سلامةتبي

86

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)


ئەو کەسەی بانگەواز ئەکا بۆ لای خوا لە سەریەتی خۆی بڕازێنێتەوە بە ڕەوشتی جوان و نەرم و نیان بێ لە قسەو ڕەفتاریا چونکە ئەوە هۆیەکە بۆ وەرگرتنی بانگەوازەکەی وە گوێ ڕاگرتنی خەڵک لێی ، وە ئەوەش ڕەوشتی پێغەمبەران بووە علیهم الصلاة والسلام خوای بەرز بە خاتەمی پێغەمبەران صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : [فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللّهِ لِنتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ] (ال عمران : 159) واتە : (بە ڕەحمەت لە لایەن خواوە تۆ بۆیان نەرم و نیان بویتە ئەگەر تۆ تووڕەو توندو دڵ ڕەق بویتایە ئەوە دەورتیان چۆل ئەکرد لەگەڵت نەئەمان) .
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ] (القلم : 4) واتە : (وە تۆ لەسەر ڕەوشتێکی بەرزی).
وە خوای بەرز کە موسای علیه الصلاة والسلام نارد بۆ لای گەورەترین تاوان باری ئەو سەردەمە کە مل هوڕیەکەی لە سنور نەمابوو بانگەشەی ئەوەی ئەکرد کە خوایەو خەڵک ئەبێ بیپەرستن پەنا بە خوا، ئەو تاغوتەش فیرعەون بوو، بەڵام خوای بەرز فەرمانی کرد بە پێغەمبەرەکەی : [فَقُولَا لَهُ قَوْلاً لَّيِّناً لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى] (طه : 44) واتە : ( قسەی نەرم لەگەڵی بکەن بەڵکو بیر بکاتەوەو بترسێ لە خوا ) .
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ] (النحل : 125) واتە : ( بانگەواز بکە بۆ لای ڕێگای پەروەردگارت بە حیکمەت -بە زانست و نەرمو نیانی و کار بەجێیی بەوەی هەر شتەو لە شوێنی خۆی باس بکەی- وە بە ئامۆژگاری چاک -بە خوا بیانترسێنەو باسی پاداشت و سزای خوایان بۆ بکە- وە بە چاکترین شێوە حیوارو موناقەشەیان لە گەڵ بکە -بۆ ڕەواندنەوەی گومانەکانیان- ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (فإن الرفق لم يكن في شيء قط إلا زانه ، ولا نزع من شيء قط إلا شانه) -سلسلة الاحاديث الصحيحة : 524-واتە : (وە نەرم و نیانی لە شتێک نابێ قەت ئیللا جوانی ئەکات، وە لە هەرشتێکا نەمێنێ ئیللا ناشیرنی ئەکات).

سوپاس و ستایش بۆ ئەو پەرستراوەی كە پەروەردگاری هەموو جیانیانە، وە دروود و سەلامیش لەسەر پێغەمبەری نەخوێندەواران، وە لەسەر كەسوكار و هاوەڵانی و ئەوانەش كە شوێنی دەكەون تا ڕۆژی دوایی، دوای ئەوە:
ئەمە چەند وتەیەكی كورتە سەبارەت بە (داوای لێخۆشبوون و چاكەكانی و كاتەكانی و شێوازەكانی) داواكارین لە خوا كە سوددتان پێ‌بگەیەنێت.
چەند وتەیەك سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون
[* چاكەكانی:]
1 ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورەیە.
2 ـ هۆكارێكە بۆ لێخۆشبوونی تاوانەكان: [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً ] [نوح] .
3 ـ بۆ دابەزینی باران: [يُرْسِلْ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَاراً] [نوح] .
4 ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ: [ وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ] [نوح] .
5 ـ ڕۆیشتنە نێو چەندین باخ: [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ ] [نوح] .
6 ـ زیادبوونی تاوانا و هێز بە هەموو واتاكانیەوە: [وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] [هود] .
7 ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی: [يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعاً حَسَناً إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] [هود] .
8 ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری: [وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ] [الأنفال] .
9 ـ وە هۆكارێكە بۆ پێدانی چاكە بە هەموو خاوەن چاكەیەك: [وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] [هود] .
10 ـ بەندەكان لە هەموو شتێك زیاتر پێویستیان بە داوای لێخۆشبوونە چونكە بە شەو و بە ڕۆژ هەڵە و تاوان دەكەن، جا ئەگەر داوای لێخۆشبوونیان كرد لە خوا ئەوا خوا لێیان خۆشدەبێت.
11 ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكە بۆ دابەزینی ڕەحمەت: [لَوْلا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] [النمل] .
12 ـ وە دەبێتە مایەی سڕینەوەی هەڵە و تاوانەكانی نێو مەجلیس.
13 ـ وە چاولێكردنە بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، چونكە ئەو تەنها لە یەك مەجلیسدا (70) حەفتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووە لە خوا، وە لە ریوایەتێكدا: (100) سەد جار.
[* هەندێك وتە سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون:]
1 / لە (لوقمان)ەوە دەگێڕنەوە كەوا بە كوڕەكەیی وتوە: ئەی كوڕی شیرینم زمانت ڕابێنە لەسەر وتی: (خوایە لێم خۆشببە)، چونكە خوا كاتانێكی هەیە داواكاری هیچ داواكارێكی تێادا ڕەتناكاتەوە.
2 / (عائشە رضي الله عنها) فەرموویەتی: بەختەوەری بۆ ئەو كەسەی كە لە نێو نامەی كردەوەكانیدا داوای لێخۆشبوونی زۆر تێدا دەبینێت.
3 / (قتادە) فەرموویەتی: ئەم قورئانە ڕێنماییتان دەكات بۆ دەرد و دەرمانەكانتان، جا دەردەكانتان تاوانەكانە، وە دەرمانەكانتانیش داوای لێخۆشبوون كردنە.
4 / (أبو الـمنهال) فەرموویەتی: بەندە لە نێو گۆڕەكەیدا درهاوسێیەتی هیچ شتێك ناكات خۆشەویست تر بێت لە لای وەكو داوای لێخۆشبوون.
5 / (الـحسن) فەرموویەتی: زۆر داوای لێخۆشبوون بكەن لە نێو ماڵەكانتاندا، وە لەسەر خوان و سفرەكانتان، وە لە ڕێگاوبانتان، وە لە بازاڕەكانتان، وە لە مەجلیسەكانتان، چونكە ئێوە نازانن چ كاتێك لێخۆشبوون دادەبەزێت.
6 / (ئەعرابیەك) وتویەتی: هەر كەسێك لە نێو زەوی ئێمەدا نیشتەجێ‌دەبێت ئەوا با زۆر داوای لێخۆشبوون بكات، چونكە لەگەڵ داوای لێخۆشبووندا (قیطار) دێت، (قیطار)یش بریتییە لەو: پەڵە هەورانەی كە دلۆپە بارانی گەورەی پێ‌یە.
[* كاتەكانی داوای لێخۆشبوون:]
داوای لێخۆشبوون لە هەموو كاتێكدا ڕێپێدراوە لە شەرعدا، بەڵام لە كاتی ئەنجامدانی تاواندا واجب و پێویست دەبێت، وە سوننەت و خواستراویشە لە پاش كردەوە چاكەكانەوە، وەكو داوای لێخۆشبوون لە پاش نوێژە فەرزەكان سێ‌ جار، وە داوای لێخۆشبوون لە پاش حەج و جگە لەمانەش، هەروەها لە كاتی پارشێویشدا سوننەتە، چونكە خوای گەورە ستایشی ئەو كەسانەی كردووە كە لە كاتی پارشێودا داوای لێخۆشبوون دەكەن.
[* شێوازەكانی داوای لێخۆشبوون:]
1 ـ سەروەری داوای لێخۆشبوون كە لە هەموو شێوازەكان چاك ترە: ئەویش ئەوەیە كە بەندە بڵێت:
(اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي، اغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ).
2 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ).
3 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي).
4 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ).
5 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ).
6 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ).
7 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ).

