1،219

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Sarhid Muhsin نووسی:

حالمان بؤيه وا شره فتوا دان جى ليهاتوه...

كاك سه‌رهه‌نگ من نه‌مویست بابه‌ته‌كه‌ وادرێژ بكه‌مه‌وه‌ بۆیه‌ من چیتر قسه‌م نه‌كرد

به‌ڵام دیاره‌ وای لێهات بێیت و قسه‌كانت ته‌واو بكه‌ی ...

برام ئه‌مه‌ حدیسه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تی خۆ له‌ گیرفانی خۆمان ده‌رنه‌هێنایه‌
دواتر بۆ قسه‌كه‌ی جه‌نابت ده‌ڵێی فتوادان چی لێهاتوه‌ برام ده‌كرێ بۆمانی ڕون بكه‌یته‌وه‌ فتوادان چی لێهاتوه‌ ؟
تا ئێستا كێ فتوای به‌هه‌ڵه‌ی داوه‌ .؟

ئه‌گه‌ر مه‌خسه‌دیشت ئه‌و بابه‌ته‌یه‌ ئه‌توانی بچیت له‌ مامۆستایه‌كی ئاینی بپرسی به‌ڵام له‌ بانگ خوازه‌كان نه‌ك مه‌لایه‌كانی له‌ مزگه‌وت وتار ئه‌ده‌ن
چونكه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ مه‌لاكان زۆربه‌یان دینیان شێواندوه‌ و هه‌ركه‌سه‌و به‌كه‌یفی خۆیان قسه‌ بۆ خه‌ڵك ئه‌كه‌ن .

1،220

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

one نووسی:

نازانم ئاگاداری یان نا ؟

به‌لام بۆ زانیاریت ڤیدیۆش هه‌ر وێنه‌یه‌ !! چۆن ؟
کامیرای ڤیدیۆ له‌ 1 چرکه‌ 25 وێنه‌ ده‌گری ئه‌م 25 وێنه‌یه‌ له‌ناو کامیراکه‌ ( جیهازه‌که‌ ) به‌یه‌کی ده‌به‌ستیته‌وه‌ ده‌یکاته‌ وێنه‌ی خێرا که‌ هه‌ست پێ نه‌که‌ی که‌ وێنه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڤیدۆ دروست ده‌بی هیوادارم بپرسی که‌واته‌ حه‌رامه‌ ئه‌ویش ..................

بۆ ئه‌مه‌یان وڵامم دایه‌وه‌ ....

من ئینکاری ناکه‌م به‌لام زانایانی ئیستا ده‌لین مه‌به‌ستی په‌یکه‌ر بووه‌ ..............

بۆ ئه‌مه‌شیان كه‌ ده‌ڵێن زانایان ده‌ڵێن په‌یكه‌ر

ئه‌و زانایانه‌ دیاره‌ وشه‌ی(( صوره‌ ))و ((هه‌یكه‌ل)) لێك جیاناكه‌نه‌وه‌

برام هه‌یكه‌ل وه‌ك بته‌

به‌ڵام وێنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر كاغه‌ز و دیوار و .....هتد  ده‌نه‌خشێنرێت .

1،221

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

ده‌سته‌كانت خۆش باجی مریم زۆر جوانه‌ \\سه‌ركه‌وتوبی خوشكی بچوكم
له‌به‌ر جوانی وته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕێكم خست له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك بۆ په‌یجه‌كه‌م له‌ فه‌یس بووك
http://up99.com/upfiles/jpg_files/E0w16279.jpg

به‌ڵام تێبینی یه‌ك بۆ خوشكی بچوكم تكایه‌ چیتر وشه‌ی الله به‌م شێوه‌یه‌ مه‌نوسه‌ (اللة)
چونكه‌ دروست نی یه‌ .

1،222

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش خاڵه‌شه‌ره‌ف ماندونه‌بی بابه‌تێكی به‌سووده‌ به‌رده‌وام به‌[/size]

زۆر سوپاس مامۆستا به‌ڕێزی .

1،223

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

one نووسی:

به‌لی هه‌مانی هه‌یه‌
که‌واته‌ ئه‌ویش حه‌رامه‌ !!!
ئایا ئه‌و که‌سه‌ی وه‌لامی دایته‌وه‌ قه‌د تصویر نه‌کراوه‌ !!!!!!!!!!!!!!!!
یان به‌ نه‌زانی وه‌لامی دایته‌وه‌ ؟؟؟؟

به‌ڵێ تصویر كراوه‌ ، به‌ڵام ده‌بێ ئێمه‌ تصویر و وێنه‌ وه‌كو یه‌ك لێ نه‌كه‌ین چونكه‌ تصویر ئه‌جولێت و له‌ هه‌مان كات وێنه‌شه‌ ،
به‌ڵام تصویر بۆ كاری چاكه‌ به‌كاردێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ ینه‌ سه‌ر وێنه،‌ وێنه‌ ته‌نها بۆ معامه‌لات كاری باشه‌ ،ئه‌جینا وێنه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ كاری چاك به‌كار نایه‌ت .... من هیچ فتوایه‌كم لا نی یه‌ له‌سه‌رڤیدیۆ به‌س ئه‌وه‌ نه‌بێ له‌ مامۆستا یه‌كی ئاینیم پرسی وتی ڤیدیۆ ئه‌گه‌ر بۆ چاكه‌ به‌كاری بێنی ئه‌وه‌ وه‌ك و بڵاو كردنه‌وه‌ی وتار و شتی زانستی ئه‌وه‌ ئاسای یه‌ به‌ڵام وتی ئه‌گه‌ر بۆ كاری خراپه‌ و به‌د ڕه‌وشتی به‌كاری بێنی ئه‌وا گوناهه‌و نه‌هی لێكراوه‌ چونكه‌ ڤیدۆیه‌كه‌ تاوانه‌ نه‌شر كرد ن و بڵاو كردنه‌وه‌ی تاوان ئه‌وا نه‌هی لێكراوه‌ .......

كاكه‌ لێزمه‌ نازانم مه‌خسه‌دت چی یه‌ ؟ ئایه‌ ئینكاری له‌و حدیسانه‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌كه‌ی یان ده‌ته‌وێ شتێكی تر بڵێ ..
ئه‌گه‌ر شتێكی باش و فتوایه‌كی باشت لایه‌ هی زانایان ئه‌وه‌ به‌ئێمه‌ش بڵێ با ئێمه‌ش بیزانین .

1،224

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

one نووسی:

جزاك الله‌
به‌س یه‌ک شت ده‌بی به‌و قسه‌یه‌ بی ڤیدیۆش حه‌رام بی چونکه‌ ئه‌ویش وێنه‌ ده‌گرێت !!
ئه‌گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم ابن عثمنین ده‌لێ ئاساییه‌ یان ابن باز ....

ئه‌گه‌ر ڤیدۆش به‌ وێنه‌ گرتنبێ ئه‌وه‌ هه‌مان حوكمی وێنه‌ی ئه‌بێت .

