799

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet papula gyan sarkaw tw by azizm

http://www.kurdup.com/uploads/2c3db2dd1d.jpg

ئالان عومه‌ر: ئه‌گه‌ر نه‌توانی له‌ به‌ڕێوه‌چونی ژیانی خۆت دڵنیابیت توانای داهێنانت نییه

ده‌كرێت خراپه‌كاریی و درۆكان ناچاری كردبین زه‌حمه‌ت عاشق بوونی خۆمان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوات به‌وه‌ نه‌بێت ژیانێكی بێ عه‌شق لای هیچ كه‌س بوونی هه‌بێت هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌رته‌وازه‌ بوون ژیان لێیان ده‌خوازێ هه‌موو كاته‌كانیان بۆكار دابنێن خسوسیه‌تی هونه‌رمه‌ندیش رێییان لێده‌گرێت هه‌موو كارێك بكه‌ن منیش وه‌ك زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستان ره‌نگه‌ تووش به‌ دۆش دامانێك بووبم به‌دیار ژیانی سه‌ختی هونه‌رمه‌ندبوونه‌وه‌

رووی لە وڵاتی سوید كردووە و ئێستا لەوێ ژیان بەسەر دەبات، ئالان تا ئێستا خاوەن چەندین بەرهەمی جیاجیایە وەك سیدی و كلیپ و یەكێكە لەو دەنگە ئافرەتانەی كەهەر لە سەرەتاوە بەهرە و توانا هونەرییەكانی دەركەوتن، جگە لە شێوەزاری سۆرانی ئالان عومەر یەكێكە لەوانەی كە زۆر بە جوانی بە شێوەزاری كرمانجیش سەركەوتووانە گۆرانی دەڵێ، بەڵگەشمان ئەوەیە كە بەردەوام گۆرانییەكانی خانمە هونەرمەند گوڵبەهار لە ئاهەنگ و كۆنسێرتەكان دەڵێتەوە، تەنانەت گۆرانی (دلۆ)ی بە ڤیدیۆ كلیپیش تۆمار كردووە بە هاوكاری تیپی مۆسیقای دهۆك، لە پەیوەندییەكدا ئالان عومەری هونەرمەند لە سویدەوە وەڵامی پرسیارەكانی داینەوە.

* زۆرباس لەهۆكارەكانی چوونت بۆ ئەوروپا كراوە، حەز دەكەین تۆ خۆت زیاتر بۆ خوێنەران باس لە هۆكارەكانی چوونت بۆ ئەوروپا و گەڕانەوە و نەگەڕانەوەت بكەی؟

- له‌ هه‌موو جێیه‌ك ژیانكردن و دابینكردنی پێویستییه‌كانی ژیان له‌سه‌رووی كارو هه‌ر پیشه‌و خزمه‌تێكی گشتییه‌وه‌یه‌، تۆ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت نه‌بوو خودی خۆت ژیانێك بۆ خۆت دابین بكه‌ی ناتوانی خزمه‌تی گشتیش بكه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌توانی له‌ به‌ڕێوه‌چونی ژیانی خۆت دڵنیابیت توانای داهێنانت نییه.‌ له‌كوردستان ئه‌گه‌ر بته‌وێت بژیت ده‌بێت چه‌ند شه‌فته‌ ده‌وام بكه‌ی ئه‌گه‌رنا ناتوانیت بژیت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك توانای داهێنانیشت نییه‌. یانی به‌ڕاستی زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌رته‌وازه‌ بوون له‌كوردستان ژیان و پێویستییه‌كانی لێیان ده‌خوازێ هه‌موو كاته‌كانیان بۆكار دابنێن هونه‌ر و خسوسیه‌تی هونه‌رمه‌ندیش رێییان لێده‌گرێت هه‌موو كارێك بكه‌ن، خۆ ناتوانن كاته‌كانیشیان هه‌موو بۆ كاری هونه‌ری ته‌رخان بكه‌ن، چونكه‌ هونه‌ریش یه‌كێكی تر له‌ قورسییه‌كانی ژیانه‌ به‌سه‌ر شانی هونه‌رمه‌نده‌وه‌، جگه‌ له‌خه‌رجی هیچ داهاتێكی نییه‌ بۆیه‌ منیش تا ئێستا نازانم له‌كام لا ده‌ژیم له‌كوردستان درێژه‌ به‌ژیان ده‌ده‌م یان له‌ ئه‌وروپا.