88

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

زۆر كه‌سمان به‌ده‌ست ئه‌م كیشه‌یه‌وه‌ بیزارین كاتی ژماره‌كی نه‌ناسراوت لۆ دێ نازنی ئه‌مه‌ كێ بوو .یان بیزارت ده‌كات
سه‌ره‌تا سه‌یری ئه‌م ڤدیۆیه‌ بكه‌ چۆنیه‌تی ئیش پی كردنی [youtube]http://www.youtube.com/watch?v=mpDPREKFZlk[/youtube]
له‌ رێگای ئه‌م سایته‌وه‌ ده‌توانی بیبینیه‌وه‌
http://www.truecaller.com/
به‌س هه‌ندێك ژماره‌ نادۆزیته‌وه‌ كه‌ تازه‌ بێت یان به‌ناو نه‌كاربێ یان زۆر به‌كار نه‌هاتبێ

89

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ مینیماڵ (كورتیله‌ چیڕۆك))

دةست خوش

دةست خؤش بؤ وة لامة كانتان

91

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دةستي ئيوة ش خؤش

92

(3 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

•    پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت : ئافره‌ت ئه‌گه‌ر پێنج نویّژه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات وه‌ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ رۆژوو بێت وه‌ داوێنی خۆی بپارێزێت و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی بێت پێی ده‌ووترێت بچۆره‌ به‌هه‌شته‌وه‌ له‌ هه‌ر ده‌رگایه‌ك كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت

تاقيم كردةوة ئةو كاتة دام نا
مام زريان نازانم
دةست خؤ ش بؤ وة لامةكان

ان شاللة دةستتان خؤش بؤ وة لامةكان

95

(5 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ويش خواية ئةوكاتة بمريني كة خؤت ليمان رازيبيت

سەلام و عەلەیکوم

سڵاو...بەڕێزان ئەم سایتەم بۆ ئامادە کردوون کە ١٠٠% ڕاستە و خۆم تاقیم کردۆتەوە

ئەمە سایتەکەیە:: http://www.sendmassage.com/sendsms.php

ئەمەش فێرکارییەکەیە . .

١- لە select a country دا وڵاتەکەت هەڵبژێرە

٢-ڕەقەمەکەیئەو کەسە بنووسە کە نامەکەی بۆ دەنێریت

٣- چیت دەوێت بنووسە ئەوە نامەکەیە

٤-ئەو کۆدە دوبارە بکەرەوە

5- کلیک لەسەر send message بکەو تەواو

سه‌یری وێنه‌كه‌ بكه‌ن !!
http://smn21.com/up/uploads/jpg/e85ab5cc69.jpg
به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك سوودم پێ گه‌یاندبن . . براتان فقي اخمد


ئه‌بووهوره‌یره ‌(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: ئه‌و كاته‌ی مردوو ده‌خرێته‌ گۆڕه‌وه،‌ گوێی له‌ ده‌نگی پێڵاَوی ئه‌وانه‌یه‌ كه ‌بۆ ناشتتنی ئاماده‌ بوون كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه.‌ جا ئه‌گه‌ر مو سڵمان بێت ئه‌وا كاره‌ باشه‌كانی ده‌وری ده‌ده‌ن: نوێژ له ‌لای سه‌ریه‌وه،‌ ڕۆژوو لای ڕاستی و زه‌كات لای چه‌پی و چاكه‌كانی تری وه‌ك خێر و سیله‌ی ڕه‌حم و باشجووڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا لای قاچه‌كانی، ئینجا فریشته‌ی پرسیار له ‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن نوێژ ناهێڵێت. هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌كانی تره‌وه‌ كرده‌وه‌ باشه‌كان ناهێڵن. پاشان پێی ده‌ڵێن دابنیشه‌! ئه‌ویش داده‌نیشێت له‌و كاته‌دا وای پێشان ده‌ده‌ن كه‌ خۆر خه‌ریكه‌ ئاوا ده‌بێت لێی ده‌پرسن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌و پیاوه‌ی كه ‌ده‌یوت من ڕه‌وانه‌كراوی خوام؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: جارێ وازم لێ بێنن با نوێژه‌كه‌م بكه‌م. پاش ئه‌وه‌ وه‌ڵاَم ده‌داته‌وه؛‌ ده‌ڵێت ئێوه‌ مه‌به‌ستتان (محمد)ه‌. من شایه‌تی ده‌ده‌م كه ‌ڕه‌وانه‌كراوی خوایه‌ و چی ڕاستی و حه‌قه‌ لای خواوه‌ به‌ ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندووه.‌ پێی ده‌ڵێن ڕاست ده‌كه‌یت له‌ژیانتدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوویت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش مردیت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زیندوو ده‌كرێیته‌وه.‌ ئیتر ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ جێگه‌كه‌ته‌ له‌ به‌هه‌شتدا. ئه‌ویش زۆر دڵخۆش ده‌بێت. ئینجا ده‌رگایه‌كی دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له ‌فه‌رمانه‌كانی خوا ده‌ربچوویتایه،‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆش ده‌بێت پاشان گۆڕه‌كه‌ی حه‌فتا گه‌ز بۆ فراوان ده‌كه‌ن و بۆی ڕووناك ده‌كرێته‌وه.‌ (ڕۆحی) به ‌یه‌كێك له‌دره‌خته‌كانی به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت. ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رموێت: يثبت الله‌ الذين آمنوا بالقول الثابت في الحياة الدنيا وفي الاخرة [ابراهیم: ٢٧].
به‌ڵاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه‌ كافر بێت، ئه‌وه‌ كه‌ له ‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن، هیچ شتێك نییه‌ پارێزگاری لێ بكات؛ هه‌روه‌ها له ‌لاكانی تریشه‌وه.‌ ئینجا پێی ده‌وترێت دانیشه! ئه‌ویش به‌ ترس و خۆفێكی زۆره‌وه‌ داده‌نیشێت. لێی ده‌پرسێن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر؟ ئه‌ویش ناوی نازانێت كه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان (محمد)ه‌، ده‌ڵێت هیچ له‌باره‌یه‌وه‌ نازانم، گوێم لێ بووه‌ خه‌ڵكی باسیان كردووه‌. له‌ژیانتدا به‌و شێوه‌یه‌ ژیایت و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش مردیت و هه‌رواش زیندوو ده‌بیته‌وه.‌ ده‌رگای دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه و‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی بۆ دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌ویش خه‌مێكی زۆر ده‌خوات. پاشان ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خواپه‌رست بوویتایه‌، ئیره‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه‌تبار ده‌بێت. ئینجا گۆڕه‌كه‌ی دێته‌وه‌ یه‌ك. هه‌موو په‌راسووه‌كانی ده‌هاڕێت. ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رموێت: فإن له‌ معيشة ضنكا ونحشرة يوم القيامة اعمي [طه‌‌: ١٢٤]، (حدیث صحیح اخرجه ابن حبان والطبرانی(وه ركيراو)