1،225

(49 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌سته‌كانت خۆش برام بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ \\خودای گه‌وره‌ جزای خێرت بداته‌وه‌

ئه‌وه‌ش بابه‌تی من له‌سه‌ر حوكمی وێنه‌ گرتن و وێنه‌ كێش له‌ ئیسلام
هه‌ر له‌م یانه‌یه‌ش بڵاوم كردۆته‌وه‌ به‌ڵام له‌مێژه‌ .

پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌فه‌رموێ.....
أشد العذابى اللمصورين.........بوخاري و موسلم ڕیوایه‌تیان كردوه‌
واتا: به‌هێزترین سزا (عذاب) بۆ ئه‌وانه‌ی وینه‌ كێشن
ليره‌ زانايان ......چه‌ن ره‌ئيه‌كيان هه‌یه‌ له‌سه‌ر وێنه‌ ....به‌ڵام هه‌موويان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن (یه‌ك ره‌ئین) كه‌ هه‌ر وينه‌يه‌ك سيبه‌رى هه‌بێ واتا هه‌يكه‌لی هه‌بێ دروست نيه‌ و حرامه‌ به‌پێی ئه‌و حديسه‌ى بيغه‌مبه‌ر(ص)

ره‌سميكيش هه‌لبواسرێ بۆ ئه‌وه‌ى رێزى لێبگرێ و به‌ گه‌وره‌ى بزانى ئه‌وش شركه‌و حرامه‌
رسمێكيش كه‌ فه‌سادتتى ليبوه‌شيته‌وه‌ ئه‌مه‌ش حرامه‌
ره‌سميكيش بو يادگارى بئ ئه‌وه‌ هه‌ندى زانا ده‌لين حرامه‌ هه‌ندێكيش ده‌لين مه‌كروهه‌
به‌س ئه‌و ره‌سمه‌ى بو معامه‌لات ئه‌وه‌ زانايان رييان پێداوه‌ ده‌لێن دروسته‌ غه‌يرى ئه‌وه‌ 
به‌پێى حديسى پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌بى وينه‌ كيش(مصور) له‌ روزى قيامه‌ت وينه‌كة زيندو بكاته‌وه‌ (والله اعلم)
به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م حدیسه‌ی أیمام بوخاری
حديث رقم 111725
حدثنا إبراهيم بن المنذر حدثنا أنس بن عياض عن عبيد الله عن نافع أن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما أخبره أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : (إن الذين يصنعون هذه الصور يعذبون يوم القيامة يقال لهم أحيوا ما خلقتم).

رواه البخاري

واتة: ئه‌و كه‌سانه‌ي كه‌ وينه‌ دروست ده‌كه‌ن، سزا ده‌درين لة رۆژي دوايي، له‌ رۆژي دوايي بييان ده‌وترێ، روح بكةن به‌به‌ری ئه‌و وينانه‌ی كه‌ له‌ دونيا دروست كردووه


ئـــا \\ شه‌ره‌فخان
له‌ دوعای خێر بێبه‌شمان مه‌كه‌ن......

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆ ش خاله‌ شه‌ره‌ف خان به‌ راستی زانیاریه‌كان زۆربه‌ی زۆریان به‌لای منه‌وه‌ تازه‌ بوون زۆر زۆر به‌ سوود وون ماندونه‌بی به‌رده‌وام به‌
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یان فلیمێكی (جاك شان)م به‌بیرهاته‌وه‌
22- ئاوی ناو کوێزی ھیندی نوێ بە جێگری پلازما ی خوێن دادەنرێت!!
[/size]

زۆر سوپاس مامۆستا چاوت ماچ ده‌كه‌م.

زۆر جار هه‌یه‌ به‌ هۆی شتێكه‌وه‌ شتێكی ترمان بیر دێته‌وه‌ یان یادگاریه‌كمان بیر دێته‌وه‌ \\\ به‌خێربێی .

سه‌هه‌ند نووسی:

زۆرینه‌ی زانیارییه‌کان له‌ لام تازه‌بوون ، ده‌ستی تۆ و مامۆستاش خۆش بێت کاکه‌ شه‌ره‌فخان.

ته‌نها له‌وه‌ حاڵی نه‌بووم که‌ مه‌به‌ستی چۆنه‌..

39- ھیچ کاغەزێک لە ٧ ( قەد ) زیاتر قەد ناکرێت

زۆر سوپاس .

كاك سه‌هه‌ند وابزانم مه‌خسه‌دی ئه‌وه‌یه‌ بۆ نمونه‌ پارچه‌یه‌ك كاغه‌ بێنی بته‌وێ قه‌دی بكه‌ی له‌ (7) قه‌د زیاتر نابێ ئه‌ویش مه‌خسه‌دی له‌وه‌ دێت
چۆن كاتێ پارچه‌ه‌یك كاغه‌ز ئه‌ته‌وێ ده‌قی بكه‌ی بۆ دڕاندن به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست كاغه‌زیش له‌ پاش (7) مین قه‌د نه‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك ده‌قی یكه‌یت و كه‌ بۆ بڕین ده‌ست بدات...

مامه‌ جێگر زۆر به‌ڕێزی چاوی منی .

زۆر سوپاس مامه‌ كاشما \ به‌خێربێیت

ئا یا دەزانن ؟ :
١- میرولە ھەرگیز نانوێت !!
٢- پەپولە بە پێیەکانی تامی گوڵ ئەکا؟
٣- ورچی بەستەڵۆکەکان ھەر ھەمویان [ چەپەن ]
٤- ھەندێ مار ٣ ساڵ ئەخەوێت ( بە سڕی ئەمێننەوە ) !!!!
٥- کەنغەری تازە لەدایکبو تەنھا یەک ئنج درێژە
6- Entomophagy زانستێکە ئەدوێ لە مێروخواردن!! ئەمڕو ١٤٥٠ جۆر لە مێرو دەخورێت و چەورییان کەمە و پرۆتینیان زیاترە لە پرۆتینی گوشتی گا!!
7- زیانبەخشترین مێرو بۆ مرۆڤ لە مێژودا ... مێشولەیە
8- ئوممەتی پشیلە زیاتر لە ١٠٠ دەنگی ھەیە بەڵام ئوممەتی سەگ تەنھا ١٠ دەنگیان ھەیە!!
9- ٧٠١ جۆر( breed) لە سەگ ھەیە لە جیھانا
10- مانگایەکی ئاسایی نزیکەی ٢٠٠ ھەزار پەرداخ شیر ئەدا لە ژیانیدا
11- ھایدرا بونەوەرێکی ئاوییە ( لە ئاوی شیریندا ئەژی - کە پیس نەبوبێت ) و درێژییەکەی تەنھا چەند مللیمەترێکە [ تەنھا بونەوەرە پیری روی تێناکات و بە زیادبون خوی نوی ئەکاتەوە !!! ]
http://up99.com/upfiles/jpg_files/Gb464151.jpg

12-بەربڵابوترین ناو لە جیھاندا ناوی ( محمد ) ە 13- ھەنگوین تەنھا خۆراکە کە تێک ناچێت !!
14- توو تەنھا میوەیە کە تۆوەکانی وان لە دەرەوە!!
15- لە ھەمو تۆپێکی گۆڵف دا مەرجە ٣٦٦ ( دومەڵ ) ی تێدا بێت
16- ئاینشتاین تا مرد فێری سەیارە لێخوڕِین نەبو!!

