زۆر سوپاس هاورێیان

زۆر سوپاس هاورێیان

زۆر سوپاس

508

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

داوای وه‌لامی راست بکه‌م

ده‌ست خۆش

510

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

زۆر سوپاس هاورێیان

511

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

كابرایه‌ك له‌سه‌ر قه‌تڵ ئه‌گرن و دادگایی ئه‌كه‌ن..
دادوه‌ر ئه‌ڵێت تۆ تاوان باری به‌كوشتنی ژنه‌كه‌ت به‌لیدانی چه‌كوش...
له‌ناكاو كابرایه‌ك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ هه‌ڵئه‌سێت و پێی ده‌ڵێ ئه‌ی نامه‌رد..
دوباره‌ دادوه‌ر ئه‌ڵێت  دایكی ژنه‌كه‌شت به‌هه‌ه‌مان ڕێگا كوشتووه‌..
دووباره‌ هه‌مان كابرا هه‌ڵئه‌سێته‌وه‌ ئه‌ی  ناپیاوی.....
دادوه‌ره‌كه‌ توڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ئه‌زانم به‌هۆی بێ به‌زیی ئه‌م كابراوه‌ زۆر
دڵگرانن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر جارێكی تر له‌م قسانه‌ بكه‌ی ناچارم ده‌رت كه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌...
كابراش ده‌ڵێت گه‌وره‌م مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ من 15 ساڵه‌ هاوسێی ئه‌م پیاوه‌م
به‌درێژی ئه‌م 15 ساله‌ هه‌ركات داوای چه‌كوشم لێكردووه‌ وتویه‌تی ئێمه‌ چه‌كوشمان
نیه‌.........


ڕۆژێك كابرایه‌ك 40 سه‌رو پێ ده‌كاته‌ گوێنێ یه‌كه‌وه‌ پێی ئه‌ڵێن دوایی چۆن ئه‌زانیت
كام پێیه‌ هی كام سه‌ره‌یه‌؟؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت ئاساییه‌ ژێرپێكان ختكه‌ ئه‌جه‌م
كه‌له‌كه‌ی پێئه‌كه‌نێت و ئه‌زانم..


كابرایه‌ك ئه‌چێت بۆلای هاوڕییه‌كه‌ی نه‌خۆشه‌ لێی ئه‌پرسێت ئێسته‌ چۆنی ؟ ئه‌ویش
ئه‌ڵێت باشم تاكه‌م بڕاوه‌ گه‌ردنم ئازاری هه‌یه‌...
ئه‌ویش ئه‌ڵێت هیچ نیه‌ ئیشاالله ئه‌ویش ئه‌بڕێت....


كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌چێته‌ قاوه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ ..گارسۆنه‌كه‌ ئه‌ڵێت
چیتان بۆ بێنم.كچه‌كه‌ به‌گارسۆنه‌كه‌ ئه‌ڵێت دوو قاوه‌ بێنه‌...كوڕه‌كه‌ه‌شخێرا ئه‌ڵێت
دوانیش بۆ من....


كابرایه‌ك ده‌چێنه‌ كتێبخانه‌ كتێبه‌كه‌ی ته‌سلیم ئه‌كاته‌وه‌ كارمه‌نده‌كه‌ پێی ئه‌ڵێت
كتابه‌كه‌ی گرنگ بوو ...؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت وه‌ڵا ناوداری زۆری تیابوو به‌ڵام داستانی تیا
نه‌بوو....كارمه‌نده‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌ی هاوار ده‌فته‌ری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی منت بردووه‌....


پیاوی یه‌كه‌م هاوار به‌ده‌ست ژنه‌وه‌ هه‌موو بوون و نه‌بوونمی برد و ڕۆیشت.....
پیاوی دووه‌م خۆزگه‌م به‌خۆت ئه‌وه‌ی من هه‌موو برد به‌ڵام نه‌ڕؤیشت...


كابرا له‌ ته‌كسیه‌كه‌ دابه‌زی و ده‌رگاكه‌ی توند پێوه‌دا و وتی
حه‌یوان خۆتی...
شۆفێره‌كه‌ش ووتی بۆ خۆمن هیچم نه‌وتوه‌...؟
كابراش وتی ده‌زانم ده‌یڵێی...


كابرایه‌ك له‌ پاسێكدا سوار ئه‌بێ عه‌قیدێك له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ ئه‌بێت ...پێی ئه‌ڵێت
پۆلیسی..؟
عه‌قیده‌كه‌ش تێ ئه‌گات كه‌ ئه‌م كابرایه‌ سه‌ری له‌و داڵ و ئه‌ستێرانه‌ نابێته‌وه‌
..ده‌ڵێت به‌ڵێ...
كابرا ده‌ڵێ ...ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده‌ هیچ و په‌چی پله‌ی عه‌قیدت به‌ستووه‌...


كابرایه‌ك له‌ یابان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ...لێی ئه‌پرسن كێشه‌ی زمانت نه‌بوو له‌وێ ئه‌ڵێت
من نه‌مبوو به‌ڵام یابانیه‌كان له‌من تێنه‌ئه‌گه‌یشتن...


كابرایه‌ك ده‌ستی ئه‌شكێت ئه‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆی ده‌گرنه‌ گه‌چ...به‌دكتۆره‌كه‌
ئه‌ڵێت ده‌سته‌كانم چاك بێته‌وه‌ ئه‌توانم سه‌نتور لێده‌م..؟؟دكتۆره‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌ڵێ
زۆر ئاساییه‌
ئه‌میش ئه‌ڵێت ئه‌ڵا چه‌ن خۆشه‌ پێشتر نه‌م ئه‌زانی...


