ده‌ست خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
ده‌ست خۆش
zooooooooooooooooooooooor cwane
ده‌ست خۆش گیان سه‌رکه‌وتوو بیت ...
له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ری خودا [ دروودی خوای لێبێت ] ئه‌م ووتانه ده‌گێڕنه‌وه
که فه‌رموویه‌تی :
هه‌رکه‌سێک ئه‌م دۆعایه بخوێنێت له هه‌رچی کاتێکدا بێت ...ووه‌کوو ئه‌وه وایه که :
360 جار حه‌ج ی کردبێت
360 جار قورئانی خه‌تم کردبێت
360 عه‌بدی سه‌ربه‌ست کردبێت
وه 360 دیناری کردبێت به خێر
360 که‌سی دڵته‌نگی دڵخۆش کردبێت
کاتێک محمد [ دروودی خوای لێىێت ] ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی دا
جبریل[ سڵاوی خوای لێبێت ] هاته خواره‌وه لای و پێی فه‌رموو :
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا هه‌ر که‌سێک له عه‌بدی خودای په‌روه‌ردگار
یان له ئوممه‌تی تۆ ئه‌ی محمد ئه‌م دۆعایه بۆ یه‌کجاریش له ژیانیدا بخوێنێت بۆخوای گه‌وره‌و په‌روه‌ردگار ...
ئه‌وا خوای گه‌وره پاداشتی به حه‌وت شت ده‌داته‌وه :
هه‌ژاری له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت
دڵنیای ده‌کات له پرسیاری منکر و ئنکیر له قه‌بردا
بلا اله ه‌سه‌ر پردی صیڕاط دا ده‌په‌ڕێته‌وه
له مردنی کتووپڕ ده‌یپارێزێت
چوونه ناو ئاگری دۆزه‌خی لێ حه‌رام ده‌کات
پارێزگاری ده‌کات له گرفته‌کانی ناو گۆڕ [ قبر ]
ده‌یپارێزێت له تووڕه‌یی ده‌سه‌ڵاتداری زۆردار و لابه‌لا .
دۆعاکه‌ش ئه‌مه‌یه :
ئه‌م دۆعاإلا الله الجليل الجبار لا اله إلا الله الواحد القهار,)
لا اله إلا الله الكريم الستار لا اله إلا الله الكبير المتعال,
لا اله إلا الله وحده لا شريك له إلها واحدا ربا وشاهدا أحدا وصمدا ونحن له مسلمون,
لا اله إلا الله وحده لا شريك له إلها واحدا ربا وشاهدا أحدا وصمدا ونحن له عابدون
لا اله إلا الله وحده لا شريك له إلها واحدا ربا وشاهدا أحدا وصمدا ونحن له قانتون,
لا اله إلا وحده لا شريك له إلها واحدا ربا وشاهدا أحدا وصمدا ونحن له صابرون,
لا اله إلا الله محمد رسول الله ,
اللهم إليك فوضت أمري وعليك توكلت يا أرحم الراحمين
ئه‌م دوعایه بڵاو بکه‌نه‌وه بۆ دۆستان و خۆشه‌ویستانتان تا بێ به‌ش نه‌بن له سۆز‌و یارمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار .
خوا جه‌زای هه‌موو ئیماندارێکی ڕاست بداته‌وه و ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان لاوازه ڕێگای خودا فراوانه‌و سۆزی گه‌وره‌یه وبه‌خشنده‌یه ده‌توانن ئیمانیان به‌هێز بکه‌ن ......ڕه‌حمه‌تی خوا بۆ هه‌موو موسڵمانێک .
ئاى فوركورد
زۆر سوپاس
به‌لام ئه‌م سایته کار ناکات
لای ئێمه ئه‌نجام دراوه
ده‌سته‌کانت خۆش هه‌ر بژیت سه‌رکه‌وتوو بیت
ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته جوانه
زۆر سوپاس
PNA - که‌مێک پێش ئێستا "سیدکا" راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان.
