زۆر زۆر سوپاس هاورێیان
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
زۆر زۆر سوپاس هاورێیان
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش کاکه دیلمــان گیان
هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
ده‌ست خۆش کاکه دیلمــان گیان .
ده‌ست خۆش هه‌ر ماندوو نه‌بی
نزیک 25ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، کاتێک کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت و IBM و ئه‌پڵ هه‌وڵیان ده‌دا بازاڕه‌کانی جیهان وه‌ده‌ست بگرن، کۆمپانیای توشیبای ژاپۆنی، یه‌که‌م لاپتۆپی خسته بازاڕ و پێش کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکاییه‌کان که‌وته‌وه.
به پێی هه‌واڵێکی "مێهرنیوز"ی ئێرانی، "روزلا دێستینۆ" یه‌کێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیای توشیبا ده‌ڵێت: له ساڵی1985 کۆمپانیای توشیبا پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش به IBM کرد به‌ڵام رووبه‌ڕووی بێبازاڕی بۆوه، هه‌ر به‌م هۆیه‌ش تیمێک پێک هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی نوێ له کۆمپیوته‌ر بخه‌نه بازاڕ که له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی IBMیش هه‌ماهه‌نگیی هه‌بێت، به‌مجۆره یه‌که‌م کۆمپیوته‌ری که‌سی دروست کرا که به پاتریی شه‌حن کار بکات و فلۆپییهکی 3.5 له‌سه‌ر بوو و 4.5کیلۆ کێشی بوو.
ئه‌مه یه‌که‌م لاپۆتۆپی جیهان بوو به ناوی T100 و بۆ یه‌که‌م جار له پێشانگای "سبیت"ی ئه‌ڵمانیا نمایش کرا و ئه‌وروپاییه‌کانی سه‌رسام کرد.
دوای 25ساڵ کۆمپانیای توشیبا به بۆنه‌ی له‌دایک بوونی یه‌که‌م لاپ‌تۆپ، چه‌ند لاپتۆپێکی پێشکه‌وتووی خستۆته بازاڕ.
یه‌کێک له‌م به‌رهه‌مانه W100ـه که دوو شاشه‌ی له‌مسی هه‌یه و یه‌کێکیان کیبۆرده ئه‌وه‌ی دیکه‌ش وه‌ک شاشه‌ی ئاسایی به‌کار ده‌هێنرێت. ئه‌م لاپتۆپه ویندۆزی7ی له‌سه‌ره و کێشی 800گرامه و ته‌نیا 4دوگمه‌ی له‌سه‌ره. هاردی ئه‌م لاپتۆپه 62گیگابایته و شاشه‌که‌ی 7ئینچه. جۆری ئاساییه‌که‌ی به 1349یۆرۆیه و جۆری دیکه‌شی که سیم کارت ده‌خوات، به 1499یۆرۆیه.
مودێلێکی دیکه‌ی نه‌وه‌ی نوێی توشیبا، AC100ـه که به پرۆگرامی ئاندرۆئید2.1 کار ده‌کات. پاتریه‌که‌ی له حاڵه‌تی ستاند بای 5رۆژ خۆ راده‌گرێت و بۆ کار پێکردن هه‌شت سه‌عات له‌سه‌ر یه‌ک کاری پێده‌کرێت. ئه‌م مۆدێله‌ش جۆره ئاساییه‌که‌ی 299یۆرۆیه و جۆری سیم کارتدارهکهشی به 399یۆرۆیه.
جۆری سێیه‌می توشیبا که به بۆنه‌ی یادی 25ساڵه‌ی دروست کردنی لاپ‌تۆپ دروست کردووه، جۆری R700ـه که زۆر ته‌نک و سووکه.
Peyamner
زۆر سوپاس
PNA-كۆمه‌ڵێك زانای هۆڵه‌ندی ئاشكرایان كرد كه ڕۆژانه خواردنی چا له گه ڵ قاوه مرۆڤ له‌توشبوون به‌نه خۆشیه‌كانی دڵ ده پارێزێت .
هه‌ر ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه ده‌ریانخستووه، خواردنه‌وه‌ی 4كوپ چا له ماوه‌ی ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ری تووشبون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له %45 كه‌مده‌كاته‌وه، جیاواز له‌وانه‌ی كه ڕۆژانه یه‌ك كوپ چادهخۆنهوه.
ڕاشیانگه‌یاندووه كه خواردنه‌وه‌ی قاوه سودێكی زۆری هه‌یه و ده بێته هۆی به هێز بوونی مێشك و دره‌نگ له بیرچوونه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پێشتریش لێكۆڵینه‌وه‌كان سودی چایان سه‌لماند دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌مه‌رجێك خواردنه‌وه‌ی زیاد له پێویست نه‌بێت.
"پارك-یونگ-ها" ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ته‌مه‌ن (33) ساڵه‌ی كۆری و گۆرانیبێژی زه‌نجیره‌ی ناوداری "سۆناتای زستان" له سیئۆل پایته‌ختی كۆریای باشوور خۆی كوشت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ئاسۆشیتێد پرێس"، پۆلیسی سیئۆل رایگه‌یاندووه، ته‌رمی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌یان له كاتێكدا دۆزیوه‌ته‌وه كه له رێگای وایه‌ری شه‌حنی مۆبایل خۆی له سێداره دابوو. سهرهرِای ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌باره‌ی كوشتنی ئه‌و ئه‌كته‌ره له ئارا دانییه و راگه‌یه‌ندراوه كه خۆی كوشتووه، به‌ڵام پۆلیسی سیئۆل رایگه‌یاندووه، له سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی لهوباهروه به‌رده‌وام ده‌بێت.
"پارك-یونگ-ها" له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی (1990) ده‌ستی به چالاكی هونه‌ری كرد. ئه‌و هونه‌رمه‌نده له رێگای گۆرانی زه‌نجیره فیلمی ته‌له‌فزیونی "سۆناتای زستان" گه‌یشته ئهوپهرِی ناوبانگه‌وه.
پۆلیسی سیئۆل رایگه‌یاندووه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ر له مه‌رگی له رێگای كورتهنامهیهكدا داوای لێبۆردنی له باوكی كردبوو.
كۆریای باشوور به یه‌كێك له‌و وڵاتانه دێته ههژماركه زیاترین رێژه‌ی خۆكوژی هه‌یه و هه‌ندێك له‌و ئاماره‌ش له چه‌ند ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندی به كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوداری ئه‌و وڵاته‌یه.
PNA
زۆر سوپاس
هه‌روه‌ها منیش
dest xosh
دەشنێ موراد سەرەتا لە رێگەی بەرنامەی بێ كۆنتڕۆڵ هاتە ناو دنیای راگەیاندنەوە، دواتر وەك گۆرانیبێژ بە ستایلێكی نوێ و جیاواز دەركەوت، ئەم هەنگاوەشی بووە هۆی ئەوەی لەلایەن زۆر كەسەوە رەخنەی لێ بگیرێت و هەندێ كەسیش ستایشی كارە هونەریەكانی دەكەن. دەشنێ زۆر بڕوای بەخۆی هەیە و پێیوایە توانیویەتی هەندێ كار بكات كە پێشتر نەكراون، ئەو ئێستا لە لوتكەی بەختەوەری دایە دوای ئەوەی كلیپەكەی لە كەناڵەكانی رۆتاناوە پێشكەش دەكرێت و شانازی بەوە دەكات كە یەكەم كچە كوردە لە كەناڵی بی بی سی و ئێم بی سی راپۆرتی لەسەر ئامادەكراوە، لە نزیكەوە دەشنێمان بینی بۆ ئەوەی لەبارەی چەندین بابەتی گرنگەوە قسەی لەگەڵ بكەین و هەندێ شت باس دەكات كە پێشتر جەماوەرەكەی لێی ئاگادار نەبوونە.
*ریكلامێكی باشت بۆ ئەلبوومی یەكەم كرد، بەڵام لەم ئەلبوومە نوێیەت هیچ ریكلامێكت بۆی نەكردووە هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
- ئەوەی راستی بێت ریكلامەكان لە هەندێك شوێن پێویست بوو دابەزێت، بەڵام دانەبەزی، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە چەند خەڵكێك هەیە دژایەتی من دەكەن و لە من دەترسن و لە كارەكانم دەترسن، پەنا بەخوا بەم زووانە كارێكی وا دەكەم كە رێكلامەكان بە جوانترین شێوە بڵاو بكرێنەوە.
* بۆ چی لە تۆ دەترسن؟
- چونكە حەز ناكەن كچە كوردێك لە كارەكانی سەركەوتوو بێت، لە نێو كوردەواری سیفەتێك هەیە ئەوەی لە كارەكەی سەركەوتوو بێت هەوڵ دەدەن بیهێننە خوارەوە بۆ ئەوەی لە كارەكانی دوابكەوێت، تەنیا سێ كەس دژایەتی من دەكەن، بەڵام من ئەم كارەی ئەوان ناكەم، چونكە هەموو كەس دەشنێ موراد دەناسێت دەزانن چ كەسێكە.
* ئەم سێ كەسە كێن دژایەتی تۆ دەكەن؟
- ئەم كەسانە شایەنی ئەوە نین ناویان بڵێم، بەڵام خەڵك باش ئەوان دەناسێت.
* تا چەند راستە گۆرانییەكانی تۆ لە كەناڵی كۆڕەك قەدەغە كراون؟
- قەدەغە نەكراون و پێوەندیم لەگەڵ كەناڵی كۆڕەك زۆر باشە و چەندین جار داوام لێكراوە كە گۆرانیەكانم لەم كەناڵە دابەزێنم، ئەم ئەلبوومە هەر كۆڕەك میوزیكە ئەم ئەلبوومی منی دابەزاندووە، بەڵام ستافی كەناڵی كۆڕەك دژایەتی من دەكەن و رقیان لە منە و لە من دەترسن بۆیە بڵاوی ناكەنەوە، بەڵام داوای گۆرانیەكانم كراوە كەچی خۆم گۆرانیەكانم نادەم، چونكە دڵم لێیان شكاوە، كاتێك ئەم ستافە لە كەناڵی كۆڕەك رۆیشتن، ئینجا گۆرانیەكان بڵاو دەكەمەوە.
* زۆر جار باس لە سێكوچكەی دەشنێ و هانی و لۆكە دەكەن، هۆكارەكەی بۆ چ دەگەڕێتەوە؟
- ئەمە شتێكی جوانە، چونكە ئەوە نیشان دەدات كە هونەرمەندی كچ دەتوانن بە یەكەوە كار بكەن، ئەم دوو هونەرمەندە لای من زۆر خۆشەویستن و كارەكانیان زۆر جوانن و شانازی بەم ناوانە دەكەم.
* كاتێك كەناڵی كۆڕەكت جێهێشت، دەشنێ دەرچوونی لە كەناڵەكانی تر كەمبۆوە، تا راددەیەك بە دەگمەن دەردەچی، هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
- بزر نەبوومە، رۆژانە لە ڤین تیڤی كلیپەكانم دەردەچێت، بە هەمان شێوە لە كەناڵە ناوخۆییەكان كارەكانم هەردەم بڵاودەبێتەوە، تەنیا لە كەناڵی كۆڕەك نەبێت.
* جیاوازی نێوان دەشنێ موراد-ی پێشكەشكار و گۆرانیبێژ چییە؟
- جیاوازییەكەی ئەوەیە كاتێك دێمە سەر شانۆ وەكو كەسێكم لێدێت كە لە خەو هەڵدەستێت دەبێتە كەسێكی دیكە، هەموو كەسێك شتێكی لە نێو دڵی هەیە كە هەوڵ دەدات بە هەر جۆرێك بێت دەری بخات، ئەم شتە وەكو شتێكی شێتانەیە پڕە لە جوڵانەوە، بەڵام كە پێشكەشكار بووم كەسێك بووم كە خەمی هەموو كەسێكی دەخوارد و حەزم دەكرد هەموو كەسێك باش بێت و حەزم لە پێكەنین بوو.
* ئەگەر لە پیشەی پێشكەشكاری بەردەوام بای، بە بۆچوونی خۆت وەكو پێشكەشكار جەماوەرت زیاتر دەبوو یاخود وەكو گۆرانیبێژ؟
- ئەگەر لە كارەكەی خۆم بەردەوام بام ئێستا جەماوەرێكی یەكجار زۆرم دەبوو، بەڵام ئێستا جەماوەرێكی ترم هەیە ئەویش جەماوەرێكە حەز لە هونەر دەكات و گوێبیستی گۆرانی دەبن، ئەمەش شانازییە بۆ من.
* لە یانە شەوانەكان هەندێك لە گۆرانیبێژە بیانییەكان گۆرانی دەڵێن، ئێوە ناترسێن وەكو ئەم گۆرانیبێژانە سەیرتان بكەن؟
- نەخێر، نا‌ترسێم، چونكە لەمجۆرە گۆرانیبێژانە نیمە، تا ئێستا تەنیا یەكجار گۆرانیم لە ریستۆرانت وتووە، ئەویش لە رۆژی ڤالانتاین بووە، بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیمە لەمجۆرە ریستۆرانتانە گۆرانی بڵێم.
* ئامادەی لە ئاهەنگە تایبەتییەكان گۆرانی بڵێیت؟
- بەڵێ، ئامادەم ئەگەر ئەو كەسانەی كە ئامادەی ئەم ئاهەنگە دەبن كەسی شیاو بن و رێز لە هونەرەكەم بگرن و پارەیەكی باشم بدەنێ بەڕای من شتێكی زۆر جوانە.
* زۆربەی هونەرمەندەكان كاتێك دەگەڕێنەوە هەندەران دەڵێن پەشیمانین چووینە كوردستان، ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- ئەمە بۆ بۆچوونی ئەو كەسە دەگەڕێتەوە، من هیچ پەشیمان نیم كە گەڕاومەتەوە كوردستان هەرچەندە لێرە ژیانم زۆر سەختە، بەڵام بڕوام بە خۆم هەیە كە یەكێك بم لەم كەسانەی كە كوردستان ئاوەدان بكەمەوە، ئەمەش بە ئەركی خۆم دەزانم.
* بۆچی گۆرانی دویت دووبارە ناكەیتەوە؟
- كارێكم لەگەڵ میرە ئەنجام داوە و كارێكی ترم لەگەڵ لۆكە ئەنجام داوە، بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە.
* ئەم جۆرە كلیپانە بۆ شكاندنی ئەو دابونەریتە كۆمەڵاتییانە بوو كە ئافرەت نەیدەتوانی ئەمجۆرە شتانە بكات؟
- نەخێر، بیرم لەم جۆرە شتانە نەكردۆتەوە، ناتوانم لەسەر هەموو دابوونەریتێكی كۆمەڵایەتی ئەم تۆقە بشكێنم.
* ئایا ئامادەی دووبارە بگەڕێیتەوە بواری پێشكەشكاری؟
- لە بەرنامەم دایە پرۆگرامی بێ كۆنترۆڵ پێشكەش بكەم لە ساڵی داهاتوو، بەڵام ناتوانم ناوی كەناڵەكە ئاشكرا بكەم و پرۆگرامێكی ترم بە ناوی (دەشنێ شۆ) ئامادەیە كە ماوەی ساڵێكە خەریكی نووسینی ئەم بەرنامەیەم بەمزووانە لە یەكێك لە كەناڵەكان پێشكەش دەكرێت، ئەم بەرنامەیە تا راددەیەك سانسۆری لەسەرە واتە دەبێت رێز لە هەموو لایەنێك بگیرێت، حەز دەكەم كاتێك لە یەكێك لە كەناڵەكان كار بكەم ئەم كەناڵە گوێ لە مەرجەكانی من بگرێت و رێزی لێبگرێت.
* ئەم ڤیدیۆ كلیپانە زیاتر بۆ كێ پێشكەش دەكەیت؟
- گشت ڤیدیۆ كلیپەكانم بۆ گەنجان و منداڵانە، لەم ئەلبوومە نوێیەم دوو گۆرانیم بۆ خێزان ئامادە كردووە.
* هیچ شتێكی چاوەڕواننەكراو هەیە لەم ماوەیەدا؟
- بەڵێ، ئامادەی كلیپكردنی گۆرانیەكم بە جلی كوردی ئەمەش شتێكی تازەیە خەڵك چاوەڕوانی ئەم شتە لە من ناكات و گۆرانیەكی تایبەت بە كوردستان‌م ئامادە كردووە و دەیكەمە ڤیدیۆ كلیپ، پەیامی ئەم گۆرانیە ئەوەیە كە هەموو كوردێك خەون بەوە دەبینێت رۆژێك لە رۆژان ببینە وڵاتێكی سەربەخۆ.
* دوا پەیامت چییە؟
- پەیامم بۆ جەماوەركم ئەوەیە كە گوێ لەم قسانە مەگرن كە باسی من دەكەن، ئەمە هەمووی قسەی هەڵبستراوە و گشت كارەكانم بە پاكی ئەنجامم داوە و لە ژیانم جەستەی خۆم نەفرۆشتووە و هەردەم باوكم پێم دەڵێت كچم ئەگەر لە نێو 10 پیاو بێت، متمانەیەكی تەواوم پێت هەیە و لە پیاوەكان پیاوتر دەبێت، حەز دەكەم وەكو كچێكی كورد ببمە هۆكاری بەناوبانگكردنی كوردستان، لە كەناڵی بی بی سی وشەیەكم گوت ئەویش ئەوە بوو: من كوردم دەمەوێ كوردستان بكەمە جیهانی.
ئەم وشەیە پێنج جار لە بی بی سی دووبارە بۆوە و كاردانەوەیەكی گەورەی هەبووە و كلیپێكی من لە كەناڵی رۆتانا بڵاوە كرایەوە و چاوپێكەوتنێكم لەگەڵ كرا لە پرۆگرامی (صدی الملاعب) لە كەناڵی MBC ئەمە هەموو دەبێتە مێژوو بۆ من وەكو یەكەم كچە كورد
دله‌که‌م
چه‌ندین زانای به‌ریتانی هۆشداری ئه‌وه‌یان دا كه سه‌یركردنی یارییه‌كانی تۆپی پێ كاریگه‌ریی خراپی بۆسه‌ر دڵی مرۆڤ هه‌یه. ئه‌م زانایه به‌ریتانییانه له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر زیاتر له 13 هه‌زار پیاو ئافره‌تیان ئه‌نجامداوه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه دانیشتن به‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌یركردنی یارییه‌كانی تۆپی پێ مرۆڤ دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه 7%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر سه‌یری یاریی تۆپی پێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ لێده‌كرێت. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شدا كه ئه‌ویش له‌باره‌ی سه‌یركردنی یارییه‌كانی تۆپی پێ ئه‌نجامدراوه و له گۆڤاری نێزدهوڵهتی بۆ زانست و ده‌رمانه‌وه ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌ر 373 دا 35 كه‌سیان به‌هۆی سه‌یركردنی زۆری یارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بنه‌وه و دواتریش گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن دكتۆر (كاترین)ه‌وه ئه‌نجامدراوه و له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه سه‌یركردنی یارییه‌كانی تۆپی پێ و یاریی وه‌رزشییه‌كانی دیكه و دانیشتن به‌دیار كۆمپیوته‌ر و زۆر لێخوڕینی ئۆتۆمبێل مرۆڤ دووچاری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان به‌م هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن و ماڵئاوایی له‌ژیان بكه‌ن
دله‌که‌م
ده‌ست خۆش
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌سووده
[size=16]بریا ئه‌و کــــات گوله‌یه‌کم بـــــــهر کــــــهوتایه
بـه‌س ههوالـــی تــــاوانی تــــــۆم نـــــهبیستایه
نـــازانم ئێستـــا من بـــۆ کــــوێ ئۆغر بــــکهم
خــــهمــــهكــــانـــی دڵــم بۆ کــــێ بـهیان بکه‌م
هه‌موو له‌شم ئه‌و کات تێـــکڕا هـــاتـه هـــهژان
چاو گه‌رووم هه‌ر هـــه‌موو پڕ بوون لـــهگریان
دڵـــم بـــهرگهی تاوانێکی ئــــــاوا نـــــــاگرێ
لـهداخ و حــهسرهت روحــم ده‌روا زوو ده‌مرێ
هه‌رگیز چـــــاوهروانــی تـــاوانی ئــاوا نه‌بووم
هه‌رده‌م چاوه‌روانی عیشقـــی پاکــــی تۆ بــووم
نـــهمدهزانی تۆ هه‌رگێز ئاوا تـــاوان دهکــــهی
پاکـــی و دڵســــۆزی خـۆت هه‌روا له‌یاد ده‌که‌ی
ئێستا ئـــه‌گه‌ر تـــۆ پاکـــــی خۆتــــم بــۆ بێژی
درۆ و بوخـــتـــانـــی نـــاحـــهزان زوو بنێری
ئینجـــا ئــــــهگــهر دڵــــم بۆتۆ چـــاک بێتــهوه
عیـــشقی پاکـــــت وه‌ک جـــاران بــگــهرێتهوه
[/size]
DANA
[size=16]وەک چۆن درەخت
گەڵاکانی خۆی خۆش دەوێ
بەوەرینیان
نەوەک کۆستێ
هەزاران کۆستی ئەکەوێ
خۆشم ئەوێی
وەک چۆن جەستەی بێ پەناگەی
هەڵ لەرزیوی
دەم بەگریان
لە شەوانی پڕ بەفرو بارانی زستان
کولانەێی و
پێخەفێکی دەست ئەکەوێ
خۆشم ئەوێی
چۆن داستانیچرکە سۆز‌و ئەوین
بەدوای چیرۆکی دوو دڵدار
چرکەو
سات لەدوای ساتی نێو دیرۆک
تاوێ دانیشتن نازانێ
خۆشم ئەوێی
خۆشەویستی
سنوری دەریاو ئۆقیانوس
ئێرەو ئەوێ‌و
ماک و نەمان
بەگرفتی خۆی نازانێ
خۆشم ئەوێی
گرنگ نییە
کێ ئەیزانێ و
کێ نایزانێ
خۆشم ده‌وێی
HEMN
[/size]
الفيزة
روبةرتو كارلوس
1-0بۆ به‌رازیل
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (الشروق)، نانسی عه‌جره‌می گۆرانبێژی لوبنانی باس له‌نهێنییه‌كانی دیاریكردنی ده‌كات بۆ گۆرانی وتنی له‌مۆندیالی ئه‌فریقاو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تۆپی پێ، هه‌روه‌ك تێڕوانینی خۆی پیشان ده‌دات ده‌رباره‌ی تۆماركردنی گۆرانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی ناسراوی ئه‌مریكی «ئه‌ی كۆن» كه به‌مدواییانه بۆ ده‌ستپێكی یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌فریقا له‌لایه‌ن كۆكاكۆلاوه به‌رهه‌مهێنراوه.
الشروق: چۆن ههڵبژێررایت بۆ وتنی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گۆرانییه‌كه‌ی مۆندیال؟
نانسی: هه‌ڵبژاردنی من له‌لایه‌ن رێكخه‌رانی مۆندیال‌و ئه‌ی كۆنی گۆرانیبێژه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆكا كۆلاوه بووه، كه من ماوه‌یه‌كی زۆره ریكلامی بۆ ده‌كه‌م.
الشروق: هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ گۆرانییه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ی كۆندا چۆنه؟
نانسی: ده‌زانم كه ئه‌ی كۆن گۆرانیبێژێكی زۆر ناسراو و تایبه‌ته‌و ناوبانگێكی باشی هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌ر بۆیه‌ش كۆمپانیای كۆكا كۆلا هه‌ڵیبژاردووه، به‌پێی زانیارییهكانیشم، ئه‌و گۆرانیبێژه‌ش وه‌ك من مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه، كه پێش پیشاندانی ره‌زامه‌ندی بۆ وتنی گۆرانییه‌كه، ئه‌و گۆرانیبێژه بناسێت كه له‌گه‌ڵیدا به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات.
لێتان ناشارمه‌وه كه من ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر تۆمار كردنی ئه‌و گۆرانییه پیشاندا له‌به‌رئه‌وه نه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌ی كۆنی گۆرانیبێژی به‌ناوبانگدا تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵكو به‌وهۆیه‌وه بوو كه هه‌رگیز نه‌مده‌توانی گۆرانی ووتن بۆ ڕووداوێكی گرنگ ره‌تبكه‌مه‌وه، كه ته‌نها چوار ساڵ جارێك دێت وه‌ك كاسی جیهانی، ئه‌م گۆرانییه‌ش ته‌نها نه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی وڵاتانی عهرهبیو ئه‌فریقا، به‌ڵكو جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موو وڵاتانی جیهانه.
الشروق: كه‌واته وتنی ئه‌و گۆرانییه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ی كۆن ره‌تده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر بۆ كاسی جیهانی نه‌بوایه؟
نانسی: به‌ڵێ، ڕه‌تمده‌كرده‌وه، چونكه له‌بنه‌ره‌تدا دژی «دویتۆ»م جائه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژه عه‌ره‌به‌كاندا بێت یان بیانییه‌كان، پێمخۆشه ئه‌وه‌ش باس بكه‌م، كه زۆرێك له‌گۆرانیبێژه ناودارو گه‌وره‌كان له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا پێشنیازیان بۆ كردووم گۆرانیی هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵدا تۆمار بكه‌م، به‌ڵام ره‌زامه‌ند نه‌بووم به‌وهۆیه‌ی بڕوام به كاری هاوبه‌ش نییه له‌گه‌ڵ هیچ هونه‌رمه‌ندێكدا.
ashqani kurd
مۆرینهۆ”ته‌نها كریستیانۆ رۆنالدۆ به‌رپرس نه‌بوو له سه‌رنه‌كه‌وتنی پورتوگال دا
له لێدوانێكی خیرا دا راهێنه‌ریی یانه‌یی شاهانه مۆرینهۆ به‌رگری لهكاپتنی هه‌ڵبژارده‌یی پورتوگال و ئه‌ستێره‌یی یانه‌یی ریال مه‌دریدی ئیسپانی كرد كه‌وا رێگا به هیچ كه‌س ناده‌م كه‌وا به‌رپرسایه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌یی و پورتوگال بخاته سه‌ر كریستیانۆ رۆنالدۆ
ئه‌و یاریه‌یی كه‌وا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ئه‌نجامیان دا .
مۆرینهۆ”له كه‌ناڵی( ئه‌وندا سیر) ئاماژه‌یی به‌وه دا كه‌وا هیوادارم هه‌موو یاریزانه‌كانمان پشوی خۆیان به خۆشی و به هێمنی به‌رنه سه‌ر ،له‌درێژه‌یی لێ دوانهكهیدا تیشكی خسته سه‌ر وه‌رزی داهات و كه‌وا بۆ هیچ كه‌س نی یه به‌ته‌نها به‌رپرسایه‌تی یانه بخاته سه‌ر رۆنالدۆ هه‌موو ستافی یانه به‌رپرس ده‌بن له باشی و خراپی یانه‌یی شاهانه.
yariga
رۆژنامه‌كانی ئیسپانی ئامه‌ژه‌یان به‌وه داوه كه‌وا یانه‌یی شاهانه‌یی ئیسپانیا خۆیان ئاماده كردوه بڕۆنه سه‌ر هێل بۆ ئه‌نجام دانی گرێ به‌ست له‌گه‌ل كاپتنی هه‌ڵبژارده‌یی
ئینگلیز و كاپتنی لیڤه‌رپولی ئینگلیزیی جیرارد پاش ده‌رچونی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له جامی جیهانی له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ڵبژارده‌ی هێتلهریهكان دا، له‌م یارییه‌ی ئه‌م ههڵبژاردانهیی كۆ كرد بونه‌ته‌وه له قۆناغی 16 دا كه‌وا به سه‌ركه‌وتنی ئه‌لمان كۆتایی پێ هات (4_1) هه‌ڵبژارده‌یی ئینگلیزیش وه‌كو هه‌ڵبژارده‌كانی تر ماڵ ئاوایان له مۆندیال كرد بوو بارگه‌یی خۆیان تێك ناو گه‌رانه‌وه ژێر به‌زه‌یی هانده‌ر و رۆژنامه‌كانی خۆیان ،یه‌كێك بوو له‌م هه‌ڵبژاردانه پالێوراو بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی جامی جیهانی .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ستێره‌یی سامپا”كاكا”خوش حالی خۆیی راگه‌یاند بۆ ئه‌م هه‌واله دوپاتیشی كردوه جیرارد یاریزانێكی ئاست به‌رزه و شان بهشانیی پیلانه‌كانی مۆرینهۆ گۆران كاریی له ریال مه‌درید ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
رۆژنامه ئیسپانیه‌كان”یانیهیی شاهانه پێشكه‌ش كردنی گرێ به‌ستێك به بریی 20 ملیۆن جونه‌یهی ئسته‌رلینی بۆ لیڤه‌رپول بۆ ئه‌وه‌یی ده‌ست به‌رداری یاریزانی ناو براو بێت ،به دڵ نیایه‌وه هه‌والی نوێ تر له گرێ به‌سته كه‌گوێ بیست ده‌بین له‌م چه‌ند رۆژه‌یی داهات و دا پاش گرێ بهستهكهیی دی ماریا .
yariga
3- هاوڕێی به‌وه‌فا وه‌ك گوڵ فڕۆشه
گه‌ر لێشی نه‌کڕی هه‌ر بۆنی خۆشه.
4- چۆنی هاوڕێ جوانه‌که‌م؟
لهبێدهنگيت تێناگه‌م!
به‌خوا ڕوحی ڕوحم. بۆيه پرسيارت ده‌که‌م.
ده‌سته‌کانت خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی
به‌خێر بێیت tulip ، خۆشحاڵ ده‌بین له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بیت . . .
به‌و هیوایه‌ی ئێره ببێته جێگای سود وه‌رگرتنت وه ئێمه‌ش سود له بابه‌ته‌کانت وهرگریــن.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپاتیده‌كاته‌وه، كه تێڕادانی ئاو له ده‌م له نه‌خۆشییه‌كانی پووك و هه‌وكردنی وهه‌روه‌ها كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌مانپارێزێت،
هه‌روه‌ها ماسولكه‌كانی ده‌موچاو بههێزدهكاتو بۆری هه‌ناسه له هه‌وركردن ده‌پارێزێت.
شتنی لووت هه‌ڵمژینی ئاو بۆ ناو لووت له میكرۆبه‌كانی ناوی ڕزگاری ده‌كات. هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك پابه‌ند بێت به ده‌ستنوێژه‌وه به‌ته‌واوی لووتی له میكرۆب پاكده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش لووت له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت و ڕێگه له گوێزانه‌وه‌ی میكرۆب بۆ ناو بۆری هه‌وا ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به شتنی ده‌موچاو ڕۆشنیی به پێستی ده‌موچاو دهبهخشێتو له میكرۆب و ته‌پوتۆز ڕزگاری ده‌كات.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ) [البقره: 222].
(خوای گه‌وره تۆبه‌كاران و كه‌سانی پاكی خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌ڕۆكیان پاكه)
هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان ده‌ڵێن شتنی ده‌ست و قاچ له‌گه‌ڵ دهستلێخستنیان پێست له تووشبوون به كه‌ڕووی قاچ و ژماره‌یه‌ك له نه‌خۆشیی پێست له‌و شوێنانه‌ی له‌شدا ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها شتنی دهموچاوو ده‌ست و قاچ ودهستلێخستنی ئه‌م شوێنانه وه‌ك چالاككردنێكی ده‌ماره‌كانی خوێن داده‌نرێت، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری ده‌روونی دهبێتو دڵنیایی و ئارامیی زیادده‌كات، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه له زۆر هه‌ڵچوونی ده‌رونی ناپه‌سه‌ند ڕزگاری ده‌بێت. ڕاستی فه‌رمووه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی: (من توضأ فأحسن الوضوء خرجت الخطايا من جسده حتى تخرج من تحت أظافره) [رواه مسلم].
(هه‌ر كه‌سێك ده‌سنوێژی به‌باشی گرت،ئه‌وا هه‌ڵه‌وتاوان له جه‌سته‌ی دێته‌ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر نینۆكه‌كانیشیه‌وه
سه رچاوه: لاوانى ئيسلام
ده‌سته‌کانت خۆش کاکه که‌یوا ن
زۆر سوپاس بۆپه‌یامه‌که‌ت
هههههههههه
ده‌سته کانت خۆش بێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بی
ده‌ست خۆشJaw Zard گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی
به‌راستی زۆر خۆش بوو
ده‌ست خۆش بێت كريستيانو گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی
ههههههههههههه
ده‌ست خۆش بێت دیار گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی
زۆر سوپاس
ده‌ست خۆش بێت دیارگیان هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی
ده‌ستت خۆش هیوادارم یانه‌کانی کوردستان هه‌ر له پێشه‌نگ دابن
له‌خولی عێراق
ده‌ست خۆش کاکه سامان گیان هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی
ده‌ست خۆش کاکه سامان هه‌ر به‌رده‌وام بی
ده‌ست خۆش
بۆ ئه‌م هه‌واله ناخۆشه
ده‌ست خۆش
به‌لام من پێشتر بلاوم کرده‌وه
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Ahmad Goran
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]