كابرایه‌ك كاره‌باكه‌یان ئه‌بڕێت...مه‌نجڵێك هه‌ڵئه‌گرێت و ئه‌چێته‌ هاوسێ ماڵه‌كه‌یان
بۆ كاره‌با..
هاوسێكه‌یا ئه‌ڵێت پیاوی چاك تۆ قاپێكی پلاستیكت بهێنایه‌ با كاره‌با نه‌تگرێت...

512

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ


كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌ی
ئه‌و سمێڵه‌؟ كچه‌كه‌ده‌ست ئه‌كات به‌ گریان......ئه‌میش ناچار ده‌بێت دڵی بداته‌وه‌
ده‌ڵێ ئه‌ی بابه‌ ...پیاو سمێڵی هه‌بێ چۆن ده‌گری.....

كابرایه‌ك به‌ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌م چوار شه‌ممه‌ بۆ ئه‌و چوار شه‌ممه‌
یه‌كتر ببینین زۆر دووره‌ وه‌ره‌ بابیكه‌ینه‌ دوشه‌ممه‌ بۆ دووشه‌ممه‌،،،



ژنه‌ی كابرا به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێ پیاوی ئه‌و ژنه‌ی ته‌نیشتمان هه‌موو به‌یانیه‌ك
كه‌ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ژنه‌كه‌ی ماچ ده‌كات،، تۆبۆ واناكه‌ی...پیاوه‌كه‌شی ئه‌ڵێت
ئافره‌ت عه‌یبه‌ من ئه‌و ژنه‌ی دراوسێمان هه‌ر ناناسم چۆن ئه‌و كاره‌ بكه‌م..


به‌كابرایه‌ك ئه‌ڵێن ده‌رگاكه‌ بگره‌ هه‌وای ده‌ره‌وه‌ زۆر سارده‌،،،،ئه‌ویش ئه‌ڵێ بۆ
من بیگرم هه‌وای ده‌ره‌وه‌ گه‌رم ئه‌بێته‌وه‌؟



كابرایه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕه‌زیل ئه‌چێته‌ سه‌ربازی ،،كاتێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ باوك
وبراكه‌ی ئه‌بینێ هه‌ریه‌كه‌و به‌كۆڵێ ڕیشه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌گریان ئه‌ڵێت چی بووه‌
كێ مردووه‌ حێرا پێم بڵێن تاقه‌تی بیستنیم هه‌یه‌..... ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ئاخر حه‌یوان
بۆچی تاقمی گوێزانه‌كه‌ت له‌ گه‌ڵ خۆت بردووه‌ بۆ سه‌ربازی..


كابرایه‌ك ئه‌یه‌وێت دانه‌ شقارته‌یه‌كی پێشتر داگیرساو دابگیرسێنێت هه‌رچه‌ند هه‌وڵ
ئه‌دات نابێ...هاوڕێكه‌ی ئه‌ڵێت وازی لێ بێنه‌ له‌وه‌ ده‌چێت شقارته‌كه‌ی خراپ
بێت...ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌خێر پێنج خوله‌ك نابێ هه‌ر ئه‌م دانه‌یه‌م داگیرساند...



كابرایه‌ك ده‌چێت بۆ بانك ئه‌ڵێت هه‌رچی پاره‌م هه‌یه‌ هه‌موویم بۆ بێنن...!هه‌مووی بۆ
ئوهێنن ده‌یژمێرێت و ده‌ڵێت باشه‌ بیحه‌نه‌وه‌ جێگای خۆی دڵنیا بووم كه‌می نه‌كردووه‌..


كابرایه‌ شۆفێری ته‌كسی ئه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێكی سوكان ڕاست ئه‌كڕێت پێی
ئه‌ڵێن ناخۆش نیه‌ ئه‌م سوكان ڕاستانه‌...؟ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌وه‌ڵا به‌س یه‌ك كێشه‌م
هه‌یه‌ كاتێك ئه‌مه‌وێت تف بكه‌م هه‌مووی ئه‌چێته‌ چاوی سه‌كنه‌كه‌مه‌وه‌..


كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ سه‌ر دار چنارێك ..لێی ئه‌پرسن،،چی ئه‌كه‌ی..؟
ئه‌ڵێت خه‌ریكم توو ئه‌خۆم..
ئه‌ڵێن گه‌مژه‌ ئه‌وه‌ داری چناره‌ خۆ یوو نیه‌؟
ئه‌ڵێت خۆتان گه‌مژه‌ن ئه‌زانم تووه‌كه‌ له‌ گیرفانم دایه‌..



ته‌یاره‌یه‌ك له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌یه‌ هه‌موو سه‌رنشینه‌كان یا الله یالله یانه‌
یه‌كێكیان نه‌بێ ..ئه‌ڵێن تۆ بۆ دوعا ناكه‌ی؟ ئه‌ویس ئه‌ڵێ بابكه‌وێته‌ خواره‌ خۆ هی
باوكم نیه‌.....


به‌ پیاوێك ئه‌ڵێن ئه‌ی ترسنۆك ئه‌وه‌ بۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت قاپ ده‌شۆیت ....؟ ئه‌ویش
ده‌ڵێت ئاساییه‌ ئه‌ویش جله‌كانم  له‌گه‌ڵ ده‌شوات.....