بڕیاره ناوبراو بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ به بڕی 500هه‌زار دۆلار راهێنه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق له ئه‌ستۆ بگرێت.
ئه‌گه‌ر سیدكا ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌كات له سێ پاڵه‌وانێتی گه‌وره، ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له پاڵه‌وانێتییه‌کانی رۆژئاوای ئاسیا، جامی كه‌نداو و پاڵه‌وانێتیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی‌پێ.
یاساكانی نوێی ئه‌كادیمیای ئۆسكار راگه‌یه‌ندران
Peyamner PNA – ئه‌كادیمیای ئۆسكار رۆژی رابردوو به شێوه‌ی فه‌رمی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا، یاساكانی نوێی ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ی له بواری كاندید بوون له خوله‌كانی داهاتووی ئه‌و خه‌ڵاته راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ریپۆرته‌ر"، له ئاكامی په‌ره‌سه‌ندنی به‌كارهێنانی كاریگه‌رییه تایبه‌تییه‌كان له فیلمه‌كانی هۆلیوودی، ئه‌كادیمیای ئۆسكار برِیاری داوه، ژماره‌ی فیلمه كاندید كراوه‌كان بۆ به‌شی كاریگه‌رییه تایبه‌تیه‌كان له سێ فیلم بگۆرِێت بۆ پێنج فیلم.
هه‌موو ساڵێك سێ فیلم له به‌شی كاریگه‌رییه تایبه‌تییه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی باشترین كاریگه‌ری تایبه‌تی كاندید ده‌كران، به‌ڵام ئه‌كادیمیای ئۆسكار له ئاكامی زیادبوونی به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه له فیلمه هۆلیوودییهكان، برِیاری داوه ژماره‌ی كاندیده‌كانی ئه‌و به‌شه بۆ پێنج كاندید زیاد بكات.
به پێی یاساكانی نوێی ئه‌كادیمیای ئۆسكار كه رۆژی رابردوو بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ گۆرِانكاری له دوو به‌شی ئۆسكاری كاریگه‌رییه تایبه‌تییه‌كان و ئۆسكاری باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن دێته ئاراوه.
به پێی ئه‌و یاسایانه، له‌مه‌ودوا ئه‌و ئه‌نیمه‌یشنانه ده‌توانن به‌شداری له به‌شی ئۆسكاری باشترین ئه‌نیمه‌یشن بكه‌ن كه زیاتر له (40) خولهك و كه‌متر له (70) خولهك بن. هه‌روه‌ها به پێی یاساكانی نوێ ده‌رهێنه‌ران له فیلمه‌كانی سینه‌مایی خۆیان ده‌توانن كه‌ڵك له ئه‌نیمه‌یشن وه‌ربگرن، به‌ڵام نابێت به كارهێنانی ئه‌و ته‌كنیكه له (75%)ی ماوه‌ی فیلمه‌كه كه‌متر بێت.
هه‌شتا و سێیه‌مین خولی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار (27)ی شوبات له هۆڵی كۆداك تیهتری شاری لۆس ئه‌نجلێس بهرِێوه ده‌چێت
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی Marcaـی ئیسپانی ئه‌وا یاریزانی تازه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ئه‌نخێل دی ماریا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به سه‌ركه‌وتووی پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا وه ته‌نها یه‌ك هه‌نگاو ماوه ئه‌ویش واژوو كردنی بۆندهكهیه و دواتر پێشكه‌ش كردنی دی ماریاـیه بۆ میدیاییه‌كان.
ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڕجه‌نتینی له كلینیكا سانتیاس دی لا مۆڕالیخا پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا و دی ماریا له‌گه‌ڵ ده‌سگیرانی خۆی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كرد وه دكتۆر كاڕلۆس دێزـی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پزیشكی یانه‌ی ریال مه‌درید ووتی…”یاریزانێكی زۆر ئاست به‌رزه وه ئێستا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ خۆسێ مۆرینیۆ یاری بكات”.