و1 : ئه‌ویش زانین وناسینی په‌روه‌ردگاری ودینه‌كه‌ی وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی صلی الله علیه وسلم .
---------------
پ2 - په‌روه‌ردگارت كێیه‌ ؟

و2 : په‌روه‌ردگارم الله یه‌ من و هه‌موو بوونه‌وه‌ری دروست كردووه‌ و بنیاتی ناوه‌ و به‌نیعه‌مه‌ته‌كانی خۆی ئێمه‌ی په‌روه‌رده‌كردووه‌ وئه‌ویش په‌رستراوی منه‌ له‌ ئه‌و زیاتر په‌رستراوی تر نیه‌ كه‌ بیپه‌رستم ،وبه‌ڵگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: { الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ } [الفاتحة:1] واته: ‌سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه‌، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره. وجگه‌ له‌ الله ئه‌وانی تر به‌ (عاله‌م) دائه‌نرێت ومنیش یه‌كێكم له‌و عاله‌مه‌ كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه .
-----------------------------
پ3 - واتی (رب) په‌روه‌ردگار چییه‌ ؟

و 3: خاوه‌نی موڵك (مالك) و په‌رستراو (المعبود) كه‌ هه‌موو شته‌كان به‌ڕێوه‌ ئه‌بات وهه‌ر ته‌نها ئه‌ویش شایه‌نی په‌رستنه.
--------------------------------------
پ4 - چۆن په‌روه‌ردگارت ناسی ؟

و4 : به‌ ئایه‌ته‌كانی ودروستكراوه‌كانی ئه‌وم ناسی،و له‌ ئایه‌ته‌كانی شه‌و و ڕۆژ و خۆر ومانگ، وله‌ مه‌خلوقاته‌كانی وه‌كو حه‌وت چینی ئاسمان وئه‌وه‌ی تێیدایه‌ وحه‌وت چینی زه‌وی وئه‌وه‌ی تێیدایه‌ وئه‌ویش له‌ نێوا زه‌ویه‌كان وحه‌وت چینی ئاسمانه‌ ،

وبه‌ڵگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: { وَمِنْ آيَاتِهِ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ لَا تَسْجُدُوا لِلشَّمْسِ وَلَا لِلْقَمَرِ وَاسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَهُنَّ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ } [فصلت:37] ،
واته: له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار شه‌و و ڕۆژ و خۆر و مانگه‌، هه‌رگیز نه‌که‌ن سوژده بۆ خۆر، یان مانگ ببه‌ن، به‌ڵکو سوژده ته‌نها بۆ ئه‌و خوایه ببه‌ن که دروستی کردوون، ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن.

وهه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت: { إِنَّ رَبَّكُمُ اللّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثاً وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلاَ لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ تَبَارَكَ اللّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ } [الأعراف:54].
واته: بێگومان په‌روه‌ردگارتان (الله‌)یه که دروستکاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا (مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیشی بزانێت ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌یان چه‌نده‌)، پاشان له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تیی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه‌، له وه‌ڵامدا وتوویانه‌: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، به‌شه‌و، ڕۆژ داده‌پۆشێت؛ له‌کاتێکدا به‌شێنه‌یی عه‌وداڵه به‌دوایدا، خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌کان (هه‌ر هه‌موویان) به فه‌رمانی خوا که‌وتوونه‌ته گه‌ڕو له فه‌رمانی ده‌رناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که‌: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆزو گه‌وره‌یه زاتی (الله‌) په‌روه‌ردگاری جیهانیان.
شیخ محمد بن عبدالوهاب -رحمه الله "

99

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بةر استي مام رةعد دةنكي خؤشة

100

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئةم بابةتة يةكيك لة بة قوترين بيامةكان

101

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

http://smn21.com/up/uploads/jpg/990d8b3c74.jpg

زؤر بة خيري برا
كام بابتي يانةي بي باشترين بابىت بوو

كه‌سێكی زۆر شیسته‌تان دانه‌وه‌ 
ماشاالله‌ له‌ ههدنێك بابه‌تی فقه زۆر زیره‌كه‌

ئةو برسيارانة ئةكريت لةبةر دوو هوكار يةكةم بى دينةكان ئةيانةويت موسلمانان سةرقال بكةن بة تةوحيد و شيركى ربوبييةت و لة تةوحيد و شيركى الهيت دووريان خةنة وة كة ئةمة كرنكييةكةيةتى  بو برسيارى يةكةيمان خواى كةروة قادر على كل شيء  ، وة كن فيكن . ملك الموتيش بة فةرمانى الله كيان ئةكيشيت . بو ئةوةى دووةم خواى كةورة لة قورئاندا باسى نةكردووة جونة بوية ئيمةش تةنها ئةوة ئةركمانة عيبادةتى بكةين بيويست ناكات بزانين خوا جون دروست بووة . بو سييةميش زور ئاسانة خواى كةورة بة بيغةمبةر صلى الله عليه وسلم فةرموويةتى (قل) ئةى باشة بيغةمبةر محمد صلى الله عليه وسلم نير بوو يان مى ؟؟؟ تةبعةن نير بوو ئةمة يةك باشان وشةى قل و نير بةكار ديت لة زمانى عةرةبى بو ديارى كردنى مؤنث و مذكر تةماشاى وشةكةى بيشى ئةكةين وشةى (قل) مذكرة وة فعلى امرة بؤ بيغةمبةر هاتووة صلى الله عليه وسلم الله اسمى فاعيلة وة احد مفعول به ية . بة هوى احدةكةوة كة مفعول به ية وة مذكرة بؤية بة قل هاتووة - ئاموزكارى منيش بو تو ئةوةية واز لةوانة بينة جونتكة خويان ئةزانن كة خوا هةيةو جيية و جى نيية جونكة لة شيطان كافر تر نيية كةجى باوةرىشى هةية كة خوا هةية بو ئةم بى دينانة و عةلمانيانة لة شيطان كافر ترن ؟؟؟ نةخير كةواتة تةنها ئةيانةويت سةرقالمان بكةن و ئيمامى ئيبن و بطة رحمه الله فةرمويةتى ئةم جورةى برسيارانة بيدعةن . جونكة ئيمة تةنها ئةبيت برسيارى ئةوة بكةين كة جون و بة ج شيوةيةك عيبادةت بكةين زانينى ئةوةى كة مةلائيكة يان خوا نيرة يان ميية هيج سود بة من ناكةيةنيت لة قيامةت .

