاچڵه‌کێنی .. !



ناوی هۆنه‌ر نازانم

17

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سووپاس گیانی من خۆشحاڵ بووم به‌به‌شداریت

18

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سووپاس بۆ به‌شداربوونتان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ئاسووده‌م که‌ به‌دڵیی ئێووه‌ی ئازیز بووه خۆشحاڵتان کردم به‌ په‌یڤه‌کانتان‌

19

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سووپاس بۆ به‌شداربوونتان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ئاسووده‌م که‌ به‌دڵیی ئێووه‌ی ئازیز بووه خۆشحاڵتان کردم به‌ په‌یڤه‌کانتان‌

20

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

في ليله من ليالي العمر الحزينه
جلست والافكار تمزق مخيلتي
والعين يهطل منها دمع اسود يحرق وجنتي
رفعت رأسي .. رأيت كل من حولي حالك السواد
سواد يلفني.. يدخل الخوف الى قلبي
ولم اسمع سوى صوت دمعي
عندما تساقط كزخات المطر ليشق هدوء المكان
في تلك الحظات المريره رجعت بيه الذاكره الى زمن
مر مثل غمامة بيضاء
استغرقت في التفكير.. فراودني سؤوال شتت روحي
أين أنت ؟؟؟؟؟؟
كيف اتيت ورحلت مثل الاحلام
كيف زرعت على ضفاف العمر ذكريات تابى ان تتلاشى
كيف غرست في روحي... اشتياق لك وحدك
ولوعه تترع روحي وتأخذها اليك
لقد غبت كما يغيب المطر ليترك الليل كئيب حزين
ويترك النجوم تترجى طلوعه
وغيابك هذا بعثرني
هد ايامي
وقصور امنياتي
اه لو استطيع الصراخ...لآصرخ بأعلى صوتي
اين انت
ولما رحلت
ولكن هذه الاهات تختنق وتموت بداخلي
وتعيدني مرة اخرى لذكرياتي معك
وحكاية حبي وحبك التي لم ترى نور الحياة
اما قلبي قد ضاع ...عندما اخذته معك ورحلت
ممللت البكاء عليك... وجفت الدموع
رحلت وتركتني اتالم وحدي
وابكي وحدي
واموت موت الاحياء وحدي
ليتك تعرف ما جرى لي من بعدك
ليتك لم تتركني
ما ذنبي عندما عشقتك
ما ذنبي عندما ... اصبحت كل حياتي
ما اذا اقول سوى انه القدر
انا وانت
عندما جمعنا وفرقنا
وكتب لنا اغرب نهاية لحبنا


( أميـــــر المشاعـــــر )

21

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

قصيدة حبي ..؟

أنا هنا حيث أضع رأسي على وسادتي

وأســـرح بفكري في عيــــون حبيبتــــي وذاتــــي

ماأجمل حبيبتي بتلك العيون .. تصيبني بالرعشة والفتون

ماأجمل حبنا بنوبات الشجـــــون .. تنتابني قشعريرة الجنـــــون

خيالي خيالٌ فوق تصوير الأحلام وعاطفتي عاطفةٌ تخرق حواجز القصور

وقصة حبي واقع ليس في الأوهــــــام وعبراتي عبراتٌ تسابق الأزمنه والعصـــور

نطقت أول اسمٍ في حياتي..اسمها

زرعـــت أول حــــبٍ في حديقتي .. حبهـــــا

قطفــــت أول وردةٍ بين شتلاتي .. من رحيقـــــــها


فان قلتُ أني متيمٌ في حبها..فأنا كاذب .. أنا أكثر من متيم


وان قلتُ أني هائمٌ في عينها .. فأنا كاذب .. أنا أكثر من هائــــــم


وان قلتُ أني مغرمٌ بعشقـــــــــها .. فأنا كاذب .. أنا أكثر من مغــــــــــرم


في صدري عاطفةٌ أكبر من عواطف العشاق في عشقهم

وفي عيني سهامٌ أحدُّ من سهام الصيادين في صيدهم

وفي شِعري كلامٌ لا يفهمه أحد من الشعراء في نظمهم

وفي عقلي خمر الغرام لا يفهمه السكارى في سكرهم

وفي قلبي حبٌ لو قسمناه على أهل الأرض لما كفاهم

.. فياويل حبيبتي من هيجان عاطفة حبي الـمجنون ..