“ئێمه گشت پشكنینه‌كانمان بۆ ئه‌نجامدا وه ئه‌نجامه‌كان زۆر باش بوون وه هه‌موو شتێك به باشی به‌ڕێوه چوو”.
دی ماریا به‌یانی هه‌ینی كاتژمێر 13:00 به كاتی مه‌درید به فه‌رمی پێشكه‌ش به میدیاییه‌كان ده‌كرێت.
یاریگا
په‌یامنێر ناوی ئه‌و ماڵپه‌ره بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12 ی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه
PNA – (ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر) ناوی ئه‌و ماڵپه‌ره بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
مامۆستا (ئیسماعیل به‌رزنجی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند؛ تا ئێستا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12 ، له هیچ ماڵپه‌رێك بڵاو نه‌بۆته‌وه.
مامۆستا ئیسماعیل به‌رزنجی ئاشكرایكرد، به‌ڵام ئێستا سه‌رقاڵی داخیل كردنی ئه‌نجامه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و پێشبینی كرد، دوای ماوه‌یه‌كی ئه‌م كاره به كۆتایی بێت و ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبكرێته‌وه.
له باره‌ی ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی كه ئه‌نجامه‌كانی تێدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌نجامه‌كان له :
www.kurdistan-moe.org بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئهمرِۆ مامۆستا (باپیر به‌كر باپیر) بهرِێوهبهری گشتی تاقیكردنه‌وه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی به‌شه‌كانی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی، ئیسلامی) ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مامۆستا (باپیر به‌كر باپیر)، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه كۆی گشتی ژماره‌ی به‌شداربوان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی 76 هه‌زار و 433 قوتابی و خوێندكار بووه.
له‌باره‌ی ژماره‌ی به‌شداربووان و ده‌رچووان و رێژه‌ی ده‌رچوونیش ، بهرِێوهبهری گشتی تاقیكردنه‌وه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه خستیه‌ڕوو:
به‌شی زانستی: ژماره‌ی به‌شداربوو 29611، ژماره‌ی ده‌رچوو 6801، رێژه‌ی ده‌رچوون 22.97%
به‌شی وێژه‌یی: ژماره‌ی به‌شداربوو 43797، ژماره‌ی ده‌رچوو 14250 ، رێژه‌ی ده‌چوو 32.54%.
به‌شی پیشه‌یی : ژماره‌ی به‌شداربوو 3029، ژماره‌ی ده‌رچوو 1403، رێژه‌ی ده‌رچوون 46.32%.
ده‌سته‌کانت خۆش بێت سه‌رکه‌وتوو بیت
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش
ئه‌مه شاعیر و شانۆنووسیَكى ئینگلیزه، به گرنگترین شانۆنووسى جیهان دهناسریَت.. به‌رهه‌مه‌كانى رِهواجیَكى زۆریان په‌یدا كرد، هورِهواج پهیداكردنهش له‌به‌ر ژماره‌یه‌ك هۆكار بوو، له‌وانه: شكسپیر به باشى له سروشتى ئاده‌میزاد گه‌یشت و تیَگهیی چى پیَخۆشه و چین ئه‌و شتانه‌ى دهیههژیَنن، ئه‌مه وایكرد كه‌سایه‌تیى شانۆكانى به‌و سیفه‌تانه‌وه بخاته به‌رچاو، كه سنووره‌كانى شویَن و كات دهبهزیَنن و كارانیَك ده‌كه‌ن، بینه‌ر له‌زه‌تیان لیَ وهردهگریَت.
شكسپیر له ژیانى خۆیدا به لانى كه‌م (37) شانۆنامه‌ى نووسیوه، رِهخنهگرهكان تا رِادهیهكى باش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، ئه‌م شانۆنامانه‌ی شكسپیر دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سیَ جۆردا، ئه‌وانیش (كۆمیدیا)، (تراژیدیا)، (شانۆنامه‌ى میَژوویی).