من بۆ چه‌ند كارێكی هونه‌ری هاتووم و له‌ راگه‌یاندنه‌كان باسمكردووه‌ وه‌ك كۆنسێرت و كلیپ و تۆماری چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری، به‌ڵام دڵنیا نیم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ یان لێره‌ بارگه‌ی ژیان ده‌خه‌ین، چونكه‌ منیش وه‌ك زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستان به‌هۆی سه‌ختی ژیان و نه‌بوونی هیچ هاوكارییه‌ك به‌ ره‌چاوكردنی تایبەتمەندێتی ژیانی هونه‌رمه‌ند ره‌نگه‌ تووش به‌ جۆش دامانێك بووبم به‌دیار ژیانی سه‌ختی هونه‌رمه‌ندبوونه‌وه‌، بۆیه‌ پێم باشه‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌جدی ئاوڕ له‌و لایه‌نه‌ بداته‌وه‌ كه‌ بۆچی له‌ كوردستان هونه‌رمه‌ند ناتوانێ دڵنیابێت له‌ژیانی خۆی.

* تۆ لە كوردستان بوویت ئێستاش لە ئەوروپای، دەكرێ بەوردی باس لە جیاوازییەكانی كاری هونەریمان بۆ بكەیت لە ئەوروپا و كوردستان ؟

- من باسمكرد ژیانی هونه‌رمه‌ند سه‌خته‌ بۆیه‌ له‌ هه‌ركوێ بێت سه‌ختی بۆ كاره‌كانی هه‌یه‌ وه‌ك وه‌ڵامێك زۆر كه‌س باسیان كردووه‌، منیش ده‌توانم بڵێم له‌كوردستان هه‌بونی موزیك ژه‌نی باش و هه‌ماهه‌نگی و ده‌ستگه‌شتن به‌ پێویستییه‌ هونه‌رییه‌كان كاره‌كان ئاسانتر ده‌كات و له‌ده‌ره‌وه‌ش دووری نێوان هونه‌رمه‌نده‌كان و كۆنه‌بوونه‌وه‌یان كاره‌كان زه‌حمه‌تتر ده‌كه‌ن،به‌ڵام دولایه‌نه‌ له‌ هه‌ردولا به‌شێك له‌ زه‌حمه‌ت هه‌یه‌ له‌كوردستان وێرای ئه‌و ئاسانییه‌ی كه‌ باسمكرد نه‌بونی ته‌كنیكی باش زه‌حمه‌تی بۆ باشی كوالێتی به‌رهه‌مه‌كان دروست ده‌كات، لێره‌ش دوری نێوان هونه‌رمه‌نده‌كان و وه‌ك پێویست ده‌ست نه‌گه‌شتن پێیان زه‌حمه‌تی ده‌خولقێنێ بۆیه‌ له‌هه‌ردوو سه‌ختی هه‌یه‌، به‌ڵام بۆكێ و كام هونه‌رمه‌ند سه‌خته‌؟

ئه‌وه‌ پرسیاره‌ كه‌ وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هاوكاری و پاڵپشتی مادی له‌پشت نه‌بوو هه‌موو شت سه‌خته‌ بۆی پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌یه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه‌ هه‌موو ده‌رگایه‌كی بۆ كرایه‌وه‌ هه‌موو كاره‌كان ئاسانه‌ به‌ده‌ستییه‌وه‌ له‌ هه‌ركوێ بیه‌وێت كار ده‌كات زۆر به‌ ئاسانی، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ مانان كه‌ هاوكاری باشمان نییه‌ جیاوازی لێره‌و له‌وێ نییه‌ له‌هه‌ر لایان به‌شێكی زۆر له‌سه‌ختی هه‌یه‌ بۆ كاره‌كانمان له‌وێ نه‌بوونی توانای ماددی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی كاره‌كه‌ت لێره‌ش نه‌بوونی توانای مادی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی موزیسیانی باش و كاركردن له‌ ستۆدیۆی پێشكه‌وتوو.