.. وياويل حبيبتي كيف ستتحمل كل هذه الشجون ..

.. فكيف أصف لها مابقلبي من شوقٌ لتلك العيون ..

.. فكل حبٌ قبل أو بعد حبها بكل سهولة سيهون ..

.. فكيف لو كنت بدون حبها كيف كنت ســــــأكون ..

.. فلو أن الناس عرفوا مابقلبي من حبٍ لن يسكتون ..

.. ولو عرف الناس مابصدري من غرامٍ لن ينطقـــــون ..

فكيف لو عرفوا بأن مابصدري أكبر مما يتخيلون ......؟

( أميــــــر المشاعـــــر )

22

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

قولي لهم ياسيدتي ، ماأبوحُ من مشاعر لكِ

ياجنة حبي واشتياقي وجنوني

ياقبلة روحي وانطلاقي وشجوني

أحقاً غداً تشرق أضواؤك في ليل عيوني

آه من فرحة أحلامي ومن خوف ظنوني

كم أناديك وفي لحني حنينٌ ودعاء

أنتِ لولا أنتِ لم أحفل بمن راح وجاء

إني أحيا بأحلام اللقاء

رجعت أحمل معي لهيب حنينٍ مستعر

فالشوق يملأ مهجتي ويهدُّني طول السفر

هاقد عدت والأشواق نهراً قد انهمر

من قال إني لاأحن وإن قلبي من حجر

فإذا سئلتِ عن القطيعة عن وصالٍ قد شُطِر

قولي لهم أياواهمون

فؤادي ونبضي ماانكسر

قولي لهم مازال يهواني وسيبني مااندثر

قولي لهم ذاب الصقيع وضلَّ بحقلي الزهر

قولي لهم مازال يشرب من كواعبي ثمالاتٍ من القمر

قولي لهم كم أغرَسَ في حسني بدوراً فأورق وأزدهر

قولي لهم لولاه لولا شعره مااندَحَّ طيفي وانتشر

قولي لهم سأضلُّ ملهمته وسأضل ألهمه ترانيم الدُّرَرَ

قولي لهم إليكم عني سيضلُّ دنياي وسيبقى لي من أفتنِ الصور

ألايكفيني لوعةٌ من نار حبكِ

يكفي أني أحِنُّ إلى سالف وقتيا

أما أخبروكِ أني شكوتُ حاليا

أما أخبروكِ أني لهواكِ ماضيا

أما أخبروكِ أنك قيَّدتِ حياتيا

أما أخبروكِ أني لكِ هاويا

أما أخبروكِ أني ما صرتُ قادرا

أما أخبروكِ أنكِ ملكتِ أمريا

أما أخبروكِ أني لوصالكِ راجيا

أما أخبروكِ أنكِ في دنياي هوائيا

أما أخبروكِ أني لكِ باكيا

أما أخبروكِ أن الدمع صار جاريا

أما أخبروكِ أني للدُّجَا شاكيا

أما أخبروكِ أنكِ ناسيِ وأهليا

أما أخبروكِ أنكِ زادي ومائيا

أماأخبروكِ أنكِ على دنياي سلطانيا

أنا المجنون ياليلى

وأنتِ عشقي المجنون

فإذا ماتاهت ليالينا وتاه الوَجدُ في المكنون

فكوني أنتِ ياقمري و حُلمي المرصون

( أميــــر المشاعــــر )

مهداة لكل الاصدقاء وبالاخص أحلى عصفورين وسام وبتول

23

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

[size=24][/size]
شیعری گۆرانی ( قه‌ده‌ر )

كوا بێستانی پڕ شه‌مامه‌ی وه‌رزی عیشق ، عیشق كوانێ

  كوا به‌رامه‌ی پڕ له‌عه‌تری ده‌می عیشق ، عیشق كوانێ



  چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ ، نانێمه‌ ڕوو

  وه‌كو سێوی به‌ر كڕێوه‌ ، زوو هه‌ڵوه‌رین ناكه‌مه‌ خوو



  هه‌رچه‌ند ئێسته‌ له‌ته‌ڵانی غوربه‌تێكدا ته‌واو ته‌نیام

  وه‌كو سایه‌ی نازه‌نینێ كه‌ خه‌م بیگرێ چه‌شنی ده‌ریام



  ته‌ماشا – با – سوژده‌به‌ری له‌شی ڕووتی ، چ گوڵێكه‌

  وه‌كو عومری عیرفانی دڵ ، وێرانی ده‌س ، چ دڵێكه‌



  من قه‌ده‌رم ده‌بوو وابێ ، فریشته‌یه‌ك  ڕام نه‌ژه‌نێ

  وه‌ك هه‌رێزی كانیله‌یه‌ك ، چاو كانیه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ



  ده‌بوو ون بێ سه‌ری شووشه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م دڵه‌ی من

  وه‌كو شوعله‌ له‌ دووكه‌ڵدا ، نه‌یدۆزنه‌وه‌ ئه‌م گوڵه‌ی من





شیعری :ئیسماعیل خورماڵی
[size=24][/size]
وتنی:ئه‌ژده‌ر وه‌هبی

24

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

خۆشه ویسته که م

وا به هار هاتو کێ بێ له شوێن تۆ یاری تازه م بیت

کێ بێ وه کو تۆ  خونچه ی پشکه وتی باخی ژیانم بیت''''''''


کێ بێ وه کو تۆ ''''''''''

له هه لسو که وتما شاره زام بی
کی بی له گه لیابمو له پیوانه یه ك سانم بی

من  برواناکه م ''''''''''

هه رچی چاو سه وزی ئه م دونیا یا
هه رچی چاوشینی ئه م دونیا یا
هه رچی چاو ره شی ئه م دونیا یا
تۆزخالیك چاو جوانیان شیوه له چاوانی تۆ بیت


من  برواناکه م ''''''''''

گشت کچانی دونیا ناسکو جوان بن
لیو به خه نده بن
نه رمو نیان بن
هیچیان شیوه یان وه ك چاوانی تۆ بیت


خۆشه ویسته که م'''''''''


ده سا ئه م به هاره ش له گه لمابه
مانه وه ت مایه ی خۆشه ویستی و شا دیما
کۆچکردنت مایه ی نا شادی مه
نا شا دی مه ''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''''




دلێر.خۆشناو

25

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

کاکه‌  HaZHaR گیان زۆر زۆر به‌خێربێت برای به‌رێزم
هیوادارم که‌ بته‌وانی خزمه‌تێکی بجوکی یانه‌ بکه‌یت
زۆر خۆشحالم به‌ هاورێه‌تی به‌رێزتان
هیوام وایه‌ هه‌رده‌م له‌خۆشی و سه‌لامه‌تی دابیت
یاخوا ته‌مه‌ن درێژبیت و له‌ش ساخ بیت

26

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ســـووتــــان

هــــه‌زار هـــێنده‌ی بێوه‌فایــــی
بێوه‌فــــا بــــی
هـــه‌ر خــــۆشمـــه‌وێــــی..
وه‌کـــو جـــاران ئـــه‌سووتێم بـــۆت
خـــۆزگه‌ لـــه‌ نـــاو دڵــمــا ئـــه‌بووی
ئینجـــا ئـــه‌تزانـــی چـــۆنم بـــۆت..!!


وێـــرانــــه‌

ســاتـــێ نییه‌ بـــۆ دووری تــۆ
کـــز نــه‌سووتێم وه‌ک پـــه‌روانــه‌
دڵـــم قـــوربـــانـــی دڵت بـــێ
هــــه‌رچــه‌ن دووریـــت
دڵـــی کـــردووم بـــه‌ وێرانـــه‌..!!


بـــه‌ڵـــێـــن

گــه‌ر دڵت منـــی خـــۆش بــوێ
دڵــم زیــاتر تــۆی خــۆش ئــه‌وێ
خــۆ ئــه‌گـــه‌ر ڕقیشــی لێم بـــێ
بـــڕوانــاکــه‌م دڵـــم بــه‌ڵێنی وابــدا
ڕقـــی لێت بــــێ..!!


کـــه‌ بیرت لـــێ ئــه‌کــه‌مــه‌وه‌

کـــه‌ بیرت لـــێ ئــه‌کــه‌مــه‌وه‌
لێوان لێو ئــه‌بــم لــه‌ عیشق و
خــۆشه‌ویستیه‌کــی بــێ سنوور
کـــه‌ دێیته‌ نـــاو خــه‌ونێکــمـــه‌وه‌
ئــه‌و شــه‌وه‌م پــڕ ئــه‌کــه‌ی لــه‌ نــوور..!!