شكسپیر كورِى دایك و باوكیَكه، له خه‌ڵكه ژیان ناوهندهكانن، له شارۆچكه‌یه‌كى بازرگانى بچووك به ناوى (ستراتفورد ـ ئه‌بون ـ ئافون) له‌دایك بوو، سیَیهمى هه‌شت منداڵانى خیَزانهكهى بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌وه‌ڵه‌مه‌ند نه‌بوون، كه‌چى خیَزانهكهیان له‌و شارۆچكه‌یه‌دا پیَگهیهكى به‌رچاویان هه‌بوو، باوكى وه‌كو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى یاسادانانى شارۆچكه‌كه‌یان ههڵبژیَردرا، پاش سیَ ساڵ كرایه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیى شارۆچكه‌كه، كه ئه‌مه‌ى دووه‌م به‌رزترین پۆستیَك بوو، كه ههركهسیَك له شارۆچكه‌یه‌كى وه‌هادا ده‌ستى بكهویَت، دواى ئه‌وه‌ش باوكى له (ستراتفورد)دا ژماره‌یه‌ك پۆستى مه‌ده‌نیى وه‌رگرت، له كۆتایی ژیانیدا به كیَشهى مادییه‌وه سه‌رى نایه‌وه.
پیَدهچیَت شكسپیر له (ستراتفورد)دا له‌گه‌ڵ مناڵى ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ خۆیدا له یه‌ك چینى كۆمه‌ڵایه‌تى بووبن، چووبیَته قوتابخانه، بۆ ئه‌و رِۆژگاره له ئه‌وروپا به گشتى و ئینگلته‌راش به تایبه‌تى، ئه‌وه‌ى زمانى لاتینیی بزانیبایه، ئه‌وه به خویَندهوار و رِۆشنبیر داده‌نرا، جا دهشیَت شكسپیر به لاتینى به‌رهه‌مى نووسه‌ره ناوداره‌كانى رِۆمانیی له ویَنهى: (شیشرون، ئۆفید، بلوتوس، سنیكا، تیرنس، ڤیَرجیل)ى خویَندبیَتهوه.
شكسپیر له ساڵى (1852ز) له ته‌مه‌نى هه‌ژده ساڵیدا كچى جوتیاریَكى گوندى (شوترى)ى نزیكه‌ى كیلۆمهتریَك و نیو دوور له (ستراتفورد)ى هیَنا، كه ناوى (ئان هاساوای) بوو و له ته‌مه‌نى بیست و شه‌ش ساڵیدا بوو، واته هه‌شت ساڵ له شكسپیر گه‌وره‌تر بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش كیَشهى بۆ دروست نه‌كردن، به‌ڵكو به ئاسووده‌یی ژیان، له ساڵى (1853) یه‌كه‌م كچیان بوو، ناویان نا (سوزانا).
تا به‌ر له ساڵى (1594ز)، میَژوونووسان چ به‌ڵگه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه نییه ئه‌وه ده‌ربخات كه ئایا شكسپیر تا ئه‌و میَژووه له‌گه‌ڵ چ تیپیَك كارى كردووه.. به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرایه، كه له ساڵى (1594)دا شكسپیر له تیپیى (پیاوانى لۆرد تشامبرلین) كارى كردووه، ئه‌مه‌ش چونكه كاغهزیَكى پاره خه‌رجكردن ماوه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ى ده‌ربارى پاشا ئهلیزابیَسدا نمایشیان كردووه، پاره به شكسپیر و هاورِیَكانى تر‌ى له تیپى ناوبراو دراوه. ئیدى تا كۆتایی ژیانى خۆى، شكسپیر وه‌كو دیارترین ئه‌ندامى ئه‌و تیپه مایه‌وه، كه ئه‌مه به‌ناوبانگترین تیپى له‌نده‌ن بوو. دیاره وه‌كو ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، تا ساڵى (1594ز)، شه‌ش شانۆگه‌ریى شكسپیر له له‌نده‌ن پیَشكهش كراوه.
