1،219

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

LaReN نووسی:

jwana dast xosh
sarkawto bet

زؤر   سوباس   بةريزى

1،220

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

خه‌م ڕه‌وێن نووسی:

زۆر جوانه‌ ده‌ست خۆش

زؤر  سوباس

1،221

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

توحيد نووسی:

اللهم انى اعوذ بك من عذاب حهنم ومن عذاب القبر ومن فتنة محياه وممات ومن فتنة الشر المسيح الدجال.
ئةو دوعاية بخويينن باش هةموو تةحياةتكان لةنويز بةلكو خوا بةنامان بدات لةو عةزابة .ئةوة حةديسي بيغمبةرة صلى الله عليه وسلم.

دةستت  خؤش بيت  ...  بة راستى  دوعايةكى  زؤر  زؤر  باشة

1،222

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

SAWSAN نووسی:

خوای گه‌ور بمانپارێزێت ره‌حمان پێ بکات له‌ عه‌زابی قه‌بر إن شاءالله
ده‌ستی تۆش خۆش بێت براکه‌م

زؤر  زؤر  سوباس   خاتوون   ... امين  اجمعين

1،223

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

MARYAM نووسی:

خواپه‌نامان بدات إن شاءالله ئاخری عومرمان خێربكات أمین

امين  اجمعين

1،224

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

ياسين نووسی:

ت خوا بةنامان بدات و بمانباريزى لة عةزابى قةبر ان شاءالله

امين  اجمعين

1،225

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ئای كه‌ مرۆڤ زۆر ناحه‌جوله‌ ئێستا له‌بیری تی و كه‌مێكی تر له‌ یادی ئه‌كا والله ئه‌گه‌ر ته‌نهابیرله‌هێنده‌بكه‌یته‌وه‌ كه‌ رۆژێك دادێ قه‌برجێگاتی هه‌رگیز كاری هه‌له‌ ناكه‌یت خواپه‌نامان بدات إن شاءالله ئاخری عومرمان خێربكات أمین[/size]

ان شاء الله    ...  امين  اجمعين

1،226

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

yasamin.s نووسی:

دةست خؤش بيت خوا بةنامان بدات و بمانباريزى لة عةزابى قةبر ان شاءالله

امين  اجمعين   ....  زؤر   سوباس

دةستان  خؤش بيت   هاوريان

1،228

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

MARYAM نووسی:

smile  حةقى خويةتى

big_smile:D:D:D:D

1،229

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

امين  اجمعين  ..................

1،230

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

پشیله‌یه‌ك پاره‌ی‌ پێ‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌



شیله‌یه‌كی‌ (26) په‌نجه‌ كه‌ ناوی‌ (دانیال)ه‌ بوو به‌یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆرباش بۆ ڕێكخراویی‌(بنكه‌یی‌ ڕزگاركردنی‌ ئاژه‌ڵان) له‌ ولایه‌تی‌ ویسكنسن ئه‌مریكی‌ بۆ پاره‌كۆكردنه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌م پشیله‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ پاره‌یان كۆكرده‌وه‌ كه‌ توانیان بیگوێزنه‌وه‌ بۆ خانویه‌كی‌ نوێ‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ تیایه‌ نیشته‌جێببن.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ (عه‌ره‌ب نیت)، ئه‌م پشیله‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌و ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ پرته‌قاڵی‌ و سپیه‌، خاوه‌نی‌ (26) په‌نجه‌یه‌، كه‌ ده‌بوو ته‌نها (18) په‌نجه‌ی‌ هه‌بوایه‌، بنكه‌ی‌ (میلووكی‌) بۆ رزگاركردنی‌ ئاژه‌ڵان ئه‌م پشیله‌یه‌یان به‌كارهێنا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ به‌درووستكردنی‌ پسوله‌یه‌ك به‌ناوی‌ پسوله‌یی‌ (26) دۆلاریی‌ وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ (26) په‌نجه‌ی‌ پشیله‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ پشیله‌كه‌شی‌ له‌سه‌ر بوو، تائێستا به‌هۆی‌ ئه‌م پشیله‌یه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ (86) هه‌زار دۆلاریان كۆكردۆته‌وه‌.