* وەك ئافرەتێك ژیان لە ئەوروپا بۆتۆ چەند سەختە؟

- ئاماژه‌م به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هونه‌رمه‌ند بێت ژیان سه‌خته‌ بۆی، جا ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئه‌وه‌ ده‌بێت چۆن بێت له‌كوردستاندا ئافره‌تێك بیه‌وێت بۆخۆی له‌ماڵی خۆی بژی و دابینكردنی هه‌موو پێویستییه‌كانی له‌سه‌ر خۆی بێت له‌هه‌مان كات هونه‌رمه‌ند بێت و پیشه‌كه‌شی رێگه‌ی هه‌موو كارێكی لێبگرێت و داوای كات دابینكردنیشی لێبكات ده‌بێت چۆن بژی؟ بێگومان زۆر سه‌خته‌، ژیان له‌ ئه‌وروپاش ژن و پیاو وه‌ك یه‌كه‌ ئه‌وه‌ی كار نه‌كات ناتوانێ بژی لێره‌ش ژیان لێت ده‌خوازێت هه‌موو كاته‌كانتی بۆ دابین بكه‌ی، بۆیه‌ لێره‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆش بژی و له‌ ژێر ره‌حمه‌تی سۆشیال به‌ نیوه‌ ناچڵی نه‌ژی ده‌بێت كار بكات ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كه‌سێكیش له‌ ئه‌وروپا پرسیار بكه‌ی به‌مه‌رجێ كار بكات ده‌بینی كارو كارو كار هه‌موو ژیانی داگیر كردووه‌ و هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی لێزه‌وتكردووه‌ و ته‌نها كاریش ده‌توانێت ژیانێكی باشترت بۆ دابین بكات.

بۆیه‌ وه‌ك بۆ هونه‌ر باسم كرد بۆ ژیانیش له‌ هه‌ردوولا زه‌حمه‌ت هه‌یه،‌ به‌ڵام جیاوازییه‌ك هه‌یه‌ لێره‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یه‌وێ كار بكات یان توانای نه‌بێت پێویستی نییه‌ به‌ ده‌ستگیرۆیی خه‌ڵك بژی ئه‌وه‌ سیسته‌می سۆسیال هه‌یه‌ و هه‌رچۆن بێت به‌ نیوه‌ ناچڵیش بێت ده‌تژێینێت و ترسی دابینكردنی كرێ خانوشت نییه‌ كه‌وایه‌ ده‌توانم بڵێم غوربه‌ت و دوری نیشتیمان و كه‌س و كارو هاوڕیكانتی لێده‌ربكه‌ی كه‌ ئه‌وانه‌ش زۆر سه‌ختن ژیان لێره‌ بۆ هه‌موو كه‌س ئاسانتره‌ تا كوردستان.

* لە ئەوروپا كاروچالاكییە هونەرییەكانت چی بوون؟

-كارو چالاكیه‌كانم بۆ نه‌ورۆزی رابردوو كۆنسێرتێكم ئه‌نجامداوه ‌له‌ شاری ئومیه‌ و له‌ به‌رنامه‌ی سۆلۆ میوانداری كرام و له‌ ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز له‌ ستوكهولم به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تم كردووه‌ له‌سه‌ر كارو چالاكیه‌كانم و له‌ زۆربه‌ی بۆنه‌ و ئاهه‌نگه‌كانیش به‌شدارم . جگه‌ له‌مه‌ كارێكی هونه‌ریم كردووه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی به‌خوێنه‌رانی به‌ڕێزتان راده‌گه‌یه‌نم له‌م ماوه‌یه‌شدا هه‌ر له‌سوید كۆنسێرتێكی تر سازده‌كه‌م به‌ هیوام بتوانم ئه‌و كارانه‌ی دیكه‌ش كه‌ له‌ خه‌یاڵمدایه‌ ئه‌نجامیان بده‌م.

* سازكردنی كۆنسێرت و ئاهەنگ لەئەوروپا بۆ ئافرەتێكی هونەرمەندی وەك تۆ كارێكی سەخت و زەحمەت نییە؟

- نا بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ سه‌ختییه‌كی وا نییه‌ چونكه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كاره‌كه‌ ده‌كه‌یت و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ته‌نها خه‌می ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆتت هه‌یه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵته‌ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ موزیكیش هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بۆ سازكردنی ئاهه‌نگه‌كانی موزیك ژه‌نی خۆی هه‌یه‌ و منیش میوزیكژه‌نی خۆم هه‌یه‌ هاوكارم ده‌بێت

* هاوسەرگیری تۆ و مامۆستا چەتۆ كچێكی لێكەوتەوە ئێستا لای كامتانە؟

- به‌لێ من كچێكم هه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ لای من بووه‌ هه‌ر لای منیش ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی خۆی توانای بڕیاردانی ده‌بێت ئه‌و كاتیش خۆی بریار ئه‌دات.

