ئه‌ڵااااااااا له‌و شیعره‌ی .............که‌م
ئه‌م دڵه پڕ له‌پرسیاره
زۆرر شازه ، ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتووبیت..
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
ئه‌ڵااااااااا له‌و شیعره‌ی .............که‌م
ئه‌م دڵه پڕ له‌پرسیاره
زۆرر شازه ، ده‌ستت خۆش بێت و سه‌رکه‌وتووبیت..
که ئه‌م شیعره ئه‌بینیم راسته‌وخۆ ئه‌چمه خه‌یاڵێکه‌وه ،
سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مشه‌و منت خسته ئه‌و خه‌یاڵه خۆشه‌وه ..
ڕه‌نخه یه‌ك ڕووی هه‌یه، هه‌ڵه‌ن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دوو جۆره، بنیاتنه‌ر و ڕوخێنه‌ر.
ڕه‌خنه به‌مانای گرینگی پێدان و به‌رز ڕاگرتن دێت بۆیه ڕه‌خنه‌كه به هه‌ر قه‌باره‌یه‌ك بێت لای من زوویر بوونی لێناكه‌وێته‌وه.
وه‌ڵا من نازانم ره‌نخه چه‌ند رووی هه‌یه ، به‌س ئه‌وه‌نه ئه‌زانم
ره‌خنه یه‌ک رووی نیه و چه‌ند روویه‌کی هه‌یه ته‌واوی نوسه‌ران و رۆشنبیران له‌سه‌ر ئه‌مه کۆکن .
تۆ له خۆته‌وه سه‌یر مه‌که که هه‌رشتیکت به‌لاوه گرنگ نه‌بێت ره‌خنه‌ی لێناگریت ، ره‌خنه‌گری تر هه‌یه وانیه .
واووووو .. وه‌ڵا ئه‌مه یه‌ک بزانم شوێنێکی وه‌ها هه‌یه له ئێران‌دا ..
ده‌ست خۆش بۆ ئاشناکردنمان به‌و شوێنه .
فێر بووم له ژیان :ئه و شتانه ی که ئێمه لامان گرنگ نیه هه ر ئه و شته یه چه ندین
که سانی پێ به نرخ و سه رکه وتوو بووه .فێر بووم له ژیان : ئه گه ر خۆشترین کاته کانت له یاریه کا به سه ر برد .. تۆ براوه یت .. ئه گه ر دۆڕاشبێتی .
ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌م دوانه‌یانام ...
ده‌ست خۆش ، به‌رده‌وام به له‌م جۆره نووسینانه.
ئه‌وه چیه ئه‌م به‌شه زۆر کورت بوو ،
ئه‌وا من ئه‌چم بۆ خوم ئه‌وه‌نه‌ی تر ئه‌خوێنمه‌وه ..
ده‌ست خۆش کاک سیروان گیان ، هه‌ربژیت
هه‌ر ویستم دێڕیک دیاری بکه‌م وه‌ک جوانترینیان
به‌س هه‌رچه‌ندم کرد نه‌م توانی غه‌در له دێره‌کانی تر بکه‌م .
ته‌نها ئه‌ڵێم حه‌زره‌تی نالـی شاعیری هه‌موو سه‌رده‌مێکه .
بژیت کاک سیروان ، بۆ یادخستنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره.
کاک ره‌وان گیان ، ئه‌وه شتێکی تره که من نامه‌وێت بیبینم یاخود گوێی لێبگرم ، ئه‌وه دژایه‌تی کردن نیه .
راسته به‌لای تۆ و هه‌زاره‌هاوه زه‌که‌ریا هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌یه و رێزیش له بۆچونه‌که‌یان ئه‌گرم ،
به‌ڵام به‌لای منه‌وه وا نیه .
من له په‌یامه‌كه‌م نوسیومه پێم وایه، به‌ڵام 100% دڵنیام كه "نه‌رمه" بۆ دێره‌كه زیاده‌یه. سه‌باره‌ت به "تاك و ته‌نها"یش، یه‌كێكیان زیاده‌یه به‌بێ هیچ گفتوگۆیه‌ك.
نا‌توانیت بڵێیت %100 دڵنیام !
واته تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێی " خوای تاک یاخود خوای ته‌نها " راسته .
ئه‌ی باشه چه‌ند خوایه‌ک هه‌یه ، تا وشه‌ی تاک بۆ یه‌کێکیان به‌کاربهێنیت ؟!
یاخود ، خوایه‌ک هه‌یه که ته‌نها نه‌بێت و یه‌کێکی تر هه‌بێت ته‌نهابێت و ته‌نها بۆ ئه‌وه به‌کار بهێنیت که جیای بکه‌یته‌وه؟!!
ئه‌م وشانه هه‌مووی بۆ دڵنیابوونه له‌مه‌به‌ست ، ئه‌شتوانرێت به‌کارنه‌هێنرێت ، به‌ڵام به‌کارهێنانیشیان جوانیه‌ک ئه‌دات به رسته.
*ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که زه‌که‌ریای خۆشناوێت گوێی لێ نه‌گرتووه پێویست ناکات په‌یام بنووسێت. چونکه په‌یامه‌که‌ی زیاده. زانیاری نه‌بوون له‌سه‌ر به‌رهه‌مێک باشتره قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت!
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ، مه‌به‌ست له‌م تێبینیه منم .
راسته من گوێم له‌م به‌رهه‌مه نه‌بووه و ناشبێت .
به‌ڵام هیچ حه‌رفێکیشم له‌سه‌ری نه‌نوسیوه ،
ئه‌و چه‌ند رسته‌یه‌شی که نوسیومه له‌به‌ر رۆشنایی
ره‌خنه‌کانی سه‌رهه‌نگ بووه.
به په‌یامی که‌سیش مه‌ڵێ زیاده ، ئه‌گه‌ر وایه ئه‌وا بیسرنه‌وه .