17-سەگ ( غودەی عەرەقکردنەوەی تەنھا لە [ لەپەکانیدا ] ھە یە و ٣ پێڵوی ھەیە لە ھەر چاوێکیدا
18- ئەگەر پەیکەری ئەسپێک ھەردو دەستی بە ھەواوە بوون یعنی سوارچاکەکە لە جەنگدا گوژراوە
19- ئەگەر یەک دەستی لەسەر زەویدا بوو ( یەک دەستی بە ھەواوە بوو ) سوارچاکەکە پاش بریندار بون لە جەنگدا مردوە
20- ئەگەر ھەر ٤ پەلی لە سەر زەویدا بوون ئەوە سوار چاکەکەی بە مردنی ئاسایی مردوە.
21- لە جەنگی جیھانی ٢ دا یابانییەکان رۆنی جگەری ( شارک // ماسی قرش ) یان ئەخستە مەکینەی فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە!!


22- ئاوی ناو کوێزی ھیندی نوێ بە جێگری پلازما ی خوێن دادەنرێت!!
23-لە ئامۆژگارییەکانی پزیشکانی ددان , دورخستنەوەی فڵچەی ددان شوردن ٦ فوت دور لە ئاودەست بۆ پاراستنی لە میکرۆب
24- ئەگەر چاڵێک لێ بدرێت تا نیوەی قوڵایی زەوی , بە ردێک ھەڵبدەیتە ناوی , بە ٤٥ خولەک دەگاتە بنەکەی!!
25- زمانی ھاوای تەنھا ١٢ پیتە!!
26- لە گەڵ ھەر پژمینێکدا دل بۆ ماوەی یەک چرکە دەوەستێت!!

27-  Gadsby ناوی رۆمانێکە , نوسەرەکەی Ernest Vincent Wright لە ساڵی ١٩٣٩ دا نوسیویتی و لە ٥٠ ھەزار وشە پێک ھاتوە , شایانی باسە پیتی E بە کار نەھێناوە تێیدا!!!
28- ٦.٦ لیتر ھەوا ھەڵدەمژین لە ھەر خولەکێکدا
29- بەراز ناتوانێت سەر بەرزکاتەوە و تەماشای ئاسمان بکات!!
30- لە ١٥ / ٣ / ١٩٨٥ یەکەم دۆمێن تۆمارکرا domain name لە ئنترنێت دا بە ناوی :
symbolics.com بو. و دۆمێنی Business.com فرؤشرا بە ٧ ملیون و ٥٠٠ ھەزار دۆلار!!
31- ماری کوبرا دەتوانێت جەند مانگێک بی خواردن بژی
23- ھەمو پانکەیەکی ئاشی با windmill بە پێچەوانەی سەعات دەسوڕێتەوە!!
33- ژنی ئەوروپی لە ژیانیدا ٢ کیلۆ و ٧٠٠ گرام سوراو بەکاردێنێت!!
34- مرۆڤی ئاسایی لە ژیانیدا نزیکەی ٢٧ تون خۆراک ئەخوات!!
35- میشکی مرۆڤ - کاتی بەخەبەر بون - ٢٣ وات کارەبا ئەدات!!
36- گورگ لە دارستانا لە دوری ٦ میل دەنگ ئەبیستێت , بەڵام لە شوینی کراوەدا لە ١٠ میلەوە دەنگ ئەبیستێت

37 یەکەم کەس کە بە پەڕەشوت ھاتە خوارەوە ( سەگێک) بو !! خاوەنەکەی پیاویکی فرنسی بو ناوی Blanchard بو لە ساڵی ١٧٨٥ بەڵام خاوەنەکەی لە ١7٩٣ دا بە پەڕەشوت خوی ھەڵدایە خوارەوە
38-مرۆف ٥ ملیۆن خانەی بۆنکردنی ھەیە , بەڵام گورگ ٢٠٠ ملیۆن!!
39- ھیچ کاغەزێک لە ٧ ( قەد ) زیاتر قەد ناکرێت
40ھەرکیز ناتوانیت خۆت بکوژیت بە ھەناسە نەدان
41-کەسێک ٧٢ ساڵ بژی [ ٢٤ ساڵی بە نوستن رۆییوە] !!

مامۆستا شه‌ماڵ موفتی

1،231

(18 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

من ناوی لێ ئه‌نێم ( كـــورته‌یه‌ك لــه‌تــه‌مـه‌ن لـه‌سـه‌ر زه‌وی )

1،232

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ده‌ستت خۆش خوشكێ ... زۆر جوانه‌

1،233

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس ئه‌زیزم \ به‌خێربێی

1،234

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Chya نووسی:

دووه‌م : لاسای كردنه‌وه‌ی كوێرانه‌

لاسای كردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ به‌تا‌ی به‌تی بۆ ڕۆژ ئاوا ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی په‌خشی ته‌له‌فیزۆنه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كان پێمان ده‌گه‌ن ... ئێمه‌ هه‌میشه‌ شوێن ئه‌و دیارده‌ ڕۆژ ئاوایانه‌ ده‌كه‌وین كه‌ ده‌بنه‌ لادان ،له‌و جۆره‌ لاسای كردنه‌وانه‌ش ، كورت كردنه‌وه‌ی قژی سه‌ر و پۆشینی جل و به‌رگه‌ ....هتد پێم بڵێ شوێن كێ ئه‌كه‌ویت ، ده‌ته‌وێ خۆت به‌چی بزانیت ، تۆ له‌كوێی ؟
ئه‌ی بۆ كه‌سایه‌تی یه‌كی هه‌ڵكه‌وتوی شارستانی یه‌كه‌ت و یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علی وسلم) نه‌بێت ؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌مانه‌ی ناومان برد پێشه‌نگ نه‌بن ، ئه‌مه‌ یه‌كێك له‌ هۆیه‌كانی لادانه‌ كی بریتی یه‌ له‌ شوێن كه‌وتنی كوێرانه‌

دةستت خؤش براكةم بابةتيكى جوان و بةسود بوو
دةبينم ئةم ماوةية بابةتى زؤؤر جوان و بةسود دادةبزينى براكةم هيودارام بؤ هةميشة بةردةوام بي

زۆر به‌ڕێزی خاتون \ زۆر سوپاس دوعای خێرمان بۆ بكه‌ ،

تالیا نووسی:

خوێبدمه‌وه‌ ..سود به‌خش بوو بژیت..

ده‌ستت خۆشبێ .

زۆر سوپاستان ده‌كه‌م به‌خێربێن \

1،236

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

MARYAM نووسی:

خوا هةمووان هيدايةت بدات
واللة منيش جاريك وام كرد
بةلام نةك بةم شيوةية smile

باجی مه‌ریه‌م \ زیاتر له‌ 3\4 جار بابه‌تی دروست نه‌بونی نوسینی الله به‌م شێوه‌یه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ تۆش دیسانه‌وه‌ هاتوی هه‌ڵه‌ نوسیوت

خوشكه‌ بچوكه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌ی تۆ وشه‌ی (الله) كه‌ت نوسیوه‌ دروست نی یه‌ .

ببوره‌ باجی چیا كه‌ له‌ناو بابه‌تی تۆ ئه‌م ڕێنمایه‌م پێشكه‌ش كرد .