هــۆنــراوه‌ی شــه‌م حــه‌مــه‌ قــادر
بــه‌ هــیـــوای بــه‌ دڵ بـــوونــتــان...

27

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سووپاس گیانه‌که‌م سووپاس بۆ به‌شداربوونتان چاووه‌که‌م

28

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

سووپاس گیانی من خۆشحاڵ بووم به‌به‌شداریت

29

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[size=24][/size]
سووپاس بۆ به‌شداربوونتان هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌کانم ئاسووده‌م که‌ به‌دڵیی ئێووه‌ی ئازیز بووه خۆشحاڵتان کردم به‌ په‌یڤه‌کانتان‌
[size=24][/size]

چــیــمــه‌ن نووسی:

زۆر به‌خێربییت بۆ یانه‌كه‌مان

[size=24][/size]


  چــیــمــه‌ن   زۆر  سووپاس چاووه‌که‌م خۆشحاڵ بووم به‌ده‌ربڕینی وه‌فاوهاووڕێیه‌تیت گیانه‌که‌م  هاوڕێیه‌تیت له‌سه‌رڕۆحم به‌قووربان ئازیزی منیت



[size=24][/size]

Aso Yassin نووسی:

[center][size=16]خۆشحاڵین به‌ به‌ژداریكردنت له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازین .
هیوادارین بتوانین سودت لێ وه‌رگرین و سود به‌خشت بكه‌ین .
[/size][/center]

[size=24][/size]

   Aso Yassinسووپاس ئازیزی دڵم خۆشحاڵت کردم به‌ووشه‌کانت سووپاس بۆ وه‌فاوهاووڕێیه‌تیت باوانم

ئـاریـنـا نووسی:

[size=16]زۆر به‌خێیر بێیت ماڵه‌كه‌م ،، سه‌رچاوان

به‌هیوای به‌رده‌وامیت گوڵی باخان

رێزو خۆشه‌ویستیم


ئـــاریــنــا[/size]

ئـــاریــنــا سڵاوله‌خووشک وهاووڕێ وئازیزم خاتوو ئـــاریــنــای خۆشه‌ویستت زۆرسووپاس باوانم بۆهه‌ستت بۆ ووشه‌کانت گیانی من گه‌وره‌بووم به‌په‌یڤه‌که‌ت ڕۆحه‌که‌م

SaNaRya نووسی:
Paezi Xam نووسی:

زؤر بةخيربيت بؤ يانةى سةرهةنك موحسين بةهيواى بةردةواميت

سڵاوله‌Paezi Xam به‌ڕێزوئازیزوخۆشه‌ویست دڵخۆش بووم به‌ وشه‌کانت ئازیزم هیوادارم بتوانم تاکۆتای ته‌مه‌ن به‌رده‌وام بم

34

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

پێم ئه‌ڵێن  [size=24][/size]

پێم ئه‌ڵێن ، بۆچی په‌شێوه‌ شیعره‌کانت هه‌ر خه‌مه‌
بۆ له‌ مه‌یدانی ژیانا وا ووزه‌ی گیانت که‌مه‌ 

گه‌رده‌لولی چی ته‌مێکه‌ ژینی لێ شێواندووی
کۆستی قورسی چی خه‌مێکه‌ وا بزه‌ی تۆراندوی

پێم وتن :: تابلۆی ژیانم دیمه‌نێکه‌ رووبه‌روو
پر له‌ ئازاری ئه‌وینه و خواست و ویستم ئاوه‌ژوو

من درۆم لا ناره‌وایه‌ چه‌شنی ژاڵه‌ ناو دڵم
پر له‌ تاڵی رۆژگاربێ و ئاڵی که‌م شێوه‌ی گوڵم [size=24][/size]

_______________________________________

تۆ 
[size=24][/size]
له‌ ناخی جه‌رگ و سینه‌م دا ده‌ژیت ، هه‌موو کاتێ
ژیان ئازاره‌ لام بێ تۆ ، وه‌یا مه‌رگه‌ هه‌موو ساتێ

نییه‌ هێزێ له‌ دنیادا تۆم پێ فه‌رامۆش ....کا
له‌ تۆ جوانتر ئه‌بێ کێ بێ ؟ گرو کڵپه‌ی دڵم خۆش کا

که‌ عه‌شقی من له‌گه‌ڵ تۆدا نیهانێکی خودایی بێ
ئه‌وینی پاک خودا کرده‌ ،، ئیتر بۆ ناره‌زایی بێ [size=24][/size]