به‌ قووت بوو

پرسیاره‌كی دی ئه‌دی چی ده‌ڵی ده‌ربای pkkخؤت دةزاني مةسةلة ديانتين زؤر زةعيف خؤش دةوێت

107

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

به‌ بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى رةمةزان پیرۆز جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاورێیان یانه‌ و دۆستانم و هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ى خۆشبه‌ختى و خۆشحاڵى سه‌رجه‌متان و خواى گه‌وره‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت ببارێنێته‌ سه‌رتان

سوئل اول .ئه‌ورسمه‌ ئی كێه‌ له‌سه‌ر وێنه‌ ی چۆلكه‌دانیه‌ .خۆش ده‌وێت.بۆ
2كام لاینت پێ راسته‌ له‌ كو ردستان
كام مامۆستا ئاینت پێ زیره‌كه‌ .كام پێ باشه‌
سه‌ردمكه‌ ناوت گۆری بو ناوی خۆت كربووه‌ لۆست مان بوو ناوی له‌ م شێوه‌نه‌  ئامه‌نه‌ كێه‌
زۆر زیره‌كی له‌ هاك چۆن فێربوی یان نا
بۆ چالكیت نیه‌ له‌ به‌ شی ئاین
پۆلی چه‌ندی


الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعین اما بعد :

بە داخەوە چەواشە کردنی حیزبیەکان ئەوانەی گوایە بۆ خزمەتی ئیسلام حیزبایەتی ئەکەن! چەواشەیان گەیشتۆتە ئەوەی گاڵتەی بە ئەهلی سوننە بکەن و ناوو ناتۆرەی ناشیرینیان بۆ دابنێن و بوختانی بکەن بۆ زاناکانی ئەهلی سوننە گوایە ڕێگایان داوە بە بوونی حیزبایەتی و بە حەڵاڵیان زانیوە! من وەنەبێ خۆ مەدح بکەم و لافی زۆر شارەزایی لێبدەم بەڵام سوپاس بۆ خوا شارەزای ئەوەم هەیە کە ئەو حیزبانە لەسەرین بۆیە بە واجبی ئەزانم ئەو بوختان و گومانانەیان ڕەد بکەمەوەو ڕونیان بکەمەوە بەڵکو خەڵکی سادەو ساویلکە کە ئەوان ئەم جۆرانەیان بۆ ئەخەڵەتێ چیتر پێیان نەخەڵەتێن! ئەم جارە ئەچینە خزمەتی فەتوایەکی پێشەوا ابن العثیمین رحمه الله جاری تریش ان شاء الله باسی ترمان ئەبێت خوای گەورە سەرکەوتومان بکات و مەبەستمان تەنها ڕەزامەندی خوا بێ و دوا کەوتنی حەق بێت نەک سەر خستنی شەخس و حیزب !

فەتوای پێشەوای سەلەفی محمد بن صالح العثیمین رحمه الله لەسەر بوونی فرە حیزب و جامەعەت

س/ هل هناك نصوصٌ في كتاب الله وسنة نبيه صلى الله عليه وسلم فيهما إباحة تعدد الجماعات أو الإخوان ؟

ج / ((نعم . . أقول ليس في الكتاب ولا في السنة ما يبيح تعدد الأحزاب والجماعات ، بل إن في الكتاب والسنة ما يذم ذلك ، قال الله تعالى {إنَّ الذينَ فَرَّقُوا دينهم وَكانُوا شِيَعَاً لستَ مِنْهُم في شَئ إنَما أمْرُهُم إلى الله ثُمَّ ينبئهم بِمَا كانوا يَفعَلُون} وقال تعالى : {كلُ حِزبٍ بمَا لَدَيْهم فَرِحُون } ولا شك أن هذه الأحزاب تتنافى ما أمر الله به بل ما حث الله عليه في وقوله {وأنَّ هَذه أمَّتُكم أمَّةً وَاحدَة وَأنا رَبُكم فَاتَّقون} .

وقول بعضهم : إنه لا يمكن للدعوة أن تقوى إلا إذا كانت تحت حزب ؟

نقول : هذا ليس بصحيح ، بل إن الدعوة تقوى كل ما كان الإنسان منطوياً تحت كتاب الله وسنة رسوله صلى الله عليه وسلم متبعاً لآثار النبي صلى الله عليه وسلم وخلفائه الراشدين)).

من شريط مجموع كلام العلماء في عبدالرحمن عبدالخالق . الوجه الثاني

منقول من كتاب جماعة واحدة لا جماعات للشيخ ربيع حفظه الله



پ/ ئایا دەقی وا هەن لە کتابی خوا وە سوننەتی پێغەمبەرەکەی صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەوەی تێدا بێت دروست =حەڵاڵ= بوونی فرە جەماعەتی یان برایان =بوونی زۆربوونی جەماعات=؟

و/ بەڵێ . . ئەڵێم نە لە کتاب و نە لە سوننەت ئەوە نیە کە بونی فرە جەماعەت و چەند حیزب حەڵاڵ بکات ، بەڵکو بە تەئکید لە کتاب و سوننەت ئەوە هەیە کە زەمی =سەرزەنشتی= ئەوە دەکەن =چەند حیزب و چەند جەماعەت هەبن= ، خوای بەرز ئەفەرموێ : {إنَّ الذينَ فَرَّقُوا دينهم وَكانُوا شِيَعَاً لستَ مِنْهُم في شَئ إنَما أمْرُهُم إلى الله ثُمَّ ينبئهم بِمَا كانوا يَفعَلُون} واتە : ( بە تەئکید ئەوانەی دینی خۆیان پارچە پارچە کردووەو لێک جودا بونەتەوەو بوون بە کۆمەڵی جیا جیا تۆ لەوان نیت لە هیچ شتێک لێیان بەریت ئەوان بێگومان کارو حیسابیان بۆلای خوایە پاشان خوا ئاگاداریان ئەکاتەوە بەوەی ئەیکەن ) . وە خوای بەرز ئەفەرموێ : {كلُ حِزبٍ بمَا لَدَيْهم فَرِحُون }واتە : ( هەر حیزبەو بەوەی لای خۆیەتی دڵ خۆشە) . وە بێگومان ئەو حیزبانە یەک ناگرنەوەو دژایەتیان تێدا لە گەڵ ئەوەی خوا فەرمانی پێکردووە بەڵکو ئەوەی خوا هانی داوین لە سەری لە فەرموودەی : {وأنَّ هَذه أمَّتُكم أمَّةً وَاحدَة وَأنا رَبُكم فَاتَّقون}واتە : ( وە بە تەئکید ئەو ئوممەتەی =دین و شەریعەتەی= ئێوە یەک ئوممەت =دین شەریعەت= ە وە من پەروەردگاری ئێوەم =من شایانی ئەوەم بم پەرستن بە تەنها= جا خۆتان لە سزای من بپارێزن =تەنها من بپەرستن و هاوبەش پەیدا مەکەن= ) .