ئه‌م ڕێكخراوه‌ كه‌ كاریی‌ پاراستنی‌ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌یه‌ كه‌ مه‌ترسی‌ كوشتنیان له‌سه‌ره‌، تووشی‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی‌ دارایی‌ قورس بوو، كه‌ نه‌یده‌توانی‌ كرێی‌ خانوو كۆمه‌ڵێك ئیشی‌ كه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێكخراوه‌كه‌ دابین كه‌ن، ناچار به‌هۆیی‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌تی‌ پاره‌كۆكردنه‌وه‌ توانی‌ خانویه‌كی‌ بچووكتر بكڕێت و كێشه‌كانشیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.



http://www.kurdupload.com/images/yQLvFaX1323794377/____.gif

1،231

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤ كۆچی‌ دوایكرد


ددوێنی‌ شه‌و به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌ هندستان كۆچی‌ دوایكرد، له‌ ته‌مه‌نی‌ (125) ساڵیدا به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ نه‌خۆشیه‌ك یان ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌كی‌ ته‌ندرووستی‌ هه‌بێت، به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ هندستان، (باراسرام گورجار)، كه‌ دانیشتوی‌ گوندیی‌ (تلكیساری‌) له‌ ویلایه‌تی‌ (هوشانگ ئاباد)، ئه‌م پیاوه‌ له‌ دوایی‌ خۆیه‌وه‌ كوڕێكی‌ به‌جێهێشت كه‌ ته‌مه‌نی‌ ته‌نها (75) ساڵه‌ ، به‌ڵام (17) كوڕه‌زاو كچه‌زای‌ له‌دوا به‌جێماوه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ (ئه‌لبیان)، پێشتر سێ‌ كوڕ كچێكی‌ كۆچی دوایانكردوه‌، پێش خۆیی‌، ئه‌م پیاوه‌ له‌ماڵی‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌زاكانی‌ كۆچی‌ دوایكرد، یه‌كێك له‌ كوڕه‌زاكانی‌ ده‌ڵێت"باپیرم به‌ته‌مه‌نی‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ نه‌بووبوو، به‌ده‌ست هیچ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندرووستیشه‌وه‌ نه‌یناڵاندووه‌، هه‌موو كاره‌ ئاساییه‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆی‌ خوێ ده‌یكرد تا ئه‌و كاته‌ی‌ مرد."

ئه‌و ده‌ڵێت گورجار، داویلێكردووه‌ جامێك ئاوای‌ بۆ بێنێت، دواتر كه‌وتووه‌ به‌ زه‌ویدا، كاتێك به‌په‌له‌ گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌وێ دكتۆر ڕایگه‌یاند كه‌ مردووه‌، به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌و وڵاته‌ خێزانی‌ ئه‌م پیاوه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ ته‌واویان له‌سه‌ر ته‌مه‌نی‌ باپیریان لانیه‌، به‌ڵام به‌پێی‌ شه‌جه‌ره‌ی‌ خێزانه‌كه‌یان ئه‌م پیاوه‌ ته‌مه‌نی‌ (22) ساڵ بووه‌ له‌ ساڵی‌ (1908) به‌واتای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ (1886) له‌دایكبووه‌، له‌ ئۆكتۆبه‌ریی‌ پێشوودا حكومه‌ت ئه‌م پیاوه‌یی‌ خه‌ڵاتكرد ئه‌م خه‌ڵاته‌ش ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 100 ساڵی‌ تێپه‌ڕاندووه‌.



http://www.kurdupload.com/images/SWBG5a51323793997/______.gif

1،232

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

كچه‌كه‌ی‌ ئۆباما چاودێریی‌ باوكی‌ ده‌كات


له‌م ماوه‌یه‌دا ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی‌ ناو كۆشكی‌ سپیان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ كۆمه‌ڵێك یادیی‌ جۆراوجۆریی‌ دوو ساڵی‌ پێشوون، یان ئه‌و كاتانه‌یه‌ كه‌ ئۆباما له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ پێكه‌وه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌.

به‌ڵام به‌پێی‌ وته‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (سبق) ئه‌لكترۆنی‌، جوانترین گرته‌ی‌ له‌و وێنانه‌دا بریتیه‌ له‌ وێنه‌یه‌ك كه‌ تیدا، كچه‌ بچووكه‌كه‌ی‌ (ئۆباما) به‌ نهێنی‌ له‌ ژێریه‌كێك له‌ كورسیه‌كانی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌ باوكیه‌وه‌ چاودێریی‌ باوكی‌ ده‌كات، مێژووه‌كه‌ی‌ گرتنه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مانگی ئابی 2009.