* تۆ پێشتر لە دیمانەیەكدا گوتبووت هونەری كوردی پێشكەوتووە،بەڵام بە شێوەیەكی رێكوپێك نییە، بۆچی پێت وایە نا رێكوپێكە؟

- راسته‌ وتومه‌ هونه‌ر به‌ره‌و پێش چووه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نارێكوپێك، دیاره‌ ئه‌گه‌ر روون نه‌كرێته‌وه‌ جیاوازی هه‌یه،‌ چونكه‌ له‌ پێشكه‌وتندا نارێكو پێكی نییه‌. مه‌به‌ست له‌ پێشكه‌وتن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له شێوازی وتن و دابه‌شی موزیك و چۆنیه‌تی تۆماركردن پێشكه‌وتن بوونی هه‌یه‌ و ناتوانرێت نكۆڵی له‌وه‌ بكرێت، به‌ڵام له‌ چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئاواز و هۆنراوه‌ و په‌یامی گۆرانییه‌كان به‌راستی نارێك و پێكی بوونی هه‌یه‌ ئه‌ویش مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆ به‌رده‌اومی دان به‌كاره‌كان و ره‌چاوكردنی بازاڕی هونه‌ر له‌كوردستان هونه‌رمه‌ندان توشی ناچاری كاركردنێك هاتوون كه‌ بۆخۆشیان بروایان پێی نییه‌ و تێنه‌گه‌یشتنی بازاڕو كڕیارو گوێگری به‌رهه‌م ئه‌وه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر گوێ له‌ هه‌ندێ گۆرانی بگریت له‌رابردوو وتراوه‌ به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوه‌ڕۆك و په‌یامه‌كانی هۆنراوه‌كه‌ی له‌یه‌ك كاتدا سیاسییه‌ك ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان خه‌مه‌كانی خۆی تیا ببینێت و عاشقێكیش عه‌شقی خۆی، تۆ گوێ له‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی مامۆستا ئیبراهیم خه‌یات بگره‌"ئێمه‌ گیانێكین له‌ دوو جه‌سته‌دا" ده‌توانی به‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی ئه‌وكاتی بشوبهێنی و له‌هه‌مان كاتیش به‌ دوو عاشق یان به‌دوو نه‌ته‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌ نیشتیمانێكدا و زۆری تر، به‌ڵام ئه‌مرۆ ناوه‌ڕۆكی به‌رهه‌مه‌كانمان به‌تاڵ له‌ زۆر لایه‌نن، چونكه‌ بازاڕ گه‌نجێكی تازه‌ پێگه‌شتووی هه‌یه‌ ئه‌ویش ده‌یه‌وێت به‌ ئاسانی خۆی له‌ به‌رهه‌مه‌كان ببینێت. بازاڕ حه‌زی به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی ئیقاعییه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئیقاع و ئاواز گرنگی پێده‌درێت ئه‌وه‌نده‌ ناوه‌ڕۆك گرنگ نییه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا هونه‌ر ده‌بێت رۆڵی هه‌بێت له‌ ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا نارێكو پێكیه‌كه‌ لێره‌دا یه‌،به‌ڵام ئه‌مرۆش ناوه‌رۆكی هونه‌ر به‌تاڵه‌ ئه ی به‌چی خه‌ڵك ئاراسته‌ده‌كات خۆ به‌ هه‌ڵپه‌ڕكێ و ئیقاع ناكرێ؟!! له‌م لایه‌نه‌ش راگه‌یاندنه‌كان به‌شدارن له‌درێژه‌دان به‌و تێنه‌گه‌شتنه‌، چونكه‌ هه‌مان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ عه‌رزو فه‌رزیش ده‌كات كه‌ بازاڕ ده‌یه‌وێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی فه‌رامۆش ده‌كات.