وە قسەی هەندێکیان : کە ئەڵێن کە ناکرێ بانگەواز بە هێز بێت ئیللا ئەگەر لە ژێر رکێفی حیزب بێت ؟

دەڵێین =ئەمە وەڵامی شێخە بۆ ئەو گومانە= : ئەوە ڕاست نیە ، بەڵکو بانگەواز بەهێز ئەبێ هەر چەندەی مرۆڤ ملکەچ بێو لە ژێر رکێفی کتابی خواو سوننەتی پێغەمبەرەکەی بێ صلى الله علیه وعلى اله وسلم شوێنکەوتە بێ بۆ ئەسەرەکانی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە خەلیفە راشیدەکانی =لە سەر حەقەکانی= .

ئەوە فەتوای پێشەوا ابن العثیمین رحمه الله لە سەر بونی چەند حیزب و جەماعەت کە ئەبینین حیزبە ئیسلامیەکان بانگەشەی حەڵاڵی ئەکەن چەواشەی خەڵکی پێئەکەن گوایە بۆ بانگەوازی ئیسلام حیزبیان دروست کردووە نەک بۆ گەیشتن بە کورسی و جانتای دیبلۆماسی و بودجەی چەور و بوون بە وەزیرو گزیر! وە هەندێ نەفام و نەزان کە عەرەبی لە زنجیرەی .... فێر بوون و خۆ دەر ئەخەن بە عەربی زان و گاڵتەی بە موسڵمانی تر ئەکەن گوایە عەرەبی نازانن دێن پاکانە بۆ ئەو حیزبانە ئەکەن و خۆشیان بە شوێنکەوتەی ئەو زانا سەلەفیانە ئەزانن! من بە پشتیوانی خوا بەو جۆرە کەسانە ئەڵێم ئەمە کەمێکە زۆر بەڕێگاوەیە!

پێغه‌مبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إنّ الصّدقة لَتطفئُ عن أهْلِها حرَّ القُبورِ، وإنّما يستظلُ المؤمنُ يومَ القيامةِ في ظلِّ صَدَقَتِه) . سلسلة الاحاديث الصحيحة 3484 واتە : (بە تەئکید صەدەقە گەرمی ناو گۆڕەکان ئەکوژێنێتەوە لەسەر خاوەنەکەی، وە بڕوادار ئەچێتە بەر سێبەری صەدەقەکەی لە ڕۆژی قیامەت).

چەندە بەناوی گۆڕو سزاکەی دڵ تەنگ ئەبیت و ئەترسی کە بیری لێدەکەیتەوە؟ وە چەندە لە ڕۆژی قیامەت ئەترسی کە خوای بەرز کۆمان ئەکاتەوەو ڕۆژ نزیک ئەبێتەوە لێمان بە قەد میلێک!؟ دە سوپاسی خوای بەرز بکە کە یارمەتی داوی تا بتوانی خۆت بپارێزی لە سزای گۆڕو قیامەت بەو ماڵەی پێی بەخشیوی ێەدەقەت لێ قبوڵ ئەکات! تۆش ڕەزیلی مەکەو ئەو سێبەرە لەدەست خۆت مەدە پێش ئەوەی مردن بێتە سەرت و نەتوانی بگەڕێیتەوەو پەشیمانی دادت نەدا ێەدەقە بکەو ئەو ماڵەی خوای بەرز پێی بەخشیوی بیبەخشە لە پێناوی خوای بەرز .

خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَأَنْفِقُوا مِنْ مَا رَزَقْنَاكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُنْ مِنَ الصَّالِحِينَ (10) وَلَنْ يُؤَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (11)] (المنافقون) واتە: (وە ببەخشن لەو ماڵەی کردومانە ڕۆزیتان وپێمان بەخشیون لە پێش ئەوەی یەکێکتان مردن بێتە سەری و ئینجا بڵێ ئەی پەروەردگارم خۆزگە مۆڵەتت ئەدامێ بۆ ماوەیەکی کورت تا صەدەقەی بکەم -ماڵ ببەخشم وچاکەی بکەم- و لە پیاو چاکان بم -بە جێبەجێ کردنی واجبەکانی لەسەرمە-. وە خوا نەفسێک مۆڵەت ناداو تاخیری ناکا کە ئەجەلی هاتە سەر -کاتی دیاری کراوی مردنی هات- وە خوا زانایە بەوەی ئەیکەن هیچی لێ شاراوە نیە لە کردەوەکانتان -ئەگەر بە ئاشکرا بیکەن یان بەنهێنی دیارو نادیار بێ-).

ەو فەرموودەی کە صەحابەیەکی کورد رضي الله عنه بیستویەتی لە پێغەمبەر صلى الله علیه واله وسلم ( ئاگاداری لە خواردنی مارەیی ئافرەت و نیەتی پێ نەبەخشینی )

( وعن ميمون الكردي عن أبيه رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول أيما رجل تزوج امرأة على ما قل من المهر أو كثر ليس في نفسه أن يؤدي إليها حقها خدعها فمات ولم يؤد إليها حقها لقي الله يوم القيامة وهو زان وأيما رجل استدان دينا لا يريد أن يؤدي إلى صاحبه حقه خدعه حتى أخذ ماله فمات ولم يؤد دينه لقي الله وهو سارق ) رواه الطبراني في الصغير والأوسط ورواته ثقات صحيح الترغيب والترهيب 1807واتە : ( لە -میمون- ی کوردی ئەویش لە باوکیەوە -کە ناوی جابان بووە خوا لێی ڕازی بێ- ئەفەرموێ : بیستم لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو : هەر پیاوێک ئافرەتێ بخوازێ و بیهێنێ لەسەر مارەییەک کەم بێ یان زۆر وە ئەوەی لە نەفسی نەبێ کە بیداتێ مافەکەی -مارەییەکە- فێڵی لێبکا جا بمرێ و مافەکەی پێ نەدابێ ئەگات بە خوا لە ڕۆژی قیامەت ئەو بە زیناکەر-لای خوا حیساب ئەکرێ بە زینا کەر- ، وە هەر پیاوێ قەرزێ بکا لە کەسێک مەبەستی نەبێ ئەو مافە بۆ خاوەنەکەی بگەڕێنێتەوە وە فێڵی لێبکا هەتا ماڵەکەی بەرێ جا بمرێ وە ئەو قەرزەی نەدابێتەوە ئەگات بە خوا وە ئەو دزە -خوا حیسابی دزی بۆ ئەکات- ) .

ئەم فەرموودەو کۆمەڵگەی کوردی

بەداخەوە لە ناو کۆمەڵگەی ئێمە زۆر مافی ئافرەت پێشێل ئەکرێ کە خوا ئەو مافانەی پێ بەخشیون لەوانەش مارەیی خواردن ئەبینین کەسانێک کە ئەچن بۆ داوای ژن هێنان زۆر بە گەرمی هەموو مەرجێک قبوڵ ئەکەن ومارەیی ئەنوسن جا کەم یان زۆر بەشێکی ئەدەن و بەشێکیش ڕێک ئەکەون قەرز بێ ئەوە بێگومان دروستەو خۆیان لە بەینی خۆیان پێک دێن بەڵام نابێ ئەو پیاوە ئەو کاتە ڕازی بێو مەبەستی نەبێ ئەو مافە بدا بە ئافرەتەکە پەنا بە خوا ئەگینا ئەوەی با لا ڕوون بێ کە بمرێ و ئەو مافەی نەدابێ لای خوا لە ڕۆژی قیامەت حیسابی زینا کەری بۆ ئەکرێ وە هەر وەها ئەوەی قەرز ئەکاو ئەیەوێ فێڵ لە خاوەنەکەی بکات و نەیداتەوە بمرێ و ئەو مافەی نەگەڕاندبێتەوە ئەوە حیسابی دزی بۆ ئەکرێ لای خوا لە ڕۆژی قیامەت ، با بشزانین مارەیی ئافرەتیش وە هەر قەرزێکی تر لە سەرمان لا ناچێ و لە ڕۆژی دوایی لە سەری حیسابمان لە گەڵ ئەکرێ و ئەو ڕۆژەش پارەمان نیە بیدەینەوە چاکەکانمان ئەبەن چاکەشمان نەبێ خراپەو تاوانی ئەوانمان دێتە سەر ! وەک هاتووە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم : ( ومن مات وعليه دين فليس ثم دينار ولا درهم ولكنها الحسنات والسيئات ) صحيح الترغيب والترهيب 1809 واتە : ( وە ئەوەی بمرێ وە قەرزی لە سەر بێ ئەو کاتە -لە ڕۆژی قیامەت- دینارو درهەم نیە بەڵکو چاکەو خراپە -تاوان و چاکە - ).
واتە بە چاکەکانی کە هەیەتی ئەبێ قەرزەکەی بداتەوە یان ئەبێ تاوان لە جیاتی خاوەن قەرزەکە هەڵگرێ ! فەرموودەی تر زۆرن لە سەر ئەو باسە بەڵام کاتمان ئەوەنە نیە کەسێ ئەیەوێ با بچێتەوە سەر کتێبی ێصحیح الترغیب والترهیب لە ژمارە 1797 تەوە سەیر بکات من بەڕاستی بە دوای ئەوە ئەگەڕام کە ناوی ئەو صەحابیە کوردە بدۆزمەوە خوا لێی ڕازی بێ ئەوەم بینی کە ئەم فەرموودە ڕیوایەت ئەکات لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیتر بینیشم کورد ئەمڕۆ چەندە دوورن لەوە پێم خۆش بوو بۆ هەموو کوردێک ڕوون بێتەوە کە ئەمە چ تاوانێکە ، وە حەزم کرد ئەو صەحابە کوردە خوا لێی ڕازی بێ بە کورد بناسێنم بەڵکو ئێمەش چاوی لێ بکەینەوە لە پابەند بوونمان بە دینی ئیسلام و هۆشداریەک بێ بۆمان و بە خۆداچونەوەیەک بکەین و واز لە تاوان و ماف خواردنی ئافرەت بێنین .

سودێک بۆ هەموان

لە کتابی اسد الغابة هي الحافظ عز الدين أبو الحسن علي بن محمد بن عبد الكريم الجزري ناسراو بە " ابن الأثير " کە ئەویش یەکێکە لەو زانا کوردانەی خزمەتی زۆری ئیسلامی کردووە بە زانستەکەی والله اعلم ناوی ئەو صەحابە کوردە ئاوا هاتووە -بێگومان لە سەرچاوەی تریش باسی کراوە وە صەحابەی کوردی تریش هەن والله اعلم( أبو ميمون، يقال: اسمه جابان. سمع النبي صلى الله عليه وسلم غير مرة ) واتە : باوکی میمون ، ئەوترێ ناوی -جابان-ە فەرموودەی لە پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وعلى اله وسلم بیستووە زیاتر لە جارێک .

وەرم گرتووە لە کتێبی (چەند باسێک لە فەرموودە ڕاستەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم) کۆ کردنەوەو نوسینی : باوکى حارث

112

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

sardar.ddddd نووسی:

سلاو....  من قوتابيم ئةم سال بولى شةشةمم تةواو كردووة  ئةمةويت بروم بو كوليزى هونةرةجوانةكانى سليمانى  بةشى تابلودروستكردن  بةلام لة مةرحةلة يةكدا هةموبةشةكانى تريش دةخوينيت وةك بةيكةر دروست كردن بةلام دواى سالى يةكةم بةئارةزوى خوت بةشيكيان هةلئةبزيريت  كةخوم حةزم بة تابلو دروست كردنة..............  برسيرةكةم ليرةدا ئةوةية ئايا لةروى شةرعةوة ريكابيدراوة يان نا .....  زور سوباستان دةكةم بو وةلام دانةوةم....................................

برا جوانه‌ كه‌م زۆر  خه‌ته‌ ر پیكه‌ر كێشان وازبێنه‌ قیامه‌ت زۆر سه‌ خته‌ ان شالله‌ ئه‌ گه‌ ر ماجالم هه‌بوو زیاتر ده‌نوسم

113

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

راست ده‌كات مام شه‌رفخان

114

(20 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ئه‌ی بۆ له‌ ناخۆ نبوو
ان شالله‌ دیم

115

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

هه‌ لم كرد له‌ جیاتی ئه‌یتی یه‌كه‌م ئه‌و ئایته‌ یه‌
فریشته‌كان شه‌وی قه‌در هه‌موو كارێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن: به‌ڵێ..بۆ زیاتر قه‌درو حورمه‌تنان له‌و شه‌وه‌ به‌فه‌ڕه‌، خوای گه‌وره‌ گش كارو رووداوه‌كانی ساڵی ئاینده‌ی تێدا به‌ فریشته‌ ئه‌نجام ده‌دا، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: تنزل الملائكة والروح فيها بإذن ربهم له‌وشه‌وه‌دا فریشته‌كان كه‌ جوبره‌ئیلیان له‌گه‌ڵدایه‌ به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان داده‌به‌زنه‌ خوارێ بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ بۆیان دیارییكراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ من كل أمر له‌ به‌ر هه‌ر كارێك كه‌بڕیار ده‌درێ له‌و ساڵه‌دا
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ  ٥ 
سلام هى حتى مطلع الفجر شه‌وێ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌و خاوه‌ن رێزبێت، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌وه‌ هه‌تا هه‌ڵاتنی شه‌به‌ق، ئاشتیی و سه‌لام و دروودو ره‌حمه‌ته‌ ، وه‌خوای گه‌وره‌ جگه‌ له‌خۆشیی و كامه‌رانیی شتێكی تری تێدا نانووسێت له‌به‌ر پیرۆزیی و رێزی قورئان. بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌باره‌ی حورمه‌ت و پیرۆزییه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ: هه‌ركه‌سێك شه‌وی قه‌در به‌عیباده‌ت و خواپه‌رستیی بباته‌ سه‌ر دڵنیابه‌ ئیمان و باوه‌ڕی بته‌وو به‌هێزه‌وه‌و به‌ته‌مای ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای گه‌وره‌ بێت، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو تاوان و گوناهانی رابوردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاریی و موسلیم). فتح الباری: ٤/٢٩٤. موسلیم: ١/٥٢٣. ئه‌و شه‌وه‌ له‌ده‌شه‌وه‌ كانی ئاخری مانگدایه‌، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌و پێشه‌وا ئه‌حمه‌د ریوایه‌تی ده‌كا وده‌ڵێ: (ليلة القدر فى العشر البواقى ..). نیشانه‌كانی: شه‌وێكی پاكژو ساف و خاوێنه‌، مانگێكی روون و ئاشكرای هه‌یه‌، نه‌ سارده‌ نه‌گه‌رم، پزیسكی ئه‌ستێره‌ی تیا فڕێ نادرێت، خۆره‌كه‌ی زۆر به‌خاوێنی و جوان هه‌ڵدێ و هه‌رگیز شه‌یتانی له‌ته‌ك نابێت. پێشه‌وا ئه‌حمه‌د:٥/٣٢٤ . كۆتایی سووره‌تی قه‌در ولله الحمد والمنه‌.

له‌وكاته‌ دا فریشته‌کان ده‌چنه‌وه‌ ئاسمان خۆر زۆر كه‌ زده‌ بێت
منكه‌ درچووم له‌ ماڵ رۆژ زۆر كه‌ز و بێ شه‌وق بوو به‌ شێویه‌ك رۆژ دوومانگ ئه‌و ها نه‌بووه‌
بۆیه‌ ده‌ ڵێم شه‌وی بیست و حه‌وت شه‌وی لیله‌ القدر بوو به‌ بڵگه‌ ی ئه‌ م ئایتنه‌

116

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ  ٣ 
ليلة القدر خير من ألف شهر شه‌وی قه‌در له‌هه‌زار مانگ چاكتره‌ كه‌ شه‌وی قه‌دریان تیا نه‌بێ، دیاریكردنی ژماره‌ی هه‌زار مانگ پێده‌چێ لای عه‌ره‌به‌كان باو بووبێ و وترابێ: فڵانه‌ ئیش له‌ئیشی هه‌زار مانگ چاكتره‌، واته‌: له‌وه‌ ده‌چێ مه‌به‌ست دیارییكردنی لای سه‌رووی ژماره‌ نه‌بێ، چونكه‌ ئه‌و شه‌وه‌ نه‌ك له‌هه‌زار مانگ، به‌ڵكو به‌بۆنه‌ی هاتنی ئه‌م قورئانه‌وه‌ له‌ته‌واوی رۆژه‌كانی تری گێتی چاكتره‌.
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ  ٤ 
فریشته‌كان شه‌وی قه‌در هه‌موو كارێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن: به‌ڵێ..بۆ زیاتر قه‌درو حورمه‌تنان له‌و شه‌وه‌ به‌فه‌ڕه‌، خوای گه‌وره‌ گش كارو رووداوه‌كانی ساڵی ئاینده‌ی تێدا به‌ فریشته‌ ئه‌نجام ده‌دا، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: تنزل الملائكة والروح فيها بإذن ربهم له‌وشه‌وه‌دا فریشته‌كان كه‌ جوبره‌ئیلیان له‌گه‌ڵدایه‌ به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان داده‌به‌زنه‌ خوارێ بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ بۆیان دیارییكراوه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانراوه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ من كل أمر له‌ به‌ر هه‌ر كارێك كه‌بڕیار ده‌درێ له‌و ساڵه‌دا

له‌وكاته‌ دا فریشته‌کان ده‌چنه‌وه‌ ئاسمان خۆر زۆر كه‌ زده‌ بێت
منكه‌ درچووم له‌ ماڵ رۆژ زۆر كه‌ز و بێ شه‌وق بوو به‌ شێویه‌ك رۆژ دوومانگ ئه‌و ها نه‌بووه‌
بۆیه‌ ده‌ ڵێم شه‌وی بیست و حه‌وت شه‌وی لیله‌ القدر بوو به‌ بڵگه‌ ی ئه‌ م ئایتنه‌ 
والله‌ اعلم
ئا فقی احمد
http://smn21.com/up/uploads/jpg/d7546ee7a4.jpg
http://smn21.com/up/uploads/jpg/5c090e7311.jpg

ەو سەرۆك وەزیرانە ئیسرائیل لە ساڵی 1983 بۆ یەكەمجار چووە خاكی لوبنان قەسابخانەی سەبراو شاتێلای ئەنجامدا و دواتر داگیری كرد ، شەوی ڕابردوو لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا .
پاش ململانێیەكی چەندین ساڵە لەگەڵ بێ‌ هۆشی‌، شەوی (2/8/2013) ئاریەڵ شارۆنی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، لە نەخۆشخانەی سۆرۆكوای شارۆچكەی بیئر سەبع گیانی لە دەستدا .
دكتۆر فریدمان سەرۆكی بەشی نەشتەرگەری و ئەعساب لە نەخۆشخانەكە رایگەیاند: پاش تێك چوونی باری تەندروستی ئاریەل شارۆن تیمی تایبەتی پزیشكی نەخۆشخانەكە هەموو هەوڵێكیان داوە كە بارودۆخی بگەڕێننەوە جێی خۆی بەڵام هەوڵەكان بێ‌ سوود بوو .
http://smn21.com/up/uploads/jpg/6838264ab3.jpg

+ تێبینی : ئه‌گه‌ر وێنه‌كه‌ نه‌بوویه‌وه‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌وه‌ http://www.smn21.com/up پاشان دووباره‌ وه‌ره‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌وه‌ وێنه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ !!!! (ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ران)

118

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئه‌لبومی وێنه‌كان)

Like
زۆر جوانه‌

سه‌رتا زۆر به‌خێربێ

120

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بارك الله‌ فیكم خوا ڕێگای راست پیشان بدات

