کوتك بکوته یه‌ك کوته‌که باشتر له هه‌زارکه‌لیمه‌ی نه‌سیحه‌ته!!
[size=16]13 . ڕیكلام كردن بۆ یانه و ماڵپه‌ر به هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌یه .
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی یاوه‌ر
کوتك بکوته یه‌ك کوته‌که باشتر له هه‌زارکه‌لیمه‌ی نه‌سیحه‌ته!!
[size=16]13 . ڕیكلام كردن بۆ یانه و ماڵپه‌ر به هه‌موو جۆرێك قه‌ده‌غه‌یه .
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی[/size]
وێنه‌ی دروشمی مۆندیالی 2014 له به‌رازیل
له جۆهانسبۆرگ سه‌رۆكی به‌رازیل (لولا) به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دروشمی جامی جیهانی سالی 2014 ی به‌رازیل پێشكه‌ش به رۆژنامه‌وانه‌كانی كرد ،كه‌وا له دوای چوار ساڵی تر ولاتی سامپا مێوان داری یاریه‌كان ده‌كات .
دروشمه‌كه له دوو ده‌ستی سه‌وز و ده‌ستێكی زه‌رد لێ كیان جیاواز ده‌كاته‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ره‌نگین و ئه‌ندازه‌یی كێشراوه ،دروشمه‌كه ره‌نگه‌كانی ئالای به‌رازیل له خۆ ده‌گرێت .
سه‌رۆكی به‌رازیل (لولا)ئاماژه‌یی به‌وه‌دا كه‌وا دروشمی مۆندیالی 2014 داهات و مانی به‌هره و توانایی به‌رازیل یه‌كان ده‌سلمێنێت له‌گه‌ل ئاره‌زوی كاركردن ره‌نگه‌كانیش تایبه‌تن به‌شاره‌كانی سامپا.
به‌پێ راپرسی سایتی”goal” عاسم شه‌والی به‌باشترین بێژه‌ری جامی جیهانی2010 ده‌ست نیشان
به پێ ڕاپرسیه‌كی سایتی goal ـی جیهانی كه بۆ بێژه‌رانی جامی جیهانی كه‌ناڵی جه‌زیره سپۆرتی ئه‌نجام دابوو تیایدا بێژه‌ری به‌ناوبانگی تونسی عاسم شه‌والی به باشترین بێژه‌ر ده‌ست نیشان كرا ، ئه‌م اپرسیه‌ی سایتی گۆڵ به دوو قۆناغ تێپه‌ری قۆناغی یه‌كه‌م بریتی بوو له راپرسیه‌ك له‌سه‌ر باشترین بێژه‌ری قۆتاغی یه‌كه‌م جامی جیهانی 2010ـی باشووری ئه‌فریقیا كه تیایدا بێژه‌ری تونسی عاسم شه‌والی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت كه ئه‌نجامی كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌م به شێوه بوو
{ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م }
1- عاسم شه‌والی (تونسی) كه 7998 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنان بوو به‌رێژه‌ی له 38،9%
2- ره‌ئوف خلیف (تونسی) كه 4292 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنان بووبه رێژه‌ی 20،88%
3- حه‌فیظ ده‌راجی (جه‌زائیری) كه 2996 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنان بوو به رێژه‌ی 14،57%
4- عه‌لی محه‌مه‌د عه‌لی (میسری) كه 1412 ده‌نگی به‌ه‌ست هێنان بوو به رێژه‌ی 6،87%
5- عه‌لی سه‌حید كغبی (ئیماراتی) كه 1262 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا بوو به‌رێژه‌ی 6،14%
وه قۆناغی دووه‌میش كه پێك هاتبوو له راپرسیه‌ك سه‌باره‌ت به باشترین بێژه‌ری جامی جیهانی 2010ـی باشوری ئه‌فریقیا كه له‌م راپرسیه‌شدا هه‌ر بێژه‌ری تونسی عیسام شه‌والی توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت به رێژه‌ی 41،54% كه ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانیش به‌م شێوه بوو
{ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی قۆناغی دووه‌م}
پله‌ی یه‌كه‌م : تونسی “عاسم شه‌والی” كه 65330 هه‌زار ده‌نگ به رێژه‌ی 41،54%
پله‌ی دووه‌م : جه‌زائیری ” حه‌فیظ ده‌راجی” كه 48030 هه‌زار ده‌نگ به رێژه‌ی 30،54%
پله‌ی سێیه‌م : ئیماراتی “عه‌لی سه‌حید كغبی” كه 30123 هه‌زار ده‌نگ به‌رێژه‌ی 19،16%
پله‌ی چواره‌م : تونسی “ره‌ئوف خلیف” كه 9534 هه‌زار ده‌نگ به‌رێژه‌ی 6،06%
پله‌ی پێنجه‌م : میسری “عه‌لی محه‌مه‌د عه‌لی” كه 4242 هه‌زار ده‌نگ به‌رێژه‌ی 2،7%
{ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانه به وێنه }
سوپاس به‌ڕێزم
ئایینی زه‌رده‌شت بناسه....
بۆ تێگه‌یشتن له مێژووی هه‌ر نه‌ته‌ویه‌ك گه‌ر لێکۆڵینه‌وی له سه‌ر بکه‌ی له‌ژیارو چۆنیه‌تی هزرو ئاینی ئه‌و نه‌ته‌وه پێویسته زانیاریه‌کی دروست هه‌بێت له مێژوو وفه‌رهه‌نگی ئه‌و گه‌له....
دیاره بابه‌تێکی به‌و شێوه پێویستی به وه هه‌یه که ئاگاداری مێژوونوسانی ناوچه‌که‌و،مێژوونوسانی گه‌ڕۆك و هه‌روه‌ها مێژووناسانی نه‌ته‌وه‌که به‌هه‌مان شێوه زانیاری ووردت هه‌بێت.
هه‌ربۆیه خۆشه‌ویستیم بۆ نه‌ته‌وه‌که‌م وای لێکردم که ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شی خوێنه‌ران گه‌له‌که‌م بکه‌م تا به‌م به‌رکوڵه بکه‌ین وبتوانم ئاینی نه‌ته‌وه‌که‌م.... بخه‌مه به‌ر چاوی خوێنه‌ر .
له دوای دروست بوونی گه‌ردوون دایکی گه و‌ره‌مان که زه‌مینه که‌وته ناو ئه‌م.. گه‌ردوونه‌وه له ده‌وری خۆر وه‌ك په‌روانه ده‌سوڕێته‌وه ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی لێ ده‌رچوو که ئێستا ئێمه‌ی له سه‌ر ده‌ژین و ناونرا زه‌وی.
به‌م زه‌مینه چه‌ند گۆڕانکاریه‌کی به‌خۆیه بینیوه که مێژوو نوسان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌م بۆ چوونه هاوڕان له‌گه‌ڵ زانایانی (جیۆلۆژی).
ده‌توانین به سێ گۆڕانکاری سه‌ره‌کی یان سێ قۆناغی سه‌ره‌کی ناوی لێبنێین:
یه‌که‌م قۆناغ: قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك له‌م زه‌ویه،که ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به لاکه‌شی خۆیه‌وه وه‌ستاوه ناوی لێنراوه مانگ.....؟
دووه‌م قۆناغ :سه‌رده‌می زیوی یان سه‌رده‌می به‌فرین(عالم الطباشیري)که ئه‌م سه‌رده‌مه پیوه‌ندی داره‌به به‌گۆڕانکاری سه‌رده‌می یه‌که‌مه‌وه.....؟
سێیه‌م قۆناغ:سه‌رده‌می ئاوی یاخود سه‌رده‌می لافاوه‌که‌ی نوح(علیه سلام).. ناوزه‌نگ ده‌کرێت.....؟
به هه‌رجۆرێك بێت باسه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌وه نیه ئێستا،به‌ڵکو ئه‌مه ته‌نها نهێنیه‌که به‌جێ دێڵین بۆکاتی خۆی،له به‌ر ئه‌وی ڕێ وشوێنی مێژوو نوسان
وون نه‌که‌ین وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌کی بوون ته‌نها لێره‌وه وویستم تیشكێك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و دڵۆپه له ده‌ریای زانست و زانیاری له زانستی بوون ،مه‌به‌ستی ئێمه سه‌ره‌تایی دروست بوونی مرۆڤه که چۆن ده‌ستی به ژیان و ژیار کردوه.