* پێناسە تۆ بۆ خۆشەویستی وعەشق هەر وەك خۆیەتی یان گۆڕاوە دوای ئەوەی چوویت بۆ ئەوروپا و ئەوگۆڕانكاریانەی بەسەر ژیانتدا هاتن لەهەموو بوارێكدا؟

- له‌سه‌ره‌تای هه‌ستكردنم به‌ عه‌شق به‌پیرۆزی لێم روانییوه‌ ئێستاش هه‌مان تێڕوانین و بۆ چۆنم هه‌یه‌، چونكه‌ بڕوای ئینسان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ گۆڕینی جێگه‌ گۆڕانی به‌سه‌رنایه‌ت، ده‌كرێت خراپه‌كاریی و درۆكان ناچاری كردبین زه‌حمه‌ت عاشق بوونی خۆمان رابگه‌یه‌نین، به‌ڵام هه‌رگیز بڕوات به‌وه‌ نه‌بێت ژیانێكی بێ عه‌شق لای هیچ كه‌س بوونی هه‌بێت له‌هه‌ر كوێ و جێیه‌ك بێت.

* جاران دەمانگوت ئافرەتی گۆرانیبێژمان لەبواری هونەریدا كەمە یان نییە، ئێستا زۆرە، بەڵام كەسانێك هەن دەڵێن شێوە و ستایلی گۆرانی گوتنیانمان بە دڵ نییە، ئایا ئەو هەبوونە یان نەبوونەكەی جاران كامیان باشترە؟

- ده‌بێت بزانین بۆچی خه‌ڵك پێی باش بوو ئافره‌ت زیاتر روو له‌هونه‌ر بكات و بۆچی ئێستا پێی خراپه‌؟ بێگومان خه‌ڵك ده‌خوازێت و واقیعی هونه‌ریش فه‌رز ده‌كات رێژه‌ی ئافره‌تیش روو له‌زیادبون بێت، راسته‌ ئێستا تا ئاستێك ئه‌و رێژه‌یه‌ش روو له‌زیادبونه‌، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێیت تا ئاستێك خه‌ڵك هێشتا قسه‌ی هه‌یه‌ و ناره‌زاییش بونی هه‌یه‌. من پێم وایه‌ چۆن تێگه‌شتن و داخراوی كۆمه‌ڵگه‌ له‌به‌رده‌م زیاتربونی ئه‌و رێژه‌یه‌ تا ئێستاش رێگری ده‌كات ئاواش ته‌عامولی ئافره‌ته‌ گۆرانیبێژه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌و تا حه‌دێك له‌نێوكۆمه‌ڵگا و له‌ژیانی خۆیان وایكردووه‌ حه‌ساسیه‌ت به‌ هاتنه‌ مه‌یدانی ئافره‌تی گۆرانی بێژ زیاتر بێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رای شه‌خسی منیش پرسیار بكه‌ی؟ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر به‌مه‌نتقی كۆمه‌ڵگاو نه‌ریتی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بڕیار بده‌ین بێگومان جاران باشتربووه‌ چونكه‌ ته‌نها داخراوییه‌كه‌ رێگری ده‌كردو به‌ مروری زه‌مه‌نیش ئه‌و داخراوییه‌ به‌ره‌و كرانه‌وه‌ ده‌چوو، ئێمه‌ ده‌بێت بزانین هونه‌ر بۆكوێ و كام كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌وه‌مان زانی باشتر تێده‌گه‌ین هۆكاری ناره‌زاییه‌كان له‌كوێدان.

* لەو بەرهەمانەی تا ئێستا پێشكەشت كردوون لە كامیان زیاتر رازیت؟

-به‌رهه‌مه‌كانم هه‌موویان جێی سه‌رنجن و خۆشمه‌وێن، به‌ڵام زۆریش له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كان رازی نیم كه‌ ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌بووه‌ جگه‌ له‌و هۆكاره‌ی كه‌ پێشتر وتم به‌ناچاری كاركردنێك بونی هه‌یه‌.

لەكۆتایشدا خاتوو ئالان گوتی:

زۆر سوپاسی گوڵان ده‌كه‌م بۆ سازدانی ئه‌م دیمانه‌یه‌ به‌ هیوام مینبه‌رێك بن بۆ گه‌یاندنی كارو چالاكیه‌كانی هونه‌رمه‌ندان له‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ ناوه‌وه‌ی كوردستان بێ موجامه‌له‌ش وێڕای هه‌موو گۆڕانه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره‌دا هونه‌ر له‌ لاپه‌ڕه‌كانیدا بێره‌نگ نه‌بووه‌ پێشكه‌وتنی زیاتریش بۆ گوڵانی خۆشه‌ویست و خۆشه‌ویستیم بۆ ستافه‌كه‌ی له‌ سه‌رنوسه‌ره‌وه‌ تا پاسه‌وانه‌كانتان.