1،237

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ماشاءالله له‌ غیره‌تی ئه‌م ئافره‌ته‌ ئه‌ھ خودای گه‌وره‌ ڕوی سپی كا له‌ دونیاو قیامه‌ت
ده‌ست خۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی \خوشكێ

Chya نووسی:
شه‌ره‌فخان نووسی:
Chya نووسی:

واى لة كةورةيى و بالادةستى خوداى كةورة رؤز بة رؤز  شتى زياتر دةزانين
دةس خؤش براكةم خواى كةورة باداشتت باتةوة

زۆر سوپاس خوشكێ به‌خێربێ یه‌وه‌ ،خۆشحاڵین كه‌ جار جار سه‌ردانی یانه‌ ده‌كه‌ی
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ خوێندنه‌كه‌ت ..

بینیم له‌ واژوت وێنه‌یه‌كی جوانت داناوه‌ و پێده‌چێ دایكت نه‌خۆشبێ ، ئه‌گه‌ر دایكت نه‌خۆشه‌ ان شاءالله خودای گه‌وره‌ شیفای ئه‌دا
ئه‌ر پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌خۆش نی یه‌ ان شاءالله خودای گه‌وره‌ له‌ دایكت خۆش ئه‌بیت و به‌دوری ئه‌گریت له‌ هه‌موو نه‌خۆشی یه‌ك .

زؤر مةمنون بؤ تؤ براكةم بشت بة خودا ان شاءالله لة كةل هةموو قوتابيان

راستةكةى وازؤيةكى وام دانةوة زؤر سوباس كاكة شةرةفخان براى كةورةمى وةلاى ئةوةى راستى بى ئةم ماوةية تؤزيك نةساغ بوو ايستا سوباس بؤ خودا توزيك فةرقى كردوة ان شاءالله بة حةول و قوةتى خودا لة كةل دايكى هةموماندا أمين أجمعين
دوبارة سوباس بؤ تؤ بؤ هةوال برسينت براى كةورةمى

یاخوه‌ هه‌ر ساغ و سه‌لامه‌ت بێ ....

له‌گه‌ڵ دایكی هه‌موو موسڵمانێك

1،239

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر سوپاس ئه‌زیزه‌كانم خۆشحاڵم به‌ په‌یامه‌ جوانه‌كانتان

1،240

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SAWSAN نووسی:

بابه‌تێکی به‌ سود بوو ده‌ست خۆش براکه‌م

زۆر سوپاس خوشكێ \\\ خودای گه‌وره‌ لێت ڕازیبێ .

1،241

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

توحيد نووسی:

من دةست خؤشيت لئ دةكةم ديموكراسي لاى من يةعنى بئ سةروبةرى بةراستى بةلام جةنابت باسي راويزت كردووة بؤية باشتر وابوو ناونيشانى بابةتةكة بكؤرى ئةكةر نا شتى زؤر جوانى تيداية دووبارة دةستت خؤش.

به‌خێـــــــــــربـێـی برام زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت \

ئه‌زیزم خۆی له‌ ئه‌سڵا به‌ دیموكراسی ئه‌ڵێن ڕاوێژ به‌ڵام ئه‌م مانایه‌ی په‌سه‌ند نی یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جوانی بیری لێبكه‌ینه‌وه‌
هه‌ر بۆیه‌ش له‌ بابه‌ته‌كه‌ باسی لێوه‌ كراوه‌ .

برا گیان دیموكراسی مانای بێ سه‌رو به‌ری نی یه‌ ، به‌ڵكو به‌مانای حـوكمی گه‌ل واتا گه‌ل خۆی حوكم بكا له‌ ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ .

1،242

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SarhangMuhsin نووسی:
شه‌ره‌فخان نووسی:

كاك سه‌رهه‌نگ مه‌سه‌له‌ی (ئیسلام و دیموكراسی)و( ئیسلام و په‌رله‌مان) و (ئیسلام و هه‌ڵبژاردن(انتخابات) .)مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ هه‌موو موسڵمانێك نایزانێ وه‌ زۆره‌ها موسڵمان به‌هه‌ڵه‌ تێی كه‌وتوه

- زۆر ڕاسته‌، من یه‌كێك بووم له‌وانه‌، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ به‌رچاوی ڕۆشن كردم.

چاوی منی كاك سه‌رهه‌نگ زۆر به‌ڕێزی ... ان شاءالله هه‌موو موسڵمانێك به‌رچاوی ڕۆشن ئه‌بێت و بیر له‌و بابه‌ت موهیمانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ بابه‌تێكی زۆر شاراوه‌یه‌
له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ، ئه‌ویش نه‌دركاندنی یه‌تی له‌ لایه‌ن زانا بانگ خواز و مامۆستایانی ئاینی یه‌كه‌مان [size=10]جا له‌ به‌ر هه‌ر هۆكارێكبێت [/size].

1،243

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SarhangMuhsin نووسی:

سڵاو، ئایا به‌ پێی ئه‌و بابه‌ته‌ ئیدی موسڵمان ده‌بێ دیموكراسیش ڕه‌ت بكاته‌وه‌؟

به‌خێربێی كاك سه‌رهه‌نگ خۆشحاڵم كه‌ له‌م بابه‌ته‌ به‌ژداریت كردو پرسیارێكت كرد .

بۆ وڵامی ڕاسته‌و ڕاستی پرسیاره‌كه‌ .به‌ڵـــــــــــــێ . له‌ ئیسلام دیموكراسی نی یه‌ . به‌ڵكـــــــــــــــو پرس و ڕا هه‌یه‌ ، پرس و رایه‌كه‌ش له‌سه‌ر قیاسی ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كان شی ده‌كرێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر بۆ بابه‌ته‌كه‌ دائه‌نرێت .

كاك سه‌رهه‌نگ . ئه‌گه‌ر سه‌یریێكی ئه‌م دێره‌ بكه‌ین ((   مه‌رجه‌عی بنه‌ڕه‌تی له‌ حوكمی ئیسلامیدا بریتیه‌ له‌ خواو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). .
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ (الأنعام: 57) واته‌: هیچ حوكمێك ڕه‌وا نییه‌ حوكمی خوا نه‌بێت،
))

كاك سه‌رهه‌نگ . وشه‌ی دیموكراسی وه‌ك له‌ بابه‌ته‌كه‌ هاتوه‌ واتا (( حوكمی گه‌ل )) واتا گه‌ل حوكم بكا : (گه‌ل حوكم بكا) واتا گه‌ل خۆی یه‌كێ هه‌ڵبژێرێ و بیكات به‌ سه‌ركرده‌و پێشه‌وای خۆی ، وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانه‌ و شتیوا ئێستا له‌ هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش جێگای قبوڵ كردن نی یه‌ چونكه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌ستور داده‌نرێت بۆ خواسته‌كانی گه‌ل ئه‌مه‌ش دروست نی یه‌ چونكه‌ ده‌ستوری ئیسلام قورئانه‌ .