ئه‌م سه‌ره‌تایه ته‌نها بۆ چونه ناو بابه‌ته‌که بوو.......!
په‌یدا بوونی مرۆڤ
ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی مێژوونوسانی جیهان یه‌كگرتون له سه‌ری له‌دوای ووشك بوونه‌وی زه‌وی و لێکترزانی قاره‌کانی، ژیانی مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی گرتوه، پێشترئاماژه‌م بۆ کرد مێژوونوسه ئاینیه‌کان به لافاوه‌که‌ی نوح ...(علیه‌سلام)ناوزه‌نگی ده‌که‌ن.
وه‌هه‌روه‌ها مێژوو نوسانی تریش به سه‌رده‌می ئاوی ناویان بردوه .
به هه‌ر جۆرێك بێت هه‌ردوولا یه‌ك گرتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کاره‌ساته ڕویداوه وه له زۆربه‌ی ئاینه‌کانی ئاسمانی‌دا باس کراوه وه‌ك ته‌ورات، قورئانی پیرۆز باسی لێوه کردوه وه زانایانی ئه وبواره باسیان کردوه
سه‌ره‌تایی باسه‌کامان لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات :
چۆن مرۆڤ ژیاری ده‌ست پێکردوه
بۆ به‌ر کۆلێکی لام شێوه‌یه ده‌بێت پشت به چوار سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌ره‌کی ببه‌سرێت.
یه‌که‌م :پاش ماوه دێرینه‌کان
دووه‌م: کتێبه مێژوویه کۆنه‌کان
سێیه‌م: مێژوو ناوچه‌که
چواره‌م: گه‌ڕۆك و ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کان
خوێنه‌ری به‌رێز تائێستا زانستی زه‌مین ناسی ته‌مه‌نی زه‌ویی له سه‌دان ملیۆن ساڵ به زیاتر داناوه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی که باس له دروست بوونی مرۆڤ ده‌کات ده‌ڵێت مرۆڤ بۆ یه‌که‌م جار له (سراندیب) له خوارووی هندستان که (سیلان) ی ئێستا ده‌کات، به‌ڵام ته‌ورات ده‌ڵێت له عه‌ده‌ن دروست بووه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌م باسه‌ش تێ ده‌په‌ڕێنین به‌ره‌و پله‌کانی جۆری ڕه‌گه‌ز هه‌نگاو ده‌نێین ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت که کۆنترین مرۆڤ له ناوچه‌ی شانه‌ده‌ری کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه نییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێش ئه‌م مرۆڤه مرۆڤی تر نه‌بووبێت مه‌به‌ستم له کۆنیه‌تی له هه‌مان کاتدا مرۆڤی له‌و چه‌شنه له ئه‌وروپا و هند ستان و رووسیاش دۆزراوه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی مێژوو نوسان ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ده‌که‌ن به سێ به‌شه‌وه
1 ره‌گه‌زی ڕه‌ش
2 ڕه‌گه‌زی سپی
3 ڕه‌گه‌زی سوور
که مێژوونوسانی ئایینی ئیسلام و جوله‌که و.....هتد ئه‌مه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی نوح که بریتی بوون له سام و حام ویافث یان (یافتی)، به‌ڵام مێژوونوسانی تر ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ که‌ش و ئاووهه‌وای ناوچه‌کان ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مانه‌وێت بیڵێین که سام یان شام، سامی یان شامی که نه‌وه‌ی نوحه ووشه‌ی ئاری به‌کار هاتوه بۆ ئه‌م ڕه‌گه‌زه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگر په‌رست بوون.
ووشه‌ی ئاری له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه
ووشه‌ی ئاری له دووبه‌ش پێك هاتوه (ئار) و (ی) که له زمانی ماددو پارسه‌کان و هنده‌کاندا یه‌ك سه‌رچاوه‌ن ئه‌ویش به مانای ئاگر هاتوه، وه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ناوه یان تصریفی ئه‌م ناوه بریتیه له ووشه‌کانی (ئایر، ئاور، ئاهر، ئاهێر، ئاتر، ئاگر وه ئاری) ووشه‌کانی له زمانی پارسیدا بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی بریتیه له (هێر، ئاذر، ئاتر وه ئاری) ده‌ڵێن ئه‌و سه‌رده‌مه کێوی ده‌ماوه‌ند بورکانێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه. واته ئه‌وانیش له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون له ترسی ئه‌و بورکانه بوون به ئاگر په‌رست بۆیه نازناوی ئاریان هه‌ڵگرتوه، وه له ئاوێستاشدا باسی ئه‌م گڕکانه کراوه که ده‌ماوه‌ند به کێوی (هارا) ناوزه‌نگ کراوه.
نه‌ته‌وه و هۆزه‌کانی ڕه‌گه‌زی ئاری به شێوه‌یه‌کی گشتی بریتیه له:
1- ئه‌نردان: بریتی بوون له هینده‌کان ودانیشتوانی ناوچه‌ی سه‌ند و پێنج ئاو (پنجاب) و سیك و کشمیر.
2- لاتین: پێك هاتوون له فه‌ڕه‌نسی، ئسپانی، پرتغالی، ئیتالی و ڕۆمانی.
3- جه‌رمه‌ن: له هۆزه‌کانی ئه‌ڵمان و ئینگلیز سایکس و ئه‌سکه‌نده‌نافیا وگورگ پێك هاتوون.
4- ئۆسلاو: بریتین له ڕووسه‌کانی پۆڵه‌ندا(لهستان)و سرب و چیکی.
5- سلت: پێك هاتوون له بوومیه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا
6- هایی: ئه‌مانه ئه‌رمه‌نه‌کانن که ئاراراتیشیان پێ ئه‌ڵێن.
7- بلاچ: له دانیشتوانی به‌لجیکاو بولغار یا پێك دێن.
8- چه‌غزی: به‌شکێن له ڕووسه‌کان و سه‌قالیبه‌کان که له سه‌مه‌رقه‌نده‌وه بۆ ئه‌و ناوه کۆچیان کردوه که سه‌گلاوی یا (سوغندی)شیان پێ ئه‌ڵێن.
9- ئابادیان: که ئابادانیشیان پێ ووتون.
10- ئادیان: که ئازادیانیان پێ ووتون ئه‌مانه له‌و ئاریانه‌ن که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ئه‌چێته‌وه سه‌ر ئازاد ئابادان.
11- ئاجامی ئه‌مانه بریتین له ئاریه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی (یاسان جام) که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (شای مه‌هبول) له زنجیره‌ی یاسانیه‌کانن.
12- مادایان: پێك هاتوون له‌و ئاریانه‌ی که له نه‌وه‌ی (مادا) ی کوڕی یاخت کوڕی نوحن هۆزه‌کانی (کورد، ئه‌لوار، گیلان، ده‌لیم وه خه‌زران) له‌م به‌ره‌یه‌ن.
ئه‌مانه به‌گشتی ڕه‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی ئارین.
په‌یدا بوونی کورد
وه‌ك باسمان کرد کورد له ڕه‌گه‌زی ئاریه له سه‌رده‌مێکی نه‌زانراوه وه یان چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زایین کۆچیان کردوه بۆ کوردستان که کورد له مادده‌کانیش کۆنترن که به کورد و مادد یان ووتوه ماددیان، به‌ڵام زۆر جار له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و فه‌رمان ڕه‌وایی که‌وتونه‌ته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی ئاوانیش هه‌ر به مادد ناسراون.
