به‌ڵێ جگه‌ره كێشان حه‌رامه، وه جگه‌ره كێشان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم نه‌بوو، به‌ڵام ئیسلام هاتووه به هه‌ندێك بنچینه‌ی گشتی هه‌موو شتێك حه‌رام ده‌كا كه زیانی بۆ لاشه‌مان و ماڵمان هه‌بێ وه زیانی دراوسێ و كۆمهڵگابدا .
ئه‌وه‌ش بهڵگهكانمانه له‌سه‌ر حه‌رامی جگه‌ره كێشان و كڕینی و فرۆشتنیشی:
خوای به‌رز ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ] الاعراف/157 واته : (شتی پاكیان بۆ حه‌ڵاڵ دهكاو شتی پیسیان لێ حه‌ڕام ده‌كا).
جگه‌ره‌ش یه‌كێكه له (خبائث) وه زیانی زۆره‌و بۆنی ناخۆشه.
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] البقرة/195 واته : (به ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه ناو له‌ناو چوون و نه‌مان).
جگه‌ره‌ش توشی نه‌خۆشی كوشنده‌ت ده‌كات وه‌ك شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی دڵ و ته‌نگه نه‌فه‌سی و زۆر نه‌خۆشی تر هه‌تا ئه‌وه له‌سه‌ر به‌رگی پاكێتی جگه‌ره نوسراوه كه بۆی هه‌یه كوشنده بێت و توشی نه‌خۆشی خراپت بكات!.
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ] النساء /29 واته : (وه خۆتان مه‌كوژن).
جگه‌ره‌ش خۆكوشتنێكی به‌سه‌بره بۆ مرۆڤ .
وه خوای به‌رز ده‌رباره‌ی زیانی مه‌ی و قومار ئه‌فه‌رموێ : [وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا] البقرة/219 واته : (زیانیان گه‌وره تره له سودهكهیان).
وه جگه‌ره‌ش زیانی زۆرتره له سوودی به‌ڵكو هه‌مووی زیانه له ماڵ و ته‌ندرۆستی و بێزار كردنی خه‌ڵكه به دووكه‌ڵه‌كه‌ی .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ] الإسرا‌ء/27 واته : (ئه‌وانه‌ی ماڵ به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن برای شه‌یتانه‌كانن)
وه جگه‌ره‌ش سه‌رف كردن و له‌ناو بردنی ماڵه ئه‌وه‌ش له كرده‌وه‌ی شه‌یتانه .
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (لا ضرر و لا ضرار) سلسلة الاحاديث الصحيحة 250 واته : (نابێ نه زیانت بۆ خۆت هه‌بێ نه بۆ خه‌ڵك).
جگه‌ره‌ش زیان به‌و كه‌سه ده‌گه‌ینێ كه ده‌یخوا وه زیان به ماڵ ده‌گه‌یه‌نێ وه زیان به جیرانه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێ وه له هه‌ر كه‌سێك له گه‌ڵی دابنیشێ.
وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( إن الله كره لكم ثلاثا قيل وقال وإضاعة المال وكثرة السؤال ) رواه البخاري واللفظ له ومسلم واته : ( بێ گومان خوا سێ شتی بۆ ئێوه پێ ناخۆشه ووتراوه‌و ووتی وه به فیڕۆ دانی ماڵ وه زۆر پرسیار كردن ) .
جگه‌ره‌ش به فیڕۆدانی ماڵه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یخوا كه‌واته خوا خۆشی ناوێ و حه‌رامی كردووه، وه (الكراهه) له قوڕئان و سوننه‌ت بۆ حه‌رام به‌كار دێ .
وه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه بۆ حه‌رام كردنی جگه‌ره، وه ئه‌شبێ بزانین ئه‌گه‌ر شتێك حه‌رام بێت ئه‌وه پاره‌كه‌شی حه‌رامه له‌به‌ر ئه‌وه كڕین و فرۆشتنی جگه‌ره حه‌رامه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (لعن الله اليهود إن الله حرم عليهم الشحوم فباعوها و أكلوا ثمنها و إن الله إذا حرم على قوم أكل شي‌ء حرم عليهم ثمنه) صحيح الجامع 5107 واته : (خوا له‌عنه‌تی كرد له یه‌هوود خوا به‌زی له‌سه‌ر حه‌رام كردن جا فرۆشتیان و وه پاره‌كه‌یان خوارد وه خوا كه خواردنی شتێك حه‌رام ده‌كا له‌سه‌ر قه‌ومێك ئاوها پاره‌كه‌شیان_حه‌قی ئه‌و شته‌یان_ له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات).
جا با ئاگادار بین نه‌كه‌ین شتی حه‌رام بفرۆشین و پاره‌كه‌ی بخۆین نه‌وه‌ك وه‌ك جوله‌كه ئاسا به‌ر له‌عنه‌ت بكه‌وین
لة سايتى سةلةفى كورد وةرم كرتووة