شكسپیر دیاره شاعیریش بووه، له ساڵى (1593ز)دا یه‌كه‌م قه‌سیده‌ى دریَژى به ناونیشانى (فینوس و ئه‌دونیس) نووسیوه، هه‌ر ئه‌و ساڵه رِیچارد فیڵد بۆى چاپ كردووه.
بۆ ساڵى دووه‌میش (رِیچارد فیڵد) هه‌ستا قه‌سیده‌یه‌كى دیكه‌یشى بۆ شكسپیر چاپ كرد، ئه‌ویش به ناونیشانى (ئیغتیێابى لوكریس) بوو، كه پیَشكهشى (ئیرل ساوسمبتون)ى كردبوو. هه‌ردوو ئه‌م قه‌سیدانه هه‌ر له سه‌رده‌مى شكسپیردا چه‌ندین جار چاپ كرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستیان هیَنا، ئه‌وه واى نه‌كرد شكسپیر واز له شانۆ بیَنیَت، به‌ڵكو دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى (1594ز) ده‌رگاى شانۆكان كرانه‌وه، دیسانه‌وه شكسپیر ده‌ستى كرده‌وه به نووسینى شانۆنامهكانى، كه له رِاستیدا له سه‌رده‌مى ئه‌لیزابیس، له ئینگلته‌را هیچ شانۆنووسیَكى دیكه نه‌بوو بگاته ئاستى شكسپیر له هه‌موو رِوویهكى داهیَناندا.
ساڵانى نیَوان (1594 و1608ز)، به ساڵانى ناوبانگ ده‌ركردنى شكسپیر دادهنریَت، كه له‌م ساڵانه‌دا هه‌موو ساڵیَك دوو ده‌قى شانۆیی بۆ تیپه‌كه‌ى ده‌نووسى، جگه له‌وه‌ش وه‌كو ئه‌كته‌ر و بهشداریكهریَكى باشى تیپه‌كه‌ش خزمه‌تى تیپه‌كه‌ى و له رِیَگهیهوهى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرد، جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ى كه له‌و ماوه‌یه‌دا شكسپیر له‌سه‌ر شانۆكانى له‌نده‌ن پیَشكهش كران، یان چاپ كران و خرانه كتیَبخانهكان، وه‌كو شانۆنووسیَكى میللى جه‌ماوه‌رى ناسرا، زیاتر له‌وه‌ى وه‌كو شانۆنووسیَكى بلیمه‌ت بناسریَت.
به هاتنهپیَشى نه‌وه‌ته‌كانى سه‌ده‌ى شانزه‌ى زاینى، شكسپیر ناوبانگى ده‌ركرد، ئه‌مه له كاتیَكدا، كه هیَشتا شانۆگه‌رییه تراژیدییه گرنگه‌كانى وه‌كو: (هاملیَت، عوته‌یل، شا لیر، ماكب)ى نه‌نووسیبوو.
به‌م شیَوهیه شكسپیر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر نووسینى شانۆنامهكانى خۆى و به‌رده‌وام ناوبانگیشى بهرهوپیَش ده‌چوو، ته‌نانه‌ت له كۆتا هه‌شت ساڵه‌ى ته‌مه‌نى خۆیدا چوار شانۆنامه‌ى نووسى، ئه‌وانیش بریتین له (سیمبلین، هنری هه‌شته‌م، گه‌رده‌لول، حیكایه‌تى زستان). رِهخنهگران له رِابردوودا له‌و باوهرِهدا بوون شانۆنامه‌ى (گه‌رده‌لول)ى كه له ساڵى (1610ز) نووسى، ئه‌مه دووایین به‌رهه‌مى شكسپیر بووه. هه‌روه‌ها ده‌یانگوت: ئیتر دواى ئه‌وه ئه‌و به شیَوهیهكى نیمچه ته‌واو خۆى خانه‌نشین كردووه و له (ستراتفورد) دانیشتووه. به‌ڵام دواتر ئه‌وه ده‌ركه‌وت، كه شانۆنامه‌ى (هنرى هه‌شته‌م)ى له ساڵى (1613ز) نووسیوه، جگه له‌وه‌ش له هه‌مان ساڵدا شكسپیر خانوویه‌كى له ناوچه‌ى (بلاك فرایرز)دا كرِیوه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات شكسپیر یهكرِاست و به یه‌كجار (له‌نده‌ن)ى جیَنههیَشتووه، به‌ڵكو به قۆناغ جیَى هیَشتووه و گهرِاوهتهوه (ستراتفورد).