یه‌كێكی‌ تر له‌ وێنه‌كان بریتیه‌ له‌ وێنه‌یه‌كی‌ (ئۆباما) كه‌ خه‌ریكی‌ چاكردنی‌ نوسینگه‌كه‌یه‌تی‌، ئه‌و وێنه‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ مێژووی‌ گرتنه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ (2009).




http://www.kurdupload.com/images/EEVBZp1323793646/ob.gif

بمبورة  من  هيج  زانياريةكم  نية  ...  داواى  ليبوردن  دةكةم

SanyNaseh نووسی:

پیرۆزتـــــــــــــــــــانبێت   smile  ئه‌م پله‌یه‌

1،235

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ وته‌)

دةستت خؤش بيت  ...  بة راستى  وتةكان  زؤر زؤر  جوان بوو

1،236

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش خاڵه‌شه‌ره‌ف ماندونه‌بی بابه‌تێكی به‌سووده‌ به‌رده‌وام به‌[/size]

1،237

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

Godar501 نووسی:

hmm

tongue

1،238

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

MARYAM نووسی:

smile

big_smile:D:D:D:D

1،239

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

TALYA نووسی:

ده‌بی نه‌مکاته‌ شه‌ریکی خۆی big_smile
والله‌ رۆژ به‌ رۆژ شتی عه‌جیب تر ده‌بینین .
ده‌ست خۆش بێت ..

ههههههه  ...  زؤر  سوباس  خاتوون

1،240

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

Rausht Hawlery نووسی:

سه‌يره‌ والله‌

رۆژ به‌رۆژ له‌دونيا شتی سه‌ير ده‌بيستين

ده‌ست خۆش بێت.

زؤر سوباس كاكة  رةوشت

1،241

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]هههههههههههههه
شتێكی سه‌ یره‌
پشیله‌ی عێراق نه‌بی له‌ده‌ستی كۆتربازان هیچ جێیه‌ كیان نیه‌ خۆیان تیا حه‌ شارده‌ن
[/size]

هههههههههههههه

1،242

(10 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

ده‌وڵه‌مه‌ندترین پشیله‌ی‌ جیهان




ئافره‌تێكی‌ ملیۆنه‌ر له‌ئیتاڵیا، له‌كاتی‌ مردنیدا سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی‌ بۆ پشیله‌كه‌ی‌ به‌جێده‌هێلێت، كه‌ بڕی‌ (10) ملیۆن یۆرۆیه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (ئه‌كشام)ی‌ توركی‌، (ماریه‌ ئازونته‌)ی‌ ته‌مه‌ن (94) ساڵ له‌دوای‌ مردنی‌، سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ (10) ملیۆن یۆرۆ بوو، بۆ پشیله‌كه‌ی‌ كه‌ ناوی‌ (تۆماسۆ)یه‌و ته‌مه‌نی‌ (4) ساڵه‌ به‌جێهێشت، چونكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ هیچ كه‌سێكی‌ نه‌بوو، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ پێكنه‌هێنابوو، خاوه‌نی‌ هیچ منداڵێكیش نه‌بوو، بۆیه‌ (تۆماسۆ) ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پشیله‌یه‌ له‌جیهاندا. 

(ماریه‌) له‌ساڵی‌ (2009)دا، وه‌سیه‌ت نامه‌یه‌كی‌ نووسی‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دابوو، كه‌ سه‌رجه‌م سامانه‌كه‌ی‌ ده‌كات به‌ناوی پشیله‌كه‌یه‌وه‌و داوای‌ كردبوو، كه‌ له‌و پاره‌یه‌ ده‌زگایه‌ك دروست بكرێت‌و په‌روه‌ده‌كردنی‌ (تۆماسۆ)‌و سه‌رجه‌م ئه‌و پشیلانه‌ له‌ئه‌ستۆبگرێت، كه‌ له‌كۆڵانه‌كاندا ده‌ژین.