كاك سه‌رهه‌نگ مه‌سه‌له‌ی (ئیسلام و دیموكراسی)و( ئیسلام و په‌رله‌مان) و (ئیسلام و هه‌ڵبژاردن(انتخابات) .)مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ هه‌موو موسڵمانێك نایزانێ وه‌ زۆره‌ها موسڵمان به‌هه‌ڵه‌ تێی كه‌وتوه له‌وانه‌شه‌ هه‌ر ئاگای له‌ خۆی نه‌بێ به‌هه‌زاران گوناه له‌سه‌ر ملی نوسراوه‌ و جێگای خۆی گرتوه‌ له‌ ناو ده‌فته‌ری كرده‌وه‌كانی به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردبێ و ئه‌میش به‌ هۆی ده‌نگ دانی یه‌تی بۆ حیزبێك ،

ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ری بڕۆم زیاتر په‌یامه‌كه‌ زۆر درێژ ئه‌بێته‌وه‌ ، په‌یامه‌كه‌ خۆی ئه‌بێته‌ بابه‌تێك بۆخۆی .
هیوادارم ئه‌و وڵامه‌ی تۆ ئه‌ته‌وێ پێكابم ، هه‌ر پرسیارێكی ترت هه‌بوو له‌ خزمه‌ت دام به‌پێی توانا ،

1،244

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ئـیـســــــلام و دیـمـوکـــڕاســـیی

زاراوه‌ی دیموكڕاسی له‌ دوو وشه‌ی یۆنانی پێكدێت، كه‌ بریتین له‌ وشه‌ی (Demos) كه‌ به‌ مانای گه‌ل دێت، له‌گه‌ڵ‌ وشه‌ی (Kratos) كه‌ بامانای ده‌سه‌ڵات دێت، واته‌: حوكمی گه‌ل، بیرۆكه‌ی دیموكڕاسیش له‌ سه‌ره‌نجامی زوڵم و دیكتاتۆریه‌تی ده‌ره‌به‌گی و كڵێساكان له‌ ڕۆژئاوا سه‌ری هه‌ڵدا. ناوه‌رۆكی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش بریتی بوو له‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كڵێسا بسه‌نرێته‌وه‌و بدرێت به‌ گه‌ل، واته‌ گه‌ل خۆی حوكمی خۆی بكات و چاره‌نووسی خۆی دیاری كات، وه‌ هه‌قی ڕه‌هاشی هه‌بێت بۆ موحاسه‌به‌كردن و ته‌مێكردنی ده‌سه‌ڵات و كڵێسا.

ئه‌مه‌ش بێگومان وێڕای دژایه‌تی كردن، پێچه‌وانه‌شه‌ له‌گه‌ڵ‌ بنه‌ماو ڕێنوێنییه‌كانی ئیسلام، چونكه‌ مه‌رجه‌عی بنه‌ڕه‌تی له‌ حوكمی ئیسلامیدا بریتیه‌ له‌ خواو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم). .
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ (الأنعام: 57) واته‌: هیچ حوكمێك ڕه‌وا نییه‌ حوكمی خوا نه‌بێت، یان ده‌فه‌رموێت: وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ (الشورى:10)
واته‌: ئه‌گه‌ر دووبه‌ره‌كی و ناچوونیه‌كێكتان له‌ شتێكدا لێ‌ درووست بوو، ئه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای خوا.

یان ده‌فه‌رموێ‌: وَلا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَداً (الكهف: 26)
واته‌: با هیچ كه‌س شه‌ریك له‌ حوكمی خوادا بڕیار نه‌دات.
له‌ (ده‌) خوێندنه‌وه‌كه‌ش (القراءة العشرة) ده‌بینین كه‌وا (ابن عامر) به‌ (ولا تُشركْ) واته‌: به‌ بۆڕ، ده‌یخوێنَته‌وه‌، كه‌ وا ده‌گه‌یه‌نێت: خوا كه‌س نه‌كاته‌ هاوبه‌شی خۆی له‌ حوكم گێڕانیدا، حه‌لال و حه‌ڕامیش ته‌نها مافی خۆیه‌تی و به‌س.
بۆیه‌ش فه‌رمووی: فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً (الكهف: 110 ]
واته‌: هه‌ركه‌س له‌ ئێوه‌ بۆ دیداری په‌روه‌ردگاری به‌ ئاواته‌، با كاری چاك ڕه‌چاوبكاو له‌ غه‌یره‌ز په‌روه‌ردگاری خۆی هیچ كه‌سێكی نه‌په‌رستێ‌.
یان ده‌فه‌رموێت: أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (المائدة:50 ) واته‌: ئایا حوكمی نه‌فامی ده‌خوازن؟ ئه‌ی چ حوكمێك له‌ حوكمی خوا په‌سندترو باشتره‌ بۆ گه‌لێكی په‌رته‌وازبوو؟ یان فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً (النساء: 59)
واته‌: ئه‌گه‌ر بڕواتان به‌ خوداو به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌، كێشه‌ی خۆتان حه‌واڵه‌ی خواو پێغه‌مبه‌ری بكه‌ن، ئه‌م كاره‌ بۆتان باشتره‌و ئاكامی چاكتری هه‌یه‌، یان: فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً (النساء:65)
واته‌: به‌ڵام نه‌خێر، سوێنده‌كه‌ به‌ په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌مانه‌ نابنه‌ خاوه‌نی بڕوا مه‌گین وه‌ختێ‌ كه‌ له‌ كێشه‌و هه‌رای نێوان خۆیانا بتكه‌نه‌ داوه‌رو له‌ دڵه‌وه‌ به‌ هه‌ر فه‌رمانێ‌ تۆ بیده‌ی ڕه‌دایان بێ‌ و به‌ ته‌واوی مل كه‌چی بن. كه‌واته‌: مه‌رجه‌ع له‌ شه‌ریعه‌تدا بریتیه‌ له‌ كتێبی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زانایانیش ئیستینباتی لێ ده‌كه‌ن هه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ لای قوڕئان و سوننه‌ت، بۆیه‌ هه‌تا گوڵبژێركردن و هه‌ڵبژاردنیشی له‌ لایه‌ك و پشتگییكردنی له‌ لایه‌ك هه‌ر له‌ دینی خوادا ڕه‌فزه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ (الأحزاب: 36) واته‌: ئه‌گه‌ر خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانیان به‌ هه‌ركارێك دا، هیچ پیاوێك و هیچ ژنێكی خاوه‌ن باوه‌ڕ ناتوانن بێن و (كامیان پێ‌ خۆشه‌و به‌كه‌ڵكیان دێت) بێن هه‌ڵیبژێرن. بۆیه‌ ده‌بینین هه‌ر له‌ ئیسلام خۆی كاری حاكم و مه‌حكومی دیاركردووه‌، وه‌ باسی له‌ چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا كردووه‌، هه‌روه‌ها حه‌ق و حقوقه‌كانی نێوانیشیان هه‌ر له‌م دینه‌ ئاسمانییه‌ كه‌ قوڕئانی پیرۆزه‌ وه‌ك مانگی چوارده‌ ڕۆشنكردووه‌ كه‌ حه‌وجێ‌ به‌ په‌نجه‌ جوڵانێ‌ نه‌كات. بۆیه‌ هیچ پێویستمان به‌ هیچ به‌رنامه‌ و ڕێسایه‌كی تر نییه‌، نه‌خاسمه‌ ئه‌و به‌رنامه‌و ڕێسایه‌ زاده‌ی بیری ئینسان بێت، ئینسانیش وه‌ك چۆن هه‌ستی بینینی یا بۆنكردنی یا بیستنی سنوورداره‌، دیاره‌ كه‌ ئه‌قڵیشی هه‌ر سنوورداره‌، بۆیه‌ هه‌موو ئاقڵمه‌ندانی دونیا كۆ ببنه‌وه‌و بیانه‌وێت شتێك بۆ مرۆڤایه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌وه‌ له‌ سنووری ئه‌م دینه‌ تێ ناپه‌ڕێت و له‌م شه‌ریعه‌ته‌ ئاسمانییه‌ بۆیان دیاركراوه‌و ڕێكخراوه‌.