مامۆستایه‌ك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رزاره‌كی به‌ قوتابیه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ناوی ئه‌و
ئاژه‌ڵه‌ چیه‌ كه‌پێ یه‌كانی لێته‌وه‌ دیارن؟
قوتابیه‌كه‌ش زۆر ته‌ماشای ده‌كات نازانێ ده‌ڵێ ببووره‌ نازانم...
مامۆستاكه‌ ئه‌ڵێ .ده‌ی كه‌واته‌ ناوت چیه‌ با سفرێكی جوانت بۆ دابنێم ..؟
ئه‌ویش پێیه‌كانی له‌پێلاوه‌كانی ده‌رئه‌هێنێت و ئه‌ڵێت به‌ پێیه‌ كانمه‌وه‌ بزانه‌
ناوم چیه‌...........!

513

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

http://www.chra.tv/ctv/images/stories/a-abcdef/deryakhalid1.jpg

514

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

swpas bo toSh

515

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

Diyar Muhsin نووسی:

[size=24]ده‌ست خۆش كاك ئه‌حمه‌د بۆئه‌م بابه‌ته‌

به‌ڵام ئه‌مه‌دووره‌له‌ڕاستی ئه‌مان بۆپڕكردنه‌وی جه‌ریده‌كان درۆزۆرده‌كه‌ن
كاكاله‌ڕبال ناڕوات زۆرمه‌حاڵه‌چونكه‌نابێت بڕوابه‌وڕۆژنامه‌كه‌ته‌لۆنیانییه‌بكه‌ین ئه‌وروپیانه‌
هه‌تاهیخۆشمان ناڵێم هه‌مووی درۆده‌كه‌ن به‌ڵام زۆرشت هه‌یه‌دووره‌له‌ڕاستی بڕوابكه‌ دووباره‌ده‌ست خۆش........[/size]

زۆر سوپاس زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌

516

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

ده‌ست خۆش

517

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش

518

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-snc4/hs058.snc4/35240_143162252367846_116412928376112_420742_3796543_n.jpg
یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی ریکاردۆ کاکا ببێت بۆ ئه‌و یانانه‌ی که‌ ماوه‌یه‌که‌ به‌دواوه‌یه‌ین  به‌رامبه‌ر به‌ ٦٠ ملیۆن یۆرۆ  . ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی کاتالۆنی باسی له‌وه‌ کردووه‌ که‌ سه‌رۆکی یانه‌که‌ فلۆرێنتینۆ پیرێز ناوی کاکای خستۆته‌ لیستی فرۆشتنه‌کانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ بڕیاریدا نه‌شته‌رگه‌ریه‌ک له‌ پشتی ئه‌نجام بدات که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چوارمانگ دوورده‌که‌وێته‌وه‌ . ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ ریال مه‌درید ناتوانێت سود له‌ خزمه‌ته‌کانی ببینێت له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێی لالیگا و یانه‌که‌ش ئه‌مه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ چونکه‌ داوایان له‌ یاریزانه‌که‌ کردبوو پێش جامی جیهانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ئه‌نجام بدات به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌بوو به‌ پێکانه‌وه‌ یاری له‌ جامی جیهانی بکات وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ی له‌ده‌ست بچێت.

یانه‌ی چێڵسی و کارلۆش ئه‌نشلۆتی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی داواکارانی ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌که‌ن.

یاریگا

519

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ئه‌دیبایۆر:مانچسته‌ر سیتی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ سێ یانه‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ند ده‌بێت
http://u.goal.com/93200/93202_news.jpg
ئیمانۆیل ئه‌دیبایۆری هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی یانه‌کانی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتدی ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌که‌ی ڕکابه‌رێکی سه‌رسه‌خت ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی.هێرشبه‌ره‌ تۆگۆییه‌که‌ بڕوای وایه‌ ئه‌و 59 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ـیه‌ی تاکو ئێستا یانه‌که‌ی له‌کڕینی یاریزاناندا خه‌رجی کردووه‌ ڕیزکانی یانه‌که‌ی ته‌واو تۆکمه‌ کردووه‌ و له‌توانایاندا هه‌یه‌  له‌ سێ یانه‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ند بێت.

“به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی پێنجه‌م له‌وه‌رزی ڕابردوو شتێکی باش بوو،به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ زیاتر له‌وه‌مان ده‌وێت،ده‌مانه‌وێت له‌ سێ یانه‌ی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ند بین.”ئه‌دیبایۆر ئه‌مه‌ی به‌ The Miror گووت.

یاریگا

520

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

http://www.getscore.net/images/news/wide/fd31de4769d05523_2694.jpg

پێده‌چێت  زلاتان ئیبراهیمۆڤیج دواین ڕۆژه‌کانی خۆی له‌ به‌رشلۆنه‌ به‌سه‌ربه‌رێت دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ هه‌ستا به‌ کڕینی خانوێک له‌ شاری میلانۆی ئیتاڵیا ، که‌ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ ریزه‌کانی یانه‌ی ئه‌یسی میلان بۆ وه‌رزی داهاتوو ، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش له‌ هه‌مان شاردایه‌ به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ یاریزانه‌که‌ جارێکی تر بچێته‌وه‌ ئه‌و یانه‌یه‌  . ئه‌گه‌ر ناوبراو بگوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌یسی میلان ئه‌وا   توانیوێتی یاری بۆ هه‌رسێ یانه‌ گه‌وره‌که‌ی ئیتاڵیا کردبێت ( یۆڤانتس و ئه‌نته‌رمیلانو  ئه‌یسی میلان).