ئه‌م دیمانه‌یه‌ گۆڤاری گوڵان سازی کردووه‌


                                  jabar info

801

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

1-برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌

2-دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌

3-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌

4- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا

5- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد  قنگی دڕا

6 به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌

7- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ

8- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌

9- بانێکه‌و دوو هه‌وا

10- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ

11- کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری

12- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات

13- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌

14- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌

15- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت

16- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب

17- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت

18- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت

19- دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن

20- ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی

21- تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت

802

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

dast xosh bet sarkaw tw by barezm

803

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

dast xosh bet barezm sarkaw tw by

804

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zor supas bo payamakantan dasti bareztan xosh bet

805

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet barezm dasti kaka samal dramalish hamisha xosh bet

806

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet honrawaiaki zor jwana sarkaw tw barezm

807

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet baerzm honrawakan zor jwanen sarkaw tw by

dast xosh bet barezm sarkaw tw by

809

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ئه‌وده‌مه‌ی نامه‌ی تۆم پێگه‌یشت
وشه‌ به‌وشه‌ سه‌رنجم ده‌دایه‌ نوسینه‌کانت
ئه‌و ده‌مه‌ی تۆم ‌کردبه‌ میوانی  دڵم
ئه‌وده‌مه‌ی له‌ناو ئه‌م ئامێره‌ بێ ڕ ۆحه‌دا
سه‌رنجی چاوه‌کانتم دا گه‌ڵا ڕێزانی
ئه‌م به‌هاره‌م سه‌وز بونه‌وه‌
واهه‌ست ده‌که‌م هاوڕێتی تۆ
هه‌موو خه‌مه‌کانم بیرده‌به‌نه‌وه‌
ئه‌وده‌مه‌ی به‌ڵێنی وه ‌فاداریمان
به ‌‌یه کتردا پێنوسم هه‌ڵگرت بنوسم
شێعرێ وشه‌ی شێعره‌کانم به‌ره‌و
ئاسمان هه‌ڵه‌فڕێن وه‌کو باڵدار
به‌هه‌ستێکی پڕ ڕوناکی له‌
شينایی ئاسمان باڵیان ئه‌شه‌کایه‌وه‌
ئه‌گه‌ر زۆر دووری به‌ڵام وادازانم
هه‌موو ساتێک له‌ناو هه‌ستمای
وه‌ئه‌گه‌ر ڕۆژێک نه‌دبینم واده‌زانم
که‌له‌ گیان کێشندام دڵ خۆشم
که‌ تۆ هاوڕێ می که‌تۆ فێنکایی
دڵ و هه‌ستمی تۆ گیان و ڕوحمی

     ڕوگه‌ش هیوادارم
   به‌دڵ تان بێ

dast xosh bet honrawaki zor jwana sarkaw tw by

811

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zor zor supas bo kak  mxawyri zor barez wa kaka  shaiay barez dasti ewash hamisha xosh bet

812

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

zor supas bo payakat barezakam xosh halm

813

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet honrawayaki zor jwana sarkwaw tw by barezm

814

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

zor supas sara gyan b payakat xosh halm barezakam

815

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

zor supatan dakam hawreian barezn

816

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zor supas bo barezan kaka hssin xoshnaw wa  kaka  leduangyan dasti
ewash hamisha osh bet

817

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet leduan gyan bo aw honraw jwana sarkaw tw by

818

(30 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

من وه‌کو ئه‌دامێکی نوێی ئه‌م یانه‌یه‌ زۆر دڵ ته‌نگم به‌ڕۆشتنی به‌ڕێزت
وه‌ من وشه‌ی ماڵ ئاوای هه‌میشه‌ ئه‌مگریه‌نێ  چونکه‌ وشه‌یه‌کی جه‌رگ بڕه‌
وه‌ ئشاآلله‌ له‌ چونه‌که‌ت په‌شیامان نابیه‌وه‌ ئه‌وه‌ی بۆی ده‌چی به‌سه‌رکه‌وتوی
جێبه‌جێی ده‌که‌ی خودا ڕاستێت بۆ بێنێ و هیوادارم بگه‌ڕێیه‌وه‌ یانه‌ چاوه‌ڕوانن هاوڕێکانت
به‌نیازی دیدار ئیشاڵا سه‌رکه‌وتو ده‌بی به‌ڕێزم