به‌ڵام دیموكڕاسی كه‌ له‌ سه‌رزمانان باوه‌و لای خه‌ڵكی ئاشكراو ڕوونه‌ هه‌میشه‌ وا پێناسه‌كراوه‌، كه‌ دیموكڕاسی بریتییه‌ له‌ ڕاوێژ به‌ یه‌كتركردن، دیاره‌ وه‌ك له‌ بنجو بنه‌وانی دیمكڕاسیش كه‌ باسمان كرد قه‌ت له‌ گه‌ڵ بیروبۆچوونی شوڕا یه‌كناگرێته‌وه‌، چونكه‌ ڕاوێژو شوڕا له‌ شه‌ریعه‌تدا په‌یامێكی خوداییه‌و خودا فه‌رمانی پێ كردووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ (الشوری‌: 38) واته‌: ئه‌وان كارگه‌لیشیان به‌ ڕاوێژه‌. یان ده‌فه‌رموێت: وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ (آل عمران: 159) واته‌: له‌ كار ڕاوێژ و ته‌گبیریان پێ‌ بكه‌. بۆیه‌ ده‌بینین كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ زۆر شوێنان ڕاوێژی به‌ یارانی كردووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌ڕی ئوحود، ڕاوێژی پێ كردن كه‌ ئایا له‌ مه‌دینه‌ بمێننه‌وه‌ یاخود بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌وێ‌ ڕوو به‌ڕووی دوژمنان ببنه‌وه‌، هه‌ر چه‌ند خۆی حه‌زی به‌وه‌بوو كه‌ له‌ مه‌دینه‌ بمێننه‌وه‌، به‌ڵام هێندێ‌ له‌ یارانی پێیان باش بوو كه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ویش به‌ گوێی كردن (سه‌یری – دلائل النبوة للبيهقي 3/204 و مستدرك الحاكم 2/128-) بكه‌. یان ده‌بینین كه‌وا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی دیله‌كانی شه‌ڕی به‌در ڕاوێژی پێ كردن، یان ده‌بینین كه‌ ڕاوێژی به‌ عه‌لی و به‌ ئوسامه‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ چیڕۆكی تۆمه‌ته‌كه‌ی كه‌ درا پاڵ عائیشه‌ی دایكمان، یان سه‌باره‌ت ئازاره‌كه‌ی دایكانی بڕوادار كه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ریان دا..هتد. بۆیه‌ ئه‌بووهوڕه‌یڕه‌ (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: (كه‌سم نه‌بینیوه‌ كه‌ به‌ قه‌د پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕاوێژی به‌ یارانی كردبێت) (أخرجه البيهقي في سنن الكبرى 10/109) هه‌روه‌ها بوخاری (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: هه‌روه‌ها پێشه‌وایان له‌ دوای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ردوام ڕاوێژیان به‌ زانایان كردووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كانیش له‌ قوڕئان سوننه‌ت ڕوون بوونایه‌ ئه‌وه‌ نه‌ده‌چوون كه‌ ڕاو بۆچوونی كه‌سانی تر وه‌ربگرن.

وه‌رگیراوه‌ :

زۆر جوانه‌ ده‌سته‌كانت خۆش بێ مامۆستا ...

به‌ڵام ! لێره‌دا شتێك هه‌یه‌ ئه‌م نمونه‌یه‌ له‌ هه‌موو ساتێكا نابێ بوترێ چونكه‌ ئه‌مه‌ ناشیاوه‌ به‌رامبه‌ر خودای گه‌وره‌
به‌ڵام ته‌نها ئه‌توانی له‌كاتی مناقه‌شه‌یا ئه‌گه‌ر تۆشت هات له‌گه‌ڵ یه‌كێ له‌ بێ باوه‌ڕان به‌نمونه‌ ئه‌مه‌ بڵێ .

1،246

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ياسين نووسی:

بابەتەکەت زۆر سوود بەخشە دەست خۆش ئاغا

زۆر سوپاس ئاغای كنالیكار (( بـه‌خێـربێـی))

به‌هیوای سود بینین .

1،247

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

                                                                                                                                             فه‌وتێنه‌ره‌كان
   

یه‌كه‌م: هاوه‌ڵی خراپ .

چی له‌ نه‌وه‌كامنان ڕویدا ؟ بۆچی لادان ڕوو ده‌دات ؟ بۆچی خه‌ڵكی له‌ ڕێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان دور ده‌كه‌ونه‌وه‌ ، ئه‌و هۆكارانه‌ چین ، له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌و لاوانماندا به‌تا‌ی به‌تی ده‌بنه‌ هۆی لادان ؟
یه‌كێك له‌ هۆكانی لادانی لاوانمان ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ كه‌سێك هه‌وڵ ئه‌دات له‌ خودا نزیك بێته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌كاتێكی وا دابێت ، كه‌ له‌گه‌ڵ دۆستێ یان هاوه‌ڵێكی دا دابنیشێت ئه‌م دۆسته‌ له‌ كه‌ش و هه‌وای ئه‌و پابه‌ندی یه‌ ده‌ری ده‌كات ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك كاتژمێریش بێت ، ئیتر ئه‌م كه‌سه‌ ناتوانێ بۆ جاری دووه‌م بگه‌ڕێته‌وه‌ ده‌كرێ بڵێن یه‌كه‌مین هۆ له‌ هۆكاره‌كانی لادان هاوه‌ڵی خراپه‌ ، زۆر سه‌خته‌ لاوێك به‌ته‌نها لابدات و به‌ڵكو ده‌كرێت كه‌سێك پاڵی پێوه‌ بنێ بۆ ئه‌م لادانه‌ .

دووه‌م : لاسای كردنه‌وه‌ی كوێرانه‌

لاسای كردنه‌وه‌ی كوێرانه‌ به‌تا‌ی به‌تی بۆ ڕۆژ ئاوا ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی په‌خشی ته‌له‌فیزۆنه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كان پێمان ده‌گه‌ن ... ئێمه‌ هه‌میشه‌ شوێن ئه‌و دیارده‌ ڕۆژ ئاوایانه‌ ده‌كه‌وین كه‌ ده‌بنه‌ لادان ،له‌و جۆره‌ لاسای كردنه‌وانه‌ش ، كورت كردنه‌وه‌ی قژی سه‌ر و پۆشینی جل و به‌رگه‌ ....هتد پێم بڵێ شوێن كێ ئه‌كه‌ویت ، ده‌ته‌وێ خۆت به‌چی بزانیت ، تۆ له‌كوێی ؟
ئه‌ی بۆ كه‌سایه‌تی یه‌كی هه‌ڵكه‌وتوی شارستانی یه‌كه‌ت و یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علی وسلم) نه‌بێت ؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌مانه‌ی ناومان برد پێشه‌نگ نه‌بن ، ئه‌مه‌ یه‌كێك له‌ هۆیه‌كانی لادانه‌ كی بریتی یه‌ له‌ شوێن كه‌وتنی كوێرانه‌

سێ یه‌م: به‌تاڵی و به‌فیڕۆدانی كات .