یاریگا

زۆر سوپاس هاورێیان

هههههههههههههه
ده‌ست خۆش

http://zhwan.net/all/uploads/2010/07/danaz.jpg

http://files.fatakat.com/2009/5/1242752451.jpg
زۆر زۆر به‌داخه‌وه‌ به‌راستی هه‌والێکی ناخۆش بوو خوای گه‌وره‌ سه‌بوری هه‌موو لایه‌ک بدات به‌تایبه‌تی بنه‌ماله‌که‌یان

http://albetaqa.jeeran.com/azkar50.jpg
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بێ به‌ش نه‌بی له‌م خێره گه‌وره‌یه  ئه‌وا بلێ
[size=16]
[اللهم اغفر للمؤمين و المؤمنات و المسلمين و المسلمات  الأحياء منهم و الاموات وارحمهم برحمتك  يا مجيب الدعوات][/size]

ئه‌م دوعایه ته‌نها پێنج چرکه کاتت لێ ده‌بات و خێرێکی زۆریشت پێده‌گات چونکه تۆ دوعا بۆ هه‌موو موسوڵمانان ده‌که‌ی ژماره‌ی موسوڵمانانیش له‌سه‌ر زه‌وی له‌سه‌روی یه‌ک ملیاره‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و موسولمانانه‌ی که‌مردووشن

ته‌نها خوا ده‌زانێت که‌ پاداشتی ئه‌م دوعایه چه‌ند گه‌وره‌یه

http://1.bp.blogspot.com/_ysxLgrNb18s/STf-OdkGyHI/AAAAAAAAAIY/OzzoyI39OFc/s320/%D9%81%D9%83%D8%B1.jpg

[size=16]

ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌(10)پرسیار پێكهاتووه‌، ئه‌مه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ خێرایه‌ كۆمه‌ڵێَك له‌تایبه‌تمه‌ندی‌ كه‌سێتی‌ خۆمان بۆ رونده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تی‌ كه‌سێتی‌ خودی‌ خۆمان له‌دیدی‌ كه‌سانه‌ی‌ تره‌وه‌.
تۆی‌ خوێنه‌ر لێره‌دا پێویستت به‌پێنوس‌و په‌ڕه‌ كاغه‌زێك هه‌یه‌ بۆ نووسینی‌ ژماره‌‌و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كان.

پرسیاری‌ یه‌كه‌م: چ كاتێك له‌باشترین بارودۆخدایت؟
1. به‌یانیان
2. دوای‌ نیوه‌ڕۆ تا وسه‌ره‌تای‌ ئێواره‌
3. شه‌وان

پرسیاری‌ دووه‌م: چۆنیه‌تی‌ شێوازی‌ رۆیشتنت به‌به‌رده‌وامی‌؟
1. به‌ شێوه‌یه‌كی‌ خێراو هه‌نگاوی‌ فراوان.
2. به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێراو هه‌نگاوی‌ كه‌م.
3. به‌هێواشی‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رو روانین بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا.
4. به‌هێواشی‌‌و سه‌رداخستن.
5. زۆر به‌هێواشی‌.

پرسیاری‌ سێ یه‌م: چۆنیه‌تی‌ ده‌ست جوڵاندنت له‌كاتی‌ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا؟
1. هه‌ردوو قوڵم ده‌خه‌مه‌ سه‌ریه‌ك.
2. ده‌ست خستنه‌ ناو یه‌ك.
3. ده‌ست خستنه‌ سه‌ر كه‌له‌كه‌
4. شاڵاوهێنان له‌كاتی‌ قسه‌كردن به‌هۆی‌ جوڵه‌ی‌ ده‌ست، به‌ڵام به‌شیبَوه‌یه‌كی‌ پۆزه‌تیفی‌.
5. ده‌ستهێنان به‌گوێ‌و چه‌نه‌گه‌و قژدا.

پرسیاری‌ چواره‌م: له‌كاتی‌ شه‌كه‌تی‌‌و هیلاكیدا:
1. جووتكردنی‌ هه‌ردوو قاچ‌و ئه‌ژنۆ پێكه‌وه‌.
2. قاچ خستنه‌ سه‌ر قاچ.
3. قاچ درێژكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێك.
4. دانیشتن له‌سه‌ر یه‌ك قاچ.

پێنجه‌م: له‌كاتی‌ بینینی‌ دیمه‌نێكی‌ خۆشدا .
1. پێكه‌نین به‌ده‌نگێكه‌ به‌رز.
2. پێكه‌نین به‌ڵام به‌ده‌نگێكی‌ نزم.
3. پێكه‌نینێكی‌ بێده‌نگ.
4. زه‌رده‌خه‌نه‌.

شه‌شه‌م: له‌كاتی‌ چوونه‌ ناو ئاهه‌نگێك یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا.
1. له‌كاتی‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌م سه‌رنج راكێشانی‌ خه‌ڵكی‌ به‌لای‌ خۆمدا.
2. چوونه‌ ژووره‌وه‌ به‌هێمنی‌‌و گه‌ڕان به‌دوای‌ كه‌سێكدا.
3. به‌بێده‌نگی‌ چوونه‌ ژووره‌و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س نه‌ت بینێت.