سه‌ره‌نجام له ساڵى ( 1616 ز)دا شكسپیر له ته‌مه‌نى په‌نجاو دوو ساڵیدا سه‌رى نایه‌وه، به‌وه‌ش شانۆى ئینگلیزى ناودارترین و گرنگترین نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر و بلیمه‌تى خۆى له‌ده‌ست دا.
سایتی (نوسین)
واتێ نه گه ی بێ وه فام قه‌د بیرت ناکه م
له وه‌ته‌ی لێم براوی خامۆشه چراکه م
من هیوام وا بوو تۆ بۆمن بوایه یت
هه ڵ قه‌ی په نجه شت من بۆم به کریایه یت
سه به بی چی بوو وا لێم دابرای
هه‌ر وه کو پایز زه‌رد لێم هه ڵ گه رای
ئه وهڵ به هار بوویت وه ک گوڵ خۆت نواند
دڵی کۆرپه مت بۆچ ئاوا ره نجاند
من به دڵ‌و به گیان باوه رم پێت بوو
به ڵام عه شقی تۆ هه مووی درۆ بوو
خۆ زگایه دڵم هه ر نه ی ده ویستی
کوا تۆ تێ ده گه ی له خۆشه ویستی
ره حیم زه یدان
سووتان
ئاگات له‌و دڵه‌ی من نییه
چۆن له تاو عیشقت ئه‌سووتێ
هه‌نسک و گریه‌ی شه‌وانم
هه‌زاران هیواو خۆزگه‌یان تیا ئه‌خنکێ..
نیگای مه‌ستی چاوه‌کانت
ئاوێنه‌ی دڵمی پێکاوه
بێ ئاگایت له هه‌ستی من
گڕی له ڕۆحم به‌رداوه..
ده ئاوڕێکم لێ به‌ره‌وه و
به سووتانی ڕۆح بزانه
ئارامی بده به‌و دڵه‌ی
بۆ مه‌یلێکت په‌رێشانه..!
شه‌م ده‌ربه‌ندی
هههههههههههههههههههههههههههه
ده‌ست خۆش
به‌خێر بێیت کاک داستان ، خۆشحاڵین به هاتنت . . .
هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت و سود مه‌ند بیت ، ئێمه‌ش سود له بابه‌ته‌کانت وه‌رگرین.
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش
زۆر زۆر زۆر جوانن ده‌ستت خۆش بێت ئایه خان سه‌رکه‌وتوبیت
زۆر جوانه ده‌ست خۆش بێت ئایه خان
ده‌ست خۆش وێنه‌کانت زۆر جوان بوو
ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی
ئه‌م هۆنراوه‌یه گفتۆ گۆی نیوان قوتابیه‌ك و مامۆستایه كه له زانكۆ ......
٭ ڕۆڵه خه‌یاڵت له كوییه ؟
تۆ هه‌ر به‌ناو خویندكاری..
په‌راو و پینووست پییه ؟
ڕۆڵه ئه‌ترسم ده‌رنه‌چی !
چۆن خه‌یاڵ لیت بیزار نابی ؟
هه‌موو ڕۆژی بۆ كوی ئه‌چی ؟
٭ مامۆستا گیان كچیك هه‌یه .!.! له كچه‌كانی تر ناچی .!
شیوه‌ی بووه به تارمایی و له‌به‌ر چاوانم لا ناچی .!
به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستم له گه‌ڵمایه .! هه‌تاوه‌كو تاریك دادیت ..
