(PNA) - شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی سێ یاریزانی یانه‌كه‌ی نوێكردووه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا مه‌حمود عه‌زیز سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر گوتی: شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌ باره‌گای یانه‌ی هه‌ولێر ده‌سته‌ی كارگێری له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌ی راهێنه‌ران به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی سێ یاریزانی كرود نوێكرایه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا مه‌حمود عه‌زیز گوتی: هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان شوان مامۆ و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د و دیدار حامد به‌فه‌رمی گرێبه‌ستیان نوێكرایه‌وه‌ به‌ برِی 75 ملیۆن دینار بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا مه‌حمود عه‌زیز گوتی: وا برِیاره‌ له‌م چه‌ند رۆژدا گرێبه‌ستی سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵچی یانه‌ی هه‌ولێر و یاریزانه‌كانی تیپی دووه‌م نوێبكرێته‌وه‌.

بۆ كاك سه‌رهه‌نگ هه‌واڵێكى ناخۆش بوو خۆتۆ تووره‌ نى ؟

ئیسلام بۆ ھەمووان- لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە کە تووڕەیی وا لە مرۆڤ دەکات کە کێشی روو لە زیادبوون بکات. لەمبارەوە ئیریک

برۆنێر و ھاوڕێکانی لە نەخۆشخانەی رویال فری روونیان کردەوە کە ئەوان لێکۆڵینەوەیان لەسەر زیاتر لە ٦٨٩٥ پیاو و ٣٤١٣ ئافرەت کردووە و

بەدرێژایی ١٩ ساڵ چاودێرییان کردوون و دەرکەوتووە کە کاتێک یاخود ماوەیەک کە ئەو پیاو و ئافرەتانە تووڕەبوونە، کێشیان بەرەو زیادی رۆیشتووە،

لە کۆتاییشدا گەیشتنە ئەو راستییەی کە تووڕەیی وا لە مرۆڤ دەکات کە کێشی زیاد بکات. شایانی باسە وێڕای تووڕەیی پسپۆران چەندین ھۆکاری

دیکەی زیادبوونی کێش و قەڵەوییان خستۆتەڕوو.


http://www.kurdupload.com/images/uW6CSoZ61314961909/1314885939-57300.jpg

ئایه نووسی:

سبحان الله‌ ، من زۆر سه‌رم سورما به‌ڵام هیچ شتێك له‌لای خوای گه‌روه‌ سه‌یر نبه‌ smile
ده‌ستت خۆشبێت..

Jaw Zard نووسی:

دەستت خۆش بێ ،،هۆنراوەیەکی زۆر زۆر جوانە ..

846

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس سه‌وسه‌ن خان

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت chya

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان

849

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس

سوپاس

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان kashma u hussien

852

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

سوپاس

سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك شه‌یدا

سوپاس

http://www.kurdupload.com/images/qYsRE1314936187/nashtargare.jpg فۆتۆگرافه‌رێكی‌ لێهاتوو به‌ناوی‌ «تشارلز ماكویلان« توانی‌ له‌و كاته‌دا كه‌ پزیشكه‌كان سه‌رقاڵی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ی‌ دڵ‌ بووون بۆی‌، وێنه‌ی‌ خۆی‌ بگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌و وێنه‌گره‌ نازناوی‌ وێنه‌گری‌ ساڵ‌ له‌ باكو‌وری‌ ئیرله‌ندا به‌ده‌ست بهێنێت.

بیرۆكه‌ی‌ وێنه‌گرتنه‌كه‌ له‌و كاته‌دا دروست ده‌بێت كه‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان به‌ «تشارلز ماكویلان« راده‌گه‌یه‌نن حاڵه‌تی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ پێویستی‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی‌ دڵ‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆی‌ به‌ئاگا بێت، هه‌ربۆیه‌ تشارلز بڕیار ده‌دات سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ وێنه‌ بگرێت، بۆئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی‌ كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت.

هاوپێچ له‌گه‌ڵ‌ كۆمه‌ڵه‌ وێنه‌ كاریگه‌ره‌كانی‌ ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌، تشارلز توانیویه‌تی‌ وێنه‌یه‌كی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ی‌ بگرێت كه‌ له‌كاتی‌ چوونی‌ باوكیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌گریانه‌وه‌ ماڵئاوایی‌ لێده‌كه‌ن، یه‌كێكی‌ دیكه‌ش وێنه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ به‌راكشاوی‌ له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی‌ ژووری‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌.