______________________________________________

پرسیارێک [size=24][/size]

چه‌ن بێ تاقه‌ت بم یا په‌ژاره‌م بێ
به‌ رۆژ غه‌مخۆری تا ئێواره‌م بێ

له‌ چی ئاڵۆز بم ،،یا رق هه‌ڵساو بم
له‌ گه‌رمی قینا وه‌ک سوری تاو بم

به‌ شه‌و داخداری سه‌ر جێگه‌ و بان بم
له‌ مانه‌ش زیاتر ،، بێ گوزه‌ران بم

که‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر شێوه‌ت لا ئه‌ده‌م
به‌ دڵ سه‌رنجێ له‌ سیمات ئه‌ده‌م

که‌س نییه‌ وه‌ک من له‌ مه‌ینه‌ت دوور بێ
گوڵاڵه‌ی ژینی  گه‌ش و روو سوور بێ

وه‌ک گزنگی رۆژ بۆ من روناکییت
خوێنیت ، هه‌ناسه‌یت ، جوانیت و پاکیت

زه‌ردی ده‌م که‌لی ، گوڵاڵه‌ی گه‌شیت
ئه‌ستێره‌ی مانگی ساف و بێ غه‌شیت

دڵنیام ئێستاش بۆ من هۆی ژینی
ئه‌ی من چیم بۆ تۆ ،، کاتێ ئه‌مبینی

_____________________________

هۆنراوه‌ی  (((که‌مال ئه‌سعه‌د چه‌رمه‌گا )))

هیوادارم به‌ دڵتان بێت [size=24][/size]

35

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

[size=24][/size]
كه‌ پایز دێ،،
هیواكانم،،گه ڵا ئاسا
سه ر شه قامی شارێكی چۆڵ
ڕوو زه رد ئه كا
ئێوارانێ به یادی ئه و
بزه له لێوم ئه تۆرێ و
خه مێك دڵم ئاشنا ئه كا
له به هاری جارانمدا
هه ر گووڵ بوو دڵمی خۆش ئه كرد
چونكه ،،؟ده یان جۆری گوڵم
به به رۆكی ،،خۆشه ویستی خۆما ئه كرد
كه ئه و ڕۆیی،،گوڵیش زیز بوو
به هار گۆڕا،،
پایز له ژیانی چوار وه رزه م
بۆ خۆی تێر سه رچۆپی گێڕا.

[size=24][/size]

نووسه‌ر:دڵشاد سویسرا

36

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

مردن و ژیان کامیانم خۆشبوێت
[size=24][/size]


سڵاو نه‌سیمه‌ ته‌ڕه‌کانی سه‌ر لێواری ڕۆح

مه‌ترسه‌ هاتوم پیرۆزباییه‌کی پایزم پێیه‌و پڕ باوه‌شێک له‌ گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ریوه‌کانی عومرم هێناوه‌

هاتوم بتبینم که‌ چۆن به‌سه‌ر ڕوی ساڤیادا ئه‌خزێیته‌ خوارێ و له‌به‌ر پێی گومانێکدا وردو خاش ئه‌بیت

مه‌ترسه‌ هاتوم چاوێک بگێڕم به‌و ئاوێنانه‌دا که‌ ڕوت نایه‌ت سه‌یری خۆتی تیا بکه‌یت

جونکه‌ وێنه‌یه‌کی مناڵیتی تیا به‌جێماوه‌و که‌ ئه‌تبینێت تفت لێئه‌کات

مه‌ترسه‌ که‌ دێم به‌ نیازم ئه‌و تفه‌ جوانانه‌ی ناو ئاوێنه‌کانی ته‌مه‌ن بخوێنمه‌وه‌

که‌ به‌سه‌ر ڕومانا دێنه‌ خوارێ و شه‌رم ئه‌که‌ین بیان سڕین

ئای شه‌رم شه‌رم که‌وایه‌کی ئاودامانه‌و روتی خۆمانی تیا ئه‌شارینه‌وه‌ که‌چی  فه‌قیانه‌کانی له‌ غه‌یبوبه‌یه‌کدا توند ئه‌مانخنکێنێت

چه‌ند جوانه‌ ته‌رمی خنکاوێکی ساویلکه‌ که‌ ڕاکشانه‌که‌ی ته‌عبیر له‌ ژیان و مه‌رگ ئه‌کات