هه‌روه‌ها به‌تاڵی و بێ كاریش هۆیه‌كی تری لادانه‌ هه‌وروه‌ك هه‌میشه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علی وسلم)  ده‌فه‌رمووێ ( دوو نیعمه‌ت زۆرێك له‌ خه‌ڵكی زه‌ره‌ر مه‌ندن تێیدا ئه‌وانیش ته‌ندروستی و به‌تاڵی یه‌ )
كێشه‌ی ئه‌وه‌ی لاوانمان به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی یه‌وه‌ كاتێكی زۆری بێكاری یان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ له‌ زۆرترین ئه‌م كارانه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی كاره‌سات .

چوراره‌م : ده‌مامكی ساخته‌ بۆ حرام :

ده‌بینم كه‌ فیتنه‌ له‌ ده‌ورو به‌رمان زۆر زۆره‌ ، گرفتی ئه‌و فیتنانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ وادێته‌ پێش كه‌ هیچ گرفتێكی تێدانی یه‌ ، یان حڵاله‌ و ئێمه‌ش ده‌س به‌جێ و بێ بیركردنه‌وه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین وه‌ك زۆر به‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ ئه‌یكه‌ین نمونه‌ یه‌كێ ده‌ڵێ به‌هۆی زۆری گوناهه‌كانمه‌وه‌ قه‌ت خودای گه‌وره‌ لێم خۆشنابێ چه‌ندا هه‌ڵه‌ی تر كه‌ ڕۆژانه‌ به‌سه‌ر زوبانه‌كانماندا دێت و بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ یان ئه‌و چه‌ند وشه‌یه‌ ئه‌بێته‌ ڕێ خۆشكه‌رمان بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ ، به‌ڵێ ئه‌مه‌ش له‌ فه‌وتێنه‌ره‌كانه‌ .

پێنجه‌م : ژه‌هری ته‌له‌فیزۆنی فه‌وتێنه‌ر .

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی دیكه‌ خۆ خه‌ریك كردنی لاوانه‌ به‌ بینینی كه‌ناڵه‌ ئاسمانی ئه‌وڕوپیه‌كانه‌ و ئه‌و فلیمانه‌ی له‌ ده‌روه‌ی بازنه‌ی ڕه‌وشتدان .
له‌ هۆكانی لادان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ كه‌س له‌ ئینته‌ر نێته‌و سایته‌ بێ ڕه‌وشتی یه‌كان و هه‌ندێ له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانی یه‌ بێ ڕه‌وشته‌كان سه‌یری جۆره‌ بابه‌ته‌كانیان ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ زۆرترسناكی یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر لاو گه‌نجانی وڵاته‌كه‌مان .


خوشك و برای ئیماندارم له‌م فه‌و تێنه‌رانه‌ هه‌نه‌ ، ئامان ئامان خۆتیان لێ به‌دور بگره‌ با نه‌ت فه‌وتێنن .

خودای گه‌وره‌ جزای خێری ئه‌وكه‌سه‌بدات بڵاوی ئه‌كاته‌وه‌
له‌ بڵاو كراوه‌كانی باوكی چــــیا
به‌ ده‌سكاری یه‌كی كه‌م (خۆم)

1،248

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

Chya نووسی:

دةستت خؤش بؤ دانانى ئةم بابةتة براكةم سودم لى بينى و وزانيارى نويبون
خوا موةفةقت بكات

زۆر سوپاس خوشكێ ، خودای گه‌وره‌ لێت ڕازیبێ .

Chya نووسی:

واى لة كةورةيى و بالادةستى خوداى كةورة رؤز بة رؤز  شتى زياتر دةزانين
دةس خؤش براكةم خواى كةورة باداشتت باتةوة

زۆر سوپاس خوشكێ به‌خێربێ یه‌وه‌ ،خۆشحاڵین كه‌ جار جار سه‌ردانی یانه‌ ده‌كه‌ی
به‌هیوای سه‌ركه‌وتن له‌ خوێندنه‌كه‌ت ..

بینیم له‌ واژوت وێنه‌یه‌كی جوانت داناوه‌ و پێده‌چێ دایكت نه‌خۆشبێ ، ئه‌گه‌ر دایكت نه‌خۆشه‌ ان شاءالله خودای گه‌وره‌ شیفای ئه‌دا
ئه‌ر پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌خۆش نی یه‌ ان شاءالله خودای گه‌وره‌ له‌ دایكت خۆش ئه‌بیت و به‌دوری ئه‌گریت له‌ هه‌موو نه‌خۆشی یه‌ك .

1،250

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

جێگای خۆشحاڵیه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س ببێته‌ موسڵمان ،به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌ دات ناوه‌ و ده‌ڵێی ئه‌مه‌ حیجابی له‌به‌ر دایه‌
ئه‌مه‌ حیجاب نیه‌ له‌ ئیسلام ،ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری وێنه‌كه‌ بكه‌ین به‌ جوانی ده‌بینین ئه‌م ئافره‌ته‌ لاقی ڕوته‌ و وه‌ نێوانی هاتنه‌وه‌یه‌كتری ئه‌و حیجابه‌ی له‌به‌ریه‌تی ڕه‌نگێكی قاوه‌ی دیاره‌ ئه‌وه‌ من پێم وایه‌ گۆشتبێ ،ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی من ڕاست بێ ،ئه‌وه‌ بۆچونی من بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌
ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌یه‌وێ ئیسلام ناشرین بكات ،به‌ڵام ڕه‌نگه‌ بۆچونی من هه‌ڵه‌ بێ ، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌  لای من له‌ ژێر پرسیار دایه‌  .

1،251

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر به‌خێربێن  به‌هیوای سودبینین .

http://up99.com/upfiles/jpg_files/k8g30378.jpg

قورئانی پیرۆز كه‌ 1400 سال پێش ئێستا هاتۆته‌ خواره‌وه‌ باسی ئه‌ستیره‌یه‌كی سه‌رسورهینه‌ر ده‌كات كه‌ له‌م دوایانه‌ دا زانایان به‌ هاوكاری
ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی به‌هێز دۆزیویانه‌ته‌وه‌ .
له‌ گه‌ڵمان بن با بیرێكی قوڵ بكه‌ینه‌وه‌ له‌ ووشه‌یه‌ك له‌ ووشه‌كانی قورئانی پیرۆز  ئه‌ویش له‌ سوره‌تی (التكویر)ه‌ ئایه‌تی ( 15بۆ 16 ) كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (فَلا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ * الْجَوَارِ الْكُنَّسِ)

له‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێدا زاناكان دركیان به‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك كردووه‌ كه‌ ناو نراوه‌ به‌ (كونه‌ ره‌شه‌كه)كه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانی دی جیاده‌كرێته‌وه‌ به‌سێ سیفه‌ت.‌ 
1- نابینرێــت !
2- به‌خـێراییه‌كی زۆر ده‌روات !
3- هه‌موو شتێك بۆ خۆی كێش ده‌كات ( راده‌كێشێ)!