زۆر له‌وه دڵنیام که زۆر که‌سانێک هه‌ن که ڕقیان له هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ها گه‌وره‌یه،گه‌ر له کارێک‌دا جوانی و به‌توانایی به ڕوونی و ئاشکرایی دیاربێت ئه‌وا هه‌ر له دژایه‌تی دا ده‌بن و به کارێکی ناجوان دایده‌نێن.
من هیچ رقم له‌و هونه‌رمه‌ندا وه‌ها گه‌وره‌یه نیه که خۆت ناوی ئه‌به‌یت.
کارێکی جوانی کردوه یان نا ، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه ، هیچ کا تێکیش دژایه‌تی
هیچ که‌سێک ناکه‌م .
رێزم بۆت هه‌یه کاک شاخه‌وانی به‌ڕێز
ئه‌رێ ڕۆنی ڕه‌قیش هه‌یه؟!، پێم وایه "نه‌رمه" بۆ ئه‌م دێره زیاده‌یه.
چه‌ند جار وتوته " خوای تاک و ته‌نها " ؟!!
هیوادارم له‌مه‌به‌ستم تیگه‌شتبیت ، ئه‌گه‌ر نا ، با رونتری بکه‌مه‌وه ..
* سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ت بۆ واژۆکه‌م، ئێسته چاکی ئه‌که‌م .
dastt xosh bet renwar ta bley sh3reki jwana
wa hiwam waya maly to awnda la barzyi da nabet ka xoshwisty naygretawa
sar kawt byit
ههههههههههههه
نا نا ئه‌گه‌ر من ئه‌م دێڕه‌م بنوسیایه وام ئه‌نوسی" با خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌هێنێت و ماڵی ئێمه‌ش له دۆڵێکدایه"
زۆر سوپاس خاتوو زین ، خۆشحاڵبووم به په‌یامه‌که‌ت .
هه‌موو خه‌ڵكێ ناگاته شیعره‌كان به نووسین
من دڵنیام له‌وه‌ی زۆرێک له‌وانه‌ی گوێ له‌م گۆرانیبێژه را ئه‌گرن ، مه‌به‌ستیان شیعری جوان نیه ،
هه‌رشتێک ئه‌م بیڵێت ئه‌وا به‌و په‌ڕی حه‌ماسه‌ته‌وه گوێی لێ ئه‌گرن.
ناشزانم ئه‌وه‌ی گوێم لێ‌بوو هه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌نده یان شاعیر!
منیش له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌ڵێم که ڕێبه‌ری سیدیه‌که ده‌ست بخرێت ، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت
ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یه که شیعره‌که‌ی نوسیوه یاخود گۆرانیبێژ ؟
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ڕه‌خنه لای من به مانای گرینگی پێدان دێت، نه‌ك هه‌ر شتێكی دیكه.
بێگومانم له‌مه.
ده‌ست خۆش کاک سه‌رهه‌نگ بۆ ئه‌و ره‌خنانه‌ت ،
من نه گوێگری گۆرانیه‌کانی زه‌که‌ریا و نه خۆشیشم پێی دێت ،
ئه‌م ماوه‌یه‌ش که‌م ئه‌چمه بازار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو بازار وێنه و گۆرانی ئه‌وه.
من وه‌ک خۆم له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له ره‌خنه‌کانتم ، به‌ڵام تێبینیه‌که‌م هه‌یه :
ئایا له ناو رێبه‌ری سیدیه‌که‌دا شیعره‌کان هه‌مووی نه‌نوسراون ؟!
ئه‌گه‌ر نوسراون ئایا هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێدایه که تۆ ئاماژه‌ت پێکردوون ؟
ده‌سته‌كانت خۆش كاك سیروان گیان بۆ ئه‌م هۆنراوه جوانه
باشتر وایه بۆ جارێکی تر پێش ئه‌وه‌ی په‌یام بنوسیت ، بزانیت بابه‌ت کێ نوسیویه‌تی !
سوپاس
سوپاس خاتوو یاس ، به‌خته‌وه‌ربیت.
ئێستا وای لێهاتووه شیعره کانت پێشکه ش کراون !
کاتێک شاعیر شیعرێک ئه‌نوسێت بۆ که‌سێکی ئه‌نوسێت ، ئینجا ئه‌و که‌سه بوونی هه‌بێت و
به‌رجه‌سته بێت یاخود که‌سێک بێت له خه‌یاڵدا و هێشتا بوونی نه‌بێت ، منیش به هه‌مان هه‌سته‌وه
شیعر ئه‌خوێنمه‌وه و هه‌وڵ ئه‌یه‌م خۆمی تیا ببینمه‌وه و هه‌ستێکی وا بۆخۆم دروست بکه‌م که کاتێک
ئه‌و شیعره ئه‌خوێنمه‌وه که‌سێک بێته پیشچاوم و شیعره‌که بۆ ئه‌و بخوێنمه‌وه و وشه‌کانی ئاراسته بکه‌م ،
جا ئه‌و که‌سه بونی هه‌بێت یاخود که‌سێک وه‌همی و خه‌یاڵی ره‌نگبێت له ئاینده‌دا دروست بێت.
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه من شیعره‌کانم پێشکه‌ش ئه‌که‌م ، ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌بوو له یانه‌دا ناسراو بوو ئه‌وا ناوی ده‌هێنم ،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سه‌که لێره نه‌ناسراو بوو یاخود خه‌یاڵی بوو ئه‌وا با هه‌ر بم بێت ..
سوپاس بۆ تۆ
پێشکه‌شه به .........
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران بۆ و قوڵایی زه‌وی
ره‌شه‌با به حه‌وادا
تۆش بۆ ناخی دڵ
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران له‌گه‌ڵ خوێیه‌کاندا ئه‌یتوێنێته‌وه
ره‌شه‌با گێژه‌نی ئه‌دات
تۆش بۆ قوڵایی رۆح
له دراما ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کاندا باس ئه‌کرێت
ژن و مێرده‌کان له‌سه‌ر جێ ئه‌یدۆڕێنن
سیاسیه‌کان هه‌رگیز نایچێژن
مه‌له‌کان ئه‌زمونی ئه‌که‌ن و
مه‌لا کانیش حه‌رام
من و تۆ تاسه‌ی ئه‌که‌ین
باوکت نا هێڵێت
دایکت پێت پێئه‌که‌نێت
تۆش په‌شیمانی
له ماچێکایه
له هه‌موو ماچێکا نیه
له قسه‌یه‌کی به‌تامایه
له قسه‌یه‌کی به‌تامی ترا نیه
هه‌ندێ جار له هه‌وادایه
هه‌ندێ جار له به‌رددا
له دیموکراتتیدایه
گه‌لێ جار له سته‌مگه‌ریدا
له شوێنایه
له بوندایه
له عه‌ده‌مدایه
ئه‌ترسێت و زۆرجاریش ئازایه
ئاخێوه‌ره ، کۆمێنتاره و
زۆر جاریش هه‌روا بێده‌نگه
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران بۆ کانیله‌کان
ره‌شه‌با بۆ ئه‌و جوگرافیایانه‌ی نه‌ی دیوه
منیش بۆ مێژوو
له حه‌لاجی ئه‌سێنم و
ئه‌یده‌م به سولتان سلێمان
له شه‌هجه‌هانی ئه‌سێنم و
ئه‌یبه‌خشمه عومه‌ری خه‌طاب
منیش ئه‌یبه‌مه‌وه بۆ مێژوو
له گریکیه‌کانی ئه‌سێنم و
ئه‌یده‌مه مسوڵمانه‌کان
له حه‌شاشیه‌کانی ئه‌سێنم و
ئه‌یده‌مه حه‌واریه‌کان
ئای خۆشه‌ویستی بۆ وایه ؟!
بۆ زه‌رده‌و له هه‌مان کاتا ره‌ش
بۆ سپیه‌و له‌هه‌مان کاتا سوور
بۆ خێره له‌هه‌مان کاتا شه‌ر
بۆ وایه بۆ ؟!!
بۆ تاڵه و شیرینه
دڵخۆشه و غه‌مگینه
هه‌م رقه و هه‌م ئه‌وین
هه‌م ته‌نگه و زۆر به‌رین
بۆ وایه بۆ ؟!!!!
ئازیزام خه‌م مه‌خۆ
چاوانت ره‌شتر که
له سه‌رجێت جوانتر بتلێره‌وه
هیچ مه‌که هیچ
من باشم من سه‌لامه‌تم
ره‌گه‌زم دیاره و ناسنامه‌م هه‌یه و
قه‌بزیش نیم
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات
باران بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی تا ئێستا قسه‌یان تیا نه‌کراوه
تۆش بۆ ناخی دڵ
من که له‌م هیوا تۆقێنه‌رانه‌ی مرۆڤ زراوم چووه
من که له‌م هێلکه پیسانه‌ی ئه‌تۆم
من که‌له‌م هه‌موو بێ متمانه‌ییه
چاوه‌ڕێی تۆفانێکی ترم
چاوه‌ڕێی تۆشم
چاوه‌رێی باران و گه‌رمی خودا
خودا که باران ئه‌نێرێت و ته‌نهایی
خودا که سه‌وزی ئه‌نێرێت و پشت خوران
خودا که ره‌حمه‌ت ئه‌نێرێت و تۆ
چاوه‌ڕێی تۆم
ته‌نهاش تۆ
گوێم له جیره‌ی ئێسکه‌کانمه
سوواون وه‌ک ماشین
پێویستم به رۆنێکی نه‌رمه
له خۆم بێزارم له تۆ نا
له خۆشه‌ویستی تووره‌م له تۆ نا
رۆژێکی به‌فران بار ئه‌ڕۆینه ده‌ر
ده‌ست له‌ناو ده‌ست
کلیل و کێلۆن ئا‌شت ئه‌که‌ینه‌وه
کل و کلدان
په‌نجه‌ره و روانین
لێو و ماچ
وته و گوێ
هه‌موو دنیا ئا‌شت ئه‌که‌ینه‌وه
تۆ ئه‌ڵێیت ئه‌م تۆزه به‌شناکات
من ئه‌ڵێم له‌وێچێکیشی زیاده
تۆ ئه‌ڵێیت به‌شی کردنه‌وه‌ی برغویه‌ک
به‌شی گرتنی پلایسێک
به‌شی ماچێکی بێتام ناکات
من ئه‌ڵێم زۆر زۆره به‌ش ئه‌کات
به‌شی هه‌موو شتێک ئه‌کات
ئه‌کرێت جه‌میل صایبی پێ ئا‌شت که‌ینه‌وه
ئه‌کرێت مه‌ولانای پێ بهێنینه‌وه
ئه‌کرێت عه‌ده‌می پێبدۆزینه‌وه
عیسای پێبێنینه خواره‌وه بۆ زه‌وی
ئه‌کرێت ئه‌هریمه‌نی پێفریو به‌ین
به‌شی یه‌زدان شێر و
میربه‌درخان پاشا
به‌شی ئه‌هریمه‌ن و کتێبی پیرۆز
قورئانی پته‌و و عه‌قڵی مۆدێرن
شه‌ره‌ف و دڵداری
ئای که میهره‌بانه خۆشه‌ویستی
به‌شی من و تۆ و
دایکت و باوکیشت ئه‌کات
بــا خۆشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ئه‌بات و
ئێمه‌ش ماڵمان له‌سه‌ره‌وه‌یه
باران بۆ قوڵایی زه‌مین رایده‌دات و
ماڵی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ته‌پۆڵکه‌یه‌کی بلۆکین
تۆ بۆ کوونیله‌کانی رۆحی ئه‌نێریت و
منیش سه‌رقاڵی نینۆک کرتاندنم
با به‌رده‌وام خوشه‌ویستی بۆ خواره‌وه ده‌بات
ئای خۆشه‌ویستی بۆ وایه
بۆ خێره له‌هه‌مان کاتا شه‌ڕ
بۆ وایه بۆ ؟!!
یــــــــاســـیـــن عــــــــــــمـــــــر
من تا نزیکه‌ی ساڵێک له‌مه‌و به‌ر جزدانم هه‌ڵ ئه‌گرت ، به‌ڵام ئێسته هه‌ڵیناگرم !
چونکه پێی بێزار ئه‌بم ، هه‌ر چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌ک له گیرفانمدایه .
ئه‌ی تۆ که جانتا هه‌ڵئه‌گریت چی تیایه ؟!
كارێکی باشه ، ده‌ست خۆشی له هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا ئه‌که‌م ..
منیش باوه‌ڕم نه‌کرد 65 ساڵ بێت ، له وێنه‌ی سێهه‌م له 70 به‌ره‌و سه‌ر ئه‌چێت ) ..
باشه ئه‌م فلیپینی و انریکی ئیسپانی ، چه‌نی به چه‌ن ؟
3)ناشرین ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه كه خۆت وادابنێیت هه‌ڵه‌ت نییه."شكسپیر"
5)رَێكه نه‌ده‌ى به‌زمانت پێش هۆشت بێته‌گۆ."شیلۆن
ئه‌م دوانه‌م زۆر به‌دڵه ، هه‌میشه هه‌وڵم داوه په‌یره‌ویان بکه‌م .
ده‌ست خۆش که‌یوان گیان ، سه‌رکه‌وتووبیت
ده‌ست خۆش کاک احمد ، بابه‌تێکی جوانه
تا ئیستا چه‌ن جار ناوی خۆی گۆریوه؟
4 جار
ڕۆمان ریکێلمی
ڕۆمان سلێمانی
bandin
NAPTA
هه‌ر ناویك كه داتناوه به هه‌لبژاردنی خۆت بوه یان كه‌سیكی تر؟
هه‌مووی هه‌ڵبژاردنی خۆم بووه.
ئایا هیچ مه‌به‌ستیكت هه‌بووه له‌گۆرینی ئه‌و ناوه؟بۆ خوشی گۆریوته یان بۆ پیكانی ئامانجیك بوه؟
ناوه سه‌ره‌کیکه‌م رۆمان ه ، به‌س جار جار ئه‌یگۆڕم ، شتێک کاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌رم بۆیه گۆریومه .
كام ناوه لای تۆ له‌هه‌مویان خۆشتربووه بۆ؟
ڕۆمان سلێمانی ، زۆر خۆشه له لام
NAPTAC یـش زۆر تایبه‌ته لام و واتاکه‌شیم به که‌س نه‌ووتوه.
كاك ڕێنوار ئیمه لێره نه فه‌رمانگه‌ی حوكمی به‌ڕێوه ئه‌به‌ین و نه په‌ڕله‌مانین ..
که‌واته ئه‌گه‌ر ئێره نه حوکمه‌ته و نه په‌رله‌مانه ، یاساکان لاببه‌ن و با هه‌رکه‌س ئازاد بێت بۆخۆی چی
ئه‌نوسێ و چی بڵاو ئه‌کاته‌وه..
ههههههههههههههه
وه‌ڵا به قووه‌ت بوو
ده‌ست خۆش
كاك ئارێز ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك بابه‌تی زۆر بنوسێت و ئێمه بیسڕینه‌وه زویر نابێت ؟؟؟
بێگومان زویر ده‌بێت .باشتر وایه ئه‌ندامان خۆیان په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن، نه‌ك ئێمه له‌سه‌ریان په‌یڕه‌و بكه‌ین .
کاک سیروان من 180 پله دژی ئه‌م قسه‌یه‌م !
له جێبه‌جێکردنی یاسادا له هه‌رشوێن و کاتێکدا ، زویر بوون ره‌چاو ناکرێت ، ئه‌گه‌ر وابێت نابێت که‌س به هیچ تۆمه‌تێ ده‌ستگیر بکرێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زوویر نه‌بن !!!
یاسا به قسه‌ی خۆش نابێت ، به‌ڵکو ده‌بێت په‌یره‌و بکرێت به‌سه‌ر هه‌رکه‌سێکدا که ئه‌و یاسایه ده‌یگرێته‌وه و گوێ به‌وه نه‌درێت که کێیه و کاری چیه ...
سوپاس
سڵاو ،پێم باشبوو شتێک له‌م بابه‌ته‌دا بنوسم ..
من پێم وایه یه‌کتر قبوڵنه‌کردن هۆکاری زۆرێک له کێشه‌کانه ،
هه‌ر یه‌کتر قبوڵنه‌کردنیشه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی توند و
روخێه‌ر بگیرێت له بری ره‌خنه به‌زمانی گوڵ و بونیادنه‌ر .
ره‌خنه‌گریش چه‌ند جۆرێکن و هه‌ریه‌که‌یان ئامانجێکیان هه‌یه ،
له‌وانه هه‌ندێ ره‌خنه‌گر دڵسۆزانه ره‌خنه ده‌گرن و ئامانجیان پێشکه‌وتنه ،
هه‌ندێ ره‌خنه‌گر ده‌یانه‌وێت که‌سی ره‌خنه‌لیگیرا و یاخود لایه‌نی ره‌خنه‌لێگیرا و
بڕوخێنێت و به ره‌خنه‌کانی برینداری بکات . هه‌شمانه ره‌خنه له که‌سه به‌ناوبانگ و
دیاره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه ده‌گرێت و ئامانجی ناوبانگ ده‌رکردنه به‌و ڕێگه‌یه.
به گشتی ره‌خنه شتێکی باش و به‌سوده ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌کارنه‌هێنرێت و
قبوڵکردنی ره‌خنه‌ش له لایه‌ن ره‌خنه‌لێگیراو به ده‌روونێکی ئارامه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی له دوایه.
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتــان ..
خۆشحاڵم به دڵتانه ...
چه‌ند کورته شیعرێک له قه‌سیده‌ی " ساڵێک له نیگه‌رانی" ــی به‌رزان هه‌ستیار
بێ ئه‌قڵ ئه‌و که‌سه‌یه ..
زویر ئه‌بێت که پێی بڵێن شێت،
زانا ئه‌وه‌یه،
له‌به‌ر بارانی شێتییدا رائه‌کشێ و
خۆی ناخاته به‌ر هه‌تاوی ئیفلیجی..
ئاقڵه ده‌به‌نگه‌کان.
****
ئــای چه‌ند قه‌ره‌باڵغه ئه‌م چۆڵه‌وانیه !
****
هه‌تا بتوانم ئه‌دره‌سه‌که‌م ئه‌گۆڕم و
خۆم له مردن ئه‌شارمه‌وه،
به‌خاتری خۆم نا ،
له‌به‌ر چاوی ره‌شی ته‌نیایی
نه‌ک له بێکه‌سیدا په‌نا بۆ خۆ کوشتن به‌رێ !!!
****
ڕه‌نگه مردنیش هه‌ر نوستنێک بێت ،
به‌ڵام که‌س به‌یانی زوو هه‌ڵمان ناسێنێت...
بۆ کڕینی نانی گه‌رم
بۆ قوتابخانه
بۆ کار
چ خه‌وێکی به‌د فه‌ساڵه !!
****
ئه‌ی دڵ نه‌وه‌ستیت
مردن به‌دواته‌وه‌یه !
****
ئینسان به‌رگه‌ی گوللـه ناگرێت
ئیدی نازانم ..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عه‌شقه‌وه
****
نیگه‌رانی
نه‌هامه‌تی
نه‌فره‌ت
ئه‌و سێ دره‌خته‌به‌رداره‌ن
نۆ به‌ره‌ی میوه‌کانیان به‌ر من ئه‌که‌وێت .
سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان !
ئه‌وانه‌ی که بورجه‌کنیان تیانه‌بوو ،
یه‌کێ له‌و بورجانه هه‌ڵبژێرن به ئاره‌زوی خۆیان :d
[center]له‌به‌ر که‌م بوونه‌وه‌ی معاش و زۆری ده‌وام ته‌نها 4 بورج ئه‌نوسین ...
ئیتر خۆتان و شه‌نستان .
قرژاڵ : جرت و فرتت له زیادبووندایه ، هه‌وڵ ئه‌ده‌ی به‌ینی هاوڕێکانت تێک بده‌ی،
چونکه زۆر جـوانی . ئه‌ستێره‌ی به‌ختت وه‌ک کــاڵه‌کی ته‌پیوه. شوێنی به‌ختت
گه‌راجی پاسه‌کانه.
ته‌رازوو : له‌م مانگه‌دا کاریگه‌ری هه‌زه‌ی مۆبایله‌که‌تکار له خۆت ئه‌کات و ده‌تخاته سه‌ر
له‌نجه‌ولار ، رۆژی به‌ختت رۆژی که‌م ئه‌ندامانی جیهانه
دووپشک : له‌م مانگه‌دا به‌خت یاوه‌رتان نابێ و سێ رۆژ له‌سه‌ر یه‌ک ساوه‌رتان ئه‌بێت
به‌هۆی کاره‌با بڕانه‌وه سێ فیلمی هیندی (s.tv)ـتان له‌ده‌ست ئه‌چیت.:(
ئه‌ستێره‌ی به‌ختت به ئاسمانه‌وه نه‌ماوه.
سه‌تڵ : ئه‌وه‌نه پۆز لێمه‌یه ، جاوه‌ڕوان به له‌م هه‌فته‌یه‌دا پۆزت ئه‌له‌قێنن ، دایم ئاگار خۆش ئه‌که‌ی
ئه‌ڵیی شاگردی که‌باب خانه‌ی ، رۆژی به‌ختت رزیوه.;)
سه‌رچاوه :ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی ، که ئێستا تۆزیشی نه‌ماوه .[/center]
ده‌ستوور ، روونکردنه‌وه ، ئاگاداری ... هه‌موو شتێک ته‌واو
کــاتی ده‌ست پێکردن و بابه‌ت نوسینه !
زیاد له 400 ره‌سمی ئه‌و ڕۆژه‌م لایه ..
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و وێنانه ،
ئه‌و ڕۆژه به‌په‌له له هه‌ولێره‌وه هاتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچم بۆ ئه‌وێ
که‌چی نه‌شچووم ....
نازانم كاك سه‌هه‌ندم هه‌ڵبژاردووه و ئه‌ویش دیار نیه
کاک سیروان له‌وه‌ر ناچێت که‌س به‌شداری بکات
تۆ هه‌ر من هه‌ڵبژێره و منیش هه‌ر تۆ هه‌ڵ ئه‌بژێرن D:
من پێم وایه رۆژێک هیچ نیه بۆ دایک دابنرێت له ساڵدا بۆ دایک
به‌ڵکو ده‌بێت له 365 رۆژه‌که 366 رۆژی بۆ دایک ته‌رخانبکرێت !
ههههههههههههههههههههههههههههههههه
هههههههههههههههههههههههههههههههه
وه‌ڵا ئه‌ڵێی 2 ساڵه موتابه‌عه‌ی من ئه‌که‌یت ،
منیش که خه‌ته‌که‌م ئه‌برێت هه‌ر ئه‌وانه ئه‌که‌م ..
جاری واش هه‌یه شه‌ڕ به دار و به‌رد ئه‌فرۆشم D:
به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌وعیدت هه‌بێت قسه‌له‌گه‌ڵ هینا قسه بکه‌یت بکه‌یت D: ...
ده‌ست خۆش و هه‌ربژیت بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه
ئه‌گه‌ر من هاوكاری هه‌ژاران نه‌كه‌م تۆ نه‌یكه‌ی كه‌سێكی تر نه‌یكات ئه‌وا مانای واییه ئێمه هه‌ستی هاوكاری و
به‌زه‌ییمان له دڵدا نییه باشه بۆچی خه‌ڵك 500000دینار یان 1000000 دینار ده‌ژیت یعنی ئه‌ڤین ئاسۆ
به 7000 هه‌زار ناژێـ.
هه‌ژار به هاوکاری خه‌ڵک ناژی ، به‌ڵکو ئه‌بێت ده‌سه‌ڵات بیان ژێنێت.
هه‌موو خه‌ڵک وه‌ک یه‌ک نیه و وه‌ک یه‌ک نابێت ، من به شتێک رازیم
تۆ به‌شتێکی تر و یه‌کێکی تر به شتێکی تر ، ئه‌مه یاسای ژیانه .
NAPTAC نووسی:منیش ئه‌ڵێم که‌ناڵ چوار که‌ناڵێکی زۆر باش و پرۆفیشناڵه و له ئێستادا یه‌کێکه
له هه‌ره باشترین که‌ناڵه کوردیه‌کان ، به‌ڵام هه‌ندێ که‌س چاویان پیی هه‌ڵنایه و
هه‌ر له‌خۆیانه‌وه به بێ بوونی بنه‌مایه‌کی زانستی رۆشنبیری ره‌خنه‌ی لی ئه‌گرن .تۆ نازانیت ئه‌م كه‌نالانه چۆن خۆیان به‌رێوه ده‌به‌ن بۆ نمونه له كۆره‌ك تیڤی به‌رنامه‌ی تێل قازانج هه‌یه
ناسراو به (تێڵ تیمساح) 10 خوله‌ك جارێك ته‌له‌فۆن له‌سه‌ر یه‌كێك هه‌ڵده‌گرن له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 خوله‌كه‌دا
به هه‌زاران كه‌س په‌یوه‌ندی ده‌كات ته‌نها یه‌كێك هه‌ڵده‌گرن كه بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك دۆلارێكك ده‌روا وه به هه‌زاران
دۆلار قازانج ده‌كه‌ن وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌یوندی كردووه له‌وانه‌یه بڕێكی كه‌م پاره قازانج ده‌كات هه‌ندێك جار
هیچ قازانج ناكات وه له كه‌ناڵ4 له به‌رنامه‌ی ملیۆنێر به هه‌مان شێوه خوێن میلله‌ت ده‌مژن.باشه له‌كوردستان به هه‌زاران كه‌س به هیوایه‌تی ئه‌وه‌یه ته‌نیا جه‌مێكی نان خواردن په‌یدا بكات
كه چی ئه‌ڤین ئاسۆ مانگانه 7000 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێـت ئایا ئه‌مه یه‌كسانیه.
ئه‌ها .. ئاوااااا ..
یه‌که‌م شت من باسی که‌ناڵ 4 م کرد نه‌ک کۆره‌ک تیڤی ، به‌س قه‌ینا با ئه‌وه‌شت بۆ روون بکه‌مه‌وه ،
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که باسی ئه‌که‌یت ، ئه‌وه سیستمێکی جیهانیه و که‌س مه‌جبور نه‌کراوه که تێل بکات به‌و
به‌رنامه‌یه‌وه و هه‌موو که‌س ئازاده له په‌یوه‌ندی کردن ، ئه‌وه‌ش شتێکی ئاساییه که ئه‌و که‌ناڵانه قازانج بکه‌ن و
که‌سیش له خۆڕا پاره نایات به‌که‌س.
ئه‌ڤین ئاسۆ 7000 دۆلاری هه‌یه مانگانه ؟!! وه‌ڵا که‌مه ، هه‌قی زۆر زیاتری هه‌یه ،
ئه‌وه ئیشی ئه‌ڤین و که‌ناڵ چوار نیه که بچن خه‌ڵکی برسی تێر بکه‌ن و هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن .
به‌ڵکو ئیشی به‌رپرسه نا به‌رپراسه‌کانه.
ئه‌ڵێیت ئه‌وه یه‌کسانی نیه ؟!!
باشه نمونه‌ی یه‌ک وڵاتم بۆ بهێنره‌وه له‌و په‌ری ئیسلامیه‌وه بۆ ئه‌و په‌ری عه‌لمانی، که ملیۆنه‌ری تیانه‌بێت و له‌هه‌مه‌مان کاتا زۆر هه‌ژا‌ریشی تیا نه‌بێت ؟!!!
منیش ئه‌ڵێم که‌ناڵ چوار که‌ناڵێکی زۆر باش و پرۆفیشناڵه و له ئێستادا یه‌کێکه
له هه‌ره باشترین که‌ناڵه کوردیه‌کان ، به‌ڵام هه‌ندێ که‌س چاویان پیی هه‌ڵنایه و
هه‌ر له‌خۆیانه‌وه به بێ بوونی بنه‌مایه‌کی زانستی رۆشنبیری ره‌خنه‌ی لی ئه‌گرن .
ئێ بۆم بسه‌ڵمێنه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه به‌ڵگه‌کم بۆ بێنه
بچوکترین به‌ڵگه ، چۆن عه‌ره‌ب یادی سه‌ری ساڵی کۆچی ئه‌کات و مه‌سیح یادی کریسمس ئه‌کات
ئێمه‌ش یادی سه‌ری ساڵی کوردی ئه‌که‌ین
"رۆڵه برنجه‌كه بخۆ من برسیم نیه"
ئه‌مه یه‌كه‌مین درۆ بوو كه دایكم له‌گه‌ڵ من كردی
و. له‌فارسیه‌وه: ناصح صه‌وابی
[center]كات تێپه‌ڕی و منیش كه‌مێك گه‌وره‌تر بووم، دایكم رۆژانه كاره‌كانی ماڵی ئه‌نجام ئه‌دا و دواتر بۆ راوه‌ماسی رووی ده‌كرده رووبارێكی بچوك، كه به‌نزیك ماڵه‌كه‌ماندا تێده‌په‌ڕی، دایكم حه‌زی ده‌كرد ماسیم بداتێ تا باشتر گه‌شه بكه‌م و گه‌وره ببم، توانیی دوو ماسی راوبكات به‌پشتیوانیی خوا، هێنده‌ی نه‌برد گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و هه‌ردوو ماسیه‌كه‌ی بۆ خواردن ئاماده‌كرد و خستییه به‌رده‌مم، منیش ده‌ستم به ماسیخواردن كرد و ورده ورده یه‌كه‌میانم ته‌واو كرد.
بینیم دایكم خه‌ریكه ئه‌و پارچه گۆشتانه‌ی به ئێسكی ماسیه‌كه‌وه جێمابوون جیایان ده‌كاته‌وه و ده‌یانخوات، دڵخۆش بووم به‌وه‌ی ده‌ستی به‌خواردن كرد، ماسیی دووه‌مم لێ نزیككرده‌وه تا ئه‌ویش بخوات، به‌ڵام به‌خێرایی گێڕایه‌وه به‌رده‌می من و وتی: "بخۆ كوڕَه‌كه‌م، ئه‌و ماسیه‌شیان بخۆ، ئه‌ی نازانیت من حه‌زم له ماسی نیه؟"، ئه‌مه‌ش دووه‌مین درۆی دایكم بوو كه كردی.
كه‌مێك گه‌وره‌تر بووم و پێویست بوو روو بكه‌مه قوتابخانه و خوێندن، به‌ڵام هیچ ده‌ستمایه‌یه‌كمان نه‌بوو تا دایكم كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌م بۆ بكڕێت.
دایكم رێگای بازاڕی گرته‌به‌ر و له‌گه‌ڵ جلفرۆشێكدا رێككه‌وتن تا جلی لێ وه‌ربگرێت و ماڵه‌و ماڵ بگه‌ڕێت و به خانمانی بفرۆشێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا شتێك هه‌قده‌ست وه‌ربگرێت.
دره‌نگه شه‌وێك له شه‌وانی زستان بوو، باران ده‌باری، دایكم هێشتا نه‌گه‌ڕابووه‌وه ماڵه‌وه، منیش چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌یم ده‌كرد، له‌ماڵ چوومه ده‌ر و ئه‌و كۆڵانانه‌ی ده‌وروبه‌ری ماڵی خۆمان گه‌ڕام، بینیم دایكم هێشتا جلوبه‌رگه‌كانی پێیه‌و ده‌رگا به‌ده‌رگا له‌ماڵه‌كان ده‌دات، با‌نگم كرد "دایكه وه‌ره بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، دره‌نگه‌و سه‌رمایه، ئه‌وی تری هه‌ڵگره بۆ به‌یانی".
دایكم رووی تێ‌كردم و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و وتی: "كوڕم من ماندوو نیم"، ئه‌مه‌ش درۆی سێهه‌می دایكم بوو.
گه‌یشتینه كۆتایی ساڵ و قوتابخانه كۆتایی ده‌هات، داوام له‌دایكم كرد ئه‌و رۆژه‌ی كۆتایی قوتابخانه له‌گه‌ڵم بێت، من چوومه ناو قوتابخانه و ئه‌ویش له‌ده‌ره‌وه وه‌ستابوو، له‌به‌ر هه‌تاوی گه‌رمدا چاوه‌ڕێی من بوو، كاتێك زه‌نگ لێیدا و كاتی تاقیكردنه‌وه‌ش كۆتاییهات، هاتمه ده‌ره‌وه و قوتابخانه‌م به‌جێهێشت.
دایكم كه منی بینی گرتمیه باوه‌ش و له خودا داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كردم، په‌رداخێك شه‌ربه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌بوو كڕیبووی تاكاتێك من له‌قوتابخانه هاتمه ده‌ره‌وه بیخۆمه‌وه، هێنده تینوو بووم نام به‌سه‌رمه‌وه و لێم خوارده‌وه تا تێراو بووم، دایكم منی له‌باوه‌ش گرت و هه‌ر ده‌یوت "نۆشی گیانت، قه‌زات له‌من كه‌وێت"، له‌وكاته‌دا روخساریم بینی كه ئاره‌قه‌یه‌كی زۆری كردبووه‌وه، په‌رداخه شه‌ربه‌ته‌كه‌م بۆ راگرت و پێموت: "ها بیخۆره‌وه دایكه"، وتی: "كوڕم خۆت بیخۆره‌وه من تینووم نییه"، ئه‌مه‌ش چواره‌مین درۆ بوو كه دایكم به‌منی وت.
له‌پاش مردنی باوكم، ئه‌ركی بژێویی خێزانه‌كه‌مان له‌ئه‌ستۆی دایكمدا بوو، بێوه‌ژنێك كه ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌كانی ژیان كه‌وتبووه سه‌رشانی، ناچاربوو ته‌واوی پێویستییه‌كانمان دابین بكات، ژیان سه‌خت و دژوار بوو و ئێمه‌ش زوربه‌ی كات به برسێتی ده‌ماینه‌وه، مامی من پیاوێكی باش بوو، ماڵیان له‌نزیك ماڵی ئێمه بوو، به‌ئه‌ندازه‌ی بژی و مه‌مره خواردنی بۆ ده‌ناردین، كاتێك بینیی حاڵمان رۆژبه‌رۆژ خراپتر ده‌بێت، ئامۆژگاریی دایكمی كرد كه شوو به‌پیاوێك بكات تا خه‌رجییه‌كانیان بۆ دابین بكات، هه‌رچه‌نده دایكم هیچشتا گه‌نج بوو، به‌ڵام نه‌چووه ژێر ئه‌و داوایه‌وه و وتی: "من پێویستم به به‌زه‌یی كه‌س نییه"، ئه‌مه‌ش پێنجه‌مین درۆی دایكم بوو.
من خوێندنم ته‌واو كرد و ته‌خه‌روجم كرد، پێموابوو كه‌كاتی ئه‌وه هاتووه ئیتر دایكم پشوو بدات و ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی ماڵ و دابینكردنی بژێوی بداته ده‌ستی من، ته‌ندروستیی كه‌وتبووه مه‌ترسیه‌وه و ئیتر نه‌یده‌توانی كۆڵان و كۆڵان بگه‌ڕێت و له‌ده‌رگای ماڵه‌كان بدات و كاربكات، هه‌ربۆیه به‌یانیان زوو ده‌چوو سه‌وزه‌واتی جۆراوجۆری ده‌كڕی و له‌ماڵه‌وه پاكیده‌كردن، پاشان ده‌یبرده سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌یفرۆشت، كاتێك پێموت كه واز له‌و كاره‌ی بهێنێت و دابینكردنی بژێوی بخاته ئه‌ستۆی من، ئه‌و پیچمی راگه‌یاند كه: "كوڕم پاره‌كانت لای خۆت كۆبكه‌ره‌وه، من به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست ده‌ستمایه‌م هه‌یه"، ئه‌مه‌ش درۆی شه‌شه‌می دایكم بوو.
پاش ته‌واوكردنی خویچندن من بوومه پارێزه‌ر، پله‌كه‌م به‌رزكرایه‌وه و كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی داوای لێكردم كاری بۆبكه‌م، بارودۆخم رووی له‌باشی كرد و گه‌یشتمه پله‌ی جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیا، هه‌ستم كرد خۆشبه‌ختی رووی تێ‌كردووم، له‌خه‌ونه‌كانمدا سه‌ره‌تایه‌كی نوێم به‌دی ده‌كرد، ژیانێك كه سه‌رتاپای خۆشبه‌ختی بوو، كه‌وتمه گه‌شتكردن، رۆژێك ته‌له‌فۆنم كرد بۆ دایكم و پێموت: "وه‌ره لای خۆم ژیان به‌ره‌سه‌ره "، به‌ڵام ئه‌و كه نه‌یده‌ویست ژیانم بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه وتی: "كوڕی خۆم ، من به خۆشگوزه‌رانی و ژیانی ئاسان رانه‌هاتووم"، ئه‌مه‌ش حه‌وته‌مین درۆ بوو كه دایكم كردی.
دایكم پیر بوو و كه‌وته ته‌مه‌نه‌وه، دووچاری شێرپه‌نجه‌ی نه‌فره‌تی بوو و پێویست بوو كه‌سێك به‌رده‌وام له‌لای بێت و چاودێریی بكات، به‌ڵام چۆن بمتوانییایه بگه‌مه لای دایكی به‌ڕیچزم كه نێوانمان شارێك بوو، وازم له‌هه‌موو شتێك هێنا و چوومه دیداری دایكم، بینیم له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشخانه كه‌وتووه، كاتێك دۆخی منی بینی، بزه‌یه‌كی هێنایه سه‌رلێوی، ناو دڵ و جگه‌رم بووه ئاگرێك كه خه‌ریكبوو هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌شم بسوتێنێت، زۆر لاواز و بێهێز بوو بوو، ئه‌مه ئه‌و دایكه نه‌بوو كه من ده‌مناسی.
فرمێسك له‌چاوانم هاتنه‌خواره‌وه، به‌ڵام دایكم ده‌ستی كرد به دڵدانه‌وه‌م و وتی: "مه‌گری كوڕم، من هه‌ست به هیچ ئازارێك ناكه‌م"، ئه‌مه هه‌شته‌مین درۆی دایكم بوو.
كاتێك ئه‌م وتانه‌ی وت، چاوه‌كانی نایه سه‌ریه‌ك و ئیتر هه‌رگیز نه‌یكرده‌وه، له‌شی له ده‌رد و ناڕه‌حه‌تیی ئه‌م جیهانه رزگاری بوو.
كۆتایی [/center]
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ستاندارد
تێکه‌ڵاویه‌کی زۆر هه‌یه له‌م جه‌ژنه له‌نێون ئه‌وکه‌سانه‌ی دێنه سه‌یران ئه‌مه گوناهی زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه
دیاره تۆ مه‌به‌ستت تێکه‌ڵاوی نێر و مێیه ،
له رۆشنایی ئه‌و دێڕه‌وه : چونه بازاڕ حه‌رامه ! ، چونه زانکۆ حه‌رامه ، چونه هه‌ر شوێنێک که نێر و مێ تێکه‌ڵ بێت حه‌رامه ، دڵنیات ئه‌که‌مه‌وه ژیان وا به‌رده‌وام نابێت و ناڕوات ..
من وه‌ک خۆم جه‌ژنی نه‌ورۆژ پیرۆزترین و خۆشترین جه‌ژنه لام ..
[center](1)
ئاشكرایه له دنیادا
درێژترین ڕووبار لێره نییه.
چڕترین دارستان لێره نییه.
به‌رزترین شاخ لێره نییه.
به‌رینترین ده‌ریاچه لێره نییه.
به‌پیتترین خاك لێره نییه.
وه‌لێ جوانترین ئاگر لێره‌یه.
ئاگری نه‌ورۆز!.
(2)
من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی له ژووری ژنێكی جوان‌دا بوومایه.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه.
به‌و مه‌رجه‌ی له ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه
به‌لام به سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه!.
(3)
با بزانی
گه‌ر مانگ له تۆ
جوانتر بوایه
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له تۆ خۆشتر بووایه
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه به‌ژنی له تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه بۆنی له تۆ
خۆشتر بووایه
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له تۆ نه‌چووایه
نه‌مئه‌نووسی!
(4)
تۆ به‌م له‌چكه
ڕێی هێلانه‌ی
شیعرت لێبه‌ستووم.
من ئه‌مه‌وێ
له دوای فڕین
له‌ناویا بنووم.
بیكه‌ره‌وه‌و
ئازادی كه
ڕه‌نگی یه‌زدانیی.
بۆ ئه‌یكوژی و
ئه‌یخنكێنی
شه‌پۆلی جوانیی؟!
س. کوردستانی نوێ
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » په‌یامه‌كانی Roman.
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]