حه‌وته‌م: له‌كاتێكدا ئیشێك ده‌كه‌یت‌و هه‌موو بیرێكت لای‌ ئه‌و ئیشه‌یه‌ یه‌كێك دێت ئیشه‌كه‌ت پێده‌بڕێت.
1. ئاساییه‌ له‌لام.
2. توڕه‌ ده‌بم.
3. به‌ئاسایی‌ وه‌ریده‌گرم ،به‌ڵام توڕه‌ش ده‌بم.

پرسیاری‌ هه‌شته‌م: جوانترین ره‌نگ به‌لاته‌وه‌.
1. سور‌و پرته‌قاڵی‌.
2. ره‌ش.
3. زه‌رد‌و شینی‌ كراوه‌.
4. شینی‌ تۆخ‌و وه‌نه‌وشه‌یی‌.
5. سپی‌.
6. ره‌ساسی‌ یان خۆڵه‌مێشی‌

پرسیاری‌ نۆیه‌م: شه‌وان له‌كاتی‌ پێش خوتندا.
1. راكشان به‌رێكی‌ له‌سه‌ر پشت.
2. راكشان له‌سه‌ر سك.
3. نوستن له‌سه‌ر لا.
4. ده‌ست خستنه‌ ژێر سه‌ر.
5. داپۆشینی‌ هه‌موو له‌شت تا سه‌رت.

پرسیاری‌ ده‌یه‌م: ئه‌وه‌ی‌ كه‌زۆر خه‌وی‌ پێوه‌ ده‌بینیت.
1. خه‌و بینین به‌وه‌ی‌ كه‌كه‌سێكی‌ سه‌ركه‌وتووم.
2. خه‌و بینین به‌وه‌ی‌ كه‌سێكی‌ سه‌رنه‌كه‌وتووم.
3. گه‌ڕان به‌دوای‌ كه‌سێكدا.
4. خه‌و بینین به‌چوونه‌ ئاسمان‌و سه‌ر ده‌ریا.
5. هیچ خه‌ونێك نابینم.
6. هه‌میشه‌ خه‌وی‌ خۆش ده‌بینم.

خاڵه‌كان
لێره‌دا خاڵه‌كانی‌ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی‌ هه‌ڵتبژاردووه‌ دیاریده‌كه‌ین.

پرسیاری‌ یه‌كه‌م:
1=2 خاڵ
2=4 خاڵ
3=6 خاڵ

پرسیاری‌ دووه‌م:
1=6 خاڵ
2=4 خاڵ
3=7 خاڵ
4=2 خاڵ
5=1 خاڵ

پرسیاری‌ سێ یه‌م:
1=4 خاڵ
2=2 خاڵ
3=5خاڵ
4=7 خاڵ
5=6 خاڵ
پرسیاری‌ چواره‌م:
1=4 خاڵ
2=6 خاڵ
3=2خاڵ
4=1 خاڵ
پرسیاری‌ پێنجه‌م:
1=6 خاڵ
2=4 خاڵ
3=3خاڵ
4=5 خاڵ
5= 2 خاڵ

پرسیاری‌ شه‌شه‌م:
1=6خاڵ
2=4 خاڵ
3=2خاڵ
پرسیاری‌ حه‌وته‌م:
1=6 خاڵ
2=2 خاڵ
3=4خاڵ
پرسیاری‌ هه‌شته‌م:
1=6 خاڵ
2=7 خاڵ
3=5خاڵ
4=4 خاڵ
5=3 خاڵ
6= 2خاڵ
7= 1خاڵ
پرسیاری‌ نۆیه‌م:
1=7خاڵ
2=6 خاڵ
3=4خاڵ
4=2 خاڵ
5=1 خاڵ
پرسیاری‌ ده‌یه‌م:
1=4 خاڵ
2=2 خاڵ
3=3خاڵ
4= 5خاڵ
5= 6خاڵ
6=1 خاڵ
له‌كۆتایدا خاڵه‌كانی‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ خۆت كۆ بكه‌ره‌وه‌، پاش ته‌واو دڵنیابوون له‌ژماره‌‌و كۆكردنه‌وه‌كان كرته‌ له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بكه‌ بۆ زانینی‌ كه‌سێتی‌ خۆت.



ئه‌نجامه‌كان
زیاتر له‌ (60) خاڵ/
• خه‌ڵكی‌ وا سه‌یرت ده‌كه‌ن كه‌كه‌سێكی‌ پێویسته‌ به‌ئاگاوه‌ مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
• به‌كه‌سێكی‌ له‌خۆبایی‌، ئه‌نانی‌، زاڵ سه‌یرت ده‌كه‌ن.
• له‌وانه‌یه‌ له‌لای‌ كه‌سانێك سه‌رنجڕاكێش بیت‌و به‌ئاواته‌وه‌ بن وه‌ك تۆ بن، به‌ڵام به‌به‌رده‌وامی‌ بڕوات پێناكه‌ن‌و ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیت له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ن.

له‌(51 - 60) خاڵ
• كه‌سێكه‌ سه‌رنجڕاكێش‌و گۆڕاوی‌ له‌دیدی‌ خه‌ڵكیدا.
• تایبه‌تمه‌ندی‌ كه‌سێكی‌ سه‌ركرده‌یت هه‌یه‌، به‌ئاسانی‌ به‌په‌له‌ بڕ یار ده‌ده‌یت.
• كه‌سێكی‌ ئازا‌و سه‌رنجڕاكێشیت‌و زۆر شت له‌خۆتدا تاقی ده‌كه‌یته‌وه‌‌و خراپه‌كانت لا قبوڵه‌‌و چێژییان لێوه‌رده‌گری‌
• خه‌ڵكی‌ خۆشبه‌ختن به‌هاوڕێیه‌تیت به‌هۆی‌ ناوبانگیت .

له‌(41- 50) خاڵ
• كه‌سێكی‌ مه‌نگۆل‌و چالاك‌و جوان‌و ئیشكه‌رو خۆشبه‌ختن له‌ ژ یاندا‌و هه‌میشه‌ خه‌ڵك گرنگیان پێده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆی‌ به‌كه‌سێكی‌ زۆر قورس‌و دووره‌ په‌رێزی‌ ده‌گرێت.
• رووخۆش، تێگه‌یشتووه‌، رێز له‌خه‌ڵك ده‌گرێت‌و حه‌ز به‌یارمه‌تیدانی ده‌وروپشت ده‌كات.

له‌ (31- 40) خاڵ
• كه‌سێكی‌ به‌هه‌ست‌و وردربین‌و به‌ئاگا‌و ئیشكه‌رو زیره‌ك‌و به‌توانایت.
• به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان‌و خێرا ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دروست بكه‌ن، به‌ڵام هه‌میشه‌دڵَسۆزی‌ هاوڕێكانیان‌و داوایان لێده‌كه‌ن كه‌ به‌شێوه‌ یه‌كی‌ نموونه‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
• یه‌كێك باش بیناسێت ناتوانێت گومان به‌رامبه‌ر هیچ له‌هاوڕێكانی‌ له‌لا دروست بكات، ه‌بڵام پێویستیان به‌كاتێكی‌ زۆره‌ بۆ له‌یاد كردنی‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ی‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ لێی‌ ده‌كرێت.

(21- 30) خاڵ
• كه‌سێكی‌ بێزران‌و زۆر به‌گران رازیده‌بن،زۆر به‌ئاگا‌و وردبینن‌و زۆر به‌هێواش ی‌ ده‌ڕۆن.
• له‌ئێستادا ناتوانن هه‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی‌ كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو.
• خه‌ڵكی‌ وا ده‌ڕواننه‌ تۆ كه‌كاره‌كانت یان بڕ یاره‌كانت له‌هه‌وو روویه‌كه‌وه‌ لێكده‌ده‌یته‌وه‌ پێش هه‌ستان به‌جێبه‌جێكردنیان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌تۆدا كه‌كه‌سێكی‌ به‌ئاگایت.

كه‌متر له‌ (21) خاڵ
• شه‌رمنن، دوودڵن‌و توانای‌ بڕیاردانیان نییه‌‌و پشت به‌كه‌سانی‌ ترده‌به‌ستن له‌بڕیاریاردان‌و پێویستیان به‌كه‌سێكه‌ موراعاتیان بكات، نایه‌وێت ده‌ست له‌ئیش‌و كاری‌ هیچ كه‌س وه‌ربدات.
• خه‌ڵك وات ده‌بینن كه‌كه‌سێكی‌ زۆر رارایت‌و كێشه‌ت زۆره‌ له‌گه‌ڵ نه‌بوونی‌ هی چ كێشه‌یه‌كیشدا.
• هه‌ندێك كه‌س كه‌ تۆ ناناسن به‌كه‌سێكی‌ بێزارت ده‌زانن به‌ڵام ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ تۆ ده‌ناسن




mkurdan
[/size]

hhhhhhhhh
swpas

528

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هونه‌ری)

چاوەڕوانی 6 گۆرانیی تازەی
http://www.hawler.in/pic/1279010869_2.gif
گۆرانیبێژ (ئیسماعیل ڕەفعات) لە خۆئامادەكردندایە بۆ ئەوەی ئەلبوومێكی گۆرانی تۆمار بكات، بەڵام بە نیازە دوو گۆرانیی تۆمار بكات و ئەوانی دیكەیش بۆ كاتێكی دیكە دوا بخات.
لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” (ئیسماعیل) دەربارەی تازەترین كاری هونەری خۆی دەڵێت: “لە خۆئامادەكردندام بۆ ئەوی 6 گۆرانی تۆمار بكەم و لە ئەلبوومێكدا بڵاویان بكەمەوە، بەڵام بۆ قۆناغی یەكەم دوو گۆرانی تۆمار دەكەم و لە دواییدا گۆرانییەكانی دیكە تۆمار و بڵاو دەكەمەوە.”
(ئیسماعیل) دەربارەی ئەوەی ئاخۆ لەو 6 گۆرانییە هیچ ئاواز و هۆنراوەیەك خۆی دایناوە؟ ئەو دەڵێت: “بەڵی یەكێك لە گۆرانییەكان ئاواز و هۆنراوەی خۆمە و یەكێكی دیكەیش لە گۆرانییەكان لە ئاواز و هۆنراوەی (شوان بەكر)ـە برای گۆرانیبێژی كۆچكردوو (ئەردەلان بەكر) و ئەوانی دیكەیش میووزیكژەن (دیەم جەلیل) دایناوە.
(ئیسماعیل ڕەفعات) زیاتر لەسەر كارە هونەرییەكانی خۆی قسەی كرد و گوتی: “بە نیازم لە وڵاتی توركیا و سووریا كۆنسێرت ساز بكەم و دەمەوێت هەوادارانی دەنگم لەو دوو وڵاتە بەسەر بكەمەوە.” ئەو گۆرانیبێژە لە ڕێگەی ڕۆژنامەكەی ئێمەوە ئاگاداری خەڵكی دەكاتەوە، كەوا كەسێك بە ناوی ئەوەوە لە سایتی “فەیسبووك” قسە دەكات و وەڵامی خەڵك دەداتەوە و ئەو كەسە ئەو نییە و كەسێكی دیكەیە بە ناوی ئەوەوە قسە دەكات.

هه‌ولێر

شۆخان بەرزنجی

كێشەی قوتابییە دووساڵەكانی پۆلی دوازدە چارە دەكرێت
http://www.hawler.in/pic/1278958347_14.gif
     
قوتابیانی قۆناغی دوازدەیەمی ئامادەیی لە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەدا.هەولێر

دەنگۆی گۆڕینی مەنهەجی خوێندنی پۆلی دوازدە، قوتابییە دووساڵەكانی ساڵی داهاتووی نیگەران كردووە و، بۆ نەهێشتنی نیگەرانییەكانی قوتابیانیش، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری پێڕۆكردنی دوو سیستمی خوێندنی كۆن و نوێی لە ساڵی داهاتووەوە داوە، بەو پێیەیش قوتابییە دووساڵەكان مەنهەجی كۆن و قوتابییە یەكساڵەكان مەنهەجی نوێ دەخوێنن.

گۆڕینی مەنهەج
بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گۆڕینی مەنهەجی پۆلی دوازدەی بەشی زانستی، هەر لە ئێستاوە نیگەرانی لای ئەو قوتابیانە دروست كردووە كە بە ئومێدی هێنانی نمرەی بەرزتر، خۆیان بۆ ساڵی خوێندنی 2010-2011 هێشتووەتەوە.
لەو بارەیەوە، قوتابی (مەسعوود عەبدوڵڵا) كە لە پۆلی شەشەمی زانستییە، بۆ “هەولێر” باسی لەوە كرد كە ئەو تووشی شۆك بووە، چونكە بە هیوای بەرزكردنەوەی نمرەكانی و خستنەگەڕی هەوڵێكی زیاتر، خۆی بۆ ساڵی داهاتوو هێشتووەتەوە. گوتیشی: “من بە هیچ شێوەیەك چاوەڕوانی گۆڕینی مەنهەجم نەكردووە.” بە بڕوای ئەو قوتابییە، دەبووایە لە سەرەتای ساڵی خوێندنی 2009-2010ـدا، لە گۆڕینی مەنهەجەكە دڵنیایان بكردانایەوە، تا هەنووكە تووشی دڵەڕاوكێ‌ نەبوونایە.

دووساڵەكان پۆلی جیایان بۆ دەكرێتەوە
بە مەبەستی دڵنیاكردنەوەی قوتابیان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە مامۆستا (ئاراس)، لێدوانێكیدا بۆ “هەولێر”، ئاشكرای كرد كە ئەو قوتابیانەی خۆیان هێشتووەتەوە، لە ساڵی خوێندنی 2011-2012ـدا هەمان مەنهەجی ئەمساڵیان دەخوێننەوە، بەڵام قوتابییە یەكساڵەكان بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەییەوە مەنهەجی نوێ دەخوێنن.
سەبارەت بە چۆنیەتیی پێڕۆكردنی سیستمی دوو مەنهەجی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان ڕوونی كردەوە كە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان و قوتابخانەكان، بە هەماهەنگی یەكدی ئەو كارە ئەنجام دەدەن. گوتیشی: “قوتابییە دووساڵەكان پۆلی جیایان بۆ دەكرێتەوە.”

مەنهەجە گۆڕاوەكانی ساڵی داهاتوو
بەڕێوەبەری ئامادەیی (هەڵكەوت) لە سنووری پەروەردەی سلێمانی مامۆستا (عەلی عەبدولحەمید)، ئەوەی خستە ڕوو كە دوێنێ ڕێنمایی تایبەت بە چۆنیەتیی پێڕۆكردنی سیستمەكەیان پێ گەییشتووە و گوتی: “مەنهەجی هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی لە ساڵی داهاتوودا دەگۆڕێت.”
هەر لەو نێوەندەدا، مامۆستا (ئاراس) هێمای بۆ ئەوەكرد كە لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی و لە سەرتاسەری هەرێمدا، ماددەكانی (بیركاری، كیمیا، زیندەوەرزانی) دەگۆڕدرێن. ئاشكرایشی كرد كە لە سنووری پەروەردەی سلێمانیدا، پڕۆگرامی (ئینگلیزی) ناگۆڕدرێت، بەڵام لە هەولێر و دهۆكدا پڕۆگرامی ئینگلیزیی نوێ دەخوێندرێت.

نمرەی قوتابیان لە ئاستی چاوەڕوانییەكاندا نەبوو
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، (مەسعوود) ئاماژەی دا كە ڕێژەیەكی بەرچاوی قوتابیان ئەمساڵ بەو نمرانە ڕازی نین كە بۆیان هاتووەتەوە، چونكە نمرەكانیان كەمترە لەوەی كە چاوەڕوانی بوون.
مامۆستا (عەلی عەبدولحەمید)، پشتڕاستی كردەوە كە مامۆستایان هەمان تێبینیی قوتابیانیان دەربارەی كەمیی نمرەكان لە لا دروست بووە و گوتی: “ زۆربەی ساڵەكان ئەو تێبنییە هەبووە، بەڵام جێگەی سەرنجە ئەمساڵ تەنانەت ئەو قوتابیانەی مامۆستایان چاوەڕێی بەدەستهێنانی نمرەی بەرزیان لێ كردوون، نمرەكانیان لە ئاست چاوەڕوانییەكەدا نەبووە.” مامۆستا (عەلی)، پێیشی وابوو كە لیژنەی تاقیكردنەوەكان و كۆنتڕۆڵ، لەو مەسەلەیە بەرپرسن .

هه‌ولێر :
سالار تاوەگۆزی

ده‌ست خۆش

531

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر سوپاس

532

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر سوپاس

533

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ست خۆش

534

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

جیهانی عشق

جیهانی عشقی ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌ش بوو

که‌ دار و دره‌خت حه‌سوودیان پێ ده‌بردین

عشقی ئێمه،‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوو، ببو به‌ چیرۆکی سه‌ر زمان

له‌ هه‌موو وه‌رزه‌کان ئێمه‌ دوو گوڵی سووری

بۆن خۆشی گه‌ش بووین

که‌ له‌ بازاڕ و گوڵ فرۆشان

نموونه‌ی ئه‌م دوو گوڵه‌ نه‌بوو!

ورزی پاییز نه‌ی ده‌توانی به‌ تووڕه‌ی ڕه‌شا با

یه‌ک په‌ڕ له‌ برژانگمان بوه‌رێنێ

زستانی بێ روع! به‌ فر و بارانی دایمی نه‌ی‌ده‌توانی

kozhin

535

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

گوێ بگره‌ لێم

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له‌تۆ دوورم
له‌ غه‌رقی خه‌ما بێ سنورم
واسه‌رگه‌ردان و وێڵم
وه‌کو په‌ڕه‌ی گوڵ هه‌ڵئه‌وه‌رم
ئازیز وه‌ره‌و ببینه‌ حاڵم
سه‌یرکه‌ من چۆن ده‌ناڵم
نازانم ئه‌م دڵه‌ بۆ وا به‌تۆوه‌ په‌یوه‌سته‌
خوایه‌ چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م دڵه‌ مه‌سته‌
دڵم ئه‌و ماسیه‌یه‌
که‌له‌ده‌ریای تۆنه‌بێ ناژی
دڵم ئه‌و چۆله‌که‌یه‌یه‌
که‌له‌سه‌ر داری تۆنه‌بێ ناسره‌وێ
چاوم بۆ دیده‌نی تۆ وا کوێر ئه‌بێ
که‌سیش نازانێ به‌چی چاره‌سه‌ر ئه‌بێ
گوڵم تاکه‌ی نام دوێنی
تاکه‌ی به‌بێگانه‌م ئه‌زانی
خۆزگه‌ هه‌ر تۆم نه‌ناسیایه‌
خۆزگه‌ هه‌ر تۆم نه‌بینیایه‌
ئازیز چیت بۆ باس بکه‌م
گریانی شه‌وانم یا بێهۆشی له‌ژیانم
           
            هێمن

536

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وه‌رزش)

ده‌ست خۆش

ده‌ست خۆش

مۆز....
مۆزێک ده‌گریا رێواس لێی پرسی بۆ ده‌گری  مۆز وتی له‌ پێش خه‌ڵک روتم ده‌که‌ن  رێواس وتی بۆ من ناڵێی  روتم ده‌که‌ن و خێشم تێ ده‌که‌ن !



خه‌و ....
پیاوێک له‌ خه‌ونی ده‌عوه‌ت کرا بوو هه‌تا هه‌ستا بوو نیوه‌ی بالیفه‌که‌ی خواردبوو !


کور و کچێک ....
کوڕێک به‌ کچێک ده‌ڵێت بمبه‌ ناو دڵی خۆت
کچه‌که‌ش ده‌ڵێت ببوره‌ کرێچی تێدایه!

خۆشم ده‌وێی....
خۆشم ده‌وێی به‌ ده‌لیل
من نه‌وت تۆ به‌رمیل
من ئه‌رزاق تۆ وه‌کیل
ریساله‌ بنێره‌ ره‌زیل !



مغه‌زی...
پیاوێک نه‌خۆش بوو دکتۆر بتڵێک مغه‌زی دایێ
هه‌تا دکتۆر هاته‌وه‌ 2 نانی پێ خواردبوو !

539

(16 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

ههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش هه‌ربژی

540

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

http://kurdup.com/up
بیبه‌ری شیرین  جگه‌له‌وه‌ی تامێکی خۆشی هه‌یه‌و  به‌خواردنه‌وه‌ ئه‌خورێت،

سودیشی بۆ مرۆڤ زۆره‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بێته‌ هۆی  هه‌رس کردنی ئه‌وخواردنانه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌یخۆین.

جا هه‌وڵ بده‌ ڕۆژانه‌ به‌لای که‌مه‌وه‌ بیبه‌رێکی شیرین بخۆ  .

کۆژین

ده‌ست خۆش

زۆر سوپاس

543

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر سوپاس

544

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

زۆر سوپاس

زۆر سوپاس

546

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ میوزیك و ڤیدیۆ)

ده‌ستت خۆش بیت هه‌ربژیت