* ئه‌م سیفه‌تانه‌ خودای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا باسی ده‌كات ته‌نها له‌ سـێ ووشه‌دا خودای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی ( التكویر ) ئایه‌تی (14 بۆ 16 ) 
ده‌فه‌رمووێت(فلا اقسم بالخنس(15) الجوار الكنس)
1- الخنس: واتا نابینرێـت (بزر)
2-الـجوار: واتا ده‌روات (رۆیشتن به‌ تیژی)
3- الكنس: واتا هه‌مووشتێك راده‌كێـشێــت


ئه‌م به‌ڵگه‌یه ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات قورئانی پیرۆز پێش هه‌موو زانستێك كه‌وتوه‌ته‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی (كونه‌ ره‌شه‌كه‌)

چه‌ند وێنه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌  زیاتر له‌ لامان روون بێت .

http://up99.com/upfiles/jpg_files/zSB30378.jpg

http://up99.com/upfiles/jpg_files/cPu30378.jpg

http://up99.com/upfiles/jpg_files/yE030378.jpg

ئاماده‌كردنی : ئه‌حمد أبراهیم معروف
سه‌رچاوه‌ :www.HeziKurd.com

1،253

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

ده‌سته‌كانت خۆش كاكه‌ توحید به‌ هیوای به‌ره‌و پێشچونی یانه‌

بۆ به‌ منیشت نه‌وت ئه‌هاتم بۆ لای كاك سه‌رهه‌نگ ، مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێ (یه‌ك دوو به‌ڕه‌ی بێخه‌ مزگه‌وت )
منیش یه‌ك دوو قسه‌ی خێرم له‌و بابه‌ته‌ ئه‌كرد .
به‌هه‌رحاڵ به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌كه‌مان ان شاءالله .

پیرۆزیان بێت وه‌الله من 3 به‌ 2 دووم بۆ یاریه‌كه‌ نوسی بوو
دوعام ئه‌كرد به‌رشلۆنه‌ گۆلێكی تر بخوا ھھھھھھھھھھ

1،255

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

كاكه‌ ده‌زانم مه‌خسه‌دت چی یه‌ ... له‌ بنكه‌یه‌كی باركردن ڤیدۆیه‌ كانت بكه‌ لینك و پاشان لینكه‌كه‌ دانێ له‌ یانه‌

1،256

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

سڵاوی خوات لێبێ برام ...

كاك توحید ئه‌زیزم ده‌بێ ڤیدۆیه‌كه‌ت ل بنكه‌یه‌كی باركردن بار بكه‌ی و دواتر لینكه‌ كه‌ بێنی بۆ یانه‌ ئه‌مه‌ ڕێگایه‌ك

ێگایه‌كی تریش بڕۆ له‌ یوتوب ببه‌ ئه‌ندام و پاشان ڤیدۆیه‌كان له‌ یوتوب به‌رزی بكه‌وه‌ و پاشان لینكه‌كه‌ بهێنه‌ بۆ یانه‌

1،257

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

دووگه‌نج هه‌بوون به‌ناوی ئه‌حمه‌د و وائل له‌یه‌ك له‌ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا كه‌زۆر دووربوون له‌ترسی خوای گه‌وره و مزگه‌وت... ڕۆژێكیانوائل به‌ ئه‌حمه‌دی گوت:-من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ژنی ئیمامی مزگه‌وتێكدا هه‌یه‌ ئه‌ویش زۆر داوام لێده‌كات بچمه‌ ماڵیان به‌ڵام ئه‌ترسم بچم وئیمام بێته‌وه‌ ماڵ، بۆیه‌ هه‌موو شه‌وان دوای نوێژی عیشا تۆ بڕۆ لای ئیمامه‌كه‌و له‌گه‌ڵی دانیشه‌و خه‌ریكی بكه‌ به‌قسه‌كردن وپرسیاركردن تاماوه‌یه‌ك،پاشان كه‌هه‌ڵسانه‌وه‌ زه‌نگێك بۆمۆبایله‌كه‌م لێبده‌ ومنیش دێمه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌حمه‌د ڕازی بوو،شه‌و چو بۆلای ئیمام ،پاش ماوه‌یه‌ك قسه‌كردن هه‌ڵسانه‌وه‌و یه‌كسه‌ر زه‌نگی بۆ وائل لێدا، بێگومان وائلیش دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌چێ بۆلای ئه‌حمه‌د تا بۆی بگێڕێته‌وه‌ چیان كرد... ماوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بوون، له‌وماوه‌یه‌دا ئه‌حمه‌د دۆستایه‌تیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئیمام په‌یداكردو به‌ره‌به‌ره‌ ویژدانی ئازاری ئه‌دا گوتی ئه‌بێت به‌ئیمام بڵێم چی ڕووده‌دات،گوناهه‌ ئه‌و تائێستا له‌وخه‌وی غه‌فڵه‌ته‌ بێت وژنه‌كه‌ی خیانه‌تی لێ بكات گوتی:-ئه‌ی ئیمام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ من ئه‌و ماوه‌یه‌ بۆخوا له‌لای تۆ دانه‌ئه‌نیشتم به‌ڵكو بۆئه‌وه‌ی هاوڕیكه‌م داپۆشم وكاتی پێ بده‌م تا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت ڕاده‌بوێرێ..... ئیمام وتی:-به‌ڵام من ژنم نه‌هێناوه‌!!!!!! ئه‌زانن ئه‌وه‌ مانای چی یه‌؟؟؟ واته‌ وائل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنی ئه‌حمه‌د هه‌بوو،ئه‌و ماوه‌یه‌ش به‌وفێڵه‌ی له‌گه‌ڵی كرد ئه‌وی ئه‌نارده‌ لای ئیمام وخۆشی ئه‌چوو بۆلای خێزانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د !!!!! لا اله الا الله ،،، لا حول ولا قوه الا بالله‌ یه‌كجار ئاگاداری دوژمنت به‌،،،هه‌زارجار ئاگاداری دۆستت به‌!!!!!

سه‌رچاوه‌\ئیسلام بۆهه‌مووان

1،258

(19 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

زۆر به‌ڕێزی برام دوعای خێرمان بۆ بكه‌ .

كاك سه‌رهه‌نگ ان شاءالله به‌زوترین كات چاك ئه‌بیته‌وه‌ ...

1،260

(11 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ئه‌هـــــــــــــــــــا \ من ئه‌م هه‌واڵه‌م زانی كه‌ كچیكی میصری وینه‌ی خۆی به‌ ڕوتی له‌ پرۆفایڵی فه‌یس بووكه‌كه‌ی دانابوو

به‌ڵام ئه‌وه‌ تازه‌ بزانم كه‌ كوژراوه‌\

ده‌ست خۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ .