ئه‌م چیرۆكه به راستیی روویداوه...
.
.
.
سوپای ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له شه‌ری جیهانی یه‌كه‌مدا له به‌لجیك له گه‌ڵ یه‌ك شه‌ڕیان ده‌كرد.
شه‌وی كریسمه‌س شه‌ڕ راده‌گرن تا هیچ نه‌بێـ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ئاهه‌نگی كریسمه‌س بگێڕن. له نێو سه‌ربازه‌كانی ئه‌ڵمانیادا یه‌كێكیان پێشتر ئۆپێرای كریسمه‌سی پێشكه‌ش كردبوو و هه‌ر بۆیه ئه‌و شه‌وه ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپێرایه.
ده‌نگی ئه‌و سه‌ربازه گه‌یشته سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌ربازه‌كانی دوژمن و ئه‌وانیش به بیستنی ده‌نگه‌كه ئاڵایه‌كی سپییان وه‌كوو هێمای سوڵح هه‌ڵكرد و به‌ره‌و لای سوپای ئه‌ڵمانیا به رێكه‌وتن.
ئه‌و شه‌وه سه‌ربازه‌كانی هه‌ر سێ سوپاكه پێكه‌وه شه‌وی كریسمه‌سان به رێكرد و ئاهه‌نگیان گێڕا.
به‌ڵام هه‌ر سێ فه‌رمانده‌كه له سه‌ر ئه‌وه رێك كه‌وتبوون كه به‌یانی سوڵحه‌كه بشكێنن و دیسان ده‌ست به شه‌ڕ بكه‌نه‌وه.!!
به‌یانی ئه‌و شه‌وه هیچكام له سه‌ربازه‌كان ده‌س و دڵی شه‌ڕ كردنیان نه‌بوو.
شه‌وی پێشوو ئه‌وان ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ دوژمن‌دا بووبوون به براده‌ر كه وازیان له جه‌نگ هێنابوو و له پشت سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه ده‌ستیان بۆ یه‌كتر ده‌جووڵاند.
چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕی و دیسان ئاڵای سپی هه‌ڵكرایه‌وه و دوای گفتوگۆیه‌كی سێ فه‌رمانده‌كه بڕیاریان دا كه بۆ كات به‌سه‌ر بردن یاری تۆپی پێ بكه‌ن.
ئه‌وان ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ یه‌كتر بووبوونه براده‌ر كه له گه‌ڵ یه‌كتر وێنه‌یلان ده‌گرت و ته‌نانه‌ت ئه‌درێسی ماڵه‌وه‌یان به یه‌كتر ده‌دا تا دوای شه‌ڕ بۆ ووڵاته‌كه‌ی یه‌كتر سه‌فه‌ر بكه‌ن.
تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ سوپایه په‌نای یه‌كتریان ده‌دا و ....
ته‌نیا شتێك كه بووبووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شته ئاشكرا بێت نووسینی ناو ئه‌و نامانه بوو كه بۆ خێزانه‌كانیان ناردبوویه‌وه و دڵنیایان كردبوونه‌وه كه لێره هیچ شه‌ڕێك له ئارادا نییه...!!!
ئه‌م رووداوه مێژوویه ناوی Christmas Truce (سوڵحی كریسمه‌س) ی لێ‌نرا وبه‌و ناوه ناسرا.
چه‌ند ساڵ دوای ئه‌وه كریس دی بێرگ نامه‌ی یه‌كێك له‌و سه‌ربازانه له هه‌ڕاجییه‌كدا به به‌ههای 27 هه‌زار دۆلار ده‌كڕێت و پۆل مه‌ك كارتنی له ڤیدیۆی یه‌كێك له كاره‌كانیدا رێزی له‌م رووداوه ناوه و ساڵی 2005 كریستین كاریۆن به سوود وه‌رگرتن له دۆكیۆمێنته‌كانی ئه‌و شه‌ڕه فیلمی كریسمه‌س پیرۆز ی ده‌ركرد كه خه‌ڵای ئۆسكاری پێ به‌خشرا.