چه‌ند جوانه‌ مه‌رگ که‌ به‌ دزیه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ ته‌م گرتوه‌که‌ی عومر ئه‌نوسێت خۆشم ئه‌وێیت

ده‌رگاکه‌م لێبکه‌ره‌وه‌ مه‌ترسه‌ با بۆ ته‌نیا ساتێکیش بێت له‌ پێخه‌فی نه‌خۆشینه‌که‌تدا له‌گه‌ڵت راکشێم

له‌ ناکاو ده‌نگی ده‌رگاکه‌ ته‌واو ده‌م شڵه‌ژێنێت ژیان له‌ کونی کلیله‌که‌وه‌ سه‌یرم ئه‌کاو منیش له‌ باوه‌شی غه‌ریبی ئه‌خزێ

به‌ هێمن پیی ئه‌ڵێم مه‌ترسه‌ ده‌رگاکه‌ بکه‌ره‌وه‌ من زوتر دێمه‌ ژورێ

تۆ نه‌ئه‌بوایه‌ بترسایتایه‌ که‌ مردن ئه‌وه‌نده‌ به‌ نازه‌وه‌ داوای میوانداری لێکردی

تۆ نه‌ ئه‌بوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ ژیانت ببوغزاندایه‌ که‌ ته‌نیایی وا به‌سانایی بتکوژێت

منیش له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێم ئاخر من ناوێرم ته‌نیایی و ترس له‌ ماڵه‌که‌م بکه‌مه‌ ده‌رێ

چونکه‌ ده‌ترسم مردن و ژیان به‌ هروژم بۆم بێنه‌ ژورێ

ئاخر من له‌و بڕوایه‌دام هیچیانم خۆشنه‌وێت


فه‌رهه‌نگ نامۆ[size=24][/size]

Paezi Xam نووسی:

زؤر بةخيربيت بؤ يانةى سةرهةنك موحسين بةهيواى بةردةواميت

سڵاوله‌کاکهPaezi Xam به‌ڕێزوئازیزوخۆشه‌ویست دڵخۆش بووم به‌ وشه‌کانت ئازیزم هیوادارم بتوانم تاکۆتای ته‌مه‌ن به‌رده‌وام بم

MARYAM نووسی:

zor  ba  xer  bayt

[size=24][/size]


له‌هه‌رشووێنێکیت کاته‌کانت خۆش به‌ختی بێت خووشکه‌جوانه‌که‌م ئازیزوخۆشه‌ویست وبینای چاووه‌کانمیت خاتوو MARYAMگوڵ سووپاس هه‌ستت بۆ هاوڕێیه‌تیت

رابه‌ر نووسی:

[size=16]زۆر به‌خێربێیت بۆ ئه‌م یانه‌ و به‌هیوای به‌رده‌وامیت وه ئیشه‌ڵا‌ کاتێکی به‌سوودیش به‌سه‌ر ده‌به‌یت له‌ یانه‌.[/size]

[size=24][/size]


چاووه‌که‌میت رابه‌ر گووڵ ئاسووده‌ بووم به‌په‌یامه‌که‌ت به‌قووربان

سه‌هه‌ند نووسی:

به‌خێر بێیت بۆ YSM21

إنشاالله‌ ئه‌م یانه‌یه‌ ده‌بێته‌ ماڵێک بۆ سود وه‌رگرتن و زیاتر بوونی زانیاریه‌کانت ، به‌ڕێزیشتان سودی زیاتر به‌ هاوڕێیان ده‌گه‌یه‌نن.

سڵاوسه‌رچاوانم گیانه‌که‌م خۆشحاڵت کردم به‌وشه‌کانت کاک سه‌هه‌ند

A5 نووسی:

زور بةخيربيت سةرجاو

بةهيواى بةردةوام بونت

A5گیان زۆرسووپاس بۆتۆبه‌قووربان

arez نووسی:
one نووسی:

زؤر بةخیربیت سةناریا خان هاوریی ئازیزی،هیوادارم بةردةوام بی

سڵاوله‌کاکه arez  به‌ڕێزوئازیزوخۆشه‌ویست دڵخۆش بووم به‌ وشه‌کانت ئازیزم هیوادارم بتوانم تاکۆتای ته‌مه‌ن به‌رده‌وام بم