http://www.kurdupload.com/images/qBHHFz1323718364/ppp.gif

1،243

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

سودەکانی پرتەقاڵ



پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ زۆربڵاوه‌كان و چه‌ندین جۆری جیاوازی هه‌یه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كانیش پرته‌قاڵ به‌ هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه‌ چه‌ندین سودی ته‌ندروستیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ش:
1. سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین b6ه‌و زۆر گرنگ و پێویستە بۆ ژنانی دوگیان، چونکە لە کاتی دوگیانیدا رێژەی پێویسی ئەم ڤیتامینە لە جەستەیان دادەبەزێت کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن هەم بە دایکه‌كه‌و هەم بە کۆرپەلەكه‌ی‌.
2. پرتەقاڵ رێژەی چەوری کەمە و هەرسیشی ئاسانە بەهۆی کەمی رێژەی (کۆڵنیودرات)ەوە تیَیدا، بەتایبەت دوای وەرزش و چالاکیەیە جەستەییەکان، خواردنی پرتەقاڵ وزە دەگەڕێنێتەوە بۆ ماسولکەکان.
3. بەهۆی بونی رێژەی زۆری ماددە هەرسکەرەکان تیَیدا پرتەقاڵ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلسترۆلی خوێن و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبونەوەی نەخۆشیەکانی دڵ.
4. بەهۆی بونی خوێی‌ کانزایی تێیدا، کاری هەرسكردنی ئاسان دەبێت، سیستمی بەرگریش بەهێز دەکات، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت بەیانیان بەر لە نانخواردن پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ بخورێتەوە .
5. دژی (تا) کاردەکات و پلەی گەرمی بەرزی لەش دادەبەزێنێت.
6. تینویەتی دەشکێنێت.
7. بۆنی پرتەقاڵ کرژی باری جەستەیی و دەرونی خاو دەکاتەوە وەک ترس و خەمۆکی.
8- بە ئەنتی ئۆکسیداندێکی باشی جەستە دادەنرێت.
9- دژی مادە زیانبەخش و ژەهراویەکانی لەش کاردەکات، بۆیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجە کە لەئەنجامی بونی ژەهرو تێکچونی خانەکانەوە دروست دەبێت.



http://www.kurdupload.com/images/awW9ax1323717925/up.jpg

دةستت خؤش بيت مامؤستا  ... بة راستى قوتابيةكى زؤر زؤر  زيرةك بووة

1،245

(14 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

مردوو كه‌ ده‌خرێَته‌ گۆڕِه‌وه،‌ چی به‌سه‌ر دێت؟
******************************​*****
.
.
.
.
ئه‌بووهوره‌یره ‌(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: ئه‌و كاته‌ی مردوو ده‌خرێته‌ گۆڕه‌وه،‌ گوێی له‌ ده‌نگی پێڵاَوی ئه‌وانه‌یه‌ كه ‌بۆ ناشتتنی ئاماده‌ بوون كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه.‌ جا ئه‌گه‌ر مو سڵمان بێت ئه‌وا كاره‌ باشه‌كانی ده‌وری ده‌ده‌ن: نوێژ له ‌لای سه‌ریه‌وه،‌ ڕۆژوو لای ڕاستی و زه‌كات لای چه‌پی و چاكه‌كانی تری وه‌ك خێر و سیله‌ی ڕه‌حم و باشجووڵانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا لای قاچه‌كانی، ئینجا فریشته‌ی پرسیار له ‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن نوێژ ناهێڵێت. هه‌روه‌ها له‌ شوێنه‌كانی تره‌وه‌ كرده‌وه‌ باشه‌كان ناهێڵن. پاشان پێی ده‌ڵێن دابنیشه‌! ئه‌ویش داده‌نیشێت له‌و كاته‌دا وای پێشان ده‌ده‌ن كه‌ خۆر خه‌ریكه‌ ئاوا ده‌بێت لێی ده‌پرسن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر به‌و پیاوه‌ی كه ‌ده‌یوت من ڕه‌وانه‌كراوی خوام؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: جارێ وازم لێ بێنن با نوێژه‌كه‌م بكه‌م. پاش ئه‌وه‌ وه‌ڵاَم ده‌داته‌وه؛‌ ده‌ڵێت ئێوه‌ مه‌به‌ستتان (محمد)ه‌. من شایه‌تی ده‌ده‌م كه ‌ڕه‌وانه‌كراوی خوایه‌ و چی ڕاستی و حه‌قه‌ لای خواوه‌ به‌ ئێمه‌ی ڕاگه‌یاندووه.‌ پێی ده‌ڵێن ڕاست ده‌كه‌یت له‌ژیانتدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوویت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش مردیت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زیندوو ده‌كرێیته‌وه.‌ ئیتر ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شتی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌مه‌ جێگه‌كه‌ته‌ له‌ به‌هه‌شتدا. ئه‌ویش زۆر دڵخۆش ده‌بێت. ئینجا ده‌رگایه‌كی دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له ‌فه‌رمانه‌كانی خوا ده‌ربچوویتایه،‌ ئه‌مه‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆش ده‌بێت پاشان گۆڕه‌كه‌ی حه‌فتا گه‌ز بۆ فراوان ده‌كه‌ن و بۆی ڕووناك ده‌كرێته‌وه.‌ (ڕۆحی) به ‌یه‌كێك له‌دره‌خته‌كانی به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌ڵده‌واسرێت. ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رموێت: يثبت الله‌ الذين آمنوا بالقول الثابت في الحياة الدنيا وفي الاخرة [ابراهیم: ٢٧].

به‌ڵاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و مردووه‌ كافر بێت، ئه‌وه‌ كه‌ له ‌لای سه‌ریه‌وه‌ بۆی ده‌چن، هیچ شتێك نییه‌ پارێزگاری لێ بكات؛ هه‌روه‌ها له ‌لاكانی تریشه‌وه.‌ ئینجا پێی ده‌وترێت دانیشه! ئه‌ویش به‌ ترس و خۆفێكی زۆره‌وه‌ داده‌نیشێت. لێی ده‌پرسێن ڕات چییه‌ به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر؟ ئه‌ویش ناوی نازانێت كه‌ پێی ده‌ڵێن مه‌به‌ستمان (محمد)ه‌، ده‌ڵێت هیچ له‌باره‌یه‌وه‌ نازانم، گوێم لێ بووه‌ خه‌ڵكی باسیان كردووه‌. له‌ژیانتدا به‌و شێوه‌یه‌ ژیایت و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ش مردیت و هه‌رواش زیندوو ده‌بیته‌وه.‌ ده‌رگای دۆزه‌خی بۆ ده‌كه‌نه‌وه و‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی بۆ دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌ویش خه‌مێكی زۆر ده‌خوات. پاشان ده‌رگای به‌هه‌شتی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خواپه‌رست بوویتایه‌، ئیره‌ جێگه‌ت ده‌بوو. ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌فه‌تبار ده‌بێت. ئینجا گۆڕه‌كه‌ی دێته‌وه‌ یه‌ك. هه‌موو په‌راسووه‌كانی ده‌هاڕێت. ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان ده‌فه‌رموێت: فإن له‌ معيشة ضنكا ونحشرة يوم القيامة اعمي [طه‌‌: ١٢٤]، (حدیث صحیح اخرجه ابن حبان والطبرانی).



http://www.kurdupload.com/images/C6vbel1323716999/gggg.jpg

1،246

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

خۆشم ئه وێت بــــةلام ئه ترسم !!!!
ئه‌ترسم كارێك بكه‌م توره‌ت بكه‌م !
خۆشم ئه‌وه‌ی جونكه‌ به‌ئاسانی توره‌ نابی !
ئه‌ترسم تۆ له‌ بیر بكه‌م !
خۆشم ئه‌وێی جونكه‌ له‌ بیرم ناكه‌ی !

ئه‌ترسم له‌وه‌ی خه‌ونه‌كانم دوورم بخاته‌وه‌ له‌تۆ !
خۆشم ئه‌وه‌ی جونكه‌ به‌ئاگام ئه‌هێنیته‌وه‌ له‌ خه‌وه‌ خراپه‌كانم!

ئه‌ترسم له‌كاتیك بت بینم كه‌ ئاماده‌ نه‌بم !
خۆشم ئه‌وه‌یی جونكه‌ تۆ هه‌میشه‌ ئاماده‌ی !

ئه‌ترسم له‌ و له‌و كاته‌ی ته‌نهام تۆ بیر بجێ خۆم به‌ كه‌سیكی تر سه‌رقل بكه‌م !
خۆشم ئه‌وه‌ێی جونكه‌ هۆكارم بۆ دێنیته‌ پێشه‌وه‌ تا تۆم بیر بكه‌وێته‌وه‌ !

ئه‌ترسم شتێك بنوسم كه‌سانێك له‌ خۆم رازی بكه‌م به‌توره‌ بوونی تۆ !
خۆشم ئه‌وه‌ێی جونكه‌ تۆ تاكۆتایی جاوه‌ری من ئه‌كه‌ی بۆ گه‌رانه‌وه‌م بۆ لای تۆ!

ئه‌ترسم له‌ نه‌فسم به‌سه‌رم زال بێت !
خۆشم ئه‌وه‌ی ئاقلت پێ به‌خشیوم تا له‌نه‌فس رزگارم بێت!

ئه‌زانی ئه‌وه‌ی لی ئه‌ترسم و ئه‌وه‌ی خۆشم ئه‌وێێ كێیه‌ !!

ئه‌وه‌ خودای گه‌وره‌یه‌،خواوه‌نی زه‌وی و ئاسمان.......

1،247

(2 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌ سته‌كانت خۆش برا[/size]

دةستت خؤش بيت كاكة كاروان  ... برام  من هةموو بابةتيك لة يانة بلاو دةكةمةوة  ... بةلام هةستم دةكرد بةشدارى كردن لة بابةتةكانم زؤر

باش نةبوو  بؤية من  وام بة باش زانى  بابةت زؤر لة يانة بلاو نةكةمةوة  ....

1،249

(6 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

دةستت خؤش بيت كاك بيلال بؤ  روونكردنةوةكةت

nazdar نووسی:

hhhhhhhhhhh bazar garma

hhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhhha

Rausht Hawlery نووسی:

شتێکی زۆر باشت کرده‌وه‌
خودای گه‌وره‌ خێرت بنوسێت

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت مامه‌ ياسين.

1،252

(12 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

توحيد نووسی:

منيش دةليم ئةكةر كيانى ليبوردةيي هةبيت هةموومان دلخؤشين و توشي دلة راوكئ نابين.

1،253

(4 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

شه‌ره‌فخان نووسی:

جێگای خۆشحاڵیه‌ كه‌ هه‌ر كه‌س ببێته‌ موسڵمان ،به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌ دات ناوه‌ و ده‌ڵێی ئه‌مه‌ حیجابی له‌به‌ر دایه‌
ئه‌مه‌ حیجاب نیه‌ له‌ ئیسلام ،ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری وێنه‌كه‌ بكه‌ین به‌ جوانی ده‌بینین ئه‌م ئافره‌ته‌ لاقی ڕوته‌ و وه‌ نێوانی هاتنه‌وه‌یه‌كتری ئه‌و حیجابه‌ی له‌به‌ریه‌تی ڕه‌نگێكی قاوه‌ی دیاره‌ ئه‌وه‌ من پێم وایه‌ گۆشتبێ ،ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی من ڕاست بێ ،ئه‌وه‌ بۆچونی من بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌
ئه‌م ئافره‌ته‌ ده‌یه‌وێ ئیسلام ناشرین بكات ،به‌ڵام ڕه‌نگه‌ بۆچونی من هه‌ڵه‌ بێ ، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌  لای من له‌ ژێر پرسیار دایه‌  .

1،254

(7 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نوكته‌)

nazdar نووسی:

awa nuktaya yan matala

1،255

(8 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

سه‌هه‌ند نووسی:

جزاك الله‌ خیرا ، ده‌ستت خۆش بێت برا گیان.

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]إن شاءالله وابێت خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی بدات[/size]

1،257

(9 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ئایین)

بة راستى بابةتيكى زؤر زؤر بة سوود بوو  ... دةستت خؤش بيت

1،258

(23 وه‌ڵام, نووسراو له‌ نامە)

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌ سته‌كانت خۆش به‌ڵام ده‌بوایه‌ هه‌ڵه‌كان دیاربكه‌ی بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش پشتگیریمان بكردبای[/size]

1،259

(1 وه‌ڵام, نووسراو له‌ هه‌مه‌ڕه‌نگ)

شه‌ش مانگ خه‌به‌ری نه‌بۆوه‌


كچێكی به‌ریتانی‌ به‌هۆی‌ توشبوونی‌ به‌نه‌خۆشییه‌كی‌ ده‌گمه‌ن، هه‌لی‌ خوێندنی‌ له‌زانكۆ له‌ده‌ستدا، چونكه‌ شه‌ش مانگ خه‌به‌ری نه‌بوه‌وه‌.

(بیس ڕوز)ی‌ ته‌مه‌ن (17) ساڵ، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌شه‌ مانگ چووه‌ خه‌وێكی‌ قوڵه‌وه‌‌و خه‌به‌ری‌ نه‌بووه‌، نه‌یتوانی‌ هه‌لی‌ خوێندن له‌زانكۆ به‌ده‌ستبهێنێت‌و به‌ده‌یان هاوڕێی له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك له‌ده‌ستدا،چونكه‌ نه‌یانده‌زانی‌ هاوڕێكه‌یان تووشی‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بووه‌.

پزیشكه‌كان جۆری‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی‌ (ڕوز)یان به‌ (پێداویستییه‌كانی‌ جوانی‌ نوستوو) له‌قه‌ڵه‌مدا، ئاشكراشیانكرد، به‌هه‌زاران حاڵه‌ت له‌م نه‌خۆشییه‌ له‌جیهاندا هه‌یه‌، كه‌سی‌ تووشبوو ده‌چێته‌ خه‌وێكی‌ قوڵه‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌جیهانی‌ ده‌وروبه‌ریه‌وه‌ نامێنێت.

به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كانیش، دایكی‌ ڕوز وازی‌ له‌كاره‌كه‌ی‌ هێناوه‌، به‌و هیوایه‌ی‌ ڕۆژێك كچه‌كه‌ی‌ خه‌به‌ر بێته‌وه‌و خۆراكی‌ پێبدات پێش ئه‌وه‌ی‌ بخه‌وێته‌وه‌.

1،260

(0 وه‌ڵام, نووسراو له‌ ته‌كنه‌لۆژیا)

(فه‌یسبوكێك) ته‌نها بۆ ئاژه‌ڵه‌كان

تۆڕێكی‌ به‌یه‌كگه‌یشتنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تایبه‌ت ته‌نها به‌ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كان كرایه‌وه‌، جه‌ماوه‌رێكی‌ به‌رفراوانیشی‌ له‌ئه‌ڵمانیا له‌ده‌وریی‌ خۆی كۆكرده‌وه‌، له‌م پێگه‌ ئه‌لكترۆنییه‌شدا خاوه‌نی‌ ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كان ده‌توانن وێنه‌یی‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان وه‌ك سه‌گی‌ یولیوس كه‌ سه‌رقاڵی‌ كاركردنه‌، یان جاڵجاڵۆكه‌یی‌ فراولاین مییر كه‌ له‌ژێره‌وه‌ی تێبینیه‌ك نوسراوه‌ (به‌ڕاستی‌ ئه‌و كوله‌یه‌ به‌تامبوو كه‌ خواردم).

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ ئه‌لئیتحاد، ئه‌م پێگه‌یه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر (ئاول)ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت‌و زانیاریی‌‌و ئامۆژگاریی‌ باش له‌بواری‌ به‌خێوكردنی‌ ئاژه‌ڵه‌ ماڵیه‌كاندا ده‌داته‌ به‌شداربوانی‌ ئه‌م تۆڕه‌، تائێستاش 30هه‌زار كه‌س كه‌ خاوه‌ن ئاژه‌ڵی‌ ماڵین، له‌ناو ئه‌م پێگه‌یه‌دا ناوی خۆیان تۆماركردووه‌ كه‌ له‌ئابی پێشووه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م پێگه‌یه‌ له‌به‌رنامه‌یدایه‌ كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری له‌بواری‌ به‌خێوكردنی‌ ئاژه‌ڵدا به‌شێوه‌ی‌ گرته‌ ڤیدیۆی بنێرێت بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی‌ كه‌ ته‌له‌فوونی‌ زیره‌كیان هه‌یه‌، تاله‌ڕێی‌ ته‌له‌فونه‌كانیانه‌وه‌ بیبنن.


http://www.kurdupload.com/images/t38dw1323538587/____________________________________________.gif