کوردستانیش ده‌که‌وێته خواروی ئه‌رمه‌نستانه‌وه به درێژای ڕووباری دیجله و چیاکانی زاگرۆس وه تا که‌نداوی عومان ڕۆشتوه، له ڕۆژئاواش به درێژای ڕووباری فورات ڕۆشتوه به درێژای زنجیره شاخی (تورسب) تا سوریا و شامات و که‌ناری ده‌ریای سپی بڵاو بۆته‌وه.
ئه‌مه به‌گشتی جوگرافیای کوردستان ده‌گرێته‌وه که ته‌نها ئینساکلۆپیدیای ئیسلامی دانی به‌م جوگرافیایه‌دا ناوه، وه له مێژوه‌که‌ی ئه‌مین زه‌کی به‌گدا له سه‌ره‌تادا باسی لێوه کردوه.
هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی هه‌رچه‌نده مێژوونوسان کورد به‌وه زیاتر ناوزه‌نگ ده‌که‌ن له‌و حه‌وت هۆزه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌موو مێژوونوسان له سه‌ری یه‌کگرتوون به ڕۆژهه‌ڵات ناسه‌کانیشه‌وه وه به هه‌مان شێوه مێژوونوسانی ناوچه‌که وه مێژوونوسانی کورد.
یه‌که‌م: گۆتی یان (جودی) ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێیه‌م: سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده و ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه له زمانی هه‌ورامی دا سیره‌ت واته دڕك.
چواره‌م: کاردۆخی یان کاری
پێنجه‌م: هۆری
شه‌شه‌م: سۆبارتۆ یان کاسی
حه‌وته‌م: مادد
به‌و نیشتمانه‌ی که پێی ده‌وترێت کوردستان بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که کوردی پێدا تێپه‌ڕ بووه
به‌ڵگه‌ی مێژووی پاشماوه دێرینه‌کان وا باسیان کردوه که کوردیان به پێنج سه‌رده‌مدا دابه‌ش کردوه.
1- سه‌رده‌می پێش مێژوو: که چه‌ند هه‌زار ساڵێك پێش زاین تا ساڵی 3600ی پێش زاین که گۆتیه‌کان دوو سه‌ده حوکمیان کردوه ئه‌ویش به له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای (نه‌رامسینی کوڕی سه‌رگۆن) به ده‌ستی گۆتیه‌کان که ئه‌م مێژووه زۆر ڕوون و ئاشکرا نییه.
2- سه‌رده‌می په‌یوه‌ندی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌که‌د و ئاشوری و عیلامیه‌کاندا ساڵی 3600ی پ.ز تا ساڵی 853ی پ.ز واتا کاتی فه‌رمانڕه‌وایی (که‌یقوبادی کوردی) یان سه‌رده‌می دروست کردنی ده‌وڵه‌تی مادد.
3- له ساڵی 853ی پ.ز تا 550ی پ.ز به سه‌رده‌می له ناوچوونی فه‌رمانڕه‌وای مادد به‌ده‌ستی (که‌یخوسره‌وی گه‌وره‌ی پارسیا که به سیروس اعظم ) ناوبانگی ده‌رکردبوو ده‌ست پێ ده‌کات له دوای ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی مادد به‌ده‌ستی(که‌یخوسره‌وی گه‌وره) مادده‌کان ده‌بنه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی پارسیا.
4- 550ی پ.ز تا سه‌رده‌می که‌یخوسره‌وی گه‌وره کورده‌کان جاروبار فه‌رمانڕه‌واییان کردوه به‌ڵام زیاتر هه‌ر ژێر ده‌سته بوون.
5- کورده‌کان له سه‌رده‌می ئایینی ئیسلام به‌دواوه: ئه‌ویش مێژوونوسان به سێ قۆناغی گرنگ باسیان کردوه.
ئه‌مانه‌ی که خستمانه ڕوو ته‌نها بۆ ناساندنی کورد بوو ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له ڕووی سیاسی و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وای کورده‌کانه‌وه بدوێین له ڕاستیدا ناتوانین به‌چه‌ند نوسینێك وه به‌ڵکو به‌چه‌ند په‌ڕتوکێکیش ڕوونیان بکه‌ینه‌وه، ئه‌م ڕه‌هه‌نده ته‌نها بۆ ناساندنی کورد و کوردستانه.
ئایینی کورد
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان زیاتر له نه‌وچه شاخاویه‌کاندا ژیاون زۆر تێکه‌ڵ نه‌بوون به نه‌ته‌وه‌و هۆزه‌کانی ده‌وروبه‌ریان به تێڕامانی خۆیان په‌رستنیان کردوه.
په‌رستنه‌کانیشیان بریتی بووه له شته سروشتیه‌کان وه‌ك (دار، مانگ، ڕۆژ،گا....هتد) هه‌موو جۆره شتێكی سروشتی له‌م بونه‌دا سودی به مرۆڤ گه‌یاندبێت ئه‌وان ده‌یان په‌رست، به‌ڵام مێژوونوسان سه‌ره‌تای ئایینی کورد ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ( فیتیشیزم) یان (ئه‌نیمیسیسم) واتا بت په‌رستی وه پاشان ئایینی کورد له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونیان به هۆزه‌کان و دروست کردنی فه‌رمانڕه‌وایی مادد یان ئایینی ئاریه‌کان له‌و ناوچه‌دا به گشتی بریتی بوه له ئاینی (ودا) که له هینده‌کانه‌وه وه‌ریان گرتبوو، وه پاشان ئه‌م ئایینه وابه‌ست بوو به کورده‌کانه‌وه که گۆڕا به ئایینی (واردنا) که ئه‌م خوایه ته‌نها په‌یوه‌ست بوو به مادده‌کانه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن هنده‌کانیش په‌رستویانه، وه پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی بودایی له ناو مادده‌کان و پارسه‌کاندا ده‌ستی پێ کردوه و به مهر په‌رستی خۆی ناساندوه. مادده‌کان و پارسه‌کان بڕوایان وابوه که مهرپه‌رستی خوایه‌کی گه‌وره‌تر بوه له هه‌موو خواکانی تر وه پاشان ئه‌م ئایینه‌شیان به‌جێ هێشتوه ڕوویان کردوه‌ته ئایینێکی که که ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هنده‌کان ئه‌م ئایینه ناوی (میترا ئیسیسم) بووه. که له سه‌ر بناغه‌ی ئاگر په‌رستی هێزه سروشتیه‌کان دانراوه وه‌ك ( باو تۆفان و جوانی و ئاسمان و چیا و جه‌نگه‌ڵ و شه‌و) کورد به‌سه‌رده‌مێکی که‌دا تێپه‌ڕیوه که پێی ده‌وترێت سه‌رده‌می جاد و سحربازی.
ئه‌م ئایینه زۆر بره‌وی هه‌بوه خه‌ڵکی ساده و پیاو چاکه‌کانی کوردیش ده‌بوو له سحرو جادو شاره‌زا بونایه ته‌نانه‌ت پیاوه ئاینیه کانیش له سحر شاره‌زا بوون واتا سحر پیشه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵگا بووه.
ئه‌م ئایینه له‌سه‌ر بنه‌مای خوایه‌ك دامه‌زراوه که دوو فریشته‌ی له ژێر ده‌ستا بووه به ناوی ( ڕاشنو وه سه‌ر ئوشنا) له ژێر فه‌رمانڕه‌وای خواکه‌یاندا بووه که ناوی (میترا دانه) که فریشته‌کان سزای خراپه‌کاران ده‌ده‌ن وه بێجگه له‌م خوایه بڕوایان به خوای خواکان بووه که ناوی ( ئێزه‌دی یان ئێزده‌کان) بووه.
ئه‌و خوایه‌ی تریش بریتی بوه له (میترا) که خوای ڕووناکی بووه وه (ئاگنی) خوای ئاگر و(ئیبن دارا) که خوای سروشت و هه‌وره‌بروسکه بووه، خوای (وارونه) خوای ئاسمان و (ئاناهیتا) خوای ئاو، وه بێجگه له‌م خوایانه خوای که‌شیان په‌رستوه وه هه‌روه‌ك باسمان کرد خوای خواکان (ئێزه‌دی) بووه، به‌ڵام خوای ئاگر به‌ڕیزترین خوا بووه لای کورده‌کان وه ئاگریش ڕێزێکی تایبه‌تی هه‌بوه وه پیاوانی ئایینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کورد به (ئه‌تروبان یان ئاگره‌وان) ناو ده‌بران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌م دروشمه ئایینیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوه (ووته‌ی چاك، كرداری چاك) کاریان پێ کردوه، به‌ڵام له دوای ئه‌م ئاینه‌نانه گرنگترین ئایین که سه‌رچاوه‌ی گرتوه له ناو کورده‌کاندا ئایینی (شوشانگ) بووه واتا خوای هه‌مه چه‌شنه. مێژوونوسی دانیمارکی... (کریستیانسن) وه مێژوونوسانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن که ئه‌م ئایینه سه‌رچاوه‌کانی ئایینه‌کانی پێش‌و بووه پیاوه ئاینه‌کان و سحربازه کورده‌کان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌م ئاینه‌یان دامه‌زراندوه. بناغه‌ی ئه‌م ئاینه که (میترا)یه.
1- په‌رستنی هه‌موو دیارده سروشتیه‌کان.
2- پیاوه‌کانی ئه‌م ئایینه جاد و سحرباز بوون.
3- ته‌نها ڕۆحانیه‌کانی ئه‌م ئایینه پاکن.
وه ئاینی (شوشه‌نگ) له هه‌موو جیهاندا بڵاو بۆته‌وه به تایبه‌ت له ناوه‌ندی ئه‌وروپا له ساڵی 107ی ز وه ده‌ستی پێ کردوه، باکوری باڵکان و ئیتالیا و ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم ئایینی (شوشه‌نگ یان میترایان) هه‌بووه. ئه‌مه‌ش بریتی بوو له ئایینی سه‌ره‌کی کورد پێش هاتنی زه‌رده‌شت.
هاتنی زه‌رده‌شت
زه‌رده‌شت کێیه؟
زه‌رده‌شت له ڕاستیدا به چه‌ند ناوێك لێکدراوه‌ته‌وه به ووشتری زه‌رد یان ئه‌ستێره‌ی زێڕین یان پیر وه‌یان ده‌سه‌ڵاتی زێڕین،خاوه‌نی ووشتر یان گه‌شه‌وه‌باسیان لێوه کردوه.
مێژوو نوسان وا ده‌گێڕنه‌وه که زه‌رده‌شت کوڕی پیاوێکی جوتیار بووه‌له ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵکدا ئاری بووه‌ناوی له بنه‌ڕه‌تدا (زرواستر)ه یان (زراتشتر)ه
واتا خاوه‌نی ووشتری زه‌ردیان ووشتری کۆنیان پیر دێت.
له ڕاستیدا مێژووی له دایك بوونی زه‌رده‌شت زۆر ڕوون نیه..به‌ڵام مێژوو نوسان ده‌یگه‌رێنه‌وه بۆ(660)پ.ز له ئازربایجان له دایك بووه بنه‌ماڵه‌که‌ی (ئه‌سپیاما)یه که‌له ڕه‌چه‌ڵه‌کدا هه‌موو ئارین،باوکی زه‌رده‌شت ناوی(پورشاسپا)ی ئازه‌ربایجانی ناوزه‌نگ کراوه دایکی زه‌رده‌شت ناوی (د‌غدو یان دگدو)بووه خه‌ڵکی (ڕه‌می)ئازه‌ربایجانه خێزانی سێیه‌می زه‌رده‌شت ناوی (هۆی وی ) بووه که کچی پاشایی ناوداری فارسه‌کان(فریشا ئوشتر)ی
برای (جاماسب )بووه.
زه‌رده‌شت له ته‌مه‌نی پازده ساڵی دا ده‌ستی به خوێندن کردوه لای مامۆستایه‌ك که ناوی (کوشتی )بووه سه‌یر له وه‌دایه که ئه‌م ناوه به کار هاتوه بۆ مه‌راسیمی پشتوێن به‌ستن له ئاینی زه‌رده‌شتی دا،تا ته‌مه‌نی بیست ساڵی به‌رده‌وام بووه له خوێندن له دوایدا زه‌رده‌شت دایك و باوك و خێزانه‌که‌ی به جێ هێشتوه و گه‌ڕاوه به جیهاندا یان ده‌ڵێن که‌سێکی گۆشه گیر بووه‌له چیاکان وئه‌شکه‌وته‌کاندا.
له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا خۆی به په‌یامبه‌ر ناساندوه بانگ هشتی بۆ په‌یام به‌رێتی و ئاینه که‌ی کردوه.
مێژوو نووسان ده‌ڵێن له که‌ناری ده‌ریای (دیتا) له نزیك نیشتیمانه‌که‌ی خۆی له ئازربایجان له له‌لایه‌ن فریشته یه‌که‌وه کراوه به په‌یامبه‌ر وه ئه‌و فریشته ناوی (هومنه یان به‌همه‌ن)ه واتا له زمانی پارسی کۆندا به مانای بیری چاكه هاتووه.
له‌دوای هه‌شت ساڵ په‌یامبه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌ش فریشته ناسراوه‌که‌ی (ئه‌مشاسپندان ) ووت‌وێژی کردوه.
له دوای 10ساڵی تری په‌یامبه‌رایه‌تی مێژوونوسان ده‌ڵێن خه‌ڵکی زۆر ئازاریان داوه ته‌نها یه‌ك که‌س باوه‌ڕی پێ دێنێت ئه‌ویش نزیکی خۆی بووه یان ده‌ڵێن ئامۆزای خۆی بووه که ناوی(مینیدی نیمون ها) بووه.
له پاشان دا سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و ڕووده‌کاته ئه‌وروپای ئێستا له ناو یۆنان و ڕۆمه‌کاندا ده‌ست به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئایینه‌که‌ی خۆی ده‌کات. زه‌رده‌شت له ناو یۆنانیه‌کاندا به (زۆرۆئاسترس) ناسراوه، وه له ناو ڕۆمه‌کانیشدا به هه‌مان شێوه پێیان وتوه(زۆرۆ ئاستر).
کارناسی فه‌ڕه‌نسی ئاوێستای (جێمس دار مێسته‌ر) ده‌ڵێت له دوای به‌جێ هێشتنی زه‌رده‌شت له ناوچه‌که‌دا توانی ڕۆمه‌کان و یۆنانیه‌کان ڕێك بخات وه کۆکیان بکات له سه‌ر خوایه‌ك که له زه‌رده‌شت دایان تاشی ناویان نا(هوم) که له شێوه‌ی مرۆڤ دا بوو.
(کرن) مێژوونوسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت زه‌رده‌شت په‌یامبه‌ر نه‌بوو به‌ڵکو ڕۆشنبیرێکی ڕووناك په‌رست بوو له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵات ناونرا به خوای خۆر.
ئه‌فلاتون له 429تا 347ی پ.ز به ڕاشکاوانه باسی زه‌رده شتی کردوه ئه‌و به فه‌یله‌سوفێکی پارس و هنده‌کانی ده‌زانێت وه به دامه‌زرێنه‌ری ئایینی (مه‌زد یه‌سنا) ی زانیوه که تا ئێستاش له هندستان و ئێران‌دا ئه‌و ئایینه ماوه.
مێژوونوسی سه‌ده‌ی سێیه‌می زایین (برۆسوس) زه‌رده‌شت به پاشایه‌کی خوازراوی پارس و مادده‌کان ده‌زانێت.
وه مێژوونوسه به‌ناوبانگه‌کانی جیهان هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که زه‌رده‌شت خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانه وه مێژوونوسه‌کانیش بریتین له( براتلمه، مولون، سیستان، گلدزهیر، جاکسون وه پیریتیا)، به‌ڵام ڕایه‌کی که هه‌یه که ده‌ڵێن زه‌رده‌شت خه‌ڵکی شاری (ڕه‌ێ) واتا تارانی ئێستا به زمانی ئاوێستای باسی کردوه به شاری تارانیان ووتوه (وغ) وه به زمانی په‌هله‌وی پێی ده‌ڵێن(ڕکا) که گوایه زه‌رده‌شت له وێ له دایك بووه.
ئه‌و مێژوونوسانه‌ش بریتین له ( ئه‌فلاتون، دیۆجین له‌گه‌ڵ هرموودرس) که قوتابی ئه‌فلاتون بووه، وه هه‌ر ئه‌وانیش ووشه‌ی زه‌رده‌شتیان لێك داوه‌ته‌وه به مانای ئه‌ستێره‌ی زێڕین یان نیاز پاك وه یان به زه‌وی کێڵه‌رێکی باش لێکیان داوه‌ته‌وه.
له نه‌و مێژوونوساندا ته‌نها مێژوونوسی ئه‌ڵمانی که ناوی ( دۆمارێنی)یه ده‌ڵێت زه‌رده‌شت خه‌ڵکی( باڵخ)ی رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه یان (ئورومیه) وه زه‌رده‌ووشتیشی به مانای سوتان و گه‌شاوه ناوزه‌نگ کردوه.
به هه‌ر جۆریك بێت ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌که ته‌نها ویستم سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕابکێشم بۆ باس کردنی جێگه و ڕێگای زه‌رده‌شت.
له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو مه‌ڵبه‌ند و زێدی باو‌و باپیرانی وه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کردبوو له هه‌رێمی خۆرهه‌ڵاتی ئێران گه‌یشته باره‌گای پاشای ئه‌و هه‌رێمه
که پاشای پارسه‌کان بوو ناوی ( ویشتاسب) بوو زه‌رده‌شت به‌هۆی زیره‌کی و لێوه‌شاوه‌ی خۆی توانی له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پاشایه‌دا جێگای خۆی بکاته‌وه تا دوو ساڵ به نهێنی کاری کرد تا ئه‌و پاشایه بهێنێته سه‌ر بیر وبۆچون و ئایینه‌که‌ی خۆی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات داران و فه‌رمانڕه‌وایان وه پیاوانی ئایینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره زۆر دژایه‌تی زه‌رده‌شتیان ده‌کرد، به‌ڵام له دوای ئه‌وه‌ی که زه‌رده‌شت کچه‌که‌ی خۆی دا به ( ویشتاسب) که به ته‌مه‌ن 48ساڵ له کچه‌که‌ی ز
ئەندەنووسیا : موسڵمانان لە ئاراستەى قیبلە بەهەڵەداچوون ..
دوێنێ موسڵمانانى ئەندەنوسیا بەخۆهاتنەوە کە لە ڕووکردنە قیبلە لە نوێژەکانیاندا ئاڕاستەیەکى هەڵەیان وەرگرتووە ، ئەوەش دواى ئەوەى باڵاترین دەستەى ئاینى وڵات گوتى : فەتواکەى سەبارەت بە ئاڕاستەى مەککە واى لە خەڵک کردووە ڕوو بە ئەفەریقا نوێژ بکەن .
پێشتر لە مانگى ئادارى ڕابردوو ئەنجوومەنى زانایانى ئەندەنووسیا لە فەتوایەکدا گوتبوویان : ئاڕاستەى قیبلە ڕۆژئاوایە .
چولیل ڕەزوان سەرۆکى ئەنجوومەنى زانایانى ئەندەنووسیا بە ڕۆیتەرزى گوت : دەرکەوتووە کە مزگەوتەکان ڕوو لە سۆماڵ یان کینیان بۆیە ئامۆژگارى خەڵک دەکەین کە ڕوویان کەمێک بەلاى باکورى ڕۆژئاوا وەرگێڕن ، پێویست ناکات مزگەوتەکان بڕوخێنن ، لەکاتى نوێژدا کەمێک ئاڕاستەتان بگۆڕن.
ناوبراو ڕایگەیاند : پێویست ناکات موسڵمانان لەوە بترسن نوێژەکانیان بەتاڵ بووبێت لەبەرئەوەى بە ئاڕاستەیەکى هەڵە ڕوویان لە قیبلە کردووە.
سه‌رچاوه/spedatv.net
خۆر بەستوونى لەسەر کەعبەى پیرۆز دەوەستێت...
لە رووداوێکى گەردوونى ناوازەدا، کە جێگەى گرنگى پێدانى هەموو موسوڵمانێکە، نێوەڕۆى دوێنێ هەینى، خۆر بە ستوونى لەسەر کەعبەى پیرۆز وەستا و سێبەرى لە شارى مەککەى پیرۆز نەهێشت.
(ساڵح عجێرى) لێکۆڵەرەوەى گەردوونى ڕایگەیاند، شارى مەککەى پیرۆز دەکەوێتە سەر خولگەى قڕژاڵ بۆیە خۆر لە ساڵێکدا دوو ڕۆژ بە ستوونى لەسەرى دەوەستێت ئەویش لە رۆژانى (بیست و هەشتى ئایار) و (شازدەى تەممووز) کە خۆر بەرەو باکوورى شارى مەککەى پیرۆز مەیل دەکات.
ناوبراو گوتیشى لەو دوو رۆژەدا کە خۆر بە ستوونى لەسەر کەعبەى پیرۆز دەوەستێت، سێبەر لەسەر شارى مەککە نامێنێت، ئەو رووداوەش لە کاتژمێر (دوازدە و بیست و حەوت خولەک)ى دوێنێ بینرا کە هیچ سێبەرێک لە سەر دیوارەکانى مزگەوتى مەککەى پیرۆز نەمابوو. ئەم رووداوە گەردوونیەش هەلێَکە بۆ دیاریکردنى ئاڕاستەى قیبلە و کاتى بانگەکان بۆ ئەنجامدانى نوێژەکان بەشێوەیەکى دروست لە وڵاتى سعودیە و تەواوى وڵاتانى جیهاندا، ئەویش بە رێکخستنى کاتژمێرەکان بەپێى هێڵ و خولگەکانى زەوى دەبێت.
:(:( تخوامه‌ڕۆ تخوامه‌ڕۆ
سوپاس بۆ تۆ ... له‌جیاتی (یاریگا نێت):)یش
[size=16]به‌ڵێ هه‌روایه گۆڵچیکه‌مان ئازایه[/size];):)
تایسن؛ پاڵه‌وانی جیهانی بۆ مشته‌كۆڵه، زیاتر له سه‌عاتێك له به‌رده‌م گۆڕی پێغه‌مبه‌ر گریاوه!
اپۆِرته ڕاگه‌یاندنه‌كانی سعوودیه ئه‌مڕۆ ورده‌كای عومڕه‌كه‌ی پاڵه‌وانی به ناوبانگی جیهانی پێشووی مشته‌كۆڵه (مایك تایسن) یاخود مالیك عه‌بدولعه‌زیز دوای مسوڵمان بوونی بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرده‌وه، له ڕاپۆڕته‌كه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه زیاتر له سه‌عاتێك و نیو له‌سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گریاوه!
ڕۆژنامه‌ی (سعودی جازیت) كه به زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌كرێته‌وه، ڕایگه‌یاند كه‌وا مشتۆكۆڵی جیهانی به نیازی به‌جێ گه‌یاندنی ڕێوڕه‌سمی عومڕه ڕووی له هه‌ردوو حه‌ڕه‌مه‌ین كردووه و پاشان سه‌ردانی هه‌ندێ شاری سعوودیه و گرنكترین مه‌عالیمه‌كانی سعوودییه‌ی كردووه، بۆ زیاتر ئاشنا بوون به مێژووی سعوودیه.. هه‌روه‌ها باسی ده‌كه‌ن كاتێ كه هاتۆته سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زیاتر له سه‌عات و نیوێك له سه‌ر گۆڕی پاكی گریاوه!
سه‌رچاوه/ سایتی به‌خته‌وه‌ری http://www.bextewery.com/babatd.php?pageid=1457
ده‌ست خۆ[size=24]ش[/size]
سوپاس
[size=16]له‌باشوری ئه‌فریقیا 11\6یاریه‌كان ده‌ست پێ كران11\7كۆتایی پێ هات
قۆناغی 32
11-6:
باشوری ئه‌فریقیا – مه‌كسیك 1-1
ئۆرگوایی – فه‌رنسا 0-0
12-6:
كۆریا باشور – یۆنان 2-0
ئه‌رجه‌نتین – نیجیریا 1-0
ئینگلته‌را – ولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 1-1
13-6:
جه‌زائیر – سلۆڤینیا 0-1
غانا – صربیا 1-0
ئه‌لمانیا – ئوسترالیا 4-0
14-6:
هۆله‌ندا – ده‌نیمارك 2-0
یابان – كامیرۆن 1-0
ئیتالیا – پارگوایی 1-1
15-6:
نیوزیله‌ندا – سلۆفاكیا 1-1
كۆدیڤوار – پرتوگال 0-0
به‌رازیل – كۆریا باكور 2-1
16-6:
هندۆراس – تشیلی 0-1
ئیسپانیا – سویسرا 0-1
باشوری ئه‌فریقیا – ئۆرگوایی 0-3
17-6:
فه‌ره‌نسا – مه‌كسیك 0-2
یۆنان – نیجیریا 1-2
ئه‌رجه‌نتین – كۆریا باشور 4-1
18-6:
ئه‌لمانیا – صربیا 0-1
سلۆڤینیا – ولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا 2-2
ئینگلته‌را – جه‌زائیر 0-0
غانا – ئوسترالیا 1-1
هۆله‌ندا –یابان 1-0
كامیرۆن – ده‌نیمارك 1-2
20-6:
سلۆفاكیا – پارگوایی 0-2
ئیتالیا – نیوزیله‌ندا 1-1
به‌رازیل – كۆدیڤوار 3-1
21-6:
پرتوگال – كوریا باكور 7-0
تشیلی – سویسرا 1-0
ئیسپانیا – هندۆراس 2-0
22-6:
مه‌كسیك – ئۆرگوایی 0-1
فر‌نسا – باشوری ئه‌فریقیا 1-2
نیجیریا – كوریا باشور 2-2
یۆنان – ئه‌رجه‌نتین 0-2
23-6:
سلۆڤینیا – ئینگلته‌را 0-1
ولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا – جه‌زائیر 1-0
غانا – ئه‌لمانیا 1-0
ئوسترالیا – صربیا 2-1
24-6:
سلۆڤاكیا – ئیتالیا 3-2
پارگوایی – نیوزیله‌ندا 0-0
ده‌نیمارك – یابان 1-3
كامیرۆن – هۆله‌ندا 1-2
25-6:
پرتوگال – به‌رازیل 0-0
كوریا باكور – كۆد یڤوار 0-3
تشیلی – ئیسپانیا 1-2
سویسرا – هندۆراس 0-0
قۆناغی16
26-6:
ئۆرگوایی – كوریا باكور 2-1
ولاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا – غانا 1 -2
27-6:
ئه‌لمانیا – ئینگلته‌را 4-1
ئه‌رجه‌نتین – مه‌كسیك 3-1
28-6:
هۆله‌ندا – سلۆفاكیا 2-1
به‌رازیل – تشیلی 3- 0
29-6:
پارگوایی – یابان 5-3 لێدانی یه‌ك لاكه‌ره‌وه (كاتی زیاد كرا‌و صفر-صفر)
ئیسپانیا – پرتوگال 1- 0
قوناغی 8
2-7:
به‌رازیل – هولندا 1-2
ئۆرگوایی – غانا 4-2 لێدانی یه‌ك لاكه‌ره‌وه (كاتی زیاد كرا‌و 1-1)
3-7:
ئه‌رجه‌نتین – ئه‌لمانیا 0-4
پارگوایی – ئیسپانیا 0-1
قۆناغی 4
6-7:
ئۆرگوایی – هولندا 2-3
7-7:
ئه‌لمانیا – ئیسپانیا 0-1
پله‌ی سێ یه‌م
10-7:
ئۆرگوایی – ئه‌لمانیا 2-3
یاری كۆتای
11-7:
هۆله‌ندا – ئیسپانیا 0-1
سه‌رچاوه/یاریگا. نیت[/size]
ده‌ست خۆش:)
ده‌ست خۆش (ره‌ناڵدۆ ) به‌مناڵی زۆر جوانه:D:D
چه‌ند هه‌واڵێکی ئیسلامی فه‌رموون/
1:شاژنى مه‌غریب 50 ئافره‌ت بۆ رِوون كردنه‌وه‌ى ئایینى ئیسلام له‌چه‌ند ناوه‌ندێكى حكومه‌ت داده‌مه‌زرێنێت...
به‌فه‌رمانى شاژنى مه‌غریب 50 ئافره‌ت وه‌ك شاره‌زا له‌بوارى ئایین له‌مزگه‌وته‌كان و نه‌خۆشخانه‌و به‌ندیخانه‌كان و قوتابخانه‌كانى ووڵات دامه‌زراون، به‌ڵام كارى پێشه‌وایه‌تى بۆ پیاوان ناكه‌ن.
رِۆژنامه‌ى (وه‌ته‌ن) ى كوه‌یتى باسى له‌وه‌كردووه، كه‌شاژنى مه‌غریب 50 ئافره‌تى وه‌ك شاره‌زا له‌بوارى ئایینى ئیسلام له‌چه‌ند ناوه‌ندێكى حكومه‌ت دامه‌زراندووه‌بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركى خۆیان و ووشیار كردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌ئایینه‌كه‌یان.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى مه‌غریب پێى وایه‌ئافره‌تیش ده‌توانێت كارى چاكسازى ئه‌نجام بدات و كۆمه‌ڵگه‌له‌كه‌م و كورِیه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌و كارى گه‌وره‌ش له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
2: 18گۆرِى موسڵمانه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا پیس كرا....
كه‌سانى نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر گۆرِستانێكى موسڵمانه‌كان له‌خۆرهه‌ڵاتى فه‌ره‌نساو 18 گۆرِیان پیس كردووه، ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆى نیگه‌ران بوونى موسڵمانه‌كان.
په‌لاماردانى گۆرِستانه‌كان له‌ووڵاتى فه‌ره‌نسا له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵدا بۆچه‌ندین جاره‌دووباره‌ده‌كرێته‌وه‌و حكومه‌تى ئه‌و ووڵاته‌ش نیگه‌رانى خۆى له‌و كاره‌نیشانداوه‌و موسڵمانه‌كانیش داواى گرتنه‌به‌رى رِێوشوێنى یاسایى ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌رِه‌گه‌زپه‌رسیتانه‌ى كه‌له‌به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه(ئیدریس یاشور) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى موسڵمانه‌كانى شارى ستراسبۆرگ له‌خۆرهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌كه‌كه‌سانى نه‌ناسراو ته‌نها گۆرِه‌كانیان پیس كردووه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كى رِه‌گه‌ز په‌رستى به‌گۆرِه‌كانه‌وه‌دیار نییه.
3:سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له‌كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێك بۆ موسڵمانه‌كان ئاماده‌ده‌بێت....
ه‌كاتى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێك بۆ موسڵمانه‌كانى شارى پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا، سه‌رۆك وه‌زیرى ئه‌و ووڵاته‌داواى لێ‌كردن له‌شوێنه‌گشتییه‌كان نیقاب نه‌پۆشن.
(فرانسۆ فیۆن) سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ى ئاماده‌بوونى له‌مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێك بۆ موسڵمانه‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى پاریس داواى له‌موسڵمانه‌كان كرد هاریكارى حكومه‌تى ووڵاته‌كه‌ى بكه‌ن له‌پێناو ئه‌نجامدانى كاره‌كانى و نیقاب له‌شوێنه‌گشتییه‌كان نه‌كه‌ن.
ئه‌مه‌و موسڵمانه‌كانى وو‌ڵاتى فه‌ره‌نسا له‌چاو ووڵاتانى تر‌ى ئه‌وروپا له‌هه‌موویان زۆرترن و به‌پێى ئاماره‌كان رِێژه‌یان له‌پێنج ملیۆن تێپه‌رِى كردووه.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا ووتى: له‌ساڵى رابردوو په‌لامارى 6 مزگه‌وت دراوه‌و چه‌ندین گۆرِستانى موسڵمانه‌كانیش پیس كراون، ئه‌مانه‌هه‌موویان ده‌چنه‌بوارى كارى رِه‌گه‌ز په‌رستى.
4:چین ... یه‌كێك له‌مزگه‌وته كۆنه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ووڵات كه‌ته‌مه‌نى 800 ساڵ بوو نۆژه‌نكرایه‌وه...
له‌دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌شوێنه‌وارییه‌كانى وو‌ڵاتى چین، دوێنێ به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ئه‌و مزگه‌وته‌كرایه‌وه.
مزگه‌وتى (عینقائـ) ى شوێنه‌وارى كه‌یه‌كێكه‌له‌چوار مزگه‌وته‌كه‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى وو‌ڵاتى چین، له‌دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى دوێنێ به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى كرایه‌وه.
ئه‌مه‌و ئه‌و مزگه‌وته‌یه‌كێكه‌له‌مزگه‌وته‌هه‌ره‌كۆنه‌كانى وو‌ڵاتى چین و مێژووه‌كه‌ى بۆبه‌رله800 ساڵ پێشى ئێستا ده‌گه‌رِێته‌وه.
له‌ساڵى رابردوودا حكومه‌تى (هانگچۆ) ى باشوورى كۆمارى چین برِیاریدا نۆژه‌نى بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌تى بۆ جارى دووه‌م له‌مێژووى خۆى، كه‌جارى یه‌كه‌م له‌نێوان ساڵانى (618 - 626) ى كۆچى له‌سه‌ر ده‌ستى بازرگانێكى موسڵمان نۆژه‌نكرابوویه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستى خێزانى (مینگ) ى ده‌سه‌ڵاتدار له‌نێوان ساڵانى (1368 - 1644) به‌شێكى ئه‌و مزگه‌وته‌رِووخێندرابوو.
جێگه‌ى باس كردنه‌له‌ناوچه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى چین ته‌نها چوار مزگه‌وته‌هه‌یه‌ئه‌وانیش بریتین له‌مزگه‌وته‌كانى (عینقائـ و ئه‌سه‌دو كیرین و غه‌رنوق).
5:ساڵى 2013 مانگى ده‌ستكردى (موحه‌مه‌د 1) بۆ بۆشایى ئاسمان هه‌ڵده‌درێت....
چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ساڵى 2013 یه‌كه‌م مانگى ده‌ستكرد له‌لایه‌ن وو‌ڵاتى قه‌ته‌ره‌وه رِووه‌و ئاسمان هه‌ڵبدرێت.
به‌رِێوه‌به‌رى په‌یمانگاى (موحه‌مه‌د) بۆ زانستى بۆشایى ئاسمان (د.ره‌زوان فه‌قیر) له‌ووڵاتى كه‌ننه‌دا رایگه‌یاندووه: له‌ساڵى 2013 یه‌كه‌م مانگى ده‌ستكردى قه‌ته‌رى به‌ناوى (موحه‌مه‌د 1) رِه‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمان ده‌كرێت و بۆ ساڵى 2015 ش مانگى ده‌ستكرد (موحه‌مه‌د 2) رِه‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمان ده‌كرێت.
له‌باره‌ى ناونانى مانگه‌ده‌ستكرده‌كان به‌و ناوه، به‌رِێوه‌به‌رى ئه‌و ده‌زگایه‌ووتى: وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كارى سوكایه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌پێغه‌مبه‌رى خوا (موحه‌مه‌د) (صلى الله علیه وسلم) ى ده‌كه‌ن، ناونراوه.
ناوبراو ووتیشى: ئه‌و مانگه‌ده‌ستكرده‌لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى ئه‌نجام ده‌دات و وێنه‌ى بۆشایى ئاسمانیش ده‌گرێت.
سه‌رچاوه/http://www.kurdiu.org/index.php
بۆ جامی جیهانی (2014) به‌ڕازیل کاسه‌که ئه‌بات:P:P:P ...... له {به‌ڕازیل}یش ئه‌کرێ ها.:P:P:P:P
هروائه‌بێ (Vinos) خان وادیاره‌تۆش جموری به‌ڕازیلی ئافه‌رین ...
به‌خوا به‌قوه‌ته به‌ڕازیل ..خوای به‌ڕازیل بیباته‌وه ئه‌م یاریه...... فه‌رموون سه‌یری بکه‌ن/
ده‌ستخۆش به‌خوا خۆشبون
ئوسامه بن لادن به‌هۆى نه‌خۆشى گورچیله‌وه له‌ساڵى 2007 كۆچى دوایى كردووه..
سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومه‌تى ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه: سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده له‌ساڵى 2007 ه‌وه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دوایى كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى نێو حكومه‌تى ئه‌فغانى بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن باسى له‌وه‌كردووه كه‌له‌ساڵى 2004 ه‌وه (ئوسامه بن لادن) ى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده ته‌نها به گورچیله‌یه‌ك ژیانى بردۆته سه‌ر، به‌ڵام له‌ساڵى 2007 له‌چیاكانى تۆرابۆرا نه‌خۆش كه‌وتووه‌و گورچیله‌كه‌ى تریشى وه‌ستاوه‌و دواتر كۆچى دوایى كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى هه‌واڵ باسى له‌وه‌ش كردووه كه‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا زانیارى هه‌یه كه بن لادن له‌ژیاندا نه‌ماوه، بوونى ئه‌وانیش له‌و ووڵاته‌دا به ئامانجى تره.
سه‌رچاوه/کوردی‌و
سه‌رچاوه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی/ کوردی‌و http://www.kurdiu.org/hawal/index.php?pageid=34998
سوپاس هی تۆ جوانین، هیمن جوانن فه‌رموو/ 1:) 2:D 3:lol:
(له رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا چیڕویدا) 30/6/2010
---- / رِۆژى سه‌روه‌رى نیشتمانى له (عێراق).
0713 / شارى (مارده) له‌دواى گه‌مارۆدانى یه‌ك ساڵه كه‌وته ژێر ده‌ستى موسڵمانه‌كان به‌سه‌ركردایه‌تى (موساى كورِى نه‌سیر).
1470 / له‌دایك بوونى (شارلى هه‌شته‌م) پاشاى (فه‌ره‌نسا).
1503 / له‌دایك بوونى (یۆهان فریدریش) سه‌رۆكى یه‌كێتى (ساكسۆنیا).
1579 / كۆچى دوایى (ولیه‌م پارنست) دۆزه‌ره‌وه‌ى (هۆڵه‌ندى).
1908 / رِوودانى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ى (تۆنگۆسكا) له (سیبریا) ى (پروسیا).
1911 / له‌دایك بوونى (چیسلاس میلۆش) شاعیرى (پۆڵه‌ندى).
1917 / له‌دایك بوونى (لینا هۆرن) ئه‌كته‌رى سینه‌مایى (ئه‌مریكى).
1919 / كۆچى دوایى (جۆن ویلیه‌م ریلیه) زاناى فیزیاوى (ئینگلیزى).
1920 / هه‌ڵگیرانى شۆرِشى بیست له (عێراق) كه (كورد) رِۆڵێكى به‌رچاوى تێداگێرِا.
1925 / (شێخ سه‌عیدى پیران) و (46) كه‌س له‌هاورِێیانى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتى (توركیا) له‌سێداره‌دران.
1926 / له‌دایك بوونى (پۆل برگ) زاناى كیمیاوى سروشتى (ئه‌مریكى).
1934 / كۆچى دوایى (كۆرت فۆن شلایخه‌ر) راوێژكارى (ئه‌ڵمانیا).
1935 / بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز له‌شارى (كیتا) ى (پاكستانى) دا‌و به‌هۆیه‌وه (26) هه‌زار كه‌س گیانى له‌ده‌ستدا.
1936 / له‌دایك بوونى (ئاسیا جه‌بار) نووسه‌رى (جه‌زائیر) ى.
1946 / هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌شه نه‌وتى (كوه‌یت) ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
1954 / له‌دایك بوونى (سێرج سه‌ركیسیان) سه‌رۆكى (ئه‌رمینیا).
1960 / سه‌ربه‌خۆیى (كۆنگۆى كینشاسا) له (به‌لجیكا).
1962 / ده‌رچوونى گه‌ڵاڵه نامه‌ى (كارى نیشتمانى) له (میسر).
1966 / له‌دایك بوونى (مایك تایسۆن) یاریزانى بۆكسێنى (ئه‌مریكى).
1967 / واژوكردنى رِێككه‌وتنامه‌ى به‌رگرى عه‌ره‌بى هاوبه‌شى له‌نێوان (شا حوسێن و جه‌مال عه‌بدولناسر).
1967 / كۆچى دوایى (شوكرى قوه‌تلى) سه‌رۆكى (سوریا).
1970 / كۆچى دوایى ئه‌دیبى (میسر) ى (مه‌حه‌مه‌د عبدالحلیم عبدالله) له‌ته‌مه‌نى (57) ساڵیدا.
1971 / كۆچى دوایى فه‌قیهى گه‌وره‌ى (میسر) ى (عه‌بدولره‌زاق سه‌نهورى).
1971 / درێژترین رِۆژگیران له‌سه‌ده‌ى بیسته‌م رِوویدا.
1980 / ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش رِێگرى كرد له‌خستنه سه‌رى شارى (قودس) بۆ (ئیسرائیل).
1989 / كوده‌تاى به‌ره‌ى ئیسلامى نه‌ته‌وه‌یى له (سودان) به‌سه‌ر سیسته‌مى (دیمو‌كراتى فره‌یى) له‌و ووڵاته‌دا.
1991 / هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى جیاوازى رِه‌گه‌زپه‌رستى له (باشوورى ئه‌فریقیا).
1995 / پێشه‌وا (حه‌سونه نه‌واوى) بووه پێشه‌واى زانكۆى (ئه‌زهه‌ر).
1996 / (لیۆناردۆ فه‌رناندیز) بووه سه‌رۆكى (دۆمه‌نیكان).
1997 / بڵاوبوونه‌وه‌ى رِۆمانى (هارى پۆته‌ر) ى به‌ناوبانگ له‌لایه‌ن (ج، ك، رۆله‌نگ).
2004 / ده‌سه‌ڵاتدارێتى (عێراقى) (سه‌دام حوسێن) و (11) كه‌س له‌سه‌رانى ئه‌و رِژێمه‌ى دایه‌وه ده‌ست هێزه‌كانى (ئه‌مریكا).
2009 / فرِۆكه‌یه‌كى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرى (یه‌مه‌ن) ى له‌ئاوه‌كانى زه‌ریاى (هیندى) كه‌وته خواره‌وه كه‌له‌سه‌رى (153) كه‌س هه‌بوون
شوانێک حەز لە کچێک دەکات.. کچەکە ئەڵێ باشه تۆ ئیشت چییە؟ ئه‌ویش لە ڕوی نایەت بڵێت شوانم، ئەڵێ وەڵا پێشانگای مەڕ و بزنم هەیە
سوپاس به‌ڕاستی جوانه تۆ چویته‌ته مه‌که‌ی پێرۆز یان مه‌دێنه پێرۆز ؟
ئه‌نجامی یاریه‌کان / http://www.kurdiu.org/pages.php?pageid=207
یاریه‌كانى ئه‌مرِۆ 29/6/2010
سێ‌شه‌ممه
قۆناغی شانزه‌هه‌م
یارى یه‌كه‌م
یابان * پاراگوای
كاتژمێر (5) به‌كاتى كوردستان
یارى دووه‌م
پرتوگال * ئیسپانیا
كاتژمێر (9:30)خوله‌ك به‌كاتى كوردستان
چاره‌نوسی تۆپه‌كه دیاری ده‌كرێت
له‌دوای ته‌واو بونی مۆندیال فیفا له‌گه‌ڵ راهێنه‌ران‌و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌كان ده‌دوێت بۆ دیاری كردنی چاره‌نوی گابۆلانی.
ئاژانسه‌كان: دوای ئه‌و ره‌خنه زۆرانه‌ی ئاراسته‌ی تۆپی تایبه‌ت به‌مۆندیال (گابولانی)كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یاریكه‌ران‌و گۆڵچیه‌كان به‌خراپی ده‌زانن، فیفا بڕیارێكی تایبه‌تی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ركردوه.
جیروم فالكه سكرتێری گشتی فیفا ده‌ڵێت "ئێمه ئاگاداری ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌تۆپه‌كه گیراوه"، پاشان باسی كێش‌و قه‌باره‌ی تۆپه‌كه ده‌كات كه دیاری كراوه‌و ناگۆڕێت.
زۆربه‌ی ره‌خنه‌كان له‌وه‌ده‌گیرێت كه تۆپه‌كه كێشی كه‌مه‌و ناتوانێت ئاراسته‌كه‌ی دیاری بكرێت، كۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانی له‌مۆندیالی 1970 ه‌وه تۆپی تایبه‌ت بۆ مۆندیال دروست ده‌كات. گابۆلانی كه‌ناوی خێڵێكه له‌باشوری ئه‌فه‌ریقا تایبه‌ت كراوه به تۆپی مۆندیالی ئه‌مساڵ، ئه‌م تۆپه بۆیه‌كه‌م جاره تۆپی مۆندیال به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین یاریكه‌ری ئه‌وروپی ره‌خنه‌یان له‌تۆپه‌كه هه‌بوو فیفا بڕیاری داوه كه‌لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌و بكات كه‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌ڵبژارده‌كان یاریان به‌تۆپه‌كه كردوه.
به‌یان/ http://www.jamilali.com/aram/baeane.mp3
ئێواره/ http://www.jamilali.com/aram/ewaran.mp3
كاتی بانگدان/ http://www.jamilali.com/zekr/zekrebang.mp3
یاریه‌كانى ئه‌مرِۆ 28/6/2010
دوو‌شه‌ممه
قۆناغی شانزه‌هه‌م
یارى یه‌كه‌م
هۆڵه‌ندا * سلۆڤاكیا
كاتژمێر (5) به‌كاتى كوردستان
یارى دووه‌م
به‌رازیل * شیلی
کابرایه‌کی ڕه‌زیل له سه‌ربانێکه‌وه ئه‌که‌وێته خواره‌وه.. مناڵه‌که‌ی هاوار ئه‌کات و ئه‌ڵێ بابه! بابه! بابه! بابه! بابه! کابرا چاوێکی ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ: هه‌تیو... هه‌ر له ئێستاوه فێری ئیسراف مه‌به بۆم، یه‌ک جار بڵێ بابه و به‌سه..
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی یاوه‌ر
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]