dast xosh bet pabula gyan gar peman xosh bet yan naxosh
ama kari karbadastana ema hichman pe nakre bahar
hal dasti barezt xosh bet sarkaw tw by

dast xosh bet honrawayaki zor jwan w pr hasta sarkaw tw by barezm

821

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

‌ وه‌ره‌ تاوێک له‌نێو دڵی به‌سۆزت دا ئۆقره‌ بگرم له‌وێنه‌ یان
له‌سه‌ر سینه‌ت به‌لای لایه‌ بم خه‌وێنه‌  ئه‌شقی شه‌یدات
ئه‌شقی شه‌یدای به‌هه‌ناسه‌ته‌ بۆ منی سوتاو بنێره‌
دڵه‌ی تامه‌زرۆم شه‌یدای ئه‌و دڵه‌ی تۆیه‌
وه‌ره‌ له‌ ناو چاوانم ووشه‌ به‌ووشه‌ی بخوێنه‌وه‌ و سه‌یری
بکه‌ بزانه‌ چه‌نده‌ تامه‌زرۆته‌
چه‌نده‌ وێڵه‌ به‌دوای ئه‌شقی تۆدا
وه‌ره‌  بیبینه‌ و سه‌یری روخسارم بکه‌ چه‌نده‌ ماڵی دڵم وێرانه‌
چه‌نده‌ بۆ  ووشه‌ی خۆشه‌ویستی تۆ  چاوه‌ به‌گریانه‌
وه‌ره‌ بمگره‌ ئامێژزت با له‌ له‌سه‌ر سینه‌ت ئۆقره‌ بگرم
وه‌ره‌ ته‌نها تۆیت ئه‌توانی ده‌رگا داخراوه‌کانی دڵم بکیته‌وه‌
خۆشترین رۆژ به‌یه‌ک گیشتنی ئه‌و ئه‌شقانه‌ن
له‌ ژوانێکه‌ به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
ده‌وه‌ره‌ تۆش وه‌کووهه‌موو ئاشقانی جیهان له‌ ژوانێکه‌
تێر یه‌کتر له‌ ئامێز بگرین
به‌ڵام زۆر ئه‌ترسم چاره‌ نوسمان وڵاتیکی بێ ئاڵا بێت
یان ده‌ریایه‌کی بێ که‌نار بێت
یان به‌هارێکی بی گوڵ و گه‌ڵا رێزان بێت
ته‌مه‌نا ده‌که‌م له‌ خودا ئه‌گه‌ر خه‌یه‌ڵه‌ یان خه‌ونه‌ ئه‌م ئه‌شقه‌
له‌گه‌ڵ به‌ ئاگا بوونم روحم ده‌ربکه‌یت ته‌نه‌ژیم له‌ دوریت


       ڕوگه‌ش هیوادارم به‌دڵتان بێت

822

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet kaka  حسێن خۆشناو*
horawaiaki zor jwana sarkaw tw by dasti
honrawa nusish xosh bet

dast xosh bet barezm sarkaw tw by

824

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

zor supas bo barezt

825

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌م  هاوڕێ به‌ڕێزه‌کان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

826

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

سڵاو به‌ێزان سه‌ره‌تا زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ پێشوازێ
که‌تانو په‌یامه‌ جوانه‌کانتان هیوادارم ببمه‌ هاوڕێیه‌کی
چالاکو هه‌میشه‌ی به‌ڕێزتان دوباره‌ سوپاس بۆ به‌ڕێزتان

827

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

zor supas leduan gyan dasti tosh hamisha xosh bet

828

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

dast xosh zor ba qwat bu sarkaw tw by

829

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

supastan dakam hawreian bo payama jwanakantan
xosh halm ba hawretitan

830

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

http://www.kurdup.com/uploads/f53b52f063.gif

                    ڕوگه‌ش

831

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

dast xosh bet honrawayaki zor jwana sarkaw tw by

832

(22 وه‌ڵام, نووسراو له‌ یه‌كترناسین)

slaw la hawreiany am mako rangina  zor xosh hal
dabm ka ba hawrei xotan qabulm bkan