تشارلز، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ وێنه‌گرتن ته‌نها رێگه‌ی‌ ئه‌و بووه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ قورسه‌دا، وتو‌ویه‌تی‌ «وێنه‌گرتنه‌كه‌ وایكرد ئه‌و ئه‌زموونه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ی‌ ژیانم له‌ چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌كی‌ جیاوازه‌وه‌ ببینم«.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تیمی‌ پزیشكه‌كان زۆر هاوكاری‌ بوون له‌رێگه‌دان به‌ وێنه‌گرتنه‌كه‌و سه‌ردانیكردنی‌ بۆ ژووری‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چه‌سپاندنی‌ سێ‌ كامێرا كه‌ ئه‌و كامێرایانه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ ئاڕاسته‌یه‌كه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان تۆماركردووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك دوان له‌و كامێرایانه‌ له‌به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ دانراون‌و كامێرای‌ سێیه‌میشیان راسته‌وخۆ له‌سه‌ر سه‌ری‌ بووه‌، كه‌ له‌دووره‌وه‌‌و له‌رێگه‌ی‌ ئامێرێكه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی‌ كراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ كامێرای‌ چواره‌م هه‌ڵچوون‌و ره‌فتاره‌كانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ تشارلز ی‌ وێنه‌گرتووه‌.

له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا كه‌ بۆماوه‌ی‌ 90 خوله‌ك به‌رده‌وام بوو، پزیشكه‌كان توانییان چاره‌سه‌ری‌ حاڵه‌تی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره‌ بكه‌ن كه‌ به‌رته‌سكییه‌كی‌ زۆر بوو له‌ خوێنبه‌ره‌كانی‌ دڵدا، دوای‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش ئێستا تشارلز به‌ته‌ندورستییه‌كی‌ زۆر باشه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ خۆی‌.

[size=16]Hawlati.co[/size]

856

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

AhMaD-HaWLeRY نووسی:

ههههههههه والله‌ی خۆشن ده‌ست خۆش

ده‌ستت خۆش بێت كاك زریان زۆرجوانه‌

858

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

شعرێكى زۆر جوانه‌ سه‌ركه‌وتوبى

سوپاس

860

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ پۆسته‌ره شیعر‌)

ده‌سته‌كانت خۆش

سوپاس بۆ په‌یامه‌‌كانتان

منیش  دوو پرسیارم هه‌یه‌ كاك شه‌یدا

رۆژانه‌ چه‌ند كاتژنێر دێیه‌ سه‌ر نێت

به‌ زۆرى چ جلوبه‌رگێك له‌به‌رده‌كه‌ى

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

سوپاس

(ئاكانیوز)- ئەستێرە و گۆڵكارى هەڵبژاردەى عێراق یونس مەحموود ئەمڕۆ پێنجشەم رای گەیاند تەواوى تواناى خۆى دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەى دڵی هاندەرانی تیپەكەى رازی بكات بەگۆڵ تۆماركردن.

بڕیارە سبەى هەینی لە سات 17:00 بەكاتى هەولێر لە یەكەمین تاقیكردنەوەى یارییەكانى پاڵاوتنی جامى جیهانى 2014 بەڕازیل، هەڵبژاردەى عێراق لە ناو یاریگە و هاندەرانی لە شارى هەولێر میواندارى هەڵبژاردەى ئوردن بكات.

یونس مەحموود ئەستێرە و كاپتنی هەڵبژاردەى تۆپی پێی عێراق بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، بارودۆخم زۆر باشە و هەوڵی من ئەوە دەبێ دڵی هاندەران خۆش بكەم بەگۆڵ تۆماركردن، هەست بەخۆشییەكی زۆر دەكەم كە یارییەكانى پاڵاوتنی جامى جیهانى لە ناو خاك و هاندەرانی خۆماندایە و داوا دەكەم پاڵپشتییەكی زۆرمان لێ بكرێت، چونكە جەماوەر بەشێكی گرینگن لە یاریگەدا.

یونس مەحموود تەمەن 28 ساڵ یەكێكە لە یاریزانە كاراكان و گۆڵكارى هەڵبژاردەى عێراقە، لە ساڵی 2007دا كە رابەرایەتیی تیپەكەى كرد وەك كاپتن، توانى دواى بەدەستهێنانى نازناوى تاسی وڵاتانى ئاسیا، نازناوى گۆڵكارى پاڵەوانیەتییەكە بۆ خۆى بباتەوە بەتۆماركردنی 4 گۆڵ.

مەحموود گوتی ئێستە هیچ گرفتێك لە نێو تیپەكەماندا نییە و هەموو یاریزانانەكان وەك برا مامەڵە لەگەڵ یەكتردا دەكەین و ئەوەى باس دەكرا قسەى خەڵك بوو، هەروەها ئەگەر یاریزانێك لێمان دابڕابێ ئەوە بەكارى تایبەتی خۆی سەرقاڵ بووە، مەبەستی ئێمە سەركەوتنی تیپەكەمان دەبێ بۆ كۆتاكانى جامی جیهانیى 2014ى بەڕازیل.

یەكەتیی ناوەندیی تۆپی پێی عێراق لە ئێستەدا راهێنانەكانى هەڵبژاردەى تۆپی پێی عێراقی خستووەتە ژێر چاودێریى زیكۆى راهێنەرى بەڕازیلی تا بتوانێ تیپێكی كێبەركێكار و ئەنجامی بەرچاو بەدەست بێنێت.

كاپتنی هەڵبژاردەى عێراق پێی وابوو یەكەتیی تۆپی پێی عێراق بەهێنانى زیكۆ وەك راهێنەر كارێكی زۆر گەورەى كردووە بۆ خزمەتی تۆپی پێی عێراق، بەشێوەیەك بووەتە مایەى بەرزكردنەوەى بارودۆخی دەروونیی تیپەكەش لەبەرئەوەى زیكۆ راهێنەرێكی بەئەزموونە.

یونس مەحموود 187سم خەڵكی شارى كەركووكە و یاریی بۆ یانەكانى دووبز و كەركووك و تەڵەبە لە ناو عێراقدا كردووە، لە دەرەوەش وەك یاریزانێكی پیشەوەر یاریی بۆ یانەكانى یانەى ئەلوەحدەى ئیماراتی، غەڕافە و عەرەبی و وەكرەى قەتەڕى كردووە.

866

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

baxtear92 نووسی:

كاك جوتيار

لام دا بةلآم ناوم جێگره‌ نه‌ك جوتیار

867

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

كاك زریان وێنه‌كه‌م دانا

868

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

له‌ ده‌ریاى نا سۆزى خه‌م مه‌له‌م ئه‌كرد
له‌ گێژاوى دوا هه‌ناسه‌ بیرم ئه‌كرد

به‌ڵام گوڵى گۆڵدانى بۆن خۆش و گه‌ش
را نه‌وه‌ستا هه‌تا رێگام نه‌بوو بێ به‌ش

هه‌رچه‌نده‌ ره‌نجى دوو ساڵ به‌سه‌رى برد
به‌ڵام گوڵى هیوا خۆى ئازاد كرد

له‌م رۆژه‌ى یه‌كه‌م هۆنراوه‌م هه‌ڵبه‌ست
بۆ دیده‌نى چاوى تۆبوو تۆشم مه‌به‌ست

به‌ڵام ئه‌مرۆ سه‌ر له‌نوێ وا ژیامه‌وه‌و
دوا تروسكه‌ى هیواى منت گه‌رانده‌وه‌

ئه‌و نیشانه‌ى له‌ پاسدا بۆ من هانى
یه‌كه‌م هه‌نگاو تا ئه‌مرۆ بۆم ئه‌روانى

بۆیه‌ بێده‌نگ بووم تا  خۆت ناساند
چوون به‌ده‌ستى غه‌ریبى ئه‌م ناڵاند


جێگر محمود

http://www.kurdupload.com/images/f3MoDN1314904758/11931alsh3er.jpg

869

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ شیعر)

ده‌ست خۆش زریان

سوپاس چاوزه‌رد

Hussien_Kurdo نووسی:

ئینشالله‌ ئوردن ده‌یباته‌وه‌
3-0

كاك حسێن ئه‌گه‌ر ئوردن بشیباته‌وه‌ با 1-0  باشتره‌

http://store1.up-00.com/Jun11/OTq01318.jpg

http://store1.up-00.com/Jun11/sfR01318.jpg

http://store1.up-00.com/Jun11/lQB01318.jpg

http://store1.up-00.com/Jun11/h1s01318.jpg

http://store1.up-00.com/Jun11/aze01318.jpg

http://store1.up-00.com/Jun11/8f601318.jpg

873

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

دیاره‌ چاوزه‌رد تۆ هیچى لێ نازانى ؟

874

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ماندوو نه‌بى هۆنیا خان

875

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس كاك شه‌ره‌فخان

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان ئه‌وه‌ بۆ هه‌مووى ده‌ڵى انشالله‌ ئوردن ده‌باته‌وه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

878

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

ده‌ستت خۆشبێت خاتوو هۆنیا

879

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سوپاس

880

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

موسوڵمانى یەك خوا پەرست بێگومان بەردەوام بوون لەسەر پەرەستنەكان جۆرێكە لە جۆرەكانى سوپاس گوزارى بۆ خواى پەروەردگارو شوكرى نیعمەتەكانى خواى پەروەرگار هەروەك دیارترین نیشانەى قبوڵ نەبونى كردەوەكانى پێشوو گەڕانەوەیە بۆ سەر تاوان وەك هەندێك لە زانایان فەرموویانە: پاداشتى چاكە پەیوەستە بە پاش خۆیەوە جا ئەگەر كەسێك چاكەیەك بكاو بەدوایدا چاكەیەكى تر ئەنجام بدا ئەوە نیشانەى قەبوڵ بوونى چاكەى یەكەمیەتى، هەروەكو ئەگەر كەسێك چاكەیەك بكاو بە دوایدا خراپەیەك ئەنجام بدات ئەوە نیشانەى ڕەتكردنەوە و قبوڵ نەبوونى چاكەكەیەتى.
وە بێگومان ئێمەى مرۆڤ بەردەوام لەتاوان كردن داین هەربۆیە خواى پەروەردگارى میهرەبان چەندین پەرەستنى جۆراو جۆرى بۆ بەندەكانى داناوە كە بەهۆیانەوە باوەڕیان نوێ بكەنەوە و بەهێزى بكەن هەربۆیە ئەوانەى بەردەوام لە پەرەستندان هەردەم دڵەكانیان ئارامەو پەیوەستە بە یادى خواى پەروەردگارەوە بەپێچەوانەى ئەوانەى لەپاش ڕەمەزان دەگەڕێنەوە سەر تاوانەكانى پێشویان. بۆیە بەردەوام دڵەكانیان ڕەشە و دڵتەنگن. جا موسوڵمانى بەڕێز ئەوە ئەمساڵیش ڕەمەزان تەواو بوو بەڵام پەرەستنەكان بەردەوامن و پەیوەست نین بە ڕەمەزانەوە یان پەیوەست نین بەوەرزێكى تایبەتەوە هەركە تەواو بوو یان كاتەكەى بەسەرچوو مرۆڤ بگەڕێتەوە سەر تاوان كردن !!! بەڵكو پەرەستن تا مردنى مرۆڤ بەردەوامە هەروەك خواى پەروەردگار ئەفەرموێ: [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر: 99) واتە: وە هەمیشە پەروەردگارى خۆت بپەرستە تا ئەو كاتەى مەرگت بۆ دێ واتە: تا ئەو ڕۆژەى ئەمریت.
(حەسەنى بەسری) ش فەرمویەتى: خواى پەروەردگار سات و مۆڵەتى دیارى كراوى بۆ كردەوەى بڕواداران دیارى نەكردوە جگە لە مردن نەبێت پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر: 99)
لەو پەرەستشانەش كە خواى میهرەبان كردویەتە هۆكارێك بۆ كەم كردنەوەو سڕینەوەى تاوانى بەندەكانى ڕۆژو گرتنە كە دەبێتە هۆى لێَخۆشبوونى تاوانەكانى ڕابووردومان و چارەسەریشە بۆ دڵە نەخۆش و ڕەشەكان كاتێكى تایبەتیشە بۆ پیاچوونەوەى بەندە بە تاوانەكانى و چاك كردنەویان و تەوبە كردن لێیان ئەمەش نهێنى ڕەمەزان بۆ بەندەكان ئەخاتە ڕوو بۆ ئەوەى بە دڵێكى پاك و پڕ لە خوا پەرەستیەوە ماڵئاوایى لە ڕەمەزان بكەن هەربۆیە كاتێك خواى پەروەردگار سەركەوتومان ئەكات لە كارێك یان پەرەستنێكدا ئەبێت سوپاس گوزارى بین، باشترین سوپاس گوزاریش ئەبێ بە پەرەستنێكى تر دەست پێبكات هەر بۆیە كاتێك خواى پەروەردگار سەركەوتوومانى كرد لە گرتنى مانگى ڕەمەزان ئەبێت بەگرتنى ڕۆژووى (6) ڕۆژى مانگى (شوال) سوپاس گوزارى خواى پەروەردگار بین نەك لەپاش ڕەمەزان پەەرستنەكانى تر لەیاد بكەین هەربۆیە
كاتێك پرسیار كرا لە (بشر الحافي): خەڵكانێك هەن تەنها لەمانگى ڕەمەزان كۆشش و پەرەستش ئەكەن، ئەویش فەرمووى: خراپترین خەڵك ئەوانەن كە تەنها لە ڕەمەزاندا خواى پەروەردگار بەباشى ئەناسن، لەخواترسیش ئەوكەسەیە بەدرێژایى ساڵ بەردەوام لە كۆشش و پەرەستش دایە).

بۆیە گرتنى ڕۆژووى مانگى شەوال یەكێكە لەو دەرفەتە گرنگانە بۆ بەردەوام بوون لەسەر ڕۆژوو گرتن و تەواكەریشە بۆ ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان چونكە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: " من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر " (رواه مسلم). واتە: ئەوەى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان و بەدوایدا شەش ڕۆژ لەمانگى (شوال) بگرێت وەكو ئەوە وایە بەدرێژایى ساڵێك بەڕۆژوو بوبێت.
ئیمامى (النووي) فەرموویەتى: زانایان فەرموویانە: ((بۆیە وەكو بەڕۆژوو بوونى ساڵێك دائەنرێت چونكە چاكە پاداشتى بە دە ئەوندەى خۆیەتى ڕەمەزانیش بە دە مانگ و شەش ڕۆژەكەش (شەشەڵە) بە دوو مانگ)).
(الحافظ ابن رجب) یش لە (ابن المبارك) ەوە دەیگێڕێتەوە: زانایان فەرموویانە: ((ڕۆژوى شەشەڵە (شوال) دەدرێتە پاڵ ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان لـــە پاداشت دا بـــــەوەش پــاداشتیـــــــان (ڕەمەەزان و شوال) پاداشتى ساڵێكى فەرز دەبێت)).
بۆیە موسوڵمانى بەڕێز ڕۆژوو گرتنى شەش ڕۆژ لـــە مانگى (شوال) بەڵگە‌یە لەسەر سوپاس گوزارى تۆى باوەڕدار بۆ خواى پەروەردگاركە سەركەوتووى كردوى بۆ گرتنى ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان هەروەها گرتنى ڕۆژووى (شوال) بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستى تۆ بۆ خواى پەروەردگار و پێغەمبەرەكەى (صلى الله عليه وسلم) چونكە لەوانەى سوننەتێك زیندو ئەكەنەوە هەربۆیە (الحافظ ابن رجب) فەرموویەتى: ((بەڵام سەبارەت بەوانەى كە نیعمەتى سەركەوتنیان لەلایەن خواى پەروەردگارەوە بۆ گرتنى مانگى ڕەمەزان دەگۆڕنەوە بە ئەنجامدان و كردنى تاوان دواى ئەو مانگە پیرۆزە ئەوانە لەو جۆرە كەسانەن ناسزایى و ناشوكرى نیعمەتەكانى خوا ئەكەن))، خواى پەروەردگاریش ئەفەرموێ: [ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللّهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُ فَإِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] (البقرة: 211) واتە: هەركەسێ نیعمەت و بەخششى خوا بگۆڕێ (واتە: لە خواپەرەستى لابدات) بەتایبەت پاش ئەوەى كە بەڵگەكانى بۆ هاتبێت و بڕواى پێ هێنابێت، ئەوا لەقیامەت دا توشى سزاى خۆى ئەبێت بێگومان سزا و تۆڵەى خواى پەروەدگاریش زۆر گران و سەختە.
بە دڵنیاییشەوە هیچ كارێكى چاك و خێر نەبووە ئیلا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) هاوەڵە بەڕێزەكانى فێر كردووە بۆیە شەش ڕۆژ بەڕۆژوو بون لەمانگى شەوال خێر و پاداشتێكى گەورەى هەیە گەورەیى و فەزڵى ڕۆژووى شەوالیش لەم چەن خاڵە ئەخەینە بەردەستى ئیوەى باوەڕدار:
یەكەم / شەش ڕۆژى شەوال تەواوكەرە بۆ ڕۆژووى ڕەمەزان بۆ ئەوەى پاداشتى یەك ساڵ ڕۆژوو گرتنت دەست بكەوێت كە لە پاداشتدا وەك ڕۆژووى فەرزە وەك لە فەرمودەكەى مسلم ئاماژەى بۆ كراوە.
دووەم / زۆرێك لەخەڵكی كەم و كوڕى لە ڕۆژووى ڕەمەزانیاندا هەیە بۆیە ڕۆژوى شەوال تەواوكەرە بۆ كەم و كوڕیەكانى ڕۆژوى ڕەمەزانیان وەكو چۆن نوێژە سونەتەكان تەواوكەرى نوێژە فەرزەكانن لە ڕۆژى قیامەتدا. هەروەك لە فەرموودەى (ابن قبيصة) هاتووە كە ئیمامى (ترمذي) ڕیوایەتى كردوە.
سێیەم / گرتنى شەشەڵە بەڵگەیە لەسەر بەردەوام بوون لەسەر ڕۆژوو گرتن لەپاش ڕەمەزان و نیشانەى قبوڵ بوونى ڕۆژووى ڕەمەزانیشە ـ إن شاء الله ـ چونكە خواى پەروەردگار سەركەوتوى كردوە بۆ گرتنى شەشەڵە هەروەك لە پێشیشدا باسمان كرد كە هەندێك لە زانایان فەرموویانە: پاداشتى چاكە پەیوەستە بە پاش خۆیەوە جا ئەگەر كەسێك چاكەیەك بكاو بەدوایدا چاكەیەكى تر ئەنجام بدا ئەوە نیشانەى قەبوڵ بوونى چاكەى یەكەمیەتى، هەروەكو ئەگەر كەسێك چاكەیەك بكاو بە دوایدا خراپەیەك ئەنجام بدات ئەوە نیشانەى ڕەتكردنەوە و قبوڵ نەبوونى چاكەكەیەتى.
چوارەم / گرتنى شەشەڵە بەڵگەیە لەسەر شوكرانە كردنى بەندە بۆ نیعمەتەكانى پەروەردگار
پێنجەم / نیشانەى خۆشەویستیە بۆ خواو پێغەمبەرەكەى.
ماوەتەوە بڵێم تەمەن ئەڕواو ئەگەر نەمرین پیرى و نەخۆشى و بێ هێزى یەخەمان ئەگرێ ئەوجا ئومێدى یەك ڕۆژ لەش ساغى ئەكەین بۆیە بەرلەوەى بگەینە ئەوڕۆژەى پەشیمانى بكێشین و پەنجەى پەشیمانى بگەزین باشتر وایە لەش ساغیمان بەهەل بزانین و ئەم خێرە گەورەیە لەدەستى خۆمان نەدەین بۆ ئەوەى هاوكارێك بێت بۆمان بۆ ئەو ڕۆژەى پەروەردگار لەبارەیەوە ئەفەرموێ: [ يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ] (الشعراء: 88) واتە: ئەو ڕۆژە كە نە ماڵ و سامان سوود ئەبێ و نە مناڵ و كوڕان بەكەڵك دێن مەگەر كەسێك بە دڵێكى ساغەوە بێتە حوزورى خوا و خۆیشى تەنها بە خواوە پەیوەست كردبێ، زاناكان لە پێناسەى (قلب السلیم) ئەڵێن: ئەو دڵەیە خاڵى بێت لە بیدعە و دامەزراو بێت لەسەر سوننەت.
ڕونكردنەوەیەكى پێویست: مەرج نیە موسوڵمان بە ڕۆژێك لە دواى ڕۆژى جەژن بەڕۆژو بێت یان هەر شەش ڕۆژەكە بەسەر یەكەوە بگرێت بەڵكو ئەتوانێت بەئارەزوى خۆى شەش ڕۆژى ئەم مانگە هەڵبژێرێ و بەڕۆژوو بێت تیایاندا ئەمەش بۆچوونى پێشەوایان (الألباني و ابن باز و ابن عثيمين) ە بەڕەحمەت بن.

به‌هه‌شت

881

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان

كاك به‌ختیار  ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ڵى ئاوا نابێت بایه‌كێكیان له‌ هه‌ولێر بیبه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ى دیكه‌ش له‌ ئوردن