وه‌ڵام : سه‌باره‌ت به‌م مه‌سئه‌له‌یه ‌زانایان ڕای جیاوازایان هه‌یه‌، جمهوری زانایان پێیان وایه ‌كه‌ نابێت زه‌كاتی فطر به‌پاره‌ ده‌ربكرێت و به‌ڵكو ده‌بێت به‌خواردن ده‌ربكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه ‌به‌ڕێزه‌كاندا هه‌ر هه‌موویان به‌خواردن زه‌كاتی فطریان ده‌ركردووه‌، وه‌دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌واڵی پێداوین وپێی ڕاگه‌یاندووین كه‌زه‌كاتی فطر بۆ هه‌ركه‌سێك صاعێك له‌و خواردن وله‌خواردنه‌یه‌- واته ‌دیاری كردوه ‌كه‌ده‌بێت له‌گه‌نم بدرێت یان له‌جۆ یان له‌خورما یان له‌كه‌شك یان له‌مێوژ یان هه‌ر خواردنێكی تر كه‌قوتی ئه‌و شاره‌یه‌بێت وه‌ك زۆربه‌ی زانایان باسیان كردووه‌ - جا له‌به‌ر ئه‌وه ‌نابێت پاره ‌بدرێت له‌زه‌كاتی فطردا چونكه ‌پاره ‌جیاوازه‌و خواردنیش جیاوازی هه‌یه‌، باشی هه‌یه‌و خراپی هه‌یه‌و ناوه‌ندیشی هه‌یه‌ وغه‌یری ئه‌مه‌ش، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ پاره‌دان مه‌ترسی هه‌یه ‌ونه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م كاره‌ی كردووه ‌نه‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانیش- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌سه‌رده‌می ئه‌وانیشدا پاره‌هه‌ر هه‌بووه‌- وه‌هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ده‌ركردنی پاره ‌بۆ زه‌كاتی فطر باشتره ‌بۆ هه‌ژاران هیچی وانیه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دیاریان كردوه ‌ئه‌وه ‌باشتره ‌بۆ هه‌ژاران وئه‌بێت ئه‌وه‌ش كه‌خوای گه‌وره ‌فه‌رزی كردووه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌ربكرێت كه ‌خواردنه‌، نه‌ك پاره‌وپوڵ هه‌رچه‌نده ‌هه‌ندیك له‌ئه‌هلی علم وایان ووتوه [ وه‌كو عطاء وحسن به‌صري وعمر عبد العزيز وثوري وأبو حنيفة ] ‌به‌ڵام ڕایه‌كی لاوازه ‌وجێگای په‌سه‌ندكردن نیه‌، به‌ڵكو صه‌واب وڕاستر ئه‌وه‌یه ‌كه‌زه‌كاتی فطر به‌خواردن ده‌ربكرێت نه‌ك به‌پاره‌، ئه‌ویش صاعێك له‌هه‌ر جۆرێك بێت بۆ ته‌نها كه‌سێك له‌گه‌نم بێت یان له‌جۆ یان له‌خورما یان له‌كه‌شك یان له‌مێوژ ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه ‌‌ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رموویه‌تی : ( كُنّا نخرج يوم الفطر في عهد النبي ( صلى الله عليه وسلم ) صاعاً من طعامنا الشعير والزبيب والأقط والتمر ) { رواه البخاري } واته‌: ئێمه ‌له‌ڕۆژی جه‌ژندا وله‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ( درودی خوای لێ بێت ) زه‌كاتی فطره‌مان ده‌رده‌كرد به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك صاع  - بۆ هه‌ركه‌سێك - له‌خواردن، له‌و كاته‌شدا خواردنی ئێمه ‌بریتی بوو له‌جۆ و گه‌نم ومێوژ وكه‌شك وخورما .
خوای گه‌وره‌پشت و په‌نای هه‌موولایه‌ك بێت و هه‌ر ئه‌ویش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.
سه‌رچاوه‌: مجموع فتاوی ومقالات متنوعة للشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن عبد الرحمن بن باز ( رحمه الله ) به‌رگی 14 / لاپه‌ره‌212

122

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زه‌كات سه‌رفتره‌ به‌س له‌ خۆراكه‌
ده‌ركردنی سه‌فیتره‌ پێش نوێژی جه‌ژن
٥١٥ـ عَنْ ابْنِ عُمَرَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) أَمَرَ بِزَكَاةِ الْفِطْرِ أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلَاةِ. [بخاري / صدقة الفطر/ ١٤٣٨]



(عبدالله كوڕی عمر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمانیدا به‌به‌خشینی زه‌كاتی سه‌رفتره‌ پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌ربچن بۆ نوێژی جه‌ژن.
(١٦) سه‌رفتره‌ له‌خۆراك و كه‌شك و مێوژ
٥١٤ـ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: كُنَّا نُخْرِجُ إِذْ كَانَ فِينَا رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) زَكَاةَ الْفِطْرِ عَنْ كُلِّ صَغِيرٍ وَكَبِيرٍ، حُرّ أَوْ مَمْلُوكٍ، صَاعًا مِنْ طَعَامٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ أَقِطٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ، فَلَمْ نَزَلْ نُخْرِجُهُ حَتَّى قَدِمَ عَلَيْنَا مُعَاوِيَةُ بْنُ أَبِي سُفْيَانَ حَاجًّا أَوْ مُعْتَمِرًا، فَكَلَّمَ النَّاسَ عَلَى الْمِنْبَرِ، فَكَانَ فِيمَا كَلَّمَ بِهِ النَّاسَ أَنْ قَالَ: إِنِّي أَرَى أَنَّ مُدَّيْنِ مِنْ سَمْرَاءِ الشَّامِ تَعْدِلُ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ. فَأَخَذَ النَّاسُ بِذَلِكَ. قَالَ أَبُو سَعِيدٍ: فَأَمَّا أَنَا فَلَا أَزَالُ أُخْرِجُهُ كَمَا كُنْتُ أُخْرِجُهُ أَبَدًا مَا عِشْتُ. [بخاري / صدقة الفطر/ ١٤٣٧]



(أبو سعید الخدری) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: له‌كاتێكدا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم)، له‌ناوماندا بوو سه‌رفتره‌مان ده‌رده‌كرد بۆ هه‌موو كه‌سێكی بچوك و گه‌وره‌، ئازاد یان كۆیله‌، مه‌نێك له‌خۆراك، یان مه‌نێك له‌كه‌شك، یان مه‌نێك له‌جۆ، یان مه‌نێك له‌خورما، یان مه‌نێك له‌مێوژ. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رمان ده‌كرد هه‌تا (معاویه‌ی كوڕی أبو سوفیان) هات بۆ ناومان بۆ حه‌ج یان عه‌مره‌، چووه‌ سه‌ر دوانگه‌و قسه‌ی بۆ خه‌ڵك كرد، یه‌كێك له‌قسه‌كانی ئه‌وه‌ بوو وتی: من پێم وایه‌ دوو مشت گه‌نمی شام یه‌كسانه‌ له‌گه‌ڵ مه‌نێك خورمادا، دوای ئه‌وه‌ ئیتر خه‌ڵك به‌قسه‌ی ئه‌ویان كرد، (أبو سعید) ده‌ڵێ: به‌ڵام من هه‌میشه‌ سه‌رفتره‌ ده‌رده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وسا هه‌تا له‌ژیاندام.
(١٥) سه‌رفتره‌ له‌خورماو جۆ
٥١٣ـ عَنْ ابْنِ عُمَرَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) فَرَضَ زَكَاةَ الْفِطْرِ مِنْ رَمَضَانَ عَلَى النَّاسِ: صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، عَلَى كُلِّ حُرٍّ أَوْ عَبْدٍ، ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى مِنَ الْمُسْلِمِينَ. [بخاري / صدقة الفطر/ ١٤٣٧]



(عبدالله ی كوڕی عمر) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) زه‌كاتی سه‌رفتره‌ی فه‌رزكرد له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌سه‌ر خه‌ڵكی، مه‌نێك خورما، یان مه‌نێك جۆ، له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكی ئازاد یان به‌نده‌، نێر بێت یان مێ له‌موسڵمانان.

123

(17 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

Jaw Zard نووسی:
شه‌ره‌فخان نووسی:

زۆر به‌خێربێ یه‌وه‌ ،ماڵ ماڵی خۆته‌ .

جزاک الله‌ ده‌ستت خۆش

برا تائیستا توشی هیچ نه‌ خۆشیك بووی

ده‌ستان خۆش بۆوه‌لا مه‌كان