ته‌نانه‌ت بۆ ناو نوینهكهشم له‌گه‌ڵما دیت ...!!
كه ئه‌مه‌وی دایـبــپۆشم ئه‌بیته‌وه به تارمایی .!!
ژووره‌كه‌م جیدههیڵی و ده‌مداته‌وه ده‌ست ته‌نیایی..!
مامۆستا گیان به ڕه‌نگی جله‌كانیه‌وه
وه‌ك په‌لكه زیڕینه وایه !!!
له‌و سه‌ره‌وه ڕائه‌وه‌ستی .! له‌م سه‌ره‌وه له دڵمایه .!!!
ڕۆڵه له دوای وانه‌كه‌مان . وه‌ره به خۆم بڵی كییه ؟!؟!
خۆشم نازانم مامۆستا !!!
ڕۆژیك باجه‌كه‌ی سه‌ر سنگی
خاتوو زینی لینووسراوه و ڕۆژیك ئه‌وه‌ی شه‌می پییه ..!.!.
٭٭ رهنـــــــــــج ســـــــهنگاوی ٭٭
نوێترین توێژینەوە پزیشكییەكان دەریانخستووە كە هەنگوین چارەسەرێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی كۆكەی شەوانەی منداڵان كە تا ئێستا بەشێوەیەكی كۆتایی چارەسەریی درەمانیی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
توێژینەوەیەكی زانستی كە لەلایەن زانكۆی هانۆڤەری ئەڵمانییەوە ئەنجام دراوە دەریخستووە كە هەنگوینی سروشتی یەكێكە لە كاریگەرترین چارەسەر بۆ كۆكەی شەوانەی منداڵان، كە نەخۆشییەكی باوی بێچارەسەری كۆتایی ئەو منداڵانەیە كە تەمەنیان لە نێوان 8 مانگی یەكەم تەمەن تا تەمەنی 2 ساڵانەوەیە.
توێژینەوەكە كە تیمێكی شارەزا و پسپۆڕ لە زانكۆی نێوبراو سەرپەرشتیان كردووە و پشكینین و توێژینەوەی وردیان لەسەر 800 منداڵ كردووە كە بەدەست كۆكەی شەوانەوە دەناڵێنن.
لە ئەنجامیشدا بۆیان دەركەوتووە كە ئەو كۆكە كۆكەیەی شەوان هۆكارە سەرەكییەكەی هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسەدانە كە تا ئێستا زانستی پزیشكی نەیتوانیووە چارەسەرێكی پزیشكیی تەواوی بۆ بدۆزێتەوە.
بەڵام تیمی توێژینەوەكە پاش سێ مانگ لە چارەسەركردنی ئەو منداڵانە لە ڕێگەی هەنگوینی سروشتییەوە بۆی دەركەوتووە كە هەنگوین بەشێوەیەكی كاریگەر و بە ڕێژەی 85% چارەسەری كۆكەی شەوانەی منداڵان دەكات.
لەبارەی شێوازی پێدانی هەنگوینەكە و بڕەكەیەوە، پزیشكە پسپۆڕەكانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دایكیان ڕاسپاردووە كە منداڵانی خوار تەمەن یەك ساڵ و سەروی شەش مانگ كە بەڕێژەیەكی بەرز تووشی كۆكەی شەوانە دەبن، لە شەو و ڕۆژێكدا دەبێت بە چوارجار پڕی كەوچكە چاییەك هەنگوینیان بدرێتێ.
بۆ منداڵانی سەرو تەمەن یەك ساڵا تاكوو 2 ساڵان كەوچكێكی زەڵاتە و بۆ منداڵانی سەرو تەمەن 2 ساڵانیش بەهەمان كات و جار كەوچێكی چێشتخواردن هەنگوینیان بدرێتێ، بە دڵنیاییەوە تا ڕادەیەكی زۆر مندالەكەت لە كۆكەی شەوانە ڕزگاری دەبێت.
هه‌ولێر
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]